شرۆڤە

کۆبوونەوەیەکی نوێی نێوان تاران و واشنتۆن سەبارەت بە ئاگربەستی هەرێمایەتی و “ئەتۆمی”

ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل: باشووری لوبنان غەززە نییە و حزبوڵڵا حەماس نییە!

الجريدة، وەرگێڕانی پێنووس

دوای ئەوەی واشنتۆن بە کەمترین زیانەوە سەرکەوتوو بوو لە بەڕێوەبردنی گەڕی یەکەمی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و ئێران، سەرچاوەیەکی پلە باڵا لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییی ئێران ئاشکرای کرد کە ئەمریکا و ئێران ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداو، خولی نوێی کۆبوونەوەی ناڕاستەوخۆی ئەمنییان ئەنجام داوە؛ لەو کۆبوونەوەیەدا باسیان لە ڕێگەکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندنی بارگرژی لە ناوچەکەدا کردووە و، ئەگەری پشتیوانیکردنی تاران لە ئارامیی غەززە، لە بەرامبەر زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە نەنووسراوەی کە پێشتر لە نێوان تاران و واشنتۆن سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجام درابوو، باس کراوە.

ئەو سەرچاوەیە بە “ئەلجەریدە”ی ڕاگەیاندووە، کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە تەرخان کراوە بۆ ئەوەی هەر لایەنێک داواکارییەکانی بخاتە ڕوو و هیچ ئەنجامێکی نەبووە و، هەر لایەنێک دیراسەی داواکانی ئەوی تری کردووە و لە کۆبوونەوەیەکی دیکەدا وەڵام دەداتەوە بۆ ئەوەی (ئەم کۆبوونەوانە) لە شوێنێک ئەنجام بدرێت کە دواتر ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت، دوای ئەوەی هەردوو لایەن لەسەر پێویستیی سنووردارنەکردنی کۆبوونەوەکانیان لە یەک وڵاتدا، ڕێک کەوتن.

لایەنی ئەمریکی پێشنیاری بۆ شاندی بەشداربووی ئێران کردووە کە بگەڕێنەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنەی پێشوو کە لە سەڵتەنەی عومان کراوە؛ ڕێككەوتنێك كە جەخت لەسەر جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەبێ ڕاگەیاندنی گەڕانەوەی بۆ ئەو ڕێککەوتنە، دەكاتەوە. واتە تاران پابەند بێت بە ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی زیاتر لە سەدا 3.67 و پابەندبوون بەو سنوورانەی لە ساڵی 2015دا لە ڕێککەوتنەکەدا دانراون؛ لە بەرامبەردا واشنتۆن جێبەجێکردنی هەندێک سزا بەسەر ئێراندا بەبێ هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی ڕابگرێت. لەم ماوەیەیشدا هەردوو لا هەوڵ دەدەن کەشوهەوایەک بخوڵقێنن بۆ دروستکردنی متمانە لە نێوان یەکتر، وەک ئامادەکارییەك بۆ گەڕانەوەی فەرمی بۆ ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥.

 سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە؛ لایەنی ئەمریکی داوای لە تاران کردووە گوشار بخاتە سەر هاوپەیمانەکانی بۆ ڕاگرتنی هەڵکشانی توندوتیژی، بەتایبەتی لە دەریای سوور و، پاڵپشتی لە دەستپێشخەری (فۆرمول)ەی میسری بۆ ئاگربەست لە غەززە و پڕۆژەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان بکات. هەروەها سەرچاوەکە باسی لەوەیش كردووە؛ شاندی ئەمریکی داوای لە ئێران کردووە هاوکاریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بکات، هەروەها دەرگەی بۆ ئاوەڵا بکاتەوە کە پشکنینی هەمەلایەنەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکات پێش ئەنجامدانی هەر ڕێککەوتنێکی نێوان هەردوو لا، بۆ دڵنیابوون لە ڕێژە و قەبارەی یۆرانیۆم و ئاوی قورس؛ چونکە ئێران لە کاتێکدا کە جیهان سەرقاڵی جەنگی غەززە بوو، ڕێژەی کۆگەکردنی بەرز کردۆتەوە.

سەرچاوەکە ڕای گەیاندووە کە ئەمریکییەکان جەختیان لەوە کردۆتەوە کە گەڕانەوەی فەرمی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پێویستە دانوستان لەسەر چالاکییە ناوچەیییەکانی ئێران و بەرنامەی مووشەکیی ئێران و دابینکردنی درۆن و مووشەک بۆ ڕووسیایشی لەگەڵدا بێت.

سەرچاوەکە هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە؛ شاندی ئێرانی بەڕوونی ئەوەی خستۆتە ڕوو کە بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە، دەبێت واشنتۆن کۆتایی بە پشتیوانییە بێسنوورەکانی بۆ ئیسرائیل بهێنێت و، دەست بکات بە گرتنەبەری هەنگاوەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی تەلئەبیب. ئەم سەرچاوەیە گوتیشی، ئێرانییەکان پشتگیریی خۆیان بۆ هەر یەکلاکردنەوەیەک دەربڕیوە کە جەنگی غەززە بوەستێنن، یان هەر ڕێککەوتنێک یان ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی پرسی فەڵەستین کە “ڕەزامەندیی گەلی فەڵەستین بەدەست بهێنێت”، هەروەها بۆ باشووری لوبنان. سەرچاوەکە تیشكی خستە سەر ئەوەیش كە؛ شاندەکە هۆشداریی دا لەوەی ئەگەر ئیسرائیل هەوڵی داگیرکردنی باشووری لوبنان بدات، ئێران بێدەنگ نابێت و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پووچەڵکردنەوەی هێرشی ئیسرائیل؛ ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان دەبێت بزانن کە پرسی باشووری لوبنان، کە حزبوڵای لێیە و هاوپەیمانی سەرەکیی تارانە، تەواو جیاوازە لە پرسی غەززە، کە لەلایەن حەماسەوە حوکم دەکرێت.

سەبارەت به ڕێوشوێنی متمانەسازی له دۆسیەی ئەتۆمی، سەڕچاوەکه ئاماژەی بەوە دا که تاران هیچ متمانەیەکی بە لایەنی ئەمریکی نییه و بۆیه ئەمریکییه کان دەبێت هەنگاوی یەکەم بنێن، ئەوکات تاران به هەنگاوی دووەم بە دوای ئەواندا دەبێت و دەیشڵێت؛ شاندی ئێرانی وەڵامی داواکارییەکانی ئەمریکای دایەوە سەبارەت بە پشکنین و، وتی وڵاتەکەی ڕاپۆرتی وردی پێشکەش بە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی کردووە سەبارەت بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی و، بەپێی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، هیچ بڕگەیەک نییە کە ڕێگە بە ئاژانسەکە بدات ئەم پشکنینانە ئەنجام بدات.

سەرچاوە:

https://www.aljarida.com

gharani ghaderi

بابەتی پەیوەندیدار

شکاندنی دیوارەکان؛ عێراق لەبەردەم گۆڕانکارییە نوێیەکانی سووریادا

د. یاسین تەها،  پسپۆڕ لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان و شارەزا لە کاروباری عێراق ئاڵوگۆڕە خێرا… زیاتر

3 days ago

دەرفەتەکان بۆ کورد لەناو هاوکێشە ئاڵۆزه‌ دژوارەکاندا

(خوێندنەوەیەک بۆ گوتەى "لەو هەرایە چیمان دەست دەکەوێ؟")   پڕۆفیسۆر دکتۆر سەردار قادر محیه‌دین، شارەزا لە… زیاتر

4 days ago

ئایا هەرێمی کوردستان دەتوانێت ببێتە ناوەندێکی سیاسی بۆ پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؟

د. زوبێر ڕەسووڵ، دکتۆرا لە زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە هەرێمییەکان پێشەکی: گۆڕانی جیۆپۆلیتیک و دەرکەوتنی ڕۆڵی… زیاتر

6 days ago

بەرەو کۆتاییی تەمەنی دەوڵەتە ناوەندگەراکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

(جەنگی پازڵەکان) نیکۆڵۆ مەکیاڤێللی (1469-1527): "شێر بن، گورگان بڕەوێننەوە؛ ڕێوی بن، تەڵان بناسن! " قەرەنی قادری ڕۆژهەڵاتی… زیاتر

6 days ago

گەڕانەوەی “دێوە خەوتووەکە”: کام وڵاتان براوە و دۆڕاوی ناوچەییی گەڕانەوەی تارانن بۆ ناو بازنەی ئابووریی جیهانی؟

ن: "ئالان چاندەلییه‌ر" (Alain Chandelier) وەرگێڕانی لە فارسییەوە: پێنووس تەنیا ئەوە وێنا بکەن کە دوای… زیاتر

1 week ago

ئایا خۆپیشاندانەکان گەیشتوونەتە ئەو “بارستە هەستیارەی” کە توانای ڕووخاندنی ڕژێمی هەبێت؟

نووسینی: مایكڵ هۆرۆڤیتز* وەرگێرانی بۆ کوردی: پێنووس لە کاتێکدا ئێران لەنێو شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتیی جەماوەریدا… زیاتر

2 weeks ago