شرۆڤە

پێنج هەڵبژاردن لە ساڵی ٢٠٢٤ کە فۆرمی نەزمی جیهانی دەستنیشان دەکەن

ن: Paris (AFP)

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پێنووس

لەگەڵ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا نیوەی جیهان بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەڕوات و نزیکەی ٣٠ وڵاتیش بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەچن، لێرەدا چاوخشاندنێکی ئاژانسی فرانس پرێس سەبارەت بە پێنج لە گرنگترین هەڵبژاردنەکانی جیهان لە ساڵی داهاتوودا دەخەینە ڕوو.

جارێکی تر کێبڕکێی ترامپ و بایدن؟

لە 5ی ئەم مانگەدا دەیان ملیۆن ئەمریکی (60)ەمین سەرۆکی ئەمریکا هەڵدەبژێرن، ئەمەيش لە کێبڕکێیەکدا کە دەتوانێت جۆ بایدن تا تەمەنی 86 ساڵی لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە. چەندان ڕاپرسی دەری دەخەن، زۆربەی دەنگدەران پێیان وایە سەرۆکی دیموکراتەکان تەمەنی زۆرە بۆ ئەوەی ببێتە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، هەرچەندە دۆناڵد ترامپی ڕکابەری، تەمەنی ٧٧ ساڵە. سەرەڕای هەموو بێنەوبەردەکان و چه‌ندان دادگه‌ییكردنی تاوانكاری كه‌ به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌، ترامپ کاندیدی جەماوەری بەرەی کۆمارییەکانە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی ٢٠٢٤دا.

قەڵمبازیی پووتین بۆ ماوەی شەش ساڵی دیکە

ڤلادیمیر پووتین لە ماوەی ٢٣ ساڵی ڕابردوودا سەرۆکی ڕووسیا بووە. لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستووری هەموار کردەوە بۆ ئەوەی تا ساڵی ٢٠٣٦ لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، ئەمەيش وای کرد ماوەی دەسەڵاتەکەی لە ستالین درێژتر بێت. بە لەبەرچاوگرتنی جه‌نگی ئۆکراینا و بێدەنگیی ئۆپۆزیسیۆن، بەدووریش دەزانرێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا هیچ کەسێک دژی بوەستێتەوە.

ڕکابەرە کۆنەکەی، ئەلێکسی ناڤالنی (Alexei Navalny)، سزای ١٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. ڕکابەرەکەی تری، ئیگۆر گێرکین (Igor Girkin)، نیازی خۆی بۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ڕاگەیاندووە، بەڵام ئەویش بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو لە زینداندایە.

نارێندرا مۆدی و یاریی گەوره‌ی دەسەڵات

نزیکەی یەک ملیار هیندی لە مانگەکانی نیسان و ئایاردا دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی دیاری بکەن کە ئایا نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان و پارتی نەتەوەپەرستەکەی، پارتی بی جێ پی، بۆ خولی سێیەم لە دەسەڵاتدا دەمێننەوە یان نا.

ڕەخنەگران دەڵێن سەرکەوتنی سیاسیی مۆدی، بەندە بە پشتیوانیی زیاتر لە ملیارێک هیندۆس و یاریکردن بە ئاگری دوژمنایەتی بەرامبەر کەمینە موسڵمانەکانی هیندستان. سەرەڕای سەرکوتکردنی ئازادییە مەدەنییەکان، مۆدی چانسی بەهێزی هەیە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا و، لایەنگرانی دەڵێن پێگەی هیندستانی لەسەر شانۆی جیهانی بەهێز کردووە. دوای ڕووسیا و ئەمریکا و چین، هیندستان لەم ساڵەدا بووە چوارەم وڵات کە پشکێنەرێکی بێسەرنشین (کەشتیی ئاسمانیی چاندرایان -3) لەسەر مانگ بنیشێتەوە[1]. ئەم وڵاتە بەنیازە تا ساڵی ٢٠٤٠ کەشپێو و کەشتیی ئاسمانی بۆ سەر مانگ بنێرێت.

تاقیکردنەوەی ئەوروپا بۆ پۆپۆلیستەکان

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٤ گەورەترین هەڵبژاردنی نێودەوڵەتی لە جیهاندا بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دەنگدەر لە ٢٧ وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا، ٧٢٠ ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵدەبژێرن. دوای ئەوەی ڕاستڕەوەکان لە هۆڵەندا و ئیتاڵیا دەسەڵاتیان بەدەست هێنا، ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە تاقیکردنەوەیەک بۆ ئەوەی ئایا ئەوروپا پشتگیریی پۆپۆلیستە ڕاستڕەوەکان دەکات یان نا.

یەکەم ئافرەتی سەرۆکی مەکسیک

کلۆدیا شینبۆم (Claudia Sheinbaum)ی چەپگەرا و سەرۆکی پێشووی شارەوانیی شاری مەکسیکۆ و ژنێکی بازرگان کە ڕەگ و ڕیشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکی ڕەسەنی مەکسیک، هەردووکیان کێبڕکێ دەکەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ی مەکسیکدا مێژوو تۆمار بکەن و ببنە یەکەم سەرۆکی ژن لە وڵاتێکی خاوەن نەریتی پیاوسالاری.

سەرۆکی پێشووی شارەوانیی مەکسیکۆ سیتی بە نوێنەرایەتیی حزبی سەرۆککۆماری ئێستای مەکسیک، خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی مەکسیک کاندید دەکات. هەروەها خۆشیتێل گالڤێس (Xóchitl Gálvez) کاندیدی هاوپەیمانیی حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی حکوومەت بۆ سەرۆکایەتیی دەبێت. ڕاپرسییە سەرەتایییەکان دەری دەخەن کە شینبۆم پێشەنگی گرتووە.

[1] – هیندستان بوو بە چوارەم وڵات کە بتوانێت بگاتە سەر ڕووی مانگ لە دوای ئەمریکا، یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو و چین، بەڵام هیچ کام لەو وڵاتانە، پێشتر نەگەیشتوونەتە جەمسەری باشووری مانگ کە ڕووبەرەکەی بۆ جووڵەی کەشتییە ئاسمانییەکان بە شوێنێکی سەخت دادەنرێت.

سەرچاوە:

https://www.france24.com

gharani ghaderi

بابەتی پەیوەندیدار

ڕێبەری یان مەرجەعییەت؟ داهاتووی شیعە لە تاقیکردنەوەی پاش خامنەییدا

د. یاسین تەها،  پسپۆڕ لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان و شارەزا لە کاروباری عێراق دەسپێک نەمانی "ئایەتوڵڵا… زیاتر

5 days ago

سووریای ئومەوی و عێراقی شیعی؛ ململانێی مێژوو لە ئاوێنەی جیۆپۆلیتیكی نوێدا

د. یاسین تەها،  پسپۆڕ لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان و شارەزا لە کاروباری عێراق دەسپێک کەوتنی ڕژێمی… زیاتر

2 weeks ago

شکاندنی دیوارەکان؛ عێراق لەبەردەم گۆڕانکارییە نوێیەکانی سووریادا

د. یاسین تەها،  پسپۆڕ لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان و شارەزا لە کاروباری عێراق ئاڵوگۆڕە خێرا… زیاتر

2 weeks ago

سعوودیا لە بەرامبەر ئیماراتدا؛ ڕەهەندە نادیارەکانی قەیرانی کەنداو

نووسەر: "محەمەد ئەیوب" (Mohammed Ayoob)* وەرگێڕان و ئامادەکردن: پێنووس لە کاتێکدا ئەگەری بەرپابوونی پێکدادانی سەربازیی… زیاتر

3 weeks ago

ئەگەر جەنگ لەگەڵ ئێران ڕوو بدات، چۆن دەبێت؟

نووسەران: ئارەش ڕەئیسی نژاد و ئارشام ڕەئیسی نژاد ڕەنگە واشنتۆن و تاران لە هەموو کاتێک… زیاتر

3 weeks ago

کاریگەریى هاوکێشە سیاسییەکانى سووریاى 2026 لەسەر هەرێمی کوردستان

پڕۆفیسۆر دکتۆر سەردار قادر محیه‌دین، شارەزا لە یاسای دەستووری و دیپلۆماسییەتی قەیران جووڵەیەکی دیپلۆماسیی خێرا و… زیاتر

4 weeks ago