نووسەران: باراک ڕاڤید(Barak Ravid) و دەیڤ لاولەر (Dave Lawler)
ماڵپەڕ: ئەکسیۆس (Axios)
بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بەڕۆژنامەنووسانیان ڕاگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماریئەمریکا و جەی دی ڤانس (JD Vance)، جێگرەکەی، لەگەڵمحەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە (١٤-٦-٢٠٢٦) بە شێوەی ئەلیکترۆنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان واژۆ کردووە. ئەم ڕێککەوتنە، کە لەکردنەوەی گەرووی هورمزەوە دەست پێ دەکات و دەگاتە دۆسیەئاڵۆزەکەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، ئێستا ئەو پرسە تاقی دەکاتەوەکە ئایا واشنتۆن و تاران دەتوانن وەستانی پێکدادانەکان بکەنەڕێککەوتنێکی بەرفراوانتر یاخود نا.
بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکی، درێژکردنەوەی ٦٠ ڕۆژەی ئاگربەست، لەنێویاندا لە لوبنان، ئێستا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەگەڵئەوەیشدا، پێشبینی ناکرێت گەرووی هورمز پێش بەڕێوەچوونیڕێوڕەسمی فەرمیی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لە ڕۆژی هەینی (١٩-٦-٢٠٢٦) لە جنێڤ (Geneva) بکرێتەوە. بڕیارە جەی دیڤانس، ستیڤ ویتکۆف (Steve Witkoff) و جارێد کوشنەر (Jared Kushner)، نوێنەرانی ئەمریکا، لەگەڵ محەممەدباقر قالیباف و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژیهەینی لەگەڵ نێوەندگیرە پاکستانی و قەتەرییەکان کۆ ببنەوە بۆ ئەوەیڕاوێژ سەبارەت بە قۆناغی داهاتووی دانوستانەکان بکەن.
بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن، دەقی تەواوی لێکتێگەیشتنەکە لە ماوەی٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە، هەرچەندە ترەمپڕای گەیاندووە کە لەوانەیە بڵاوکردنەوەکەی، بۆ دوای واژۆکردنەفەرمییەکە دوا بخرێت. واشنتۆن و تاران هەر یەکەیان هەوڵ دەدەنگێڕانەوەی خۆیان بۆ ئەم ڕێککەوتنە بچەسپێنن، کە هێشتا چهندكهسێك دەقەکەیان خوێندووەتەوە، بەڵام بازاڕەکان، سەرکردەکانیجیهان و خەڵکی ئاسایی هەر لە ئێستاوە کاردانەوەیان بەرامبەرینیشان داوە.
ئەمریکا دەڵێت ئاستی سوودمەندبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدەستکەوتەکانی ئەم ڕێککەوتنە، بەستراوەتەوە بە ئاستی پابەندبوونیتاران بە بەڵێنەکانییەوە. لەبەرامبەردا، میدیا حکوومییەکانی ئێرانباسیان لە پاکێجێکی زۆر بەخشندانەتر کردووە. کۆمپانیاکانیکەشتیوانییش ڕایان گەیاندووە کە تاوەکوو گهرەنتیی ڕوونتر سەبارەتبە ئاسایشی هاتوچۆ لە تارانەوە وەرنەگرن، ناردنی بارەکان لە ڕێگەیگەرووی هورمزەوە دەست پێ ناکەنەوە. لە هەمان کاتدا، ڕەوتەتوندڕەوەکان لە واشنتۆن و ئیسرائیل داوایان لە کۆشکی سپی کردووەبە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا ڕوونی بکاتەوە کە کۆماری ئیسلامییئێران بەوردی چ ئیمتیازاتێک بەدەست دەهێنێت و، ئەگەر دانوستانەئەتۆمییەکان شکستیان هێنا، چی ڕوو دەدات.
میدیای ئەمریکیی ئەکسیۆس (Axios) بە ئاماژەدان بەم بارودۆخەدەنووسێت کە، ئێستا هەشت پرسیاری سەرەکی، بەڵام هێشتابێوەڵام، سەبارەت بەم ڕێککەوتنە لە ئارادان کە بریتین لەمانەیخوارەوە:
یەکەم: ئایا ڕێککەوتنەکە هەر ئێستا چووەتە بواریجێبەجێکردنەوە؟
لێکتێگەیشتنەکە ڕۆژی یەکشەممە (١٤-٦-٢٠٢٦) بە شێوەیئەلیکترۆنی واژۆ کرا و بڕیارە ڕێوڕەسمی فەرمیی واژۆکردنەکە ڕۆژیهەینی لە سویسرا بەڕێوە بچێت. درێژکردنەوەی ٦٠ ڕۆژەیئاگربەستەکە دەستبەجێ چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام گەروویهورمز هێشتا بەتەواوی نەکراوەتەوە.
هەرچەندە ترەمپ ڕۆژی یەکشەممە هەواڵی ”هەڵوەشاندنەوەیدەستبەجێ”ی گەمارۆ دەریایییەکانی ئەمریکا و کردنەوەی گەروویهورمزی ڕاگەیاند، بەڵام دواتر گوتی ئەم گەروویە دوای بەڕێوەچوونیڕێوڕەسمی فەرمیی واژۆکردنەکە لە ڕۆژی هەینیدا دەکرێتەوە. لەهەمان کاتدا بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا گوتی کە،فەرمان بە هێزە سەربازییەکان کراوە ئامادەکاری بکەن بۆ ئەوەی تا ڕۆژی هەینی گەمارۆکە هەڵبوەشێننەوە. ترەمپ ڕۆژی دووشەممە (١٥-٦-٢٠٢٦) بانگەشەی ئەوەی کرد کە کەشتییەکان هەر ئێستایشلە هاتوچۆکردندان، بەڵام میدیا حکوومییەکانی ئێران ڕایان گەیاند کەدۆخی گەرووی هورمز هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.
دووەم: ئایا گەرووی هورمز بەڕاستی دەکرێتەوە؟
لایەنی ئەمریکی بەردەوام جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەپێی ئەمڕێککەوتنە، گەرووی هورمز بەبێ وەرگرتنی باج یان سەپاندنی هەرجۆرە کۆتوبەندێکی دیکە دەکرێتەوە.
دیپلۆماتکارێکی ناوچەیی، کە بەشداریی لە پرۆسەی نێوەندگیریداکردبوو، هەفتەی ڕابردوو بە ئەکسیۆسی ڕاگەیاند کە بەپێیڕێککەوتنەکە، دەبێت قەبارەی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەروویهورمزەوە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا بگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێش جەنگ؛ بەڵامبەرپرسانی ئێرانی بە میدیاکانیان لە ناوخۆی ئێران گوتووە کە گەروویهورمز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ و، کۆماری ئیسلامیی ئێرانهێشتا ئاستێک لە کۆنترۆڵی بەسەر ئەم ڕێڕەوە ئاوییەدا دەپارێزێت.
“ئاژانسی هەواڵی فارس“ی حکوومیش بڵاوی کردەوە کە تارانقبووڵی کردووە لە ماوەی ئەم ٦٠ ڕۆژەدا هیچ باجێک وەرنەگرێت، بەڵام دوای ئەوە، باجی تێچووەکانی سەلامەتی و ژینگەییدەسەپێنێت. لەم نێوەندەدا، بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بڕیارە سەبارەت بە داهاتووی گەرووی هورمز و ڕێگهکانیمسۆگەرکردنی ئەوەی کە ئەم ڕێڕەوە ئاوییە هەرگیز دانەخرێتەوە، ”گفتوگۆیەکی ناوچەیی” بەڕێوە بچێت.
لە ئێستادا کۆمپانیاکانی کەشتیوانی هێشتا بەوریایییەوە مامەڵەدەکەن. ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەریایی ڕایانگەیاندووە کە تاوەکوو ڕوونبوونەوەی زیاتری دۆخەکە و وەرگرتنیگهرەنتیی ئەمنی، دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەروویهورمزەوە دوا دەخەن. هەندێک لە شیکەرەوەکانیش گومانیان هەیەلەوەی قەبارەی هاتوچۆی کەشتییەکان لە داهاتوویەکی نزیکدابگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێش جەنگ. بەرپرسێکی باڵای حکوومەتیئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە واشنتۆن چاوەڕوان دەکاتقەبارەی هاتوچۆی کەشتییەکان لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات، هەرچەندە ئەگەری هەیە هێشتا نەگاتەدۆخی ئاساییی پێش جەنگ.
سێیەم: ئێران چی بەدەست دەهێنێت؟
هەردوو لایەن کۆکن لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دوودەستکەوتی سەرەکیی دەبێت: کۆتاییهاتنی پێکدادانەکان و لێخۆشبوون لە سزاکان بۆ هەناردەکردنی نەوت. هەر ئەم بابەتە بەتەنیائەو داهاتە دەخاتە بەردەست تاران کە زۆر پێویستیی پێیەتی. لەگەڵئەوەیشدا، میدیا دەوڵەتییەکانی ئێران بانگەشەی ئەوەیان کردووە کەحکوومەت لە بەرامبەر واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنەدا، دەستی بە ملیاراندۆلار لە سەرمایە سڕکراوەکانی خۆیشی دەگات.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بەتوندی ئەم بانگەشەیەی ڕەت کردەوە و گوتی، دەستگەیشتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەم سەرچاوانە تەنیالەسەر بنەمای ”مۆدێلی پارەدان لە بەرامبەر جێبەجێکردن” دەبێت. بەگوتەی بەرپرسانی ئەمریکی، سوودمەندبوونی تەواوی ئێران لەدەستکەوتە ئابوورییەکانی ئەم ڕێککەوتنە، بەستراوەتەوە بە واژۆکردنیڕێککەوتنێکی ئەتۆمیی گشتگیرترەوە. لە هەمان کاتدا، هەندێک لەڕەخنەگرانی ئەم ڕێککەوتنە نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە لەوەی ڕەنگەڕێککەوتنی لاوەکی هەبن کە دەستڕاگەیشتنی خێرای کۆماریئیسلامیی ئێران بە سەرچاوە دارایییەکان دەستەبەر بکەن. کۆشکیسپی ئەم بانگەشەیەی بە ”زانیاریی نادروست” ناو بردووە، بەڵامبەرپرسێکی باڵای حکوومەتی ئەمریکا گوتوویەتی کە واشنتۆنئامادەیە هەر لە قۆناغە سەرەتایییەکانی جێبەجێکردنیڕێککەوتنەکەدا، ”هەنگاوی بچووک” بنێت بۆ دەستگەیشتن بە بەشێکلە سەرمایە سڕکراوەکان و کەمکردنەوەی هەندێک لە سزاکان؛ بەومەرجەی تارانیش بە گرتنەبەری هەنگاوی هاوشێوە، ئامادەییی خۆیبۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکە نیشان بدات.
چوارەم: ئایا هەردوو لایەن تێگەیشتنیان بۆ بڕگەکانیڕێککەوتنەکە وەک یەکە؟
ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران گێڕانەوەی جیاواز دەخەنە ڕووسەبارەت بەو بەڵێنانەی لەم ڕێککەوتنەدا هاتوون و ئەو ئیمتیازاتانەیکە هەر یەک لە لایەنەکان لە بەرامبەریدا دەستیان دەکەوێت. بەشێکلەم جیاوازییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دانوستانەکان بەزۆری بە شێوەیناڕاستەوخۆ و لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە ئەنجام دران و، لێکتێگەیشتنەکەیش زیاتر ڕێککەوتنێکی سیاسیی گشتییە نەکپەیماننامەیەکی گشتگیر و پڕ لە وردەکاری. ئەمەیش وای کردووەدەقی ڕێککەوتنەکە هێندە ناڕوونیی تێدا بێت کە هەردوو لایەن بتواننبانگەشەی ئەوە بکەن گەیشتوون بەوەی دەیانویست، تەنانەت ئەگەرپێشبینیی جیاوازیشیان هەبێت سەبارەت بەوەی لە داهاتوودا چیڕوو دەدات.
سیناتۆر لیندسی گراهام (Lindsey Graham)، لە هاوپەیمانەکانیترەمپ، گوتی: ”پێ دەچێت تێگەیشتنی ئێران بۆ ئەم ڕێککەوتنە،جیاواز بێت لەوەی تیمی دانوستانکاری ئەمریکا باسی دەکەن و، ئەمبابەتەیش تا ڕاددەیەک جێگەی نیگەرانیی منە. ”لەگەڵ ئەوەیشدا، یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی حکوومەتی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردکە ئەم جیاوازییە لە گێڕانەوەکاندا هۆکارەکەی ئەوەیە کۆماریئیسلامیی ئێران بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی، ئیمتیازاتەکانی ئەمڕێککەوتنە گەورەتر لە قەبارەی ڕاستەقینەی خۆیان نیشان دەدات.
پێنجەم: ئایا دەقی ڕێککەوتنەکە بڵاو دەکرێتەوە؟
بەشێکی زۆری ئەم ناڕوونییانە بە بڵاوکردنەوەی دەقی تەواویلێکتێگەیشتنەکە لەلایەن لایەنەکان یان نێوەندگیرەکانەوە چارەسەردەکرێن. یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی حکوومەتی ئەمریکا لە کۆنگرەڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژی دووشەممەدا ڕای گەیاند کە، ئەم دەقە لەماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە. لەگەڵئەوەیشدا، ترەمپ گوتی لەوانەیە بڵاوکردنەوەکەی بۆ دوای ڕێوڕەسمەفەرمییەکەی ڕۆژی هەینی دوا بخرێت.
شەشەم: ئایا ئیسرائیل پابەندی ڕێککەوتنەکە دەبێت؟
ئەم ڕێککەوتنە لە ئیسرائیل، لە کاتێکدا کەمتر لە چوار مانگ بۆهەڵبژاردنەکان ماوە، ڕووبەڕووی ڕەخنەی فراوانی ئاراستە سیاسییەجیاوازەکان بووەتەوە. یەکێک لە هۆکارەکانیشی ئەوەیە کە ئیسرائیلناچار دەکات پابەندی ئاگربەست بێت لە لوبنان. یسرائیل کاتس (Israel Katz)، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕای گەیاندووە کەوڵاتەکەی نە لەو ناوچانەی باشووری لوبنان دەکشێتەوە کە داگیریکردوون، نە دەستبەرداری مافی خۆیشی دەبێت بۆ وەڵامدانەوەیهێرشەکانی حزبوڵڵا (Hezbollah). هەروەها هۆشداریی دا کەئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی جەنگی لوبنانەوە هێرش بکاتەسەر ئیسرائیل، ئەوا ئیسرائیل ”بە هەموو هێزییەوە” وەڵامی دەداتەوە.
یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی حکوومەتی ئەمریکا گوتی، ئەم ڕێککەوتنەئیسرائیل ناچار بە کشانەوە ناکات و، هەروەها بە واتای ”ئاگربەستییەکلایەنە” نایەت. بۆیە ئەگەر حزبوڵڵا هێرشێک ئەنجام بدات، ئیسرائیل مافی وەڵامدانەوەی دەبێت. لەگەڵ ئەوەیشدا، بەرپرسانیئیسرائیلی نیگەرانن لەوەی ئازادیی مامەڵەکردنی وڵاتەکەیان لە لوبنانبە شێوەیەکی بەرچاو سنووردار بکرێت. دوای ئەوەی هێرشەکەیڕۆژی یەکشەممەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت خەریک بووڕێککەوتنەکە بەتەواوی تێک بدات، ترەمپ بە ئەکسیۆسی گوت کەبنیامین نەتانیاهۆ ”کەمترین توانای درکپێکردنی نییە.” ترەمپ ڕۆژیدووشەممە (١٥-٦-٢٠٢٦) گوتی هیوادارە دۆخی لوبنان ”یەکلابکاتەوە” و گوتیشی: ”دەبێت لەگەڵ حزبوڵڵایشدا سەبارەت بەم بابەتەگفتوگۆیەکی کورت بکەین. ”
حەوتەم: ئایا هەرگیز ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەدەست دێت؟
ئامانجی لێکتێگەیشتنەکە دەستپێکردنی خولێکی ٦٠ ڕۆژەیدانوستانە ئەتۆمییەکانە. سەرجەم بڕگەکانی پەیوەست بە پرسیئەتۆمی لەم ڕێککەوتنەدا و، هەروەها بەشێکی زۆری هەڵوەشاندنەوەیئەو سزایانەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هیوادارە لێیان سوودمەندبێت، بەستراونەتەوە بە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی، گشتگیر و تەکنیکیتر. بەرپرسانی ئەمریکی دان بەوەدا دەنێن کە گەیشتن بەڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە زۆر سەخت دەبێت، چونکە بێمتمانەیییدوولایەنە لەنێوان هەردوو لایەندا هێشتا بەردەوامە و تەنانەت گەیشتنبەم لێکتێگەیشتنەیش، کە وردەکاریی زۆر کەمتری تێدایە، کارێکیئاسان نەبوو.
ویتکۆف و کوشنەر سەرەتای ئەم مانگە گەشتیان کرد بۆ شاری ئۆکڕیج (Oak Ridge) لە ویلایەتی تێنسی (Tennessee) بۆ ئەوەیلەگەڵ ئەو شارەزایە ئەتۆمییانە کۆ ببنەوە کە بڕیارە بەشداریی لەدانوستانێکی لەو شێوەیەدا بکەن. شەهباز شەریف (Shehbaz Sharif)، سەرۆکوەزیرانی پاکستان و یەکێک لە نێوەندگیرەکان، گوتیکە بڕیارە هەر ئەم هەفتەیە چەند کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکردنیزەمینەی دانوستانە ئەتۆمییەکان بەڕێوە بچن.
هەشتەم: ئەگەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەدەست نەيەت، ئایاجەنگ دەست پێ دەکاتەوە؟
بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن تاوەکوو نەگەنە ڕێککەوتنێک سەبارەت بەبەرنامە ئەتۆمییەکە، ئەو هێزانەی ڕەوانەی ناوچەکە کراون ناکێشنەوە. یەکێک لە بەرپرسەکان پاساوی ئەوەی هێنایەوە کە ئەو زیانانەی بەرئێران کەوتوون، ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنیان زیاتر کردووە و گوتیشی لە ئەگەری شکستهێنانی دیپلۆماسییەتدا، ترەمپ هێشتا”ئامرازی دیکەی لەبەردەستدایە.” لە بەرامبەردا، بەرپرسانی کۆماریئیسلامیی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوە ترەمپ بوو زۆرپەرۆشی کۆتاییهێنان بە جەنگ بوو و، ئێستا ئەوە تارانە کە دەستیباڵای هەیە.
لە وەڵامی ئەم پرسیارانە و، هەروەها هەندێک لە ڕەخنەکان لە ئەمریکا، بەرپرسێکی باڵای حکوومەتەکەی ترەمپ بە ئەکسیۆسی ڕاگەیاند کەئەو هەر لە سەرەتاوە دوو ئامانجی سەرەکیی هەبوو: ڕێگریکردن لەدەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چەکی ئەتۆمی و،ڕێگریکردن لە هێشتنەوەی یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراو بەچرییەکیبەرز. ئەم ڕێککەوتنە هەردوو ئامانجەکە دەپێکێت. لە ئەنجامدا، ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، هاوپەیمانەکانمان و هێزەکانمان لەناوچەکەدا ئاسایشی زیاتریان دەبێت.
سەرچاوە:








