ناوی ماڵپەڕ: پێنووس
خاوەنی ئیمتیاز: خانەی هزریی کوردستان
سه‌رنووسه‌ر: قه‌ره‌نی قادری
پێنووس
ماڵپەڕی "پێنووس"، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی وتار، توێژینەوە و دۆسیەوە (به نووسین و وه‌ڕگێڕانه‌وه) بەشدارییەکی کارا لە كردنه‌وه‌ى دهلاقهيهكى هزرى و بنیاتنانی بزووتنەوەیەکی هزریی دیموکراتیک و ئەقڵانی لە کوردستاندا بکات و ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت. پێکهێنانی کەشوهەوایەکی هێمنانە و لە ڕیگەی نووسین و توێژینەوەوە، لە ئەرکە سەرەکییەکانی "پێنووس" دەبێت.
وەڕێخستنی گفتوگۆ لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا (مافی مرۆڤ، پێکەوەهەڵکردن، پێکەوەژیانی ئاشتیانە، ئازادیی ڕادەربڕین و نووسین، ئازادی و يه‌كسانيى ئایین و ئایینزاکان، پرسی ژنان، مافە مەدەنییەکان، هەروەها ئەو چەمکانەی کە پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتیانی کوردستانەوە هەبێت)، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و چه‌مكه سه‌رده‌ميانه‌ى بنه‌ماى جيهان و كۆمه‌ڵگه‌ى پێشكه‌وتووى مرۆڤايه‌تى پێك ده‌هێنن، لە ئەرکە بەردەوامەکانی "پێنووس" دەبێت.
"پێنووس" هەوڵ دەدات لەو مەیدانە هزرییەدا، بێلایەنانە باس لەو چەمکانە بکات کە پەیوەندییان بە ئێستا و داهاتووی کوردستانەوە هەیە و خزمه‌تيان ده‌كات. ئەو واتایانەی کە گرێدراوی حوکمڕانی و سیستەمی سیاسیی سەردەمیانە بێت، لە لاپەڕەکانی "پێنووس"دا جێگەیان دەبێتەوە.
هەوڵدان بۆ ناسینی کێشەکان وه‌ك خۆيان و دوور له كاريگه‌ريى ئه‌ملا و ئه‌ولا، شیکردنەوە و وەرددانەوەیان سەرەتایەکە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، ئەمەش تەنیا بە ڕێگەی نووسین و لە کۆڵانی دیالۆگێکی ئەقڵانییەوە دەرباز دەبێت. بۆ باس و لێدوانیش، کەشوهەوایەکی هێمنانه‌ى وا پێویسته، كه دوور بێت له هه‌را و كاريگه‌ريى نه‌رێنی، به‌تايبه‌تى ناكۆكييه سياسييه‌كان، تا ئەقڵ بكه‌وێته گه‌ڕ.
"پێنووس"، شوێنی ئەو نووسینانەیە کە خزمەت بە مێژوو، ئێستا و داهاتووی کوردستان دەکەن. هه‌وڵ ده‌دات فرەچەشنیی کۆمەڵگە و فرەهزری بەرهەم بێنێت و به‌رگرييان لێ ده‌كات. لەبەر ئەوە، ماڵپەڕی پێنووس سەکۆیەک ده‌بێت بۆ پێکەوەژیان و پێکەوەهەڵکردنی ئەو فرەهزری و فرەڕەهەندییە. هەر لەو ڕوانگەیەشەوە بڵاوکردنەوە و شیتەڵکردنی ئەو چەمک و زاراوانە، یان ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە پرسی "كوردستانيان"، واته کورد و ئەو نەتەوە و ئایینانەوە هەیە کە کوردستان زێدی ئەوانە، ئەرکی ماڵپەڕی پێنووس دەبێت و دەبێ یارمەتیی فرەدەنگیی سیاسی (پلۆرالیزمی سیاسی) و پێکەوەهەڵکردن (تۆلێرانس) بدات و بەهێزیان بکات. ئەمەیش یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی دیموکراسی.
بۆ ئەوەی بەم ئامانجە بگەین، هه‌وڵ ده‌ده‌ين له ڕێگه‌ى نووسینی هێمنانە، جددی و ئەقڵانییەوە که‌لتوورێکی دیموکراتی لە وڵات‌دا بڵاو بکەینەوە تا کۆمەڵگەکەمان بتوانێت به‌هێمنى و لە گشت بواراندا لەگەڵ خۆیدا بپەیڤێت. کۆمەڵگەیەکی بەهێز، لە گرەوی تاکێکی بەهێز، دیالۆگێکی ژیرانە و فرەڕەهەنددایە.
پێنووس
هەولێر ٨/٨/٢٠١٦