دڵشاد نامق فەرەج، ماستەر له زانسته سیاسییه‌كان
به‌پێی په‌یڕه‌وی ژماره (3)ی ساڵی 2018ی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران و ڕێكاری سكاڵا و تانه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له لایه‌ن هه‌مان ئه‌نجومه‌نه‌وه له (10 / 9 / 2018) ده‌رچووه، پرۆسه‌ی سكاڵا و تانه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كراوه و ئه‌و سكاڵا و تانانه، ده‌كرێت كار بكه‌نه سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه و گۆڕانكاریی تیادا بهێننه كایه‌وه. هه‌ر بۆیه سكاڵا و تانه بایه‌خێكی گرنگی هه‌یه و ڕێوشوێنه‌كانی به‌وردی له لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه دیاری كراوه، كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
یه‌كه‌م: سكاڵاكار:
ته‌نیا ده‌نگده‌ر و بریكاری قه‌واره سیاسییه‌كان مافی سكاڵاكردنیان هه‌یه؛ چاودێری ڕێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن مافی تۆماركردنی سكاڵایان نییه.
دووه‌م: مه‌رجه‌كانی سكاڵا:
بۆ هه‌ر سكاڵایه‌ك كه پێشكه‌ش ده‌كرێت، پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بێت:
1- ناوی سكاڵاكار و ناونیشانه‌كه‌ی و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن بۆ په‌یوه‌ندیكردن.
2- پێوسته سكاڵاكار له‌و كه‌سانه بێت كه ڕووداوه‌كه‌یان بینیوه.
3- ناو و ناونیشانی سكاڵالێكراو و ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردن پێیه‌وه.
4- به‌دروستی وه‌سفی سه‌رپێچییه‌كه كرابێت له سكاڵاكه‌دا و ڕوون كرابێته‌وه، وه‌ك: كاتی سه‌رپێچییه‌كه، ڕێكه‌وته‌كه‌ی، ژماره و ناوی بنكه و وێستگه‌ی ده‌نگدان كه سه‌رپێچییه‌كه‌ی تێدا كراوه، وه‌سفی بارودۆخه‌كه.
5- ناوی شاهیده‌كان ئه‌گه‌ر شاهید هه‌بوو.
6- هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك كه له لایه‌تی، ئه‌گه‌ر هه‌بوو هاوپێچی بكات.
7- پێوسته له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه پشتگیریی خۆی له‌سه‌ر سكاڵاكه بنووسێت.
8- ئه‌گه‌ر سكاڵاكه له دژی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه، یان وێستگه، یان كارمه‌ندی كۆمیسیۆن بوو، ئه‌وا سكاڵاكه پشتگیریی به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه و بنكه‌ی ناوێت.
9- پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه یان وێستگه ئیمزا له‌سه‌ر زه‌رفی سكاڵاكه بكات و ڕێكهوتهكهیش بنووسێت.
10- پێویسته سكاڵا به‌پێی فۆڕمی ژماره (10) بێت.
11- دوو وێنه‌ی سكاڵاكه ده‌خرێته زه‌رفه‌كه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی پارێزگه و نیشتمانی و، وێنه‌ی سێیه‌میش لای سكاڵاكار ده‌مێنێته‌وه.
سێیه‌م: شوێن و سكاڵا:
سكاڵا له ڕێگه‌ی فۆڕمێكه‌وه ده‌بێت كه ناو نراوه "فۆڕمی ژماره 10 تایبه‌ت به سكاڵا"، كه له بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان و فه‌رمانگه‌ی پارێزگه‌كانی كۆمیسیۆن و فه‌رمانگه‌ی نیشتمانییش هه‌یه.
كۆمیسیۆن له‌سه‌ر 3 ئاستی جیاواز لیژنه‌ی سكاڵای هه‌یه، كه بریتین له: "لیژنه‌ی باڵای سكاڵا" و "لیژنه‌ی سكاڵای فه‌رمانگه‌ی نیشتمانی" و "لیژنه‌ی سكاڵای فه‌رمانگه‌ی پارێزگه‌كان". سكاڵاكار ده‌توانێت له ساتی كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه تا ماوه‌ی 48 كاتژمێر له ڕێگه‌ی ئه‌و فۆڕمه‌وه سكاڵاكانی پێشكه‌ش بكات، له یه‌كێك له‌م شوێنانه:
- ده‌توانێت له وێستگه، یان بنكه‌ی ده‌نگدان سكاڵا بكات.
- ئه‌گه‌ر له وێستگه و بنكه نه‌یكرد، یان نه‌یتوانی بیكات، ئه‌وا ده‌توانێت بچێت له فه‌رمانگه‌ی پارێزگه سكاڵاكه‌ی ته‌سلیمی لیژنه‌ی سكاڵای پارێزگه بكات.
- ئه‌گه‌ر له بنكه و وێستگه و لیژنه‌ی پارێزگه بۆی نه‌كرا، ئه‌وا ده‌توانێت بچێته فه‌رمانگه‌ی نیشتمانی و له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی سكاڵای فه‌رمانگه‌ی نیشتمانییه‌وه سكاڵاكه‌ی پێشكه‌ش بكات.
چواره‌م: لێكۆڵینه‌وه و ئه‌نجامی سكاڵا:
دوای ئه‌وه‌ی سكاڵاكان ده‌گه‌ن به لیژنه‌كانی سكاڵا، لیژنه‌كانیش تۆماری سكاڵاكان ده‌كه‌ن و دواتر به نووسراوێك به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه بۆ لیژنه‌ی باڵای سكاڵا، كه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رفراوانه و له 5 كۆمیسیار پێك هاتووه. ئه‌م لیژنه‌یه ڕاسته‌وخۆ سكاڵاكه ئاراسته‌ی سكاڵالێكراو ده‌كه‌ن و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن. سكاڵالێكراو ده‌بێت له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا وه‌ڵام بداته‌وه. دوای لێوردبوونه‌وه و تاووتوێكردن، ده‌توانن داوای لێكۆڵێنه‌وه‌ی زیاتر له لیژنه‌كانی پارێزگه و ئۆفیسی نیشتمانی بكه‌ن ده‌رباره‌ی سكاڵاكه و، دواتر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سكاڵالێكراویش وه‌ڵام نه‌داته‌وه، ڕاسپارده‌ی خۆیان له‌باره‌ی سكاڵاكه‌وه ده‌ده‌ن به ئه‌نجومه‌تی كۆمیسیاران؛ ئه‌وانیش دوای لێوردبوونه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیار له‌باره‌ی سكاڵاكه‌وه ده‌ده‌ن. شایانی گوتنه ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران بۆی هه‌یه هه‌ر كه‌سێك له لایه‌نه‌كانی سكاڵاكه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و زانیاریوه‌رگرتن، بانگ بكات.
پێنجه‌م: جیاكردنه‌وه و پۆلێنكردنی سكاڵاكان:
لیژنه‌ی باڵای سكاڵای كۆمیسیۆن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه سكاڵاكان پۆلێن بكات بۆ سێ جۆر سكاڵا: "سوور" و "سه‌وز" و "زه‌رد" و، ڕێككاره‌كان به‌رانبه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌و جۆرانه‌ی سكاڵا ده‌گیرێته به‌ر، به‌م شێوه‌یه:
1- سكاڵای سوور: ئه‌و سكاڵایه‌یه كه بابه‌ته‌كه‌ی مه‌ترسیداره و كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌و بنكه یان وێستگه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ڕاست بێت. بۆیه بایه‌خی له‌پێشینه به‌م سكاڵانه ده‌درێت و به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت:
- سكاڵاكه له فایلێكی تایبه‌ت داده‌نرێت و، ئه‌و سندووقانه‌ی ئه‌م جۆره سكاڵایه‌یان له‌سه‌ره جیا ده‌كرێنه‌وه هه‌تا ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه و دوا بڕیاری ئه‌نجومه‌ن.
- له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا له لایه‌ن لیژنه‌ی پارێزگهوه لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی تێدا ده‌كرێت.
- ئه‌گه‌ر پێویست بكات، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ دروست ده‌كرێت.
- سه‌رجه‌م ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن.
2- سكاڵای سه‌وز: ئه‌و جۆره‌ی سكاڵایه‌یه كه بابه‌تی سكاڵاكه مه‌ترسیدار نییه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه نابێت، به‌ڵام پێویستی به لێكۆڵینه‌وه هه‌یه بۆ زانینی جۆری سه‌رپێچییه‌كه و سزادانی سه‌رپێچیكار.
به‌م جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت:
- له فایلی تایبه‌ت داده‌نرێت و سندووقه‌كانی جیا ده‌كرێته‌وه تا ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ری.
- به هه‌مان شێوه لیژنه‌ی سكاڵای پارێزگه یان فه‌رمانگه‌ی نیشتمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كات و، دوای لێكۆڵینه‌وه گشت فایله‌كان و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه ده‌درێته ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری.
3- سكاڵای زه‌رد: ئه‌و جۆره‌ی سكاڵایه‌یه كه مه‌رجه شكڵی یان بابه‌تییه‌كانی ته‌واو نین و كه‌موكورتی له خودی سكاڵاكه هه‌یه؛ بۆیه ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه.
شه‌شه‌م: كاركردن له‌سه‌ر سكاڵاكان:
دوای پۆلێن‌كردن و جیاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان، لیژنه‌ی پارێزگه و فه‌رمانگه‌ی نیشتمانی، به ڕاسپارده‌ی لیژنه‌ی باڵای سكاڵا، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست ده‌كه‌ن، وه‌ك: وه‌رگرتنی وته‌ی شایه‌ته‌كان، وه‌رگرتنی وته‌ی سكاڵاكار، وردبینیكردن له فۆڕمه‌كانی ته‌سویه و موتابه‌قه، وربینیكردن له فۆڕمه‌كانی ئه‌نجامه‌كان و تۆماری ده‌نگده‌ران.
هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه بڕیاری كردنه‌وه‌ی سندووقه‌كان بده‌ن و دووباره ده‌نگه‌كان بژمێرنه‌وه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد؛ ئه‌مه‌یش به ئاماده‌بوونی بریكاری قه‌واره سیاسییه‌كان و چاودێران ده‌بێت. دواتریش به‌پێی ڕاپۆرتێكی ورد ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌درێت به لیژنه‌ی باڵای سكاڵا و، ئه‌وانیش ڕاسپارده‌ی خۆیانی له‌باره‌وه ده‌ده‌ن و له ڕێگه‌ی نووسراوێكی فه‌رمیی سه‌رۆكی كارگێڕیی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌نجامی سكاڵاكه بۆ بڕیاری پێویست له‌باره‌یه‌وه، ده‌درێته ئه‌نجومه‌ن.
حه‌وته‌م: بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی سكاڵاكانه‌وه:
ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران تاكه شوێنه كه ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی هه‌یه له‌باره‌ی سكاڵاكانه‌وه، ئه‌ویش دوای وه‌رگرتنی ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی باڵای سكاڵا بۆی هه‌یه به‌پێی بابه‌ته‌كه یه‌كێك له‌م بڕیارانه بدات:
1- ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه، ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی یان ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دروست نه‌بوو.
2- گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێویست بۆ گێڕانه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ حاڵه‌تی خۆی و نه‌هێشتنی سه‌رپێچییه‌كه.
3- ههڵوهاشاندنهوهی ئه‌نجانی وێستگه و سووتاندنی.
4- داواكردن له وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كان بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست ئه‌گه‌ر سكاڵاكه له دژی یه‌كێك له كارمه‌ندانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه بوو و، سه‌لمێنرا كه كه‌مته‌رخه‌م بووه یان سه‌رپێچیكار بووه.
5- ڕه‌نگه داوای دووباره لێكۆڵینه‌وه بكات.
6- بانگكردنی سكاڵاكار و سكاڵالێكراو و شایه‌ته‌كان، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد.
7- بۆی هه‌یه ده‌عوای جه‌زایی له دژی كه‌مته‌رخه‌م و سه‌رپێچیكاره‌كان بجووڵێنێت، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچییه‌كه ڕه‌گه‌زی جهزاییی تێدا بوو.
8- غه‌رامه‌كردنی داراییی كیانه سیاسییه سه‌رپێچیكاره‌كه.
9- سزادانی كارمه‌ندی كۆمیسیۆن به‌پێی یاسا، ئه‌گه‌ر سكاڵاكه له دژی كارمه‌ندی كۆمیسیۆن بێت و، بسه‌لمێت كه سه‌رپێچیی كردووه یان كه‌مته‌رخه‌م بووه.
10- بڕیاردان به دووباره ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بنكه‌ی ده‌نگدان ئه‌گه‌ر سكاڵاكه پێویستی كرد.
هه‌شته‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن:
دوای بڕیاری ئه‌نجومه‌ن له‌باره‌ی سكاڵاكانه‌وه، ده‌بێت بڕیاره‌كان له 3 ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌دا بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاو بكرێته‌وه و، پێویسته لایه‌نه‌كانی سكاڵاكه ئاگادار بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها له سایتی كۆمیسیۆنیش بڵاو بكرێته‌وه.
نۆیه‌م: تانه‌دان له بڕیاره‌كان:
ئه‌وانه‌ی خۆیان به زیانمه‌ند ده‌زانن له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌باره‌ی سكاڵاكانه‌وه، بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا له بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كان، له به‌رده‌م لیژنه‌ی یاسایی‌ی هه‌ڵبژاردندا تانه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بده‌ن، كه پێك هاتووه له 3 دادوه‌ری دادگه‌ی ته‌میزی كوردستان و؛ بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی دادوه‌ری له‌م باره‌یه‌وه كۆتایییه و ته‌میز ناكرێته‌وه.