نووسەر: سۆنیا کوکرێجا
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئێحسان نەزەت مستەفا
هه‌ماهه‌نگی چییه؟
هه‌ماهه‌نگی بریتییه له یه‌كخستن، لێكدان و هاوكاتكردنی هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵای ئه‌ندامانی گرووپێك تاكوو یه‌كڕیزیی فیعلی بۆ به‌دواداچوونی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان فه‌راهه‌م بكه‌ن. هه‌ماهه‌نگی هێزێكی شاراوه‌یه كه هه‌موو كرداره‌كانی تری به‌ڕێوه‌بردن به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
پێناسه‌ی هه‌ماهه‌نگی
به‌پێی پێناسه‌ی مۆنی و ڕالی “هه‌ماهه‌نگی بریتییه له ڕێكخستنێكی ڕێكوپێكی كۆمه‌ڵه هه‌وڵێك بۆ فه‌راهه‌مكردنی یه‌كڕیزیی كرداری بۆ به‌دواداچوونی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان.” به‌پێی پێناسه‌ی چارلس وۆرس “هه‌ماهه‌نگی بریتییه له لێكدانی چه‌ند شتێك به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو به مه‌به‌ستی لێكتێگه‌یشتن.”
كارگێڕی به‌هۆی كرداره سه‌ره‌تایییه‌كانی وه‌ك پلاندانان، ڕێكخستن، ستافدانان، ئاراسته‌كردن و كۆنترۆڵكردنه‌وه، به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی هه‌ماهه‌نگیدا ده‌گه‌ڕێت. هه‌ر بۆیه‌یش هه‌ماهه‌نگی كردارێكی جودای به‌ڕێوه‌به‌ری نییه چونكه به‌ده‌ستهێنانی گونجان (انسجام) له‌گه‌ڵ یه‌كتر له نێوان هه‌وڵه‌كانی تاكه‌كاندا به ئاراسته‌ی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی گرووپێك، كلیلی سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێوه‌به‌رییه. هه‌ماهه‌نگی هه‌ستێكی شاراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رییه و، هه‌روه‌ها میراتی هه‌موو كرداره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رییه.
پێویستی به هه‌ماهه‌نگی
ڕێكخراو یان دامه‌زراوه له چه‌ند به‌شێك پێك هاتووه، هه‌روه‌ك به‌شی سه‌رچاوه مرۆیییه‌كان، به‌رهه‌مهێنان، ماركێتینگ، كڕین و ده‌سته‌به‌ركردن، فرۆشتن، دارایی، به‌دواداچوون و په‌ره‌پێدان. هه‌ر یه‌كه له‌م به‌شانه ڕۆڵی خۆیان ده‌گێڕن و به كارگێڕییه‌وه گرێ دراون. جگه له‌مه‌یش ڕێكخراو به‌سه‌ر سێ ئاستی سه‌ره‌كیدا دابه‌ش كراوه ئه‌وانیش:
ئاستی باڵا: پێك دێن له به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێكار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی كارگێڕی.
ئاستی ناوه‌ند: پێك دێن له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و سه‌رۆكبه‌شه‌كان.
ئاستی خواروو: پێك دێن له سۆپه‌ڕڤایزه‌ر و كارمه‌نده‌كان.
زۆرێك له ڕێكخراوه‌كان ئامانجی سه‌ره‌كییان بۆ هه‌ماهه‌نگی، بریتییه له‌وه‌ی ئه‌وه پشتڕاست بكه‌نه‌وه كه‌وا هه‌موو به‌شه جیاوازه‌كان به هه‌مان ئاراسته بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی كۆمپانیا و زیادكردنی سه‌رچاوه‌كان كار بكه‌ن. هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له یه‌كگرتنی هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمپانیا ده‌كاته‌وه له ڕێگه‌ی پلان و ستراتیژییه‌تێكی گشتگیر بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆمپانیاكه. له هه‌مان كاتدا هه‌ماهه‌نگی مه‌به‌ستی له ڕێكخستنی سه‌رچاوه‌كان و ستافی كاره به شێوه‌یه‌كی گونجاو، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ململانێ له‌ناو ڕێكخراوه‌كه‌دا دروست نه‌بێت. هه‌روه‌ك ده‌گوترێت هه‌ماهه‌نگی، به جێبه‌جێكردنی ستراتیژییه‌تی ڕێكخراوه‌یی، یه‌كڕیزی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ماهه‌نگی
هه‌ماهه‌نگی بریتییه له یه‌كخستن، لێكدان و هاوكاتكردنی هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵای به‌شه‌كان تاكوو یه‌كڕیزیی فیعلی بۆ به‌دواداچوونی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان فه‌راهه‌م بكه‌ن. هه‌ماهه‌نگی هێزێكی شاراوه‌یه كه هه‌موو كرداره‌كانی تری به‌ڕێوه‌بردن به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. ئیداره‌دانی ڕێكخراوێك له ڕێگه‌ی كرداره بنچینه‌یییه‌كانی پلاندانان، ڕێككردن، دانانی ستاف، ئاراسته‌كردن و كۆنترۆڵكردنه‌وه هانی دروستبوونی باشترین هه‌ماهه‌نگی ده‌دات. بۆیه هه‌ماهه‌نگی كردارێكی جودای به‌ڕێوه‌بردن نییه چونكه به‌ڕێوه‌بردن ته‌نیا له‌و كاته‌دا سه‌ركه‌وتووه، كه بتواێت له‌گه‌ڵ یه‌ك گونجان (انسجام) له نێوان فه‌رمانبه‌ران و به‌شه جوداجوداكان بێنته كایه‌وه.
ئه‌مانه هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی گرنگی هه‌ماهه‌نگین:
1- هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵاكانی گرووپ یه‌ك ده‌خات.
پێویستیی هه‌ماهه‌نگی كاتێك هه‌ستی پێ ده‌كرێت كه هه‌وڵی به‌كۆمه‌ڵ بۆ ته‌واوكردنی ئامانجه‌كان پێویست بن. به‌كورتی ده‌كرێت بگوترێت كه هه‌ماهه‌نگی، خۆی له هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵای به‌گرووپدا ده‌بینێته‌وه نه‌ك تاكه‌كه‌س. پرسی هه‌ماهه‌نگی هه‌رگیز نایه‌ته كایه‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه باسی هه‌وڵ و ماندووبوونی تاكه‌كه‌سی بكه‌ین.
2- هه‌ماهه‌نگی یه‌كڕیزیی پراكتیكی (كرداری) دڵنیا ده‌كاته‌وه.
سروشتی هه‌ماهه‌نگی بریتییه له یه‌كتاكردنی كردار؛ واته له نێوه‌ندی پڕۆسه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا هه‌وڵ ده‌درێت بۆ دروستكردنی یه‌كڕیزی له نێوان چالاكییه جیاوازه‌كانی ڕێكخراوێكدا. بۆ نموونه پێویسته به‌شه‌كانی كڕین و فرۆشتن له نێوان خۆیاندا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن تاكوو به‌گوێره‌ی لیستی داواكارییه‌كان شتومه‌ك و پێداویستییه‌كان بكڕن و دابین بكه‌ن.
3- هه‌ماهه‌نگی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه.
هه‌ماهه‌نگی شتێك نییه یه‌ك جار بكرێت و ته‌واو بێت، به‌ڵكوو زه‌رووره‌تێكه كه له هه‌موو هه‌نگاوێكدا هه‌ستی پێ ده‌كرێت. زۆربه‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ی كه له كارێكدا ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر هات و هه‌ر كاتێك یه‌كێك له چالاكییه‌كان به‌ره‌و گۆڕانكارییه‌كی كه‌متر یان زیاتر له ئاستی پێویست ڕۆیشت، ئه‌وا به‌گشتی باڵانسی ڕێكخراوه‌یی تێك ده‌چێت؛ بۆیه ده‌بێت بۆ ڕاگرتنی باڵانسه‌كه، له نزیكه‌وه چاودێریی چالاكییه‌كان بكرێت.
4- هه‌ماهه‌نگی كردارێكی كاریگه‌ره.
كاریگه‌ری یان سه‌رتاپاگیری، ئه‌و ڕاستییه‌یه كه وه‌ك یه‌ك به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كاندا ده‌چه‌سپێت، هه‌روه‌ك ڕێكخراو و كۆمپانیا و شوێنه‌كان. سروشتی هه‌ماهه‌نگی كاریگه‌ره، نموونه‌یش بۆ ئه‌مه دروستكردنی خشته‌ی به‌رنامه‌كان له نێوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌ییدا، كه ئه‌مه هه‌ر خۆی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگییه. له ”یاریی كریكێت”دا دانانی شوێنی یاریزانه‌كان له پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه، خۆی نموونه‌یه‌كی شێوازی هه‌ماهه‌نگییه. به هه‌مان شێوه‌یش بۆ ڕێكخستنی چلاكییه جیاوازه‌كانی وه‌ك كڕین، فرۆشتن، به‌رهه‌مهێنان و دارایی و…، هه‌ماهه‌نگی به‌دی ده‌كرێت. له هه‌ر كارێكدا بوونی هه‌ماهه‌نگی، واته بوونی ڕێكخستن.
5- هه‌ماهه‌نگی به‌رپرسیارێتیی هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانه.
هه‌ماهه‌نگی له هه‌رسێ ئاسته‌كانی باڵا، ناوه‌ند و خوارووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا پێویسته. ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كان وه‌ك یه‌ك، له هه‌موو ئاسته‌كاندا پێویسته. به‌م جۆره هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان به‌رپرسن له‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ دامه‌زراندنی هه‌ماهه‌نگی بخه‌نه گه‌ڕ؛ بۆیه ده‌بێ بگوترێت كه هه‌ماهه‌نگی گرنگی زۆری بۆ هه‌مووان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر یان ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری.
6- هه‌ماهه‌نگی كرده‌یه‌كی به‌ئه‌نقه‌سته.
هه‌رگیز هه‌ماهه‌نگی له‌خۆیه‌وه دروست نابێت به‌ڵكوو هه‌وڵدانێكی به‌ئه‌نقه‌سته. به‌ته‌نیا هه‌ره‌وه‌زی به‌س نییه، به‌ڵكوو هه‌ماهه‌نگیشی پێویسته. هه‌ر بۆ نموونه، مامۆستایه‌ك ده‌یه‌وێ به كاریگه‌رییه‌وه وانه‌كه‌ی بڵێته‌وه، ئه‌مه هه‌ماهه‌نگییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خشته‌ی وانه‌گوتنه‌وه ئاماده نه‌كرابێت ئه‌وا واته نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئاماده‌كاری بۆ گوتنه‌وه‌ی وانه‌كه نه‌كراوه، كه‌وابێ هه‌وڵی مامۆستاكه به‌هۆی نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگییه‌وه بێمانایه. له لایه‌كی تریشه‌وه، له‌سایه‌ی نه‌بوونی هه‌ره‌وه‌زییه‌وه هه‌ماهه‌نگی، كارمه‌ندان نائاسووده ده‌كات؛ بۆیه هه‌ردووكیان له كاتی خۆیاندا پێویستن.
جۆره‌كانی هه‌ماهه‌نگی
له ڕێكخراوێكدا، هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهاته‌كان و كاریگه‌ریی ناوه‌كی و ده‌ره‌كییان هه‌یه. یارمه‌تیی ده‌ره‌كی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئالۆزییه‌كان، جا چ ئاڵۆزیی ناوخۆیی بن یا ده‌ره‌كی. هه‌ر بۆیه ڕیكخراوه‌كه به‌رهه‌مدارتر ده‌بێت و له ناوه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه زیاتر تێكه‌ڵاوی دروست ده‌بێت؛ هه‌روه‌ها متمانه‌یش له نێوان گرووپه ڕكابه‌ره‌كاندا داده‌مه‌زرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌ركه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یش دیاری ده‌كرێن. به‌زۆری هه‌ماهه‌نگی دوو به‌شه، ئه‌وانیش هه‌ماهه‌نگیی ناوه‌كی و هه‌ماهه‌نگیی ده‌ره‌كی، هه‌روه‌ك له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ دراوه.
1- هه‌ماهه‌نگیی ناوخۆیی
هه‌ماهه‌نگیی ناوخۆیی به شێوه‌یه‌كی گشتی واته دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، جێبه‌جێكاران، به‌شه‌كان، یه‌كه‌كان، لقه‌كان، فه‌رمانبه‌ران و كرێكاراندا. په‌یوه‌ندییه‌كان به دیدگه‌یه‌كه‌وه دروست ده‌كرێن كه له چالاكییه‌كانی ڕێكخراوێكدا هه‌ماهه‌نگی بكرێت. هه‌ماهه‌نگیی ناوخۆیی، دوو گرووپی هه‌یه:
1- هه‌ماهه‌نگیی ستوونی:
له هه‌ماهه‌نگیی ستوونیدا ده‌سه‌ڵاتێكی باڵا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوكارانیدا ده‌كات بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی و به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه. بۆ نموونه، به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی فرۆشتن هه‌ماهه‌نگیی كاره‌كانی ده‌كات، له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌موو سه‌رپه‌رشتیارانی فرۆشتن ئه‌وه دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه‌وا به‌ئاگایی و به‌رنامه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن كار بكه‌ن.
2- هه‌ماهه‌نگیی ئاسۆیی:
له هه‌ماهه‌نگیی ئاسۆییدا، فه‌رمانبه‌رانی هه‌مان ئاست و پله، په‌یوه‌ندی له نێوان خۆیاندا دروست ده‌كه‌ن تاكوو كاری باشتر ئه‌نجام بده‌ن. بۆ نموونه، هه‌ماهه‌نگی له نێوان سه‌رۆكبه‌شه‌كان یان سه‌رپه‌رشتیاران یاخود هاوپیشه‌كاندا نموونه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیی ستوونییه. به واتایه‌كی تر، له هه‌ماهه‌نگیی ئاسۆییدا فه‌رمانبه‌ر یان ئه‌وه‌تا په‌یوه‌ندیی كار له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی یان هاوكارانیدا هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی ستوونیش په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانیدا هه‌یه.
2- هه‌ماهه‌نگیی ده‌ره‌كی
هه‌ر كه ناوه‌كه‌ی ده‌هێنرێت، ئاشكرایه كه هه‌ماهه‌نگیی ده‌ره‌كی واته دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان فه‌رمانبه‌رانی ڕێكخراوێك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێك له ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌دا. په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داده‌مه‌زرێن تاكوو لێكتێگه‌یشتنێكی باشتر له نێوان خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ بازاڕه‌كان، خه‌ڵك، ڕكابه‌ران، كڕیاران، ده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت، دامه‌زراوه دارایییه‌كان و…دا دروست ببێت. به شێوه‌یه‌كی گشتی، ڕێكخراوه‌كان پشت به به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان ده‌به‌ستن؛ به‌مه‌یش په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی له نێوان فه‌رمانبه‌رانی ڕێكخراوێك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه دروست ده‌كه‌ن.
هه‌ماهه‌نگی، كرۆكی به‌ڕێوه‌بردنه
هه‌ماهه‌نگی، كرۆكی به‌ڕێوه‌به‌ردنه؛ به‌و پێیه‌ی هه‌ماهه‌نگی شتێكی دانه‌بڕاوه له‌م كاره به‌ڕێوه‌به‌رییانه‌ی خواره‌وه.
هه‌ماهه‌نگی له ڕێی پلاندانانه‌وه
له پلانداناندا هه‌ماهه‌نگی ڕێگه به به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌دات كه سه‌رپشك بێت ئاخۆ بۆ پلانێكی باش چ شتێك زیاد و كه‌م بكات. هه‌روه‌ها پلاندانان كارئاسانی بۆ هه‌ماهه‌نگی ده‌كات، ئه‌ویش به كۆكردنه‌وه‌ی پلانی جیاواز له ڕێی گفتوگۆی دووقۆڵی و ئاڵوگۆڕكردنه‌وه‌ی بیروڕاوه.
هه‌ماهه‌نگی له ڕێی ڕێكخستنه‌وه
ڕێكخستن هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆری ده‌وێ. هه‌ر كاتێك كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (ئیداره)، ئه‌رك و چالاكی به‌سه‌ر تاكه‌كان یان گرووپه‌كان دابه‌ش بكات، هه‌ماهه‌نگی وایان لێ ده‌كات كه ئه‌م كرداره به‌باشی ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌ماهه‌نگی له ڕێی ستافدانانه‌وه
له ستافداناندا هه‌ماهه‌نگی یارمه‌تیی زۆر ده‌دات بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و جۆره ستافه‌ی كه بۆ دامه‌زراوه‌كه پێویسته. بۆ به‌دیهێنانی هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشتر، هه‌میشه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وه دڵنیا ده‌كاته‌وه كه‌وا ژماره‌ی پێویستی فه‌رمانبه‌ران به ڕه‌چاوكردنی به‌هره و شاره‌زایییان دابمه‌زرێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌مه ئه‌وه‌یش ده‌سه‌لمێنێت كه ده‌بێ كه‌سی گونجاو له شوێنی گونجاو دابنرێت.
هه‌ماهه‌نگی له ڕێی به‌ڕێوبردنه‌وه
له به‌ڕێوه‌بردندا هه‌ماهه‌نگی وا ده‌كات كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه ته‌ركیز بكات. ڕاستییه‌كه‌ی، مه‌به‌ست له فه‌رمانده‌ركردن یان پێدانی ڕینمایی به هاوكاران ته‌نیا له‌و كاته‌دا خزمه‌ت ده‌كا كه ڕۆحی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌گونجان (انسجام) له نێوان به‌ڕێوه‌به‌ر و هاوكاراندا هه‌بێت.
هه‌ماهه‌نگی له ڕێی كۆنترۆڵكردنه‌وه
هه‌ماهه‌نگی، شته‌كان ده‌كاته كرداری. له ڕێی هه‌ماهه‌نگییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌وڵ ده‌دات كه تا بكرێت كاركردنی ڕاسته‌قینه له پێوه‌ره ستاندارده‌كانه‌وه نزیك بێت.
گرنگیی هه‌ماهه‌نگی
1- یه‌كڕیزی له ئاراسته‌كردندا:
پێویسته ڕێكخراوه‌كان هه‌وڵ و به‌هره‌كانی فه‌رمانبه‌ری جوداجودا یه‌ك بخه‌ن تاكوو ئامانجی هاوبه‌ش به‌دی بهێنن. هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی، خه‌رجییه زیاده‌كانی ڕێكخراوه‌كه ناهێڵێت.
2- لێكجوداكرنه‌وه‌ی كرداری:
هه‌ر ڕێكخراوێك بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاری جوداجودا زۆر به‌ش و یه‌كه‌ی هه‌یه. هه‌موو ئه‌م كردارانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی كۆی گشتیی ئامانجه‌كانی ڕێكخراوه‌كه گرنگن. ئه‌گه‌ر هه‌موو به‌شه‌كان به‌ته‌نیا له نێوان خۆیاندا كار بكه‌ن و خۆیان له به‌شه‌كانی تر به‌دوور بگرن، ئه‌وا ئه‌وكات له هه‌ره‌وه‌زی دوور ده‌كه‌ونه‌وه؛ بۆیه هه‌ماهه‌نگی زۆر گرنگه بۆ كارڕاپه‌ڕاندنی به‌كۆمه‌ڵ.
3- بوونی مشتومڕی كه‌متر:
زۆرێك له به‌شه‌كان له یارمه‌تیدانی ڕێكخراوه‌كه‌دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی، ڕۆڵێكی به‌رچاو ده‌گێڕن؛ هه‌روه‌ها ده‌یشتوانن سروشت و شێوه‌ی كاركردنیان هه‌ڵسه‌نگێنن. هه‌رچه‌نده زۆر جار بێ‌ئاگان له ڕۆڵی به‌شه‌كانی تر له‌مه‌ڕ هه‌بوونی مشت‌ومڕ، بۆیه هه‌ماهه‌نگی ده‌توانێت ئه‌م مشتومڕانه چاره‌سه‌ر بكات.
4- ئاشتبوونه‌وه‌ی ئامانجه‌كان:
هه‌ر كه‌سێك یان تاكێك ئامانجی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه كه بۆ ئه‌وان زۆر له ئامانجه‌كانی ڕێكخراوه‌كه گرنگترن، هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵ ده‌دات ئامانجه‌كانی فه‌رمانبه‌ر له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ئه‌و به‌شه یان ڕێكخراوه ئاشت بكاته‌وه و یه‌كیان بگرێت.
5- لێكجوداكردنه‌وه و لێكدان:
هه‌میشه چالاكییه‌كانی ڕێكخراوێك به‌سه‌ر دوو یه‌كه‌ی جیاوازدا به تایبه‌تمه‌ندی و چۆنییه‌كییه‌وه دابه‌ش كراون. هه‌روه‌ها بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵای به‌گرووپ، به‌رپرسیارێتی به‌سه‌ر ئاستی جیاوازدا له‌ناو ڕێكخراوه‌كه‌دا دابه‌ش كراون، كه ئه‌مه وا ده‌كات هه‌ماهه‌نگی، پڕۆسه‌كه ئاسان بكات.
6- به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كان به جوانترین شێوه:
هه‌ماهه‌نگی ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه‌وا فه‌رمانبه‌ران به مه‌به‌ست و ئاراسته‌ی دژیه‌ك كار نه‌كه‌ن؛ به‌و پێیه‌ی هه‌موویان سه‌رچاوه‌ی مرۆییی ڕیكخراوه‌كه‌ن. بۆیه كه‌متر به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كان ده‌بێته هۆی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كان به‌باشی.
7- هه‌ماهه‌نگی، هانی ڕۆحی كاركردنی به‌كۆمه‌ڵ ده‌دات:
له هه‌ر ڕێكخراوێكدا به‌ربه‌ره‌كانێ و كێشمه‌كێش له نێوان فه‌رمانبه‌ران و به‌شه‌كان و… هه‌یه، بۆیه هه‌ماهه‌نگی، هانی ڕۆحی كاركردنی به‌كۆمه‌ڵ ده‌دات كه وه‌ك تیمێكی گه‌وره بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی ڕێكخراوه‌كه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن.
سنووره‌كانی هه‌ماهه‌نگی له به‌ڕێوه‌بردندا
ئێستا كه گرنگیی هه‌ماهه‌نگی له به‌ڕێوه‌بردندا تێ گه‌یشتن، هه‌روه‌ها ئێوه ده‌بێ د‌رك به‌وه بكه‌ن كه هه‌ماهه‌نگی به شێوه‌ی پراكتیكیش دوچاری هه‌ندێ كێشه ده‌بێته‌وه. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه سنووره‌كانی هه‌ماهه‌نگین له به‌ڕێوه‌بردندا.
1- كه‌میی به‌هره‌ی به‌ڕێوه‌بردن:
له كاتی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌راندا، له‌وانه‌یه هه‌ندێ فه‌رمانبه‌ری كه‌مئه‌زموون بۆ كۆمپانییاكه دابمه‌زرێندرێن كه به شێوه‌یه‌كی دروست له ڕێكاره‌كانی كارگێڕی تێ نه‌گه‌ن؛ ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكاری هه‌ماهه‌نگیی ناته‌واو.
2- به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتن:
له ڕێكخراوێكی قه‌باره گه‌وره‌دا به سه‌دان فه‌رمانبه‌ر ڕۆژانه به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن و تێكه‌ڵاوی یه‌كتر ده‌بن؛ ده‌بێت لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شیان هه‌بێت و وه‌ك تیمێك پێكه‌وه كار بكه‌ن. هه‌رچه‌نده له زۆر حاڵه‌تدا لێكتێنه‌گه‌یشتن له نێوان فه‌رمانبه‌راندا دروست ده‌بێت؛ ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی كێشه له هه‌ماهه‌نگیدا.
سەرچاوە:
https://www.managementstudyhq.com
پڕۆفیسۆر دکتۆر سەردار قادر محیه‌دین، شارەزا لە یاسای دەستووری و دیپلۆماسییەتی قەیران گەڕانەوەى ترەمپ چی دەگەیەنێ؟… زیاتر
نووسەر: مایکڵ نایتس وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاوات ئەحمەد سوڵتان لەم وتارەدا، مایکڵ نایتس لێکۆڵینەوە لە… زیاتر
ئالان به‌هائه‌ددین عه‌بدوڵڵا، دكتۆرا له یاسا – مامۆستا له كۆلێژی یاسا/ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین پێشەکى نزیکەى پازدە… زیاتر
د. یاسین تەها، پسپۆڕ لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان و شارەزا لە کاروباری عێراق گەڕانەوەی دۆناڵد… زیاتر
ئامادەکردن و وەرگێڕان: پێنووس بیست و نۆیەمین کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا بە بەشداریی… زیاتر
ن: یۆرۆنیوز وەرگێڕانی: پێنووس ڕەنگە ماوەی ئێستا تا دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە مانگی یەکی ساڵی… زیاتر