شرۆڤە

گرووپی “کەتیبەکانی حزبوڵلا” بەشێكە لە هێزەکانی حەشدی شەعبی

مایکڵ نایتس (Michael Knights)*

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: جەمال پیرە

گرووپی کەتیبەکانی حزبوڵلا کە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆرەوە، لایەنێکی چالاك و کاریگەری ناو هێزی”حەشدی شەعبی”یە. ئەو هێزەی، سەرۆكوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی کە لە ١٥ی نیسان سەردانی کۆشکی سپیی کرد، کە دەبێ لەژێر سەرکردایەتیی سەرۆكوەزیراندا بێت و، مووچەی بۆ دابین دەکات.

ئەو کاتەی ئەمریکا لە ڕۆژانی ٣ و ٧ی شوباتی ٢٠٢٤دا ئەندامانی “کەتیبەکانی حزبوڵلا”ی کوشت، پێنتاگۆن  هەوڵی دا بەهەڵە ئیدیعای ئەوە بکات ئەمریکا ئەندامانی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەئامانج ناگرێت، چونکە ئەوان عێراقین و هێزێکی ئەمنین لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە سەرکردایەتی دەکرێن و لە ڕێگەی لیژنەیەکی سەرۆكوەزیرانەوە مووچەی ئەندامەکانی دابین دەکرێت.

جەنەڕاڵ پات ڕایدەر، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پێنتاگۆن لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٤دا ڕای گەیاند “ئەو کەسانەی لێیان دەدەین، بەشێك نین لە “هێزەکانی حەشدی شەعبی”. وێڕای ئەوەی سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سوودانی لە دوای لێدانەکەی ٣ی شوباتدا سەردانی سەربازە بریندارەکانی “حەشدی شەعبی”ی کرد، ڕایدەر دواتر لە ٨ی شوباتدا ئاماژی دا بەوەی فەرماندەی “کەتیبەکانی حزبوڵلا” کە ڕۆژی ٧ی شوبات لە هێرشیکی ئاسمانیی ئەمریکیدا کوژرا “ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی نەبووە، بەڵکوو فەرماندەی “کەتیبەکانی حزبوڵلا” بووە. دیسانەوە ئەمە بەدرۆ خرایەوە: فەرماندەی “کەتیبەکانی حزبوڵلا” ئەبو باقر ساعدی، ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوەندی سەر بە “هێزەکانی حەشدی شەعبی” بووە بە سەرۆکایەتیی ئەبو زەینەب لامی (ناوە ڕاستەقینەکەی “حوسێن فەلاح عەزیز لامی”یە)، کە سەر بە “کەتیبەکانی حزبوڵلا”یە و ناوی لە لیستی سزاکانی ئەمریکا و پێشێلکارانی مافی مرۆڤدایە و لە دوای مردنیشی ناسنامەکەی بڵاو کرایەوە کە سەر بە “حەشدی شەعبی” بووە.

لە سەروبەندی ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی لە واشنتۆن، گرنگ بوو ڕاستییەکانی پەیوەست بە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان کەتیبەکانی حزبوڵلا و حکوومەتی عێراقی دووپات بکرێنەوە لەوانە لەگەڵ ئۆفیسی سەرۆكوەزیرانی عێراقیدا.

سەرۆکی ئەرکانی “هێزەکانی حەشدی شەعبی” و فەرماندەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژانەی، ناوی “عەبدولعەزیز محەمەداوی”یە (کە بە ئەبو فەدەك ناسراوە) و سەر بە “کەتیبەکانی حزبوڵلایە” و پێشێلکارێکی مافەکانی مرۆڤە و لەلایەن ئەمریکاوە ناوی خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.

ئەبو فەدەك لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٤دا عەلی خامەنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانی وەك فەرماندە و سەرکردەی خۆی دەسنیشان کردووە. ئەمەیش واتا “کەتیبەکانی حزبوڵلا” وەرگری یەکەم و سەرەکیی زیاتر لە ٢.٦ ملیار دۆلارە لە بوودجەی ساڵانەی عێراقدا کە بۆ “هێزەکانی حەشدی شەعبی” تەرخان کراوە. هەر یەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران و ئۆفیسی سەرۆكوەزیران مۆڵەتیان داوە پارە لە دەوڵەتی عێراقەوە بە “کەتیبەکانی حزبوڵلا” بدرێت.

ئەو بەرپرسە ئەمنییەی لە “هێزەکانی حەشدی شەعبی”دا ئاماژەی پێ دراوە “ئەبو زەینەب لامی”یە، کە ناوی لە لیستی تیرۆر و پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤدا هەیە و لە لیستی سزاکانی ئەمریکادایە.

گرووپی “کەتیبەکانی حزبوڵلا” لیواکانی ٤٥ و ٤٦ و ٤٧ ی هێزەکانی “حەشدی شەعبی” بەڕێوە دەبات کە لەلایەن دەوڵەتەوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت. زنجیرەی سەرکردایەتیکردنی بە ناو لە ڕێگەی “دەستەی حەشدی شەعبی” لە نووسینگەی سەرۆکوەزیراندا درێژ دەبێتەوە، پاشان دەگاتە سەرۆکوەزیران. هاوکات ئەم گرووپە بەشی هەواڵگری و مووشەك و زریپۆشی هێزەکانی “حەشدی شەعبی” بەڕێوە دەبات، لەگەڵ “یەکەی هێزی تایبەتی ٣١٣” و “یەکەی هەواڵگریی ١٠١” (کە هەردووکیان لەلایەن ئەبو فەدەکەوە سەرکردایەتی دەکرێن).

لە ماوەی ڕابردوودا گرووپی “کەتیبەکانی حزبوڵلا” بەرپرسی ڕاستەوخۆ بوو لە: کوژرانی سێ کەسی ئەمریکی لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئوردن. ڕفاندنی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ، توێژەر لە زانکۆی پرینسێتۆن، ساڵێك لەمەوبەر لە شاری بەغدا. سەرکردایەتیکردنی دەیان هێرشی مووشەکی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بە ناوی “بەرەنگاریی ئیسلامی لە عێراق” (موقاوەمە) بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکی لە “ئەسەد” و “تەنەف” و “تاوەری ٢٢”. هەڕەشەی چەکدارکردن و ڕاهێنانی بزووتنەوە یاخیبووەکانی سعوودیا و بەحرێن و ئوردن.

لە کاتێکدا سوودانی سەردانی واشنتۆنی کرد، گرنگ بوو هەموو دەزگەکانی ڕاگەیاندن و سەرجەم بەرپرسانی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕاستەوخۆ دەربارەی پەیوەندی لەگەڵ گرووپی”کەتیبەکانی حزبوڵلا” پرسیاریان لە سوودانی بکردایە؛ ئەو گرووپەی لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆرەوە، بەو پێیەی فەرماندەی باڵای “هێزەکانی حەشدی شەعبی”یە، سوودانی دەتوانێت بە سەرە قەڵەمێك بڕیار بدات ئەندامانی “کەتیبەکانی حزبوڵلا” لە ناوی “هێزەکانی حەشدی شەعیبی”دا دەربکات و مووچەیان ببڕێت، بەڵام ئەم کارە ناکات. جگە لەوەیش، بەدواداچوون بۆ پێشێلکارانی مافی مرۆڤ و بکوژ و ڕفێنەرانی ناو “کەتیبەکانی حزبوڵلا”ی سەر بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق ناکات، هەروەها نەیتوانیوە ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ ئازاد بکات دوای ساڵێك لە بەدیلگیرانی لەلایەن “کەتیبەکانی حزبوڵلاوە”؛ ئەو گرووپەی کە سوودانی دەسەڵاتی فەرمیی بەسەردا هەیە.

* مایکڵ نایتس” (Michael Knights) لە پەیمانگه‌ی واشنتۆن لێکۆڵەرە و پسپۆڕە لە کاروباری سەربازی، ئەمنیی عێراق و ئێران و وڵاتانی کەنداو و، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پلاتفۆرمی میلیشیا سپۆتڵایت.

سەرچاوە:

 https://www.washingtoninstitute.org

gharani ghaderi

بابەتی پەیوەندیدار

دوورگەکانی باشووری ئێران؛ لە دڵی هەناردەکردنی نەوتەوە تا هێڵی پێشەوەی جەنگ

نووسەر: سایە ڕەحیمی (سایه رحیمی) ماڵپەڕ: ئیندیپێندنت فارسی (Independent Persian) لەم ڕۆژانەدا کە شریتی باشووری… زیاتر

2 days ago

جه‌نگی ئێران چۆن کۆتایی دێت؟

جه‌نگی ئێران چۆن کۆتایی دێت؟ نووسەر: مایکڵ فرۆمان (Michael Froman) ماڵپەڕ: ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکان (Council… زیاتر

3 days ago

دیدگه‌یەکی ئێرانییانە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ

نووسەر: محەمەدجەواد زەریف  (M. Javad Zarif) ماڵپەڕ: فۆڕن ئەفێرز (Foreign Affairs) ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی… زیاتر

6 days ago

پەیوەندییەکانی واشنتۆن و بەغدا لە سەردەمی عەلی زەیدی: دەستپێکی قۆناغێکی نوێ یان چەقین لە بازنەی ڕابردوودا؟

نەوزاد هێتوتی، دکتۆرا لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر ڕۆژھەڵاتی ناڤین و پرسی كورد-زانكۆی لێستەر- پرۆفیسۆری یاریدەدەر… زیاتر

7 days ago

لە ڕێزلێنانەوە بەرەو هاوبەشیی ستراتیژی:  بۆچی میداڵیای “ئەستێرەى ئیتاڵیا” بەخشرایە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی؟

پێنووس پێشەکی میداڵیا نیشتمانییەکان پێگەیەکی تایبەتیان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییە هاوچەرخەکاندا هەیە، چونکە ئەم جۆرە میداڵیانە… زیاتر

1 week ago

عێراق وەک کێشە بۆ دراوسێکانی: چۆن دەیەیەک لە دیپلۆماسییەتی کەنداو لە کاتی جه‌نگی ئێراندا هەرەسی هێنا؟

نووسینی: یەریڤان سەعید دوای سێ ڕۆژ لە سوێندخواردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، عەلی زەیدی، لە 14ی… زیاتر

2 weeks ago