وەرگێڕانی کە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
2015
7ى كانوونى دووه‌م: دوو چه‌كدار به ناوه‌كانى "سه‌عيد" و "شه‌ريف قواشى"، په‌لامارى ئۆفيسه‌كانى ڕۆژنامه‌يه‌كى ساتيره‌ى فه‌ڕه‌نسييان به ناوى Charlie Hebdo له پاريس دا و له ئه‌نجامدا 11 كه‌س كوژران. له هه‌مان كاتدا، هێرشبه‌رێكى ديكه به ناوى "ئامه‌دى كوليبالى" په‌لامارى سوپه‌رماركێتێكى كوشه‌ر [له شه‌ريعه‌تى جووله‌كه‌دا، هه‌ر خواردن و شتێ حه‌ڵاڵ بێ، كوشه‌رى پێ ده‌گوترێ]ى دا و چه‌ند كه‌سێكى به‌بارمته گرت و 4 كه‌سيشى كوشت. كوليبالى ڕای گه‌ياند كه سه‌ر به داعشه.
26ى كانوونى دووه‌م: شه‌ڕڤانانى كورد به يارمه‌تیى ئه‌مريكا و زه‌بره ئاسمانییه‌كانى هاوپه‌يمانان و [به ياريده‌ى پێشمه‌رگه‌كانى كوردستانى باشوور- ئاسۆ] توانيیان چه‌كدارانى داعش له‌و شاره‌ى سه‌ر سنوور، واته له كۆبانێ، پاش شه‌ڕێكى 4 مانگه، ده‌ربكه‌ن.
28ى كانوونى دووه‌م: چه‌ند چه‌كدارێكى هاوپه‌يمانى داعش به‌رپرسيارێتيى خۆيان له هێرش بۆ سه‌ر هۆتێلێكى دى لۆكس له ته‌رابلووسى ليبيا ڕاگه‌ياند كه به لانى كه‌مه‌وه 8 كه‌س كوژران.
4ى شوبات: داعش ڤيديۆيه‌كى سووتاندنى فڕۆكه‌وانێكى سه‌ربازيى ئوردنی به ناوى مه‌عاز ئه‌لكه‌ساسبه بڵاو ده‌كاته‌وه.
15-16ى شوبات: چه‌كداره ليبييه هاوپه‌يمانه‌كانى داعش ڤيديۆيه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌رى 21 كريستيانى ميسرى ده‌بڕن. ئه‌و كريستيانه ميسرييانه له 12ى كانوونى دووه‌مى هه‌مان ساڵدا ڕفێنرابوون و له‌م سۆنگه‌يه و بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه، ميسر چه‌ند زه‌برێكى ئاسمانیى سره‌وانده ليبيا.
25-26ى شوبات: چه‌كدارانى داعش به لانى كه‌مه‌وه 200 كريستيانى ئاسوورييان له باكوورى سووريا ڕفاند. هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌ركردايه‌تيى ئه‌مريكا، به فڕۆكه له داعشه‌كانى باكوورى سوورياى دا.
18ى ئادار: داعش به‌رپرسيارێتيى خۆى له هێرشێكى بۆ سه‌ر مۆزه‌خانه‌ى باردۆ له تونس ڕاگه‌ياند كه 22 كه‌سى تێدا كوژرا.
20ى ئادار: چه‌كداره‌كانى سه‌ر به داعش دوو مزگه‌وتيان له "سه‌نعا"ى پايته‌ختى يه‌مه‌ن ته‌قانده‌وه و له ئه‌نجامدا 137 كه‌س كوژران.
5ى نيسان: چه‌كداره‌كانى داعش ده‌ستيان به‌سه‌ر كامپێكى په‌نابه‌رانى فه‌ڵه‌ستينى به ناوى يه‌رموك له ديمه‌شقدا گرت كه زێتر له 180000 كه‌سى تێدا ده‌ژى.
8ى نيسان: داعش زێتر له 200 گيراو و ديلى ئێزدیى به‌رهه‌ڵدا كرد، كه زۆربه‌يان له ناوه‌ڕاستى 2014وه له باكوورى ڕۆژاواى عێراقدا گيرابوون.
19ى نيسان: داعش ڤيديۆيه‌كى بڵاو كرده‌وه كه نيشانى ده‌دا چه‌كداره‌كانى لقى ليبياى داعش، ده‌رزه‌نێك كريستيانى ئیتیۆپی ئيعدام ده‌كه‌ن.
17ى ئايار: داعش ڕه‌مادى له عێراق ده‌گرێ و كۆنترۆڵ ده‌كا.
20ى ئايار: داعش ده‌ست به‌سه‌ر شارى "ته‌دمر"دا ده‌گرێ كه شارێكى كه‌وناراى سووريايه.
21ى ئايار: چه‌كداره‌كانى داعش ده‌ست به‌سه‌ر شارى "سيرته"ى ليبيادا ده‌گرن- واته زێدى موعه‌ممه‌ر قه‌زافى.
22ى ئايار: داعش به‌رپرسيارێتيى هێرشێكى خۆكوژى بۆ سه‌ر مزگه‌وتێكى شيعى له ڕۆژهه‌ڵاتى عه‌ره‌بستانى سعووديا ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه 21 كه‌سى تێدا كوژرا و زێتر له 100 كه‌سيش بريندار بوون.
29ى ئايار: داعش به‌رپرسيارێتيى دووه‌مين هێرشى خۆكوژى ده‌گرێته ئه‌ستۆ له مزگه‌وتێكى شيعان له ڕۆژهه‌ڵاتى عه‌ره‌بستانى سعووديادا، كه له ئه‌نجامدا 4 كه‌س هاتنه كوشتن.
17ى حوزه‌يران: لقى يه‌مه‌نى داعش، ته‌قينه‌وه‌ى چه‌ند ئۆتۆمبێلێك له پايته‌ختى يه‌مه‌ن ده‌خاته ئه‌ستۆى خۆيه‌وه كه به لانى كه‌مه‌وه بوونه هۆى كوژرانى 30 كه‌س.
17ى حوزه‌يران: شه‌ڕڤانه كورده‌كان داعشيان له شارى ستراتيژيى سوورى، "ته‌لئه‌بيه‌ز" (گرێ سپى)، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوورى توركياوه، وه‌ده‌رنا.
22ى حوزه‌يران: هێزه‌كانى كورد توانيیان كۆنترۆڵى ته‌واوى عه‌ين عيسا بكه‌ن كه بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى بوو و له بنده‌ستى ميليشياكانى داعش ده‌ربهێنن.
26ى حوزه‌يران: جه‌نگاوه‌رانى داعش به لانى كه‌مه‌وه له هێرشێكدا بۆ سه‌ر شارى كۆبانێ، 145 كه‌سى مه‌ده‌نيى ئه‌و شاره‌يان كوشت و له هه‌مان ڕۆژدا، ميليشياكانى سه‌ر به داعش په‌لامارى مزگه‌وتێكى شيعانيان دا له كوێت كه 27 كه‌سى تێدا كوژرا و زێتر له 200 كه‌سيش بريندار بوون.
27ى حوزه‌يران: داعش به‌رپرسيارێتیی هێرشێكى بۆ سه‌ر شوێنێكى گه‌شتيارى له سۆسه‌ى تونس ده‌خاته ئه‌ستۆى خۆيه‌وه كه له ئاكامدا 38 كه‌س كوژران و 39 كه‌سيش بريندار بوون كه زۆربه‌يان خه‌ڵكى بيانى بوون.
1ى ته‌مووز: چه‌كداره‌كانى داعش په‌لامار دواى په‌لامارى چه‌ند بازگه‌يه‌كى سه‌ربازييان دا له نيمچه‌دوورگه‌ى سيناى ميسرى كه له ئه‌نجامى ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌دا، ده‌يان سه‌رباز كوژران.
20ى ته‌مووز: خۆكوژێكى سه‌ر به داعش خۆى به سه‌نته‌رێكى كه‌لتوورى له سوروج [سه‌ر به ويلايه‌تى شانلى ئۆرفه‌يه و زۆرينه‌ى ئه‌و شاره كوردن و ئه‌و خۆته‌قاندنه‌وه‌يه له كاتێكدا بوو كه كۆنگره‌يه‌كى گه‌نجان بۆ به‌شداريكردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كۆبانێ له‌و سه‌نته‌ره به‌ڕێوه ده‌چوو- ئاسۆ] دادا- شارێكى توركياى سه‌ر سنووره له نزيك كۆبانێ و له ئه‌نجامدا به لانى كه‌مه‌وه 30 كه‌س هاتنه كوشتن.
6ى ئاب: داعش به‌رپرسيارێتیی خۆى له ته‌قينه‌وه‌يه‌كى خۆكوژى له مزگه‌وتێكى عه‌ره‌بستانى سعووديدا ڕاگه‌ياند كه به لانى كه‌مه‌وه 15 كه‌س كوژران كه 12يان پۆليس بوون له پارێزگه‌ى ئاسر له نزيك سنوورى باشوورى-ڕۆژاوا له‌گه‌ڵ يه‌مه‌ندا.
12ى ئاب: داعش 22 كريستيانى ئاسوورى له‌و ده‌يان ئاسوورييانه‌ى كه له گونده‌كانى باكوورى ڕۆژاواى سووريادا له سه‌ره‌تاى 2015دا ڕفاندبوونى، به‌ره‌ڵڵا كردن.
3ى ئه‌يلوول: داعشێكى يه‌مه‌نى له دوو ته‌قينه‌وه‌دا له سه‌نعا، 20 كه‌س ده‌كوژێ.
24ى ئه‌يلوول: داعش به‌رپرسيارێتيى دوو ته‌قينه‌وه له مزگه‌وتێكى يه‌مه‌نى كه هى حوسييه‌كان بوو هه‌ڵده‌گرێ- حوسييه‌كان، گرووپێكى شيعه‌ى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ن كه له ئه‌يلوولى 2014وه ده‌ستيان به‌سه‌ر سه‌نعادا گرتووه و له ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا به لانى كه‌مه‌وه 25 كه‌س كوژران.
29ى ئه‌يلوول- 3ى ئۆكتۆبه‌ر: چه‌ند چه‌كدارێكى سه‌ر به داعش كارمه‌ندێكى فرياكه‌وتن و دكتۆرێكى به‌يته‌ريى ئيتاڵييان له ده‌كاى پايته‌ختى به‌نگلاديش كوشت و له 3ى ئۆكتۆبه‌ريشدا، داعش به‌رپرسيارێتيى كوشتنى پياوێكى ژاپۆنى له باكوورى به‌نگلاديشدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
30ى ئه‌يلوول: ڕووسيا ده‌ست ده‌كا به تێسره‌واندنى زه‌برى ئاسمانی له سووريا و، گوايا داعش ده‌كاته ئامانج و نيشانه، كه‌چى كاربه‌ده‌ستانى ئه‌مريكا ده‌ڵێن زۆر له‌و لێدانه ئاسمانيیانه خه‌ڵكى مه‌ده‌نى و گرووپه ياخيگه‌ره‌كانى سووريا ده‌كه‌نه ئامانج كه ڕۆژاوا پشتيوانيیان لێ ده‌كات.
6ى ئۆكتۆبه‌ر: داعش به لانى كه‌مه‌وه له زنجيره‌يه‌ك ئۆتۆمبێلته‌قاندنه‌وه‌دا له دوو شارى گه‌وره‌ى يه‌مه‌ندا، عه‌ده‌ن و سه‌نعا، 25 كه‌س ده‌كوژێ.
9ى ئۆكتۆبه‌ر: داعش پێشڕه‌ویى به‌رچاو و گرنگ له باكوورى ڕۆژاواى سووريادا ده‌كا و 6 گوند له نزيك حه‌له‌ب ده‌گرێ.
10-12ى ئۆكتۆبه‌ر: سه‌رۆكوه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ، لۆمه‌ى داعش ده‌كا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌لاماردانى خۆنيشاندانێكى ئاشتييانه له ئانكارادا كه به لانى كه‌مه‌وه 95 كه‌س كوژران. [ئه‌و دوو ته‌قينه‌وه خۆكوژييه له دژى خۆپێشانده‌رانى ڕێڕۆيشتنى ئاشتى ئه‌نجام دران كه يه‌كێتيى پێشكه‌وتنخوازى سه‌نديكاكانى كرێكاران و يه‌كێتيى گشتيى سه‌نديكاكانى كرێكاران، پزيشكان و ئه‌ندازياران و حزبى ديموكراتى گه‌لان تيايدا به‌شدار بوون و له ئه‌نجامدا 128 كه‌س كوژران و 508 كه‌سيش بريندار بوون- ئاسۆ]
15ى ئۆكتۆبه‌ر: هێزه‌كانى عێراقى، پاڵاوگه‌ى بێجى كه گه‌وره‌ترين پاڵاوگه‌ى نه‌وته، له داعش وه‌رده‌گرنه‌وه.
16ى ئۆكتۆبه‌ر: چه‌ند چه‌كدارێكى سه‌ر به داعش له به‌حرێن، به‌رپرسيارێتيى كوشتنى 5 نوێژكه‌رى شيعه‌مه‌زهه‌ب له شارى "سه‌يهات"ى ڕۆژهه‌ڵاتى عه‌ره‌بستانى سعووديدا ده‌كوژن.
22ى ئۆكتۆبه‌ر: ئه‌ندامێكى هێزى ئۆپه‌راسيۆنه تايبه‌ته‌كانى ئه‌مريكا له نێوه‌ندى هه‌وڵێكى ڕزگاركردنى بارمته‌يه‌كى لاى داعش له باكوورى عێراقدا كوژرا- ئه‌وه يه‌كه‌مين ئه‌مريكييه كه له مه‌يدانى جه‌نگدا له‌گه‌ڵ داعش بكوژرێ. له‌و ئۆپه‌راسيۆنه‌دا، 20 جه‌نگاوه‌رى داعش هاتنه كوشتن و 6يشيان لێ ده‌ستگير كرا.
31ى ئۆكتۆبه‌ر: ئه‌ندامێكى سه‌ر به داعش له پارێزگه‌ى سينا، به‌رپرسيارێتيى ته‌قاندنه‌وه‌ى فڕۆكه‌يه‌كى نه‌فه‌رهه‌ڵگرى ڕووسى له‌سه‌ر نيمچه‌دوورگه‌ى سينا گرته ئه‌ستۆى خۆى كه له ئه‌نجامدا 224 سه‌رنشينى ئه‌و فڕۆكه‌يه كوژران.
12ى نۆڤه‌مبه‌ر: داعش به‌رپرسيارێتيى چه‌ند هێرشێكى خۆكوژى له بێروت ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه له ئه‌نجامدا 40 كه‌س هاتنه كوشتن.
13ى نۆڤه‌مبه‌ر: هێزه‌كانى كورد "شه‌نگال"يان له داعش وه‌رگرته‌وه. [سه‌رۆك بارزانى له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌گه‌ريدا ڕزگاركردنى شه‌نگالى ڕاگه‌ياند و گوتى: "له‌م ڕۆژه مێژوويیيه‌دا، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه داستانێكى ديرۆكييان تۆمار كرد و من لێره‌م بۆ ڕاگه‌ياندنى ڕزگاركردنى شه‌نگال."- ئاسۆ].
13ى نۆڤه‌مبه‌ر: داعش زنجيره‌يه‌ك هێرشى هه‌ماهه‌نگكه‌رى له پاريس ئه‌نجام ده‌دا و له ئه‌نجامدا 130 كه‌س دێنه كوشتن.
15ى نۆڤه‌مبه‌ر: فه‌ڕه‌نسا به فڕۆكه هێرش و په‌لاماره‌كانى بۆ سه‌ر ئامانج و نيشانه‌كانى داعش له ڕه‌ققه، خه‌ستتر ده‌كاته‌وه.
27ى نۆڤه‌مبه‌ر: چه‌ند توندڕۆیه‌كى سه‌ر به داعش هێرشێكيان بۆ سه‌ر مزگه‌وتێكى شيعان له به‌نگلاديش ئه‌نجام دا و مه‌لاى مزگه‌وته‌كه و سێ كه‌سى ديكه كوژران.
1ى دێسه‌مبه‌ر: وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا، ئاشتۆن كارته‌ر، ڕای گه‌ياند كه هێزه‌كانى ئۆپه‌راسيۆنه تايبه‌ته‌كان بۆ پشتيوانيكردن له عێراقييه‌كان و پێشمه‌رگه‌كانى كورد ده‌نێردرێنه عێراق و ئۆپه‌راسيۆنى پلانبۆدارێژراو و ئامانجديار له سووريا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
2ى دێسه‌مبه‌ر: ژن و مێردێكى ده‌ستله‌پشتدراوى داعش 14 كه‌س له سانبه‌رناردينۆ، كاليفۆرنيا ده‌كوژن.
10ى دێسه‌مبه‌ر: به‌رپرسانى ئه‌مريكا ڕای ده‌گه‌يه‌نن كه له ئه‌نجامى تێسره‌واندنى زه‌برى ئاسمانيدا وه‌زيرى دارايیى داعش، ئه‌بو ساڵح و دوو فه‌رمانده‌ى گه‌وره‌ى ديكه له ته‌له‌عفه‌ر كوژران.
27ى دێسه‌مبه‌ر: هێزه سه‌ربازييه‌كانى عێراق، شارى ڕه‌مادى له داعش ده‌ستێننه‌وه.
سەرچاوە: