خانەی هزریی کوردستان

بۆ ئەوەی ناوی وڵاتان بێنینە سەر ڕێنووسی کوردی، وەک بنەما، یان گرێبەستی زمانی، کەڵکمان لە زمانی ئینگلیزی وەرگرتووە. لە باشووری کوردستان و عێراق بەپیێ ئەوەی زمانی ئینگلیزی باوە و، دەستەواژە و زۆرینەی ناوەکان لە ئینگلیزییەوە وەرگیراون، هەروەها بەو تێبینییەیش کە زۆر جار سوود لە زمانی عەرەبی وەرگیراوه‌، یان زمانی عەرەبییش بۆتە پێوەر، ئەمە ڕێگری کردووە لەوە کە یەک زمانی نێونەتەوەیی بە گرێبەست وەربگیرێت. ئەمەیش لەو بوارەدا کۆسپی دروست کردووە کە یەکدەستکردنی ڕێنووس لە ناو و دەستەواژەکاندا سەر نەگرێت.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئێرانیش دەستەواژە و ناوەکان لە زمانی فه‌ڕه‌نسییەوە وەرگیراون؛ هەر لەبەر ئەوە دوو گواستنەوەی جیاواز (لە باشووری کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان) لەناو و دەستەواژەکاندا چێ بووە. هەوڵی "خانەی هزریی کوردستان" و ماڵپەڕی "پێنووس" ئەوەیە کە بەپێی توانای خۆی ناوی وڵاتانی جیهان لە گشت نووسینەکانیدا، جا چ هی "خانەی هزریی کوردستان" و ماڵپەڕی "پێنووس" بێت، یان هی نووسەر و وەرگێڕەکانی، یەکدەست بکات.

یەکدەستکردنی ڕێنووسی زمان تەنانەت لە دامەزراوەیەکیشدا مەرجی سەرەکییە بۆ کارکردن، چونکە ئەمەیان زمان دەپارێزێت، لە پاشاگەردانی ڕزگاری دەکات، هەروەها بەدامەزراوەییی دەکات. لەوەیش گرینگتر ئەوەیە کە زمانی کوردی لە "خانەی هزریی کوردستان" و ماڵپەڕی "پێنووس"دا، تەنیا کەرەسە نییە بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ خوێنەردا، بەڵکوو ئامانجیشە. لە پروسەی دەوڵەتسازی و نەتەوەسازیدا، دەبێ زمان ئامانج بێت و لە کار و چالاکییشدا دەوری زۆر گرینگ بە زمان و یەکدەستکردنی بدرێت. هەر لەبەر ئەوە ئەو ئامانجەیش، شوشتنەوە، ڕێکخستن و یەکدەستکردنی ڕێنووسی زمانی کوردی و پاراستن و گەشەی زمانەکەیە!

 

١- Afghanistan ئەفغانستان

٢- Albania ئه‌ڵبانیا

٣- Algeria جەزایر

٤- Andorra ئاندۆرا

٥- Angola ئانگۆلا

٦- Antigua and Barbuda ئانتیگوا و باربوودا

٧- Argentina ئارژانتین

٨- Armenia ئەرمەنستان

٩- Australia ئوسترالیا

١٠- Austria نەمسا (ئوتریش)

١١- Azerbaijan ئازەربایجان

١٢- Bahamas باهاما

١٣- Bahrain بەحرێن

١٤- Bangladesh بەنگلادش

١٥- Barbados باربادۆس

١٦- Belarus بیلاڕووس

١٧- Belgium بلژیک

١٨- Belize بێلیز

١٩- Benin  بێنین

٢٠- Bhutan بووتان

٢١- Bolivia بۆلیڤیا

٢٢- Bosnia and Herzegovina بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا

٢٣- Botswana بۆتسوانا

٢٤- Brazil بڕازیل

٢٥- Brunei  بروونێ

٢٦- Bulgaria بوڵگاریا

٢٧- Burkina Faso بورکینا فاسۆ

٢٨- Burundi بروندی

٢٩- Cabo Verde کابۆ ڤێرد

٣٠- Cambodia کامبۆدیا

٣١- Cameroon کامێرۆن

٣٢- Canada کەنەدا

٣٣- Central African Republic کۆماری ئەفریقای ناوەندی

٣٤- Chad چاد

٣٥- Chile چیلی

٣٦- China چین

٣٧- Colombia کۆلۆمبیا

٣٨- Comoros کۆمۆڕۆس

٣٩- Congo کۆنگۆ

٤٠- Costa Rica کۆستاریکا

٤١- Côte d'Ivoire "كه‌ناری عاج، فڕەنسییەکەی دەبێتە "كۆتدیڤوار"

٤٢- Croatia کرواتیا

٤٣- Cuba کووبا

٤٤- Cyprus قبرس

٤٥- Czech Republic کۆماری چێک

٤٦- Democratic People's Republic of Korea کۆماری دیموکراتیکی گەلی کۆریا

٤٧- Democratic Republic of the Congo کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ

٤٨- Denmark دانمارک

٤٩- Djibouti جیبۆتی

٥٠- Dominica دۆمێنیکا

٥١- Dominican  دۆمێنیکەن

٥٢- Ecuador ئێکوادۆر

٥٣- Egypt میسر

٥٤- El Salvador ئێلسالڤادۆر

٥٥- Equatorial Guinea گینیای ئوستوایی

٥٦- Eritrea ئێریتریا

٥٧- Estonia ئستۆنیا

٥٨- Eswatini  ئسواتینی

٥٩- Ethiopia ئیتیۆپیا

٦٠- Fiji فیجی

٦١- Finland فینلەند

٦٢- France فه‌ڕه‌نسا

٦٣- Gabon گابۆن

٦٤- Gambia گامبیا

٦٥- Georgia گورجستان

٦٦- Germany ئەڵمانیا

٦٧- Ghana غەنا

٦٨- Greece یۆنان

٦٩- Grenada گرێنادا

٧٠- Guatemala گواتمالا

٧١- Guinea گینیا

٧٢- Guinea-Bissau گینیای بیسائۆ

٧٣- Guyana گوایانا

٧٤- Haiti هایتی

٧٥- Honduras هۆندووراس

٧٦- Hungary هەنگاریا

٧٧- Iceland ئایسلەند

٧٨- India هندوستان

٧٩- Indonesia ئه‌ندۆنیسیا

٨٠- Islamic Republic of Iran کۆماری ئیسلامیی ئێران

٨١- Iraq عێراق

٨٢- Ireland ئیرلەند

٨٣- Israel ئیسڕائیل

٨٤- Italy ئیتالیا

٨٥- Jamaica جامایکا

٨٦- Japan ژاپۆن

٨٧- Jordan ئوردن

٨٨- Kazakhstan قه‌زاقستان

٨٩- Kenya کێنیا

٩٠- Kiribati کیریباتی

٩١- Kuwait کوێت

٩٢- Kyrgyzstan قرقیزستان

٩٣- Laos  لائۆس

٩٤- Latvia لاتڤیا

٩٥- Lebanon لوبنان

٩٦- Lesotho لێسێتۆ

٩٧- Liberia لیبێریا

٩٨- Libya لیبیا

٩٩- Liechtenstein لیختێنشتاین

١٠٠- Lithuania لیتوانیا

١٠١- Luxembourg لوگزامبۆرگ

١٠٢- Madagascar ماداگاسکار

١٠٣- Malawi مالاوی

١٠٤- Malaysia مالێزیا

١٠٥- Maldives ماڵدیڤ

١٠٦- Mali مالی

١٠٧- Malta ماڵتا

١٠٨- Marshall Islands دوورگەی مارشاڵ

١٠٩- Mauritania مۆریتانیا

١١٠- Mauritius مۆریشس

١١١- Mexico مێکزیکۆ

١١٢-  Micronesia میکرۆنێزیا

١١٣- Monaco مۆناکۆ

١١٤- Mongolia مەغۆلستان

١١٥- Montenegro مۆنتێنێگرۆ

١١٦- Morocco مەراکش

١١٧- Mozambique مۆزامبیک

١١٨- Myanmar میانمار

١١٩- Namibia نامیبیا

١٢٠- Nauru ناورو

١٢١- Nepal نیپاڵ

١٢٢- Netherlands هۆڵەند

١٢٣- New Zealand نیوزیلەند

١٢٤- Nicaragua نیکاراگوا

١٢٥- Niger نیجێر

١٢٦- Nigeria نیجێریا

١٢٧- Norway نۆروێژ

١٢٨- Oman عومان

١٢٩- Pakistan پاکستان

١٣٠- Palau پالاو

١٣١- Panama پاناما

١٣٢- Papua New Guinea پاپوا گینیای نوێ

١٣٣- Paraguay پاراگوای

١٣٤- Peru پێرۆ

١٣٥- Philippines فلیپین

١٣٦- Poland پۆڵۆنیا

١٣٧- Portugal پۆرتوگاڵ

١٣٨- Qatar قەتەر

١٣٩- Republic of Korea کۆماری کۆریا

١٤٠- Moldova مۆڵدۆڤا

١٤١- Romania ڕۆمانیا

١٤٢- Russian ڕووسیا

١٤٣- Rwanda ڕواندا

١٤٤- Saint Kitts and Nevis سەنت کیتس و نەڤیس

١٤٥- Saint Lucia سەنت لوسیا

١٤٦- Saint Vincent and the Grenadines سەنت وینسێنت و گرێنادینس

١٤٧- Samoa سامۆوا

١٤٨- San Marino سان مارینۆ

١٤٩- São Tomé and Príncipe سائۆ تۆمێ و پرینسیپێ

١٥٠- Saudi Arabia عەرەبستانی سعوودی (كه‌ به‌كورتكراوی دێت ده‌بێته‌ "سعوودیا")

١٥١- Senegal سێنێگال

١٥٢- Serbia سێربیا

١٥٣- Seychelles سەیشێل

١٥٤- Sierra Leone سیێرا لیۆن

١٥٥- Singapore سینگاپۆر

١٥٦- Slovakia سلۆڤاکیا

١٥٧- Slovenia سلۆڤێنیا

١٥٨- Solomon Islands دوورگەی سۆڵۆمۆن

١٥٩- Somalia سۆمالیا

١٦٠- South Africa ئەفریقای باشوور

١٦١- South Sudan سوودانی باشوور

١٦٢- Spain ئیسپانیا

١٦٣- Sri Lanka سری لانکا

١٦٤- Sudan سوودان

١٦٥- Suriname سورینام

١٦٧- Sweden سوید

١٦٨- Switzerland سویسرا

١٦٩- Syrian  سووریا

١٧٠- Tajikistan تاجیکستان

١٧١- Thailand تایلەند

١٧٢- Macedonia مەکدۆنیا The former Yugoslav Republic of Macedonia

١٧٣- Timor-Leste تیموور تیمووری ڕۆژهه‌ڵات

١٧٤- Togo تۆگۆ

١٧٥- Tonga تۆنگا

١٧٦- Trinidad and Tobago ترینیداد و تۆباگۆ

١٧٧- Tunisia تونس

١٧٨- Turkey تورکیا

١٧٩- Turkmenistan تورکمەنستان

١٨٠- Tuvalu توڤالو

١٨١- Uganda ئۆگه‌ندا

١٨٢- Ukraine ئوکراینا

١٨٣- Emirates ئیمارات United Arab Emirates

١٨٤- Britain بریتانیا United Kingdom

١٨٥- Tanzania تانزانیا

١٨٦- America ئەمریکا United States

١٨٧- Uruguay ئۆرۆگوای

١٨٨- Uzbekistan ئوزبەکستان

١٨٩- Vanuatu ڤانواتو

١٩٠- Venezuela ڤێنێزوێلا

١٩١- Vietnam ڤێتنام

١٩٢- Yemen یەمەن

١٩٣- Zambia زامبیا

١٩٤- Zimbabwe زیمبابۆی