پێشه‌كی:
پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان یاخود مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراق، بێجگه له‌وه‌ی كه پرسێكی په‌یوه‌ندیداره به مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان، له هه‌مان كاتیش‌دا پرسێكی ستراتیژییه له چوارچێوه‌ی ئاسایشیدا. له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه ئه‌زموونی ڕابردووی كورد له‌گه‌ڵ عێراق و ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكاریی سیاسی، سه‌ربازی، كۆمه‌ڵایه‌تی و جیۆسیاسی و... ده‌ریان خستووه كه كورد ناتوانێت درێژه به مانه‌وه و بوونی خۆی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بدات و، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك بێت له ئاشتی و ئاسایشی ناوخۆیی و ناوچه‌یی، پێویسته چوارچێوه‌یه‌كی ناسنامه‌یی و سیاسی و یاسایی‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت. ئه‌م ئه‌زموونه تاڵانه‌ی كورد ته‌نانه‌ت پاش ئه‌زموونی ساڵی 2003 و گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقێكی نوێی دیموكراسی-فیدراڵی و فره‌یی كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدا پارێزراو بێت، له ڕاستیدا بۆ بوونی كه‌لتوورێكی ستراتیژی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه‌لتووری ستراتیژیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ئه‌مه ده‌ستنیشانی ڕه‌فتاره ده‌ره‌كی و ناوخۆیییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات. ئه‌م كه‌لتووره‌یش كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر بڕیاره ستراتیژی و سه‌ربازی و ئاسایشییه‌كان هه‌یه. بۆیه پرسیار ئه‌ویه كه چی وا ده‌كات كه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی عێراق تاوه‌كوو پێش 2003، ئه‌و وڵاته بۆ كورد هه‌ڕه‌شه‌ی ئاسایشی بێت و، كه‌چی پاش 2003 و ڕووخانی ڕژێم و دامه‌زراندنی ڕژێمێكی نوێی سیاسی و هاتنه‌سه‌ركاری نوخبه‌ی نوێی جیاواز (له ڕووی سیاسی و مه‌زهه‌بییه‌وه)، دیسان كورد ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ببێته‌وه و پێكه‌وه ژیان و ئاشتی و ئاسایشی كورد بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟
له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه و، نیشان بده‌ین كه به‌پێی چه‌مك و فاكته‌ره‌كانی "كه‌لتووری ستراتیژی" له عێراق، مانه‌وه له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونه تاڵه‌كانه و، مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاسایشی وجوودیی كورد.
كه‌لتووری ستراتیژی
هه‌رچه‌نده پێناسه‌ی جۆراوجۆر و جیاواز بۆ ئه‌م چه‌مكه كراوه، به‌ڵام دوو زانا به ناوه‌كانی "ئه‌لمۆند" و "ڤێربا" بۆ یه‌كه‌مین جار له ده‌یه‌ی 60ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا په‌ره‌یان به‌م چه‌مكه دا و له چوارچێوه‌ی كه‌لتووری سیاسی‌دا خستیانه ڕوو، كه بریتییه له كۆمه‌ڵه بیروباوه‌ڕ و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندیی به سیسته‌می سیاسییه‌وه هه‌یه. له پاش ساڵی 1977 چه‌ندین زانا گرنگییان به‌و پرس و بواره داوه و كاریان كردووه، وه‌كوو: Jack Snyder و Colin Garay و David Jones. بۆ نموونه "شنایده‌ر"، "كه‌لتووری سیاسی" و "كه‌لتووری ستراتیژی"ی هێنایه ناو باسه‌كانی زانستی تایبه‌ت به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه. هه‌روه‌ها ناوبراو به كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌م چه‌مكه، خوێندنه‌وه‌ی بۆ ستراتیژیی سه‌ربازیی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت كرد و، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌دواداچوونی سۆڤیه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی پێشكه‌وتوو و نمایشی به‌هێزبوونی سه‌ربازیی هێرشبه‌رانه و هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی هێز بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی خۆی، ڕیشه‌ی له هه‌ستكردن به نائاسایشیی مێژووییی ڕووسیا له بواری ده‌ره‌كی و كۆنترۆڵی نادیموكراسییانهی ئه‌و وڵاته‌وه له ئاستی ناوخۆییدا هه‌یه.
له لایه‌كی تریشه‌وه زاناكانی ئه‌و بواره له پرسی پێشبینیكردنی ڕه‌فتاری سۆڤیه‌ت، گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سیاسه‌تمه‌دار و بیرمه‌ندانی ئه‌مریكی له پێشبینیكردنیدا تووشی هه‌ڵه بوون؛ به‌و پێیه‌ی كه پێیان وا بوو نوخبه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له پرسی هاوشێوه‌دا هه‌مان كاردانه‌وه‌یان له هه‌مبه‌ر كێشه‌كان ده‌بێت. ئه‌وه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه شه‌پۆلێك له توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی بۆ گرنگیی كاریگه‌ریی كه‌لتووری ستراتیژی له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری سه‌ربازی و ئاسایشی و به‌رگریی ده‌وڵه‌تان بێته ئاراوه. به‌م واتایه كه هه‌ست و سۆز و فاكته‌ره زهینییهكانیش له پاڵ به‌رژه‌وه‌ندی و لێكدانه‌وه‌ی عه‌قڵانی له بڕیاره‌كانی وڵاتاندا به‌پێی كه‌لتووری ستراتیژییان، ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه.
بۆ نموونه ئیمڕۆكه باس له‌وه ده‌كرێت كه فاكته‌ره‌كانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌لتووری ستراتیژیی ئه‌مریكا وه‌كوو: پێگه و هه‌ڵكه‌وته‌ی تایبه‌تی جوگرافیی ئه‌مریكا، تێڕوانینی ئایینیی تایبه‌تی كریستیانی (پیۆریتهنهكان Puritans)، به‌ها، نۆرم و كه‌لتووری لیبراڵ دیموكراسی و سه‌رمایه‌داری، بڕوابوون به هه‌بوونی ئه‌ركێكی پیرۆز له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕزگاركردنی جیهان، بڕوابوون به‌وه‌ی كه خواوه‌ند ئه‌مریكای پیرۆز كردووه و شۆڕشی ئه‌مریكای سه‌ر خستووه بۆ ڕزگاریی جیهان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری ئه‌مریكی، ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه، پێشكه‌وتنی سیاسی، ته‌كنه‌لۆژی، سه‌ربازی، ئابووری و... ، وا ده‌كات كه ئه‌مریكا شێواز و مۆدێلی تایبه‌تی سه‌ربازی و ئاسایشی له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه بگرێته به‌ر.
به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌لتووری ستراتیژی، په‌یوه‌ندیی به چۆنێتیی كاریگه‌ریی فاكته‌ره كهلتوورییهكان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هێز و هه‌ڵبژاردنی مۆدێل و ستراتیژییه‌كی تایبه‌تی ئاسایشی و سه‌ربازی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه هه‌یه. ڕیشه‌كانی ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌فسانه و ئوستووره مێژوویییه‌كان و ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو و گوتاره سیاسییه‌كانی وڵاتان و، هه‌روه‌ها به‌ستێن و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی، مێژووی سه‌ربازی، په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ته‌كنه‌لۆژیی سه‌ربازی، چۆنێتیی په‌یوه‌ندییه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاساكان و نۆرم و به‌هاكانی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و ده‌سته‌بژێره‌كان و، هه‌روه‌ها كه‌لتووری گشتی و كه‌لتووری سیاسیی كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
خوێندنه‌وه‌ی كه‌لتووری ستراتیژیی ده‌وڵه‌تان
بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردتر بۆ بڕیاری سه‌ربازی و ئاسایشیی ده‌وڵه‌تان بكه‌ین، پێویسته گرنگی به فاكته‌ره‌كانی كه‌لتووری ستراتیژیی ده‌وڵه‌تان له سێ ئاست بده‌ین:
- ئاستی باڵای ژینگه‌یی: وه‌كوو پێكهاته‌ی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیی زاڵ، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی ده‌وڵه‌تان، تایبه‌تمه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی و هتد.
- ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی: وه‌كوو فاكته‌ره‌كانی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، یاسایی، ئابووری، ئایدیۆلۆژیی سیاسی، كه‌لتووری و كۆمه‌ڵگه‌یی و هتد.
- ئاستی بچووك: فاكته‌ره دامه‌زراوه‌یییه ئاسایشی و سه‌ربازییه‌كان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چۆنێتیی په‌یوه‌ندیی مه‌ده‌نی-سه‌ربازی، سیاسی و هتد.
هه‌رچه‌نده ڕه‌گه‌زه‌كانی ئه‌م كه‌لتووره جێگیر نین و به درێژاییی مێژوو ئه‌گه‌ری گۆڕانكارییان هه‌یه، بۆ نموونه ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێش جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و دووه‌م، ئه‌م ڕه‌گه‌زه كه‌لتوورییه ستراتیژییانه‌یان، بووه هۆكاری بێمتمانه‌یی له هه‌مبه‌ر یه‌كتری و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ. به‌ڵام پاش جه‌نگ، ئه‌زموون و ئایدیای نوێ دروست بوو و، كه‌لتووری ستراتیژیی نوێی ئه‌و وڵاتانه، وای كرد كه سه‌ره‌نجام دوژمنانی دوێنی، ببنه دۆست و هاوپه‌یمان و له چوارچێوه‌ی یه‌كێتییه‌كدا كۆ ببنه‌وه.
به‌پێی ڕوانگه‌ی كه‌لتووری ستراتیژی، ده‌سته‌بژێره سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی جیاواز كه كه‌لتووریان جیاوازه، له دۆخی هاوشێوه‌دا كاردانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه و بریاڕی جیاواز ده‌ده‌ن. به‌م پێیه كه‌لتووری ستراتیژی، ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه تێگه‌یشتنی جیاواز بۆ ڕووداوه‌كان بێته ئاراوه.
كه‌لتووری ستراتیژیی عێراق
گرنگترینی ئه‌و فاكته‌ر و هۆكارانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی مێژوویی و به‌رده‌وام به ڕێژه و ئاستی جیاواز، بوونه‌ته هۆكاری دروستبوونی "كه‌لتووری ستراتیژی"ی ده‌وڵه‌تی عێراق و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ده‌سه‌ڵاتدرانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌بێت. بۆیه سه‌ره‌ڕای له‌سه‌ركاربوونی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار و جۆری سیسته‌می سیاسی له عێراق، ده‌توانین ئه‌م كه‌لتووره ستراتیژییه به‌م شێوه‌یه پۆلین بکەین:
- دهستكردبوون یاخود دروستكراوبوونی عێراق له لایه‌ن هێزی ده‌ره‌كییه‌وه (بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا) و، به‌م پێیه‌یش عێراق له خاك، ناسنامه و پێكهاته‌ی جیاواز و پێكناكۆكی نه‌ته‌وه‌یی، زمانی، نه‌ژادی، مه‌زهه‌بی، ئایینی، كه‌لتووری و... دروست بووه. ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریی قووڵی هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوون و درێژبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری نادیموكراتیك و توندوتیژانه‌ی، له سه‌ره‌تاوه تاوه‌كوو ئێستا.
- فه‌لسه‌فه و مه‌به‌ست و ئامانجی دروستكردن و پێكهێنانی سوپای ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی، به واتا مۆدێرنه‌كه‌ی، نه‌بووه، به‌ڵكوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له ساڵی 1921 سوپای عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناكۆكی، گرفت و هه‌ڕه‌شه و نائاسایشییه ناوخۆیییه‌كان دروست بووه.
- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش، كه‌لتووری بهمیلیشیاییكردنی سوپا و دروستكردنی چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی ئاسایشیی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ یه‌كتری بۆ چاودێری و كۆنترۆڵی یه‌كتری، به‌رده‌وام له عێراقدا تاوه‌كوو ئێستا بوونی هه‌یه؛ داوترینیان دروستبوونی "حه‌شدی شه‌عبی"یه.
- كۆی ئه‌مانه، وایان كردووه كه یان سه‌ربازه‌كان ده‌سه‌ڵاتدار بن یاخود كه‌لتوورێكی سه‌ربازی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌سه‌ر نوخبه سیاسییه‌كان زاڵ بێت و، بۆ به‌هێزبوونی خۆیان هه‌وڵی وه‌رگرتنی ڕه‌وایه‌تی له ڕووی ئاسایشی و سه‌ربازییه‌وه بده‌ن. دوایین نموونه‌یش گرێدراویی حه‌شدی شه‌عبی به ناوه‌ندی ئایینی له لایه‌ك و، كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان له لایه‌كی تره‌وه. هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی تائیفیی سوپای عێراق و هه‌ست به نائاسایشیكردن له لایه‌ن پێكهاته‌كانی دیكه‌ی پێكهێنه‌ری عێراق.
- نه‌بوونی متمانه له نێوان پێكهاته‌كان و، به‌م پێیه دروستنه‌بوونی سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و، هه‌روه‌ها دروستنه‌بوونی كه‌لتوورێكی سیاسیی یه‌كگرتوو و، به‌پێچه‌وانه هه‌بوونی كه‌لتوورێكی سیاسیی شوێنكه‌وتووانه.
- نه‌بوونی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناسنامه‌یی؛ به‌و مانایه‌ی كه ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌نێو ئه‌و پێكهاته و ناسنامانه دابه‌ش نه‌كراوه. به‌م پێیه ئاسایشی پێكهاته و ناسنامه‌یه‌ك، ده‌بێته هۆی نائاسایشی و مه‌ترسیی وجوودی بۆ سه‌ر ناسنامه و پێكهاته‌كانی تر؛ بۆ نموونه، تاوه‌كوو ساڵی 2003 ناسنامه‌ی سوننه، ئاسایشی هه‌بووه (هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌یش ڕه‌ها نه‌بووه)، به‌ڵام ئاسایشی ناسنامه‌ییی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیی كورد و شیعه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا بووه. پاش ساڵی 2003، ئاسایشی ناسنامه‌ییی سوننه ده‌كه‌ویته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه و، پاشان پێشهات و ڕووداوه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن به هۆی زاڵبوونی پێكهاته‌ی شیعه‌وه، ئاسایشی ناسنامه‌ییی كوردیش له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی وجوودیدایه.
- كه‌لتووری نادیموكراتیكی نوخبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی عێراقه‌وه و نه‌بوونی متمانه به یه‌كتری له نێوانیاندا و پاشان له نێوان پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا. بۆ نموونه، یه‌كه‌م هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی له جیهانی عه‌ره‌بی، له ساڵی 1936 له عێراق ڕووی داوه. به‌م پێیه تا پێش 2003 هه‌موو حكوومه‌ته‌كان، یان به توندوتیژی هاتوونه‌ته ده‌سه‌ڵات یاخود پێگه‌ی خۆیان به ڕژاندنی خوێن و سه‌ركوت و ئاگر و ئاسن قایم كردووه.
- پێكهاته‌ی ئابووری-سیاسیی نابه‌رهه‌مهێنه‌ر، دواكه‌وتوو و دامه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای فرۆشتنی نه‌وت و گاز و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی تر كه به ئابووریی ڕانتی یاخود كرێخۆر ناسراوه، له عێراقدا وای كردووه هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئابووری و سه‌ربازی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری ناوه‌ندییه‌وه كۆنترۆڵ بكرێت. ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین ڕێگره له به‌رده‌م به‌دیموكراسیبوون و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له عێراق؛ به‌و پێیه‌ی ده‌توانێت وا بكات كه هه‌ر لایه‌نێك ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، هه‌وڵ بۆ دروستكردنی تۆڕێكی به‌رفراوانی لایه‌نگری سه‌ربازی و ناسه‌ربازی بدات به مه‌به‌ستی مانه‌وه و سه‌ركوتكردنی نه‌یارانی. ئه‌م ڕه‌گه‌زه، كاریگه‌ریی قووڵی له‌سه‌ر ڕه‌فتاری سیاسیی ده‌سه‌ڵات و، به‌م پێیه‌یش داڕشتنی ستراتیژیی به‌رگری و ئاسایشی و سه‌ربازی و به‌گشتی كه‌لتووری ستراتیژیی عێراق هه‌یه.
- شكستی پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌ت–نه‌ته‌وه‌سازی له عێراق به هه‌موو كێشه‌كانی ئێستایه‌وه، به‌رده‌وام ئه‌م كه‌لتووره ستراتیژییه‌ی ئیستا بۆ سه‌ركوتكردن و چڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ند و له لایه‌ن تاك یاخود حزب و پێكهاته‌یه‌ك به‌رهه‌م ده‌هینێته‌وه.
- له شكستی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌سازیدا له عێراق پێكهاته‌ی خێڵه‌كی، عه‌شایه‌ری، تائیفی، نه‌ته‌وه‌یی و ... ڕێگر بووه و زاڵه. ئه‌مه‌یش هه‌مدیس كێشه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنیته‌وه و تۆڕێك له لایه‌نگر و نه‌یار دروست ده‌كاته‌وه. بێجگه له جێگیرنه‌بوونی بنه‌ماكانی دیموكراسی، ئازادی، مافی مرۆڤ، هاووڵاتیبوون و هتد.
- ئه‌زموونی جه‌نگی خوێناویی پێكهاته‌كان (سوننه له دژی كورد و شیعه و، پاشان شیعه له دژی سوننه و كورد) له دژی یه‌كتری، بۆته به‌شێك له بیره‌وه‌ریی مێژوویی و، به‌م پێیه‌یش كه‌لتووری ستراتیژیی ئه‌م ده‌وڵه‌ته.
- بوونی كه‌لتوورێكی توندوتیژی له نێوان تاك و پێكهاته‌كان بۆ كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵات.
- نه‌بوونی ئایدیۆلۆژییه‌كی یه‌كانگیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیبوون بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی و، به‌م پێیه‌یش قه‌یرانی قووڵی ڕه‌وایه‌تی و ناسنامه‌یی و... ی ده‌وڵه‌تداری له عێراق، كه به‌رده‌وام وای كردووه ستراتیژیی ئاسایشی و سه‌ربازی، به‌سه‌ر هه‌موو ستراتیژییه‌كانی دیكه‌دا زاڵ ببێت.
- هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی عێراق و بوونی 3650 كیلۆمه‌تر سنوور له‌گه‌ڵ 6 ده‌وڵه‌ت و ته‌نیا 58 كیلۆمه‌تر ده‌رچه‌ی ئاوی، وای كردووه عێراق به‌رده‌وام هه‌ست به گه‌مارۆدران و ئابڵووقه‌ی جوگرافی بكات له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دیكه‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه به‌رده‌وام كێشه‌ی له‌سه‌ر سنوور و ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێیدا هه‌بووه؛ ئه‌مه بێجگه له گرێدراویی عێراق به ئاوی ده‌وڵه‌تانی دراوسێیه‌وه. ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریی كردۆته سه‌ر بێمتمانه‌یی و به‌دگومانی له هه‌ر داواكارییه‌كی مافخوازانه و، به ده‌ست و ئه‌جێندای ده‌ره‌كی پێناسه‌ی كردووه.
- هاتووچۆی سیسته‌می سیاسیی عێراق له لایه‌ك له نێوان ناوه‌ندگه‌رایی و ناوچه‌گه‌رایی و، له لایه‌كی تره‌وه له نێوان ناسنامه‌ی زاڵی پان عه‌ره‌بی و مه‌زهه‌بی، وای كردووه كه به‌رده‌وام ئاسایشی ناسنامه‌ییی پێكهاته‌كانی دیكه به‌پێی زاڵبوونی ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه له مه‌ترسیدا بێت.
كۆبه‌ند:
بۆ خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن له‌و پرسیاره‌ی كه بۆچی له هه‌موو سیسته‌م و حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق، كورد تووشی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ده‌بێته‌وه، پێویسته له كه‌لتووری ستراتیژیی ئه‌م ده‌وڵه‌ته تێ بگه‌ین. به‌پێی ئه‌م ڕه‌گه‌ز و فاكته‌ره ماددی و ناماددییانهی كه پێكهێنه‌ری ئه‌زموون و كه‌لتووری سیاسیی عێراقن، ئه‌وه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌لتووری ستراتیژیی عێراق هه‌یه. ئه‌م كه‌لتووره‌یش ڕه‌فتاری ده‌سه‌ڵاتداران ئاراسته ده‌كات. به‌م پێیه، مانه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراق به هۆی بوونی ئه‌م كه‌لتووره ستراتیژییه‌وه، دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه ئاسایشییه وجوودییهكانه بۆ كورد و پێكهاته‌كانی تری كوردستان. بۆیه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بڕیاری دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و هۆكاری نه‌هامه‌تییه مێژوویییهكانی كورد له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كه به عێراق ناسراوه، سه‌ره‌ڕای جێگۆڕكێ له نێوان سیسته‌م و نوخبه جیاوازه‌كانه‌وه، به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆیه هه‌وڵدان بۆ به‌دیموكراسیكردنی عێراق به هۆی زاڵبوونی ئه‌م فاكته‌ر پێكهاتهیییانهوه و، بوونی ئه‌م مۆدێل و شیوازه له كه‌لتووری ستراتیژی له ده‌وڵه‌تی عێراق، بڕیارێكی دروست و ژیرانه نابێت، چونكه تێگه‌یشتنی نوخبه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر عێراق بۆ پرس و بابه‌ته‌كانی جێگه‌ی ناكۆكی، هه‌مان تێگه‌یشتن نییه كه كورد و پێكهاته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یانه. ته‌نانه‌ت به نه‌مانی ده‌وڵه‌تی عێراق، ئاشتی و سه‌قامگیریی زیاتر بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ دراوسێیه‌كانی و، له ئه‌گه‌ری لاوازبوونیشیدا، دووباره ده‌بێته جێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردان و جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌یی و سه‌رووناوچه‌یی له دژی پێكهاته و ده‌وڵه‌تانی تری ناوچه‌كه.
ئەرشیف