واتای ڕاستی دیسپلین چییه؟
“کێن گینزبێرگ” (Ken Ginsburg)
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئێحسان نه‌زه‌ت مسته‌فا
دیسپلین واته فێركردن نه‌ك سزادان و كۆنترۆڵكردن.
یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌ی دایك و باوكانه، بریتییه له له‌قاڵبدانی منداڵه‌كانمان بۆ قۆناغی هه‌رزه‌كاری و ئاماده‌كردنیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دونیایه پڕ ڕێسا و داخوازییه‌دا خۆیان بگونجێنن؛ ئه‌مه‌یش چۆن ئه‌نجام ده‌درێت؟ بێ گومان له‌ڕێی دیسپلینه‌وه. دایك و باوكایه‌تی واته گۆڕینی مرۆڤێكی كه‌مته‌مه‌ن كه چاوی له دابینكردنی پێداویستی و دڵخۆشییه، بۆ مرۆڤێك كه پابه‌ندی ڕێساكان بێت و ئاماده بێت بۆ پێكه‌وه‌ژیان له جیهانێكدا كه زۆر خه‌ڵكی تریش تیایدا پێویستیان به زۆر شت هه‌یه. زیاتر له پێكه‌وه‌ژیانیش، ده‌مانه‌وێ كاتێك منداڵه‌كانمان گه‌وره ده‌بن مرۆڤی ڕێزداریان لێ ده‌ربچێت و له به‌رامبه‌ریشدا كه‌سانی تر ڕێزیان لێ بگرن. ده‌مانه‌وێ منداڵه‌كانمان سه‌ركه‌وتوو بن، ئه‌مه‌یش واته ده‌بێت له قوتابخانه و شوێنی كاردا به‌دروستی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه چۆن و باشترین شێوازی فێركردنی دیسپلین چییه، له تێگه‌یشتنی خودی مانای دیسپلین یارمه‌تیمان ده‌دات. ڕه‌گی وشه‌ی دیسپلین له ”دیسپل”ه‌وه هاتووه، واته فێركردن یان ڕێنیشاندان، نه‌ك سزادان یان كۆنترۆڵكردن، كه ڕه‌نگه ئێوه وا بیر بكه‌نه‌وه بۆ تێگه‌یشتن و به‌كارهێنانی وشه‌ی دیسپلین ماناكه‌ی له‌مه‌ی زیاتر بێت، به‌ڵام تۆ ده‌توانی به شێوازێكی ئاسانتر وا دا بنێی كه ماناكه‌ی “فێركردن یان ڕێنوێنیكردن”ه.
تێگه‌یشتن له دیسپلین
پێویسته دیسپلین شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت دیار بكات نه‌ك مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردن بێت. ڕاستییه‌كه‌ی، ئه‌و منداڵانه‌ی به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردن فێری دیسپلین كراون، زۆربه‌یان منداڵی یاخییان لێ ده‌رچووه. بیر له‌و منداڵانه بكه‌نه‌وه كه به شێوازی دایك و باوكایه‌تیی زۆردارانه په‌روه‌رده كراون، كاتێك دایك یان باوك پێی ده‌ڵێت “من چی ده‌ڵێم ده‌بێ وا بكه‌ی، كاتێكیش منداڵه‌كه پرسیار ده‌كا بۆ؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ “چونكه من ده‌ڵێم وا بكه.” ئه‌مه‌یش وا ده‌كا له ته‌مه‌نی منداڵییاندا باش هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن به‌ڵام كاتێ گه‌وره ده‌بن و چاویان ده‌كرێته‌وه، ئیدی چیتر به‌باشی هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ن. زۆر لێكۆڵینه‌وه ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه زۆر كه‌س له ته‌مه‌نی منداڵییاندا كه پێشتر به شێوازی دایك و باوكایه‌تیی زۆرداره‌كی به سه‌پاندنی ڕێكاری زۆر و كه‌م پێدانی سۆزه‌وه په‌روه‌رده كراون، هه‌ڵسوكه‌وتی زۆر ترسناك ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌وان تا بچووكن گوێڕایه‌ڵن، به‌ڵام هه‌ر كه بوونه سه‌رووی ده ساڵان، ئیتر گوێڕایه‌ڵ نابن.
كاتێك دیسپلین به مانای كۆنترۆڵكردن دێت، ئه‌وا ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه چونكه ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژی ته‌مه‌نیان له‌ژێر كۆنترۆڵكردنی دایك و باوكیاندا ژیاون، ده‌توانن وه‌ك خۆیان به‌و شێوه‌یه بمێننه‌وه. هه‌ر كاتێكیش دیسپلین به مانای سزادان بێت، ئه‌وا سزادانه‌كه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ به درێژاییی ته‌مه‌نی، كاریگه‌ر و به‌رده‌وام نابێت. ئه‌مه به پێشنیارێكی هه‌ڵه تێ مه‌گه‌ن كاتێك كه ده‌ڵێم هه‌ڵسوكه‌وته قبووڵنه‌كراوه‌كان هیچ ده‌ره‌نجامێكیان نابێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه من ده‌ڵێم پێویسته بۆ منداڵه‌كه دیسپلین ده‌ره‌نجامی زۆر ئاشكرای هه‌بێت.
بۆیه ئه‌م بابه‌ته‌م نووسیوه چونكه ئه‌م ده‌سكه‌وت (امتیاز)ه‌م له‌ده‌ست چووه. به مانایه‌كی قووڵتر، چ مه‌به‌ستمان بێت یان نا، ته‌نانه‌ت ده‌مانه‌وێ منداڵه‌كانمان په‌یوه‌ندییه‌كی ڕوونتریان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌بێت. ئه‌نجامی كاره‌كه‌م واتابه‌خشه، چونكه ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی من له‌ده‌ستم داوه، په‌یوه‌ندیی به‌م بابه‌ته‌ی منه‌وه هه‌یه. بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت چه‌ند خوله‌كێك زووتر له كاتی دیاریكراوی خۆیدا بیه‌وێ بچێته ده‌ره‌وه، ئه‌وا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی لۆژیكی له نێوان چوونه‌ده‌ره‌وه‌كه و بزركردنی ته‌له‌فۆنێك یان یارییه‌كی “ئاتاری”دا نییه. له لایه‌كی تره‌وه، له‌وه تێ ده‌گه‌ین كه ئه‌گه‌ر بێت و كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌كه كاتژمێرێك زووتر بێت، یان ئه‌گه‌ر منداڵێك به‌باشی وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی نه‌دابێته‌وه، ئه‌وا دیاره كه وانه‌كه‌ی نه‌خوێندووه؛ جا بۆیه زۆر باشتره ئه‌گه‌ر به منداڵه‌كه بڵێن، ده‌بێت له كاتی دیاریكراوی خۆتدا بێیته ماڵه‌وه ئه‌گه‌رنا نا‌توانیت یاریی ئاتاری بكه‌یت و سۆشیال میدیا به‌كار بهێنی تا ئه‌و كاته‌ی گشت ئه‌ركه‌كانی خوێندنی ماڵه‌وه‌ت ته‌واو نه‌كه‌یت. هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌موو ئه‌م شه‌وگاره پڕ له ڕێسایانه به‌باشی چاودێری بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییه‌كه بتوانێت له خوێندنه‌كه‌یدا باش بێت و به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات.
هه‌ستی منداڵه‌كه چۆن ده‌بوو ئه‌گه‌ر زیاتر بخرابایه ژێر پاڵه‌په‌ستۆ‌وه؟ واته ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه سزا درابایه، ئه‌وا هه‌ستی به تاوان ده‌كرد. كاتێكیش كه منداڵێك هه‌ست به تاوانباركردنی خۆی ده‌كات و ئه‌و جۆره كرداره‌یشی كه كردوویه‌تی، به هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندیی لۆژیكیی به لێكه‌وته‌ی ئه‌و كرداره‌وه نه‌بێت كه پێی تاوانبار كراوه، ئه‌وا دڵگران ده‌بێت به واتای ئه‌م بابه‌ته‌م.
پێدانی خۆشه‌ویستی و ڕێساكان:
ئه‌و دایك و باوكانه‌ی شێوازێكی باڵانسكراو (هاوسه‌نگكراو)ی دایك و باوكایه‌تییان هه‌یه، ڕێسا و خۆشه‌ویستی به منداڵه‌كانیان ده‌به‌خشن، منداڵه‌كانیان به ده‌سكه‌وتی ئه‌كادیمیی باشتر، سۆزداریی زیاتر و ته‌ندروستییه‌كی باشتری مێشكه‌وه، به‌خێو ده‌كه‌ن و كه‌متر دوچاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵسوكه‌وته ترسناكه‌كان ده‌بن.
دایك و باوكه خاوه‌ن باڵانسه‌كان دوو شتی سه‌ره‌كی به منداڵه‌كانیان ده‌ڵێن:
1- تۆم خۆش ده‌وێ و ڕێگه‌ت پێ ده‌ده‌م خۆت زۆر وانه فێر ببی، له‌وانه‌یش وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی خۆت ئه‌نجامی ده‌ده‌ی، به‌ڵام بۆ ئه‌و شتانه‌ی كار ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌لامه‌تیت، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌وه بكه‌ی كه من پێتی ده‌ڵێم.
2- ئامانجی من ئه‌وه‌یه تۆ له ژیانی خۆتدا سه‌ربه‌خۆ بیت؛ ده‌زانم ئه‌مه واته پێدانی ده‌سكه‌وتی زیاتر به تۆ كاتێك تۆ بتوانی سه‌ره‌ده‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌دا بكه‌ی. تۆ ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ت بۆ دێته پێش، كاتێك توانای به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وته‌كانت هه‌بێت؛ به هه‌مان شێوه‌یش تا تۆ نه‌توانی به‌دروستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فراوانتربوونی ئازادییه‌كانتدا بكه‌ی، ئه‌وا نایشتوانی ئازادیی زیاتر به‌ده‌ست بێنی. ئه‌گه‌ر وا ده‌ربخه‌ی كه‌وا ناتوانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌دا بكه‌ی كه ئێستا خاوه‌نیانی، ئه‌وا ئه‌وكات من ناچار ده‌بم ئه‌و ده‌سكه‌وتانه له تۆ وه‌رگرمه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌توانی دووباره بیسه‌لمێنی كه‌وا ده‌توانی به‌دروستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادییانه‌دا بكه‌یت.
كێ به‌رپرسه؟ منداڵه‌كه به‌رپرسه. منداڵه‌كه‌ت به‌رپرسه له‌وه‌ی چ جۆره ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی دروست جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی. ئه‌مه تاقی بكه‌ره‌وه؛ زۆر دڵخۆش ده‌بی به‌وه‌ی كه هه‌ر كاتێك ده‌بینی كه وا خه‌ریكه منداڵه‌كه‌ت فێری چه‌ند شتێك ده‌بێت و تێ ده‌گات كه ئه‌و ئێستا به‌رپرسه له كاره‌كانی خۆی، ئینجا ئه‌وكات بزانه كه ئه‌م منداڵه به‌باشی فێری دیسپلین كراوه.
سەرچاوە: