نەوزاد هێتوتی، دکتۆرا لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر ڕۆژھەڵاتی ناڤین و پرسی كورد-زانكۆی لێستەر-بەریتانیا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی/ زانکۆی سەڵاحەددین
پێشەكی
ھێرشی لەناكاوی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7 ئۆكتۆبەری 2023 كاریگەرییەكی زۆری دەبێت لهسەر ڕەوتی ڕووداوەكان لەسەر ئاستی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە. ھەر لە دوای ھێرشەكە، ئیسرائیل حاڵەتی جهنگی ڕاگەیاند و ئەمەیش یەكەم جار بوو لە دوای ساڵی 1973 بەفەرمی تەلئەبیب ڕادەگەیهنێت كە لە حاڵەتی جهنگدایە. لە ڕاستیدا ھێرشە لەناكاوەكەی حەماس زۆر پرسیاری ورووژاندووە سەبارەت بهوەی بۆچی ئەم ھێرشە لەم كاتەدا ئەنجام دراوە؟ ھۆكار و پاڵنەرە سەرەكییەكانی چین؟ دەتوانین بڵێین كە ئهو ھۆكار و پاڵنەرە سەرەكییانهی كە وای كرد حەماس ئەم ھێرشە ئەنجام بدات، خۆی لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبێنێتەوە:
جهنگی حەماس و ئیسرائیل و سیناریۆ جیاوازەكان
پاڵپشتیی بێسنووری ئەمریكا بۆ ئیسرائیل
ھەڵوێستی ھێزە شیعە عێراقییەكان بەرامبەر پاڵپشتییەكانی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل
یەكێك لە مەترسییەكانی جهنگی حەماس و ئیسرائیل ئەوەیە كە عێراقیش بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بخزێنرێتە نێو ململانێكەوه؛ بەتایبەت كه ھێزە شیعەكان پاڵپشتیی حەماس دەكەن لە جهنگی دژی ئیسرائیل. ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە، لە لایەك حكوومەتی سوودانی زیاتر ھەوڵ دەدات ھاوسەنگییەك لە نێوان ئێران و ئەمریكادا ڕابگرێت و ڕێگە بگرێت لەوەی لە عێراقدا ھێرش بكرێتە سەر پێگە و بەرژوەندییەكانی ئەمریكا؛ لە لایەكی تریشەوە، ھێزە پرۆكسییەكانی ئێران زۆر بەتوندی دژایەتیی ئەمریكا دەكەن. بێ گومان ئەم ھەڵوێستەی ھێزە شیعەكان ڕاستەوخۆ لەژێر كاریگەریی سیاسەت و ئەجێنداكانی ئێراندایە. لەم ڕووەوە، لەگەڵ پەرەسەندنەكانی جهنگی حەماس و ئیسرائیل و ھێرشی زەمینی بۆ سەر كەرتی غەززە و گوشارە بێئەنجامەكانی ئێران بۆ ڕاگرتنی جهنگەكە، لە عێراقیش گوشارەكان بۆ سەر ئەمریكا، لە ھەردوو ڕووی سیاسی و سەربازییەوە دەستی پێ كردووە. دیارە مەبەستی ھەرە سەرەكی لەم گوشارانەیش ئەوەیە كە، ئەمریكا ئیسرائیل ناچار بكات تاكوو جهنگەكە ڕابگرێت. لە ڕووی سیاسییەوە ئەگەر سەیری لێدوانەكانی زۆربەی ھێزە شیعەكان بكەین، زۆربەیان بەو ئاراستەیەن كە پاڵپشتیی حەماس دەكەن و دژایەتیی خۆیان بۆ سیاسەتی ئەمریكا ڕادەگەیهنن.
لەم ڕووەوە، لە 4ی نۆڤەمبەری 2023، واتە ڕۆژێك پێش سەردانەكەی ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرهوەی ئەمریكا بۆ عێراق، ئەبو عەلی عەسكەری فەرماندەی سەربازیی حزبوڵڵا لە ڕاگەیهنراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە بەتوندی دژایەتیی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكەن بۆ عێراق. ھەروەھا ھەڕەشەی ئەوەی كرد ئەم جارە پێگە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەكەنە ئامانج، بەتایبەت ئەگەر جهنگی غەززە ڕانەگیرێت. ھەروەھا داوای كرد بە زووترین كات باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق دابخرێت و ھەڕەشەی ئەوەیشی كرد كە باڵوێزخانەی ئەمریكا لە ڕووی سەربازییەوه دهكهنه ئامانج. بە ھەمان شێوەیش، ئەكرەم كەعبی سەرۆكی بزووتنەوەی نوجەبا لە عێراق دوای ڕۆژێك لە ڕاگەیاندنەكەی حووسییەكان لە چوونە بەرەی جهنگ دژی ئیسرائیل و ئەمریكا، ئەوانیش بانگەوازی شهڕیان كرد لە دژی ئەمریكا. لەم ڕووەوە، لە 11ی نۆڤەمبەری 2023 ئەكرەم كەعبی ڕای گەیاند كە بەرەی موقاوهمەی ئیسلامی لە عێراق، كە زۆربەی گرووپە میلیشیاكان دەگرێتە خۆ، بڕیاریان داوە كە عێراق لە ڕووی سەربازییەوە سهرلهنوێ ئازاد بكەنهوه و ھێزە ئەمریكییەكان لە عێراق دەربكەن. ھەروەھا داوای كرد بە زووترین كات باڵوێزخانهی ئەمریكا دابخرێت و جەختیان لەسەر ئەو خاڵە كردهوه كە لەمهودوا ھێرش دەكەنە سەر پێگە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق و ناوچەكەدا.
بە ھەمان شێوەیش، ھادی عامری سەرۆكی لیستی فەتح ھەڕەشەی توندی لە ئەمریكا كرد و ڕای گەیاند، بە ھەموو شێویەك پاڵپشتیی فەڵەستینییەكان دەكات و ڕزگاركردنی فەڵەستینیش لە ڕێگەی عێراقەوە دەبێت. ھەروەھا ڕای گەیاند كە پرسی فەڵەستین، پرسی ھەموو ھێزەكانی بەرەی موقاوهمەیە. ھەروهھا داوای كرد كە ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەربكرێن و ڕای گەیاند، ئەگەر ئەمریكا بچێتە كەرتی غەززە، بێ گومان ئێمهیش گورزی سەربازی لە ئەمریكا دەوەشێنین. بە ھەمان ئاراستەیش، 27ی ئۆكتۆبهری 2023 سەدر لە ڕێگەی “تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس” (تویتهری پێشوو)ەوە ھێرشی توندی كردە سەر ئەمریكا بەھۆی پاڵپشتییەكانی بۆ ئیسرائیل. لەم ڕووەوە، سەدر دوای لە حكوومەتی عێراق كرد بەھۆی پاڵپشتیی بێسنووری ئەمریكا بۆ ئیسرائیل، باڵوێزخانەكەی لە عێراق دابخرێت.
بێ گومان لێدوانەكانی ھێزە پرۆكسییەكانی ئێران ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن كە ئەوان ھیچ پەیوەندییەكیان بە بڕیاری فەرمیی حكوومەتی عێراقەوە نییە و لەژێر فەرمان و ئەجێندای ئێراندا سیاسەت دەكەن و، دووریش نییە عێراق بخزێننە نێو بازنەی جهنگی ئیسرائیل و حەماسهوه. بەتایبەت ئەم ھێزە پرۆكسییانە لە ڕووی سەربازییشەوە ھێرشەكانیان لە دژی پێگەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا زیاتر و چڕتر كردووە؛ بەتایبەت لەو كاتەی جهنگی حەماس و ئیسرائیل دەستی پێ كردووە، زیاتر لە 60 ھێرشی سەربازی بە مووشەك و درۆن (فڕۆكهی بێفڕۆكهوان) كراونەتە سەر پێگە و بەرژوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا. ئەمەیش مەترسیی ئەوەی لێ دەكرێت، ئەگەر ئەم ھێرشانە بەردەوام بن، عێراق بچێتە ناو جهنگهكهوه، بەتایبەت ئەگەر بازنەی جهنگهكە فراوان ببێت. ئەوەی دیارە ئەمریكا بۆ وەڵامدانەوەی ئەم ھێرشانە، تاكوو ئێستا دوو جار ھێرشی سەربازیی كردۆته سەر ھێزە پرۆكسییەكانی ئێران لە سووریادا.
پەیامەكانی ئەمریكا بۆ ھێزە پرۆكسییەكانی ئێران لە عێراق و سووریا
دیارە ھەوڵەكانی ئەمریكا له نێوهندی جهنگی حەماس و ئیسرائیل ئەوەیە بازنەی جهنگەكە فراوان نەبێت و بەتایبەتیش عێراق نەبێتە بەشێك لەو جهنگه. وەك ئاماژەمان پێ كرد ھێزە پرۆكسییەكانی ئێران لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە ھەوڵەكانیان چڕ كردۆتهوه بۆ دژایەتیكردنی ئەمریكا و، یەكێك لەو خاڵانەی زۆر پێداگیریی لەسەر دەكەن پرسی كشانەوەی ھێزەكانی ئەمریكایە لە عێراقدا. بەڵام پێ ناچێت لەم بارودۆخەدا- تەنانەت گوشارەكان چەند زۆر بن- ئەمریكا ھێزەكانی لە عێراق بكشێنێتەوە. بەتایبەت كشانەوەی ئەمریكا زیانێكی گەورە بە پێگە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەگەیهنێت و شكستێكی گەورە دەبێت بۆ ئیدارەی بایدن، بەتایبەت كه ساڵی داھاتوو لە بەردەم پرۆسەی ھەڵبژاردندایە. لەبیرمان نەچێت، كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان كاریگەرییهكی زۆری ھەبووە لەسەر لاوازكردنی پێگە و متمانەی ئەمریكا لای ھاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا؛ ئەمە بەدەر لەوەی كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق سەركەوتنێكی گەورە دەبێت بۆ ئێران و ھاوپەیمانەكانی و دەبێتە ھۆی بەھێزكردنی پێگەی نەیارەكانی ئەمریكا، بەتایبەت چین و ڕووسیا لە ناوچەكەدا.
ھەر بۆیەیش ئەمریكا لە ئێستادا گرنگییەكی زۆر بە پرسی عێراق دەدات و نایەوێت بەو ئاسانییە بۆ ئێران و ھێزە پرۆكسییەكانی بەجێی بھێڵێت و واشینتۆن ھەوڵ دەدات لە عێراقدا سەقامگیری ھەبێت و نەبێتە بەشێك لەو جهنگهی لە كەرتی غەززە ھەیە. ھەر بۆیە، لە 5ی نۆڤەمبهری 2023 ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغدای كرد و ڕاستەوخۆ لەگەڵ سوودانی كۆ بووەوە. لەم سەردانەدا چوار پەیامی گرنگی دایە بەغدا: یەكەم، بلینكن زۆر ڕاشكاوانە بە حكوومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە كە دەبێت ئەركی خۆی بهجێ بگهیهنێت لە ڕێگریكردن لە گرووپە میلیشیاكان لە ھێرشكردنە سەر بنكە سەبازییەكانی ئەمریكا و، دهبێت ڕێگرییان لی بكات. لەم ڕووەوە بلینكن ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو هەڕەشانەی لەلایەن گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە دەکرێن، بەتەواوەتی قبووڵنەکراون. دووەم، ئەمریكا بەرامبەر ھێرشكردنە سەر بەرژەوەندی و بنكە سەربازییەكانی، بێدەنگ نابێت. لەم ڕووەوە، جەختی لەسەر ئەوە كردۆتهوه كە ئەگەر ھێرشەكان بەردەوام بن، ئەمریكا ڕاستەوخۆ گرووپە میلیشیاكان دەكاتە ئامانج و ڕووبەڕووی گورزی سەربازی دەبنهوه.
سێیەم، خاڵێكی دیكەی گرنگ ئەوە بووە كە ھانی حكوومەتی عێراق داوە كە ڕێگە لە گرووپە میلیشیاكان بگرێت لەوەی بە مووشەك و درۆن له ڕێگەی عێراقەوە ھێرش بكەنە سەر ئیسرائیل و، دەبێت سنوورێكیان بۆ دابنرێت. چوارەم، بلینكن جەختی لەسەر ئەوە كردۆتهوه كە لەگەڵ ئەوەدان كە بازنەی جهنگەكەی غهززە فراوان نەبێت؛ بەڵام ئەگەر ئێران یان ھاوپەیمانەكانی بەرەیەكی تری جهنگ بكەنەوە، ڕاستەوخۆ لە ئێران دەدەن. لەم ڕووەوە، ئەنتۆنی بلینکن لە سەرەدانەكەیدا بۆ بەغدا ئاماژەی بەوە كرد كە نایانەوێت لەگەڵ ئێران ڕووبەڕووبوونەوەیان هەبێت، بەڵام هەموو ڕێکارێک بۆ پاراستنی هێزەکانیان و هاووڵاتیانیان دەگرنە بەر. لە ھەموو ئەوەی گوتمان، دەكرێت ئاماژە بەوە بكەین كە عێراق دەمێكە بۆتە مەیدانی ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێران و، ئەمەیش كاریگەریی زۆر خراپی كردۆته سەر سەقامگیریی سیاسی لەم وڵاتەدا. ھەروهھا جهنگی غەززە بێ گومان كاریگەریی ھەیە و دەبێت لەسەر ئاراستەی ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێران لە عێراق و ناوچەكەدا؛ بەتایبەت ئەم جارە بەھۆی جهنگی ئۆكراینا و پاڵپشتیی ئەمریكا لەو وڵاتە، ڕووسیا لە بەرامبەردا زیاتر پاڵپشتیی ئێران و ھاوپەیمانەكانی دەكات و زیاتر ھانیان دەدات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەمریكا ببنەوە.
پڕۆفیسۆر دکتۆر سەردار قادر محیهدین، شارەزا لە یاسای دەستووری و دیپلۆماسییەتی قەیران گەڕانەوەى ترەمپ چی دەگەیەنێ؟… زیاتر
نووسەر: مایکڵ نایتس وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاوات ئەحمەد سوڵتان لەم وتارەدا، مایکڵ نایتس لێکۆڵینەوە لە… زیاتر
ئالان بههائهددین عهبدوڵڵا، دكتۆرا له یاسا – مامۆستا له كۆلێژی یاسا/ زانكۆی سهڵاحهددین پێشەکى نزیکەى پازدە… زیاتر
د. یاسین تەها، پسپۆڕ لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان و شارەزا لە کاروباری عێراق گەڕانەوەی دۆناڵد… زیاتر
ئامادەکردن و وەرگێڕان: پێنووس بیست و نۆیەمین کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا بە بەشداریی… زیاتر
ن: یۆرۆنیوز وەرگێڕانی: پێنووس ڕەنگە ماوەی ئێستا تا دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە مانگی یەکی ساڵی… زیاتر