1

هەڵسەنگاندنێکی بەراوردییانەی سیاسەت و تواناکانی هەرێمی کوردستان لە دۆخی ئاڵۆزاوی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا

محەمەد کەریمخان، دکتۆرای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی تاران

پوختە

ئەم نووسینە بە چاوێکی ڕیالیستی، لە چوارچێوەی “تیۆریی ئاڵۆزی” Theory Chaos))دا کە لە سیستەمە ئاڵۆزەکان دەڕوانێت، سێرە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئەو گۆڕانەی کە لە ئەلگۆریتمی سیستەمی جیهانیدا ڕوویان داوە، دەگرێت. لەو کۆلانکەوە، لە کەشی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە، سەیری دوورەدیمەنی داهاتوو دەکات و بە مێتۆدی شیکاری-وەسفی، سیاسەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕوویەکەوە لەگەڵ تواناکانی خۆی و هێزە وێکچووەکان لە ناوچەکەدا بەراورد دەکات. هەروەها هەوڵ دەدات وێنەیەکی دروست، بە ئامانجی دانانی سیاسەتێکی نوێ، وێنا بکات. لە ئاکامدا دەگاتە ئەوەی کە کورد بە گۆڕینی ڕەفتار و چەند کارێکی بچووک، دەتوانێ کاری کاریگەرانە بکات.

پرس

سیستەمی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و قووڵاییی قەیرانەکانی ئەمڕۆکەی جیهان شتی ئاڵۆزاو و پێچەڵپێچن، کە پێشبینییان کارێکی ئاسان نییە. بەتایبەتی لە دوای جەنگی سارد، کە سیستەمی نێودەوڵەتی بەهۆی فرەگۆڕاوییەوە (Variables) ئاڵۆزییەکی بەرچاوی تێ کەوتووە، ئیشی شیكاری (ئانالیز)یشی ئەستەمتر بووە. لەم کەشە تۆزاوی و ئاڵۆزەی سیاسەتی جیهانیدا، دەستوەردانی زیاتر لەناوخۆی وڵاتان و دروستبوونی ئەکتەری نادەوڵەتی لەناو یەک دەوڵەتدا و داهێنانی نوێ و گلۆبالیزەیشن (بەجیهانیبوون)، بوونەتە هۆی تەماویبوونی پتری سیاسەتی نێودەوڵەتی. لەو ناوەدا ئاڵۆزی و پێچەڵپێچی بۆتە ماڕکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و تێیدا کێشە و قەیرانە ئەمنییەکان، کە هۆیەکی ستراکچەرییان هەیە، بوونەتە دیاردەیەکی چەرخەیی و پێریۆدیک (خولی)ی ناوچەکە. لەو ئاڵۆزییەدا گرینگە وڵاتێک بتوانێ “بەڕی خۆی لە ئاو بێنێتە دەرێ” و تەکووز بە ژیانی سیاسی و ئابووریی خۆی بدات. جێی سەرنج ئەوەیە کە هەندێک وڵات و نەتەوەی پەرەنەسەندووی ناوچەکە هەن کە وێڕای داماوی و کێشە زۆروبۆرەکانیان لە بۆرانی سیاسەتدا، هەر ڕاوەستاو ماون و تەنانەت لە هەندێک بواردا “دەراوی ڕوونیان دیتۆتەوە” و بە کارێکی بچووک کاریگەرییەکی گەورەیان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هێناوەتە دی.

بە ئاوڕدانەوەیەک لە ڕابردوویەکی نزیک دەر دەکەوێ، کە خاکی کوردستان لە ئاکامی گۆڕانی ژیۆپۆلیتیکییەکەی دوای جەنگی جیهانیی یەکەم خاکی لێ پارچە پارچە کرا. بەڵام، لە گۆڕانە جیۆپۆلیتیکەکەی دوای جەنگی سارد، لە دوای جەنگی یەکەمی کەنداو، لەوپەڕی بێتەکووزی و ئاڵۆزیی ناوچەکەدا، وەک یەکەیەکی سیاسی و ئەکتەرێکی کاریگەر هاتە کایەوە و بە چەند توانایەکی نزمەوە تەکووزێکی نوێی ناوچەییی داهێنا. وێڕای هەموو مەترسییەکان، ئەم تەکووزەی کە لەناو تەمومژی بێنەزمیدا پەیدا بووە، دەکرێ ببێتە وانەیەک بۆ ئەوەی لەم بشێوییەی ئێستای سیاسەتی جیهانی و شێواویی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا، کورد تواناکانی خۆی بەپێی سیناریۆکانی ئاییندە وەگەڕ بخات بۆ ئەوەی نەک هەر بمێنێتەوە، بەڵکوو وەک ئەکتەرێکی کارا و کاریگەر بەرەوپێش بچێت.

ئەگەر بەراوردێکی واقعیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تواناکانی خۆی و نەتەوە گرفتارەکانی هاوشێوە بکەین، دەبینین کە کورد بە گوێرەی تواناکانی، دەیتوانی و دەتوانێ لە هەندێک بواردا باشتر بێت. لەم نووسینەدا بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسیارەی کە “هەرێمی کوردستان چۆن دەتوانێ لە بێتەکووزیدا بەرەو نەزمێکی کارا بڕوات؟” ئەم گریمانەیە، لە چوارچێوەی تیۆریی ئاڵۆزیدا بە میتۆدی شیکاری و وەسفی، تاوتوێ دەکرێ کە کورد دەتوانێ بە سیاسەتی بەراوردکردنەوە ئەزموونی بەجێ لە ڕابردووی خۆی و نەتەوە تێکەوتووەکانی هاوشێوەی خۆی وەربگرێت. بەو ڕێڕەوەدا نووسینەکە دەیەوێ بگاتە ئەو دەرەنجامەی کە ئەو شێواوییەی ئێستا لە سیاسەتی جیهانی، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا، هەیە، ئەگەر بە پشتبەستن بە زانست، لۆژیک، ئەزموون و وانەوەرگرتن هەنگاوی بچووکیش بنرێت، لە گۆڕانکارییەکانی ئاییندەدا کاریگەریی گرینگی دەبێت.

بونیادی تیۆریک

بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاییندەدا، پێویستە مۆدێلە ڕەفتارییەكانی سیستەم لە ئاستی گشتی و باڵادا بناسرێن، بۆیە گرینگە ناوکی تیۆریی ئاڵۆزی (Chaos Theory) ببینرێت. گرینگیی ئەم تیۆرییە لەوەدایە کە تیۆرییەکی ئاڵۆزاوی بیرکارییە و لە هۆکارە بچووکەکان بۆ ڕاڤەی ڕووداوە پڕپێچ و لەناکاوییەکان، کە کاریگەرییان لەسەر ڕەوت و ئامانج و ئاکام هەیە، دەڕوانێت. تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە کە جۆرە کاملبوونێکی بەرەبەرەیی، گۆڕانی قۆناغ بە قۆناغی پێوەیە.

ئاڵۆزی وەک وشە بە مانای بێتەکووزی و ناڕێکییە، بەڵام لەناو زانستدا، بە دیدێکی فراکتالی (Fractal)، بە مانای نەزمێکی نادیار لەناو بێنەزمیدا دێت. (Moshiri, 2001: 30) ئەم بێنەزمییە لەناو سیستەمەکانی دینامیکی و سیستەمی خەتی و بزۆکیشدا دەدیترێت، کەچی جۆرە نەزمێکی دەروونییشیان پێوە دیارە. (Maan,1992:58) بەپێی یاسای دووەمی تێرمۆدینامیک دۆخی ئانترۆپیش (Entropy)، کە ئەوپەڕی بێنەزمییە، بە گوێرەی پاڕادایمی خۆسازدانەوە، خاڵی هاوسەنگیی تێدایە؛ بۆیە نەزم و بێنەزمی بەسەختی لێک جیا دەکرێتەوە.

ئێستا لە چوارچێوەی بیرکردنەوەیەکی پۆزیتیڤیستیدا (Positivism)، گۆڕینی ڕێڕەوی بیرکردنەوە لەناو پاڕادایمی کلاسیکیی نیۆتۆنیدا، کە پێی وایە سیستەمەکان یاساوەرگر، ڕێک و ڕەها و شیاوی پێشبینین، بۆ بیرکردنەوەیەکی کوانتۆمی، کە نەزم و بێنەزمی بە تەواوکەری یەکتر دادەنێت، گۆڕاوە. لە پاڕادایمی نیۆتۆنیزمدا هەموو ڕووداوێک هۆکارێکی خەتی و دیاری هەیە؛ لە پاڕادایمی کوانتۆمییشدا جگە لە هۆکار و بەرهۆی زیاتر (Causality) بە شێوەیەکی ناخەتی ڕەنگە بزاوتێکی بچووکیش لێکەوتی گەورەی هەبێت. (Sahfie and Motaqi, 2021: 208) واتە، وەک یاساکانی تێرمۆدینامیکی، ناکرێ شتی بەڕێکەوتیان تێدا بێت، چونکە پاڕامەترە سەرەتایی و سەرەکییەكان کاریگەرییان لەسەر ڕێڕەوە ئاڵۆزەکان هەیە و لەوانەیە گۆڕینی خێرا و شۆڕشئاسای بەدوادا بێت.

تیۆریی ئاڵۆزی لەناو بیرکاری و فیزیا و زانستی سروشتیدا، بە کەمێک جیاوازییەوە، خزاوەتە ناو زانستە پڕاکتیکی و مرۆیییەکان کە شتێکی پڕدینامیک و “زۆر ئاڵۆزترن لەچاو سیستەمی فیزیکی.” (White ad ed, 1997) لە زانستی مرۆییدا، ئاڵۆزی، مۆدێلی ڕەفتارێکی ناهاوسەنگ و ناڕێکخراوی پچڕپچڕی ناخەتییە کە لەناو سرشت و کۆمەڵی مرۆڤدا هەیە و بەهۆی جۆراوجۆربوونی سیستەمەکان و خێرا گۆڕینیان پێشبینییان ئەستەمە. (Stacey, 1993: 13) بۆیە ناکرێ بە دیدێکی دێتێرمینیستی، پێشوەختە دیاری بکرێن و مەرج نییە هەمیشە ڕووادوەکان گرێدراوی دۆخی ڕابردوو بن. ئاڵۆزی وەک تیۆرێکی سیاسەتی گشتی، تاوتوێی سیناریۆکانی داهاتوو و شرۆڤەی کاریگەریی هۆکارە بچووکەکان و ڕاڤەی ڕووداوە پڕپێچ و لەناکاوییەکان، کە کاریگەرییان لەسەر دەرەنجام هەیە، دەکات. (Faber and Koppelaar, 1994: 421) بەتایبەتی لە کاتی قەیرانە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا تێگەیشتنێکی وردتر و ڕوونترمان پێ دەدات.

بەپێی ئەو ئاڵۆزییەی کە لە دوای جەنگی سارد لەناو سیستەمی نێودەوڵەتیدا، بەتایبەتی لە ناوچەی جیۆستراتیژیکی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا، پەیدا بووە، هەروەها بەو ڕوانگەیەی کە دۆخی سیاسیی کورد، هەروەک سیستەمی نێودەوڵەتی، بە شێوازی خەتی ناخوێنرێتەوە، ئەم تیۆرییە وەک میتۆدێکیش بۆ شیکاریی درێژمەودا بەکار دێت و دیدگەیەکی دیکە بۆ ئانالیزی سیاسەت و ستراکچەری هێز دەکاتەوە.

شێوازی بەراوردکاری

بەپێی مۆدێلی ئاڵۆزی، گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بە گوێرەی کات و شوێن و بەستێن دەگۆڕدرێن و، ناکرێ لەناو دونیای مۆدێرنیتەدا یەک فۆڕمۆڵی گشتی و جیهانی بۆ شیکردنەوەی هەموو شوێن و شتێک دابنرێت. چونکە دۆخ و هەلومەرجی جوگرافی، مێژوویی، بایۆلۆژی، ئەتمۆسفێر (كەشوهەوا)  و فەرهەنگی کۆمەڵگەکان لەیەکتر جیاوازن. بەو نیگایە، پێویستە هەر وڵاتەی بەپێی ستراکچەر، پۆتانسیەل (توانای پەنگخواردوو) و دوورەدیمەنی عەقڵانیی خۆی سیاسەت دابڕێژێت؛ هەرچەندە لە هەندێک شتی جیهانپێوی گونجاودا نیگای بەراوردکارانە دەرگەی نوێ بۆ ئانالیز دەکاتەوە. بۆیە هەندێک جار پێویستە زانستی سیاسەتی بەراوردی، نموونەسازی بکرێت.

لەو ڕێگوزەرەدا، زۆر جار ئاڕمانگەرایان بەراوردی وڵاتانی ناهاوشێوە بە شێوەیەکی ئایدیالیستانە دەکەن. بۆ نموونە بەشێک لە ڕووناکبیرانیش بەهەڵە هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی پەرەسەندووی ڕۆژاوادا بەراورد دەکەن کە مێژووی هزرییان چەندسەد ساڵە. ئەوان لە کەشی بەجیهانیبووندا ئاگایییەکی ڕواڵەتییان لە پێشکەوتنی ئێستای ئەوان هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی زانستیی سیستەماتیک و خوێندنەوەی ڕەخنەیی و گوماندار لە تڕانسفۆرماسیۆن و ستراکچەری مێژوویی کۆمەڵگەکە و دیاگڕامی دێموگڕافیک و چۆنێتی و ڕێڕەوی سەرکەوتنیان قووڵ نەبوونەتەوە.

هەندێک جاریش، لە بەراوردێکی ناڕیالیستیدا، دۆخی ئێستای وڵاتێک لەگەڵ دۆخی پێشتری خۆی بەراورد دەکەن. لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتان بە بەراورد لەگەڵ ڕابردووی خۆیاندا قۆناغێک بەرەوپێش چوون. دروستەکەی ئەوەیە ئاستی پێشکەوتنەکە بەپێی توانا و سەرمایەی دەورەیەکی دیاریکراوی وڵاتەکە لەگەڵ توانا و سەرمایەی ئێستایدا بەراورد بکرێت. هەروەها دەبێ توانا و داهاتی وڵاتێک، لە سەردەمێکی دیاریکراودا، لەگەڵ توانا و سەرمایەی وڵاتێکی وێکچوو، لە هەمان کات و دۆخدا، بەراورد بکرێت؛ یان لانی کەم بوارێکی وڵاتێکی هاوشێوە لەگەڵ بوارێکی خۆتدا لە یەک بارودۆخدا بەراورد بکەی. بۆ نموونە دەکرێ بڵێین بۆچی لە وڵاتی کوێت لەو سەردەمەدا، کە هەمان فەرهەنگی عەڕەبیی تێدا زاڵە، پۆزیسیۆن (Position/ دۆخ/ حاڵەت) و ئۆپۆزیسیۆن (opposition) بەیەکەوە ژیانی سیاسییان بەبێ کێشە دەبەنە سەر.

لە مەیدانی ئابوورییەوە، بەراوردێکی واقعییش لەلایەن “مایکڵ پۆرتر” خراوەتە ڕوو. لەو بەراوردەدا، بە لەبەرچاوگرتنی هەموو تواناکانی خۆت، بەهێزترین خاڵی ڕکەبەرایەتیی خۆت لەگەڵ تواناکانی دیکەتدا بەراورد دەکەیت (Competitive Advantage) بۆ ئەوەی بزانی لە کام بواردا خاڵێکی ستراتیژیک هەیە کە دەبێتە هۆی پێشکەوتن. (Porter, 1985) جگە لەم بەراوردانە، لە بەراوردێکی وانەیی و وێنەسازدا وڵات و کۆمەڵگە و حکوومەتێک لەگەڵ وڵاتێکی هاوشێوەدا بەراورد دەکرێت بۆ ئەوەی جگە لە ئەزموونوەرگرتن، تواناکانی گۆڕینیش دەرکەون.

نموونەی بەراوردێک

لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا ئیسرائیل لە ڕووی هێز و گەشەسەندنەوە شیاوی تێبینی و توێژینەوەیە. بەڵام، زۆر کەس لە بەراوردێکی نادروستدا دۆخی کورد لەگەڵ چۆنێتیی داکەوتن و سەرکەوتنی ئیسرائیل، کە لە دۆخێکی ئاڵۆزدا هەستانەوە سەر پێ، بەراورد دەکەن؛ لە کاتێکدا ستراکچەر و بەستێن و توانای پێگەیشتنی ئەوان لەگەڵ زەمینەی مێژووییی کوردستان جیاوازە. جوولەكەكان (یەهوودییەکان) لەمێژە لە ڕۆژاوا و زۆر وڵاتی بەهێزی جیهاندا دەژین و ئەزموونی شارنشینی و فرەکەلتوورییان تێدایە. بەشێکی زۆری فەیلەسووف و زانایانی دونیا جوولەكە بوون و ئێستا خاوەنی 12 خەڵاتی نۆبڵن. بەر لە جەنگی جیهانیی دووەم، ئەوان کێشەیەک بوون بۆ بەشێک لە وڵاتانی جیهان، بەڵام بە دروستکردنی دەوڵەتێک بۆ ئیسرائیل، هەم کێشەی جوولەكە لە ڕۆژاوادا چارە کرا، هەم لە گۆڕانێکی جیۆپۆلیتیکیدا بەرەی ڕۆژاوا لە ناوچەکەدا بەهێز کرا. تەنانەت یەکێک لە مەبەستە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا پاراستنی ئیسرائیلە. دەوڵەتی ئیسرائیل لە ڕووی پێگەی جیۆپۆلیتیکییەوە لە ئاستی جیهاندا هێزێکی بڕیارسازە. لە ڕووی پەرەسەندنەوە، ئەزموونی دیموکراسیی ئیسرائیلی و پێشکەوتنیان، لە وارگەلی پیشەسازی، کشتوکاڵ، ژینگە، پزیشکی، توێژینەوەی زانستی و داهێنان، نوخبەپەروەری و ڕاکێشانی زانایان، ئامادەکردنی هێزی کاری لێزان، گەشەی ئابووری، هێزی سەربازی و سیاسەتی دەرەوە، جێی سەرنجە.

بەو هەڵسەنگاندنە، ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بەئاسانی شیاوی بەراورد نییە. ڕەنگە بە گوێرەی کەلتوور، بەستێنی مێژوویی، هەڕەمی دێموگڕافی، پەرەنەسەندوویی و تەوژمی قەیرانەکان ئێستا کورد زیاتر لەگەڵ فەڵەستینییەکان بچێتە تەرازووی بەراوردەوە. گەلی فەڵەستینی وەک نەتەوەیەکی بێدەوڵەت و کێشەیەکی زەقی نێودەوڵەتی، لەگەڵ دەوڵەتێکی بەهێزدا شەڕیان هەیە کە زلهێزێکی هەژموونگەڕای وەک ئەمریکایان لەپشتە. بەشێک لە دەوڵەتە عەرەبییەکانیش چاویان بڕیبووە خاکەکەیان و هەندێک لەو دەوڵەتانەی کە بەڕواڵەت خۆیان بە پشتیوانی فەڵەستین دادەنێن، ڕێگە نادەن ئاوارەیەکی فەڵەستینی بچێتە وڵاتەکەیان و تەنانەت بۆ بەرژەوەندیی خۆیان سوود لە پرسی فەڵەستین وەردەگرن.  

فەڵەستینی لەناو خۆیاندا نەک هەر بوونەتە دوو پارچە، بەڵکوو جگە لەوەی بەشێک لە فەڵەستینییەکان لەناو دەوڵەتی ئیسرائیلدا دەژین، خاکی ناوچەکانی غەزە و لای ڕۆژاوا بەسەریەکەوە نییە. لە ڕووی ئابوورییەوە، وێڕای گەندەڵییەکی سیستەماتیک و ناشیاوگەری و بەشینەوەی پۆست لە نێوان خزم و دۆستان، بەشێکی ئابوورییە ڕانتییەکەیان گرێدراوی ئیسرائیلە و بەشێکی دیکەی لەلایەن یەکێتیی عەڕەب و یەکێتیی ئەوڕوپا و ئەمریکا دابین دەکرێت کە نەبۆتە هۆی پێشکەوتنیان، بەڵکوو پێ دەچێت زیاتر چووبێتە بواری سەربازی. بەشێکیش لە هێزە پڕۆکسییەکەیان، کە بەرەو توندڕەوی چوون و سیاسەتی مەعنەوییان بردە پێش و لە ئاکامدا خاک و دەسەڵاتیان لەدەست دا. بەو تێڕوانینەوە، “کەشتییەک ئەگەر نەزانێ بەرەو کام کەنار دەڕوا، هەر بایێ بۆی دەبێتە بەڵایێ.”

سەرەڕای ئەو هەموو لاوازی و هەڵەڕۆیی و شکستە، ئەگەر بە چاوێکی بەراوردکارانە لێی بڕوانین، دەبینین ئەوان لەناو تۆف و کڕێوەی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا زۆر جار هەنگاوی ئەرێنی و کاریگەر و کارا داوێن و لانی کەم لە هەندێک بواردا توانیویانە بەرەوپێشەوە بڕۆن. ڕاستە فەڵەستین پشتیوانییەکی ناوچەیی، هەر لە جووڵانەوەی خەلافەتی ئیسلامی و لە هیند تا پاکستان و ئێران و وڵاتانی عەڕەبی و ئیسلامیی هەیە، بەتایبەتی لە دوو ناوچەی جیۆستراتیژیکی باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا، واتە میسڕ بە پشتیوانی لە گرووپی فەتح و حکوومەتی خۆبەڕێوەبەر و، هەروەها ئێران بە پشتیوانی لە گرووپی حەماس و جیهادی ئیسلامی، کاریگەرییان لەسەر پرس و ڕەوتەکانی فەڵەستین هەیە، بەڵام لە کار و کردەوە و سیاسەتە خۆکردەکانی خۆیان، لە ناوەوە و دەرەوەدا، هەنگاوی جێی سەرنجیان هەڵێناوە.

وێڕای بینینی ڕەهەندە جیاوازەکان، بەتایبەتی پێگەی جیۆپۆلیتیکیی فەڵەستین، دەبینین ئەوان لە ئاوارەییدا ئەدەبیاتی بەرخۆدان و بەرگریی نۆڕمئاسا باو کردووە. لە حکوومەتی ناوچەییدا دەستووریان داناوە و کورسییان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یۆنسکۆدا هەیە و بوونەتە خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی. لە هەمووی کاریگەرتر، پەیوەندییەکی بەرچاویان لەگەڵ ڕێکخراوە نادەوڵەتییە نێونەتەوەیییەکان (NGO) هەیە و دەیان دامەزراوەیان لە ئەوروپادا هەیە. لە واری زانستیدا ڕکەبەری دەوڵەتانی عەڕەبین. بەشێکی بەرچاوی قوتابیانی فەڵەستینی لە دەرەوەدا کەسی پێگەیشتوون. ئەوان بە پارە، یان بە هەر شێوەیەک بێت، هێزێکی زانکۆیییان لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان بۆ لای خۆیان ڕاکێشاوە کە نموونەکەی لە زانکۆکانی ئەمریکادا دەبینین. ڕیزبەندیی هەندێک لە زانکۆکانی فەڵەستین (2024) لە زۆر زانکۆی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەسەرترە. نوخبەکان (بژاردەكان)ی دەرەوە و فەڵەستینییەکانی (1948)، کە لەناو سیستەمی ئیسرائیلدا خوێندوویانە، بوونەتە ڕاوێژدەری حزب و دەسەڵاتی فەڵەستین. لە ڕووی سەربازییەوە، هێزی چەکداری خۆیان باوەڕمەند کردووە و بۆ گەیشتن بە ئامانج، ئامادەن هەر تێچوویەک بدەن. سەرەڕای شەڕی ناوخۆیی، لە تەنگاویدا تواناکانیان یەک دەخەن.

لێکدانەوە

لە مەیدانی کۆمەڵناسیدا، بەتایبەتی لە ڕوانگەی ڕەفتارناسییەوە، خاڵە لاوازەکانی کورد جێی باسن. کورد لەمێژە هزری سیاسیی هاوردە کردووە، بەڵام چونکە هەموو شتێک بە سفڕ یان سەد دەبینێت، کورد پتر لەوەی کێشەی زانستی سیاسی هەبێت، کێشەی ڕەفتاری هەیە. کورد لەمێژە لەگەڵ هزری سیاسیدا ئاشنایە، کەواتە ئەوەندەی کێشەی ڕەفتاری هەیە ئەوەندەی کێشەی دەستگەیشتن بە زانستی سیاسی نییە. بۆیە لە دوای نیزامی پارتیزانی و شۆڕشی کوردی، کاتێک دۆخێکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان هاتە دی، لە ناوخۆدا وەک نیزامی حوکمڕانی ڕێک نەخراوە. یەکێک لە هۆیەکانی ئەو لاوازییانە، سپاردنی مەیدانی ئاڵۆزی سیاسەتە بە ڕووناکبیران و بڕوانامەداران و شۆڕشگێڕان.

کورد لەگەڵ دەوڵەتانێکی لەرزۆک و لاوازدا، کە هێشتا نەیانتوانیوە لە پڕۆسەی دەوڵەت – نەتەوەسازیدا سەر کەون، کێشەی هەیە. ئەو دەوڵەتانە خۆیان ناسەقامگیر، پەرەنەسەندوو، گۆشەگیر، ناپەسەند، ئایدیۆلۆگ و ڕووخەکن (زووڕووخان). بەڵام چونکە هاوبیری و هاوهەنگاوی لەناو کوردستاندا کزە، کورد نەیتوانیوە دەرفەتی لاوازبوونی ئەوان بقۆزێتەوە. تەنانەت لە کاتی بەرینبوونەوەی کێشەکان لەگەڵ هاوسێیاندا، هەرێمی کوردستان لە مەیدانی دیپلۆماسیدا، لە پاراستنی شوناسی سەربەخۆیییانەی خۆیدا پێداگر و وردەکار و بەمشوور نییە. لە کاتێکدا کە کورد هاوڕێی ڕۆژاوایە، دەتوانێ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی ستراتیژیک کار بکات و لە ئاستی هەرێمیدا لەگەڵ هێزە ناوچەیییەکان، بە ڕاگرتنی باڵانس و شکۆی نەتەوەییی خۆی، هاوکارییەکی تاکتیکی بکات.

لەو پەیوەندییەدا، ئەگەر پەنێلی شارەزایانی پسپۆڕ-تەوەر ڕەوتی پەرەسەندنی وڵاتان و ستراكچەری هێز و دەسەڵاتی جیهانی بناسن، کورد بەرپێی خۆی باشتر دەبینێت. هەرچەندە شایستەبژێری و پسپۆڕسالارییش بەتەنیا ناتوانێ کێشەکان چارە بکات، چونکە لەناو ستراکچەری دامەزراوە پێنەگەیشتووەكان و بیرۆکراسییەکی گەشەنەسەندوودا “نەشتەری کەسی شیاویش کۆڵە”. لەگەڵ ئەوەدا، پێویستە وزەی ڕاکێشەری حکوومەت پتر بێت بۆ ئەوەی ئێلیت (Elite)ە هزرییە ڕاستەقینەکانی کورد ڕێی هەندەران هەڵنەبژێرن.

هەرێمی کوردستان بە گۆڕینی نیگای ئەمنییەتییەکی سادە و ڕەق بۆ نیگای ئاسایشی نەتەوەیی و پەرەسەندن، دەتوانێ وەک دەرفەت و خەزێنەیەکی مەزن بەبێ تێچوو سوود لە ئێلیتەکانی کوردی دەرەوەی هەرێم، کە لەناو سیستەمی پێشکەوتووتر و فەرهەنگی جیاواز و دۆخی دێموگرافیکی چاکتردا پێ گەیشتوون، وەربگرێت. تەنانەت دەتوانێ وەک جەمسەرە باوەڕپێکراوەکانی شاران بیانکاتە دیواری ئەمنی بۆ خۆی، بۆ ئەوەی نەیاران نەتوانن جگە لە دانانی سنووری دەستکردی سیاسی، لە دانانی سنووری زەینی و فەرهەنگیدا سەر کەون و لە کاتە هەستیارە مێژوویییەکانیشدا کاری چارەنووسساز و ئاییندەساز بکەن.

گرینگە کورد پسپۆڕانە لە ستراکچەری سیاسەتی نێودەوڵەتی بڕوانێت و خۆی بەهێز بکات. بەتایبەتی، لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا کە جەنگی بەوەكالەت و ڤێتنامیزاسیۆن بۆتە دیاردەی ئەو هێزانەی کە بەرژەوەندی و خاڵی هاوبەشیان تێدایە، کورد بە جۆرە هێزێکی پڕۆکسیی بەرەی ڕۆژاوا دێتە هەژمار و دەتوانێ لە ئاستی وردتردا هێزی پڕۆکسیی خۆی هەبێت. بەتایبەتی، لە ڕووی جیۆپۆلیتیکییەوە خاکی کوردستان بەسەریەکەوەیە؛ کە ئەمە تواناکەی، وەک ناوەندی سیستەمی کوردی، دەباتە سەرێ. هەرچەندە جیۆپۆلیتیک خاڵی بەهێزی کوردە، بەڵام لە ڕووداوەکانی داهاتوودا ئابووری کاریگەریی لەسەر سیاسەت و جیۆپۆلیتیک دەبێت. بۆیە گرینگە هەرێمی کوردستان بتوانێ لانی کەم لە ڕووی ئابوورییەوە بەرهەمی ناوخۆیی زیاد بکات بۆ ئەوەی لە کاتە تەنگانەکاندا خۆڕاگر بێت و وەها گرێدراو نەبێت کە لەو کەلێنەڕا درز بخرێتە نێوان حکوومەت و خەڵک و، بە بەشدارینەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا ڕەوایەتی لە حکوومەت بسەندرێتەوە.

هەرێمی کوردستان دەرفەتی ئەوەی هەیە خۆی بە ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان (NGO)، وەک کارێکی سەرەکی کە کاریگەری و کارایییەکی باشی دەبێت، ببەستێتەوە. ڕاستییەکەی لە ڕێگەی ئێلیتە زانا، ژیر و خاوەن پڕەنسیپەکانەوە دەشێ چالاکیی نێونەتەوەیی بکرێت، بەو مەرجەی کەسانی پسپۆڕ و دڵسۆز کار بکەن، چونکە ئەو کارە کارێکی پسپۆڕانەیە و پڕە لە شایستەیی. لەو ڕێگەیەوە دەتوانێ دەیان ڕێکخراو لە وڵاتانی ڕۆژاوادا دامەزرێنێت و بە نیگایەکی نەتەوەیی، زۆر شت لە یۆنسکۆدا لەسەر ناوی کورد تۆمار بکات و کاری گرینگ لەسەر زانکۆ باڵاکانی دەرەوە بکات.

“کورد وەک هێزێکی کاریگەر لەسەر دۆخی نوێی جیۆپۆلیتیکی لە دوای جەنگی سارد لە کەشێکی شێواو و ئاڵۆزدا بە دوای شوناس و ئاسایش و دەسەڵاتی خۆیەتی” (Brzinski, 2016)؛ بۆیە دەبێ لە ئاستی ورد و ناوخۆییدا ئاسایشی خۆی لەسەر میکانیزمەکانی کۆمەڵایەتی دابین بکات کە ئەمە گرینگترین نیشاندەری حکوومەتی بەهێزە. بەو ڕوانگەیەی کە “کامڵبوون بەرهەمی کامڵبوونی ناوخۆیییە” (Modelski, 1996: 323)، هەر کاتێک وڵات لە ناوخۆدا بتوانێ بەرەو تەکامول بچێت، لەو ئاڵۆزییەی جیهانیشدا دەتوانێ بگاتە واقعێکی نوێ و دەتوانێ لەگەڵ تۆڕەکانی جیهانیدا جۆرە نەزمێک ساز بکات. بۆ وێنە، بەو چاوەی کە بابەتی بەرگری لەناو کورددا شتێکی کاتی و هەستەکییە و زوو دادەمرکێتەوە، ئەگەر ڕێبەرایەتیی کورد و کاربەدەستان بابەتی بەرگری وەک دامەزراوە و نۆڕم بنەجێ بکەن و بتوانن شوناسی لۆکاڵی بکەنە شوناسێکی نەتەوەیی و، هەروەها دیسکۆڕسی ژیانی شەڕافەتمەندانە بکەنە دیسکۆڕسی سەردەست، دەرکەی نفووزیش لەسەر ناحەزان دادەخرێت و کوردستان دەبێتە ماڵی ئەهوەنی هەمووان و بەهێزیش دەبێت.

دەرەنجام

تیۆریی ئاڵۆزی بە لێکدانەوەیەکی کوانتۆمی، وانەی ئەوە دەخاتە ڕوو کە دەکرێ بە لێکدانی باڵی پەپوولەیەک لە “پەکین”، تۆفانێک لە “تۆڕنتۆ” هەستێ. کەواتە، لەو دۆخە ئاڵۆزەی سیاسەتی جیهانی و مشتومڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا، کورد دەتوانێ بە دووبارەکردنەوەی ئیرادەی ڕابردوو و دۆزینەوەی توانا دەروونی و هەنووکەیییەکانی و بە بەراوردی وڵات و نەتەوە هاوشێوەکانی ناوچەکە، هانگاوی بچووک و کارا بەرەوپێش بهاوێژێت. ئەمەیش بە پشتبەستن بە زانست و لۆژیک و ئەزموون و وانەوەرگرتن دێتە دی. بەتایبەتی ئەگەر کورد کێشە ڕەفتارییەکانی خۆی چارەسەر بکات، پێ دەچێت بتوانێ تواناکانی خۆی باشتر بناسێت و لەو مژەدا ڕێوار بدۆزێتەوە.

سەرچاوەکان

Bozorgmehri, Majid & alireza Mohamad khani (2011), “Palestinian Issue and the Security Council of UN: Use of Veto Prevents the Establishment of International Peace”, Geopolitics Quarterly, Volume: 7, No 4, winter 2011, Pp 78-99.

Brzinski, Zbigniew (2016), “Syria in Crisis”, National Security Council, No. 4203 Memorandum for declassified document.

Faber, J. and Koppelaar, H. (1994). Chaos theory and social science: a methodological analysis, Quality & Quantity, 28, pp.421-433.

Maan, R.S (1992).”Chaos theory and strategic thought”, Availbler: https:// blackboard.angelo.edu/bbcswebdav/institution/LFA/CSS/Course%20Material/ISSA%206301/Readings/Chaos%20Theory.pdf.

Michael E. Porter (1985), “Competitive Advantage: Creating and Sustaining Superior Performance. New York: Free Press.

Modelski, G (1996), “Evolutionary paradigm for global politics”, International Studies Quarterly, 321-342.

Moshiri, Said (2001), An overview of chaos theory and its applications in economics, Economic researches of Iran, Allameh Tabatabai University, No 12. (Parsiyan)

Rosenau N James (1990), Turbulence in World Politics: A Theory of Change and Continuity, Princeton University Press.

Shafie N and Motaqi I (2021), Theoretical analysis of chaos management model in global geopolitics, Geopolitics Quarterly, year 17, N 2. (Parsiyan)

Stacey, R. (1993). Strategy as Order Emerging from Chaos, Long Range Planning, 26(l), pp.10–17.

White M.C., Marin D.B., Friedman W.; The evolution of organizations: suggestions from complexity theory about the interplay between natural selection and adaptation; Human Relations, No. 10, 11, 1997.




بنیاتنانی دەوڵەت یان نەتەوە؟

د. نەجات عەلی ساڵح، دکتۆرا لە ستراتیژی و ئاسایشی نەتەوەییی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێشەکی

زۆر لە زانایان و شارەزایانی سیاسی و ناوەندە ئەکادیمییەکان باسیان لە بنیاتنانی دەوڵەت و نەتەوە کردووە. ڕاستییەكەی، بەهۆی پیشکەوتنەکانی زانست و تەکنەلۆژیا و ئامرازەکانی پەیوەندی، گۆڕانکاری بەسەر پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەت و نەتەوەدا هاتووە. بەتایبەت ڕووداوەکانی ئەم دوایییەی سەدەی بیست و یەک، وای کرد خوێندنەوەیەکی فراوانتر و قووڵتر بۆ ئەم دوو چەمکە بکرێت. تا ئیستایشی لەگەڵدا بێت سنوورەکانی نێوان هەردوو چەمک ڕوون نییە، بەڵکوو زۆر جار وەک هاوواتا (synonym) بۆ یەکتر بەکار دێن.

ئەگەر لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆ ئەم بابەتە بکەین، دەبینین دوو پرۆسەی لەیەکتر جیاوازن، بەڵام پەیوەندییەکی ئاڵۆز و نزیکیان لەگەڵ یەکتردا هەیە؛ زۆر جاریش سنوورەکانیان تیکەڵ و ئاوێتە دەبن. لە ڕاستیدا لە ڕووی تیۆرییشەوە ناڕوونییەک هەیە، هەرەوها لە ڕووی پراکتیکییشەوە نەتوانراوە پێناسەیەکی گشتگیر و جیاواز بۆ ئەم دوو چەمکە بکرێت. بەشێک لە سیاسەتمەدارەکان پێیان وا بووە پرۆسەی بنیاتنانی نەتەوە و بنیاتنانی دەوڵەت تەنیا ڕەهەندێکی سیاسیی هەیە، بۆیە لە یەک گۆشەنیگاوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەم پرسەدا کردووە. هەندێ لە سیاسەتمەدار و دەسەڵاتدارەکان لە زۆر شوێن و قۆناغی مێژووییدا سەبارەت بەو پرۆسەیە، سەرکەوتوو نەبوون.

 لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەین لەژێر ڕۆشناییی پارادایمی گۆڕانکارییە خێراکان و ئەم قۆناغە نوێیەدا، خوێندنەوەیەکی زانستییانە و بابەتییانە بۆ چەمکی بنیاتنانی نەتەوە یان دەوڵەت بکەین. هەوڵ دەدەین پرۆسەکە لە دیدگەیەکی فروانتر شی بکەینەوە، هەروەها کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە دەستنیشان بکەین و بیخەینە چوارچێوەیەکی زانستییانەتر بۆ ئەوەی مامەڵەیەکی واقعبینانەی لەگەڵدا بکەین.

  • بنیاتنانی نەتەوە

زۆربەی کۆمەڵناسەکان پێیان وایە مرۆڤ بە درێژاییی مێژوو هەوڵی داوە لە چوارچێوەی گرووپ، خیزان، بنەماڵە و خێڵ خۆی ڕێک بخات، ئەویش بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی و بۆ مانەوە و خۆپاراستن بووە لەو هەڕەشانەی کە ڕووبەڕووی بۆتەوە. لە لایەکی دیکەیشەوە، لەگەڵ پێشکەوتنەکانی مرۆڤایەتی، گۆڕانکاری بەسەر شێواز و فۆرمی ئەو ستراکچەرەدا هاتووە کە کۆمەڵگەکان لەو ڕێگەیەوە خۆیان ڕێک خستووە. ئەوەی ڕاستی بێت، پرسی ناسنامە کرۆکی پێناسەی هەر گرووپێک یان ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتی بووە. بە لای زۆر لە شارەزایان، نەتەوە بریتییە لە کەسانێک کە چەندان تایبەتمەندیی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە وەک: زمان، کەلتوور، جوگرافیا و، هەندێک جاریش ئایین وا دەکات ناسنامە و هەستێکی هاوبەشیان هەبێت.

 یەکگرتووییی کۆمەڵایەتی بنەمایەکی بەهێزە بۆ بنیاتنانی هەر نەتەوەیەک، چونکە مێژوو ئەو ڕاستییەی سەلماندووە، کاتێک لێکترازانی کۆمەڵایەتی ڕوو دەدات، ڕاستەوخۆ دەرهاوێشتە و لێکەوتەی خراپی سیاسی، ئابووری، کەلتووری و ئاسایشیی لێ دەکەوێتەوە؛ هەندێک جاریش پرۆسەکە بەتەواوی لەبار دەبات. پرسی پەروەردە بۆ بنیاتنانی نەتەوە، داینەمۆی هەر پرۆسەیەکە کە کۆمەڵگە بیەوێت خۆی لە چوارچێوەی نەتەوەدا مانیفێست بکات. ئابووریناسان پێیان وایە ئابوورییەکی لاواز دواکەوتووییی کۆمەڵایەتیی لێ دەکەوێتەوە، دواجاریش پرۆسەی بنیاتنانی نەتەوەیش دوا دەخات.

لە ڕوانگەیەکی دیکەوە، بنەمای بنیاتنانی نەتەوە، فرەڕەهەندە و بە شیۆازێکی ئۆرگانی و دینامیکی لە بازنەیەکدا یەکتر تەواو دەکەن، هەروەها ئەو نەتەوانەی ڕووبەڕووی پەرتەوازەیی و لیکترازان بوونەتەوە، لە ڕاستیدا نەیانتوانیوە سەرچاوەکانی هێز لە خۆیاندا کۆ بکەنەوە و ناسنامەیەکی هاوبەش دروست بکەن. لە مێژووی هاوچەرخ، سەرکردە ناسیۆنالیستەکان ڕۆڵی کاریگەریان بینیوە لە ئاراستەکردن و مۆبیلیزەکردن (كۆكردنەوە و ئامادەسازی)ی تواناکانی نەتەوە، بەتایبەت لە قۆناغی دوای کۆلۆنیالیزم؛ بەڵام هەندێک لەم سەرکردانەیش سەرکەوتوو نەبوون و شکستیان خوارد.

هەڵوەشانەوەی یۆگسلاڤیا نموونەیەکی دیارە کە سەرکردەکان نەیانتوانی بەردەوامی بە یەکگرتووییی ئەو وڵاتە بدەن، ئەویش بەهۆی مامەمەڵەیەکی نالۆژیکیی دەسەڵاتی سیاسی لەگەڵ پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا. سویسرا نموونەیەکە لە سەرکەوتوویی، کە چەند پێکهاتەی جیاواز و بە زمانی جیاوازی کۆ کردۆتەوە و ناسنامەیەکی هاوبەشیان پێک هێناوە. بۆیە هەرچەندە پرۆسەی بنیاتنانی نەتەوە مانایەکی جیاوازی هەیە لە بنیاتنانی دەوڵەت، بەڵام بێ باسکردن لە پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەت ناتوانین خوێندنەویەکی زانستی و بابەتییانە بۆ چەمکی بنیاتنانی نەتەوە بکەین، چونکە دوو چەمکن کە لە پرۆسەیەکی ئاڵۆزدا یەکتر تەواو دەکەن.

  • بنیاتنانی دەوڵەت

 سەردەمی ڕێنسانس، ڕۆشنگەری، دواتریش شۆڕشی پیشەسازی لە ئینگلتەرا و، هەروەها شۆڕشی فەڕەنسا وای کرد، قۆناغی فیوداڵی، خێڵەکی، ئۆرۆستۆکراسی بە پشتیوانیی کەنیسە لە ئەوروپا کۆتاییی پێ بێت و دەوڵەتی مۆدێرن لەدایک بێت.

 دەوڵەتی مۆدێرن چەند ڕەگەز و تایبەتمەندییەکی هەیە، وەک: جوگرافیا، خاک، دانیشتووان و، سەروەری؛ لە هەمان کاتیشدا هەندێ لە شارەزایان پێیان وایە بنیاتنانی دەوڵەت واتە بنیاتنانی دامەزراوەکان، وەک: دامەزراوەکانی یاسادانان، جێبەجێکردن و دەسەڵاتی دادوەری. ڕاستییەكەی، پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیا و زانست، هەروەها ئامرازەکانی پەیوەندی و میدیا، گۆڕانکاریی بەسەر ئەرکی دەوڵەتدا هێنا.

 لە ڕوانگەی لیبراڵەکان ئەرکی دەوڵەت، پاراستنی ماف و ئازادییەکانی تاکە و لەسەر بنەمای بەهاکانی؛ تاکگەرایی، پشتبەستن بە بازاڕە ئابوورییەکان، بەرگریکردن لە مافی خاوەندارێتی و دژایەتیکردنی دەستێوەردانی دەوڵەت لە کاروباری تاکەکان و کۆمەڵگە دامەزراوە. بەڵام لە ڕوانگەی ڕیالیستەکان ئەرکی دەوڵەت پاراستنی بەرژەوەندییە ئاسایشی و ئابوورییەکانی دەوڵەتە. لە لایەکی تر، هەندێک جار هەوڵیان داوە لە ڕێگەی دەستوەردانی هێزی سەربازییەوە پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەت ئەنجام بدرێت. بۆ نموونە لە دوای جەنگی جیهانیی دووەم لەلایەن ئەمریکاوە دەستوەردانی سەربازی لە ژاپۆن و ئەڵمانیا ئەنجام درا؛ هەروەها لە دوای ڕووداوکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١، لە عێراق و لە ئەفغانستان. هەرچەندە ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان لەم پرۆسەیەدا سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام لە ژاپۆن و ئەڵمانیا سەرکەوتوو بوو، چونکە لە ئەڵمانیا و ژاپۆن پرۆسەی بنیاتنانی نەتەوە بە پرۆسەیەکی سروشتی، کە لە دەرەنجامی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی، کەلتووری، ئابوورییەکانەوە ئەنجام درابوو و پێشتر خاوەنی دامەزراوە نیشتمانییەکان بوونە، تێ پەڕی، بەڵام عێراق و ئەفغانستان هێشتا لە قۆناغی دواکەوتوویی و لێکترازانی کۆمەڵایەتی، دەمارگیریی ئیتنیکی، ئایینی، مەزهەبی و خێڵەکیدا مابوونەوە.

لە لایەکی تر لە وڵاتێکی وەکوو “چین” ئەگەرچی خاوەنی دامەزراوەی دیموکراسییش نین، کەچی پرۆسەی بنیاتنانی دامەزراوەکانی دەوڵەت بەسەرکەوتوویی ئەنجام دراوە. هەرچەندە لەلایەن ڕۆژاوایییەکان ڕەخنەی لێ دەگیرێت و پێیان وایە دەبێت چین ببێتە وڵاتیکی دیموکراسی، بەڵام چینییەکانیش هەوڵیان داوە بە میتۆدی خۆیان پرۆسەی بەمۆدێرنکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت ئەنجام بدەن، نەک بە مۆدیلی ڕۆژاوایی.

ئەزموونی دەوڵەتان دەری خستووە کە بەدامەزراوەییکردن ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لەسەر لاوازی و بەهێزیی دەوڵەت. ئەو وڵاتانەی لە پرۆسەی بەدامەزراوەییکردن سەرکەوتوو نەبوونە، بەردەوام بەلاوازی ماونەتەوە و زۆر جاریش لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەیش ڕووبەڕووی کێشە و قەیران بوونەتەوە. لە وڵاتانی دواکەوتوو، پرسی: گەندەڵی، شەفافییەت و نەبوونی سەروەریی یاسا، گەورەترین کۆسپی بەردەم پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتی مۆدێرنە.

کۆبەند

بەگشتی پرۆسەی بنیاتنانی نەتەوە، مێژوویەکی دوورتری هەیە لە مێژووی بنیاتنانی دەوڵەت؛ جگە لەمانەیش، بنەما و ڕەگەز و ڕەهەندەکانی نەتەوە، زۆر فراوانترە لە دەوڵەت. لە پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتدا پەیوەندیی هاووڵاتیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت و سیستەمی سیاسی، گرنگیی هەیە، بەڵام لە پرۆسەی بنیاتنانی نەتەوەدا پەیوەندیی هاووڵاتیان و گرووپە کۆمەڵایەتییەکان و بەها و ناسنامەی هاوبەش، گرنگییان هەیە، چونکە زۆر دەوڵەت هەن بە پرۆسەیەکی سروشتی دروست نەبوونە، بەڵکوو لەلایەن فاکتەری دەرەکییەوە دروست کراون و تەنانەت بەسەر هاووڵاتیانیان سەپێنراون؛ بۆ نموونە وەک دابەشکردنی کورد بەسەر چوار دەوڵەتی هەرێمیدا کە سنوورە دەستکردەکانی دەوڵەت لەگەڵ ئەو بەها و نۆرم و هەستە هاوبەشانە یەکتر ناگرێتەوە، کە ناسنامەی نەتەوەییی کوردی پێک هێناوە. ڕاستییەكەیی، پرسی ناسنامە کرۆکی پرۆسەی بنیاتنانی نەتەوەیە، بەڵام لە بنیاتنانی دەوڵەتدا، مەرج نییە ڕەچاوی بەها و هەست و ڕەگەزە ناسنامەییەکان و تەنانەت ئیرادە و خواستی پێکهاتە جیاوازەکان بكرێت. لە دەوڵەتی مۆدێرن گرنگییەكی زۆر بە پاراستنی سەروەریی دەوڵەت دەدرێت و پیرۆزیش دەکرێت و کراوە؛ تەنانەت لەلایەن وڵاتانی دیموکراسی و لیبراڵیش چاو لەو پێشێلکاری و سەرکوتکارییانە دەکرێت کە بە ناوی سەروەرییەوە دەکرێت. بەرژەوەندیی وڵاتانی زلهێز، بەتایبەتی هەر پێنج دەوڵەتی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش، وای خواستووە کە سیستەمی نێودەوڵەتی ئەو ستراکچەرە بپارێزێت کە لە دوای جەنگە گەورەکان پێک هاتووە، کە بە سەرکەوتنی بەرەیەک و بە دۆڕانی بەرەیەکی تر کۆتایی هاتووە.

 بۆیە دەگەینە ئەو دەرەنجامەی کە پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەت بەبێ پرۆسەی بنیاتنانی نەتەوە نەک پرۆسەیەکی ناتەواوە، بەڵکوو پرۆسەیەکی بێمانایە. بەم پێیەیش بۆ بنیاتنانی دەوڵەت، دەبێ لە بنیاتنانی نەتەوە دەست پێ بکرێت، ئەویش بە مۆبیلیزەکردنی ئەو سەرچاوانەی کە هەستێکی هاوبەش و ناسنامەیەکی یەکگرتوو دروست دەکەن. لە ڕابردوودا زۆر لەو دەوڵەتانەی کە نەیانتوانی پرۆسەی بنیاتنانی نەتەوە بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدەن، چوونەتە ڕیزی دەوڵەتانی شکستخواردوو و بوونەتە هەڕەشە لەسەر هاووڵاتیانی خۆیان و، بگرە وڵاتانی تر.




دەنگی پێی حەماس لە عێراق

د. یاسین تەها،  پسپۆڕ لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان و شارەزا لە کاروباری عێراق

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەواڵی میوانداریكردنی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە عێراق، بوو بە نێوەڕۆكی چەند ڕاپۆرتێكی بیانی و عەرەبی؛ بەپێی هەندێك هەواڵی پشتڕاستكراوەیش بزووتنەوەكە ئۆفیسێكی پەیوەندیی لە عێراقدا بەكردەیی كردۆتەوە. ئەم شرۆڤەیە لەبارەی زەمینە و لێكەوتەی ئەم پێشهاتە گریمانكراوەیە لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڵوێستە دەكات.

دەنگۆكانی گواستنەوەی حەماس بۆ عێراق

ڕەنگە ڕۆژنامەی “ذا ناشيونال” كە میدیایەكی ئیماراتییە و بە زمانی ئینگلیزی بڵاو دەبێتەوە، یەكەمین هۆكاری بڵاوكردنەوە بێت كە باسی لەوە كرد سەركردەكانی حەماس پلانی جێهێشتنی دۆحەی پایتەختی قەتەریان بەرەو عێراق هەیە. ڕۆژنامەكە، كە بارەگاكەی لە شاری لەندەنە، لە زاری سەرچاوەكانییەوە بانگەشەی ئەوەیشی كردووە حكوومەتی عێراقی لەسەر میوانداریكردنی حەماس لەسەر خاكەكەی ڕازی بووە؛ بە شێوەیەك كە ئێران “لە ڕێگەی باڵەكانییەوە” ئەركی پاراستنی نووسینگە و كادرانی بزووتنەوە فەڵەستینییەكە بگرێتە ئەستۆ لە بەغدا. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە تیمە ئەمنی و لۆجستییەكانی حەماس هاتوونەتە بەغدا بۆ ئامادەكاری؛ لەسەر ئاستە سیاسییەكەیشی “ئیسماعیل هەنییە”ی سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماس و نوێنەرانی ئێران و عێراق گفتوگۆی بابەتەكەیان كردووە. پەرلەمانتارێكی ناسراوی عێراق كە سەرۆكایەتیی حزبێك دەكات و نزیكە لە گرووپە چەكدارەكان، ئەم زانیارییانەی پشتڕاست كردۆتەوە؛ باسی لەوەیش كردووە ئیسماعیل هەنییە و محەمەد شیاع سوودانی لەو بارەیەوە بە تەلەفۆن قسەیان كردووە. لە سەرەتایشدا بزووتنەوە فەڵەستینییەكە ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی وەك دەسپێك ئۆفیسێكی میدیایی لە عێراقدا بكاتەوە[1].

ئەم ڕاپۆرتە و سەرجەم ئەو هەواڵانەی تر كە باس لە گواستنەوەی حەماس دەكەن بۆ عێراق، لە دۆخێكدایە تەشەنەیان كرد كە سێ پێشهاتی هەنووكەیی هەبوون:

یەكەم: كردنەوەی ئۆفیسێك لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە لە بەغدا و نزیك لە فڕۆكەخانەی پایتەخت؛ هەروەها سەردانكردنی ئەو ئۆفیسەیش لەلایەن هەندێك هێزی سیاسیی عێراقییەوە بەئاشكرا[2]. بەپێی ئەو زانیارییانەیشی بەردەستن، ئۆفیسەكەی حەماس بۆ پەیوەندی و كاری ڕاگەیاندنە، نووسینگەكەیش ڕەزامەندییە فەرمییەكانی حكوومەتی عێراقی هەیە[3]؛ بەڵام باوەڕێك هەیە ئەمە سەرەتا و تاقیكردنەوە بێت بۆ ئەگەری گواستنەوە لە داهاتوودا، یان لە كاتێكدا پێویست بكا و، سەرەتایش بەم هەنگاوە دەستی پێ كردووە. 

دووەم: چەقبەستنی دانوستانی ئاگربەست و گۆڕینەوەی گیراوەكان لە نێوان حەماس و ئیسرائیلدا؛ لە نێوەندیشیدا باس لەوە كرا گوایە قەتەر كە وڵاتی نێوانگر (وسیط) و لە هەمان كاتدا میوانداریی باڵی سیاسیی حەماسیش دەكات، ناچار بووە لەژێر گوشاری ئەمریكا و ئیسرائیلدا حەماس ناچار بە گواستنەوە بكات ئەگەر هات و مل بۆ ئاگربەست كەچ نەكات[4].

سێیەم: قسەیەكی تر هەیە كە حەماس خۆی هەواڵ و دەنگۆی گواستنەوەی گریمانكراوی بۆ عێراق وەك كارتی گوشار بەرامبەر قەتەر و وڵاتانی تر بەكار دەهێنێت بۆ ئەوەی زۆر نەخرێتە ژێر گوشارەوە؛ هەروەها دەیەوێت وێنەیەكی وا دروست بكات كە ئەگەر قەتەریش نەبێت، ئەوە جێگرەوەی هەیە و بنكەی سەرەكیی خۆی بۆ عێراق دەگوازێتەوە[5].

دەشێت پێشهاتی یەكەم و سێیەم لەوی دیكە ڕێتیچووتر بن و هەواڵی كردنەوەی ئۆفیسە بچووكەكەی حەماس لە بەغدا كرابێتە بۆمبێكی دووكەڵینی گەورە بۆ دروستكردنی وێنایەك كە حەماس جێگرەوەی قەتەری هەیە، ئەگەرنا هاتن بۆ عێراق بەو ئاسانییە نییە؛ چونكە پاراستنی ئاسایشی حەماس و بڕیاری ئەمنی و سیاسی لە عێراق ئاڵۆز و فرەجەمسەرە و زۆر هاندەر نییە بۆ ئەوەی هەنگاوی لەو شێوەیە بەپەلە بهاوێژرێت. لەم بەینەیشدا ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنی و سیاسیی عێراق كە هەڵگری سیفەتی فەرمین لە لێدوانی جیاجیادا، بۆ میدیایەكی قەتەری زانیارییەكانی ڕۆژنامە ئیماراتییەكەیان ڕەت كردەوە و بە ناڕاست دایانە قەڵەم، بەبێ ئەوەی زۆر بچنە ناو وردەكارییەوە[6]. دوای ئەوەیش، لەسەر ئاستی جیاجیا بەرپرسە عێراقییەكان- لەنێویشیاندا وەزیری دەرەوە- جەختیان لەوە كردەوە ئاگاداری بڕیاری گواستنەوەی حەماس نین بۆ عێراق، بەبێ ئەوەی بچنە وردەكاریی ئەوەی ئاخۆ بڕیاری كردنەوەی ئۆفیسەكە ڕاستە یان نا. لای خۆیشییەوە بزووتنەوەكە لە ڕێگەی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسییەوە (عیزەت ڕەشقە) تەنیا ڕەتی كردەوە بنكە و بارەگاكانی لە قەتەرەوە بۆ عێراق بگوازێتەوە[7].

زەمینە و پاڵنەری گواستنەوەی گریمانكراوی حەماس بۆ عێراق

ناكرێت باس لە گواستنەوەی حەماس بۆ عێراق بكرێت، بەدەر لە كاریگەریی ئێران و هاوكێشە هەرێمایەتییەكەی ناوچەكە؛ ئەمەیش لە دوو گۆشەنیگای جیاوازەوە: یەكەمیان پەیوەندیی بەهێزی حەماس و ئێرانە كە لەپاش هێرشی ئۆكتۆبەری 2023وە لە هەموو كات زیاتر پتەوتر بووە. دووەمیشیان هەژموونی زۆری ئێرانە بەسەر بڕیاری ئەمنیی عێراق و مەحاڵبوونی سەرگرتنی وەها هەنگاوێكە دوور لە كاریگەریی و ڕەزامەندیی ئەو باڵە چەكدار و پێكهاتە سەربازییانەی كە ئەجێندای “بەرەی موقاوەمە”ی ئێرانی جێبەجێ دەكەن. لە دەرەوەی ئەمەیش بە شێوەیەكی گشتی چەند فاكتەر و پاڵنەرێكی تری ئەم هەنگاوە بەردەستن، كە دەشێت بەم جۆرە بخرێنە ڕوو[8]:

– لێكەوتەكانی جەنگی غەززە كە نەخشەی سیاسی و هاوپەیمانێتیی ناوچەكەی گۆڕیوە، لەم نەخشەیەیشدا عێراقی گرووپە چەكدارەكان بەتەواوەتی هاوپەیمانی حەماس و فەڵەستینە دژی ئیسرائیل و ئەمریكا. ئەمەیش كۆدەنگیی سیاسی و فەرمیی لەسەر نییە و حكوومەت لە هەوڵدایە لە پێگەیەكی مامناوەندی كێبركێ و ململانێكەدا بوەستێت.

– بێزاربوونی قەتەر لە بارگرانییەكانی میوانداریكردنی باڵی سیاسیی حەماس، بەتایبەت كە بەشە سیاسییەكەی كاریگەریی لەسەر بەشە سەربازییە مەیدانییەكەی كەمە لە غەززە و كەرتی ڕۆژاوا؛ ئەمەیش وای كردووە زۆر جار نێوانگرییەكانی قەتەر كێشەی بۆ دروست ببێت یان لە ئەمریكاوە بخرێتە ژێر هەڵمەت و ڕەخنە و، بە داڵدەدانی تیرۆر تۆمەتبار بكرێت و داوای سزادانی بكرێت.

– هەوڵی ئێران بۆ پارێزگاریكردن لە یەكێتیی حەماس و كۆكردنەوەی پارچە جیاجیاكانی لە ڕێگەی بەغداوە وەك پایتەختێكی عەرەبی.

– هەوڵی ئێران بۆ قۆرخكردنی مەسەلەی فەڵەستین لە ڕێگەی پاڵپشتیكردنی ڕەهای حەماسەوە؛ لەم هەوڵەیشدا ئێران لە بەردەم ڕای گشتیی عەرەبی و ئیسلامی، پشتیوانیكردنی فەڵەستین بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی و ئیحراجكردنی وڵاتانی عەرەبی و كەنداو بەكار دەهێنێت.

– گونجاویی بەغدا وەك پێگەیەكی مامناوەند لە جەنگی بەوەكالەتدا؛ چونكە گواستنەوەی حەماس بۆ بەغدا، ڕاستەوخۆ دەیكاتە بزووتنەوەیەكی ئێرانیی پەتی. بەمەیش هاوسۆزیی جیهانی سوننە لەدەست دەدات و دەچێتە خانەی باڵە ئێرانییەكانەوە.

لێكەوتەكانی گواستنەوەی حەماس بۆ عێراق

یەكەم سەرنج لەسەر هاتنی گریمانكراوی حەماس بۆ عێراق، دەشێت تێوەگلانی عێراق بێت لە قەیرانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی؛ بەو پێیەی حەماس لە لیستی هێزە بێزراوەكانی ئەمریكادایە. هاوكات لەگەڵ ئەمەیشدا ئەم چەند لێكەوتەیە چاوەڕوانكراوە:

– دەشێت هاتنی حەماس بۆ بەغدا، عێراق بخاتە جەمسەری دژەڕۆژاوا و لە هەمان كاتیشدا بیكاتە ئامانجی گوشار و گەمارۆ و سزای داراییی ئەمریكی و دامەزراوە ئەوروپییەكان. ئەمەیش كاریگەریی لەسەر بەهای دراوەكەی و ئابوورییەكەی دەبێت. لەمەیشدا سەرجەم پێكهاتە و بەشەكانی عێراق باجەكەی دەدەن- بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

– ئەگەری زاڵ ئەوەیە هەبوونی حەماس لە عێراق، دووچاری هێرشی سەربازی و ئاسمانیی فڕۆكەكانی ئیسرائیلیشی بكاتەوە لەسەر شێوازی باشووری لوبنان كە ئێستا بەهۆی پشتیوانی لە جەنگی غەززە بووەتە گۆڕەپانێكی كراوەی جەنگی ڕۆژانە[9].ی لەو كاتەشدا پەرچەكرداری گرووپە شیعییەكان بۆ سەر بەرژەوەندییە ڕۆژاوایییەكان چاوەڕوانكراوە؛ لەمەیشدا هیچ گەرەنتییەك نییە كوردستان بەدەر بێت.

– بەپێی هەندێك لێكدانەوە، ئەگەر عێراق داڵدەی حەماس بدات، كێشە بۆ هاوسەنگیی عەرەبی و ئیسلامییش دروست دەكات و لەگەڵ كەنداو و میسر و سعوودیاش دووچاری كێشەی دەكاتەوە، چونكە ئەو وڵات و لایەنانەیش پەیوەندیدارن بە دۆسیەكە و، بڕیاری تاكلایەنە لەم بوارە كاریگەریی لەسەر ئاسایشی ئەو وڵاتانەیش هەیە؛ بەتایبەت ئەگەر بێت و میواندارییەكەیان لەلایەن ئەو گرووپانەوە بێت كە نەیاری وڵاتانی عەرەبین[10]. گرژییەكانی ئەم دوایییەی گرووپەكان و وڵاتانی ئوردن و كوێتیش نموونەیەكی بەرچاون.  

– لەسەر ئاستی ناوخۆیی، كۆدەنگی لەسەر میوانداریكردنی حەماس نییە. باوەڕێكی زاڵیش هەیە كە كورد و سوننە دژی ئەو هەنگاوە بن؛ بەو پێیەی دەچێتە خانەی بەهێزكردنی كارتی شیعەی سیاسی و چەكدارەوە، هەروەها دەبێتە هۆی تووڕەكردنی ئەمریكا و قووڵكردنەوەی ناكۆكی لەگەڵی. جگە لەوەیش بارگرانیی سزای دارایی بۆ وڵاتەكە دروست دەكات كە تێیدا هەموو لا دەبنە قوربانی.

– ئەگەر حەماس هاتە عێراق، ئەوە لەژێر چەتری گرووپە چەكدارەكاندا دەبێت. ئەمەیش لەسەر حیسابی حكوومەت و تێوەگلانە لە جەنگی میحوەرەكان، بەتایبەت كە هەندێك لەوانە بەئاشكرا نایشارنەوە كە سینگ بۆ بەندوباوە ئەمریكییەكان دەردەپەڕێنن و میوانداریی چالاكییەكانی بزووتنەوە فەڵەستینییەكە دەكەن[11].

– مەترسییەكی تری نیشتەجێكردنی بزووتنەوەی حەماس لە عێراق، ئەگەری زیادبوونی چالاکییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل، ئێران و وڵاتانی دیکەیە؛ بە جۆرێك عێراق دەكاتە گۆڕەپانی سیخوڕیی وڵاتانی پەیوەندیدار[12].

– دەشێت تێوەگلانی گرووپە شیعەكان لە پەنادانی حەماس، سوودی سیاسی و دیپلۆماسیی بۆ هەرێم هەبێت؛ بەو پێیەی بەشە نزیكەكە دەبێت لە وڵاتانی ڕۆژاوا. لە هەمان كاتدا ئەگەری ئەوەیش هەیە بكرێتە ئامانجی هەڵمەتی سیاسی و میدیایی و تەنانەت سەربازییش، بە پاساوی ئەوەی پشتیوانیی كێشەی فەڵەستین ناكات، ئەگەر پێشوازی لە هاتنی حەماس بۆ عێراق نەكات.

حەماس و ئێران

ئەگەرچی بزووتنەوەی حەماس بە شێوەیەكی فەرمی لە ساڵی ١٩٨٧ وەك بزووتنەوەیەكی “بەرگریكار”ی فەڵەستینی لە هەناوی كۆمەڵی “ئیخوان موسلیمین”ەوە ڕاگەیەنراوە، بەڵام بەهۆی چالاكییەكانییەوە دژی ئیسرائیل لە ڕاپەڕینی فەڵەستینییەكاندا لە ساڵی ١٩٩٠ بانگهێشتی تاران كراوە و، لە ساڵی 1991 ئۆفیسی لە ئێران كردۆتەوە. بەهۆی گوشاری ڕۆژاوا و ئەمریکاش بۆ سەر ئێران، چ بەهۆی دۆسیەی ئەتۆمی یان پرسەكانی ترەوە، ئێران لە ڕێگەی حەماسەوە وا پیشان دەدات كە کلیلی هەندێک قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەدەستەوەیە و، بەبێ تارانیش ئەو قەیرانانە چارەسەر ناكرێن، لەوانەیش پرسی ئاڵۆسكاوی فەڵەستین. ئەمەیش جیا لەوەی هێز بە ئێران دەبەخشێت، ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەیش لەسەر خاکی ئێران کەم دەکاتەوە و كێشەكانی هەناردەی دەرەوە دەكات[13].

یەكێكی تر لەو هۆكارانەی وا دەكات ئێران دەستبەرداری حەماس نەبێت و هەوڵی پەنادانی لە عێراق بدات، گرنگیی پەیوەندی و وابەستەییی حەماسە وەك بزووتنەوەیەكی سوننە لەگەڵ كۆماری ویلایەتی فەقیهی ئێرانیدا. ئەمەیش پاڵپشتییەكی جۆرایەتییە بۆ ئێران كە لە كێبركێیەكی كراوەی شەرعییەت و مەزهەبیدایە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی؛ بەهۆی ئەوەیشی میحوەری كاریگەری عەرەبی (كەنداو _ میسر) بەرژەوەندییەكانیان زیاتر لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیلدایە، ئێران دەرفەتی زیاتری هەیە حەماس بكاتە یەكێك لە ئامرازەكانی خۆی، بەو پێیەی دەرفەت و پشتیوانیی تری نییە. هەر بەم هۆیەیشەوە لە ئێستادا حەماسیش ئەندامێكە لەو بەرەیەی كە عێراقی گرووپە چەكدارەكان و حزبوڵڵای لوبنان و كۆمەڵی ئەنساروڵڵای حووسی لەخۆ دەگرێت و پێكڕا پێیان دەوترێت “بەرەی موقاوەمە”؛ لەنێو ئەم بەرەیەیشدا بەتەنیا حەماس هێزێكی سوننەیە.

هەر بەم هۆیەیشەوەیە بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیل مەزەندەی ئەوە دەکەن، ئێران ساڵانە لانی کەم ٧٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ حەماس دابین بکات. پێشتریش ئیسماعیل هەنییە سەركردە لە بزووتنەوەی حەماس لە ساڵی ٢٠٢٢ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە باسی لەوە كردبوو كە، بزووتنەوەکەی ساڵانە ٧٠ ملیۆن دۆلار لە ئێران وەردەگرێت. دوا بە دوای هێرشی حەماسیش بۆ سەر ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، خەزێنەی ئەمریکا محەمەد نەسروڵڵا، كادری حەماسی نیشتەجێی قەتەری خستە لیستی سزاكانییەوە. ناوبراو پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ئێران هەیە و دەستی هەبووە لە گواستنەوەی دەیان ملیۆن دۆلار بۆ حەماس؛ جگە لەمەیش خەمڵاندنە ئەمریكییەكان باس لەوە دەكەن بەهۆی پاڵپشتیکردنی ئێران بۆ حەماس و بنیاتنانی توانا سەربازییەكانی، حەماس توانیویەتی هێرشەکانی سەر ئیسرائیل لە 7ی ئۆكتۆبەری 2023 ئەنجام بدات[14].

كۆبەند

گواستنەوەی بنكە سەرەكییەكانی حەماس لە قەتەرەوە بۆ عێراق، یەكێكە لە ئەگەرە كراوە و بژاردە ڕێتێچووەكانی قۆناغی ئاییندە و، هاوكات لەگەڵ ئەوەیشدا بڕیارێكی ئاسان و بێكێشە نییە و تا ئێستا تەنیا لە چوارچێوەی دەنگۆ و شەڕی میدیاییی هێزە كاریگەرەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە. ئەم بزووتنەوە فەڵەستینییە لە ئێستادا لە ڕێگەی ئۆفیسێكی پەیوەندی و میدیایییەوە بەكردەیی هاتووەتە ناو بەغدای پایتەختەوە؛ هاتنەكەیشی بۆ عێراق دەرهاوێشتە و لێكەوتەی پەیوەندیی بەهێزی بزووتنەوەكەیە بە ئێرانەوە كە بنكەی سەرەكیی “میحوەری موقاوەمە”یە. هاتنی حەماس بۆ عێراق بێ لێكەوتە نابێت و هەندێك لەوانەیش دەشێت كاریگەرییان لەسەر هەرێمی كوردستان هەبێت، چ وەك بەشێك لە عێراق، چ وەك هەرێمێك كە بەرژەوەندیی زۆری لەگەڵ نەیارانی “بەرەی موقاوەمە”دا هەیە. 

[1]  https://bit.ly/3W1kJpd

[2]  https://bit.ly/4eYnK2h

[3]  https://bit.ly/4cXIWUm

[4]  https://bit.ly/3Y3QbWq

[5]  https://bit.ly/3Y3QbWq

[6]  https://bit.ly/4bFptXu

[7]  https://bit.ly/3S5jlRm

[8]  https://bit.ly/4eUhPvf

[9]  https://bit.ly/4eUhPvf

[10]  https://bit.ly/4eZHbaY

[11]  https://bit.ly/4d06bgk

[12]  https://bit.ly/3XWFGnV

[13]  https://bit.ly/3LHhqyV

[14]  https://bit.ly/4cGS2oO




سيناريو حرب إسرائيل-حزب الله وتداعياتها الجيوسياسية على أمن إقليم كوردستان-العراق

د.پرويز رحيم قادر/ دكتوراه الفلسفة في العلوم السياسية – دراسات الأمن القومي / أستاذ جامعي

ترجمه إلى العربية موفق عادل عمر

بعد هجمات حماس على إسرائيل في السابع من أكتوبر لعام 2023، كان اغلب المحللين السياسيين وخبراء المنطقة من جهة وسياسي الفواعل الإقليمية من جهة أخرى يعتقدون بان المعادلة الجيوسياسية ستطرأ عليها تغييرات. ضمن هذا السياق، فان إقليم كوردستان كفاعل من غیر الدول ضمن إطار دولة العراق، يُعتقد بان يضطر ان يكون له دور في هذه التغييرات، ويتأثر بهذه المعدلات، وفي كلتا الحالتين تتعرض امن إقليم كوردستان بأبعاده السياسية والعسكرية والاقتصادية وحتى البيئية الى مخاطر. حتى التقارب الإيراني من إقليم كوردستان وتطبيع العلاقات الثنائية واستقبال رئيس الإقليم في إيران، يمكن ان يفسر ضمن هذا الإطار. بمعنى اخر، جميع الأطراف في المنطقة الإقليمية وفوق الإقليمية، عدا انهم يعدون أنفسهم لهذه التغييرات، يعملون في الوقت ذاته لأجل المحافظة على أمنهم ومواقعهم ويهدفون الارتقاء إلى مستويات أعلى بحيث يعتبر هذا في مصلحتهم لتحديد الوضع والسيطرة عليه.

في هذه المقالة نحاول باختصار الإشارة إلى اهم العوامل المؤثرة على المعادلات المحتملة والتي سيكون لها تأثير مباشر أو غير مباشر على أمن إقليم كوردستان.

  • تصاعد حدة توترات الحرب والانخراط المباشر لحرب الله اللبناني فيها

منذ بداية حرب غزة، تقريبا قبل ثمانية أشهر، تصاعدت وتيرة الصراعات بين إسرائيل وحزب الله اللبناني، بحيث قرر الجيش الإسرائيلي الآن شن هجوم محتمل على لبنان. بعد ذلك بتاريخ 19-6-2024 هدد حزب الله اللبناني الذي يُدعم من قبل الجمهورية الإسلامية، بشن هجمات على إسرائيل وقبرص. من جهة اخرى تحاول أمريكا حاليا خفض حدة التوترات. الجدير بالذكر ان آخر حرب بين إسرائيل وحزب الله جرت في شهر تموز من عام 2006. حيث قُتل خلالها حوالي ألف وأربعمائة شخص خلال 34 يوما وكان 1200 منهم من لبنان وأغلبهم كانوا أشخاصا مدنيين.

على الرغم أنه بعد السابع من أكتوبر من عام 2023، قضية شن الهجمات والرد بين حزب الله وإسرائيل كان واردا، فانه حسب تصريحات المسؤولين الإسرائيليين، فقد قُتل 15 عسكريا و11 شخصا مدنيا في شمال إسرائيل، إلا أن الطرفين بصورة عقلانية منع من حدوث حرب شاملة وعامة بينهما. لأن من إحدى أخطر السيناريوهات الحالية، هو تصاعد حدة الحرب القائمة بين إسرائيل-حماس وتحولها الى حرب بين إسرائيل-حزب الله، لأن من جهة حرب إسرائيل-حماس وصلت إلى طريق مسدود، حتى أن الجيش الإسرائيلي أعلن أنه لا يمكن القضاء على حماس بصورة نهائية، ومن جهة أخرى وعلى الصعيد المحلي الإسرائيلي علی مستوی الرأي العام والحكومي وحتى على الصعيدين الدولي والإقليمي، تأتي عن طريق ضغوطات نحو انهاء تلك الحرب. برغم أنه حتى ألان إنهاء حرب غزة وتكاليفها المالية وضغوطاتها الاقتصادية[1]، و التأكد من توفير الأسلحة والعتاد من قبل الحكومة والجيش الإسرائيلي، موقع حزب الله من إيران واختلاف قدرات حزب الله عن حماس من نواحي الأسلحة والتدريب، معارضة أمريكا و إدارة بايدن، تفادي الجمهورية الإسلامية من انخراط حزب الله في الحرب، مخاوف خروج الحرب عن السيطرة و تحولها الى حرب إقليمية، يعتبر من أكبر المعوقات أمام تصاعد حدة الحرب، لكن هذه الحالة الهشة وغير المستقرة  وأي تفسير خاطئ أو تجاوز للخطوط الحمراء الذي رسمه الفاعلون يمكن أن يشعل هذه الحرب.

عدا هذه الأمور، المستقبل السياسي لناتنياهو واحتمالية المسالة معه، مواجهة التهديدات النووية الإيرانية، ومنع هذه الدولة من الرد في الحدود الإسرائيلية، وعود الحكومة والجيش الإسرائيلي لاطمئنان المواطن الإسرائيلي حول عدم سماحهم بتكرار أحداث السابع من أكتوبر، جعل المحافظة على أمن المناطق الحدودية الشمالية الإسرائيلية و التأكد منها، من ضمن أولويات الأمن-العسكري للجيش والساسة الإسرائيليين. كل هذه الأمور تحدث أثناء إعلان حزب الله عدم رغبته في الانسحاب إلى خلف حدود الذي تم الاتفاق عليه سنة 2006 حسب القرار رقم 1701 لمجلس الأمن. بالإضافة إلى ذلك فإن قضية السلاح النووي الإيراني يعتبر خطرا مباشرا على إسرائيل والتي لم يتم حلها حتى الان. عدا هذا فإن الهجمات والتهديدات التي تأتي من المجموعات المسلحة والميليشيات الموجودة في العراق ضد إسرائيل ما زالت مستمرة.

حسب تصريحات المسؤولين الإسرائيليين، أنه في حال عدم التوصل إلى هدنة‌ وقف إطلاق النار في غزة وعدم التوصل إلى اتفاق مع حزب الله حسب الشروط المفروضة من قبل إسرائيل، سيكون شن الهجوم الواسع أمرا حتميا. حسب المعلومات والبيانات الواردة من مركز أبحاث وتربية الما (Alma Research and Education Center) خلال الأربعة الأشهر الماضية زاد عدد الهجمات الذي شنه حزب الله اللبناني بالطائرات المسيرة على إسرائيل أثني عشر ضعفاً. حسب التقارير المنشورة أنه في شهر أيار 85 طائرة مسيرة وفي شهر نيسان 42 طائرة مسيرة وفي شهر أذار 24 طائرة مسيرة وفي شهر شباط 7 طائرات مسيرة اخترقت الأجواء الإسرائيلية في عام 2024.  حسب بيانات هذا المعهد، “نفذت حزب الله منذ 8 تشرين الأول 2023 وحتى 31 أيار 2024 حوالي ألف و954 هجوما بالطائرات المسيرة على الحدود الشمالية لإسرائيل، و نسبة 46% من هذه الهجمات استهدفت البنى التحتية و المناطق المدنية”. من المتوقع أن تسمح وتساعد الجمهورية الإسلامية الإيرانية من شن المزيد من الهجمات على إسرائيل. وفي نفس الوقت مع زيادة حدة التوترات وهجمات حزب الله، يستمر حماس أيضا بشن الهجمات على إسرائيل في غزة.

في الوقت نفسه، في حال نشوب أي اشتباكات أو حرب بين إسرائيل وحزب الله اللبناني، سيكون له تأثير أمني على إقليم كوردستان، لأن لإقليم كوردستان حدود مع إيران، وأن الجمهورية الإسلامية في حال انخراط حزب الله اللبناني في الحرب مع إسرائيل، لن يكون بدون موقف، بسبب كون حزب الله اللبناني من أهم القوات الوكيلة لإيران له حدود محاذية مع إسرائيل ويعتبر بمثابة أخر قلعة دفاع إيرانية في الخارج، ولن يكون مبالغا إذا ما قلنا أنه في حال ضعف حزب الله، ستتراجع إيران بصورة كاملة من الشرق الأوسط وستؤدي سياسة الردع (deterrence policy) الى انهيارها بالكامل.

الهجمات الصاروخية والبالستية والهجوم بالطائرات المسيرة من قبل إيران على إسرائيل، والرد المحدود الإسرائيلي، أثبتت أن القدرات الصاروخية والطائرات المسيرة لإيران لا يمكن مقارنتها مع قدرات إسرائيل، وإن هذه القوات الوكيلة وخصوصا حزب الله اللبناني يعتبر أكبر رأسمال لإيران في الخارج لأجل حماية أمنها، بالإضافة إلى ذلك تُدرك إيران هذه الحقيقة أنه مع القضاء على حزب الله أو على الأقل إضعافه، ستشجع إسرائيل وأمريكا لشن الهجمات على القواعد والمؤسسات النووية الإيرانية. من منظور أخر، الذي يمنع شن الهجمات على هذه المؤسسات، هي ليست القوات الدفاعية الإيرانية، لكنه بسبب وجود القوات الوكيلة والقدرات الإيرانية في الحرب اللا متوازي او حرب (الاشتباك) غير المتكافئة (asymmetric warfare). ضمن هذا السياق حاولت إيران التقرب من إقليم كوردستان ولهذا السبب استخدمت سياسة “العصا والجزرة”، من خلال شن هجوم صاروخي مباشر والهجمات التي شنت من قبل الميليشيات، أو عبر الطرق الدبلوماسية ودعوة ومن ثم الاستقبال الحافل للسيد نيجيرفان بارزاني رئيس إقليم كوردستان في إيران، ومحاولة إنهاء التوترات والخلافات القائمة مع إقليم كوردستان بصورة مباشرة وحتى من خلال الضغط على بغداد لأجل تقليل الضغوطات على إقليم كوردستان من النواحي القانونية، الاقتصادية، المالية، السياسية والأمنية …. إلخ بشكل غير مباشر. لكن من المحتمل أن يتغير هذا الوضع بسرعة في حال اندلاع حرب إقليمية وذلك بدءا بمشاركة حزب الله اللبناني. لهذا السبب استخدمت الجمهورية الإسلامية السياستين معا “العصا والجزرة” (carrot and stick)، بهدف الإعداد والتحضير لهذه الحرب.

  • التوترات الإيرانية-الامريكية من جهة والقضية الإيرانية النووية من جهة أخرى

الحقيقة، أن أكبر مشكلة التی تواجهها أمريكا أمام إيران بحيث أنها تعتبر تهديدا في الوقت نفسه لإسرائيل، هي القضية النووية الإيرانية. برغم أن إيران وإدارة بايدن عقدا عدة جولات من اللقاءات والمفاوضات السرية في أمريكا حول قضايا الشرق الأوسط وقضية العقوبات والحصار ورفع الحضر عن الأموال المجمدة الإيرانية في المصارف العراقية وكوريا الشمالية، وأيضا هجمات الميليشيات على الأمريكيين وحتى حرب إسرائيل وحماس مع هجمات الحوثيين في البحر الأحمر، لكن بالتأكيد من أهم هذه القضايا هي قضية الأسلحة النووية و تطورات تخصيب اليورانيوم بحيث يجعله ان يتجاوز نسبة 60% من قبل إيران، لكن مقتل إبراهيم رئيسي وأمير عبداللهيان أوقفت المفاوضات أو على الأقل ابطأت تلك المفاوضات و اللقاءات. لأن الإيرانيون من جهة بانتظار قدوم رئيس الجمهورية الجديد إلى السلطة، ومن جهة أخرى يراقب الأمريكيون التغييرات والأوضاع ليعلموا هل أن رئيس الجمهورية معتدل أم من المتشددين، وكيف سيكون السياسة التي يتبعه رئيس الجمهورية المقبل، وهل يمنح المرشد الأعلى الإسلامي صلاحيات واسعة حول المفاوضات واللقاءات وهل سيقرر إبرام اتفاق جديد حول المواضيع العالقة أم لا؟ لأن الأمريكيين حسب الخبرة التي يمتلكونها حول المفاوضات والتعامل مع الإيرانيين، بالإضافة إلى التغييرات الداخلية، يؤمنون أنه إذا وصل إلى السلطة اسما متطرفا ومتشددا، هذا يعني رفع حدة التوترات مع أمريكا و تبني سياسة خارجية هجومية ضد أمريكا، وبالعكس إذا استطاع اسم إصلاحي ومعتدل أن يصبح رئيسا للجمهورية، فإن هذا يعني أنه إشارة و رسالة واضحة من قبل المرشد الأعلى في إيران، إلى الأمريكيين لأجل الوصول الى اتفاق وتخفيض حدة التوترات مع أمريكا، وذلك برغم كون هذه الخطوات مؤقتة و تقنية. لأنه بالنسبة للأميركيين من المهم ألا تكون هناك صراعات وتوترات جديدة مع إيران في المنطقة قبل الانتخابات الرئاسية المقبلة، والإيرانيين أيضا ينتظرون قدوم الرئيس الجديد إلى البيت الأبيض سواء أكان جمهوريا أو ديمقراطيا. لهذ السبب ينتظر الطرفان التغييرات الداخلية في الدولة المقابلة، ويريدون فقط بعد هذه التغييرات البدء بمفاوضات جدية او إيجاد الحلول للمشاكل العالقة.

ضمن هذا السياق أية توترات في المنطقة سيؤثر على هذه المفوضات والعكس صحيح، عند وصول المفاوضات إلى طريق مسدود في هذه الحالة تستخدم القوات الوكيلة لتقوية موقف إيران في المفاوضات والحصول على بعض الامتيازات من قبل الجانب الأمريكي، وفي الوقت نفسه تحاول هذه القوات تصعيد الموقف. في هذه الأثناء، يتعرض إقليم كردستان، باعتباره جهة فاعلة معروفة أو قريبة من الولايات المتحدة في المنطقة الرمادية (Gray Zone)، لهجوم من قبل هذه الميليشيات. من منظور آخر، عدا أن هذه التوترات ستؤثر على أمن إقليم كوردستان، في الوقت ذاته فإن قضية السلاح النووي الإيراني لها علاقة غير مباشرة بأمن أو اللا أمن  في إقليم كوردستان، لأنه عدا هجمات ومخاطر الميليشيات، مخاوف إيران من تعرض مراكزها ومؤسساتها النووية إلى الهجمات من قبل إسرائيل وأمريكا، تجعلها تضغط باستمرار على إقليم كوردستان، وذلك بطريقة مباشرة أو غير مباشرة من قبل القوى السياسية في بغداد والحكومة الاتحادية، لأجل اخضاع إقليم كوردستان ومنعه من أن يكون جزءا من هذه المعادلة بسبب وجود حدود محاذية معها.

بالإضافة إلى ذلك عند طرح موضوع انسحاب القوات الأمريكية من العراق للمناقشة والتداول، يتعرض إقليم كردستان للضغوط مجددا. ولهذه الضغوط بُعدين او اتجاهان، الأولى هي من قبل الميليشيات والشيعة في بغداد والأخرى من قبل إيران بطريقة مباشرة، وهذا برغم إن إقليم كوردستان ليس لديه القدرة، ولا يمتلك صلاحية اتخاذ قرار إخراج هذه القوات العسكرية، ومن بُعد آخر ترى إقليم كوردستان أن انسحاب الأمريكيين من العراق، خطورة على بقائه واستمراريته وبصورة عامة على أمنه الوجودي.

  • انتخاب رئيس الجمهورية في إيران وتبعاتها الخارجية

الانتخابات الرئاسية الرابعة عشرة في إيران، رغم أن صلاحيات الرئيس ووزير الخارجية محدودة ويُنفذ ضمن إطار الوثائق والسياسات العليا والمصدقة من قبل المرشد الأعلى للجمهورية الإسلامية، إلا أنه يعتبر بمثابة رسالة مرسلة الى الأمريكيين والدول الاخرى، يعني أنه عند وصول رئيس أكثر اعتدلا أو أكثر تشددا، يعتبر هذا الأمر بمثابة قرار وتوجه المرشد الأعلى للجمهورية الإسلامية حول التغييرات، على الرغم كون هذه التغييرات محدودة على المستوى الخارجي حسب قراءة وفهم التهديدات والمخاطر أو تجاوز الأوضاع الاقتصادية غير المستقرة داخليا، وإخلال العقوبات وحتى الاتفاق حول القضايا الخارجية،  ومن ناحية أخرى نرى حاجة النظام إلى اكتساب الشرعية الداخلية، بسبب الأزمة الأساسية المستمرة بين السلطات والمواطنين. أما الآن فإنه عدا فهم و استيعاب صناع القرار بالإضافة إلى الدول المجاورة لهرم السلطة وكيفية صياغة السياسة الداخلية والخارجية ضمن إطار الجمهورية الإسلامية، لكن مع وصول فريق جديد إلى السلطة التنفيذية، يُفسر كإشارة الى تعديل السياسة الخارجية للجمهورية الإسلامية الإيرانية وتقليل الضغوطات، ويُفهم كنوع من التوافق على المستوى الدولي، وكذلك الحال بالنسبة للجمهورية الإسلامية الإيرانية برغم أنها تفهم الساسة في أمريكا ودور المؤسسات الأخرى مثل السلطات التشريعية والرقابية، إلا أنها مع ذلك بانتظار قدوم رئيس جديد إلى السلطة.

وصول شخصية متشددة أو أكثر اعتدلا يعتبر موضوعا مهما لإقليم كوردستان أيضا، لأن هذا الأمر لا يعني أن رئيس الجمهورية أو وزير الخارجية باستطاعته تغيير السياسة المتبعة من قبل إيران تجاه إقليم كوردستان، لكنها يُرى كإشارة او رسالة مرسلة من قبل المرشد الأعلى في الجمهورية الإسلامية الإيرانية لغرض تقليص حدة التوترات وتعزيز العلاقات. ومن منظور آخر، يمكن قراءة وصول شخص أكثر اعتدالاً إلى السلطة على أنه سياسة آية الله خامنئي في تحقيق التوازن بين ميدان (القوة الصلبة) والدبلوماسية (القوة الناعمة) للتغلب على الأوضاع الداخلية والمعادلات الدولية والإقليمية. وفي الوقت ذاته من المحتمل أن يكون ذلك فرصة لتعزيز العلاقات التجارية وتقليص إيران من ضغوطاتها على إقليم كوردستان وذلك بهدف تقليص الضغوطات الموجودة على نفسها. وربما يعود ذلك إلى حاجة إيران السياسية والاقتصادية والأمنية إلى عدم التفاوض مع الأميركيين من موقف ضعيف، والاستعداد للحضور بشكل مؤثر ضمن المعادلات المتوقعة في العراق والمنطقة بعد حرب 7 أكتوبر بين حماس وإسرائيل وحتى الحرب الافتراضية بين حزب الله وإسرائيل. لأنه يجب أن يأخذ الأوضاع السياسية و الاقتصادية و الداخلية الإيرانية بنظر الاعتبار، و الذي يُعتبر وضعا غير طبيعيا، وحتى انه بحسب تحذيرات خبراء إيرانيين محليين إن الأوضاع في مختلف المجالات وخاصة الاقتصادية و السياسية والاجتماعية، على وشك الانهيار والانفجار.

  • الأوضاع السياسية في العراق والتوازن بين القوى الداخلية والخارجية

على الرغم من وجود صراعات حادة ومعقدة وغير متوازنة في العراق، وخاصة بين الشيعة والسُنة وإقليم كوردستان وبغداد وذلك قبل هجوم حماس على إسرائيل، لكن هجمات 7 من أكتوبر لعام 2023، عقّد الأمور كثيرا ونقل الصراعات إلى مستوى أخر. من منظور آخر، بعد حرب حماس-إسرائيل، المعادلات في المنطقة وخاصة في العراق تقع بصورة مباشرة تحت تأثير هذه الحرب وحتى انه بطريقة غير مباشرة وبرغم محاولات المبذولة من قبل الكابينة الوزارية للسوداني، فإن أغلبية القوى الشيعية والميليشيات وحتى السُنة على مستوى الرأي العام، أصبحوا جزءا من هذه الحرب، بحيث نرى هذا من خلال هجمات الميليشيات على الأمريكيين بهدف الضغط على أمريكا لإيقاف الحرب، وكذلك من ناحية هجمات الميليشيات بصورة مباشرة على إسرائيل.

في هذه الأثناء، تعرّض الأمريكيون في إقليم كوردستان إلى هجمات عديدة وحتى إن إقليم كوردستان استُهدف بطريقة مباشرة بصواريخ الحرس الثوري الإيراني في وقت متأخر من ليلة الاثنين المصادف 15 كانون الأول من عام 2024، بحجة وجود قواعد للموساد الإسرائيلي. في الحقيقة تحاول الجمهورية الإسلامية الإيرانية عدم الانخراط بطريقة مباشرة في هذه الحرب، لهذا السبب القوات الوكيلة لها، اخذت هذه المهمة على عاتقها وانتقل نيران الحرب إلى إقليم كوردستان. لأن في حال زيادة نفوذ الجمهورية الإسلامية في العراق، فإنه عدا الفوائد الاقتصادية لها، فهو من نواحي سياسة الدفاع والأمن ضمن ما تسمى بجبهة المقاومة وتقليل الضغوط على حماس والضغط على أمريكا، خاصة إبعاد حزب الله عن الحرب ومنعه من المشاركة فيها تعتبر أمرا مهما بالنسبة لإيران، بالإضافة إلى السيطرة على الوضع لكي لا يكون سببا للحرب وجر الجمهورية الإسلامية إليها، لأن إيران بدأت تشعر بالقلق بسبب احتمال وصول “دونالد ترمب” إلى السلطة، لأنه في حال استمرار الحرب وفوز “ترمب” في الانتخابات الرئاسية فإن لدى طهران مخاوف قيام “ترمب” بشن ضربات عسكرية مباشرة على حزب الله وإيران. لهذا السبب أصبح كل من العراق وإقليم كوردستان من أسخن المناطق في الشرق الأوسط.

من جهة أخرى، قضية الانتخابات المبكرة وكيفية عودة الصدر إلى العملية السياسية ومشاركته في الانتخابات ومستقبل الحكومة ومكوناتها، كيفية تنظيم العلاقات بين قوات الإطار التنسيقي، بالإضافة إلى العلاقة بين الكورد والشيعة، ومن جهة أخرى بين السُنة والشيعة، تقع جميع هذه القضايا تحت تأثير المعادلات الإقليمية. من الممكن أن تتغير هذه المعادلة مع وصول “ترمب” إلى السلطة في أمريكا ومستقبل حرب حماس-إسرائيل من جهة واحتمالية نشوب الحرب او رفع حدة التصعيد بين إسرائيل – حزب الله، لأنه إذا أرادت إيران إشغال إسرائيل أو ممارسة الضغط على أمريكا لكي تمنع إسرائيل من شن الهجمات على جنوب لبنان وقوات حزب الله والانسحاب حتى نهر الليطاني في جنوب لبنان والخط الأزرق، تقوم إيران بإدارة صراعاتها عبر العراق وميليشياتها التابعة لها ولهذا السبب يصبح إقليم كوردستان جزءا من هذه الاشتباكات. عدا هذا، من الناحية السياسية فإن الحكومة المقبلة في بغداد ودور الشيعة يعتبران خطا أحمرا لإيران، وستقع إقليم كوردستان من جديد تحت ضغط طهران والقوى الشيعية في بغداد، هذا عدا القضايا العالقة بين أربيل وبغداد حول الرواتب والميزانية والمادة 140 والمحكمة الاتحادية العليا وصلاحيات وسلطات إقليم كوردستان وقضية النفط والغاز…الخ. جميع هذه القضايا تقع تحت تأثير الصراع الأمريكي-الإيراني، الإسرائيلي- الإيراني، التركي- الإيراني، الدول العربية-إيران، الأمريكي-الروسي، الصيني-الأمريكي.

الخاتمة

يظهر أن تطبيع علاقات إيران مع الدول المجاورة وحتى مع إقليم كوردستان، بالإضافة إلى اللقاءات السرية والمستمرة بين إيران والأمريكيين، هو بمثابة تحضير وإعداد للتغييرات في المعادلات الجيوسياسية في المنطقة بعد حرب حماس-إسرائيل. إنه حتى إذا فشلت إيران في مساعيها لإفشال محاولات التطبيع بين إسرائيل والسعودية، لكن إيران قلقة الآن ولديها مخاوف حيال إبرام اتفاقية استراتيجية للدفاع-الأمن بين السعودية وأمريكا وتغير مسار المعادلات ضد مصالح إيران.

من جهة أخرى، الإيرانيون والأمريكيون ينتظرون نتائج الانتخابات الرئاسية في بلدانهم، لهذا السبب نرى أنه في هذه الفترة يحاولون التخفيف من حدة التوترات. إن الذي سيغير هذه المعادلة الهشة، هو هجوم إسرائيل على حزب الله ورفض حزب الله الانسحاب من حدود جنوب لبنان. بالإضافة الى هذا، إيران تضغط على الشيعة لأجل إنهاء مفاوضات انسحاب القوات الأمريكية من العراق بصورة سريعة، وهذا الأمر بحد ذاته أدى إلى ظهور خلافات بين الأطراف الموجودة داخل البيت الشيعي. إذا حدث هذا الأمر، ستبدأ جولة جديدة من التوترات والاشتباكات في المنطقة وخاصة في العراق، وفي هذه الأثناء سيتعرض إقليم كوردستان بسبب مشاركة الميليشيات في العراق، إلى مخاطر أمنية، إذا لم يتوصل إيران وأمريكا إلى اتفاقية حول السيطرة على التوترات، هذا عدا العمليات العسكرية التركية في إقليم كوردستان وغرب كوردستان (رۆژاوا)، والذي يعتبر بعدا آخرا للمخاطر التي سيشكلها على إقليم كوردستان.

النقطة اللافتة للنظر هي أن قضية السلاح النووي الإيراني مرتبط ومتعلق بالقضايا الأخرى في المنطقة، خاصة مستقبل ومصير حزب الله اللبناني، بمعنى أن إيران إذا حست بأنها تفقد تأثيرات حزب الله كورقة ضغط مؤثر، ستتجه نحو امتلاك السلاح النووي، وإذا ما اتجهت إيران باتجاه امتلاك السلاح النووي، فإن إسرائيل ستشن هجمات على المراكز والمؤسسات النووية الإيرانية أو سيُحاول هدمها من الداخل، ويظهر مواقف الدول تجاه المظاهرات والاحتجاجات الداخلية الإيرانية، إنه حتى الآن ولأسباب مختلفة، لم تكن هذه المظاهرات والاحتجاجات خطة أو أجندة أية دولة غربية. لأنه يوجد الفرصة لثلاث دول أوروبية حتى 18 أكتوبر من عام 2025، تفعيل آلية كبح الزناد أو (snapback) وإعادة فرض الحصار وجميع العقوبات المفروضة ضمن إطار قرار مجلس الأمن المرقم (2231)[2]. في جميع السيناريوهات والاحتمالات، إيران لا تريد وجود فاعل حليف للدول الأوروبية وأمريكا، والذي سيشكل تهديدا على أمن إيران، لأن هذه الحالة ستجعل موقع وموقف إيران قويا في المفاوضات، وإنه في حال التوترات والاشتباكات مع إسرائيل، إيران لن تحس بمخاوف أمنية نابعة من إقليم كوردستان. هذه المعادلة معادلة صحيحة للوضع والمعادلة الهشة الموجودة الآن وتعمل بصورة صحيحة، لكن في حال تغير المعادلات الجيوسياسية، إذا لم تمتلك إقليم كوردستان اية وسيلة أو آلية ضغط أمام جميع هذه التغييرات، سيكون ضعيفا وتتعرض أمنه إلى المخاطر. لهذا السبب، فإنه ضمن سياق منظور الواقعية ومنطق معادلة القوة، إذا قام إقليم كوردستان بتطبيع علاقاته مع إيران من الناحية الأمنية فقط، ونفذ جميع متطلبات وشروط إيران، في هذه الحالة مع انتهاء هذه المعادلة ستتغير المعادلة ضد مصالح الفواعل الصغيرة، ويصبح ضعيفا أكثر، ومع ذلك، إذا كانت العلاقات متعددة الأبعاد (خاصة الاقتصادية والسياسية) وغير أمنية بشكل عام، فإن التحول في ميزان القوى لن يؤدي إلى العودة إلى النقطة الأولى والانهيار على حساب الجهات الفاعلة الأصغر والأضعف. ولذلك فمن المنطقي القول إن الضغوط أكبر من الآن على القوى السياسية في شرق كوردستان عدا الأضرار القومية الأمنية الكبيرة في المدى البعيد واحتمالية ردود الأفعال في الجهة الأخرى من الحدود وفقدان وعدم بقاء البعد الاستراتيجي، فهو يُعرض أمن إقليم كوردستان وسياسة الردع (deterrence policy) التي ينتهجها للخطر، ومن ثم تحييد عوامل قوة إقليم كوردستان في مواجهة إيران.

[1] التكلفة الاقتصادية المباشرة لحرب غزة خلال 6 أشهر الأولى للحرب، وصلت إلى حوالي ستين مليار دولار وأدى إلى انخفاض الإنتاج المحلي الإسرائيلي بنسبة 22%.

[2] بموجب الفقرتين 36 و 37 من JCPOA  كل طرف من أطراف اتفاقية عام 2015 لهم حق الاعتراض لدى المفوضية المشتركة، وللمفوضية 15 يوماً لأجل حل المشكلة، المشاكل التي لم تُحلّ يُرسل إلى وزراء الخارجية، وزراء الخارجية أمامهم 15 يوماً آخر لأجل حل المشاكل المرسلة إليهم، ثم بعد ذلك أمام المفوضية 5 أيام لحل تلك المشاكل. إذا لم تٌحل تلك المشاكل خلال هذه العملية المتكونة من 35 يوما، والجهة المقدمة للشكوى لم يقتنع ولم يوافق على الخطوات المنجزة بهذا الأمر، من حقه تحويل ذلك الموضوع بحجة إخلاله للاتفاقية إلى مجلس الأمن، وعلى مجلس الأمن خلال 30 يوماً التصويت لأجل إقرار برنامج لاستمرار إيقاف العقوبات – وهذا القرار يمكن أن يستخدم ضده حق النقض “الفيتو” (عدا ألمانيا والذي هو ليس عضوا دائما في مجلس الأمن). وبهذا يُعاد فرض العقوبات كما كان مفروضا في السابق.

أتاح الملحق الأول من  JCPOAآلية فريدة للوكالة لأجل الوصول إلى المناطق المشبوهة خلال 24 يوما عبر المفوضية المشتركة وحسب هذه الآلية، يؤدي عدم تعاون إيران، إلى تفعيل آلية حل الخلافات وإعادة فرض عقوبات الأمم المتحدة. أُشِير إلى هذين الشرطين في JCPOA  ويسميان بآلية كبح الزناد (Trigger Mechanism) أو إعادة فرض العقوبات  (Snapback). من منظور آخر، عملية سناب باك تبدأ إذا “إحدى الدول المشاركة في JCPOA   – كالذي عُرّف في UNSCR 2231 – سيُبلغ مجلس الأمن للأمم المتحدة بوجود المشكلة “إذا لم ينفذ، فإنها يعتبر إخلالاً لـ JCPOA  . سيقوم مجلس الأمن بالمصادقة على القرار خلال 30 يوما اعتبارا من تاريخ تقديم الشكوى، ومن ثم يُعاد تنفيذ جميع الفقرات التالية: 1835 (2008)، 1803 (2008)، 1747 (2007) ،  1737 (2007) ،  1696 (2006) UNSCR،  1929 (2010) والذي انتهى بقرار UNSCR 2231. هذه العملية تسمى بـ”سناب باك” لأنه سيُعيد فرض جميع العقوبات المفروضة على إيران.




پاڵنه‌ر و لێكه‌وته‌كانی جموجۆڵە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

موەفه‌ق عادل عومەر، دكتۆرا له‌ سیسته‌مه‌ سیاسییه‌كان و مامۆستا له‌ به‌شی سیسته‌مه‌ سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی-زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین

پێشه‌كی

توركيا له‌ هه‌شتاكانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی چه‌كدارانی په‌كه‌كه (پارتی كریكارانی كوردستان)‌ بۆته‌وه‌، چه‌ندان ساڵه‌ بوودجه‌ی زه‌به‌ڵاح بۆ  بابه‌تی تیرۆر و نه‌هێشتنی په‌كه‌كه‌ دابین كراوه‌ و تا ئێستایش به‌ته‌واوه‌تی نه‌توانراوه‌ “كۆتایی به‌م مه‌ترسییه‌ بهێنرێت”؛ بۆیه‌ ناوه‌ به‌ ناوه‌ هه‌واڵه‌كانی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه ده‌بینین‌. بێ گومان هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركی له‌سه‌ر خاكی وڵاتانی دراوسێی توركیا، چه‌ندان كێشه‌ و گرفتی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ته‌وه‌؛ گرنگترینیان به‌زاندنی سه‌روه‌ریی ئه‌م وڵاتانه‌یه‌؛ جگه‌ له‌مه‌ سوپای توركیا ژماره‌یه‌كی زۆری بنكه‌ی سه‌ربازیی له‌سه‌ر خاكی هه‌ر یه‌ك له‌ عێراق و سووریا جێگیر كردووه‌. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا جموجۆڵێكی فراوان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق (هه‌رێمی كوردستان) ده‌ستی پێ كردووه‌ و كاردانه‌وه‌ و مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنایه‌وه‌. له‌م بابه‌ته‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی هۆكار و لێكه‌وته‌كانی ئه‌م جموجۆڵه‌ سه‌ربازییانه‌ بخه‌ینه ‌ڕوو كه‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.

بۆچی لەم کاتەدا تورکیا جموجۆڵە سەربازییەکان و ژمارەی هێزەکانی لە سنووری عێراق و لە قووڵاییی هەرێمی کوردستان زیاد کردووە؟

سه‌ره‌تا با ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگرین كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا كاری بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ بابه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی “په‌كه‌كه”‌ و ئاسایشی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق، زه‌ق بكات و بیخاته‌ ڕوو و په‌یامی ئه‌وه‌ بنێرێ كه‌ به‌ڕاستی توركیا به‌هۆی چالاكی و جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی “په‌كه‌كه”‌ ناڕازی و نیگه‌رانه‌. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر شرۆڤه‌یه‌كی گشتی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا “ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان” بۆ عێراق بكه‌ین، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ بابه‌تی سه‌ره‌كیی دانوستانه‌كان ڕه‌هه‌نده‌كانی ئاسایش بووه‌. توركیا، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می ئاك پارتی (حزبی داد و گه‌شه‌پێدان) هه‌وڵی داوه له‌ چوارچێوه‌ی سێ بابه‌تدا كێشه‌ی چه‌كدارانی “په‌كه‌كه”‌ چاره‌سه‌ر بكات: یه‌كه‌میان، لایه‌نی سیاسییه‌. زۆر جار ده‌بیستین كه‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانی توركیا له‌ ڕێگه‌ی دیپلۆماسی و سیاسییه‌وه‌ داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن سنوورێك بۆ چالاكییه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ دابنێن به‌ڵام گرفته‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ عێراق تا ئیستا نه‌یتوانیوه‌ وه‌كوو وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بڕیاری خۆی له‌م باره‌وه‌ بدات. سه‌ره‌ڕای سستیی دانوستاندن و هه‌وڵه‌ سیاسییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره‌ هیچ كاتێك نه‌یویستووه‌ ده‌رگەی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا دابخات. دووه‌میان لایه‌نی ئابووری و ئاوه‌. ئه‌نقه‌ره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كارتی ئاو و ئابووریی به‌رامبه‌ر به‌ عێراق به‌كار هێناوه‌ به‌ مه‌به‌ستی گوشارخستنه ‌سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م چاوپۆشی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا بكات بۆ گۆشه‌گیركردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان. بابه‌تی سێیه‌میش بریتییه‌ له‌ درێژه‌دان به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان‌ له‌ خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ سوپای توركیا دخزێته‌ قووڵاییی زیاتر له‌ خاكی عێراق.

توركیا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی، ڕووبه‌ڕووی گرفت و كێشه‌ی سياسی و ئابووری و داراییی زۆر بۆته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌ی كه‌ تا ئێستا ئاك پارتی و ئه‌ردۆغان په‌یڕه‌ویان كردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ڕووی‌ ئابووری و دارایییەوە‌‌ توركیا گه‌یشتۆته‌ لێواری داڕمانی ئابووری. جگه‌ له‌مه،‌ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ری بیانی له‌م وڵاته‌دا، به‌تایبه‌ت په‌نابه‌ره‌ سوورییه‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌‌؛ ته‌نانه‌ت بۆ یه‌كه‌م جار له‌ چه‌ند شارێكی توركیا ده‌ست كراوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌ دژی په‌نابه‌ره‌ بیانییه‌كان. هه‌روه‌ها له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان، چه‌ندان جار جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ توركیا ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی له‌ توركیا، ئاك پارتیی ده‌سه‌ڵاتداری، كردووه‌ به‌ حزبی دووه‌م و “جه‌هه‌په”‌یش بۆته‌ حزبی یه‌كه‌م.

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌كرێ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بخه‌ینه‌ ڕوو وه‌كوو هۆكاره‌كانی ئه‌م جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌ی كه‌ توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه‌:

یه‌كه‌م: ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رقاڵكردنی ڕای گشتی له‌ توركیا، هه‌وڵ ده‌دات ژینگه‌یه‌كی وا دروست بكات، تیایدا وا وێنا بكرێت كه‌ وڵات ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بۆته‌وه‌؛ وا ده‌رده‌خات یه‌كێك له‌م مه‌ترسییانه‌یش مه‌ترسیی تیرۆره‌ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی توركیا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بۆته‌وه‌. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م مه‌ترسییەیش چه‌كدارانی “په‌كه‌كه”‌ و هێزه‌ نزیكه‌كانیه‌تی له‌ عێراق و سووریا. بۆیه‌ گۆڕینی بابه‌تی ڕۆژه‌ڤی توركیا به‌م بابه‌تەوه‌‌ كه‌مێكیش بێت، سه‌رنجه‌كان بۆ سه‌ر قه‌یران و كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ی ناوخۆی توركیا- تا ڕادده‌یه‌كیش بێت- كه‌متر ده‌كات.

با ئه‌وه‌ له‌بیر نه‌كه‌ین ئه‌ردۆغان له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كانی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2015 كه‌ تیایدا ئاك پارتی نه‌یتوانی ئه‌و زۆرینه‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنێت، له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانێ به‌ته‌نیا كابینه‌ی حكوومی پێك بهێنێت، ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی به‌ هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی كرد له‌ دژی چه‌كدارانی “په‌كه‌كه”‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمییش كۆتاییی به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی هێنا له‌ توركیا و، كه‌شوهه‌وایه‌كی ئاوای دروست كرد چه‌كدارانی “په‌كه‌كه‌” مه‌ترسین و ده‌بێت حكوومه‌تێكی سه‌قامگیر هه‌بێت تا بتوانێ ڕووبه‌ڕووی ئه‌م مه‌ترسییه‌ ببێته‌وه‌. ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌و كاته‌ سه‌ری گرت و توانیی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2015 سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و بتوانێ به‌ته‌نیا كابینه‌ی حكوومی پێك بهێنێت.

بۆیه‌ ده‌توانین بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌وا ئه‌م جاره‌یش ئه‌ردۆغان هه‌وڵ ده‌دات هه‌مان سیناریۆی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی حوزەیرانی ساڵی 2015 دووباره‌ بكاته‌وه‌، به‌ڵام لێره‌ پرسیاری ئه‌وه‌مان بۆ دروست ده‌بێت: ئایا له‌ كه‌شوهه‌وای ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی ئێستا، ئه‌ردۆغان له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلان و ستراتیژییه‌ی، سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟

دووه‌م: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاك پارتی له‌سه‌ره‌تای گه‌یشتنی به‌ ده‌سه‌ڵات تا دوای ساڵی 2015یش هیچ كاتێك هه‌وڵ و ستراتیژییه‌تێكی ڕوون و ئاشكرای نه‌بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد، ته‌نانه‌ت هه‌وڵه‌كانی ئاك پارتی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ری كورد بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات و تا ڕادده‌یه‌كیش بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو توانیی ببێته‌ تاكه‌ حزبی سیاسی و بتوانێ له‌سه‌رانسه‌ری توركیا ده‌نگ بهێنێت. بۆیه‌ ئاك پارتییش (ئه‌ردۆغان) پلان و ستراتیژییه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ و ڕوونی نه‌بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد له‌ توركیا. له‌به‌ر ئه‌مه،‌ ده‌كرێ بڵێین یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌م جموجۆڵه‌ سه‌ربازییانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌ گشتییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان دێت، كه‌ بریتییه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی “په‌كه‌كه‌” له‌ توركیا و ده‌ره‌وه‌ی خاكی توركیا. له‌ لایه‌كی دیكه‌ ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌ (حزبی نه‌ژادپه‌رستی توركیا) هاوپه‌یمانن؛ هاوپه‌یمانییه‌كی له‌م جۆرەیش ڕێگه‌ به‌ نزیكبوونه‌وه‌ و ئاساییكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان نادات له‌گه‌ڵ كورد و به‌تایبه‌تی “په‌كه‌كه‌”.

سێیه‌م: یه‌كێك له‌ شانازییه‌كانی به‌رپرسانی توركیا بریتییه‌ له‌وەی‌ كه‌ ئێستا چه‌كدارانی “په‌كه‌كه‌” زیاتر چالاكییه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی خاكی توركیا به‌ڕێوه‌ ده‌بەن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كێك له‌ پلانه‌ ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپای توركیا، كاركردنه‌ بۆ له‌ناوبردنی چه‌كدارانی “په‌كه‌كه‌”؛ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش نه‌كرا، ئه‌وه‌ لانی كه‌م ده‌بێ چه‌كدارانی “په‌كه‌كه”‌ له‌ سنوور و خاكی توركیا ‌دوور بخرێنەوە. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ ده‌بینین توركیا زنجیره‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی “په‌كه‌كه”‌ له‌ سنوور و خاكی توركیا. جگه‌ له‌مه‌ توركیا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ به‌وه‌ نادات قه‌ندیل به‌ شه‌نگالەوە ببەسترێتەوە؛ هه‌روه‌ها كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات قه‌ندیلی دووه‌م له‌ شه‌نگال دروست نه‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی “په‌كه‌كه‌” و هێزه‌ نزیكه‌كانی لێی، چه‌ندان هه‌نگاوی جددییان بڕیوه‌ له‌ شه‌نگال.

چواره‌م: توركیا له‌ بواری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی “په‌كه‌كه”، گۆڕانكارییه‌كی ستراتیژیی ئه‌نجام داوه‌‌. پێشتر ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای “هێرش به‌ره‌ و بكشێوه‌” بوو. واتا ته‌نیا ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن بوو و دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌كشایه‌وه‌ و له‌و شوێنه‌ جێگیر نه‌ده‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی زنجیره‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی “چڕنووك” له‌ مانگی مایسی ساڵی 2019 كه‌ تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه‌، دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان، له‌م شوێنانه‌ ناكشێته‌وه‌ كه‌ هێرشی ده‌كاته‌ سه‌ر، ئۆپۆزیسیۆن له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌وێ جێگیر ده‌بێت. ئه‌مه‌ ڕه‌هه‌ندی سه‌ره‌كیی گۆڕانكارییه‌كه‌یه‌.

ڕه‌هه‌ندێكی دیكه‌ی بریتییه‌ له‌ شێوازی سزادان؛ واتا هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌ندێك خاڵ و ئامانجی دیاریكراو و دەستكردن به‌ كوشتنی به‌رپرسه‌ گرنگه‌كانی “په‌كه‌كه‌” و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕفاندن و له‌ناوبردنی چه‌كدارانی “په‌كه‌كه‌” و هاوكارانی. بۆیه‌ ده‌كرێ دوایین جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له‌ خاكی عێراق له‌م چوارچێوه‌یه‌دا شرۆڤه‌ی بۆ بكرێت.

٢  ئایا تورکیا ده‌توانێ له ڕێگه‌ی ئه‌م جموجۆڵه‌ سه‌ربازییانه‌وه‌ كۆتایی به‌ “پەکەکە” بهێنێت؟

پێش ئه‌وه‌ی ئاك پارتی له‌ ساڵی 2002 له‌ ئه‌نقه‌ره بگاته‌ ده‌سه‌ڵات،‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ به‌ته‌واوه‌تی “په‌كه‌كه”‌ له‌ناو به‌رێت. به‌ڵام ئه‌زموون و واقعی سه‌رگۆڕه‌پان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ن كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ بتوانێ به‌ئاسانی كۆتایی به‌ بوونی “په‌كه‌كه”‌ بهێنێت، چونكه‌ ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه‌ ئه‌ویش بریتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ “په‌كه‌كه‌” ته‌نیا هێزێكی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كدار نییه‌ له‌ ناوخۆی توركیا؛ ئۆپۆزیسیۆن‌ په‌لیكێشاوه‌ته‌وه‌ وڵاتانی دراوسێی توركیا و جگه‌ له‌مه‌یش، به‌تایبه‌ت له‌ سووریا، ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پاڵپشتی ده‌كرێت. بۆیه‌ له‌ هاوكێشه‌ هه‌رێمییه‌كانیشدا “په‌كه‌كه‌” به‌هۆی ئه‌و پاڵپشتییه‌ هه‌رێمی و تا ڕادده‌یه‌كیش نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی، توانیویه‌تی ببێته‌ هێزێكی چه‌كداری نه‌خوازراوی كاریگه‌ری ناوچه‌كه‌.

بۆیه‌ پێ ناچێت توركیا بتوانێ به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی به‌ “په‌كه‌كه” بهینێت له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌:

یه‌كه‌م: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی “په‌كه‌كه”‌ وه‌كوو پێكدادانێكی دوو هێزی نیزامی نییه‌ به‌ڵكوو “په‌كه‌كه”‌ له‌ چه‌ند ئاراسته‌ و ڕووه‌وه‌ هێرشه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات؛ هه‌م له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی خاكی عێراق (هه‌رێمی كوردستان) و هه‌میش له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی خاكی سووریا؛ جگه‌ له‌مه‌یش ئێستا ڕێژه‌كه‌ی كه‌میش بێت جاروبار هه‌ندێك چالاكی له‌ناو خاكی توركیاش ئه‌نجام ده‌دات. كۆتاییهێنان به‌ هێزێكی چه‌كدار و پاڵپشتیكراو و مه‌شقپێكراوی وه‌كوو “په‌كه‌كه”‌ كارێكی ئاسان نییه‌ و پێویستی به‌ جموجۆڵ و كاری زیاتر هه‌یه‌. واتا له‌ گۆڕه‌پان زۆر سه‌خته‌ كۆتایی به‌ لایه‌نێك بهێنرێت چیا و خاكی وڵاتانی دراوسێی به‌كار بهێنێت.

دووه‌م: هاوكێشه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ جارێ ڕێگه‌ به‌وه‌ نادات “په‌كه‌كه”‌ كۆتاییی پێی بێت، چونكه‌ له‌ لایه‌ك ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پاڵپشتیی چه‌كدارانی “په‌كه‌كه”‌ ده‌كات؛ ئه‌مه‌یش نیگه‌رانییه‌كی قووڵی به‌رپرسانی توركیای لێ كه‌وتۆته‌وه‌. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زیری به‌رگریی توركیا “یه‌شار جووڵه‌ر” له‌ چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی توركی ڕای گه‌یاندله‌گه‌ڵ هاوڕێ ئێرانییه‌كانمان قسه‌ ده‌كه‌ین و پێیان ده‌ڵێین: “سه‌یری كه‌ن، ئه‌وه‌ له‌م خاڵه‌وه‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هاتنه‌ نێو خاكی ئێران و ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ هاتوونه‌ته‌ كام شوێن.” شوێنه‌كه‌یان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و ده‌یانده‌ینێ، چونكه‌ له ڕێگه‌ی درۆنه‌وه‌ چاودێرییان ده‌كه‌ین. هاوڕێ‌ ئێرانییه‌كانمان وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن: “ئێمه‌ ته‌ماشای ئه‌و شوێنه‌مان كرد هیچ كه‌سی لێ نییه!” ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستێكی جوان نییه‌. بێ گومان نیگه‌رانین.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ توركیا نیگه‌رانه‌ به‌هۆی هه‌ڵوێستی وڵاتانی ڕۆژاوا له‌م بارەیه‌وه.‌ “یه‌شار جووڵه‌ر” له‌ هه‌مان چاوپێكه‌وتندا ڕای گه‌یاند: “له ڕاستیدا له‌م بابه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان ڕێك نه‌كه‌وتووین. هاوپه‌یمانانمان پێمان ده‌ڵێن، ئێمه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش یارمه‌تی پێشكه‌شی ئه‌و چه‌كدارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، ئێمه‌یش پێمان ڕاگه‌یاندووه‌ ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئاماژه‌ی پێی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ خودی په‌كه‌كه‌یه‌. ئێمه‌یش داوای ئه‌وه‌مان له‌ هاوڕێیانمان كرد كه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پاڵپشتییان ده‌كه‌ن به‌ئاشكرا ڕاگه‌یەنن كه‌ پاڵپشتییان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌ ئێوه ڕاده‌گه‌یەنن و پێمان ده‌ڵێن ئێمه‌ پاڵپشتییان لێ ناكه‌ین، ئه‌مه‌ گاڵته‌كردنه‌ به‌ عەقڵمان!” بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی كۆتاییپێنه‌هێنان به‌ “په‌كه‌كه”‌ ئه‌م خاڵه‌ بێت.

سێیه‌م: ڕه‌نگه‌ ئه‌م خاڵه‌ هه‌ندێك سه‌رنجڕاكێش بێت، به‌ڵام واقعه‌ و ڕاستییه‌كی تاڵه‌ كه‌  توركیا چه‌ندان ساڵه‌ به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌نالێنێت، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌وه‌ی كە، خودی ئه‌و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بن به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی به‌ “په‌كه‌كه”‌ بهێنرێت؛ چونكه‌ هه‌م له‌ ڕووی دابینكردنی بوودجه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌میش به‌كارهێنانی كارتی مه‌ترسیی بوونی “په‌كه‌كه”‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی توركیا له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و لایه‌نه‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانه‌وه‌، ئەم بابەتە بۆ پارێزگاری له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بەكار هێنراوە.

ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی مێژووی سیاسیی توركیا بكه‌ین له‌ كۆتاییی هه‌شتاكانه‌وه‌ تا ئێستا، ده‌بینین هه‌میشه‌ فاكته‌ری بوونی “په‌كه‌كه”‌ له‌لایه‌ن سوپا و لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان و گرووپ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ به‌كار هاتووه‌، بۆیه‌ پێ ناچێت تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی ده‌ركه‌وتبێت و كاری جددیی كردبێت بۆ كۆتاییهێنان به‌ “په‌كه‌كه”‌. واتا به‌ وشه‌یه‌كی دیكه،‌ بوونی “په‌كه‌كه”‌ هه‌م له‌ ڕووی ماددییه‌وه‌ و هه‌میش له‌ ڕووی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌وه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ و لایه‌نی سیاسیی جیاوازه‌وه‌ به‌كار هێنراوه‌.

چواره‌م: بۆ كۆتاییهێنان به‌ “په‌كه‌كه”‌ ، ئه‌نقه‌ره‌ پێویستی به‌ هه‌ماهه‌نگیی ڕاسته‌قینه‌ی وڵاتانی دراوسێ و لایه‌نه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌ هه‌یه‌؛ بۆ نموونه‌ خودی حكوومه‌تی عێراق گه‌ر بیه‌وێت گوشار بخاته‌ سه‌ر “په‌كه‌كه”‌، ئه‌وه‌ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان (به‌ پارتی و یه‌كێتییه‌وه‌) ناتوانێت ئه‌م كاره‌ به‌ته‌نیا ئه‌نجام بدات. به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هاوكێشه‌ سیاسی، سه‌ربازی، ئه‌منی و ئابوورییەكانی ناوچه‌كه‌، ده‌توانین بڵێین ئه‌نقه‌ره‌ ناتوانێت به‌ته‌نیا كۆتایی به‌ “په‌كه‌كه”‌ بهێنێت ئه‌گه‌ر وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی ڕۆژاوا یارمه‌تیی نه‌ده‌ن. پێشكه‌شكردنی ئه‌م یارمه‌تییه‌یش بۆ قۆناغی ئێستا زه‌حمه‌ته‌، چونكه‌ تێڕوانینی لایه‌نه‌كان بۆ “په‌كه‌كه”‌ جیاوازییه‌كی زۆری له‌باره‌وه‌ هه‌یه‌.

ئایا تورکیا له‌باره‌ی جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كانییەوە، لەگەڵ عێراق و ئێران ڕێک کەوتووه‌ و گڵۆپی سەوزی لێیان وەرگرتووه‌؟

به‌رپرسانی توركیا به‌رده‌وام له‌سه‌ردانه‌كانیان بۆ تاران و به‌غدا جه‌خت له‌سه‌ر بابه‌تی چه‌كدارانی “په‌كه‌كه”‌ ده‌كه‌نەوە، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدا. ئه‌نقه‌ره‌ زۆر به‌ڕاشكاوانه‌ داوا له‌ عێراق ده‌كات كه‌ ئاسایشی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی عێراق-توركیا بپارێزێت و ڕێگه‌ به‌ ئه‌نجامدانی چالاكیی سه‌ربازی بۆ سه‌ر خاكی توركیا نه‌درێت. ئه‌م داواكارییه‌ی توركیا بۆته‌ ستراتیژییه‌تێكی بنه‌ڕه‌تیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا.

 له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 28ی مایسی ساڵی 2023، “هاكان فیدان” كرایه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و “ئیبراهیم كالن”یش كرایه‌ سه‌رۆكی ده‌زگەی هه‌واڵگریی نیشتمانیی توركیا. پاش ئه‌م هه‌نگاوه‌ جووڵه‌یه‌كی دیپلۆماسیی چڕ له‌ نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ستی پێی كرد. ناوه‌ڕۆكی سه‌ره‌كیی ئه‌م هاتوچۆ‌ دیپلۆماسییه،‌ بریتی بوو له‌ په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره. ده‌ره‌نجامی سه‌ره‌تاییی ئه‌م جموجۆڵه‌ دیپلۆماسییه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی له‌ 14ی ئازاری ساڵی 2024 به‌ده‌ركه‌وت، كه‌ بڕیاره‌كه‌ “په‌كه‌كه”‌ به‌ ڕێكخراوێكی قه‌ده‌غه‌كراو ناوزه‌د ده‌كات.

بێ گومان ئه‌مه‌ ئامانجی كۆتاییی توركیا نییه‌، چونكه‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌یه‌وێت عێراق وه‌كوو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وەیشدا ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا هه‌نگاوێكی خراپ نه‌بوو بۆ ئه‌نقه‌ره‌؛ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حكوومه‌تی عێراقی بێ گومان به‌بێ ئاماده‌كاری و ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و ئه‌نقه‌ره‌ ڕانه‌گه‌یەنراوه‌ به‌ڵكوو پاش هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر ئه‌نجام دراوه‌.

بۆ وه‌ڵامی پرسیاری ئایا توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و ئێران ڕێك كه‌وتووه‌ و گلۆپی سه‌وزی لێیان وه‌رگرتووه‌؟ ده‌كرێ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بگه‌ینه‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌:

یه‌كه‌م: هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێ كرد، ئه‌م جموجۆڵه‌ی توركیا له‌خۆڕا نه‌هاتووه‌ و تاكلایانه‌ نییه‌. پێشتر چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی له‌باره‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌؛ سه‌ره‌تا له‌ 19ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2023 له‌ ئه‌نقه‌ره‌ لووتكه‌یه‌كی ئه‌منی ڕێك خرا به‌ به‌شداریی دوو شاندنی ئاستبه‌رزی عێراق و توركیا، كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هاكان فیدان، سه‌رۆكایه‌تیی شاندنی توركیی ده‌كرد و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، فوئاد حوسێن، سه‌رۆكایه‌تیی شاندی عێراقیی ده‌كرد. به‌رپرسه‌ باڵا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی هه‌ردوو وڵات به‌شدارییان له‌ شانده‌كان كرد. له‌ خاڵی دووه‌می ڕاگه‌یەنراوی هاوبه‌شی هه‌ردوو شانده‌كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ماهه‌نگی له‌ بواری ئه‌منی و كێشه‌ی ئاو و گرفته‌ هه‌رێمییه‌كان، گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ بوون كه‌ هه‌ردوو لا دانوستانیان له‌باره‌وه‌ كردووه‌. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ وه‌كوو بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ و لووتكه‌ی هاوشێوه‌ی دیكه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو لا.

له‌ 14ی ئازاری ساڵی 2024، شاندێكی ئه‌منی و دیپلۆماسی و سه‌ربازیی باڵای توركیا گه‌یشته‌ به‌غدا كه‌ پێك هاتبوو له‌: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هاكان فیدان و وه‌زیری به‌رگریی توركیا، یه‌شار جووڵه‌ر و سه‌رۆكی ده‌زگەی هه‌واڵگریی نیشتمانیی توركیا، ئیبراهیم كالن و، شانده‌كه‌ی عێراقیش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، فوئاد حوسێن بوو و به‌رپرسانی‌ ئه‌منی و سه‌ربازی و هه‌واڵگریی عێراق و نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانیش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌ بوو. گرنگترین هه‌نگاو له‌م لووتكه‌ ئه‌منییه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌رباره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی “په‌كه‌كه”‌، خاڵی پێنجه‌می ڕاگه‌یەنراوی هاوبه‌شی هه‌ردوو لا بوو كه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كان بڵاو كرایه‌وه‌. له‌م خاڵه‌دا هه‌ردوو لا گه‌یشتنه‌ ئه‌وەی‌ كه‌ “په‌كه‌كه”‌ مه‌ترسییه‌كی ئه‌منیی ئاشكرایه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق و توركیا و، بوونی “په‌كه‌كه”‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق پێشێلكارییه‌كی ڕوونی ده‌ستووری عێراقه‌ و، هه‌روه‌ها هه‌ردوو لا ڕاوێژیان كردووه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕێكخراو و گرووپانەی،‌ كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراقه‌وه‌ توركیا ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

دوای ئه‌م دوو لووتكه‌ ئه‌منییه‌ گرنگه‌، دوای 12 ساڵ سه‌رۆككۆماری توركیا “ئه‌ردۆغان” به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵ شاندێكی فراوان- كه‌ پێك هاتبوون له‌ به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازی و بازرگانی- له‌ 22ی نیسانی ساڵی 2024 گه‌یشته‌ به‌غدا. له‌م سه‌ردانه‌یش به‌ هه‌مان شێوه‌ بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ لایه‌نی ئه‌منی و بوونی چه‌كدارانی “په‌كه‌كه”‌ بوو له‌سه‌ر خاكی عێراق. ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژیی نێوان عێراق و توركیا، گرنگترین ئه‌و بوارانه‌ بوو كه‌ هه‌ردوو لا له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتن.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌م جموجۆڵ و هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییانه‌ ده‌توانین بڵێین كه‌ تا ڕادده‌یه‌كی باش ژێرخانی هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی “په‌كه‌كه”‌ له‌ خاكی عێراق، دروست بووه‌.

دووم: ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نایه‌وێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سوپای توركیا له‌ خاكی عێراق جێگیر بێت و به‌رده‌وام دژایه‌تیی ئه‌م خاڵه‌ی كردووه‌، به‌ڵام پێ ده‌چێت تاران به‌هۆی هه‌ندێك ده‌سكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی له‌ سووریا و قه‌فقاز، به‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا ڕازی بووبێت. جگه‌ له‌مه‌ هه‌وڵێكی جددی هه‌یه‌ له‌ نێوان ڕووسیا، توركیا، ئێران و سووریا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو پێك بهێنن و گرژییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا نه‌هێڵن.

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زیرانی به‌رگری و به‌رپرسانی ده‌زگەكانی هه‌واڵگریی هه‌ر چوار وڵات له‌ مۆسكۆ له‌ ڕێكه‌وتی 25ی نیسانی ساڵی 2023 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چوارقۆڵییان ئه‌نجام دا و، گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ چوارقۆڵییه‌كه‌ بریتی بوو له‌ ئاساییكردنەوەی ئاسایشی سووریا، ئاساییكردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوان توركیا-سووریا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ سووریا و زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ گه‌ڕاندنەوەی په‌نابه‌ره‌ سوورییه‌كان بۆ خاكی خۆیان. پاش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ چوارقۆڵییه،‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی چوارقۆڵی له‌ مۆسكۆ به‌ به‌شداریی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و توركیا و ڕووسیا و سووریا له‌ ڕێكه‌وتی 10ی مایسی ساڵی 2023 ئه‌نجام درا و ئامانجی كۆبوونه‌وه‌ چوارقۆڵییه‌كەی مانگی مایس بریتی بوو له‌ هه‌نگاونان به‌ره‌و قۆناغی دووه‌م له‌ پرۆسه‌ی ئاساییكردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاركردن به‌ شێوه‌یه‌كی كردەیی له‌سه‌ر زەمینی واقعدا. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ چوارقۆڵییانه‌ له‌ژێر چاودێریی ڕووسیا به‌ڕێوه‌ چوو.

 ئه‌ردۆغان له‌ ڕێكه‌وتی 7ی ته‌ممووزی 2024 له‌ دوایین لێدوانیدا ڕای گه‌یاند كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئێران، به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵبژاردنی “مه‌سعوود پزیشكیان” وه‌كوو سه‌رۆككۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئازه‌رییه‌، به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات؛ هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ توركیا تاكە وڵاته‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران له‌ باشترین ئاستیه‌تی. سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌نگاو و لێدوان و كۆبوونه‌وانه‌ ئه‌وه‌مان پێی ده‌ڵێ كه‌ نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌یه‌ له‌ نێوان توركیا و ئێران، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییش نه‌بێت، بۆ قۆناغی ئێستا له‌وانه‌یه‌ ئێران ده‌رباره‌ی هێرش و جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌ عێراق هه‌ندێك نه‌رمی بنوێنێت، چونكه‌ له‌ هه‌مان لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان وتی “چاوه‌ڕێ بن له‌ هه‌ر كات و ساتێكدا له‌گه‌ڵ پووتین بانگهێشتی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ین بۆ توركیا.” ده‌كرێ ئه‌مه‌یش ببێته‌ هۆكارێكی دیكه‌ كه‌ وا له‌ ئێران بكات له‌ بابه‌تی جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌رامبه‌ر توركیا نه‌رمی بنوێنێت. 

لێکەوتە و مەترسییەکانی ئەم جموجۆڵە سه‌ربازییه‌ بۆ سەر هەرێمی کوردستان

بوونی هێز وسوپای وڵاتێكی بێگانه‌ له‌ هه‌ر وڵاتێكدا مایه‌ی نیگه‌رانییه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ پێشێلكارییه‌كی ڕاسته‌وخۆیه‌ بۆ سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌؛ هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌وانه‌یه‌ كێشه‌ و گرفتی زۆر به‌دوای خۆیدا بهێنێت. ده‌كرێ مه‌ترسی و لێكه‌وته‌كانی بوونی سوپای توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌وه‌ بخه‌ینه ‌ڕوو:

یه‌كه‌م: سه‌ره‌تا بوونی ئه‌م هێزه‌ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت بۆ قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان. به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌به‌رچاو بگرین كه‌ له‌ ئه‌نجامیدا “دووئیداره‌یی”یه‌كی دیفاكتۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان هاتۆته‌ ئارا، هه‌رێمی كوردستانی زۆر لاواز كردووه‌؛ ته‌نانه‌ت مه‌ترسییه‌كی گه‌ورەیشی بۆ سه‌ر قه‌واره‌ ده‌ستوورییه‌كه‌ی دروست كردووه‌. جگه‌ له‌مه‌ جێگیركردنی سوپای توركیاش بێته‌ سه‌ر به‌ قووڵاییی 30 تا 40 كیلۆمه‌تر له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی لاواز ده‌كات و كێشه‌ و گرفتی ئه‌منیی زیاتری بۆ دەخوڵقێنێت. ئه‌مه‌ ده‌توانین بڵێین مه‌ترسیدارترین لێكه‌وته‌ی بوونی هیزی سه‌ربازیی توركییه‌ له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان.

دووه‌م: بوونی هێزی سه‌ربازیی توركی له‌ عێراق له‌ ڕووی یاسایییه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێك نه‌خراوه‌، بۆیه‌ له‌ حاڵه‌تی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه‌ سه‌ربازییانه‌، چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی نییه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت؛ چونكه‌ كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی بیانی له‌ هه‌ر وڵاتێكدا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ ئه‌نجامی ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان بڕیاری له‌باره‌وه‌ ده‌درێت و كار و ئه‌رك و ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كان و یاسا به‌ركاره‌كان ده‌رهه‌قیان، له‌ چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێككه‌وتننامه‌ی كردنه‌وه‌ی بنكه‌كان ڕێك ده‌خرێن. ئه‌مه‌ی توركیا دووره‌ له‌مه‌ و، هیچ چوارچێوه‌ و بنه‌مایه‌كی یاساییی نییه‌.

سێیه‌م: له‌وانه‌یه‌ ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ئاستێكی باشدا بێت؛ به‌ڵام ئایا گه‌ره‌نتیی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بمێنێتەوە؟ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی تێك بچێت ئه‌وكات هه‌ڵوێستی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر ئه‌م هێزانه چۆن ده‌بێت‌؟ بێ گومان ئه‌مانه‌ پرسیاری گرنگن كه‌ ده‌بێت له‌ ئێستاوه‌ كار بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی وڵامێكی گونجاو و لۆژیكی بۆیان؛ به‌پێچه‌وانه‌ داهاتوو له‌م بارەیه‌وه هیچ ئومێدبه‌خش نابێت‌.

چواره‌م: له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی، بوونی هه‌ر هێزیكی بیانی له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌دا، نیگه‌رانی و بێزاریی خه‌ڵكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌؛ هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌ر نییه‌ له‌مه‌. له‌گه‌ڵ هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی سوپای توركیا، نیگه‌رانی و بیزارییه‌كی جددی له‌نێو خه‌ڵكدا سه‌ر هه‌ڵده‌دا و ئه‌م پرسیاره‌ دروست ده‌بێ كە: “ئایا بۆچی ئێمه‌ باج و لێكه‌وته‌ی ئه‌و شەڕه‌ بده‌ین كه‌ ته‌ره‌ف نین تێیدا؟”

پێنجه‌م: ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ شه‌ڕ و پێكدادانی تێدا ڕوو ده‌دات، دانیشتووانی سیڤیلی لێیه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 600 گوند له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كاندا چۆڵ كراون و ناتوانرێ ئاوه‌دان بكرێنەوە. ئه‌مه‌یش زیانێكی ئابووری، جیۆسیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و كشتوكاڵیی زۆری هه‌یه‌ بۆ ناوچه‌كه‌؛ جگه‌ له‌ زیانی گیانی كه‌ به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان و هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌، چه‌ندان هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

كۆبه‌ند  

جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌ خاكی عێراق، چالاكییه‌كی نوێی سوپای توركیا نییه‌، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووی داوه‌ گۆڕانكارییه‌ له‌ شێوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی “په‌كه‌كه”‌. جاران ته‌نیا هێرش ده‌كرا و دواتر هێزه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ جێگیر بكرێن ده‌كشانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ته‌نیا به‌ هێرش و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كۆتاییی پێ نایە به‌ڵكوو هێزه‌كان له‌ ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن جێگیر ده‌كرێن. دیاره‌ ئه‌م گۆڕانكارییه‌ ستراتیژییه‌ی سوپای توركیا تا ڕادده‌یه‌كی به‌رچاو گوشاری خستۆته‌ سه‌ر چه‌كدارانی “په‌كه‌كه”، بۆیه‌ ده‌بینین “په‌كه‌كه” له‌م دوایییه‌دا په‌نای بردۆته‌ به‌ر سووتاندنی بازاڕ و گوند و شوێنه‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوشارێكی بێوێنه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر چه‌كدارانی “په‌كه‌كه” و بارودۆخیان وه‌كوو جاران نه‌ماوه‌ و ناتوانن ئازادانه‌ جموجۆڵ بكه‌ن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وە پێشبینیی ئه‌وه‌ ده‌كرێت ڕێككه‌وتنێكی نهێنی و ناڕاسته‌وخۆ كرابێت له‌ نێوان ئێران و توركیا و عێراق به‌ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مریكا بۆ جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دوایییه‌ی توركیا. بێ گومان ئه‌م تابلۆیه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تیایدا “په‌كه‌كه” لاواز ده‌بێت به‌ڵام به‌شێكی گرنگ و ستراتیژیی خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ بەر مه‌ترسیی كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌. كشانه‌وه‌ی ئه‌م سوپایه‌یش له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ ئاوا به‌ئاسانی نابێت؛ بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ قۆناغه‌كانی داهاتوو ناوچه‌كه‌ زیاتر جموجوڵی سه‌ربازی به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت  و، دواجار هه‌رێمی كوردستان باج و زیانی شه‌ڕ و پێكدادانێك ده‌دات كه‌ خۆی تیایدا ته‌ره‌ف نییه‌ و  ململانێیه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت.  




پارسەنگی ئەگەرى کردنەوەى بارەگاى حەماس لە عێراق

(خوێندنەوەیەکی ستراتیژییانە بۆ لێکەوتەکانى لەسەر بەغدا و هەولێر)

 پڕۆفیسۆر دکتۆر سەردار قادر محیه‌دین، شارەزا لە یاسای دەستووری و دیپلۆماسییەتی قەیران

فەڵەستینییەکان و حەماس؛ دوو کەیسی جودا لە عێراق

دواى دروستكردنى دەوڵەتێک بۆ جوولەکەکانى دونیا لە فەڵەستین لە ساڵی 1948، ئیدی فەڵەستینییەکان لەژێر زەبروزەنگدا دەستیان بە پرۆسەى کۆچ بۆ ناوەوە و دەرەوەى وڵاتەکەیان کرد. جوولەکەکان پڕەنسیپی وڵاتێکی بێگەل (فەڵەستین) و گەلێکی بێوڵات (جوولەکەکان)یان جێبەجێ کرد. یەکێک لەو وڵاتانەى کە پەنایان بۆ برد، عێراق بوو. پرۆسەى کۆچکردن بەرەو وڵاتى عێراق هەر لە ساڵی 1948 – 2003 بەردەوام بوو.  بەپێی داتاکانى کۆمیسیۆنی کاروبارى پەنابەران: تا ساڵی 2003 نزیکەى 34 هەزار هاووڵاتیى فەڵەستینی لە عێراق هەبوون، بەڵام ئەو ژمارەیە دواى ڕووخانى ڕژێمی بەعس، کەم بووەوە بۆ نزیکەى 13 هەزار؛ لەناویشیاندا پشکی هەرێمی کوردستان لەو ژمارەیە تەنیا 562 کەسە. هەرچەندە وڵاتى عێراق هەر لە مێژووی خۆیدا یەکێک نەبووە لەو وڵاتانەى کە پەسەندى ڕێکكەوتننامەى جنێڤی ساڵی  1951 کردبێ کە تایبەتە بە پاراستنى پەنابەران و، هەرگیز فۆرمێکی یاساییی نەبەخشیوەتە فەڵەستینییەکان، بە ئێستایشەوە. هەر بۆیە ئەوان بێجگە لە پەنابەر هیچ سیفەتێکی دیکەیان نییە. پەنابەرانی فەڵەستینی هەمووویان شوێنکەوتووى ئایینی ئیسلام نین، بەڵکوو هەندێ شوێنکەوتووى ئایینی مەسیحیشیان تێدایە؛ بەڵام ڕێژەیان زۆر کەم بوو و لەوانەیە ئێستا بەهۆى گوشارى ڕەوەتە شیعییەکانەوە دواى 2003 کەسیان لە عێراق نەمابێ.

پەنابەرە فەڵەستینییەکان هیچ پەیوەندییەکى فەرمی یان شوێنکەوتەییی سیاسییان لەگەڵ حەماس نەبووە، بەڵکوو نەک هەر ئەوەیش، هیچ ڕێکخراو یان حزبێکی سیاسی، بەفەرمى بارەگا و ڕێکخستنى لەناویاندا نەبووە؛ کە ئەو بارودۆخەى ئێرە لەوەى کە لە لوبنان هەیە جودایە. هیچ کاتێکیش نەمابیستووە لایەنێکی فەڵەستینی هەوڵی کردنەوەى بارەگاى لە عێراق دابێ. کەواتە کەیسی پەنابەرانی فەڵەستینی لە کەیسی حەماس لە عێراق جودایە؛ بەڵام بە کردنەوەى بارەگاى حەماس لە بەغدا، دەبنە یەک کەیس و هەمان ئەزموونى ئوردن دوبارە دەبێتەوە.

بزووتنەوەى بەرهەڵستکارى ئیسلامیی فەڵەستین کە ناسراوە بە حەماس، وەک کیانێکی سیاسیی چەکدار، دەگەڕێتەوە بۆ مانگی دێسەمبەرى ساڵی 1987، بەڵام ناوەکەى لە مانگی یەنایەرى ساڵی 1988 بەفەرمی ڕاگەیەنرا. بنەچەى حەماس دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵی ئیخوان موسلمین (برایانی موسڵمان/ الاخوان المسلمون). ئەو کۆمەڵەیە هەر لە 25/11/1946 بارەگایەکی سەرەکییان لە فەڵەستین کردەوە، هەرچەندە پێشتر بارەگایەکیان لە قودس لە ساڵی 1945 کردبووەوە؛ واتە سێ ساڵ پێش دروستبوونى دەوڵەتى جوولەکە. ئەودەم لە ڕێگەی کەتائیبی شەهید قەسام کە باڵی چەکداری کۆمەڵەکە بوو لە فەڵەستین لە سەردەمى پێشەواى کۆمەڵەکە، حەسەن بەننا، دژی دروستبوونى دەوڵەتى جوولەکە شەڕیان دەکرد. ئێستایش حەماس باڵە چەکدارەکەى هەر بەو ناوەوە ناو ناوەتەوە.

دواى دروستبوونى دەوڵەتى ئیسرائیل، کۆمەڵەى برایانی موسڵمان هەڵمەتى چەکدارانەیان لە دژى دەوڵەتى جوولەکە نەبووە؛ تەنیا دەستیان بە کارى خێرخوازییەوە گرتبوو تا ساڵی 1987. گرفتى حەماس لەگەڵ ئیسرائیل، سیاسی نییە، یان باوەڕ و ئایین نییە. وەک خۆیان باسی لێوە دەکەن: گرفتیان ململانێیە لەسەر بوون نەک لەسەر سنوور؛ فەڵەستینیش تەنیا لە ڕیگەى خەباتی چەکدارییەوە ڕزگار دەکرێ نەک شتێکی دی.

بزووتنەوەى حەماسی فەڵەستین هەر لە ساڵی 2001 لەلایەن زیاتر لە 70 دەوڵەتی دونیا بە گرووپێکی تیرۆریست ناوزەد و پۆلێن کراوە، کە 62 دەوڵەتیان ڕۆژاوایین و لەناویاندا هەرسێ دەوڵەتەکەى خاوەن ڤیتۆى تێدایە کە بریتانیا و فەڕەنسا و ئەمریکایە. ئێستا ئەو بزووتنەوەیە لە جەنگێکی توندایە لەگەڵ ئیسرائیل و نۆ مانگی ڕەبەقیشی تێ پەڕاند. دواى ئەوەى ئیسرائیل ئامانجەکانى خۆی بەدی هێنا و پێشێلی چەندان ڕێساى یاساى نێودەوڵەتى و مرۆییشی کرد و دووچارى بەرهەڵستکارییەکی توندیش بووەوە لەگەڵ حەماس، ئەو دوو لایەنە بەشەڕهاتووە خەریکە دەگەنە بنەمایەک بۆ ڕێکكەوتن و وەستاندنی جەنگ؛ چونکە ئیسرائیل پلانی شوێنێکی دیی هەیە، کە ئەویش حزبوڵڵاى لوبنانە.

پێویستە ئەو زانیارییەیش بدەین کە لە عێراقیش دواى ڕووخانى ڕژێمی بەعس، دوو جاری دیكە ناوى حەماس لە کردەوەى چەکدارى بەکار هاتووە؛ ئەوە بوو هەمان ناو لە ساڵی 2003 لەلایەن گرووپێکى سوننیی چەکدارەوە لە دژى سوپاى ئەمریکا خۆیان ئاشکرا کرد و خۆیان بە باڵی چەکدارى ئیخوان موسلیمین دەزانی، بەڵام هیچ کات کۆمەڵەى ئیخوان موسلیمین لە عێراق نە دانیپێدانان نە ئەو زانیارییەى پشتڕاست کردەوە و جیاوازییەکی زۆریشیان لە ڕووى پرۆگرام و پەیڕەوەوە لەگەڵ حزبی ئیسلامی هەبوو. کردەوەى چەکداریى ئەو گرووپە لە ناوچەکانى بەغدا و ئەنبار و سەڵاحەددین و دیالە و مووسڵ هەبوو، بەڵام پچڕپچڕ. دوایەمین چالاکییان لە مانگی دێسەمبەرى 2017 بوو.

هەر ئەو ناوە ئێستا لەلایەن هەندێ ڕەوتى شیعییەوە بەکار دەهێنرێ بە ناوى میحوەرى بەرهەڵستکاری لە عێراق دژى ئەمریکا و ئیسرائیل و لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستە و پشتیوانییان لێ دەکرێ. گرووپە عێراقییەکان ئەمانەن: ڕێکخراوى بەدر، کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی، عەسائیبى ئەهلی هەق، بزووتنەوەى نوجەبا ( لیواى چەکدارى 112ی ناو حەشدى شەعبییە)، کەتائیبی سەییدوشوهەدا ( لیواى چەکدارى 114ی ناو حەشدى شەعبییە). کەواتە میحوەرى بەرهەڵستکار تەواو لەناو حکوومەتدا جێگەیان هەیە و کاریگەرن و خاوەنى ئەمانەن: وەزیر، بەرپرسى جۆراوجۆر، ئەندامى پەرلەمان، سەرۆکی ئەرکانى هێزەکانى حەشد لەناو وەزارەتى بەرگرى و هتد.

ئێستا دەنگۆى ئەوە هەیە کە سەرکردەکانى حەماس بیر لەوە دەکەنەوە کە بەرەو بەغدا بگوێزرێنەوە و وڵاتى قەتەر جێ بهێڵن. یەکەم جار هەواڵەکە لەلایەن ڕۆژنامەى The National  لە 24/6/2024 بە زمانى ئینگلیزی بڵاو کرایەوە؛ ئەوان بە مانشێتێکی گەورە نووسیبوویان:

 Hamas plans to leave Qatar for Iraq, as pressure from Doha and the US mounts on the group’s political leaders to show greater flexibility in talks for a Gaza ceasefire.

ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکانیش هەمان مانشێتیان بەو مانایە بە شێوەیەکی دی دووپات کردەوە، بۆ نموونە: Israel National News – Arutz Sheva

Report: Hamas planning to leave Qatar for Iraq

Hamas planning to leave Qatar due to US pressure; Iran to take responsibility for Hamas leaders’ security.

Tziki Brandwine

  Jun 24, 2024, 10:32 PM (GMT+3)

ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێ کە هەواڵەکە بنەمایەکی دروستى هەیە، بەڵام تا هەنووکە لە واقعدا ئەکتیڤ نەبووە، هەرچەندە زیاتر لە سەرچاوەیەکی میدیایی و چەندان بەرپرس و ئەندام پەرلەمانى عێراق و چەند سەرکردەیەکی باڵاى شیعە، بەتایبەت میحوەری بەرهەڵستکاری، ئەو دەنگۆیەیان پشتڕاست کردەوە. بۆ ئەو مەبەستەیش شاندی حەماس بە سەرۆکایەتیى محەمەد ئەلحافی لە ڕۆژى 27/10/2023 بە بانگهێشت لەلایەن ڕەوتە وەلائییەکانى شیعییەوە سەردانی عێراقیان کردووە، ئەویش بە مەبەستى کردنەوەى دوو نووسینگە بۆ حەماس لە بەغدا: بارەگاى نوێنەرایەتیى مەکتەبی سیاسی و، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیى حەماس. شاندەکەیش هیچ کەسێکیان لە حکوومەتەکەى “سوودانى”ی نەبینیوە، بەڵام بە ئاگاداریى حکوومەتى عێراقی هاتوونەتە ناو وڵات، بەڵام ئەوانەى کە دیداریان لەگەڵدا کردوون ئەمانە بوون: ئەبو فەدەک، ئەمیندارى پێشوووى حزبوڵڵاى عێراق، کە ئێستا سەرۆکی ئەرکانى هێزەکانى حەشدی شەعبیی عێراقە، لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتى عەسائیبى ئەهلی هەق. لەوەیش زیاتر سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە گوایە “ئیسماعییل هەنییە” لەو بارەیەوە لەگەڵ سوودانى گفتوگۆیان کردووە و تێگەیشتن لەو بارەیەوە کراوە و، هەندێ سەرچاوەیش دەڵێن کە گوایە حکوومەتى عێراقی ڕازییە.

ئایا ئەو دەنگۆیانەی گواستنەوەی سەرکردەکانی حەماس بۆ بەغدا ڕاستن؟

پێویستە دوو هەواڵ لە یەکدی جیا بکرێنەوە: هەواڵی گواستنەوەى سەرکردەکانى حەماس بۆ بەغدا، لەگەڵ هەواڵی کردنەوەى بارەگا بۆ حەماس لە بەغدا. دووەمیان دروستترە لە یەکەم؛ هەواڵی یەکەم لەلایەن هەردوو لایەنەوە ڕەت کراوەتەوە، بەڵام بۆ هەواڵی دووەم، کۆمێنت و لێدوان لەسەرى نییە. هەر بۆیە پێ دەچێ دووەم، هەواڵێکی دروست بێ و کارى لەسەر بکرێ.

کەواتە تا ئەم ساتە ئەوەندەى کە ئاماژەکانى هەواڵەکە بۆ هاتنى حەماس بۆ بەغدا دروستن- ئەگەرچی لە ڕێگەى کردنەوەى بارەگایشەوە بێت- پێچەوانەکەى ئەوەندە دروست نییە.

دەکرێ لەو بارەیەوە بپرسین، ئەگەر ئەم هەواڵ و دەنگۆیانە ڕاست بێت، هۆکار و پاڵنەرەکانی چین؟

بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە دەتوانین چەند ئاماژەیەک بدەین:

  • لەسەروو هەمووویانەوە ئەمریکا خۆیەتى، بۆ ئەوەى گوشار لەسەر حەماس دروست بکات تا بە ڕێکكەوتنەکە ڕازی بێ؛ لەسەرووى هەمووو بەندەکانییەوە، ڕزگارکردنى بارمتەکانە.
  • برەودان و فراوانکردنى میحوەرى بەرهەڵستکارى لە دژى ئەمریکا و ئیسرائیل؛ کە لە ڕووی لۆژیستییەوە ڕەوتە شیعییەکانى سەر بە ئێران ئەرکی بەجێگەیاندنى ئەو بابەتەیان لە ئەستۆیە. ئەودەمیش میحوەرى بەرهەڵستکاری تەنیا لە گرووپەکانى شیعەدا جەم نابێ، بەڵکوو سوننەیشی تێکەڵ دەبێ؛ بەڵام تەواو لە بەرژەوەندیى پرۆژەى “أم القرى”ی ئێرانە.
  • خودی ئێران کە زۆر پاڵپشتیى ئەو بابەتە دەکات، ئەویش لە پێناو پتەوکردنى بیرۆکەى بەرگرى لە ئێران لە دوورەوە؛ بەوەى پشتێنەى بەرگریى نزیک بە قووڵاییی وڵات نەبێـتەوە. تەنانەت سەرچاوەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەو پرۆسەیە: گواستنەوەى سەرکردایەتى یان کردنەوەى بارەگا، کە هەردوو بیرۆکەکە لە بەرژەوەندیى ئێرانە، بە سپۆنسەر و پاراستنى ئاسایشیی خودی ئێران دەبێ؛ ئێرانیش لەو بارەیەوە دڵنیاییی داوەتە حەماس.

هەڵوێستى لایەنە عێراقییەکان لەمەڕ بابەتەکە کۆدەنگ نییە

لەبەر ئەوەى حکوومەتى عێراق لەژێر دوو جۆر لە هەژمووندایە: هەڵوێستى نەرمە و بیرۆکەى کردنەوەى بارەگاى لا پەسەندە؛ بەڵام گواستنەوەى سەرکردایەتى بابەتێکی گەلێک ئاڵۆزە. حکوومەتى عێراقی لە لایەک تەنراوە بە ڕەوتە وەلائییە چەکدارەکانى سەر بە ئێران و ڕێژەیەکی زۆر لە ڕەوایەتیى حوکمى لەوانەوە وەرگرتووە؛ لە حکوومەتدان، لە پەرلەمانن، لە هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەتیشدان؛ کەواتە سوودانى بە هیچ شێوەیەک ناتوانێ دژیان بوەستێ. لە لایەکی تریشەوە حکوومەت بەئاشکرا و ڕاستەوخۆ لەژێر هەژموونى ئێراندایە و هەر لەلایەن ئەویشەوە ئاڕاستە دەکرێ؛ بیرۆکەکەیش لە بەرژەوەندیى ئێرانە. کەواتە هەڵوێستى حکوومەتى عێراقی سەبارەت بە بابەتەکە ئەرێنییە.

هەرچی پەیوەندیی بە لایەنە شیعییەکانەوە هەیە، ئەوانیش دوو گرووپن: ئەوانەى کە لە بەرەى بەرهەڵستکاری دژ بە ئیسرائیل و ئەمریکا پۆلێن کراون، بزوێنەرى بیرۆکەکەن و لایان پەسەندە. ئەوانى تر لەگەڵ پشتیوانیى حەماسن بەڵام نەک کردنەوەى بارەگا بۆیان لە عێراق، چونکە وا دەبینن کە قەیران و ناسەقامگیری لەگەڵ خۆیدا دەهێنێ و عێراق دەکاتە بەشێک لەو جەنگەی کە ئێستا لە غەززە هەیە. سوننەکان گەرچی خۆیان بە پشتیوانى ڕاستەقینەى حەماس و گەلی فەڵەستین دەزانن، بەڵام بە چاوی گومانەوە دەڕواننە بابەتەکە، چونکە پێیان وایە هاتن و کردنەوەى بارەگا، لە بەرژەوەندیى سوننە و حەماس نییە، ئەوەندەى لە بەرژەوەندیى شیعە و ئێرانە.

کورد لەو نێوەندەدا نیگەرانە، چونکە دڵنیایە لەوەى کە کردنەوەى بارەگاى حەماس لە بەغدا، عێراق دەکاتە بەشێک لەو هاوکێشە گرژ و ناسەقامگیرەى کە لە نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیلدایە؛ ئەوەندەى خزمەت بە پرۆژەى ئێران دەکات، تەنانەت ئەوەندە لە بەرژەوەندیى حەماسیشدا نییە. بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێک لە هیچ بەرپرسێکی هەرێمی کوردستانەوە لەو بارەیەوە ڕانەگەیەنراوە.

کەواتە تەنیا ئەوانەى کە بەدواى بابەتەکەوەن، تەنیا گرووپە پرۆکسییە شیعییەکانى سەر بە ئێرانن.

ئەگەر ئێران بەدواى بیرۆکەکەوە بێت، بەرژەوەندیى تێدا چییە؟

هەمووو سەرەداوەکان ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن کە ئێران لەپشت بیرۆکەکەوە وەستاوە، چونکە مەبەستیەتى کە:

  • لەبەردەم ڕای گشتیى جیهانی ئیسلامیدا ئەوە بسەلمێنێ کە تەنیا خۆى هەڵگرى دروشمی ڕاستەقینەى بەرهەڵستکارییە لە دژى دوژمنانى ئیسلام.
  • ئێران مەبەستیەتی کە بەرەى بەرهەڵستکارى لە دژى ئسرائیل و ئەمریکا فراوانتر بکات بە هاتنەناوەوەى حەماس بۆ بەرەى بەرهەڵستکار؛ ئەو کاتە لەبەردەم ڕای گشتیی ئیسلامی تەنیا مۆرکی شیعەگەریى پێوە نامێنێ.
  • هێڵی بەرگرى لە قووڵاییی ئێران و سەر سنوورەکانى دوور دەخاتەوە و شەڕ و پێکدادانەکان دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل بە گرووپە پرۆکسییەکانى دەکات. ئەمەیش تا ئێستا لەلایەن حەماسەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە کە دەبنە بەشێک لەو میحوەرە، بەڵام ئیسماعیل هەنییە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە 1/4/2022 بەم شێوەیە دوا:

ڕووداو: پێتان ناخۆش نییە ئێوەیش ناوتان بچێتە ناو ئەو “فەسائیلانەی” کە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا وەکووو “پرۆکسی”ى ئێران شەڕ دەکەن؟  ئیسماعیل هەنییە: نەخێر ئێمە لە فەڵەستین، جەنگمان لە دژی داگیرکاریی زایۆنیزمی ئیسرائیلە و لەگەڵ هیچ دەوڵەتێک نەچووینەتە سەنگەرەوە لە دژی دەوڵەتێکی دیکە. لە هیچ میحوەرێکدا نین لە دژی میحوەرێکی دیکەی ناوچەکە.

  • لە ڕێگەى هێزە پرۆکسییەکانییەوە دەتوانێ هەژموونى خۆى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست زیاتر بکات و ئەمریکا ناچار بکات لەگەڵیدا ڕێک بکەوێ و سزاکانى لەسەر هەڵبگرێ و جارێکی دی بگەڕێنەوە بۆ ڕێکكەوتننامەى ئەتۆمی، کە هەر گەڕانەوەیەک بۆ ڕێکكەوتننامە ئەتۆمییەکە لە ڕووى سزاکانەوە لە بەرژەوەنديى ئێرانە و هەڵوێستى دەوڵەتانى ڕۆژاواییش سەبارەت بە چۆنێتیی مامەڵەیان لەگەڵ ئێران پەرت دەکات، ئەویش لە بەرژەوەندیى ئێرانە.
  • ئێران لاى ڕۆشنە کە ئەمڕۆ بێت یان سبەى، پێکدادان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل ڕوو دەدات؛ سەرەداوەکانی هاوکێشەکەیش تا دێ ڕوونتر بەدەردەکەون. ئەوەیش لاى ئێران سەلمێنراوە کە ئەمریکا لە پارسەنگی سزاکان لە دژی، بێهیوا بووە و خەریکن هەنگاوی تر دەنێن، ئەویش لە ڕێگەى پەڕوباڵکردنى کۆمارى ئیسلامیی ئێرانەوە لە گرووپە پرۆکسییەکانى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست؛ ئەویش لە دوو بەرەى سەرەکییەوە دەست پێ دەکات: لوبنان بە لێدانی حزبوڵڵا و، عێراق بە دوورخستنەوە و کەمکردنەوەى هەژموونى ئێران بەسەرییەوە. ئەوەیش پێداچوونەوە و پلانی نوێی دەوێت بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەى پرۆسەى سیاسی لە عێراق. ئێران وا دەبینێ کە ئەمریکا دەستى بە هەنگاوەکانى کردووە لە دژى.
  • دەرکردنى کارتى گوشارى حەماس دەرهەق بە ئیسرائیل لە دەستى دەوڵەتانى کەنداو.

پێ دەچێ ئێران خۆى بۆ جەنگ ئامادە بکات؟

وەڵامەکە “بەڵێ”یە، بەڵام ئەو جەنگە نییە کە لەسەر ئاستى ئێران و ئەمریکا، یان ئیسرائیل و ئێران ڕوو دەدا، بەڵکوو جەنگەکە سنووردارە و ڕاستەوخۆ نییە لەگەڵ ئێران؛ لەپێشینەیان جەنگى حزبوڵڵا و ئیسرائیلە. ئەمریکا و دەوڵەتانى ئەوروپا گلۆپى سەوزیان بۆ جەنگێکی سنووردار بۆ ئیسرائیل لە دژى حزبوڵڵا هەڵکردووە و هەوڵی تەواویش دەدەن کە نەهێڵن ئێران یان گرووپە پرۆکسییەکانى سەر بە ئێران بخزێنە ناوى، تا ئەو جەنگە فراوانتر نەبێ و گرژییەکانى بەرەو ناوچەکانى تر هەڵنەکشێ. کەواتە ئەمریکا لەسەر دوو ئاست جەنگەکە بەڕێوە دەبات: لەسەر ئاستى لوبنان، لەسەر ئاستى عێراق. بەڵام لەم قۆناغەدا بە هیچ شێوەیەک بێجگە لە تەمێکردن دەست بۆ حووسییەکان نابەن. هێنانی حەماسیش بۆ عێراق تەنیا بۆ مەبەستى فراوانکردن و تۆکمەکردنى بەرەى بەرهەڵستکارییە دژ بە ئیسرائیل و ئەمریکا. سەرچاوەکان ئەوەیش دووپات دەکەنەوە کە هەمان بیرۆکە بۆ کردنەوەى بارەگا بۆ حووسییەکان لە عێراق هەیە؛ بەمەیش عێراق تەواو تێوە دەگلێ.

 

بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا جەنگی سنووردار دژ بە حزبوڵڵا چی دەگەیەنێ؟

کرۆکی جەنگەکە بۆ وەدەرنانى هێزەکانى حزبوڵڵایە لە باشوور و سەر سنوورەکانى ئیسرائیل تا دواى ڕووبارى لیتانی لە باشوورى لوبنان. ئەمەیش بیرۆکەیەکی ئاسایشی نەتەوەییی ئیسرائیلە هەر لە ساڵی 1948. ئیسرائیل ئامادەباشیی بۆ ئەو شەڕە کردووە و بە درێژاییی 10کم سنوورەکانى خۆى لەگەڵ لوبنان لە دانیشتووانى چۆڵ کردووە، کە ژمارەیان زیاترە لە 80 هەزار کەس. لە بەرى ئیسرائیل 5 فیرقەى سەربازی لە حاڵەتى ئامادەباشیدان لە بەرانبەر 6 کەتیبەى هێزەکانى حزبوڵڵا. ئەو ڕووبەرەى کە ئیسرائیل دەیەوێ بە هێزەکانى حزبوڵڵای چۆڵ بکات تا ڕووبارى لیتانی 30 کم بە قووڵاییی ناو لوبنان لە سنوورى ئیسرائیلەوە و درێژیەکەیشی زیاترە لە 40 کم. کەواتە ئیسرائیل مەبەستیەتى زیاتر لە 1300 کم دووجا لە باشوورى لوبنان لە چەکی هێزەکانى حزبوڵڵا داڕنێ، تا مەترسییەکانى ئاسایشی نەتەوەییی خۆى بەهێز بکات. لە شوێن چەکدارانى هێزەکانى حزبوڵڵا، سەربازی لوبنانى و فەڕەنسی لەو ناوچەیە جێگیر دەکرێن و لە بەرى ئیسرائیلیش هێزى ئەمریکی.

ئەو پلانەیش لەلایەن ئەمریکاوە داڕێژراوە بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى 1701ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەو مەبەستە. چەندان جار بۆ ئەو مەبەستە نوێنەرى سەرۆکی ئەمریکا، ئامۆس هوکشتاین، چۆتە لوبنان و ئیسرائیل، بەڵام لەلایەن حزبوڵڵا ڕەت کراوەتەوە؛ ئێستایش هیچ ڕێگەچارەیەک نەماوە بێجگە لە جەنگ. بەڵام جەنگەکە ئەم ئامانجە دیاریکراوانەى هەیە و جەنگێکی کراوە نییە، كە بریتین لە: زانینى تواناى حزبوڵڵا و لەناوبردنى، وەدەرنانى چەکدارانى حزبوڵڵا بۆ دواى سنوورى ڕووبارى لیتانى، بەکێشەکردنى حزبوڵڵا لەناو لوبنان بەوەى کە هۆکارى ناسەقامگیری و ئاشوب و وێرانکردنى وڵاتە (چونکە لەو جەنگەدا تەواوى ژێرخانى لوبنانیش دەکەوێتە بەر هێرش و مەترسی و بۆردوومان)، هاتنەناوەوەى هێزی نێودەوڵەتى، بەتایبەت فەڕەنسی، دەستێوەردانی نێودەوڵەتى بە مەبەستى چارەسەرکردنى قەیرانی لوبنان کە یەکێک لە مەرجەکانى داماڵینی چەک دەبێت لە حزبوڵڵا؛ بەو هەنگاوەیش هەژموونى ئێران لە ناوچەکە بەرەو لاوازى دەچێت.

هەرێمی کوردستان لە پەرچەکردارى ئەو جەنگە لەلایەن گرووپە وەلائییەکان دەکرێتە ئامانج، بەڵام وەک بەرەى جەنگ ئەگەر هاوسەنگى بپارێزێ، تێوە ناگلێ، چونکە ئەمریکا و دەوڵەتانى ئەوروپا لە هەوڵی ئەوەدا دەبن تەشەنە نەکات و بەر بە تێوەگلانی ئێران و گرووپە وەلائییەکانى دەگرن. بەڵام پێویستە هەرێم بەرژەوەندییەکانى ئێران لەبەرچاو بگرێ و لەگەڵ بەغداش لە پەیوەندیی باشدا بێ و بگاتە ڕێکكەوتن، تا ئەزموونى پێشوو دووبارە نەبێتەوە.

لە لایەکی ترەوە دەکرێ ئەو پرسیارە بکەین کە، ئایا ئەمریکا بەو بیرۆکەیە نیگەران نییە؟

بەپێچەوانەوە ئەمریکا لەو بارەیەوە سوودمەندە، چونکە:

  • گواستنەوەى سەرکردەکانى حەماس لە قەتەرەوە بۆ بەغدا، ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنى گوشارەکانى دەرهەق بە حەماس؛ بەوەى ئەگەر بە مەرجەکانى ڕازی نەبێ، لە قەتەر دەردەکرێ.
  • دەبێتە هۆى دوورکەوتنەوەى حەماس لە قووڵاییی پشتیوانیى دەوڵەتانى سوننى؛ چونکە ئەوکات حەماس وەک گرووپێکی پرۆکسیی سەر بە ئێران مامەڵەى لەگەڵ دەکرێ و هیچی تر و، لێدانیشى لە هەر شوێنێک بێت ئاسانتر دەبێت؛ بەتایبەت چۆن ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر گرووپێکی شیعی، هەر ئاوایش هێرش دەکاتە سەر بارەگاکانى حەماس لە عێراق.
  • هەر نزیکبوونەوەیەکی زیاتری حەماس و بوون بە گرووپێکی پرۆکسی بۆ ئێران، حەماس دەخاتە بەرەى دژ بەو دەوڵەتانەى کە لە ململانێی ڕاستەقینەدان دژ بە هەژموونى ئێران لە ناوچەکە، وەک: ئەمریکا، ئیسرائیل، تورکیا، دەوڵەتانى کەنداو و چەندان دەوڵەتى ترى ئیسلامی.

با پرسیارەکە نزیکتر بکەینەوە: ئایا ئەو گواستنەوەیە لە بەرژەوەندیى خودی حەماسە؟

بێ گومان نەخێر، چونکە هەر هاتنێکی حەماس بۆ عێراق لە بەرژەوەندیی ئێران تەواو دەبێ و تا دی زیاتر لە قووڵاییی جیهانی سوننە دوور دەکەوێتەوە و پشتیوانییەکانى کەم دەبنەوە؛ بگرە بەهۆى نزیکبوونەوەى لە ئێران دوژمنانیشی زێتر دەبن و ئەودەم لە ئێستا زیاتر گەمارۆى دەخرێتە سەر و جووڵە دیپلۆماسییەکانیشی نامێنن و کارئاسانییشی لەلایەن دەوڵەتانى ناوچەکەوە بۆ ناکرێ، چونکە وەک ڕەوتێکی وەلائیی سەر بە ئێران مامەڵەى لەگەڵ دەکرێ و هیچی تر. ئەمە بێجگە لەوەى کە گوزەران لە غەززە دووچارى تراژیدیا دەبێ، چونکە بە گواستنەوەى سەرکردەکانیان لە قەتەرەوە بۆ بەغدا، تەواوى کۆمەکییەکانیان بە گوشارى ئەمریکا لەلایەن قەتەرەوە لێ دەبڕدرێ؛ ئەو دەوڵەتەى کە هەر لە ساڵی 2016 تەواوى مووچەى فەرمانبەرانى غەززە لەلایەن ئەوەوە دابین دەکرێ، ئەمە سەرەڕاى ئەوەى کە حەماس دووچارى گۆشەگیری دەکات. ئەوان لە قەتەر دەتوانن بەناڕاستەوخۆیی لەگەڵ دونیاى ئیسلامی لە پەیوەندیدا بن، بەڵام بەهاتنیان بۆ عێراق ئەو شانسەیان کەمتر دەبێتەوە.

ئەگەر بیرۆکەکە جێبەجێ کرا، ئایا لێکەوتەکانى لەسەر عێراق چی دەبن؟

لە دواى حەماس، دەوڵەتى عێراقی ئەو لایەنەیە کە گەورەترین باج دەدات؛ هیچ سوودێکی دیپلۆماسی و سیاسی و فەرهەنگی و ئابوورى و سەربازیی چنگ ناکەوێ، چونکە پارسەنگەکەى بەم شێوەیەیە:

  • هەڵوێستى نیشتمانیى عێراقی بەرانبەر حەماس و پرسی فەڵەستین، پەرت دەکات. ئەو پەرتبوونەیش لە ئەرزی واقع کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە، بەتایبەت لەلایەن ئەو ڕەوتە پرۆکسییانەى کە پشتیوانى لە پرۆسەکە دەکەن.
  • زۆربوونى چالاکیی هەواڵگریی دەوڵەتان لە عێراق و تیرۆر؛ بەتایبەت هەواڵگریی دەوڵەتانی وەک ئەمریکا و ئیسرائیل و ئیران و تورکیا. ئەمەیش پێکدادانى هەواڵگریی لێ دەکەوێتەوە و وڵات دووچارى ناسەقامگیری دەکات.
  • کردنەوەى چەندان سەربازگەى ڕاهێنان بۆ حەماس لەلایەن ئێران و حکوومەتى عێراقەوە؛ ئەوەیش دەبێتە مایەى ئەوەى کە حەماس دەکاتە گرووپێکی پرۆکسیی ئێران و زۆر لە یەکتر نزیکتر دەبنەوە و ئەجێنداى ئێران بەسەر حەماسەوە هەژموون پەیدا دەکا. ئەو بەبارەگاکردنەیش حەماس وا لێ دەکات کە بەئاسانی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بەئامانج بگیرێ؛ ئەودەمیش پێشێلکردنى سەروەریى دەوڵەتى عێراقی لێ دەکەوێتەوە و هەمان ئەزموونى سووریا لێرە دووبارە دەبێتەوە و وڵات دەکاتە فەزایەکی کراوەى ململانێ و پێکدادان.
  • ئەو پرۆسەیە زیاتر عێراق لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و ناوچەیی گۆشەگیر دەکات؛ دووریش نییە عێراق بگێڕێتەوە بۆ ژێر بەندی حەوتەمى میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و ویسایەى نێودەوڵەتى.
  • حەماس لەلایەن زیاتر لە 70 دەوڵەتى ڕۆژاوایی، هەر لە ساڵی 2001وە، بزووتنەوەى حەماسیان وەک گرووپێکی تیرۆریستی ئەژمار کردووە، ئەو دەوڵەتانەیش کاریگەرن لەسەر ناوەندەکانى دروستکردنى بڕیارى نێودەوڵەتى، بە سێ دەوڵەتە خاوەن ڤیتۆکەیشەوە. بوونى حەماس لە عێراق، “ئەو وڵاتە دەخاتە ڕیزی ئەو دەوڵەتانەى کە پشتیوانیی تیرۆر دەکات”، ئەوەیش عێراق دووچارى چەندان جۆر لە گەمارۆى ئابوورى، سیاسی، دیبلۆماسی و سەربازیی دەکاتەوە.
  • قووڵکردنەوەى ناکۆکییەکانى نێوان عێراق و ئەمریکا و دەوڵەتانى ئەوروپی؛ چونکە بەو هەنگاوە عێراق زیاتر دەچێتە ناو میحوەرى بەرهەڵستکاریى دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل.
  • شانسەکانى سوودانى لە پشتیوانیی ئەمریکا و ئەو لایەنانەى عێراقی کە لەگەڵ بیرۆکەکە نین کەم دەکاتەوە؛ چونکە ئەو هەنگاوەى حکوومەتى عێراقی وا لە سوودانى دەکات کە گەمەیەکی مەترسیدار بکات و بەفەرمی عێراق لە میحوەرى بەرهەڵستکارى نزیکتر دەکاتەوە و عێراق دەبێتە گۆڕەپانی پاکتاوکردنى سیاسی.
  • هەنگاوەکان بۆ لەقاڵبدانى حکوومەتى عێراقی و کەسایەتییە سیاسییەکانى لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە ئەکتیڤتر دەکرێن؛ بۆ نموونە ئەو پرۆژەیەى کە لەلایەن سیناتۆرى ئەمریکى لە حزبى کۆماری، “مایک واڵتز”ەوە پێشکەش بە کۆنگرێس کراوە، کە تیایدا پۆلێنی سەرکردەکانى عێراق دەکات کە تا چەند بوونەتە میکانیزمێک بۆ هەژموونى ئێرانی لە عێراق، ئەویش لەسەر هەرسێ دەسەڵاتەکە؛ لەناویشیاندا دامەزراوەى دادوەری، بە سەرۆک و ئەندامەکانییەوە.
  • تێوەگلاندنى کورد و سوننە لە ململانێیەک کە تێیدا براوە نین و سوودیان پێ ناگەیەنێ لە عێراق؛ چونکە نیشتەجێکردنیان زیاتر دەکەوێتە ناوچەکانى سوننەنشین و ناوچە جێناکۆکەکان، بەتایبەت بارەگاکانى مەشق و ڕاهێنانى حەماس، تا لە کاتى هێرش و بۆردوومان زیاتر ناوچە سوننی و کوردییەکان دووچارى زەرەر ببن.

هەرچی پەیوەستە بە هەرێمی کوردستانەوە لەو بارەیەوە، دەکرێ بڵێین:

  • کاریگەرییە نەرێنییەکانى دژ بە هەرێم تەنیا لە دوو ڕووەوەیە: نیشتەجێکردنیان لە ناوچە جێناکۆکەکان و کردنەوەى بارەگاى مەشق و ڕاهێنان بۆیان و نیشتەجێکردنیان لەو ناوچانە کە دواتر گرفتى گۆڕینی دیمۆگرافیای لێ دەکەوێتەوە. لە لایەکی ترەوە ترس لەوە هەیە کە هەمان ئەزموونى موجاهیدینى خەلقی ئێران دژ بە کورد دووبارە ببێتەوە و لەلایەن ئێران و گرووپە پرۆکسییەکانییەوە ئاڕاستە بکرێن.
  • گوتارى سیاسیی هەرێمی کوردستان دەبێ بەو ئاڕاستەیە بێت کە کردنەوەى بارەگا بۆ حەماس، زیاتر لەوەى ئێستا عێراق دەکاتە بەشێک لەو ململانێ توندەى کە لە ناوچەکە هەیە و پەیوەندییەکانى وڵات لەگەڵ ئەمریکا و دەوڵەتانى ئەوروپی دووچارى قەیران دەکات، بەڵام زەرەرى بۆ ناو هەرێم بەدوور دەزانرێ. ئەگەر حکوومەتى عێراقیش سوورە لەسەر ئەوەى بارەگایان بۆ بکاتەوە، با بارەگاکە لە پایتەخت بێ و لەسەر بنەماى ڕێکكەوتنێکی سیاسی- نیشتمانی بێت، نەک هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتى گرووپە وەلائییەکانى سەر بە ئێران.
  • دەکرێ هەرێمی کوردستان لەو پرۆسەیە سوودمەند ببێ، چونکە پارسەنگەکەى ناسەقامگیری و چوونەناو میحوەرى بەرهەڵستکارییە لەلایەن عێراقەوە؛ ئەمەیش زیاتر کورد لە ئەمریکا و دەوڵەتانى ئەوروپا نزیکتر دەکاتەوە. بەڵام ئەوەى کە لێرە گرنگە ئەوەیە کە هەرێم دەبێ لەسەر ئاستى عێراق و دەوڵەتانى ناوچەکە و دونیا، هاوسەنگیی خۆى بپارێزێ.
  • لە کاتى هەڵگیرسانى جەنگ لە نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل، هەرێمی کوردستان پریشکی زۆرى بەرناکەوێ، تەنیا پەرچەکردار نەبێ؛ بەڵام نابێ بخزێ و تێوە بگلێ؛ دەبێ بێلایەن و هاوسەنگى بپارێزێ، چونکە ئەو جەنگە ئاماژەى سەوزى لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە بۆ ئیسرائیل هەڵکراوە، ئەویش بەو مەرجەى کە جەنگەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە سنووردار بێ و هەڵکشان تێیدا ڕوو نەدات. بەڵام لە بەرانبەردا ئێران مەبەستى هەڵکشانى هەیە تا حزبوڵڵا لە شکست قوتار بکات.



مافی مرۆڤ و مافی هاووڵاتی

قەرەنی قادری

ناسینی ماف، سەرەتای هەوڵدانە بۆ ژیان و ئازاد بیرکردنەوە، هەروەها دەستپێکیشە بۆ چڤاکێکی گەشەسەندوو. دەستەبەرکردنی مافەکان، گەشەی تاک و هەڵدانی کۆمەڵە. جڤاکێکی بەهێز، لە گرەوی تاکە بەهێز و وشیارەکانیدایە.

ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان سەبارەت بە ماف و ئەرکەکانیان، هەروەها پاراستن و بەرگریکردنیان لەلایەن حکوومەتەوە، پلەی ئاسایشی نەتەوەیی، کۆمەڵایەتی و تاک لە وڵاتدا بەرز و بەرزتر دەکاتەوە. هەردوو چەمکی “مافی مرۆڤ” و “مافی هاووڵاتی”یش، ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە مافی ژیان و ئازادییەکانەوە هەیە.

“مافی مرۆڤ” (Human rights)، کۆمەڵە مافێکن کە ژیانی مرۆڤایەتی دەگرنەوە؛ ئەمەیش ڕەنگ، چین، نەتەوە، ئایین و، تەنانەت بیر و هزریش ناناسێت و پانتاییی جیهانیشی داگیر کردووە. لە هزرە بنەڕەتییەکانی لیبراڵیزمدا، مافی ژیان و ئازادبوون، بە مافی سروشتی ئەژمار دەکرێن. حکوومەتەکان بەرپرسن لە دابینکردن و پاراستنی ئەو مافانە، هەروەها ئەرکی هاووڵاتیانیشە کە بەرگری لەو مافانە بکەن و پەرەیان پێ بدەن.

مافی دەربڕین و نووسین، خۆپیشاندان، خوێندن، مافی ژیان، مافی پۆشینی ئازادانەی جلوبەرگ و گەڵاڵەکردنی شێوازی ژیان، هەندێک لە مافە بنەڕەتی و سەرەتایییەکانی مافی مرۆڤن. بنەما سەرەکییەکانی مافی مرۆڤیش لەسەر ئه‌م چوار کۆڵەکەیه‌ بنیات نراوه‌: ١– “سەروەریی یاسا” (بەرامبەریی مرۆڤەکان لە بەردەم یاسا)دا، ٢– “سەروەریی عەقڵ و ئاوەز” (نەک ئایدیۆلۆژییەکان)، ٣– “مرۆڤتەوەری” (مرۆڤ سەرچاوەی دەسەڵاتە) و ٤گرنگی و دەوری تاک، کە لە دەنگی زۆرینەدا خۆی دەدۆزێتەوە، بەڵام “مافی کەمینە”یش پارێزراو دەبێت.

لەبەر ئەوە، مافی مرۆڤ ناوچەیی نییە و سنووربەزێنە، چونکە شتێک نییە بە ناوی مافی مرۆڤی ڕۆژاوایی، مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی، مافی مرۆڤی ئیسلامی، یان مافی مرۆڤی مەسیحی. لە جیهانی ئەمڕۆدا، ژیان و ئازادیی مرۆڤەکان، تەنانەت دیموکراسییش، بەپێی پێوەری مافی مرۆڤ هەڵدەسەنگێندرێن. هەندێک لە توێژەرانی مافی مرۆڤ دەڵێن: “بەیاننامەی جیهانیی مافی مرۆڤ باس لە مافی مرۆڤ دەکات، نەک لە به‌هاکان.

مافی مرۆڤ گەرچی جیهانییە و سنوور ناناسێت، بەڵام دەکرێت و پێویستە لە چوارچێوەیەکی نەتەوەییشدا ڕەچاو بکرێت و، هەم هاووڵاتیان فێری مافەکانی مرۆڤ بن و هەمیش دامەزراوەکانی حکوومەت ڕابهێندرێن، کە بەرگری لەو مافانە بکەن.

“مافی هاووڵاتێتی” (Citizenship rights کۆمەڵە مافێکن کە لە چوارچێوەی جوگرافیایەکی سیاسیدا لێک دەدرێنەوە و، هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەیش بە گوێرەی یاسا دەبنە خاوەنی مافی وەکوو: مافی ژیان، کارکردن، ڕادەربڕین، خوێندن، مافی ژنان، زمان، بەشداری لە پرۆسەی سیاسی، گەشەی تاک و گرووپ- کە لە چوارچێوەی مافە مەدەنی، سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا جێگەیان دەبێتەوە. کۆمەڵناسان لەو بوارەدا، بەردەوام باس لە دەستووری گشتیی وڵاتان دەکەن. لە جیهانی سەردەمدا، ناکرێ باس لە دەستوورێکی گشتیی عەقڵانی و دیموکراتیک بکرێت، بەڵام باسی بنەماکانی مافی مرۆڤی تێدا نەکرێت. گەرچی وێکچوون لەو دوو چەمکە (مافی مرۆڤ و مافی هاووڵاتی)دا گەلێک زۆرە، بەڵام بواری کاری مافی هاووڵاتی، دەوڵەتێکی دیاریکراو دەگرێتەوە.

دەستووری گشتیی وڵاتێک، گرێبەستێکە لە نێوان دەوڵەت و هاووڵاتیی وڵاتێکی دیاریکراودا، کە بەپێی یاساکانی وڵات ڕێک دەخرێت. مافی هاووڵاتێتی، باسی سەرەکیی سیستەمی حوکمڕانییە و پەیوەندیی بە هاووڵاتیان و دەستووری گشتییەوە هەیە، بەڵام مافی مرۆڤ، ڕەهەندی جیهانیی هەیە و تەنانەت دەوری “سەیوانەی یاساکان” لە یەکە نەتەوەیییەکانیشدا دەگێڕێت. کۆچبەران لە وڵاتانی پەنابەروەرگر، هەر لە سەرەتادا لە هەندێک مافی هاووڵاتێتی بێبەشن (ناتوانن لە دەنگدانەکاندا بەشداری بکەن)، بەڵام لە چوارچێوەی مافی مرۆڤدا ژیان بەسەر دەبەن.

شارەزابوونی هاووڵاتیان (تاک) بە ماف و ئەرکەکانیان، کە دەبێ ئەوانیش بەیاسایی بکرێن و یاسا پارێزگارییان لێ بکات، هەم کەسایەتیی تاک دەستەبەر دەکات، هەمیش بنەمای چڤاکێکی دیموکراتیک، ڕۆ دەنێت. ئەمە یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی حكوومەتی یاسا و سەروەریی یاسا. بۆ گەیشتن بەمەیش، دەبێ حکوومەت و دامەزراوەکانی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ئامرازی ڕاگەیاندنی گشتی، ڕۆڵی سەرەکی ببینن.

هاووڵاتیانی خاوەن مافی یاسایی، کە پەیڕەوی لە یاسایش دەکەن، بناغەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و عەقڵانین کە تێیدا کێشە و گرفتەکان بە ڕێگەیەکی هێمنانە چارەسەر دەکرێن، هەروەها مەودای نێوان هاووڵاتیان و دەسەڵاتیش کەمتر و کەمتر دەبێتەوە و، ئاسایشی نەتەوەییی وڵاتیش بەهێزتر و بەرزتر دەبێتەوە.

ئازادی و یاسا، لە بنەماکانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتین، کە دەگەڕێتەوە بۆ هەردوو واتای مافی مرۆڤ و مافی هاووڵاتی. هاوسەنگی لە نێوان ئازادی و یاسادا، لە کارە هەرە گرنگەکانە و، ئەوەیش ئەرکی حکوومەتەکانە کە هاوسەنگییەکی عەقڵانی لە نێوان ئەو دوو چەمکەدا چێ بکەن.

بۆ ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت بەپلانەوە لەو بوارەدا هەنگاو هەڵێنێت، پێویستە هەر لە سەرەتادا زانیاری سەبارەت بە مافی مرۆڤ و بەیاننامەی جیهانیی مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی سیستە‌ماتیک و بەرفراوان بڵاو بکاتەوە و کاری بۆ بکات، هەروەها کارمەندانی دامودەزگە حکوومییەکانیشی (لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بگرە تا دەگاتە کارمەندانی ئاسایی) ڕابهێنێت کە بەرگری لە مافی هاووڵاتیان  و مافی مرۆڤ بکەن.

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، ئامرازی ڕاگەیاندنی گشتی بە گشت لقەکانییەوە، کۆڕ و کۆمەڵی ڕۆشنبیری و ئەکادیمی، هەروەها دامودەزگە هزرییەکان، دەتوانن ڕۆڵی گەلێک جددی لە ناسینی ماف لە هەرێمی کوردستاندا بگێڕن.

هاوسەنگی لە نێوان “یاسا” و “ئازادی”دا لە ئەرکە هەرە قورسەکانی حکوومەتە، چونکە “یاسا” بەبێ “ئازادی”، چڤاک دەخنکێنێت و، “ئازادی”یش بەبێ “یاسا”، کۆمەڵ بەرەو هەڵدێر دەبات؛ بۆیە ئەم دووانە (یاسا و ئازادی) دووانەن و پێكەوە مانا دەدەن!

 

سەرچاوەکان:

https://fa.amnesty.org/

https://ir.voanews.com

https://www.sida.se




هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و بەڵێنی گۆڕانکاریی گەورە لە بریتانیا:

سەرۆکی حزبی کرێکارانی بریتانیا و سەرۆکوەزیرانی نوێی بریتانیا کێیە؟

ئامادەکردن و وەرگێڕانی پێنووس

لە ڕێکەوتی ٤ی تەممووزی 2024، زیاتر لە 46 ملیۆن کەس لە ئینگلاند، سکۆتلاند، وێڵز و ئایرلاندی باکوور مافی دەنگدانیان هەبوو بۆ ئەوەی 650 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی شانشینی یەکگرتووی بریتانیا بۆ پێنج ساڵی دیکە هەڵبژێرن. بۆ پێکهێنانی حکوومەت حزب و هاوپەیمانێتییەکان پێویستیان بە 326 کورسیی پەرلەمانی هەیە. هەرچەندە حزبی کار زۆر لەوە زیاتری هێناوە. حزبی پارێزگاران کە پێشتر بەهۆی قەیرانەکانی پەیوەست بە تێچووی ژیان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان و زنجیرەیەک ئابرووچوون، جێگەی خۆیان لەناو دەنگدەرەکانیان لەدەست دابوو، تەنیا بەو هەوڵە ڕازی بوون کە تا دەتوانن قەبارەی زۆرینەی حزبی کرێکاران لە پەرلەمان کەم بکەنەوە.

  • ئەنجامی هەڵبژاردن و دەنگی حزبەکان

ئەنجومەنی نوێنەرانی بریتانیا (House of Commons) لە ٦٥٠ ئەندام پێک دێت و هەر یەکەیان لەلایەن بازنەیەکی هەڵبژاردنەوە هەڵدەبژێردرێن کە ژمارەی دانیشتووانیان نزیکەی یەکسانە. شانشینی یەکگرتوو، سیستەمی دەنگدانی “هەڵبژاردنی یەکەم” بەکار دەهێنێت؛ واتە هەر کاندیدێک زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت، تەنانەت ئەگەر نەیتوانی زۆرینەی دەنگی ٥٠+١ دەنگ بەدەست بهێنێت، ڕاستەوخۆ لە بازنەی هەڵبژاردنەکەیەوە دەبێتە ئەندامی پەرلەمان. هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن تەنیا دەتوانێت یەک کورسیی پەرلەمانی هەبێت. سیستەمی دەنگدان لە بریتانیا، جیاوازە لە سیستەمی نوێنەرایەتیی “ڕێژەیی” کە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بەکاری دەهێنن. لە فەڕەنسا ئەو بازنانەی هەڵبژاردن کە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا زۆرینەی دەنگ (٥٠+١) بە هیچ کام لە کاندیدەکان نەدەن، دەچن بۆ خولی دووەمی دەنگدان، کە ئەمساڵ خولی یەکەم لە ٣٠ی حوزەیران و خولی دووەم لە ٧ی تەممووز بەڕێوە دەچێت. لە سیستەمی دەنگدانی “ڕێژەیی” لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپادا، کورسییەکانی پەرلەمان بە ڕێژەی دەنگی لایەنەکان بەسەر هەر لایەنێکدا دابەش دەکرێن.

بە شێوەیەکی گشتی، ئەنجومەنی نوێنەران کە سەرۆکوەزیرانی داهاتوو هەڵدەبژێرێت و بەپێی داب و نەریتی، پاشا سەرۆکی گەورەترین حزب بۆ پێکهێنانی حکوومەت بانگهێشت دەکات. بەڵام پێش ئەوە، دەبێت سەرۆکوەزیرانی داهاتوو پشتیوانیی زۆرینەی نوێنەرانی هەبێت؛ ئەمەیش ئەگەر حزبەکەی زۆرینەی گشتیی بەدەست هێنابێت یان هاوپەیمانیی لەگەڵ حزبەکانی تر پێک هێنابێت. هەروەها زۆرینەی گشتی لە ڕووی تەکنیکییەوە پێویستی بە ٣٢٦ پەرلەمانتار هەیە (نیوەی کۆی کورسییەکان لەگەڵ یەک)، بەڵام ژمارەیەکی کەم لە پەرلەمانتاران – لەنێویاندا سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی، لەگەڵ ئەندامانی حزبی شین فن (Sinn Fein)- بەزۆری دەنگ نادەن. سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی، بۆ پاراستنی بێلایەنیی خۆیان، خۆیان لە دەنگدان بەدوور دەگرن؛ ئەندامانی حزبی شین فن (Sinn Fein)ی ئێرلەندییش خۆیان لە وەرگرتنی کورسییەکانیان بەدوور دەگرن وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دەسەڵاتی بریتانیا لە ئایرلاندی باکوور. ئەمەیش بەو مانایەیە کە زۆرینە بە کەمێک کەمتر لە ٥٠%ی کورسییەکان دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت.

لایەنە سەرەکییە سیاسییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکان کامانە بوون؟

١- حزبی کۆنسێرڤاتیڤ یان پارێزگاران (Conservative Party) بە سەرۆکایەتیی ڕیشی سوناک (Rishi Sunak) تەمەن 44 ساڵ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بریتانیا، کە بووە یەکەم سەرۆکوەزیرانی بریتانیا بەڕەچەڵەک ئاسیایی. ئەم حزبە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا ٣٦٥ کورسیی بەدەست هێنابوو.

٢- حزبی کرێکاران (Labour Party) بە سەرۆکایەتیی کیەر ستارمر (Keir Starmer)ی تەمەن ٦١ ساڵ، سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و پیشە پارێزەر؛ ئەم حزبە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا ٢٠٢ کورسیی بەدەست هێنابوو.

 ٣- حزبی “لیبراڵ دیموکرات” ( Liberal Party ) لەلایەن ئێد دەیڤی (Ed Davey) تەمەن 58 ساڵەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، کە لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2015 خولێک وەک وەزیری وزە و گۆڕانی کەشوهەوا لە حکوومەتی هاوپەیمانیی حزبی پارێزگاران و لیبراڵ دیموکراتەکاندا بووە. ئەم حزبە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا ١١ کورسی بەدەست هێنابوو.

٤- حزبی “چاکسازیی بریتانیا” (Reform UK ) بە سەرۆکایەتیی نایجل فەراج (nigel farage)ی تەمەن ٦٠ ساڵ، لایەنگری برێگزیت. ئەم حزبە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا هیچ نوێنەرێکی نەبوو، بەڵام سەرەڕای ئەمەیش جێگری پێشووی حزبی پارێزگاران بە ناوی لی ئەندەرسۆن، دوای ئەوەی ئەمساڵ لە حزبی پارێزگاران دوور خرایەوە، پەیوەندیی بەم حزبەوە کرد و لە ڕاستیدا کورسییەکی بە ناوی ئەو حزبە تۆمار کرد .

٥- حزبی نیشتمانیی سکۆتلاند ( Scottish National Party) لەلایەن جۆن سوینی (John Swinney) تەمەن ٦٠ ساڵەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، کە بەم دوایییە لە مانگی ئایاردا وەک حەوتەمین وەزیری یەکەمی سکۆتلاند هەڵبژێردرا. ئەم حزبە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا ٤٨ کورسیی بەدەست هێناوە.

٦- حزبی سەوز (Green Party of England and Wales) کە خاتوو کارلا دێنیەر (Carla Denyer) و ئادریان ڕامسی (Adrian Ramsay) بەهاوبەشی سەرۆکایەتیی دەكەن. ئەم حزبە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا ١ کورسیی بەدەست هێنابوو.

بۆچی ڕیشی سوناک پێی باش بوو هەڵبژاردن لەم ڕێكەوتەدا ئەنجام بدرێت؟

هەڵبژاردنی گشتی لە بریتانیا، دەبێت بە ماوەی کەمتر لە پێنج ساڵ ئەنجام بدرێت. دوایین هەڵبژاردنی گشتی لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019 ئەنجام درا؛ واتە ڕیشی سوناک تا مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەرفەتی هەبوو.

ڕەنگە یەکێک لە هۆکارەکانی ڕازیبوونی ڕیشی سوناک بە هەڵبژاردنی پێشوەختە (لە نێوان هۆکارەکانی دیکەی وەک ئابووریدا) ئەوە بووبێت کە حکوومەتی پارێزگاران نەیانتوانی ڕێگری لە لێشاوی ژمارەیەکی پێوانەییی کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناڵی ئینگلیزییەوە بكات. دوای 14 ساڵ لە دەسەڵاتی پارتی پارێزگاران، لەم هەڵبژاردنەدا پارتی کرێکاران بە سەرۆکایەتیی ستامەر توانیی سەرۆکایەتیی حکوومەت بگرێتە دەست. ئەنجامەکان دەریان خست کە پارتە چەپە ناوەڕاستەکەی ستامەر (کرێکاران) ٤١٢ کورسی بەدەست هێنا، هەرچەندە بە بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٧ کە تۆنی بلێر توانیی دوای ١٨ ساڵ کۆتایی بە دەسەڵاتی پارتی  پارێزگاران بهێنێت، ژمارەی کورسییەکان کەمترە، چونکە بلێر ئەو کات توانیی ٤١٨ کورسی بباتەوە.

جێگەی ئاماژەیە کە ڕێژەی بەشداری لە دوایین هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩دا دابەزیبوو بۆ ٦٧.٣%، کە لە ساڵی ٢٠١٧دا ٦٨.٨% بوو. هەروەها لە ساڵی 1997 ڕێژەی بەشداریکردن بە ڕێژەی 71.4% بوو، هەرچەندە هێشتا لە هەڵبژاردنی پێشووی ساڵی 1992 کەمتر بوو، کە ڕێژەی بەشداریکردن لەسەدا 77.7 بوو.

لەم هەڵبژاردنەدا حزبە سیاسییەکانی شانشینی یەکگرتووی بریتانیا توانییان کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران (٦٥٠ کورسی) بەم شێوەیە دەستەبەر بکەن:

 حزبی کار (ئۆپۆزیسیۆن): 412 کورسی (63%). بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 210 کورسیی زیاد کردووە. حزبی پارێزگاران (حوکمڕان): 121 کورسی؛ بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو ٢٤٩ کورسیی لەدەست داوە و ئەم ئەنجامە لاوازترین ئەدای هەڵبژاردن لە مێژووی ئەم حزبەدا لە دوو سەد ساڵی ڕابردوودا نیشان دەدات. لیبراڵ دیموکراتەکان: 71 کورسی؛ بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 63 کورسیی زیاد کردووە. حزبی نیشمانیی سکۆتلاند: 9 کورسی؛ بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 38 کورسیی لەدەست داوە. سەوزەکان: 4 کورسی؛ بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو سێ کورسیی زیاد کردووە. ئەوانی دیکە: 31 کورسی؛ بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 13 کورسییان زیاد کردووە.

کیەر ستارمر، سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوی بریتانیا، كێیه‌؟

کیەر ستارمر، پارێزەری تەمەن ٦١ ساڵ و سەرۆکی حزبی کرێکارانی بریتانیا، سەرۆکوەزیرانی نوێی بریتانیایە، دوای ئەوەی حزبەکەی زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی شانشینی یەکگرتووی بریتانیا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بەدەست هێنا و کۆتاییی بە ١٤ ساڵ کۆنترۆڵی پارێزگاران هێنا لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن.

ستامەر پارێزەری مافی مرۆڤە، لە ساڵی ١٩٦٢ لە لەندەن لەدایک بووە. کیەر ستامەر لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا پەیوەندیی بە باڵی گەنجانی ناوچەییی حزبی کرێکاران کرد. لە سەردەمێکدا سەرنووسەری گۆڤارێکی چەپی توندڕەو بووە بە ناوی ئەڵتەرناتیڤەکانی سۆسیالیستی. یەکەم ئەندامی خێزانەکەی بوو کە چووە زانکۆ. لە زانکۆکانی لیدز و ئۆکسفۆرد یاسای خوێندووە و دواتر وەک پارێزەری مافەکانی مرۆڤ دەستی بە کارکردن کردووە. لەم ماوەی کارکردنەدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لە وڵاتانی کاریبی و کیشوەری ئەفریقا کاری کردووە. لە دۆسیەیەکی بەناوبانگی ساڵانی نەوەدەکاندا، بووە پارێزەری دوو چالاکوانی ژینگە کە لەلایەن زنجیرە چێشتخانەکانی ماکدۆناڵدزەوە بە تۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵایان لەسەر تۆمار کرابوو.

لە ساڵی ٢٠٠٨دا کیەر ستامەر وەک بەڕێوەبەری داواکاری گشتی و سەرۆکی دەزگەی داواکاری گشتیی شاهانە دەستنیشان کرا و، بووە بەرزترین داواکاری گشتی لە ئینگلتەرا و وێڵز. تا ساڵی ٢٠١٣ لەم پۆستەدا مایەوە و لە ساڵی ٢٠١٤ نازناوی سێر (Sir)ی پێ درا.

ستامەر لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا چەندان جار جەختی لەسەر بنەچەی خۆی کردووەتەوە وەک ئەندامێکی خێزانێکی چینی کرێکاری بریتانی؛ چەندان جار لە دیبەیتە تەلەڤزیۆنییەکان باسی لەوە کردووە کە باوکی ئامێرساز بووە و دایکی پەرستار بووە. ستامەر لە ساڵی ٢٠٠٧ هاوسەرگیریی لەگەڵ ڤیکتۆریا کردووە و خاوەنی دوو منداڵن. باوکی ڤیکتۆریا جووە و منداڵەکانی بە فێرکارییەکانی ئایینی جوولەکە پەروەردە کردووە. ڤیکتۆریا پێشتر پارێزەر بووە و ئێستا لە بەشی تەندروستیی پیشەیی لە خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی بریتانیا کار دەکات. خێزانی ستامەر لەگەڵ کچ و کوڕەکەیان لە باکووری ڕۆژاوای لەندەن لە خانوویەکدا دەژین کە بەهای یەک ملیۆن و ٧٥٠ هەزار پاوەندە.

ستامەر لە ساڵی ٢٠١٥ توانیی لە بازنەی هەڵبژاردنی کامدن لە باکووری لەندەن (Camden) ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و لە ساڵی ٢٠١٩دا جارێکی دیکە نزیکەی ٦٥%ی دەنگەکانی ئەم بازنەیەی بەدەست هێنایەوە. ستامەر لە ساڵی ٢٠٢٠دا دوای شکستە زۆرەکانی حزبی کرێکاران لە هەڵبژاردنەکاندا، کە بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی جێرمی کۆربین وەک سەرۆکی ئەم حزبە، وەک سەرۆکی حزبەکە هەڵبژێردرا. لە کاتی هەڵبژاردنی ناوخۆی حزبەکاندا زیاتر لە ٥٦٪ی دەنگەکانی بۆ ئەم پۆستە بەدەست هێناوە؛ لە کاتێکدا دوو کاندیدی دیکەیش کێبڕکێیان لەسەر ئەم پۆستە دەکرد؛ لەنێویاندا لیزا ناندی کە وەزیری دەرەوەی حکوومەتی سێبەر بوو.

کیەر ستامەر بە بەرنامەیەکی هەڵبژاردنی چەپگەرایانە کە بەنیشتمانیکردنی کۆمپانیاکانی وزە و ئاو و خوێندنی بێبەرامبەر بۆ خوێندکارانی لەخۆ گرتبوو، سەرکردایەتیی حزبی کرێکارانی بەدەست هێنا. لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جێرمی کۆربیندا حزبی کرێکاران دابەش بوو بەسەر دوو بەشی چەپ و میانڕەوەکان. بەڵام کیەر ستامەر وتی، دەیەوێت حزبەکە یەک بخات بەڵام دەیەوێت “ڕادیکالیزم”ی “کۆربین”یش بپارێزێت. هۆشداریشی دا لەوەی، نابێت “زۆر بەرەو ناوەڕاست بچین.” لەو کاتەوە کیەر ستامەر جێرمی، کۆربینی لە حزبی کرێکاران دوور خستەوە (ئەندامێتیی هەڵپەسارد) بەهۆی گرژییەکان سەبارەت بە دژەجوولەکەگەرایی کە لە سەردەمی سەرکردایەتیی کۆربیندا سەریان هەڵدا.

لە ئێستادا کیەر ستامەر وازی لە پلانەکانی پێشووی هێناوە بۆ بەنیشتمانیکردنی کۆمپانیاکانی وزە و ئاو، بەڵام بەڵێنی داوە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا نزیکەی هەموو خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەر لەژێر کۆمپانیایەکی نوێدا بە ناوی Great British Rail بەنیشتمانی بکات. هەروەها کیەر ستارمەر وازی لە بەڵێنەکەی پێشووی هێناوە کە کرێی خوێندنی خوێندکارانی کۆلێژ هەڵبوەشێنێتەوە و، دەڵێت حکوومەت توانای ئەوەی نییە. لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ بە “بی بی سی”ی ڕاگەیاندووە: “پێ دەچێت ئەو پابەندبوونە لا ببەین، چونکە خۆمان لە دۆخێکی داراییی جیاوازدا دەبینینەوە.” بەڵام ستامەر دەڵێت حزبی کرێکاران، باجی زیادە لەسەر تێچووی قوتابخانە ئەهلییەکانی بریتانیا دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 هەرچەندە ستامەر کەسێکی ڕووەکخۆرە و  خۆی وەکوو کەسێکی سۆسیالیست وەسف دەکات، بەڵام زۆرێک لە چەپەکان بە ڕاستڕەوی تۆمەتباری دەکەن. لە هەڵمەتەکەیدا باسی لە “10 بەڵێن” کردووە، کە گرنگترینیان بریتین لە پێداچوونەوە بە فرۆشتنی چەک و سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر دەوڵەمەندەکاندا.

  • ستامەر و یەکێتیی ئەوروپا

ستامەر لە پرسەکانی پەیوەست بە یەکێتیی ئەوروپادا چالاکانە ئامادە بووە و تەنانەت لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٠ وەک وتەبێژی کۆربین لەسەر پرسی “برێگزیت” کاری کردووە؛ واتە ئەو قۆناغەی کە کاردانەوە سیاسییەکان بەرامبەر بە ئەنجامی ڕیفراندۆمی یەکلاکەرەوەی برێگزیت (کە لە ساڵی ٢٠١٦دا ڕووی دا) هێشتا لە لووتکەدا بوون. ستامەر کە داکۆکیی لە مانەوە لە یەکێتیی ئەوروپا دەکرد؛ تەنانەت گوشاری خستە سەر حکوومەتی ئەو کاتەی بریتانیا کە یان ستراتیژییەکی وردتر بۆ قۆناغی دوای دەرچوون بخاتە ڕوو، یان بیر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمێکی دیکە لەسەر ئەو بابەتە بکاتەوە. هەرچەندە لەو پلانەی ئێستا پێشکەشی کردووە هیچ باسێک لە گەڕانەوە بۆ بازاڕی یەکپارچەی یەکێتیی ئەوروپا یان یەکێتیی گومرگی نەکراوە، بەڵام ناوبراو ڕای گەیاندووە کە حەز دەکات کێشەکانی ناو ڕێککەوتنی “برێگزیت” چارەسەر بکات کە لە سەردەمی “بۆریس جۆنسۆن”دا خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

  • ڕەخنەگرانی ستامەر

زۆر جار لەلایەن ڕەخنەگرانییەوە گاڵتە بە کیەر ستامەر دەکرێت کە کەسێکی وشک و بێڕۆحە. بەڵام ستامەر حەز دەکات خۆی وەک کەسێک نیشان بدات کە پابەندە بە یاسا و ڕێساکانەوە؛ تا ئەو ڕاددەیەی یەکێک لە هاوکارەکانی ناوی لێ نا “جەنابی ڕێسا”. تەنیا جارێک لەگەڵ یاسادا تووشی کێشە بووە. لە گەنجیدا بەهۆی فرۆشتنی ئایسکرێم بەبێ مۆڵەت لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا. ئایسکرێمەکان دەستیان بەسەردا گیرا و هیچ ڕێوشوێنێکی دیکە نەگیرایە بەر. لە چاوپێکەوتنەکاندا زانیارییەکی کەم لەسەر کەسایەتیی خۆی دەدات، بەڵام دان بەوەدا دەنێت کە ڕۆحی کێبڕکێی هەیە. لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی وتی: ڕقم لە دۆڕاندنە. “هەندێک کەس دەڵێن بەشداریکردن گرنگە، بەڵام من لەو کەسانە نیم.”

ئێستا یەکێک لە گەورەترین ڕەخنەگرانی ستامەر، سەندیکاکان و چالاکوانانی ژینگەن، کە ڕەخنەیان لە پاشەکشەی ئەم دوایییەی گرتووە لە بەڵێنەکەی بۆ دابینکردنی بوودجە بۆ وەبەرهێنانی سەوز بە بڕی ٣٥ ملیار یۆرۆ لە ساڵێکدا. بەڵام ستامەر دەڵێت پێویست بوو هاوسەنگی لە خەرجییەکاندا هەبێت. ئەمەیش پاش ئەوە هات کە حزبی کرێکاران لە بەڵێنەکەی، کە تا ساڵی ٢٠٢١ ساڵانە ٢٨ ملیار پاوەند (٣٥ ملیار دۆلار) بۆ پڕۆژەکانی وزەی سەوز خەرج بکات، پاشگەز بووەوە، بەڵام ستامەر دەڵێت پابەند دەبێت بە بەڵێنەکانی وەک دروستکردنی وێستگەی بای دەریایی و پەرەپێدانی کارگەی پاتری بۆ ئۆتۆمبێلە کارەبایییەکان. کیەر ستارمەر لەم دوایییانەدا بەڵێنی دا کە لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی نوێ بە ناوی جی بی ئینێرجی، ٨ ملیار پاوەند وەبەرهێنان لە وزەی سەوزدا بکات. هەروەها گوتوویشیەتی کە تا ساڵی ٢٠٣٠ بەتەواوی بەکارهێنانی سووتەمەنیی بەردین لە بەرهەمهێنانی کارەبای بریتانیا کۆتاییی پێ دێنێت. بەڵام زۆرێک لە شارەزایان پێیان وایە کە ئەم کارە ناکرێ.

هەروەها ستامەر لەناو حزبەکەیدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە؛ چونکە تا ئێستا نەیتوانیوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ باڵی چەپی حزبەکەی چاک بکاتەوە، بەتایبەتی دوای دوورخستنەوەی جێرمی کۆربین لەسەر تۆمەتی دژەجوولەکەبوون. لەم هەڵبژاردنەدا جێرمی کۆربینیش وەک کاندیدێکی سەربەخۆ لە کێبڕکێ لەگەڵ حزبی کرێکاران لە یەکێک لە بازنەکانی هەڵبژاردنی لەندەن کاندید کرا.

پێشبینی دەکرێت بەو زۆرینە بەهێزەی کە حزبی کرێکاران لەم هەڵبژاردنەدا بەدەستی هێنا دوای دوو شکستی یەک لە دوای یەک لە سەردەمی سەرکردایەتیی جێرمی کۆربیندا، ستامەر بەئاسانی بتوانێت ڕووبەڕووی ڕەخنە ببێتەوە؛ لەنێویاندا ڕەخنەکانی ڕەخنەگرێکی دێرین وەک کۆربین.

هاتنی حزبی کرێکاران چ جیاوازییەک بۆ کۆچبەران دروست دەکات؟

زۆر جار سیاسەتمەدارانی بریتانیا پرسی کۆچبەری بەکار دەهێنن وەک چەکێک لە دژی ڕکابەرەکانیان بۆ بەدەستهێنانی دەنگ بۆ خۆیان. حزبی پارێزگاران کە لەم ساڵانەدا بە بەڵێنی کەمکردنەوەی کۆچبەری، سیاسەتی دەرچوونی بریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا (برێگزیت)ی سەرکردایەتی دەکرد، نەیتوانی بەتەواوی ئامانجەکەی بەدی بهێنێت.

ڕێژەی کۆچ لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە ڕێژەی ١٠% دابەزیوە و گەیشتووەتە ٦٨٥ هەزار کەس بە بەراورد بە ساڵی پێشوو، بەڵام لە سەرووی تێکڕای مێژوویەوە ماوەتەوە. زۆربەی ئەم کۆچبەرانە بۆ کار یان خوێندن گەشتیان بۆ بریتانیا کردووە، بەڵام نزیکەی ٣٠ هەزار کۆچبەر و پەنابەری نایاسایی، ساڵی ڕابردوو بە کەشتی و لە ڕێگەی فەڕەنساوە لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە بەرەو بریتانیا ڕێگەیان گرتە بەر. سەرۆکوەزیرانی پێشووی بریتانیا لە حزبی پارێزگاران، وەک دەیڤید کامیرۆن و تێریزا مەی، بەڵێنیان دابوو کە  ژمارەی کۆچبەر بە ڕێژەی دەیان هەزار کەس کەم بکەنەوە، کە ئەم ئامانجە هەرگیز بەدی نەهات.

لە بەرامبەردا حزبی کرێکاران بەڵێنی داوە پلانە مشتومڕاوییەکەی پارێزگاران بۆ ڕاگواستنەوەی پەنابەران و کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ڕواندا پێچەوانە بکاتەوە. بێ گومان بەهۆی ناڕەزایەتیی یاسایی و نیگەرانییە مرۆیییەکان، تا ئێستا هیچ گەشتێک بۆ ڕواندا نەکراوە. هەرچەندە سوناک و ستامەر هەردووکیان وتوویانە کە دەیانەوێت ڕێژەی گشتیی کۆچ کەم بکەنەوە – لەنێویاندا کۆچی یاسایی – بەڵام ڕێبازی جیاوازیان هەبوو بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.

دکتۆر بێن بریندڵ لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ یۆرۆنیوز جیاوازییەکانی ڕێبازی حزبی کرێکاران و حزبی پارێزگارانی بەرامبەر بە شەپۆلی کۆچبەران ڕوون کردەوە و وتی: حزبی پارێزگاران هەوڵ دەدەن دابینکردنی ڤیزە  بە دانانی سنوورێکی ساڵانە بۆ ژمارەی ڤیزەی کار و خێزانی، کە ساڵانە دەتوانرێت پێیان بدرێت، سنووردار بکەنەوە. لە بەرامبەردا، لە بری ئەوە حزبی کرێکاران زیاتر لەسەر سنووردارکردنی خواست لەسەر ڤیزە هەوڵی کەمکردنەوەی کۆچبەران دەدات. حزبی کرێکاران پلانی هەیە خاوەنکارەکان و ئەو کەرتانەی کە زۆر جار داوای ڤیزەی دامەزراندن دەکەن، پابەند بکات بە دابینکردنی بەرنامەی ڕاهێنان و لێهاتوویی بۆ ئەو کرێکارانەی کە ئێستا لە بریتانیان بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییی کارامەیی لە وڵاتەکەدا؛ بەمەیش پشکی پێدانی ڤیزا وردە وردە کەم ببێتەوە.

ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی بەردەم سەرۆکوەزیرانی نوێی بریتانیا

سەرۆکی حزبی کرێکاران لە کاتێکدا دەسەڵات دەگرێتە دەست، کە بریتانیا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە و ئاڵنگاریی ترسناک بۆتەوە. بریتانیا ڕووبەڕووی بەرزترین ڕێژەی باج بۆتەوە لە دوای ماوەیەکی کەم لە جەنگی جیهانیی دووەمەوە، قەبارەی قەرز نزیکەی یەکسانە بە بەرهەمی ساڵانەی ئابووری، ئاستی ژیان دابەزیوە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان، بەتایبەتی خزمەتگوزاریی تەندروستیی گشتی، بەهۆی مانگرتنەکانەوە لە لێواری داڕماندایە. پێشتر ستامەر بەڵێنی داوە هەندێک لە پلانە گەورەکانی حزبی کرێکاران کەم بکاتەوە، وەک پابەندبوونەکانی خەرجکردنی سەوز؛ هەروەها جەختی لەسەر بەرزنەکردنەوەی باج بۆ چینی کرێکار کردەوە.

بەشێکی زۆری هۆکاری شکستی حزبی پارێزگاران بەهۆی زیانەکانی پاڵپشتی لەلایەن حزبی چاکسازیی پۆپۆلیستی ڕاستڕەوی بریتانیاوە بووە، کە نایجل فەراج، پاڵەوانی پێشووی برێگزیت، سەرکردایەتیی دەکات، کە سەرکردایەتیی هەڵمەتی سنووردارکردنی کۆچبەری کردووە. ستامەر بەڵێنی داوە دەستبەرداری سیاسەتە مشتومڕاوییەکەی حزبی پارێزگاران بێت بۆ ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا؛ بەڵام بە سەرنجدان بەوەی کە کۆچبەری هەمیشە پرسێکی سەرەکییە لە هەڵبژاردنەکانی بریتانیادا، ئەوا گوشارێکی زۆری لەسەر دەبێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەوەی بە دەیان هەزار پەنابەر نەتوانن بە بەلەمی بچووک لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیزییەوە بچنە ناو وڵاتەکەیەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی هەینی ٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ نووسیویەتی: ستامەر، سەرۆکوەزیرانی داهاتووی شانشینی یەکگرتوو، کە بەم نزیکانە دەچێتە خانووی ژمارە 10ی داونینگ ستریت لە لەندەن، ڕووبەڕووی چەندان ئاستەنگی گرنگی ناوخۆیی و دەرەکی دەبێتەوە و چەند مانگی یەکەمیش لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی، پڕن لە بڕیارە قورسەکان.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ستامەر بەنیازە گرنگی بە گەشەی ئابووریی درێژخایەن بدات بۆ بریتانیا، بەڵام دەبێت مامەڵە لەگەڵ پرسە هەستیارەکانی وەک پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا، جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بکات. ستامەر لە یەکەم وتاردا دوای سەرکەوتنی حزبی کرێکاران لە هەڵبژاردنەکاندا جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەیە لەگەڵ هەر سەرکردەیەک کار بکات کە لە ئەمریکا دەسەڵات بگرێتە دەست و جەختی لەسەر گرنگیی پەیوەندیی دووقۆڵی لەگەڵ ئەو وڵاتە کردەوە.

دوای ئەوەی حەماس لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، کیەر ستامەر پشتگیریی لە ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل لە غەززە و مافی بەرگریکردنی ئیسرائیل لە خۆی کرد. ئەم هەڵوێستە زۆرێک لە دەنگدەرانی لایەنگری فەڵەستینی تووڕە کرد و ڕووبەڕووی خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی دەیان پەرلەمانتاری حزبی کرێکاران بووەوە کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێیان کرد. هەروەها لە شوباتی ٢٠٢٤ داوای ئاگربەستێکی کرد کە “بەردەوام بێت” و وتی “ئەمە ئەوەیە کە پێویستە ئێستا ڕوو بدات”. بەڵام لە ڕاپرسییەکی ڕای گشتیدا لە مانگی ئازاردا دەرکەوتووە کە لەسەدا ٥٢ی خەڵکی بریتانیا پێیان وایە مامەڵەکردنی ستامەر لەگەڵ ئەو پرسەدا خراپە. هەروەها کیەر ستارمەر پاڵپشتیی کرد لە بۆردومانکردنی بنکە حووسییەکانی یەمەن لەلایەن بریتانیاوە؛ ئەمەیش بەهۆی هێرشەکانی ئەو گرووپە بۆ سەر کەشتییەکانی پەیوەست بە ئیسرائیل. ستامەر هەروەها باسی لە ئەگەری “دانپێدانان” بە دەوڵەتی فەڵەستین کردەوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەم کارە “لە کاتی گونجاو و لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی”دا ئەنجام بدرێت. حزبی کرێکاران پابەندە بە پشتیوانیکردن لە چارەسەری دوو-دەوڵەتی کە ببێتە هۆی دروستکردنی ئیسرائیلێکی ئەمن و سەقامگیر لەپاڵ دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین.

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، یەکێک لە ئاڵنگارییەکانی دیکەی بریتانیا، بەهێزکردنی ئۆکراینایە. حکوومەتی ئێستای بریتانیا ڕای گەیاندووە کە پلانیان هەیە لەمساڵدا ٣ ملیار پاوند یارمەتیی سەربازی بۆ ئۆکراینا پێشکەش بکەن.

چین دەبێتە ئاڵنگارییەکی تر بۆ حکوومەتی نوێی بریتانیا. سەرەتای ئەمساڵ وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی ئێستای بریتانیا باڵیۆزی چینی بانگهێشت کرد و نیگەرانیی خۆی لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان و ڕاپۆرتە سیخوڕییەکان دەربڕی. حزبی کرێکاران لەم پێوەندییەدا گوتوویەتی کە ڕوانگەیەکی درێژخایەن و ستراتیژی بۆ بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ چین دەگرنە بەر.

ڕۆیتەرز نووسیویەتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاڵنگارییە بەرفراوانانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی بریتانیادا هەن، ستامەر دەبێت ستراتیژییەتی کاریگەر بۆ پێشکەوتن و بەهێزیی ئەم وڵاتە جێبەجێ بکات. پێویستە وەڵامی پێداویستییە ئابووری و ئەمنییەکان بداتەوە و پلان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان لە ڕێگەی پەیوەندییە دەرەکییەکانەوە بگرێتە بەر. ڕاپۆرتەکە باسی ئەوە دەکات کە ستامەر هێشتا بڕیاری نەداوە کە ئایا پەیوەندی بە بازاڕی هاوبەشی یەکێتیی ئەوروپا یان یەکێتیی گومرگییەوە بکاتەوە یان نا، بەڵام هەوڵ دەدات یارمەتیی لابردنی بەربەستە بازرگانییەکان و زیادکردنی دەرفەتەکان بۆ بازرگانییە بچووکەکان بدات. هەروەها ستامەر پێویستە هەوڵ بدات پاکێجێکی پشتیوانی بۆ پیشەسازیی پۆڵا دابین بکات و کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی بریتانیا چارەسەر بکات.

سەرکەوتنی حزبی کرێکاران دەری خست کە بەپێچەوانەی فەڕەنسا کە حزبی ڕاستڕەوی توندڕەوی گردبوونەوەی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا دەستکەوتی مێژووییی بەدەست هێنا، جەماوەری بریتانیا بەگشتی بە دوای حزبێکی چەپی ناوەند و میانڕەودا دەگەڕێت بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکان بهێنێتە ئاراوە.

سیاسەتی ڕێبەری حزبی کرێکاران لە زۆر بابەتی دەرەکیدا هاوشێوەی سیاسەتەکانی سوناکە.  بۆ نموونە، ستامەر بەڵێنی داوە گۆڕانکاری لە وڵاتەکەیدا بهێنێتە ئاراوە، لە کاتێکدا پێشتر بەڵێنی دابوو بەردەوام بێت لە پشتیوانیی هەمەلایەنەی لەندەن بۆ ئۆکراینا لە جەنگی ڕووسیادا.  بەڵام سەرۆکی حزبی کرێکاران و سەرۆکوەزیرانی شانشینی یەکگرتوو لە کاتێکدا هاتۆتە سەر کار کە سیاسەتمەدارە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان لە ئەوروپا دەنگ و بەختێکی باشیان بەدەست هێناوە؛ هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا ناچار بێت لەگەڵ دۆناڵد ترامپ کار بکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی سی بی ئێس نیوز، خولی هەڵبژاردنەکانی شانشینی یەکگرتووی بریتانیا و ئەمریکا بۆ یەکەم جار لە دوای ساڵی ١٩٩٢ەوە هاوکات بووە و گومانێکی زۆر لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە کۆتاییی ئەمساڵدا هەیە. ستامەر زۆر باسی بایدن و گرنگیدانی بە ڕەخساندنی هەلی کار و وەبەرهێنان لە پیشەسازییە ناوخۆیییەکان کردووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەسایەتییە باڵاکانی حزبی کرێکاران پێش هەڵبژاردنەکان لەگەڵ هاوتا دیموکراتەکانیان لە ئەمریکا کۆبوونەوەیان هەبووە. بۆیە پێشبینی دەکرێت ستامەر هاوپەیمانێکی نزیکی بایدن بێت، ئەگەر بایدن لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە کورسیی سەرۆکایەتیدا بمێنێتەوە. بەڵام ئەگەر دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەردا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، پێ دەچێت پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و بریتانیا کەمتر گەرموگوڕ و دۆستانە بێت. پەیوەندییەکانی نێوان ترامپ و بۆریس جۆنسۆنی پارێزگار دۆستانەتر بوو. ڕاستییەكەی، بوونی پەیوەندییەکی درێژخایەن لەگەڵ ئەمریکا بۆ بریتانیا زۆر گرنگە لە کاتێکدا بریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا چۆتە دەرەوە، ستامەریش ڕای گەیاندووە لەندەن لەگەڵ واشنتۆن کار دەکات بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا.

لە مانگی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا خشتەی دیپلۆماسیی نێودەوڵەتیی سەرۆکوەزیرانی نوێی بریتانیا چڕوپڕە. بە گوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکان، ستامەر لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆ دەبێتەوە. هەفتەی داهاتوو بەشداری لە کۆبوونەوەی ناتۆ دەکات لە واشنتۆن، پاشان لە ١٨ی تەممووزدا میوانداریی کۆبوونەوەی “کۆمەڵگەی سیاسیی ئەوروپی” دەکات لە بریتانیا؛ هەروەها ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و ئۆلاف شوڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیاش بەشداریی ئەم کۆبوونەوەیە دەکەن.

هەروەها ستارمەر بەڵێنی داوە لە ئەگەری هاتنە سەردەسەڵاتی حزبی ڕاستڕەوی “گردبوونەوەی نیشتمانی” لە فەڕەنسا، کاریان لەگەڵدا بکات و ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات جێبەجێ دەکرێن.

سەرچاوەکان:

1- https://parsi.euronews.com/my-europe/2024/07/05/who-is-keir-starmer-the-next-british-prime-minister

2- https://ir.voanews.com/a/challenges-ahead-for-uk-s-next-prime-minister-keir-starmer/7686103.html

3- https://parsi.euronews.com/2024/07/05/labor-party-came-to-power-with-the-promise-of-bringing-major-change-to-britain-what-did-s

4- https://parsi.euronews.com/2024/07/03/immigration-to-britain-amid-possible-labors-surprise-victory-in-europes-most-unique-electi

5- https://parsi.euronews.com/2024/07/04/labor-party-historic-victory-as-starmer-likely-to-become-next-uk-prime-minister

6- https://www.cbsnews.com/news/uk-election-2024-results-who-is-keir-starmer/

7-https://www.independentpersian.com/node/405606/جهان/نخست%E2%80%8Cوزیر-جدید-بریتانیا-کیست-و-بر-سیاست-خارجی-چه-تاثیری-می%E2%80%8Cگذارد؟

8- https://www.bbc.com/persian/articles/c8vd91y0yr2o




مارک ڕوتێ، سکرتێری گشتیی نوێی ناتۆ، کێیە و ڕووبەڕووی چ ئاڵنگارییەک دەبێتەوە؟

نووسینی: رادیو فردا

وەرگێڕانی لە فارسییەوە: پێنووس

دوای ١٠ ساڵ لە سەرۆکایەتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ گەیشتە کۆتاییی خولی خۆی و بە ڕەزامەندیی هەر ٣٢ ئەندامی ئەم هاوپەیمانییە سەربازییە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، مارک ڕوتێ، وەک سکرتێری گشتیی نوێی ئەم هاوپەیمانییە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا دەست بە کارەکانی دەکات. بەڵام مارک ڕوتێ کێیە، پێشینەی چییە و ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە چین؟

مارک ڕوتێ، ٥٧ ساڵ لەمەوبەر لە شاری لاهای هۆڵەندا لەدایک بووە. سەرۆکایەتیی حزبی ناوەندی ڕاستی “ئازادی بۆ گەل و دیموکراسی”ی کردووە و لە ساڵی ٢٠١٠وە سەرۆکایەتیی چوار حکوومەتی جیاوازی لە هۆڵەندا کردووە. بەهۆی کەسایەتیی کاریزماتیک و تایبەتی خۆیەوە و، هەروەها زیانلێنەدانی ڕەخنەكانەوە، نازناوی “مارک تیفلۆن”ی پێ دراوە.

دوای ساڵانێک مانەوە لە سەرۆکایەتیی هۆڵەندا، ڕوتێ هاوینی ڕابردوو بەهۆی ناکۆکیی ناوخۆیییەوە ڕای گەیاند لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا دەکشێتەوە. مارک ڕوتێ خاوەنی ژمارەی پێوانەییی درێژترین ماوەی سەرۆکوەزیرانە لە مێژووی هۆڵەندا، هەروەها لە ڕیزبەندی دووەمی درێژترین ماوەی سەرکردایەتییە لە نێوان سەرکردەکانی ئێستای ئەوروپادا، لە دوای ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا.

لە چەند مانگی ڕابردوودا، کاتێک زۆرێک لە مشتومڕەكان سەبارەت بە هەڵبژاردنی جێنشینی ستۆڵتنبێرگ بڵاو کرانەوە، جگە لە مارک ڕوتێ، باسی كلاوس یۆهانیس، سەرۆکی ڕۆمانیا، وەک کاندیدێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە هاتە گۆڕێ، بەڵام بەفەرمی لە قبووڵکردنی ئەو بەرپرسیارێتییە لە بەرژەوەندیی سیاسەتمەداری ڕووخۆشی هۆڵەندی پاشەکشەی کرد.

ڕەخنەکان لە ڕوتێ

پێشتر وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات بەهۆی پاڵپشتیکردنی لە پرۆژەی بۆڕیی گواستنەوەی غازی نۆرد ستریم 2ی ڕووسیا لە دوای ساڵی 2014، ڕەخنەیان لە ڕوتێ گرت، بەڵام لە کۆتاییدا بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی کە کراوە، ڕەزامەندییان دەربڕی لەسەر ڕوتێ.

یەکێک لەو ڕەخنانەی تر کە لە ڕوتێ دەگیرێت، پابەندنەبوونی هۆڵەندایە بە تەرخانکردنی لانی کەم لەسەدا دووی بەرهەمی ناوخۆییی گشتیی هۆڵەندا بۆ پیشەسازییە سەربازی و بەرگرییەکان. دوای 14 ساڵ لە بەردەوامیی ڕوتێ لە دەسەڵات لە هۆڵەندا، تا ئێستا پێنجەم گەورەترین ئابووریی ئەوروپا نەگەیشتووەتە ئەو ئامانجە؛ هەرچەندە بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ناتۆ، هۆڵەندا ئەمساڵ دەگاتە ئەو ئامانجە (تەرخانکردنی ٢% لە بەرهەمی ناوخۆییی گشتی بۆ کاروباری سەربازی).

لە ساڵانی ڕابردوودا وڵاتانی ئەندام ڕێک کەوتوون لەسەر گەیشتن بە ئامانجی تەرخانکردنی لانی کەم لەسەدا دووی بەرهەمی گشتیی ناوخۆیی بۆ خەرجییە سەربازییەکان. ئەمە بابەتێکە کە ساڵانێکە لەلایەن سەرۆکە جیاوازەکانی ئەمریکاوە ورووژێنراوە.

ئاڵنگارییەکانی بەردەم ڕوتێ

ڕوتێ لە کاتێکدا لە ناتۆ دەست بە کارەکانی دەکات کە ئاڵنگارییەکی سەرەکی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە بریتییە لە جەنگیی ئۆکراینا. دوای دوو ساڵ و نیو لە داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن ڕووسیاوە، ئەرکی ڕوتێ بۆ هێشتنەوەی پشتیوانیی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە کیێڤ بەیەکگرتوویی، ئاسان نابێت، بەتایبەت ئەگەر دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەردا بگەڕێتەوە کۆشکی سپی.

ترامپ پێشتر هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر وڵاتانی ئەوروپی پشکی خۆیان لە ناتۆ نەدەن، نەک هەر لە بەرامبەر ئەگەری لەشکرکێشیی ڕووسیا پاڵپشتیی ئەوروپا ناکات، بەڵکوو تەنانەت هانی پووتینیش دەدات ئەو کارە بکات (هێرش بکات). لە ئەنجامدا گومانی زۆر لە ئاییندەی ناتۆ هەیە، لە دۆخێکدا کە سەرۆکی ئەمریکا ترامپ بێت.

بەڵام ڕوتێ لێرەیشدا خاڵێکی بەهێزی هەیە و ئەویش هەبوونی پەیوەندیی تا ڕاددەیەک باشە لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ. بێ گومان ڕوتێ هیواخوازە واشنتۆن ئەم کارەی ڕووسیا نەک تەنیا بۆ “ئاسایشی بەکۆمەڵ”ی ئەندامانی ناتۆ بە مەترسی بزانێت، بەڵکوو واشنتۆن کردەوەکانی ڕووسیا بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا خۆی وەک هەڕەشەیەک بزانێت. جێگەی ئاماژەیە کە جارێک ڕوتێ لە وتارەکەیدا گوشارەکانی ترامپی بۆ زیادکردنی پشکی خەرجییە سەربازییەکانی وڵاتانی ئەوروپا، بە ڕاست و دروست ناو برد. ڕوتێ وتبووی: “ترامپ بەتەواوی ڕاستی دەکرد کە پێداگریی لەسەر ئەوە کرد کە ئێمە خەرجیی پێویست بۆ بواری سەربازی تەرخان ناکەین. کاتێک ترامپ سەرۆک بوو، ئابووریی ئەمریکا نزیکەی 50%ی ناتۆی پێک هێنابوو و نزیکەی 70-75%ی بوودجەی ناتۆی خەرج دەکرد. لە ئەنجامدا وڵاتانی دیکە تەنیا 25%یان خەرج کردووە. “ترامپ بەتەواوی ڕاستی دەکرد کە ناچاری کردین پابەند بین بوودجەی سەربازی بە ڕێژەی لەسەدا دوو بەرز بکەینەوە.”

ڕوتێ لایەنگرێکی جددیی ئۆکراینایە، کە جەخت لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا دەکاتەوە؛ بەڵام پێویستە بزانرێت لە چەند مانگی داهاتوودا هەلومەرجی گۆڕانکاری لە سیاسەتی ناوخۆی وڵاتانی ئەندام بە چ شێوەیەک دەبێت و بە گۆڕانکاری لە سەرکردەکانی ئەم هاوپەیمانییە سەروو-ئەتلانتیکە چ ئاراستەیەکی نوێ دروست دەبێت.

زۆر کەس ڕوتێ بە کەسێک دەزانن کە توانای دانوستان و ڕازیکردن و مامەڵەکردنی لەگەڵ گرووپە جیاوازەکاندا هەیە بەهۆی ساڵانی دەسەڵاتدارێتی لە هۆڵەندا و کارکردن لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان و، لە ئەنجامدا بە کەسێکی گونجاوی دەزانن بۆ سەرکردایەتیی ناتۆ، بەتایبەت بۆ ئەمریکای سەردەمی ترامپ. لە لایەکی ترەوە، گرووپێکی دیکە ڕەشبینترن و پێیان وایە ئەگەر ترامپ بگەڕێتەوە کۆشکی سپی، ناتۆ چیتر هاوپەیمانیی سەربازیی پێشوو نابێت و ئەم هاوپەیمانییە سەروو-ئەتلانتیکە بەرەو لێکترازان دەڕوات، جا لەگەڵ ڕوتێ بێت یان بەبێ ئەو.

 

سەرچاوە:

https://www.radiofarda.com




سەعید جەلیلی؛ “داوی تەسبیح”ی حزبوڵڵایییەکان یان توێکڵی “ناوکی ڕەق”ی حکوومەت؟

نووسینی: ڕادیو فردا

وەرگێڕانی لە فارسییەوە: پێنووس

سەعید جەلیلی لە تەمەنی 59 ساڵیدا بۆ جاری سێیەم کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بوو؛ ئێستایش بە کەمتر لە 38%ی دەنگەکان، لەپاڵ مەسعوود پزیشکیان بە 42%ی دەنگەکان، چووە خولی دووەمی هەڵبژاردن. جەلیلی لەم ساڵانەی دواییدا ڕوخساری جەماوەری “جبهە پایداری” بووە؛ کۆمەڵێک بناژۆخواز کە بە “حزبوڵڵای توندڕەو” ناو دەبردرێن.

لە بەرەی جەنگەوە تا زانکۆی ئیمام سدیق

سەعید جەلیلی لە کاتی خوێندنی ئامادەییدا بۆ بەشداریکردن لە جەنگی ئێران و عێراق، چووە بەرەی جەنگەوە. لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨٦ کە تەمەنی ٢١ ساڵ بوو، لە ئۆپەراسیۆنی کەربەلای پێنج بریندار بوو و قاچی ڕاستی لەدەست دا. سەرەڕای چاوپێکەوتنە زۆرەکانی و وتارەکانی، کەمتر باسی ڕەوتی ژیانی خۆی لە مەشهەدەوە بۆ بوون بە کاندیدی سەرۆکایەتی کردووە.

جەلیلی کە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان، تێزی دکتۆراکەی بە ناوی “دیپلۆماسییەتی پێغەمبەری ئیسلام” و کتێبێکیشی بە هەمان ناونیشان چاپ کردووە. جەلیلی لە ساڵانی ١٩٩٩ و ٢٠٠٣ لە هەڵبژاردنی شەشەم و حەوتەمی پەرلەمانی ئێران کاندید کرا، بەڵام هەردوو جارەکە شکستی هێنا.

هاتنە ناو گۆڕەپانی سیاسی لە سایەی ئەحمەدینەژادەوە

دەکرێ بڵێین جەلیلی چوونە ناو سیاسەتی، قەرزاری مەحموود ئەحمەدینەژادە؛ لە فەرمانبەرێک لە وەزارەتی دەرەوە، پلەی بەرز کرایەوە بۆ پۆستی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی. دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٧ ناکۆکیی نێوان عەلی لاریجانی و ئەحمەدینەژاد پەرەی سەند، سەرۆککۆماری ئەوکات بڕیاری دا لاریجانی لە پۆستی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دوور بخاتەوە و جەلیلی لە شوێنی دابنرێت. لەو کاتەدا بەرپرسیارێتیی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ئەستۆی وەزارەتی دەرەوە نەبوو، بەڵکوو لە ئەستۆی سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بوو. لە ئەنجامدا جەلیلی لەناکاو بەرپرسیارێتیی دۆسیەیەکی لەو شێوەیەی لە ئەستۆ گرت، بەبێ ئەوەی پێشینەیەكی دیپلۆماسیی بەرچاوی هەبێت.

 لە ڕێکەوتی ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ بە یەکێک لە قۆناغە وەرچەرخانەکانی ژیانی سەعید جەلیلی دادەنرێت؛ کاتێک لاریجانی بردی بۆ ڕۆما بۆ ناساندنی وەک بەرپرسی نوێی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران بە خاڤێر سۆلانا، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا. تا ئەو کاتە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەردەمی ئیدارەی ئەحمەدینەژاددا سێ بڕیارنامەی دژ بە ئێران دەرکردبوو و دوای ئەوە جەلیلی بە سیاسەتە تایبەتەکانی خۆی درێژەی بەو گفتوگۆیانە دا.

سەعید جەلیلی و کاترین ئاشتۆن (بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لەو کاتەدا) لە کاتی دانوستانەکانی ئەستەنبووڵ، شوباتی ٢٠١٠

دانیشتن بەرامبەر سەرۆکی داهاتووی سی ئای ئەی (C.I.A)

بە چوونی جەلیلی بۆ سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، دانوستانەکانی ئێران و ڕۆژاوا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبێت، بەڵام لەگەڵ بەردەوامیی دانوستانەکان بەبێ ئەنجام، دواجار ئەمریکا بۆ ئەو وتووێژانە زیاد دەکرێت. واشنتۆن بڕیار دەدات دیپلۆماتکارێکی بەئەزموون بە ناوی ویلیام بێرنز بەشداری لە دانوستانەکان بکات. بێرنز کە ئەمڕۆ سەرۆکی سی ئای ئەیە، لە کتێبەکەیدا یادەوەریی یەکەم دیداری لەگەڵ سەعید جەلیلی لە مانگی حوزەیرانی 2008دا بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە:

“جەلیلی وتارێکی 45 خولەکیی سەبارەت بە مێژوو و کەلتووری ئێران پێشکەش کرد و تیایدا جەختی لەسەر ڕۆڵی بنیاتنەری ئێران لە ناوچەکەدا کردەوە. لە بەشێکی قسەکانیشیدا باسی لەوە کرد کە لە زانکۆی تاران بە شێوەی گرێبەست وانە دەڵێتەوە. هەر لەوێ بوو هەستم دەکرد بە هیچ شێوەیەک ئیرەیی بە خوێندکارەکانی نابەم.”

بێرنز لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، دوای کۆتاییهاتنی دانوستانەکان، لە یاداشتێکی کورتدا کە ئاراستەی کۆندۆلیزا ڕایس، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو کاتەدا کردبوو، نووسیبووی: “گفتوگۆی پێنج کاتژمێر و نیو لەگەڵ ئێرانییەکان بەڕوونی ئەوەی بیر خستمەوە کە ڕەنگە لە چەند ساڵی ڕابردوودا کە بەشداریمان لە گفتوگۆکاندا نەکردووە، هیچمان لەدەست نەدابێت.”

بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش

ئەم سیاسەتمەدارە توندڕەوە لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٣ بەرپرسی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران بووە. لەو ساڵانەدا چەندان دانوستان لە جنێڤ، ڕۆما، ڤیەننا، بەغدا، ئەستەنبووڵ، ئەلماتی، مۆسکۆ و ناوچەکانی دیکەی جیهان لە نێوان شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتیی سەعید جەلیلی و دانوستانکارانی ڕۆژاوا بەڕێوە چوو، بەڵام لە کۆتاییدا هیچیان هیچ دەستکەوتێکیان بەدەست نەهێنا، جگە لەوەی شاندی ئێران دەتوانێت خولی داهاتووی دانوستانەکان دیاری بکات.

جەلیلی لە وتارێکدا لە مانگی ئایاری ٢٠١٣ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماردا ئەمەی وت: “یەکێک لە پرسیارەکان ئەوەیە كە، بۆچی هەمیشە گفتوگۆکان لە جنێڤ و ڤیەننا و نیویۆرک بەڕێوە دەچن؟ بۆچی لە بەغدا و ئەستەنبووڵ و ئەلماتی گفتوگۆمان کرد؟ بۆچی دەبێت سیستەمی سوڵتە (مەبەست ڕۆژاوا و ئەمریکایە) بڕیار بدات کە دانوستانەکان لە کوێ ئەنجام بدرێت؟ لۆژیکی دیالۆگ وا دەخوازێ کە شوێنەکەی لەلایەن لایەنەکانەوە ڕێککەوتنی لەسەر بێت. ئەوان گوتیان مادەم پێشتر گفتوگۆکان لە جنێڤ بووە، پێویستە گفتوگۆکان لەوێ بەردەوام بن، بەڵام منیش وەڵامم دایەوە کە کاتێک بەرپرسێکی وڵاتەکەمان بۆ دیالۆگێکی فرەلایەنی نێودەوڵەتی دێتە ئەوێ و سووتەمەنی بە فڕۆکەکەی نادەن، بۆچی و لەسەر بنەمای چ لۆژیکێك، دەبێ ڕازی بین بچینە ئەوێ و، بۆیە بڕیارمان دا بچینە ئەستەنبووڵ. بۆیە دەبێت لە دانوستانەکاندا ئەم توانا لاوەکییانەیش بەکار بهێنین.

لەو شەش ساڵەی کە جەلیلی بەرپرسی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران بوو، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سێ بڕیارنامەی دژ بە ئێران دەرکرد کە دوا بڕیاریان بڕیارنامەی ١٩٢٩ لەژێر فەسڵی حەوتەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بوو؛ ئەو بەشەی کە ڕێگە بە ئەنجومەنی ئاسایش دەدات “کردەوەی سەربازی و مەدەنی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی” ئەنجام بدات.

کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار

ساڵی ٢٠١٣، دوای شەش ساڵ مانەوە لە پۆستی سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، جەلیلی بڕیاری دا خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا کاندید بکات؛ کە تێیدا لەلایەن کاندیدەکانی دیکەوە بەهۆی ئەدای لە دانوستانە ئەتۆمییەکان ڕەخنەی لێ گیرا. یەکێک لە ڕووداوە هەرە گرنگەکانی هەڵبژاردنی ئەو ساڵە، ڕەخنەی عەلی ئەکبەر ویلایەتی، وەزیری دەرەوە لە حکوومەتی خامنەیی و هاشمی ڕەفسەنجانی و کاندیدی دیکەی ئەو ساڵە بوو، کە لەبارەی دانوستانی ئەتۆمی وتی:

“سەیری کە ئاغای جەلیلی! دیپلۆماسی هۆڵی وتنەوەی وانەی فەلسەفە نییە کە بچیتە ئەوێ و بڵێیت لۆژیکی ئێمە بەهێز بوو و ئەوانیش مەحکووم بوون. ئەوەی خەڵک دەیبینن ئەوەیە کە ئێوە چەند ساڵێکە بەرپرسی دۆسیەی ئەتۆمین و یەک هەنگاوتان بۆ پێشەوە نەناوە و گەمارۆکان ڕۆژانە زیاتر دەبن و گوشار دێتە سەر خەڵك”. بێ گومان جەلیلی لە وەڵامدا جەختی لەوە کردەوە کە “لۆژیکی” کۆماری ئیسلامی لە دیالۆگەکاندا باڵاترە و هەر بەم هۆیەیشەوە وڵاتانی ڕۆژاوا وەڵامێکیان نەبووە کە بیخەنە بەردەم ئێران.

جەلیلی لە هەڵبژاردنەکانی ئەو ساڵەدا سەرکەوتوو نەبوو و بە نزیکەی چوار ملیۆن دەنگ لە پلەی سێیەم کۆتایی بە ڕکابەرایەتییەکە هات. پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، ئەحمەد عەلەمولهودا، ئیمامی جەماعەتی مەشهەد لە ٢٠١٣، قسەیەکی عەلی خامنەییی سەبارەت بە سەعید جەلیلی گێڕایەوە، كە بەپێی ئەو وتەیە، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، چوار ملیۆن دەنگەکەی ئەم سیاسەتمەدارەی بەنرخ وەسف کردووە و بە جەلیلی گوتووە: “ئەم چوار ملیۆنە ئاماژەیە بۆ بوونی جەوهەرێک لەم کۆمەڵگەیەدا”.

لە هەمان کاتدا هەوادارانی جەلیلی لێدوانی دیکەی خامنەیییان هێنایەوە، کە بێ گومان نە پشتڕاست کرایەوە و نە لەلایەن هیچ سەرچاوەیەکەوە ڕەت کرایەوە، بەڵام بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاو کرایەوە، ئەویش ئەوە بوو کە خامنەیی وتوویەتی کە جەلیلی دەبێ هەوڵی ئەوە بدات کە “داوی تەسبیح”ی ئەو چوار ملیۆن کەسە بێت تاكوو “ئەم حەشیمەتە گەشە بکەن و فراوان بن”.

دوای ئەو هەڵبژاردنە، جەلیلی بوو بە یەکێک لە ڕەخنەگرانی جددیی حکوومەتی ڕۆحانی و دانوستانە ئەتۆمییەکان و دواتر ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی ٢٠١٥ (JCPOA ، بۆیە زۆر جار لە وتارەکانیدا ڕێککەوتنی ئەتۆمیی بە کارێکی هەڵە وەسف کرد و بە پەیماننامەیەک بۆ بەرژەوەندیی ئەمریکا ناوی برد.

جەلیلی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧ خۆی کاندید نەکرد، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١ یەکێک بوو لە کاندیدەکان و لە دیبەتەکانی هەڵبژاردنیشدا چەندان جار ڕەخنەی لە ئەدای حکوومەتەکەی ڕۆحانی گرت و باسی پلانەکانی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات دەکرد. بەڵام “داوی تەسبیح”ەکە دوای کۆتاییهاتنی دوایین دیبەیت، کاتێک بۆ هەمووان ئاشکرا بوو کە ئیبراهیم ڕەئیسی بڕیارە ببێتە سەرۆککۆمار، بە قازانجی ئەو کشایەوە.

هەڵبژاردنی ٢٠٢٤

پاش کۆچی دواییی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەعید جەلیلی جارێکی دیکە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کاندید کردەوە. لێدوانەکانی لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا هیچ جیاوازییەکیان نەبوو لەگەڵ ئەوەی کە لە قۆناغەکانی پێشوودا گوتبووی. جەلیلی کە لەنێو هێزە ڕادیکاڵترەکانی نێو حکوومەتی کۆماری ئیسلامیدا خۆشەویستە، بە پشتبەستن بەو پشتیوانییانە کاندید کرا و سەرەڕای هەوڵی گرووپە بناژۆخوازە جۆراوجۆرەکان، ئامادە نەبوو لە گۆڕەپانەکە پاشەکشە بکات.

لەم نێوەندەدا بەشە جیاجیاکانی ئەو دەستە حکوومییەی کە “قالیباف”یان پێ باشتر بوو، هەوڵی زۆریان دا بۆ ئەوەی جەلیلی لە بەرژەوەندیی قالیباف بکشێتەوە، بەڵام جەلیلی کە تەنانەت ئامادە نەبوو پۆستێک لە حکوومەتەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی قبووڵ بکات، سەرەڕای ڕاوێژی زۆر و تەنانەت مشتومڕە توند و شاراوە و ئاشکراکانی نێوان هەوادارەکانیان، تا کۆتایی لە گۆڕەپانەکەدا مایەوە.

ئەمە پێنجەمین جارە کە ئەم کەسایەتییە سیاسییە ڕادیکاڵە لە هەڵبژاردنێکدا لە کۆماری ئیسلامیدا کاندید دەکرێت و سێیەمین ئەزموونی ئەو کەسایەتییەیە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا. لە دوو هەڵبژاردنی پێشووی سەرۆکایەتی و دوو جاریش لە هەڵبژاردنی مەجلیسی شوورای ئیسلامیدا، جەلیلی هیچ سەرکەوتنێکی نەبوو و باشترین تۆماری ئەم کاندیدە جەماوەرییەی “بەرەی موقاوەمە” (بە فارسی: جبهه پایداری)، بەدەستهێنانی چوار ملیۆن دەنگ و بەدەستهێنانی پلەی سێیەم بوو لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2013 .

ئێستا، ئەم کەسایەتییە توندڕەوە، لەپاڵ مەسعوود پزیشکیان، چۆتە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و، تەنیا هەنگاوێک لە بینای پاستوورەوە دوورە.

سەرچاوە:

https://www.radiofarda.com