نووسینی: فڕانسیس فۆكۆیاما
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ئێحسان نه‌زه‌ت مسته‌فا
له سه‌ره‌تاكانی ساڵی (2010)دا ئه‌و كاته‌ی بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌ستم كرد به به‌كارهێنانی "درۆن"، له دۆخی داراییمدا پێشبینیی ئه‌وه‌م ده‌كرد كه ئه‌گه‌ر من ببمه خاوه‌ن درۆنی خۆم، ئه‌وا هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ببێته خاوه‌نی؛ كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێكی مه‌زن له سیاسه‌تی جیهانیدا. ئه‌وكات ته‌كنه‌لۆژیای درۆن به‌ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و و ئیسڕائیله‌وه كۆنترۆڵ كرابوو. هه‌رچه‌نده من تێبینیی ئه‌وه‌م كرد كه مه‌حاڵه؛ هه‌ر ده‌بێت درۆن له جیهاندا بڵاو ببێته‌وه و سروشتی ڕكابه‌ریكردنی هه‌رێمی بگۆڕێت. یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی من پێشبینیم كرد له به‌كارهێنانی درۆندا، ئه‌وه بوو كه درۆن بۆ كوشتنی كه‌سانی ده‌سنیشانكراو به‌كار ده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها له‌م دوایییانه‌دا "هێنری سپالسكی"ش له په‌یجی "ئه‌مه‌ریكان پێرپس"دا پێشبینیی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ده‌كرێ درۆن دژ به ژێرخانێكی ترسناكی وه‌ك شوێنه‌كانی دروستكردنی هێزی ئه‌تۆمی به‌كار بهێنرێت. تا ئێستایش هیچ كام له‌م هه‌ڕه‌شانه نه‌هاتوونه‌ته دی، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م درۆنه سه‌ربازییانه‌وه دیمه‌نی جیهان گۆڕاوه.
ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیش له‌م پێشڤه‌چوونه‌دا توركیایه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی "ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردوغان"دا. ئه‌و وڵاته، درۆنه خۆماڵییه‌كانی خۆی په‌ره پێ داوه و له چه‌ند به‌ربه‌ره‌كانێی سه‌ربازیی هه‌نووكه‌ییدا بۆ جێهێشتنی كاریگه‌ریی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر لیبیا، سووریا، جه‌نگی نا‌گۆرنۆ قه‌ره‌باغ له نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیادا و، هه‌روه‌ها له جه‌نگی دژ به په‌كه‌كه له‌نێو سنووره‌كانی خۆیدا، به‌كار هێناوه. توركیا له پڕۆسه‌كه‌دا به توانای زیاتره‌وه بۆ ده‌سكه‌وتنی ده‌ره‌نجامی كاریگه‌ر هاوشێوه‌ی ڕووسیا، چین و ئه‌مریكا، خۆی وه‌ك سه‌ره‌كیترین هێز له ناوچه‌كه‌دا ده‌رخستووه.
درۆنه‌كانی توركیا هه‌روه‌ك "ئه‌نكا- ئێس" له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی پیشه‌سازیی ئاسمانیی توركیا (توساس)ه‌وه په‌ره‌ی پێ دراوه، له كاتێكدا درۆنی "به‌یراكتار- تی بی 2" له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی پیشه‌سازیی به‌رگرییه‌وه (به‌یكار ماكینه) كه له‌ژێر ده‌ستی دیزاینه‌ری ڕاهێنراوی درۆنی "میت"ه‌وه "سه‌لچۆك بایراكتار" سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، په‌ره‌ی پێ دراوه، كه له دواییدا ئه‌م كه‌سه كچی ئه‌ردۆغانی هێنا. بیرۆكه‌ی دروستكردنی درۆنی خۆماڵی، له گه‌مارۆی سه‌ربازیی ساڵی 1975ی ئه‌مریكاوه وه‌رگیراوه؛ كاتێك واشنتۆن دوودڵ بوو له فرۆشتنی "په‌لامارده‌ره پێشكه‌وتووه‌كان و درۆنه وێرانكه‌ره‌كان" به‌و وڵاته. توركیا درۆنی "هێرۆن"ی له ئیسڕائیل كڕی، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان ته‌گه‌ره‌ی تێ كه‌وت. هه‌رچه‌نده دروستكردنی درۆنه‌كان ئه‌وه‌نده قورس نین و درۆنه‌كانی ئه‌م دوایییانه‌ی توركیایش زۆر باڵكێشن. درۆنی تی بی 2 ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر له ئاسماندا بمێنێته‌وه و ده‌یشتوانێت هه‌ردوو كرداری چاودێریكردن و په‌لاماردان جێبه‌جێ بكات.
نیشاندانی كاریگه‌ریی ئه‌م درۆنانه بۆ یه‌كه‌مین جار له ئایاری 2010دا له ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا له‌گه‌ڵ سووریا بوو، ئه‌ویش له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه بوو؛ كاتێك هێزه‌كانی سووریا به پاڵپشتیی ڕووسیا كردیانه سه‌ر هێزه‌كانی توركیا و له ئه‌نجامدا 36 سه‌ربازی تورك كوژران؛ بۆیه ئه‌نقه‌ره ئه‌م هێرشه وێرانكه‌ره ئاسمانییه‌ی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سووریا ئه‌نجام دا، كاتێك هێزه چه‌كداره‌كانی سووریا به‌ره‌و شاری ئیدلیبی سه‌ر سنووری توركیا ده‌چوون. ڤیدیۆیه‌كه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه چۆن درۆنه‌كان ئۆتۆمبێله چه‌كهه‌ڵگره‌كانی سووریا یه‌ك به یه‌ك تێك ده‌شكێنن كه زیاتر له 100 تانك و زرێپۆشی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازان و ئامێری سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانییان تێدا بوو. هێزه هێرشبه‌ره‌كه‌ی سووریا به‌ته‌واوی ڕاگیرا و شاری ئیدلیبیش وه‌ك به‌هه‌شتێك بۆ حه‌وانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران پارێزرا. پاشان له مانگی مایس، درۆنه‌كانی توركیا به‌كار هێنران بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای نیشتمانیی لیبیا به سه‌رپه‌رشتیی "جه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر" كه له‌لایه‌ن وڵاتی ئیماراته‌وه پشتگیری ده‌كرا و تیایدا كۆتاییی به هێرشه‌كه‌ی هێزی نیشتمانیی لیبیا دژ به ته‌ڕابلووس هێنا. له كۆتاییدا له كاتی جه‌نگی نا‌گۆرنۆ قه‌ره‌باغ له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوودا، درۆنه‌كانی توركیا له به‌رژه‌وه‌ندیی ئازه‌ربایجان دژ به ئه‌رمینیا به‌كار هێنران كه پێشبینی كرا له هێرشه‌كه‌دا زیاتر له 200 تانك و 90 ئۆتۆمبێڵی تری پڕچه‌ك و 182 تۆپهاوێژ تێك شكێنرابن. له كۆتاییدا هێزی ناوبراو ناچار كرا له ناوچه‌كه پاشه‌كشه بكات، كه ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی توركیا له نیشاندانی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی پشتگیریكردن له ئازه‌ربایجان، شانازی به نه‌ته‌وایه‌تیی خۆی بكات.
من وای ده‌بینم كه به‌كارهێنانی درۆنه‌كانی توركیا سروشتی هێزی سه‌ربازی ده‌گۆڕێت؛ به شێوه‌یه‌ك كه ستراكچه‌ری بوونی هێزه هه‌نووكه‌یییه‌كان لاواز ده‌كات. به جۆرێك كه‌وا كه‌شتییه جه‌نگییه نوێیه‌كان چۆكی به كه‌شتییه جه‌نگییه كۆنه‌كانی تر داداوه و، یان خودی كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كان له سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه باوی كه‌شتییه كۆنه جه‌نگییه‌كانیان نه‌هێشت. چه‌كه‌كان و هێزه وشكانییه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه دوو جار له ساڵه‌كانی 1990 و 2003دا به‌سه‌ر هێزه‌كانی عێراقدا سه‌ر كه‌وتن؛ ئه‌مه‌یش به‌هۆی به‌كارهێنانی تانكه‌وه بوو و گرنگیی ئه‌و تانكانه‌یش ئه‌وه بوو كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ته‌نیا تانك ده‌یتوانی تانكێكی تر تێك بشكێنێت. یه‌كێك له ڕاستییه بچووكه‌كان له‌باره‌ی جه‌نگی ساڵی 1967ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ئه‌وه بوو، كه ته‌نیا دوو تانكی میسری له‌و هه‌موو هێرشه ئاسمانییه زۆرانه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر هێزه‌كانی میسر تێك شكێنران، چونكه زۆر ئه‌سته‌م بوو بتوانرێت به‌هۆی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه له ئاسمانه‌وه ئامانجێكی بچووك له‌سه‌ر زه‌وی بپێكرێت.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌كی پێشكه‌وتوو دروست كرا و له هه‌موو شوێنێك كه‌وته به‌رده‌ست و، به‌ئامانجگرتنی تانكه‌كانیش زۆر ئاسنتر لێ هات، به‌ڵام هێشتا هه‌ر پێویستی به سه‌كۆی چه‌كی گرانبه‌های وه‌ك فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری پشتیوانیی "ئه‌ی-10" هه‌بوو كه به هه‌مان شێوه وا پێویست ده‌كرا له به‌رامبه‌ردا سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی گرانبه‌های بۆ دابین بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كاندا بكرێت. ئێستا درۆنه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو وێنه‌كه‌یان گۆڕییه‌وه و ئه‌مه‌یش به‌هۆی هه‌رزانیی نرخه‌كانیان، ئه‌سته‌م به‌سه‌ردا زاڵبوونیان و پاراستنی گیانی مرۆڤه فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه‌یه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا هێزه سه‌ربازییه‌كانی جیهان مشووری ئه‌وه‌یانه كه چۆن خۆیان له مه‌ترسیی ئه‌م درۆنانه به‌دوور بگرن و هێشتا ڕوونیش نییه كێ له ڕكابه‌رێتیی نێوان درۆن و دژه‌درۆن ده‌باته‌وه. گونجاوه ئه‌گه‌ر بڵێین كه جیهان كۆتا جه‌نگی تانكی بێشوماری خۆی له جه‌نگی 2003ی عێراقدا بینی.
له ساڵی 2020دا درۆنه‌كان ده‌ورێكی باڵایان له نیشاندانی توركیا وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری ناوچه‌كه بینی. ئێستا وڵاته‌كه ئه‌نجامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سێ به‌ربه‌ره‌كانێی به‌ده‌ست هێناوه و به‌ڵێنیشی داوه ده‌سكه‌وتی زیاتری هاوشێوه به‌ده‌ست بێنێت. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه وا پێده‌چێت وه‌ك دوو جه‌مسه‌ری جیاوازی شیعه و سوننه له نێوان هه‌ردوو ڕكابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی (سعوودیا و ئێران) ده‌ربكه‌وێت و، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش ده‌رده‌خات كه‌وا خه‌ریكه ده‌بێته فره‌جه‌مسه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. هێشتا توركیا به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هیچ كامێك له‌م دووانه‌دا خۆی به لایه‌نگیر ده‌رنه‌خستووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا توركیا ململانێی دۆسته سوننییه‌كانی خۆی كه وڵاتانی كه‌نداون له لیبیا، ناچار كردووه كه‌وا ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی توركیا لایه‌نگیریی ڕووسیا بكه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی كڕینی سیسته‌می به‌رگریی "ئێس-400" له ڕووسیا؛ ئه‌مه له كاتێكدایه كه‌وا له سووریایش په‌لاماری هێزه ڕووسییه‌كانی ده‌دا و، هه‌روه‌ها بوونی نیازی پشتگیریكردن له واشنتۆن ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامبوونی وه‌ك ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌ییی په‌یمانی ناتۆ. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش، توركیا درۆنی تی بی2ی به ئۆكراینا فرۆشتووه كه ڕه‌نگه له هێوركردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كاندا یارمه‌تیی بدات.
ئه‌مه‌یان هه‌ندێك لێكه‌وته‌ی باشی هه‌بووه؛ ده‌ستوه‌ردانی توركیا له دۆخی سووریا وای كرد كه توركیا به‌سه‌ر كرداری جینۆسایدكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا زاڵ بێت كه‌وا له شاری ئدلیبدا به‌دوای حه‌وانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕان. ئایا ئه‌سه‌د سه‌ركه‌وتنی له به‌ده‌ستخستنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا به‌ده‌ست هێنا؟ ئه‌و ده‌بووه مایه‌ی به‌رپاكردنه‌وه‌ی قه‌یرانێكی تری كۆچكردنی به‌كۆمه‌ڵی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا. له لایه‌كی تره‌وه ده‌ستوه‌ردانی توركیا له نا‌گۆرنۆ قه‌ره‌باغ قه‌یرانێكی مه‌زنی په‌نابه‌ره ئه‌رمه‌نییه‌كانی خوڵقاندووه. سروشتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناكۆكییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وای كردووه، چاره‌سه‌ركردنیان ئه‌سته‌متر بێت و هۆكارێكیشه له‌وه‌ی وا هێشتا نزیكه‌ی ده ساڵه جه‌نگی ناوخۆی سووریا هه‌ر توندتر ده‌بێت.
زۆرێك له ڕه‌خنه‌گره ئه‌مریكییه‌كانی بواری سیاسه‌تی درۆنی، هێشتا باوه‌ڕیان وایه كه‌وا هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا و ئیسڕائیل به‌كارهێنه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ن، به‌ڵام چیتر ئه‌و جیهانه كۆنه نه‌ما و، وا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوا كه وا خێرا درۆنه‌كان ده‌بنه چه‌كی ناوه‌ندیی مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ. تا ده ساڵی تر ئه‌مه چیی لێ دێ؟ ئه‌وا كات ده‌توانێ پێشبینیی ئه‌مه بكات.
https://www.americanpurpose.com