
سه‌رهه‌ڵدان و به‌رده‌وامیی پارته سیاسییه‌كان له ڕۆژاوا
نووسه‌ر: دكتۆر حوجه‌توڵڵا ئه‌یووبی
به‌دامه‌زراوه‌ییبوونی كێبڕكێ و ململانێ سیاسییه‌كان له چوارچێوه‌ی حزبدا، ده‌بێ به یه‌كێك له گرنگترین سیماكانی مۆدێرنیزاسیۆنی سیاسیی ڕۆژاوا بزانین. گۆڕانكارییه جیاوازه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و كهلتوورییهكان و ڕووداو و پێشهاته گرنگه میژوویییهكان، به‌ره‌به‌ره كۆمه‌ڵگه ڕۆژاوایییه‌كانی به‌ره‌و ململانێ و كێبڕكێی ئاشتییانه و كه‌مبوونه‌وه‌ی پێكدادان و توندوتیژی و جه‌نگه ناوخۆیییه‌كان برد.
پارتی سیاسی، كه خۆی به‌رهه‌می گۆڕانكاریی قووڵی بونیادی و كۆمه‌ڵایه‌تییه له ڕۆژاوادا، ده‌توانێ ببێته سه‌رچاوه‌ی گۆڕانكاریی گه‌وره و به‌رچاو له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا و، ببێته دڵی سیسته‌مه سیاسییه ڕۆژاوایییهكان. لێدانی ئه‌م دڵهیش، بووه هۆی پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ و چالاكی و گه‌رمی و، له هه‌مان كاتدا سه‌قامگیری و دڵنیایی له جه‌سته‌ی سیسته‌مه سیاسییه‌كانی ڕۆژاوایی. له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌وه پارته سیاسییه‌كانن كه ده‌توانن ببنه مێشكی بیركه‌ره‌وه‌ی سیسته‌م و، جه‌سته‌ی سیسته‌می سیاسی بخه‌نه ژێر فه‌رمانێكی یه‌كگرتوو. هه‌روه‌ها پارته سیاسییه‌كان جووڵه نه‌شیاو و دوور له نۆرمه‌كانی كۆمه‌ڵگه رێك ده‌خه‌ن و پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگی له كۆمه‌ڵگه‌دا چێ ده‌كه‌ن.
له ڕێگه‌ی پارتایه‌تییه‌وه، پێكدادان و ململانێییهكان و ڕه‌فتاری سیاسی، هه‌ماهه‌نگییه‌كی گونجاویان وه‌رگرت و قه‌یران و بارگرژیی به‌رده‌وام و جه‌نگی ناوخۆیی و ناسه‌قامگیریی سیاسی، جێگه‌ی خۆی دایه سه‌قامگیری و ئارامیی سیاسی.
پارتایه‌تی له ڕۆژاوا، توانیی كه‌لتووری توندوتیژی و زۆرلێكردن و بههێزچارهسهركردنی كێشه و ململانێ و ناكۆكییه‌كان، بگۆڕێت بۆ كه‌لتووری دانوستاندن و داواكاری. یه‌كه‌م پارتی سیاسی، به مانا مۆدێرنه‌كه‌ی، له ساڵی 1832 له بریتانیا له‌دایك بوو. پاشان له هه‌موو كۆمه‌ڵگه ناڕۆژاوایییهكانیشدا په‌یڕه‌وه‌ی و ته‌نانه‌ت لاساییی لێ كراوه. پێداچوونه‌وه‌یه‌كی خێرا له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی، ده‌ربڕی ئه‌وه‌یه كه ڕێكخراوه‌كان، بونیادی ڕێكخستن و ته‌نانه‌ت به‌رنامه‌كانی پارته‌كان له‌م وڵاتانه، له مۆدێڵی ڕۆژاوایی وه‌رگیراوه. ئه‌زموونی پارتایه‌تی لاسایی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له كرده‌وه‌دا كه ئامانجی سه‌ره‌كیی پارتایه‌تی، له‌ناوبردنی بارگرژیی توندوتیژانه‌ی سیاسی و زاڵبوونی كێبركێی ئاشتییانه‌یه، كه‌چی نه‌تواندرا له‌گه‌ڵ هێنانی پارتایه‌تیدا، ئه‌و ئامانجانه بێنه دی. هه‌رچه‌نده له‌م باره‌یه‌وه دوو ڕوانگه هه‌یه كه یه‌كه‌مینیان باس له‌وه ده‌كات ئه‌و سیسته‌مه، تایبه‌ته به وڵاتانی ڕۆژاوایی و بۆ ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی و ئه‌فریقی نه‌گونجاوه. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، ڕوانگه‌یه‌كی تر یاخود دووه‌م، ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و پێی وایه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته ئاڵۆزه‌كانی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان، پێویسته په‌نا ببرێته به‌ر ئه‌و كه‌لتوور و میكانیزمانه‌ی پارتایه‌تی، وه‌ك له ڕۆژاوادا هه‌یه.
ئه‌م كتێبه، جگه له پێشه‌كی و ده‌ره‌نجام، له سێ به‌شی سه‌ره‌كی و چه‌ند باسێك پێك دێت.
به‌شی یه‌كه‌م به ناونیشانی نهێنییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پارتایه‌تی له ڕۆژاوا: زه‌مینه‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی پارته سیاسییه‌كان. هه‌ر له‌م به‌شه‌دا باس له سیمای گشتیی پارتی سیاسی و ماناكانی و چه‌مكی پارته‌كه ده‌كرێت. له باسێكی تریشدا، ڕوانگه جیاوازه‌كان ده‌رباره‌ی پارتی سیاسی ده‌خرێته ڕوو. له باسی دواییدا، زه‌مینه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كێبڕكێ سیاسییه‌كان له ڕۆژاوا ده‌خڕیته ڕوو. پاشان باس له زه‌مینه‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه و گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌كوو پێكهێنه‌ری پارتی سیاسی ده‌كرێت. له باسێكی تری ئه‌م به‌شه‌دا پرۆسه‌ی دروستبوونی پارته سیاسییه‌كان و ڕه‌چه‌ڵه‌كی پارته‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنی دامه‌زراوه‌كانی پارته سیاسییه‌كان، وه‌ك بیردۆزی "مۆریس دۆڤێرژه" ده‌خڕیته به‌ر باس و لێكدانه‌وه. پاشان بیردۆزی" لاپالۆمبارا و واینه‌ر" له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌خرێته ڕوو. له باسێكی تردا سه‌رچاوه كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویییهكانی پارته سیاسییه‌كان و لێكترازانه‌كان ده‌خرێته ڕوو.
به‌شی دووه‌م، به ناونیشانی لێكۆڵینه‌وه له ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانی پارتی سیاسی: سیمایه‌كی نزیكتر له پارته سیاسییه‌كان، له چه‌ندین باس پێك دێت. له باسێكیدا ڕێكخستنی پارته سیاسییه‌كان و ڕیفۆرم له بیردۆزی مۆریس دۆڤێرژه و، هه‌وڵه‌كان بۆ پیاده‌كردنی مۆدێڵی دۆڤێرژه له وڵاتاته ناڕۆژۆاوایییهكاندا ده‌كرێت. له باسی دواتردا، ئایدیۆلۆژیی حزبی و چوارچێوه‌ی نه‌ریتی بۆ ناسینی چه‌شن و جۆری پارته‌كان، ده‌خرێته ڕوو. به‌م پێیه‌یش، ڕۆڵ و پێگه‌ی ئایدۆلۆژی له ڕێكخستنی حزب و جۆره‌كانی حزب، به‌پێی چه‌پبوون و ڕاستبوون، هه‌روه‌ها پارته‌كانی ڕای گشتی و پارته ئایدۆلۆژییه‌كان، ده‌خرێنه به‌ر لێكۆڵینه‌وه. له باسێكی تری ئه‌م به‌شه‌دا، به‌پێی زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌رهه‌ڵدانی پارته سیاسییه‌كان له ڕۆژاوادا، پۆلینی پارته سیاسییه‌كان ده‌كرێت. هه‌روه‌ها باس له‌و لێكترازانانه ده‌كرێت كه بوونه‌ته هۆی دروستبوونی پارتی جیاواز و جۆراوجۆر له ڕۆژاوا. له باسی دواتردا، ئابووریی پارته سیاسییه‌كان ده‌خرێته ڕوو.
به‌شی سێیه‌م، به ناونیشانی" له پارتی سیاسییه‌وه بۆ سیسته‌می حزبی"، له چه‌ند باسێك پێك دێت. له باسی یه‌كه‌مدا سیسته‌می حزبایه‌تی و فاكته‌ره كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر ده‌ستنشانكردنی، ده‌خرێته ڕوو. پاشان جۆره‌كانی سیسته‌می حزبی ده‌خڕیته ڕوو. له باسێكی تریشدا، سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیسته‌می حزبی، ڕوون ده‌كرێته‌وه. له باسی دواتردا، پێداچوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی درووستبوونی سیسته‌مه حزبییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژاوایی‌دا، بۆ نموونه له فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا، ده‌كرێت. له كۆتاییشدا ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌خرێته ڕوو.
سه‌رچاوه:
دكتر حجت الله ایوبی، پیدایی و پایایی احزاب سیاسی در غرب، تهران: انتشارات سروش، 1382.
د. حوجه‌توڵڵا ئه‌یووبی، سه‌رهه‌ڵدان و به‌رده‌وامیی حزبه سیاسییه‌كان له ڕۆژاوا، وه‌ڕگێرانی: ئازاد وه‌ڵه‌دبه‌گی، هه‌ولێر: چاپخانه‌ی ده‌زگای ئاراس، 2007.
ئەرشیف