ناوی وڵاتان بە کوردی
خانەی هزریی کوردستان
بۆ ئەوەی ناوی وڵاتان بێنینە سەر ڕێنووسی کوردی، وەک بنەما، یان گرێبەستی زمانی، کەڵکمان لە زمانی ئینگلیزی وەرگرتووە. لە باشووری کوردستان و عێراق بەپیێ ئەوەی زمانی ئینگلیزی باوە و، دەستەواژە و زۆرینەی ناوەکان لە ئینگلیزییەوە وەرگیراون، هەروەها بەو تێبینییەیش کە زۆر جار سوود لە زمانی عەرەبی وەرگیراوه، یان زمانی عەرەبییش بۆتە پێوەر، ئەمە ڕێگری کردووە لەوە کە یەک زمانی نێونەتەوەیی بە گرێبەست وەربگیرێت. ئەمەیش لەو بوارەدا کۆسپی دروست کردووە کە یەکدەستکردنی ڕێنووس لە ناو و دەستەواژەکاندا سەر نەگرێت.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئێرانیش دەستەواژە و ناوەکان لە زمانی فهڕهنسییەوە وەرگیراون؛ هەر لەبەر ئەوە دوو گواستنەوەی جیاواز (لە باشووری کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان) لەناو و دەستەواژەکاندا چێ بووە. هەوڵی “خانەی هزریی کوردستان” و ماڵپەڕی “پێنووس” ئەوەیە کە بەپێی توانای خۆی ناوی وڵاتانی جیهان لە گشت نووسینەکانیدا، جا چ هی “خانەی هزریی کوردستان” و ماڵپەڕی “پێنووس” بێت، یان هی نووسەر و وەرگێڕەکانی، یەکدەست بکات.
یەکدەستکردنی ڕێنووسی زمان تەنانەت لە دامەزراوەیەکیشدا مەرجی سەرەکییە بۆ کارکردن، چونکە ئەمەیان زمان دەپارێزێت، لە پاشاگەردانی ڕزگاری دەکات، هەروەها بەدامەزراوەییی دەکات. لەوەیش گرینگتر ئەوەیە کە زمانی کوردی لە “خانەی هزریی کوردستان” و ماڵپەڕی “پێنووس”دا، تەنیا کەرەسە نییە بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ خوێنەردا، بەڵکوو ئامانجیشە. لە پروسەی دەوڵەتسازی و نەتەوەسازیدا، دەبێ زمان ئامانج بێت و لە کار و چالاکییشدا دەوری زۆر گرینگ بە زمان و یەکدەستکردنی بدرێت. هەر لەبەر ئەوە ئەو ئامانجەیش، شوشتنەوە، ڕێکخستن و یەکدەستکردنی ڕێنووسی زمانی کوردی و پاراستن و گەشەی زمانەکەیە!
خانەی هزریی کوردستان ١٩-١-٢٠١٩
١- Afghanistan ئەفغانستان
٢- Albania ئهڵبانیا
٣- Algeria جەزایر
٤- Andorra ئاندۆرا
٥- Angola ئانگۆلا
٦- Antigua and Barbuda ئانتیگوا و باربوودا
٧- Argentina ئارژانتین
٨- Armenia ئەرمەنستان
٩- Australia ئوسترالیا
١٠- Austria نەمسا (ئوتریش)
١١- Azerbaijan ئازەربایجان
١٢- Bahamas باهاما
١٣- Bahrain بەحرێن
١٤- Bangladesh بەنگلادش
١٥- Barbados باربادۆس
١٦- Belarus بیلاڕووس
١٧- Belgium بلژیک
١٨- Belize بێلیز
١٩- Benin بێنین
٢٠- Bhutan بووتان
٢١- Bolivia بۆلیڤیا
٢٢- Bosnia and Herzegovina بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا
٢٣- Botswana بۆتسوانا
٢٤- Brazil بڕازیل
٢٥- Brunei بروونێ
٢٦- Bulgaria بوڵگاریا
٢٧- Burkina Faso بورکینا فاسۆ
٢٨- Burundi بروندی
٢٩- Cabo Verde کابۆ ڤێرد
٣٠- Cambodia کامبۆدیا
٣١- Cameroon کامێرۆن
٣٢- Canada کەنەدا
٣٣- Central African Republic کۆماری ئەفریقای ناوەندی
٣٤- Chad چاد
٣٥- Chile چیلی
٣٦- China چین
٣٧- Colombia کۆلۆمبیا
٣٨- Comoros کۆمۆڕۆس
٣٩- Congo کۆنگۆ
٤٠- Costa Rica کۆستاریکا
٤١- Côte d’Ivoire “كهناری عاج، فڕەنسییەکەی دەبێتە “كۆتدیڤوار”
٤٢- Croatia کرواتیا
٤٣- Cuba کووبا
٤٤- Cyprus قبرس
٤٥- Czech Republic کۆماری چێک
٤٦- Democratic People’s Republic of Korea کۆماری دیموکراتیکی گەلی کۆریا
٤٧- Democratic Republic of the Congo کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ
٤٨- Denmark دانمارک
٤٩- Djibouti جیبۆتی
٥٠- Dominica دۆمێنیکا
٥١- Dominican دۆمێنیکەن
٥٢- Ecuador ئێکوادۆر
٥٣- Egypt میسر
٥٤- El Salvador ئێلسالڤادۆر
٥٥- Equatorial Guinea گینیای ئوستوایی
٥٦- Eritrea ئێریتریا
٥٧- Estonia ئستۆنیا
٥٨- Eswatini ئسواتینی
٥٩- Ethiopia ئیتیۆپیا
٦٠- Fiji فیجی
٦١- Finland فینلەند
٦٢- France فهڕهنسا
٦٣- Gabon گابۆن
٦٤- Gambia گامبیا
٦٥- Georgia گورجستان
٦٦- Germany ئەڵمانیا
٦٧- Ghana غەنا
٦٨- Greece یۆنان
٦٩- Grenada گرێنادا
٧٠- Guatemala گواتمالا
٧١- Guinea گینیا
٧٢- Guinea-Bissau گینیای بیسائۆ
٧٣- Guyana گوایانا
٧٤- Haiti هایتی
٧٥- Honduras هۆندووراس
٧٦- Hungary هەنگاریا
٧٧- Iceland ئایسلەند
٧٨- India هندوستان
٧٩- Indonesia ئهندۆنیسیا
٨٠- Islamic Republic of Iran کۆماری ئیسلامیی ئێران
٨١- Iraq عێراق
٨٢- Ireland ئیرلەند
٨٣- Israel ئیسڕائیل
٨٤- Italy ئیتالیا
٨٥- Jamaica جامایکا
٨٦- Japan ژاپۆن
٨٧- Jordan ئوردن
٨٨- Kazakhstan قهزاقستان
٨٩- Kenya کێنیا
٩٠- Kiribati کیریباتی
٩١- Kuwait کوێت
٩٢- Kyrgyzstan قرقیزستان
٩٣- Laos لائۆس
٩٤- Latvia لاتڤیا
٩٥- Lebanon لوبنان
٩٦- Lesotho لێسێتۆ
٩٧- Liberia لیبێریا
٩٨- Libya لیبیا
٩٩- Liechtenstein لیختێنشتاین
١٠٠- Lithuania لیتوانیا
١٠١- Luxembourg لوگزامبۆرگ
١٠٢- Madagascar ماداگاسکار
١٠٣- Malawi مالاوی
١٠٤- Malaysia مالێزیا
١٠٥- Maldives ماڵدیڤ
١٠٦- Mali مالی
١٠٧- Malta ماڵتا
١٠٨- Marshall Islands دوورگەی مارشاڵ
١٠٩- Mauritania مۆریتانیا
١١٠- Mauritius مۆریشس
١١١- Mexico مێکزیکۆ
١١٢- Micronesia میکرۆنێزیا
١١٣- Monaco مۆناکۆ
١١٤- Mongolia مەغۆلستان
١١٥- Montenegro مۆنتێنێگرۆ
١١٦- Morocco مەراکش
١١٧- Mozambique مۆزامبیک
١١٨- Myanmar میانمار
١١٩- Namibia نامیبیا
١٢٠- Nauru ناورو
١٢١- Nepal نیپاڵ
١٢٢- Netherlands هۆڵەند
١٢٣- New Zealand نیوزیلەند
١٢٤- Nicaragua نیکاراگوا
١٢٥- Niger نیجێر
١٢٦- Nigeria نیجێریا
١٢٧- Norway نۆروێژ
١٢٨- Oman عومان
١٢٩- Pakistan پاکستان
١٣٠- Palau پالاو
١٣١- Panama پاناما
١٣٢- Papua New Guinea پاپوا گینیای نوێ
١٣٣- Paraguay پاراگوای
١٣٤- Peru پێرۆ
١٣٥- Philippines فلیپین
١٣٦- Poland پۆڵۆنیا
١٣٧- Portugal پۆرتوگاڵ
١٣٨- Qatar قەتەر
١٣٩- Republic of Korea کۆماری کۆریا
١٤٠- Moldova مۆڵدۆڤا
١٤١- Romania ڕۆمانیا
١٤٢- Russia ڕووسیا
١٤٣- Rwanda ڕواندا
١٤٤- Saint Kitts and Nevis سەنت کیتس و نەڤیس
١٤٥- Saint Lucia سەنت لوسیا
١٤٦- Saint Vincent and the Grenadines سەنت وینسێنت و گرێنادینس
١٤٧- Samoa سامۆوا
١٤٨- San Marino سان مارینۆ
١٤٩- São Tomé and Príncipe سائۆ تۆمێ و پرینسیپێ
١٥٠- Saudi Arabia عەرەبستانی سعوودی (كه بهكورتكراوی دێت دهبێته “سعوودیا”)
١٥١- Senegal سێنێگال
١٥٢- Serbia سێربیا
١٥٣- Seychelles سەیشێل
١٥٤- Sierra Leone سیێرا لیۆن
١٥٥- Singapore سینگاپۆر
١٥٦- Slovakia سلۆڤاکیا
١٥٧- Slovenia سلۆڤێنیا
١٥٨- Solomon Islands دوورگەی سۆڵۆمۆن
١٥٩- Somalia سۆمالیا
١٦٠- South Africa ئەفریقای باشوور
١٦١- South Sudan سوودانی باشوور
١٦٢- Spain ئیسپانیا
١٦٣- Sri Lanka سری لانکا
١٦٤- Sudan سوودان
١٦٥- Suriname سورینام
١٦٧- Sweden سوید
١٦٨- Switzerland سویسرا
١٦٩- Syria سووریا
١٧٠- Tajikistan تاجیکستان
١٧١- Thailand تایلەند
١٧٢- Macedonia مەکدۆنیا The former Yugoslav Republic of Macedonia
١٧٣- Timor-Leste تیموور تیمووری ڕۆژههڵات
١٧٤- Togo تۆگۆ
١٧٥- Tonga تۆنگا
١٧٦- Trinidad and Tobago ترینیداد و تۆباگۆ
١٧٧- Tunisia تونس
١٧٨- Turkey تورکیا
١٧٩- Turkmenistan تورکمەنستان
١٨٠- Tuvalu توڤالو
١٨١- Uganda ئۆگهندا
١٨٢- Ukraine ئوکراینا
١٨٣- Emirates ئیمارات United Arab Emirates
١٨٤- Britain بریتانیا United Kingdom
١٨٥- Tanzania تانزانیا
١٨٦- America ئەمریکا United States
١٨٧- Uruguay ئۆرۆگوای
١٨٨- Uzbekistan ئوزبەکستان
١٨٩- Vanuatu ڤانواتو
١٩٠- Venezuela ڤێنێزوێلا
١٩١- Vietnam ڤێتنام
١٩٢- Yemen یەمەن
١٩٣- Zambia زامبیا
١٩٤- Zimbabwe زیمبابۆی