بەرهەمی هزری

چاپه‌مه‌نیی ئازاد

“نابێ ڕۆژنامه‌وانان بكه‌ونه‌ ژێر كارتێكه‌ریی بیروڕای خه‌ڵك و، پێویسته تا بتوانن به دوای ڕاستیدا بگه‌ڕێن. دیموكراسی ڕێگه به چاپه‌مه‌نی ده‌دات تاكوو بێ ترس له ده‌وڵه‌ت یان به‌ قازانجی ئه‌و، ده‌نگوباس كۆ بكه‌‌نه‌وه و زانیاری بڵاو بكه‌نه‌وه.”

 وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: قه‌ره‌نی قادری

له كۆمه‌ڵگه دیموكراتییه‌کاندا، چاپه‌مه‌نی نابێ له‌ژێر چاودێریی ده‌وڵه‌تدا بێت. له ده‌وڵه‌ته‌ دیموكراتییه‌كاندا، ده‌زگه‌یه‌ك نییه به ناوی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات [مه‌به‌ست وه‌زاره‌تێكه‌ بۆ كۆكردنه‌وی زانیاری و پاراستنی ئاسایشی وڵات‌] كه بابه‌تی ڕۆژنامه‌كان و چالاكیی په‌یامنێران كۆنترۆڵ بكات، یان مه‌رج بۆ لێكۆڵینه‌وه له توانا و لێوه‌شاوه‌ییی په‌یامنێران دابنێ و گوشار بخاته سه‌ریان تا ببن به ئه‌ندامی ئه‌و سه‌ندیكایانه‌ی كه له‌ژێر ڕكێفی حكوومه‌تدان.

ئه‌ركی چاپه‌مه‌نیی ئازاد، هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و پرسیاركردنه له به‌ڕێوه‌به‌ران و له هه‌مان كاتدا هه‌لومه‌رج سازكردنه بۆ باس و مشتومڕی خۆجێیی و سه‌رانسه‌ری.

ـ حكوومه‌ته دیموكراتییه‌كان هێز و توانا به چاپه‌مه‌نیی ئازاد ده‌به‌خشن. ده‌زگه‌ی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و بیروڕای ئازاد، گشتیان به‌رگری له چاپه‌مه‌نیی ئازاد ده‌كه‌ن. چاپه‌مه‌نیی ئازاد، ده‌بێ یاسا پشتیوانیی لێ بكات.

ـ له حكوومه‌ته دیموكراتییه‌كاندا ده‌وڵه‌ت به‌رپرسی كرده‌وه‌كانی خۆیه‌تی و، بۆیه خه‌ڵك داوایان لێ ده‌كات ئاگاداری گشت بڕیاره‌كانی بن. ئه‌وه‌ ئه‌ركی چاپه‌مه‌نییه‌ كه‌ به‌ چاودێریكردن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت، “مافی هۆشیاركردنه‌وه‌”ی خه‌ڵك دابین بكات، ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجێكه‌وه‌ كه‌ بتوانن سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بخه‌نه ژێرپرسیاره‌وه.

حكوومه‌ته دیموكراتییه‌كان له‌سه‌ریانه بوار بۆ ڕۆژنامه‌وانان بڕه‌خسێنن تا به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن و مافیان هه‌بێ به‌ڵگه‌نامه نیشتمانییه‌كان ببینن. له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه [حكوومه‌ته‌ دیموكراتییه‌كان]‌، ده‌وڵه‌ت نابێ سنوور بۆ وتار و نووسینه‌كانی ڕۆژنامه‌وانان دیاری بكات.

ـ چاپه‌مه‌نی پێویسته له ئاست كاره‌كانی خۆیدا به‌رپرسیار بێت و له ڕێی ئه‌نجومه‌نه پیشه‌یییه‌كان، شورای چاپه‌مه‌نییه‌ سه‌ربه‌خۆكان و “نوێنه‌ره ‌تایبه‌ته‌كانیان” و ڕه‌خنه‌گرانی نێو ڕێكخراوه‌كان كه له سكاڵای خه‌ڵك ده‌كۆڵنه‌وه، به‌وردی به دوای سكاڵا و زیاده‌ڕۆیییه‌كانیاندا بچن؛ به‌‌م پێیه چاپه‌مه‌نی له ناوه‌وه‌یشدا و‌ڵامده‌ر ده‌‌بێت.

ـ دیموكراسی پێویستی به هه‌ڵبژاردن و بڕیاردانی خه‌ڵكه‌. بۆ وه‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به چاپه‌مه‌نی، ڕۆژنامه‌وانان ده‌بێ ڕاپۆرتی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو و زانیاریی دروست ئاماده ‌بكه‌ن. دزیی ئه‌ده‌بی یان ڕاپۆرتی ساخته، نه‌یاری چاپه‌مه‌نیی ئازاد و داهێنه‌رانه‌یه.

ـ ده‌سته‌ی نووسه‌ران، نابێ له‌ژێر كاریگه‌ریی حكوومه‌تدا ‌بن، به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی كه‌ چاپه‌مه‌نی بتوانێ كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌یان، له‌ ڕه‌وتی نووسین جیا بكاته‌وه‌.

ـ نابێ ڕۆژنامه‌وانان بكه‌ونه‌ ژێر كارتێكه‌ریی بیروڕای خه‌ڵك و، پێویسته تا بتوانن به دوای ڕاستیدا بگه‌ڕێن. دیموكراسی ڕێگه به چاپه‌مه‌نی ده‌دات تا بێترس له ده‌وڵه‌ت یان به‌ قازانجی ئه‌و، ده‌نگوباس كۆ بكه‌‌نه‌وه و زانیاری بڵاو بكه‌نه‌وه.

ـ له حكوومه‌ته دیموكراتییه‌كاندا ململانێیه‌كی به‌رده‌وام له نێوان دوو مافی گرنگ له گۆڕێدایه. یه‌كێك له‌و مافانه‌ ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌وی تریان مافی ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكە به پشتیوانیی كارامه‌ییی ڕۆژنامه‌وانان له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به زانیاری.

پێویسته حكوومه‌ته‌كان جارجاره‌ ده‌ستگه‌یشتن به هه‌ندێك زانیاری كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گشتی گه‌لێك هه‌ستیارن، سنووردار بكه‌ن. به‌ڵام ڕۆژنامه‌وانان له حكوومه‌ته‌ دیموكراتییه‌‌كاندا به‌ته‌واوه‌تی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به ‌دوای ئه‌م پرسانەدا بچن.

سەرچاوە:

https://www.do.ektu.kz

gharani ghaderi

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ گەڕایەوە کۆشکی سپی: لێکەوتەکانى بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان چی دەبێت؟

پڕۆفیسۆر دکتۆر سەردار قادر محیه‌دین، شارەزا لە یاسای دەستووری و دیپلۆماسییەتی قەیران گەڕانەوەى ترەمپ چی دەگەیەنێ؟… زیاتر

4 days ago

ئیدارەی ترەمپ و عێراق: چی بەڕێوەیە؟

نووسەر: مایکڵ نایتس وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاوات ئەحمەد سوڵتان لەم وتارەدا، مایکڵ نایتس لێکۆڵینەوە لە… زیاتر

4 days ago

بـەرەو نوێـکردنەوەى سیستـەمى دڵنیاییى جـۆرى لە زانکـۆکان

ئالان به‌هائه‌ددین عه‌بدوڵڵا، دكتۆرا له‌ یاسا – مامۆستا له كۆلێژی یاسا/‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین پێشەکى نزیکەى پازدە… زیاتر

1 week ago

مەترسی و دەرفەتەكانی بەردەم عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڕانەوەی “ترەمپ”دا

د. یاسین تەها،  پسپۆڕ لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان و شارەزا لە کاروباری عێراق گەڕانەوەی دۆناڵد… زیاتر

1 week ago

کۆبوونەوەی لووتکەی گۆڕانی کەشوهەوا (COP29) بە ئامادەبوونی کام وڵاتان بەڕێوە دەچێت؟

ئامادەکردن و وەرگێڕان: پێنووس بیست و نۆیەمین کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا بە بەشداریی… زیاتر

1 week ago

گەڕانەوەی ترەمپ؛ کۆتاییهاتنی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان ڕێخۆشکردن بۆ ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران؟

ن: یۆرۆنیوز وەرگێڕانی: پێنووس ڕەنگە ماوەی ئێستا تا دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە مانگی یەکی ساڵی… زیاتر

2 weeks ago