ئاشتەواییی نیشتمانی و چارەسەرکردنی ناکۆکییە ناوخۆیییەکان لە هەرێمی کوردستان
موەفهق عادل عومەر، دكتۆرا له سیسته‌مه سیاسییه‌كان و مامۆستا له به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی-زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
پێشه‌كی
هه‌رێمی كوردستان له دامه‌زراندنییه‌وه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و جێگیركردنی له ده‌ستووری عێراقدا وه‌كوو یه‌كه‌یه‌كی فیدراڵی تا ئێستا ڕووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره مه‌ترسییانه نه‌بۆته‌وه، كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت. گوشار و مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه؛ هۆكاری ئه‌م گوشارانه و تا ڕادده‌یه‌ك لاوازبوونی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، بۆ چه‌ندان هۆكاری گرنگ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام گرنگترینی ئه‌م هۆكارانه، ناته‌باییی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و به‌تایبه‌ت كێشه و گرفته قووڵه‌كانی دوو هێزی گرنگی هاوكێشه‌ی سیاسیی هه‌رێم كه “پارتی دیموكراتی كوردستان” و “یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان”ن. گرفت و مه‌ترسییه‌كان گه‌یشتۆته ئاستیكی زۆر مه‌ترسیدار و ئه‌گه‌ر په‌له نه‌كرێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه نێوخۆیییهكانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم، له‌وانه‌یه باردۆخێكی زۆر ناله‌بار دروست ببێت. بۆیه ده‌بێت له قۆناغی ئێستادا و زۆر به‌په‌له ده‌ست به پرۆسه‌ی “ئاشته‌واییی نیشتمانی” بكرێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان؛ به‌پێچه‌وانه‌وه به ئه‌گه‌رێكی زۆر، كۆتایی به قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێم ده‌هێنرێت یاخود زیاتر لاواز ده‌كرێت.
بەردەوامیی ناکۆکییە ناوخۆیییەکان چ کاریگەرییەکی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ئاستی نێودەوڵەتی دەبێت؟
پارتی و یه‌كێتی له 17ی ئه‌یلوولی ساڵی 1998 له واشنتۆن به سه‌رپه‌رشتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا “ڕێككه‌وتنی ئاشتیی واشنتۆن“یان واژۆ كرد[1]. ئه‌م ڕێككه‌وتنه، دواتر بوو به بنه‌مایه‌ك بۆ ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی پارتی و یه‌كێتی كه له ڕێكه‌وتی 27ی ته‌ممووزی ساڵی 2007 واژۆ كرا. ئه‌م دوو هه‌نگاوه گرنگه، بۆ ماوه‌یه‌كی باش توانیی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا تا ئاستێكی دیاریكراو بوه‌ستێنێت و، زه‌مینه‌ی بۆ كاركردنی هاوبه‌ش ڕه‌خساند. به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ تێکچوونی باری ته‌ندروستیی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆككۆماری پێشوووتری عێراق و سكرتێری گشتیی پێشووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌تایبه‌ت له دوای ساڵی 2012، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی قۆناغ به قۆناغ به‌ره‌و خراپتر ڕۆێشت و له دوا وێستگه‌دا ئێستا گه‌یشتۆته ئاستێكی زۆر خراپ كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌وها درێژه‌ی پێی بدرێت، به زیانێكی زۆر گه‌وره و مێژوویی كۆتاییی پێی بێت و سه‌رجه‌م ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له عێراق له‌ده‌ست بچێت. بۆیه ئه‌گه‌ر به‌گشتی چاوێك به‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌ی كه به‌هۆی ناكۆکییهكانی پارتی و یه‌كێتییەوە به‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وتوون، بخشێنین، ئه‌وه ده‌توانین به‌م شێوه‌یه بیانخه‌ینه ڕوو:
- پێش هه‌موو شتێك، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له به‌غدا به شێوه‌یه‌ك لاواز كردووه، ده‌توانین بڵێین پێگه‌ی هه‌رێم له دوای 2003وه قه‌ت ئاوا لاواز و بێهیز نه‌بووه. هێزه عێراقییه‌كان، به شیعه و سوننه‌وه و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی كوردیشه‌وه، دژایه‌تییه‌كی بێوێنه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. له هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته ئامانج. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق تا ئێستا چه‌ندان بڕیاری سیاسیی له دژی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركردووه و به‌رده‌وامیشه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی؛ دواتر گوشاره‌كان له یاسای بوودجه عێراقیش كه بۆ ساڵانی (2023، 2024 و 2025) ئاماده كرابوو، بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ی پێ درا و به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر – به‌غدا ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرا و ته‌نانه‌ت له كاتی جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه‌ی عێراقیش، له ڕێگه‌ی داهێنانی هه‌ندێك چه‌مكی ئاڵۆزی وه‌كوو “خه‌رجییه فعلییهكان”، گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره‌ی كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرن. بێ گومان سه‌رجه‌م ئه‌م پێشهاتانه‌یش دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگەی پاریس ده‌رباره‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم، كه له ئه‌نجامیدا پرۆسەی فرۆشتنی نه‌وت به‌ته‌واوه‌تی وه‌ستا، بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یانده ئاستێكی زۆر مه‌ترسیدار. كه‌واتە له ڕێگه‌ی دادگە نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و گوشاره سیاسییه ناڕه‌واكانی هیزه سیاسییه عێراقییه‌كان كه پشتئه‌ستووره به پاڵپشتیی لایه‌نێكی هه‌رێمی، له‌سه‌ر ئاستی نوێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌رێم له به‌غدا، هه‌رێمی كوردستان هیچ كاتێك ئه‌وها لاواز و شپرزه نه‌بووه له به‌غدا، چونكه ئێستا به‌غدا مامه‌ڵه‌ی پارێزگاش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ناكات!
ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه له ئه‌نجامدا هه‌رێمی كوردستان به‌لاوازی ناتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو گوشاره نێوخۆیییانه بگرێت و، زۆر به‌داخه‌وه چاره‌نووسه‌كه‌ی هیچ جیاوازتر نابێت له كه‌ركووك كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر تیایدا دروست بووه. واتا هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر ڕه‌حمی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق كه له‌لایه‌ن وڵاتێكی هه‌رێمییه‌وه پاڵپشتییان لێ ده‌كرێت. بۆیه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه له به‌رده‌م پارتی و یه‌كێتی نه‌ماوه جگه له ڕێككه‌وتن. كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه كاتی زۆریشیان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه.
- له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییش هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ناسه‌قامگیریی سیاسیی ناوخۆیی، ڕووبه‌ڕووی شله‌ژانێكی به‌رچاو بۆته‌وه. با ئه‌وه له‌یاد نه‌كه‌ین ئه‌لفوبێی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتوو، بریتییه له به‌هێزبوون و یه‌كگرتووبوون له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ. له پاڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌رخۆ نییه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و به‌م هۆیه‌یشه‌وه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان گرفت بۆته‌وه، ئه‌گه‌ر كێشه ناوخۆیییهكانیشیان بۆ زیاد بكرێت، ئه‌وه هه‌ر به‌ته‌واوی پێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات.
ناته‌باییی نێوماڵی كورد ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی كردۆته سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و، ئه‌م ڕاستییەیش له كاتی سه‌ردانیكردنی به‌رپرسه باڵا بیانییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بینرێت؛ له بری ئه‌وه‌ی چاویان ته‌نیا به نوێنه‌رانی حكوومه‌ت بكه‌وێت، ناچار ده‌بن جاروبار به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ ببنه‌وه. ئه‌مه‌یش له ڕاستیدا كاره‌ساته كه نه‌توانرێ به‌یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی له هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌رپرسه باڵا بیانییه‌كان بكرێت. ئه‌م بارودۆخه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كاریگه‌ریی زۆر خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
له لایه‌كی دیكه‌وە لاوازیی پێگه‌ی هه‌رێمی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، ده‌بێته هۆكارێكی ڕاسته‌قینه بۆ كۆتاییهێنان به پاڵپشتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت. بۆ نموونه پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه چه‌ندان ساڵه بەردەوامە، خه‌ریكه ئه‌م یارمه‌تی و پاڵپشتییانه به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی پارتی و یه‌كێتییەوە بكه‌ونه مه‌ترسییەوە و، چه‌ندان جار به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی ئه‌م یارمه‌تییه‌یان كردووه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا “ماتیۆ مه‌كفه‌رله‌ین” (Matthew W. McFarlane) فه‌رمانده‌ی گشتیی هاوپەیمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش [2] له‌نێو كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ئاشكرا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌توانێ پابه‌ندی چاكسازییه‌كانی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان وه‌زارتی به‌رگریی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت و به‌جێیان بگهیەنێت، ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌توانێ به‌رده‌وام بێت له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كانی.” [3]ئه‌مه په‌یامێكی ڕوون و ئاشكرایه كه ڕاسته‌وخۆ له هه‌ولێره‌وه به هه‌ردوو حزبی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتدار (پارتی و یه‌كێتی) گهیەندراوه. بێ گومان هۆكاری ئه‌م ناكۆكییانه‌ی كه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ری هه‌ڵداوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكۆكی و ململانێكانی پارتی و یه‌كێتی. به‌ڵام ئه‌وه جێگەی سه‌رسوڕمان و تێڕامانه، كه تا ئێستا هه‌ردوو حزبی سیاسی، پێ ناچێت ئه‌م ئاگاداركردنەوە و هۆشدارییه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكایان به‌هه‌ند وه‌رگرتبێت. “مه‌كفه‌رله‌ین” ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه له مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵدا له ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنیان ڕایان گه‌یاندووه، كه‌وا نیگه‌رانن له بوونی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه و، له كۆتاییی ساڵیش‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی تریان ده‌بێت و مه‌رجه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر هاوكار بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی یاداشته‌كه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا و پێشمه‌رگه[4]. دیسان لێره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا كاتێكی دیاریكراو دراوه‌ته پارتی و یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه لەگەڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكادا زیاتر هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازییه‌كانی نێو وه‌زاره‌ته‌كه دوور له بنه‌ما و ئامانجی ته‌سكی حزبایه‌تی به‌جێ بگهیەنن، به‌پێچه‌وانه‌وه پشتگیری و یارمه‌تییه‌كانی زلهێزێكی وه‌كوو ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه ڕاده‌گیرێت و كۆتاییی پێ دێت. جا نازانین پارتی و یه‌كێتی ئه‌م په‌یامه‌یان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه یاخود نا؟
میكانیزمه سیاسی و یاسایییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی چین؟
كێشه و گرفته‌كانی هێزه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌و جۆره نییه كه نه‌كرێت چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له ئه‌گه‌ری گرتنەبه‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه، ده‌كرێ ئاشتهوایییهكی نیشتمانی ڕابگهیەنرێت و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌ژێر چه‌تری هه‌رێمی كوردستان كۆ بكرێنه‌وه:
- له ڕووه سیاسییه‌كه‌وه، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نێكی سیاسی د‌رك به‌و مه‌ترسییانه بكات كه هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. واتە مه‌ترسییه‌كان ته‌نیا له دژی پارتی نییه به‌ڵكوو له دژی كۆی پرۆسه‌ی سیاسییه له هه‌رێمی كوردستان؛ چونكه ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی كه زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان وایان وێنا كردووه كه‌وا مه‌ترسی و گوشاره‌كان ته‌نیا له دژی پارتییه، كه‌چی له بنه‌مادا بابه‌ته‌كه ئه‌وها نییه و ئامانجی سه‌ره‌كی، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌یه‌تی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسییانه وه‌كوو خۆی بگه‌یەنێته لایه‌نه سیاسییه‌كان له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكەیشەوە له ڕێگه‌ی ده‌زگەكانی ڕاگه‌یاندن و ئه‌نجامدانی كۆڕ و سمیناره‌وه، ئه‌مه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش بخاته ڕوومهرجه سه‌رجه‌م تواناكانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بخرێته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه بۆ خه‌ڵك ڕوون بكرێته‌وه كه‌وا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌یه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم و خه‌ریكه هێزه سیاسییه عێراقییه‌كان، به شیعه و سوننه‌وه، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ده‌به‌ن و كه‌متر له ئاستی پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن؛ ته‌نانه‌ت قووت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش وه‌كوو سواڵكردن و به منه‌ت و قه‌رز ده‌نێرن.
- واژۆكردنی “په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌ف” له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت كە په‌یماننامه‌كه بابه‌ته چاره‌نووسسازه‌كان له‌خۆ بگرێت. ئه‌م ههنگاوەیش پێویسته به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێم بێت؛ دهستپێشخهرییەكهیش زۆر گرنگه له‌لایه‌ن “مه‌سعوود بارزانی”یه‌وه بێت به به‌شداریی چه‌ندان كه‌سایه‌تیی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و به شێوه‌یه‌ك كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه متمانه‌ی پێ بكه‌ن. ئه‌م په‌یماننامه‌یه ئه‌گه‌ر بتوانرێ متمانه‌ی زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌كی گرنگ كه ده‌كرێ پشتی پێ ببه‌سترێت.
- كاركردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ته‌نانه‌ت به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی هێزه سیاسییه عێراقییه‌كانیش؛ چونكه هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی یاخود ناوخۆییی عێراقی، ئه‌نجامی باشی لێ ناكه‌وێته‌وه. به‌داخه‌وه به‌هۆی ناكۆكی و ناته‌باییی نێوان لایه‌نه سیاسییه كوردییهكانەوە هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش كه‌وته ژێر كۆنترۆڵی دهزگەیهكی حكوومه‌تی عێراقی كه بریتییه له “كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق”. بۆیه ده‌بێت هه‌رچۆنێك بێت ئه‌م هه‌ڵه‌یه ڕاست بكرێته‌وه و شه‌رعییه‌ت بگهڕێندرێتەوە بۆ ده‌زگەكانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن له هه‌رێمی كوردستان، چونكه ماوه‌ی یاسایی‌یان به‌سه‌ر چووه و نابێت له‌مه زیاتر دوا بكه‌وێت. كه‌واتە پێكه‌وه‌كاركردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، خاڵێكی جه‌وهه‌رییه كه نابێت لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتگۆیی بخه‌ن.
- ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به شێوه‌یه‌ك كۆده‌نگیی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌ده‌ست بهێنیت؛ چونكه به‌ڕاستی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا كه ژیانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه، هۆكاری دروستبوونه‌كه‌ی به پله یه‌ك بۆ كێشه ناوخۆیییه‌كان و پابه‌ندنه‌بوون به واده‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆیه پێویسته و زۆر زه‌رووره ئیتر ئه‌م كێشه‌یه دووبارە نەبێته‌وه و له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاسایه‌كی بنه‌ڕه‌تیی هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكرێت و، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك یاساكه كه‌لێن و بۆشاییی تێدا بێت.
- لایه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت به یاسایه‌كی باش و پێشكه‌وتوو و دیموكراسییه‌وه گه‌ره‌نتی بكرێت و پارێزگاریی لێ بكرێت. ئه‌م دهزگەیه مه‌رجه متمانه‌ی لانی كه‌م، زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌خۆ بگرێت. هه‌رچه‌نده ئێستا دهزگەیهكی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه ئه‌م دهزگەیه ئیفلیج بووه و كارا نییه. میكانیزم و شێوازی دیاریكردنی ئه‌ندام و كۆمیسیارانی دهزگەكه كه ناوی نراوه “كۆمیسیۆن“، مه‌رجه به‌ڕوونی دیاری بكرێت و مه‌جاڵ و ده‌رفه‌ت بۆ ته‌فسیراتی جیاواز نه‌دات.
كۆبه‌ند
هه‌رێمی كوردستان به مه‌ترسیترین قۆناغیدا تێ ده‌په‌ڕێت. هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به پله‌ی یه‌كه‌م، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكۆكی و ناته‌باییی نێوان پارتی و یه‌كێتی. یه‌كێتی، به‌تایبه‌ت له دوای كۆچی دواییی جه‌لال تاڵەبانی، تووشی شله‌ژانێكی مێژوویی بۆته‌وه و ناسهقامگیرییهك و كه‌شوهه‌وایه‌كی ناته‌ندروست له‌م حزبه سیاسییه گرنگه‌ی گۆڕه‌پانی هه‌رێمی كوردستان دروست بووه. ئه‌مه‌یش وای كردووه نه‌ك ته‌نیا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی بگاته خراپترین ئاست، به‌ڵكوو یه‌كێتییش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییی حزبیدا ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بۆته‌وه. ڕاسته له دوای ساڵی 2003وه تا ئێستا شه‌ڕی ناوخۆ له نێوان پارتی و یه‌كێتی سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه به‌ڵام ناكۆكی و ململانێكان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌نجامی ئاوای لێ كهوتۆتەوە كه زۆر خراپتره له ده‌ره‌نجامه‌كانی شه‌ڕی براكوژی.
به واتایه‌كی دیكه ڕووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر و هه‌ڵمه‌ته‌كانی دادگەی باڵای فیدڕاڵ له دژی هه‌رێمی كوردستان، دوو ده‌ره‌نجامی كوشنده‌ن كه په‌ڕوباڵی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه. بۆیه سه‌ره‌تا ده‌بێت سه‌ركرده‌كان له‌و په‌یامه تێ بگه‌ن كه ئیتر كات نه‌ماوه و گوشاره‌كان نه‌ك قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان لاواز كردووه به‌ڵكوو ئه‌وه خه‌ریكن به‌ته‌واوه‌تی ئاسمان و سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش كۆنترۆڵ بكه‌ن! پاشان سه‌ركرده‌كانی كورد پێویسته ئه‌م پهیامەیش به‌جددی وه‌ربگرن كه ئه‌م جاره‌یان ئه‌گه‌ر یه‌كگوتار و یه‌كگرتوو نه‌بن، ئه‌وه قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك به‌لاوازی ده‌مینێته‌وه به‌ڵكوو به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌برێت و كۆتاییی پێ دهێت، چونكه به‌داخه‌وه ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی هیزه سیاسییه عێراقییه‌كان (پاڵپشتكراو به هێزیكی هه‌رێمی) هه‌یه كه بریتییه له نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی یاسایی‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كانی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه)یش وه‌كوو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، ببن به پاشكۆی هیز سیاسییه شیعه‌كان؛ چونكه له دوای ڕزگاركردنی شاره‌كانی ئه‌نبار و مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە داگیر كرابوون، ئه‌م شار و ناوچه سوننه‌نشینانه به‌ته‌واوه‌تی كه‌وتنه ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هاوكێشه‌یه ماوه، هه‌رێمی كوردستانه و به هه‌ر بیانووێك بێت كار بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئامانجه ده‌كرێت. بۆیه ده‌بێ كورد و هێزه سیاسییه كوردییه‌كان له‌وه تێ بگه‌ن كه ئێستا كاتی پێكەوەكاركردن و خه‌بات و تێكۆشانه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌ی ئه‌م پیلانه ترسناكه‌ی دوژمنانی كوردستان كه دایان ڕشتووه بۆ له‌ناوبردن و كۆنترۆڵكردنی قه‌واره‌ی یاسایی‌ی هه‌رێمی كوردستان به گشت لایه‌نه سیاسییه‌كانییه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له نێوان پارتی یاخود یه‌كێتی، یانیش لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه بكرێت. له كۆتا ڕسته‌دا ده‌توانین بڵێین كه، جوانترین و به‌هێزترین وه‌ڵامیش بۆ ئه‌م مه‌ترسییانه: “ئاشتەواییی نیشتمانی و چارەسەرکردنی ناکۆکییە ناوخۆیییەکانه لە هەرێمی کوردستان.“
[1]– بۆ زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن: https://www.kurdistanc.com/Terror/details.aspx?jimare=3297.
[2]. بۆ بینینی لێدوانه‌كه‌ی ماتیۆ ماكفهرلهین ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن: https://www.youtube.com/watch?v=60pW4glNJEU،.
[3]. بۆ بینینی ته‌واوی لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ماتیۆ ماكفهرلهین، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن: https://rb.gy/264rj.
[4]. بۆ بینینی ته‌واوی لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ماتیۆ ماكفهرلهین، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن: https://rb.gy/264rj.