شرۆڤە

شەش گرووپی کاری ئاسایشی و هەواڵگریی ئیسرائیل سەرنجیان خستەوە سەر کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی

نووسەر: “فەرهاد میرمحەممەدسادقی” (Farhad Mirmohammadsadeghi)/ یۆرۆنیوز

وەرگێڕانی لە فارسییەوە: پێنووس

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاکسیۆس، بە پشتبەستن بە سێ بەرپرسی باڵای ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوو هەفتە لەمەوبەر فەرمانی پێکهێنانەوەی گرووپەکانی کاری ئێران کە لە ئەندامانی دەزگەکانی بەرگری و هەواڵگریی ئیسرائیلی پێک هاتووە، دەرکرد بۆ ئەوەی سەرنجیان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بێت و ئێستایش شەش گرووپی کار سەرنجیان لەسەر ئەم بابەتەیە.

بە وتەی چوار بەرپرسی ئیسرائیلی و ئەمریکی، ئەم دوو وڵاتە نیگەرانن لەوەی کۆماری ئیسلامی دەرفەتی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری و سەرنجخستنە سەر ئەم ڕووداوە، بقۆزێتەوە بۆ پێشخستنی بەرنامەی ئەتۆمی و تەنانەت بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.

ئەم بەرپرسانە دەڵێن، پێ دەچێت سەرنجی سەرکردەکانی ئەمریکا لەسەر بانگەشەکانی هەڵبژاردن و درێژەدان بە قەیرانی غەززە بێت و لە ئەنجامدا لەم کاتەدا ئەستەمە بۆیان بتوانن وەڵامێکی بەپەلەی چالاکی و پێشهاتە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی بدەنەوە. هەروەها ئەم بەرپرسانە دەڵێن نیگەرانیی ئەوە هەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو دەرفەتەی کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەهۆی گۆڕینی حکوومەتەوە دروست دەبێت، بەكار بهێنێت بۆ هەنگاونان بەرەو خاوەندارێتیی چەکی ئەتۆمی. هەروەها ئەکسیۆس بە پشتبەستن بە پێنج بەرپرسی ئیسرائیلی و ئەمریکی ڕای گەیاند کە کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا سەبارەت بە ئێران، لە مانگی تەممووزدا بەڕێوە دەچێت. جێگەی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو کۆشکی سپی هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی ڕاگەیاند بەهۆی ئەو تۆمەتانەی کە بنیامین ناتانیاهۆ لە دژی حکوومەتی بایدن خستبووە ڕوو، کە ئەم ئیدارەیەی تۆمەتبار کرد بە نەناردنی چەک بۆ ئیسرائیل. دوا بە دوای ئەم هەواڵە، یۆئاڤ گالانت لە سەروبەندی گەشتەکەیدا بۆ ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی بایدن قسەی كرد؛ ئێستایش هەرچەندە تا ئێستا وادەی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی تەممووزدا بەڕێوە بچێت؛ ئەمەیش پێش وتارەکەی نەتانیاهۆ دەبێت کە بڕیارە بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا لە ٢٤ی تەممووزدا ئەنجامی بدات.

کۆبوونەوەی “گرووپی ڕاوێژکاریی ستراتیژیی ئەمریکا و ئیسرائیل” بەهۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکانی ئیسرائیل لە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بەڕێوە دەچێت و، بڕیارە شاندێکی باڵای ئیسرائیل بە سەرۆکایەتیی تزاچی هەنگبی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ڕۆن دێرمر، وەزیری کاروباری ستراتیژی، بچنە واشنتۆن بۆ ئەنجامدانی ئەم گفتوگۆیە.

بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەژێر پەردەی توێژینەوەی ئەکادیمی (“under an academic umbrella”)

یەعقووب ناگل (Yaakov Nagel)، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەییی بنیامین نەتانیاهۆ و ئەندامی باڵای دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسییەکان (Defense of Democracies) کە تا ئێستایش لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نزیکە، ​​بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە مانگەکانی ڕابردوودا دەیان زانای ئێران لەسەر ئەو پرۆسانەی کە بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی پێویستن، کاریان کردووە. ناوبراو بە ئاکسیۆسی وتووە “ئەم چالاکییانە لەژێر پەردەی توێژینەوەی ئەکادیمیدا ئەنجام دەدرێن؛ بە شێوەیەک بەرەوپێش دەچن کە وا دەربکەوێت ئامانجی مەدەنیی هەبێت”. ناگل دەیشڵێت: بەپێی خەمڵاندنی دەزگە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، پێ دەچێت عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، بە ئامانجی ڕەتکردنەوەی ئەو چالاکییانە و لە ئەستۆنەگرتنی ئەو بەپرسیارێتییە، هێشتا بەڕاشکاوی ئەو چالاکییانەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

چ گرووپێکی کارکردن پێک هێنراوە؟

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاکسیۆس، بە فەرمانی نەتانیاهۆ شەش گرووپی کاری پێک هێنراون و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنیان. ئەم شەش گرووپە کارییە بریتین لە:

–  گرووپێک بە سەرۆکایەتیی مۆساد (ڕێکخراوی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان-Mossad)، مامەڵە لەگەڵ پرسەکانی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بەتایبەتی پرسی ئەگەری چالاکییە سەربازییە ئەتۆمییەکان دەکەن.

گرووپێکی دیکە بە سەرۆکایەتیی “شین بێت” (دەزگەی ئاسایشی ئیسرائیل- Shin Bet)، بەرپرسە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دزەکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆمەڵگەی ئیسرائیلدا. بەپێی ڕاپۆرتی دەزگە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل، ئەم ئۆپەراسیۆنە دزەکردنە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چڕتر بووەتەوە.

– گرووپەکانی دیکە کار لەسەر بواری هەواڵگری و ئەلیکترۆنی و چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە، هەروەها هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ حزبوڵڵا و حووسییەکانی یەمەن و گرووپە میلیشیاکانی سووریا و عێراق دەکەن.

سەرچاوە:

https://parsi.euronews.com/

gharani ghaderi

بابەتی پەیوەندیدار

دوورگەکانی باشووری ئێران؛ لە دڵی هەناردەکردنی نەوتەوە تا هێڵی پێشەوەی جەنگ

نووسەر: سایە ڕەحیمی (سایه رحیمی) ماڵپەڕ: ئیندیپێندنت فارسی (Independent Persian) لەم ڕۆژانەدا کە شریتی باشووری… زیاتر

1 day ago

جه‌نگی ئێران چۆن کۆتایی دێت؟

جه‌نگی ئێران چۆن کۆتایی دێت؟ نووسەر: مایکڵ فرۆمان (Michael Froman) ماڵپەڕ: ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکان (Council… زیاتر

2 days ago

دیدگه‌یەکی ئێرانییانە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ

نووسەر: محەمەدجەواد زەریف  (M. Javad Zarif) ماڵپەڕ: فۆڕن ئەفێرز (Foreign Affairs) ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی… زیاتر

6 days ago

پەیوەندییەکانی واشنتۆن و بەغدا لە سەردەمی عەلی زەیدی: دەستپێکی قۆناغێکی نوێ یان چەقین لە بازنەی ڕابردوودا؟

نەوزاد هێتوتی، دکتۆرا لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر ڕۆژھەڵاتی ناڤین و پرسی كورد-زانكۆی لێستەر- پرۆفیسۆری یاریدەدەر… زیاتر

6 days ago

لە ڕێزلێنانەوە بەرەو هاوبەشیی ستراتیژی:  بۆچی میداڵیای “ئەستێرەى ئیتاڵیا” بەخشرایە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی؟

پێنووس پێشەکی میداڵیا نیشتمانییەکان پێگەیەکی تایبەتیان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییە هاوچەرخەکاندا هەیە، چونکە ئەم جۆرە میداڵیانە… زیاتر

1 week ago

عێراق وەک کێشە بۆ دراوسێکانی: چۆن دەیەیەک لە دیپلۆماسییەتی کەنداو لە کاتی جه‌نگی ئێراندا هەرەسی هێنا؟

نووسینی: یەریڤان سەعید دوای سێ ڕۆژ لە سوێندخواردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، عەلی زەیدی، لە 14ی… زیاتر

1 week ago