2016-10-19 به‌جیهانیبوون: پێشه‌كییه‌كی ڕه‌خنه‌یی Globalization: a critical introduction Scholte, Jan Art نووسه‌ر: یان ئارت شوڵت "یان ئارت شوڵت" (1959) پرۆفیسۆری زانسته سیاسییه‌كانه له زانكۆی وارویك(University of Warwick) له بریتانیا. نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات، ئێمه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌یه‌كدا ده‌ژین كه به‌جیهانیبوون وه‌ك یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه. ئه‌م دیارده‌یه به چه‌مكی جۆراوجۆر وه‌كوو "به‌نێوده‌وڵه‌تیبوون"، "ئازادسازی"، "جیهانگه‌رایی"، "بهڕۆژاواییكردن" و "ههرێمسڕینهوه یاخود جوگرافیاسڕینهوه" ناسراوه. به بڕوای نووسه‌ری ئه‌م كتێبه، ته‌نیا چه‌مكی دوایییه (جوگرافیاسڕینهوه)، كه مانایه‌كی به‌رجه‌سته و نوێ ده‌داته به‌جیهانیبوون. هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندییه جیهانییەکان دیارده‌یه‌كی زۆر نوێ نییه، به‌ڵام به درێژاییی چوار ده‌یه‌ی دوای سه‌ده‌ی بیسته‌م، ڕه‌وت و به‌ربڵاوییه به‌رفراوانه‌كه‌ی، حاڵه‌تێكی بێوێنه و زۆر ناوازه‌یه. له‌م ساڵانه‌دا، زۆربوونێكی به‌رچاو له فره‌یی و جێگیربوونی دیارده سهرووسنوورییهكاندا ده‌بینرێت. به‌جیهانیبوون له‌سه‌ر هه‌موو چالاكییه مرۆیییهكانی وه‌ك حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگە، به‌رهه‌مهێنان، زانیاری و زانست، ئاسایش، ئاشتی، دادپه‌روه‌ری و ژینگه، كاریگه‌ری و شوێندانه‌ریی هه‌بووه. هه‌روه‌ها بۆته هۆی گۆڕانكاریی گه‌وره له شێوازی بیركردنه‌وه و تێگه‌ییشتنی مرۆڤه‌كان له په‌یوه‌نییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا. له لایه‌كی تریشه‌وه، به‌پێی ئه‌م گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه، كاریگه‌ریی گرنگی له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه و ئاسایی و په‌یوه‌ندیی تاكه‌كان له هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانه‌وه دروست كردووه. نووسه‌ر، پێشتریش له وتارێكدا له گۆڤارێكی زانستی ده‌رباره‌ی به‌جیهانیبوونه‌وه، بڕوای وا بووه كه پێنج فاكته‌ری سه‌ره‌كی، بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندن و دروستبوونی ئه‌م دیارده‌یه:
5- گۆڕانكاری له ده‌وڵه‌تاندا و، دروستبوونی ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌ی ناحكوومی و ناده‌وڵه‌تی. نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌دات كه زۆرن ئه‌و كه‌سه ئاسایی و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تمه‌دار و ئاكادیمییانهی كه نووسین و كتێبیشیان ده‌رباره‌ی به‌جیهانیبوون هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا له‌و دیارده‌یه به شێوه‌یه‌كی قووڵ و بابه‌تییانه، تێ نه‌گه‌ییشتوون. بۆیه نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م كتێبه به‌م هۆكارانه نووسراوه:
4- كردنه‌وه و به‌رفراوانكردنه‌وه‌ی ڕوانگه‌ی مێژوویی، كه پێشكه‌وتنه هاوچه‌رخه‌كان له به‌ستێنێكی درێژخایه‌ندا له‌به‌رچاو ده‌گرێت.
10- دووركه‌وتنه و خۆپارێزی له ساده‌كردنه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا تێگه‌ییشتنی پرسه‌كان له لایه‌ن خوێنه‌رانی ئاسایییه‌وه. هه‌روه‌ها، نووسه‌ر به‌م پرسیارانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه به‌جیهانیبوون چییه؟ به‌جیهانیبوون له چ كاتێكه‌وه ده‌ركه‌وت و په‌ره‌سه‌ندنی به‌خۆیه‌وه بینی و به‌ربڵاو بوویه؟ له بنه‌مادا بۆچی به‌جیهانیبوون ڕووی دا؟ به‌جیهانیبوون له بنه‌ڕه‌تدا، چۆن بووه‌ته هۆی گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی؟ خاڵه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی دیارده‌ی به‌جیهانیبوون كامانه‌ن؟ به‌و پێیه‌ی كه به‌جیهانیبوون، له‌وانه‌یه كاریگه‌ریی نه‌خوازراو و نه‌رێنیی هه‌بێت، چۆن ده‌توانین له‌و كاریگه‌رییانه دوور بكه‌وینه‌وه و خۆمان بپارێزین؟ ئه‌م پرسیارانه، له ڕاستیدا زۆربه‌ی گفتوگۆ و مشتومڕه سیاسییه نوێیه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، بۆیهیشهوه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و كتێبه پێك دێنن. ئه‌م كتێبه له سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و دوازده به‌ش و چه‌ندین باس پێك هاتووه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: چوارچێوه‌ی شیكردنه‌وه به‌شی یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی كه خه‌ریكه ڕوو ده‌دات خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان، له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ین؟ به‌رده‌وامی، یان گۆڕانكاری؟ ئازادسازی یاخود سنوورداركردنه‌وه؟ چی پێویسته بكرێت؟ ده‌ره‌نجام. به‌شی دووه‌م: چ شتێكی به‌جیهانیبوون، جیهانییه؟ خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان، ده‌ركه‌وتنی دروشمێكی ڕۆژ، چه‌مكه‌كانی به‌جیهانیبوون، مانای جیاوازی به‌جیهانیبوون، پێداچوونه‌وه‌ی چالاكییه جیهانییه‌كان، ماڵاوایی له‌گه‌ڵ "ههرێمتهوهری" یاخود "جوگرافیاتهوهریی میتۆدۆلۆژیك"، جیهانگیری و "جوگرافیاتهوهری". به‌شی سێیه‌م: مێژووی به‌جیهانیبوون خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان، ده‌ركه‌وتنی تێگه‌ییشتنێكی جیهانی: سه‌رده‌می پێش سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م، قۆناغی ده‌سپێكی به‌جیهانیبوون: ده‌یه‌ی 1850 تاوه‌كوو ده‌یه‌ی 1950، به‌جیهانیبوونی ته‌واو: ده‌یه‌ی 1960 تاوه‌كوو ئێستا، ده‌ره‌نجام. به‌شی چواره‌م: هۆكاره‌كانی به‌جیهانیبوون خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان، بونیادی به‌جیهانیبوون، ئه‌قڵانییه‌ت، سه‌رمایه‌داری، داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كان، یاسا و ڕیساكان، ده‌ره‌نجام. ته‌وه‌ری دووه‌م: گۆڕانكاری و به‌رده‌وامی به‌شی پێنجه‌م: به‌جیهانیبوون و به‌رهه‌مهێنان خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان، بهكاڵاییبوونی به‌رفراوان، په‌ره‌سه‌ندنی ڕێكخراوه‌یی، ده‌ره‌نجام. به‌شی شه‌شه‌م: به‌جیهانیبوون و حكوومه‌ت خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان، بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، حكوومه‌تی گشتیی بنكه‌فراوان، به‌تایبه‌تیكردنی حكوومه‌ت، ده‌ره‌نجام. به‌شی حه‌وته‌م: به‌جیهانیبوون و كۆمه‌ڵگه خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان، نه‌ته‌وه‌كان، كۆمه‌ڵگه بێسنووره‌كان، جیهان-نیشتیمانگهرایی، دووڕه‌گه‌ز - سازی، ده‌ره‌نجام. به‌شی هه‌شته‌م: به‌جیهانیبوون و مه‌عریفه خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان، مه‌عریفه‌ناسی: ئهقڵگهراییی نوێ و ڕه‌خنه‌گرانی، بوونناسی، ڕێبازناسی(میتۆدۆلۆژی)، جوانیناسی، ده‌ره‌نجام. ته‌وه‌ری سێیه‌م: پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به سیاسه‌تدانان به‌شی نۆیه‌م: به‌جیهانیبوون و ئاسایش/ نائاسایشی خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان، ئاشتی، یه‌كپارچه‌ییی ژینگه‌یی، بژێویی ژیان، سه‌قامگیریی دارایی، ڕه‌خساندنی هه‌لی كار، هه‌لومه‌رجی كار، ناسنامهة یه‌كانگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌عریفه، ده‌ره‌نجام. به‌شی ده‌یه‌م: به‌جیهانیبوون و دادپه‌روه‌ری/ نادادپه‌روه‌ری خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان، توێژ و چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، توێژه نهتهوهیییهكان، توێژه ڕه‌گه‌زییه‌كان، جۆره‌كانی تری توێژه‌كان، ده‌ره‌نجام. به‌شی یازده‌یه‌م: به‌جیهانیبوون و دیموكراسی/ نادیموكراسی خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان، به‌جیهانیبوون و دیموكراسی له ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه، دیموكراسی له حكوومه‌تێكی فرهتوێژدا، دیموكراسی له ڕێگه‌ی بازاڕه جیهانییه‌كان!، دیموكراسی له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه جیهانییه‌كان!، دیموكراسی له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی جیهانی، ده‌ره‌نجام. به‌شی دوازده‌یه‌م: داهاتووی جیهانیی مرۆڤ خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان، ڕێوشوێنی سیاسه‌ته گشتییه‌كان، به‌هێزتركردنی ئاسایشی مرۆڤ، به‌هێزتركردنی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌هێزتركردنی دیموكراسی، گرفته‌كانی جێبه‌جێكردن و پیاده‌كردن، ده‌ره‌نجام.
سه‌رچاوه:
|