1

کتێبێكی نوێ بۆ ئەوانەی دەیانەوێ لە ئاوێنەی ئاییندەدا خۆیەکی پێشکەوتوو وێنا بکەن

بابەتە سەرەکییەکانی ئەم کتێبە (سی تایبەتمەندییه‌كان)، بریتین لە زانستی مرۆیی، بابەتی کۆمەڵایەتی، پەرەسەندنی کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبردن، حوکمڕانی. ناوەڕۆکی ئەم کتێبە، 60 بابەتی 30 خاڵیی تێدایە کە ئامانجەکەی دیاریکردنی نیشاندەرێکن بۆ گەشەی تاک، بەڕێوەبردنی کۆمەڵایەتی و تێگەیشتن لە بنەماکانی حوکمڕانی؛ بەو نیگایەی کە گەشەسەندن و پەرەسەندن لەناو مێشک و دڵی مرۆڤدا کۆژە دەدات.

 ئەم کتێبە بە ئاگاییبەخشی و پاڵاوتنی دەروون، گەڕانەیەکە بۆ خود بە مەبەستی چۆنێتیی ڕێکخستنی ژیانێکی مرۆیی و سازکردنی ژیارێکی نوێ. ئامۆژەکانی ئەم کتێبە، کەسایەتیی تاک بینا دەکاتەوە و وەک چرایەک ڕێڕەوی شارستانییەتی کۆمەڵگەیەک ڕووناک دەکات. هەروەها زەنگێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی بەڕێوەبەران کە ئاکامەکەی نزیکتربوونەوەیە لە گەشەسەندن و پەرەسەندن. بەو ڕوانگەیە، ئەم کتێبە تەنیا بۆ خوێندنەوە نییە، بەڵکوو ڕێبازێکە لە ستایل (شێواز)ی ژیان.

ئەم کتێبە لە سێ بەش پێک هاتووە: گەشەی تاک، بەڕێوەبردنی کۆمەڵایەتی و، بنەماکانی حوکمڕانی؛ بۆ هەر بەشێک چەندان بابەتی سی خاڵی نووسراوە.

ئەم کتێبە بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە بیر لە پەرەسەندنی تاک و پێداچوونەوە بە ڕەفتارەکان، باشترکردنی مامەڵە کۆمەڵایەتییەکان و قووڵبوونەوە لە پایەکانی حوکمڕانی دەکەنەوە. ئەم کتێبە پێوەرێکیشە بۆ خۆهەڵسەنگاندن و چۆنێتیی بیرکردنەوە.

خاڵە ئەرێنییەکانی کتێبه‌كه‌:

  1. له‌ ڕووی هزری و فێرکارییه‌وه‌ بۆ تاک و کۆمەڵگە، بۆ نەوەی ئێستا و داهاتوو، گرنگیی هەیە.
  2. کارێکی كه‌لتووری (فه‌رهه‌نگی)یە و بە بەردی بناغەی پەرەسەندنی كه‌لتووری دادەنرێت.
  3. ئەم کتێبە هەوێن و ڕێبازێکە بۆ دانانی سیاسەتی پەرەسەندنی کۆمەڵایەتی.
  4. شێوازی کورتکردنەوەی هزر و زانست و چۆنێتیی گواستنەوەی، فێر دەکات.
  5. ستراکچەری ئەم کتێبە بە شێوەیەکی ڕێک بینا نراوە و دابەش کراوە و، چوارچێوەیەکی ڕوونی بۆ خوێندنەوە داڕشتووە؛ بە جۆرێک کە دەبێتە هۆی ئەوەی خوێنەر بابەتە قورسەکانیش پێ بە پێ تێ بگات.
  6. وەک کتێبێکی گشتی، بەردەنگی جۆراوجۆری دەبێت و بۆ کۆمەڵگەی جیاواز بەسوود دەبێت و تەنانەت لە زۆر خاڵدا دەتوانێ بۆ کۆمەڵگەکانی پێشکەوتووش بەکار بێت.
  7. زمانێکی سادە و خۆشفامی هەیە و پەیامەکان بەخێرایی دەگەیه‌نێت.
  8. نووسەر جگە لەوەی کتێبێکی بەنرخی نووسیوە، سی کتێبی تریشی لە نووسەرانی بیانی بە مەبەستی چۆنێتیی فێربوونی بەڕێوەبردن پێشنیار کردووە.
  9. نووسەر وەک کەسایەتییەکی ئەکادیمیی جیهانی، زانست و ئەزموونی تەمەنی خۆی بە زمانێکی ڕەوان و سادە و کورتکراو بۆ خوێنەر دەگوازێتەوە.
  10. هەر یەک لە بابەتەکان بەرهەمی خوێندنەوەیەکی قووڵی زانستییە.

گرنگیی وەرگێڕانی بۆ کوردی:

  1. نووسەری کتێب دوای چاپی یەکەم، هەندێک بابەتی دیکەی نووسیون کە لە کتێبەکەدا نین، بەڵام لە وەرگێڕانەکەدا زیاد کراون.
  2. لە زمانە سەرەکییەكه‌وه‌ وەرگێڕدراوەتە سەر کوردی؛ لەگەڵ نووسەر لە پەیوەندیدا بووە.
  3. بۆ بەردەنگی کورد باشە، چونکە کۆمەڵگەی نزیک لە کۆمەڵگەی نووسەری هەیە.
  4. زمانی کوردییەکەی زمانێکی سادە و تێگەیه‌نەره‌.
  5. ئەم کتێبە دەتوانێ وەک کتێبێکی فێرکاری سەیر بکرێت.
  6. لە ڕێگەی ئەم وەرگێڕانەوه‌ خوێنەر کۆمەڵگەی ئێرانیش باشتر دەناسێت و نیگای بەراوردکاری تیژتر دەکات.
  7. وەک کتێبێکی سەرەتاییی پەرەسەندنی تاک دێتە هه‌ژمار.
  8. وەک بەرهەمهێنانی ئەدەبیاتی گەشەی تاک و کۆمەڵگە دێتە هەژمار.
  9. کاریگەریی لە سەر تاک و کۆمەڵگەی کوردی هەیە.

کتێبی: سی تایبەتمەندییه‌كان” (گەشەی تاک، بەڕێوەبردنی کۆمەڵایەتی، بنەماکانی حوکمڕانی) نووسینی: پڕۆفیسۆر دکتۆر مەحموود سەریعولقەڵەم، مامۆستای زانستە سیاسییەکان.

وەرگێڕانی لە فارسییەوە: کاروان کەریمخان

چاپخانەی: ئەحمەدێ خانی