به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران
ئاریەن بۆین*
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ئێحسان نه‌زه‌ت
قه‌یرانه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن
ده‌سه‌ڵاتداره میللییه‌كان ڕووبه‌ڕوی زۆر شكست و قه‌یرانی وه‌ك كاره‌ساته سروشتییه‌كان، هه‌ڕه‌شه ژینگه‌یییه‌كان، كزیی ئابووری، په‌لاماره تیرۆریستییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كان، په‌تاكان و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و گه‌یاندن، ده‌بنه‌وه. قه‌یرانه‌كان وه‌كوو ڕووداوه ڕۆتینییه‌كانی وه‌ك (ئاگر و پێكدادانی ئۆتۆمبێڵه‌كان) نین. قه‌یرانه‌كان ئه‌و ڕووداوه ناهه‌موارانه‌ن كه‌وا ڕۆژنامه‌نووسان و سیاسه‌توانان و هاونیشتمانیان تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كات. قه‌یرانه‌كان كاتێك ڕوو ده‌ده‌ن كه‌وا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆیی، ڕێكخراوێك، شارۆچكه‌یه‌ك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌ناكاو له‌سه‌ر به‌ها بنه‌ڕه‌تییه‌كان یان به‌رده‌وامبوونی ژیانیان ده‌بینن، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی به‌په‌له و به دڵه‌ڕاوكێیه‌كی قووڵه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كاندا بكرێت.
ئه‌م ڕووداوه دراماتیكییانه ئاڵینگاریی قورس بۆ گه‌وره سه‌ركرده میللییه‌كان و داموده‌زگه‌یه‌كانیان دروست ده‌كه‌ن. پێویسته بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌ژێر گوشاری كه‌میی كات و نه‌بوونی زانیاریی پێویست له‌باره‌ی هۆكار و ده‌ره‌نجامه‌كانی قه‌یرانه‌كان، بدرێن و په‌یڕه‌و بكرێن. هه‌رچه‌نده بارودۆخه‌كان بۆ بڕیاردان زۆر سه‌خت بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هاووڵاتیان له سه‌ركرده‌كانی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره میللییه‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن كه‌وا له‌و هه‌ڕه‌شانه بیانپارێزن.
دوو فاكته‌ر هه‌ن كه وا له سه‌ركرده میللییه‌كان و داموده‌زگه‌كانیان ده‌كه‌ن مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كاندا زۆر قورس بێت. یه‌كه‌میان، ئه‌و كوالیتییانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنه‌كان له كۆمه‌ڵگه مۆدێرنه‌كاندا، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه به‌رگه‌ی قه‌یرانه‌كان نه‌گرن. دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه‌وا هه‌ردوو لایه‌نی هاووڵاتی و سیاسه‌تمه‌داران پێكه‌وه له‌پڕێكا زۆر ترسابن و كه‌متریش له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تییه‌كانی وه‌ك ته‌ندروستیی گشتی، سه‌لا‌مه‌تی و شكۆمه‌ندیی خۆیان بگونجێنن. تێكهه‌ڵكردنی ئه‌م دوو فاكته‌رانه به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان، ده‌بنه مایه‌ی ده‌رخستنی ئه‌وه‌ی كه بۆچی كێشه‌یه‌كی بچووك ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی قه‌یرانی گه‌وره؛ هه‌روه‌ها بۆچی كاریگه‌رییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران له خۆڕسكدا سنووردارن؟
كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن تا دێت ئاڵۆزتر و تێكه‌ڵاوتر ده‌بێت. ئاڵۆزبوونیش وا ده‌كات كه‌وا تێگه‌یشتن له‌و پڕۆسه و چالاكییه جۆراوجۆرانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن، ئه‌سته‌متر بێت. له ئه‌نجامیشدا، سه‌رهه‌ڵدانی لاوازییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن دركیان پێ نا‌كرێت. زۆر جار هه‌وڵه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كاندا ده‌ره‌نجامی له‌ناكاو به‌دوای خۆیدا دێنن، هه‌روه‌ك زیادكردنی قه‌یرانه‌كان له بری كه‌مكردنه‌وه‌یان. لێكدانی به‌شه‌كانی پێكهاته و شێوازی سیسته‌مه‌كان ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی گرفته‌كان به‌خێرایی. ڕه‌نگه به‌م جۆره، قه‌یرانه‌كان له لایه‌نه “جوگرافییه‌كه‌یه‌وه” ڕه‌گی خۆیان دابكوتن و له‌پڕێكا به‌ناو جیهاندا بڵاو ببنه‌وه و له سیسته‌مێكه‌وه بۆ سیسته‌مێكی تر باز بده‌ن و له واده‌ی ئه‌م بازدانانه‌یش زانیاریی خراپ كۆ بكه‌نه‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن كه زۆر قورس بێت قه‌یرانێك پێشی ده‌ره‌نجامه‌كانی دیاری بكرێن. كاتێك قه‌یرانێك ڕوون ده‌كرێته‌وه و ده‌خرێته ڕوو، ئیتر سیاسه‌تمه‌داران هیچ شتێك به سه‌یر و نامۆ نابینن. ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێكیش له شوێنی خۆی بێ، چیتر شته تێكه‌ڵاوه شاراوه‌كان نامێنن. به‌رده‌وامبوونی قه‌یران وا ده‌كات سیاسه‌تمه‌داران بۆیان ده‌ركه‌وێت كه قه‌یرانه‌كه چییه و هه‌ر له‌و كاته‌یشدا كه هه‌موو شتێك له‌به‌رچاو ڕوون بووه‌وه، ئه‌وا ئه‌وكات ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵ ده‌ده‌ن لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه.
سروشتی ئاڵۆزی قه‌یران، بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات. زۆر به‌ده‌گمه‌ن قه‌یرانێك هه‌بێت “قسه بۆ خۆی بكات”. پێناسه‌كردنی بارودۆخێك بابه‌تییانه‌یه؛ قه‌یرانی كه‌سێك ڕه‌خسانی هه‌له بۆ كه‌سێكی تر. سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتداره میللییه‌كانیش، ئه‌مه مایه‌ی كێشه‌یه؛ ده‌كری زۆر له‌و ڕووداوه ئاشكرا بێزیانانه ببنه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران. هاووڵاتییه ڕۆژاوایییه‌كان به كه‌موكوڕییه‌كان دڵته‌نگ ده‌بن؛ ئه‌وان دوچاری ترس بووینه و ئه‌وه‌یش فێر بووینه كه ترسه‌كه‌یان له چییه. له‌م فه‌زایه ترسه‌دا، هه‌ندێك كات كۆمه‌ڵگه‌كه دوچاری “ترس ده‌بێت” و فره‌جۆریی میدیای مۆدێرنیش ڕوڵ له زیادكردنی ئه‌م جۆره ترسه‌دا ده‌گێڕێت.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیی گشتگیریش سه‌ر هه‌ڵبدات، دڵنیاكردنه‌وه‌ی دۆخی كێشه نوێیه‌كه ئه‌سته‌مه. ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی هه‌موو ڕۆژێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه له‌ناكاوه‌كاندا ده‌كه‌ن، جه‌ختكردنه سه‌ر كێشه‌یه‌ك وا ده‌كات كێشه‌یه‌كی تر له‌بیر بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به قه‌یران بناسرێت، پێویسته به‌ڕوونی به‌ربه‌سته سه‌خته‌كانیش ڕوون بكرێنه‌وه.
ئاڵینگارییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران
به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان دوو ڕه‌هه‌ندی هه‌یه، ئه‌وانیش ڕه‌هه‌ندی ته‌كنیكی كه په‌یوه‌ندیی به توانای خۆگرتنی دامه‌زراوه حكوومییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی له قۆناغی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ڕه‌شه‌كه‌دا هه‌یه. ڕه‌هه‌ندێكی سیاسیش هه‌یه كه ئه‌ویش به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران، به‌قووڵی جێی مشت‌ومڕ و چالاكییه‌كی به‌هێزی سیاسییشه. تێكهه‌ڵكردنی ئه‌م دوو ڕه‌هه‌نده سه‌ره‌كییه بۆ پێنج ئاڵینگاریی جددیی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وانیش بریتین لە:
دركپێكردن، بڕیاردان، واتابه‌خشین، نه‌هێشتن و فێربوون.
١- ده‌ستنیشانكردن و هه‌ستكردن به قه‌یرانه‌كان
پێده‌چێت قه‌یران ئاڵینگاریی ئاشكرا دروست بكات. هه‌ر له‌و كاته‌ی قه‌یران ڕوون بووه‌وه، پێویسته هه‌ڵسوڕاوانی قه‌یران ڕێكاری پێویست بۆ لێكه‌وته‌كانی بگرنه به‌ر؛ ته‌نانه‌ت واقعه‌كه زۆر له‌وه‌یش ئاڵۆزتره. زۆرێك له قه‌یرانه‌كان به شێوازی كتوپڕ و نامۆ ڕوو ناده‌ن، به‌ڵكوو په‌یتا په‌یتا ته‌شه‌نه ده‌كه‌ن. پێویسته سیاسه‌تمه‌داران له نیشانه‌كانی وه‌ك نادڵنیایی، ڵێڵی، پێچه‌وانه‌بوونه‌وه بزانن كه وا خه‌ریكه شتێكی نامۆ سه‌ر هه‌ڵده‌دات. پێویسته ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنن و بزانن قه‌یرانه‌كه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هه‌میشه هه‌ڵسوڕاوانی قه‌یرانه‌كان زۆر به‌ئه‌سته‌م ڕووبه‌ڕووی ئه‌م قه‌یرانانه ده‌بنه‌وه. خێڕاییی سه‌رسوڕهێنه‌ر و لێڵی و ئاڵۆزیی قه‌یرانه‌كه ده‌توانێت به‌ئاسانی به‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندندا زاڵ بێت. ده‌كرێ سترێس و كێشه ڕێكخراوییه‌كان زیاتر ببنه مایه‌ی ته‌گه‌ره‌تێخستنی تواناكان بۆ ده‌ستنیشانكردن و هه‌ستكردن به قه‌یرانه‌كان.
هه‌ندێ خه‌ڵك به‌وه ناسراون كه له‌ژێر گوشاردا به‌ڕوونی بیر ده‌كه‌نه‌وه و له‌سه‌ره‌خۆن؛ ئه‌وان په‌ره‌یان به شێوازێكی به‌گه‌ڕخستنی زانیارییه‌كان داوه كه وا ده‌كات له كاتی بارودۆخی قه‌یراناویدا كارێكی به‌جێیان هه‌بێت. ئه‌فسه‌ره سه‌ربازییه‌كان، ڕۆژنامه‌وانان، فه‌رمانده‌كانی پۆلیس و ئاگركوژێنه‌وه به كۆكردنه‌وه و كارپێكردنی زانیارییه‌كان له بواری قه‌یراندا، به‌ناوبانگن. هه‌ندێ ڕێكخراو په‌ره‌یان داوه به شێوازی به‌سوودی “گه‌ڕان و ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌كان” له كاتی بوونی قه‌یراندا. ڕێكخراوه‌كان له‌ژێر بارودۆخێكی ته‌نگانه‌دا تا ڕادده‌یه‌ك په‌ره‌یان به تواناكان و خێراتر به‌ده‌ستهێنان و كارپێكردنی زانیارییه‌كان داوه. پرسیاری وه‌ڵامنه‌دراوه ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ ڕێكخراوه‌كان ده‌توانن نه‌خشه‌ی ئه‌م جۆره تایبه‌تمه‌ندییانه بكێشن و بیبه‌نه ناو كه‌لتووری هه‌نووكه‌ییی ڕێكخراوه‌كانه‌وه؟
٢- بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه
له كاتی قه‌یراندا، پێویسته حكوومه‌ت و دامه‌زراوه گشتییه‌كان بڕیار له‌سه‌ر كێشه‌ی ناهه‌موار بده‌ن؛ ده‌كرێ ئه‌مه‌یش چه‌ند جۆره بڕیارێك بن. ده‌بێ چه‌ند سه‌رچاوه‌ی ده‌گمه‌ن ببنه بنه‌مای بڕیاردانه‌كه. ئه‌م كرداره به جۆرێك له جۆره‌كان له كرداری سیاسی ده‌چێت، ته‌نیا له‌وه‌دا نه‌بێت كه‌وا كاتێك له بوونی قه‌یرانه‌كاندا جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان پێداویستی و داواكارییه‌كاندا هه‌بێت. له‌و كاته‌یشدا كه كێشه‌كان هه‌روه‌ك خۆیان به‌ناڕوونی و ناجێگیری بمێننه‌وه، ئه‌وا كاته‌كه‌یش بۆ بیركردنه‌وه و ڕاوێژكردن و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی، زۆر كه‌م و سنووردار ده‌بێت. كێشه‌كان به جۆرێك ڕووبه‌ڕووی حكوومه‌ت و سه‌ركرده‌كان ده‌بنه‌وه كه‌وا پێشتر له كاتی كاری ڕۆژانه‌یاندا ڕووبه‌ڕوویان نه‌بووببنه‌وه. بۆ نموونه بڕیاری ناردنی هێز، یان به‌كارهێنانی هێزی كوشنده، یان سنووردانانی پێویست بۆ ئازادییه كه‌سییه‌كان، بڕیاری هه‌ستیارن. بڕیاردان له كاتی قه‌یراندا كارێكی قورسه كه ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی به‌های ده‌ستكه‌وته‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی ڕیسكی سیاسی.
وه‌ڵامێكی كاریگه‌ر پێویستی به هه‌ماهه‌نگیی ناوخۆییی نێوان ئاژانس و حكوومه‌ته‌كان هه‌یه؛ دوای هه‌موو ئه‌مانه‌یش، بڕیاره‌كان ده‌بێت له‌لایه‌ن چه‌ند ڕێكخراوێكی جۆراوجۆره‌وه بخرێنه بواری جێبه‌جێكردن. شێوازی جێبه‌جێكردنێكی كاریگه‌ر، وا پێویست ده‌كات كه ئه‌م ڕێكخراوانه پێكه‌وه كار بكه‌ن. هێنانی بیرۆكراسیی گشتی بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ بارودۆخی قه‌یرانه‌كاندا، مایه‌ی بێهووده‌یییه‌كی زۆره و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ئه‌مه كارێكی مه‌حاڵه. زۆربه‌ی ڕێكخراوه گشتییه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا دیزاین كراون بۆ ئه‌نجامدانی كاروباری ڕۆتینی به‌هۆی به‌ها‌كانی دادپه‌روه‌ری، یاسا و كارتێكردنه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ قه‌یران، پێویستی به نه‌رمی، باشكردن، دووباره‌كردنه‌وه و شكاندنی یاساكان هه‌یه.
بۆ پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان هه‌ماهه‌نگی تاكه تایبه‌تمه‌ندی نییه، به‌ڵكوو بریتییه له‌وه‌ی كه ئاخۆ كێ به‌رپرسه له چاكردنی دۆخه‌كه. ئه‌و ئاژانسانه‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كاندا ته‌كنه‌لۆژیای جۆراوجۆر به‌كار دێنن، زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانن كرداره‌كان چۆنییه‌ك بكه‌ن؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا قه‌یران نابێته هۆی نه‌هێشتنی هه‌ستیاری و ناكۆكی له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندیی ڕۆژانه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و خه‌ڵكی تردا.
ده‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه و كاریگه‌ری قه‌یران، به ڕادده‌یه‌كی زۆر ده‌ره‌نجامێكی سروشتی له سه‌رهه‌ڵدانی پڕۆسه‌كه‌دا ببه‌خشێت. نا‌كرێت چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانیش به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه ببه‌ستێت. زۆر كۆسپ هه‌ن كه‌وا به شێوه‌یه‌كی ساده بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی خودی بڕیاره‌كه لێكجیا ده‌كاته‌وه.
٣- واتابه‌خشین به بڕیاردان
له كاتی قه‌یرانه‌كاندا، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه‌وا سه‌ركرده‌كان دڵه‌ڕاوكێ بڕه‌وێننه‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و بزانن چی ڕوو ده‌دات و پێویسته چیش بكرێت. كاتێك له چۆنێتیی ڕووداوه‌كان ده‌گه‌ن و ستراتیژییه‌تێك بۆ ڕووداوه‌كان داده‌نێن، ئه‌وا پێویسته سه‌ركرده‌كان پێكه‌وه لێكتێگه‌یشتنیان بۆ ڕووداوه‌كان هه‌بێت و ئه‌گه‌ر له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوویش نه‌بن، ئه‌وا ڕه‌نگه پێشوازی یان ڕێز له بڕیاره‌كانیان نه‌گیرێت.
ته‌نیا سه‌ركرده میللییه‌كان نین كه‌وا ده‌یانه‌وێ قه‌یرانه‌كان چاك بكه‌نه‌وه، به‌ڵكوو په‌یامه‌كانیان ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی تردا ده‌كه‌ن كه‌وا پۆست و به‌رژه‌وه‌ندیی تریان هه‌یه؛ به هه‌مان شێوه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌یشی كه‌وا پێناسه و ئه‌لته‌رناتیڤی جیاوازیان بۆ قه‌یرانه‌كان و پێشنیاری گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی تایبه‌تیان بۆ هه‌یه. ئه‌گه‌ر هات و ئه‌كته‌ره‌كانی تر له ڕوونكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان سه‌ركه‌وتوو بن، ئه‌وا توانای سه‌ركرده ناوبراوه‌كان له بڕیاردان و جووڵه‌پێكردنی قه‌یرانه‌كان زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت.
زۆر جار بۆ ده‌سه‌ڵات قورسه كه ده‌ستبه‌جێ زانیاریی دروست فه‌راهه‌م بكه‌ن. ئه‌وان دوچاری زانیاریی نادروستی وه‌ك (ڕاپۆرت، ده‌نگۆ و وێنه) ده‌بنه‌وه كاتێك كه‌وا شتێكی سه‌یر له كاتی قه‌یرانه‌كان دا ڕوو ده‌دات. خۆی له خۆیدا ڕاسته‌ڕێكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ئاڵینگارییه‌كی سه‌ره‌كییه؛ نیشاندانی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی قه‌یرانه‌كان به خه‌ڵك و چاككردنه‌وه‌یان، پێویستی به هه‌وڵی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان هه‌یه. زۆر جاریش ئه‌م هه‌وڵه له‌لایه‌ن جۆش و خرۆشی خه‌ڵكه‌وه ته‌گه‌ره‌ی تێ ده‌خرێت. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی زۆر به دۆخه‌كه داخبار بووه، دوچاری دوودڵی یان سترێس بوونه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئه‌وان حكوومه‌ت به هاوپه‌یمانی خۆیان نازانن و له كاتی قه‌یراندا هاوكار نین.
٤- نه‌هێشتنی قه‌یران
له‌ناوبردنی قه‌یران دوو شتی ده‌وێ؛ یه‌كه‌میان پێویسته قه‌یرانه‌كان له حاڵه‌تی فریاكه‌وتن بگوازرێنه‌وه بۆ حاڵه‌تی ڕۆتین و بچووككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ڕێكخستنه‌وه‌یان. دووه‌میشیان له‌سه‌ر ئاستی ستراتیژییه‌كه‌یش، پێویسته به‌رپرسان به‌رپرسیارێتیی ئه‌وه‌ی كه ڕووی داوه بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان. ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی نه‌هێشتنی قه‌یران زۆر لێك جیاوازن به‌ڵام له پراكتیكدا زۆر تێكهه‌ڵكێشن. پێویسته حكوومه‌ت شه‌رعییه‌تی خۆی به‌ده‌ست بێنێته‌وه تاكوو بتوانێت كرداره هه‌میشه‌یییه‌كانی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێت. سه‌ركرده‌كان ناتوانن به تاكلایه‌نه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌مه بده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له لایه‌نی یاسایییه‌كه‌یشه‌وه بۆ له‌ناوبردنی قه‌یرانه‌كان خاوه‌نی فه‌رمانی فه‌رمیش بن. ده‌كرێ له نه‌هێشتنی قه‌یرانه‌كاندا خه‌ڵك هێور ببێته‌وه به‌ڵام له‌بیربردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه ئه‌سته‌مه. چاره‌سه‌رنه‌كردنی قه‌یرانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست، ده‌ره‌نجامی نادروستی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و پشتگوێخستنیشیان ده‌بێته مایه‌ی مانه‌وه‌یان وه‌ك خۆیان.
مشتومڕه‌كانی ئه‌وه‌یش كه ئاخۆ كێ له ڕێكخستنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان به‌رپرسه، به‌ئاسانی ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی ناكۆكی و یه‌كترتاوانباركردنی لایه‌نه‌كان، له‌بری ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه بۆ ده‌ره‌نجامه‌كانیان بكه‌ن. ئاڵینگاریی سه‌ركرده‌كان ئه‌وه‌یه كه‌وا سه‌ره‌ده‌رییه‌كی دروست له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كاندا بكه‌ن و خۆیان له تاكتیكی یه‌كترتاوانباركردن بدۆزنه‌وه.
ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له قه‌یرانه‌كان ده‌كۆڵنه‌وه، ده‌توانن به‌توانا و به‌ویژدان بن، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا شتێكی كه‌می پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاركردنی ئه‌و سه‌ركردانه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ی كه‌وا قه‌یرانه‌كه كۆتاییی پێ دێ. ڕه‌نگه ئه‌و سیاسه‌تمه‌دار و ئاژانسانه‌ی شكستیان هێناوه له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان له پێش یان له واده‌ی قۆناغه سه‌خته‌كاندا، بتوانن هه‌ڵسوكه‌وتێكی باش له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامه‌كانی قه‌یرانه‌كاندا بكه‌ن. به‌م جۆره خۆیان له زیانپێگه‌یشتنی ناوبانگ، خۆبه‌ڕێوه‌بردن و سه‌رچاوه‌كانیان ده‌پارێزن. قه‌یرانه‌كان كه‌سانی براوه و دۆڕاویان هه‌یه. داینامیكی سیاسی و یاسایی، ئه‌و جۆره به‌رپرسیار‌ێتییه دیاری ده‌كات كه‌وا ئه‌كته‌ره قه‌یرانییه‌كان به چ قۆناغێك ده‌گه‌ن.
٥- په‌ندوه‌رگرتن له قه‌یرانه‌كان:
قه‌یران كۆمه‌ڵێك وانه‌مان بۆ پلانه جێگره‌وه‌كان و ڕاهێنانه‌كان بۆ قه‌یرانه‌كانی داهاتوو پێ ده‌به‌خشێت. هه‌مووان په‌ند له ڕووداوه‌كان وه‌رده‌گرن و بۆ پراكتیزه‌كردن و یاساكانی كاری ڕێكخراوه‌ییش سوودی لێ وه‌رده‌گرن. به‌ڵام هه‌میشه ئه‌مه ڕوو نادات. داڕشتنی وانه‌كان یه‌كێكه له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان. سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته فێركاری و ئه‌كادیمییه‌كان، داڕشتنی وانه‌كان گرێ دراوه به ڕۆڵی ئه‌و وانانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به دیاریكردنی قه‌یرانه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه.
قه‌یرانه‌كان ده‌بنه به‌شێك له یاده‌وه‌رییه كۆكراوه‌كان و سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ لێكچووی مێژوویی بۆ سه‌ركرده‌كانی داهاتوو. وێناكردنی قه‌یران وه‌ك به‌رگریكردن له شكستهێنان و پێشبینییه‌كان وا له خه‌ڵك ده‌كات كه‌وا بیر له گریمانه‌كان بكه‌نه‌وه و ڕه‌چاوی ئه‌و سیاسه‌ت و سیسته‌مه یاسایییا‌نه بكه‌ن كه پێشتر دانراون. ڕه‌نگه وه‌به‌رهێنه‌رانی تریش كه‌ڵك له وانه‌كان وه‌رگرن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پێوه‌ره‌كان و چاكسازیكردن له‌و یاسایانه‌ی كه‌وا سه‌ركرده‌كان پێیان په‌سه‌ند نییه. به‌مه‌یش سه‌ركرده‌كان وانه‌ی گرنگ و گه‌وره له قه‌یرانه‌كان و په‌یڕه‌وكردنیان له مه‌یدانی بیرۆكراتیدا، وه‌رده‌گرن. ئاڵینگاریی گه‌وره لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه‌وا د‌رك به‌و فاكته‌رانه بكرێت كه‌وا بوونه‌ته هۆكاری دروستبوونی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له ڕێگه‌ی یاسا كۆنه‌كان و ڕێكخراوه میللییه‌كان به‌رپا بوونه.
* “ئاریه‌ن بۆین” پڕۆفیسۆری به‌ڕێوه‌بردنی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كانه له خۆێندنگه‌ی “یوترێكت”ه بۆ به‌ڕێوه‌بردن. هه‌روه‌ها پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ره له په‌یمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی گشتی له زانكۆی ویلایه‌تی لویزیانا.
سەرچاوە: