2016-11-06
بابەت: توێژینەوە (پێداچوونەوە بە ستراتیژیی نەوتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان)
نووسەر: جیهان ڕەشید سندی
زمان: ئینگلیزی
ساڵی بڵاوکردنەوە: ٢٠١٦
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا پێداچوونه‌وه‌یه‌ک به ژماره‌یه‌ک بڕگه‌ی ده‌ستووری و یاساییدا ده‌کرێت، که به که‌رتی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی کوردستانه‌وه په‌یوه‌ستن و، هاوکات به پرۆسه‌ی پێشوه‌چوونی ستراتیژیی نه‌وتی هه‌رێم و ئه‌و مشتومڕه‌ی که له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا ڕووی دا، له‌گه‌ڵ ئامانجی حزبه کاریگه‌ره‌کانی کوردستان و ڕێنمایی بۆ داهاتوو.
هه‌ڵبه‌ت ستراتیژیی په‌ره‌پیدانی که‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی کوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای بڕگه ده‌ستوورییه‌کانی نوێی عێراق (ده‌ستووری 2005 که نزیکه‌ی 80% خه‌ڵکی عێراق ده‌نگی پێ داوه) بنیات نراوه، که ڕێگه به هه‌رێمه‌کان ده‌دات ئیداره‌ی که‌رتی خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای بوونی بنه‌مای ده‌ستووری، مشتومڕه‌که له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستدا (عێراق و هه‌رێمی کوردستان) له هه‌ر سێ قۆناغی جێبه‌جێکردنی ستراتیژییه‌که: 1- واژووکردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان، 2- بنیاتنانی هێڵی گواستنه‌وه، 3- پرۆسه‌ی فرۆشتن و کۆکردنه‌وه و دابه‌شکردنی داهات، به‌رده‌وام بووە.
ستراتیژیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پشتی به مادده‌کانی (111،112،115،121)ی ده‌ستووری عێراق به‌ستووه. هاوکات، به یاسای نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، ژماره (22ی ساڵی 2007)یش، که په‌رله‌مانی کوردستان ده‌نگی پێ داوه. هه‌رچه‌نده بڕگه‌ی (2 له مادده‌ی 112)ی ده‌ستووری عێراق، ئامۆژگاریی عێراقییه‌کان ده‌کات یاسای نوێ په‌یڕه‌و بکه‌ن، به شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و داخوازیی نوێی عێراق و پێداویستیی بازاڕی نوێ‌دا بگونجێت و، ڕێگه به به‌شداریی وه‌به‌رهێنان بدات، به‌ڵام په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی به ڕه‌شنووسی یاسا نوێیەکه‌ی نه‌دا، که حکوومه‌تی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌بردنی که‌رتی نه‌وت و گازی وڵات، ئاماده‌ی کردبوو.
ده‌کرێت بڵێین: "سه‌رنه‌که‌وتنی حکوومه‌تی عێراق له به‌ده‌ستهێنانی یاسایه‌کی نوێی که‌رتی نه‌وتی وڵات، بۆ ژماره‌یه‌ک هۆکار ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه: بوونی که‌لتوورێکی ئیشتراکی [سۆسیال] و مه‌رکه‌زییه‌ت [ناوه‌ندێتی] بۆ ده‌یان ساڵ له عێراقدا، به‌تایبه‌تی کەلتووری خۆماڵیکردنی که‌رتی نه‌وت له ساڵی (1972)ه‌وه، که به‌ڕێوه‌بردنی که‌رتی نه‌وت ته‌نیا له لایه‌ن حکوومه‌تی به‌غداوه (مه‌رکه‌زی) بووه و، که‌رتی تایبه‌ت ته‌نیا بۆ جێبه‌جێکردنی هه‌ندێک گرێبه‌ستی جۆریی خزمه‌تگوزاری بووه، نه‌ک به‌شداریکردنی له بڕیاردان و دابینکردنی سه‌رمایه بۆ په‌ره‌پێدانی که‌رته‌که.
بۆیه حکوومه‌تی عێراق له دوای سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌وڵه‌کانی بۆ ده‌رکردنی یاسایه‌کی نوێ، په‌نای بۆ به‌کارهێنانی یاسای نه‌وتی عێراقی ژماره (84ی ساڵی 1985) برد (که هی سه‌رده‌می به‌عسە و، سیسته‌می ئیشتراکییه). له لایه‌کی ترەوە، به‌کارهێنانی ئه‌م یاسایه، هه‌روه‌ها بوونی منتالیتیی سه‌نترالی له حکوومه‌تی عێراقدا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی کێشه بۆ که‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ر سێ قۆناغه‌که‌دا دروست بکات و، جارجاریش به‌نایاسایی له قه‌ڵه‌م بدرێت. به‌ڵام وێڕای ئه‌و ناکۆکییانه حکوومه‌تی هه‌رێم، توانیی په‌ره به که‌رته‌که بدات و، بۆ په‌ره‌پێدانی که‌رتی نه‌وتی هه‌رێم، سوود له سه‌رمایه‌ی کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان وه‌رگرێت؛ ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی که حکوومه‌تی هه‌رێم نه‌یبوو.
گومانیش له‌وه‌دا نییه، که هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ر جێگه‌ی جوگرافی له ناوچه‌که‌دا ((landlocked، پێویستیی به دهروازهیهیهک بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان به‌ره‌و بازاڕه جیهانییه‌کانی ئه‌وروپا هه‌بوو؛ تورکیا، باشترین ده‌روازه بوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. بۆیه حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا دا. ئه‌م سیاسه‌ته، هاوکات بوو له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی کرانه‌وه‌ی تورکیا به‌رامبه‌ر به دراوسێکانی، که له سه‌رده‌می "ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ"دا جێبه‌جێ کرا، ئەویش سیاسەتی "zero-problem with neighbor" بوو. له لایه‌کی تره‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له ئاستێکی باش‌دا نه‌بوون، که له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر پێنه‌دانی بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له لایه‌ن به‌غداوه ده‌ستی پێ کرد و دواتر وای لێ هات ساڵ له دوای ساڵ به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم به هۆکاری جیاواز، وه‌ک "نه‌فه‌قاتی سیادی"، له بودجه‌ی گشتیی عێراقدا که‌م کرایه‌وه و، په‌یوه‌ندیی نێوانیان له دوای جێبه‌جێکردنی سیاسه‌تی نه‌وتیی هه‌رێم، به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می حوکمڕانیی سه‌رۆکوه‌زیران "نووری مالیکی"دا به‌ره‌و خراپتر چوو.
بۆ شیکردنه‌وه‌ی مشتومڕه‌که له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستاندا، تیشک خرایه سه‌ر ڕه‌فتاری حزبه کوردییه‌کان له چۆنیه‌تیی داڕشتن و جێبه‌جێکردنی ئه‌م ستراتیژییه‌ته. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، تیۆریی فرهکارهکتهر به‌کار هات؛ به‌وه‌ی حزبه کوردییه‌کان له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستوورێکی نوێ بۆ عێراق به‌شدار بوون، که جێگه‌ی خواسته ڕه‌واکانی گه‌لی کوردی عێراقی تێدا کرایه‌وه، له‌وانه ئه‌و بڕگه ده‌ستوورییانه‌ی که ڕێگه به هه‌رێمه‌کان ده‌دات ئیداره و په‌ره به که‌رتی نه‌وتی خۆیان بده‌ن. سه‌رکه‌وتنیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م مافانه، به هۆی دروستبوونی هاوپه‌یمانیی کوردستانی بوو، که زۆرینه‌ی حزبه کوردستانییه‌کان له کاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی عێراقدا به‌شدار بوون و، ئه‌و گوشارانه که له کاتی نووسینی ده‌ستووردا به‌کاریان هێنا، تاکوو خواسته‌کانیان له میانه‌ی ئه‌و ده‌ستووره‌دا جێگیر بکرێن و به‌شخوراو نه‌بن. بێ گومان له هه‌رێمی کوردستانیشدا، دوای جێبه‌جێکردنی ستراتیژییه‌تی په‌ره‌پێدانی که‌رتی نه‌وتی هه‌رێم، مشتومڕێکی زۆری له‌سه‌ر کرا، که زیاتر بۆ دوو هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه:
١- کێبڕکێی سیاسی (حزبی)، ٢- نیگه‌رانی له نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت له‌م که‌رته‌دا. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مه، ئێستایش له‌سه‌ر ئاستی سه‌رکردایه‌تیی به‌رزی حزبه‌کان، داوای پێداچوونه‌وه به‌و سیاسه‌ته یاخود گۆڕینی یاسای نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان نه‌کراوه! بۆیه ئامانجی حزبه کوردییه‌کان سه‌باره‌ت به ستراتیژییه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌گۆڕاوه و، ده‌یانه‌وێت په‌ره‌پێدانی ئه‌م که‌رته له هه‌رێم، به‌رده‌وام بێت.
هۆکاری سه‌ره‌کیی ناکۆکییهکهیش کێبڕکێی سیاسی، یاخود مه‌ترسییه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی سوودی سیاسی یاخود ئابووری بۆ لایه‌نێکی دیاریکراو (که لێره‌دا بۆ نموونه مه‌به‌ست پارتی دیموکراتی کوردستان) بوو له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نه‌کانی تر. بۆیه ئه‌مه وای کرد پێکدادانێک له نێوان به‌رژه‌وه‌ندیی حزبه‌کاندا سه‌ر هه‌ڵبدات و مه‌ترسی له به‌هێزبوونی ئه‌و لایه‌نه بگه‌یه‌نێت (له ڕووی ده‌نگده‌ره‌وه) و هاوکات مه‌ترسی له زیادبوون، یان کەمبوونی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران بۆ لایه‌نێک له‌سه‌ر حیسابی یه‌کێکی تر، یاخود قازانج و سوودی ماددی، که ببێته هۆی به‌هێزبوونی لایه‌نێکی دیاریکراو، یاخود چه‌ند لایه‌نێک له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نه‌کانی تر. مشتومڕهکهیش زیاتر له‌سه‌ر ئاستی کادیرانی (پێشکه‌وتوو و ناوه‌ند و بنه‌مای حزبه ڕکابه‌ره‌کان)ه‌وە بوو، نه‌وه‌ک له‌سه‌ر ئاستی سه‌رکردایه‌تیی به‌رزی حزبه‌کان. بۆیه زیاتر کێشمه‌کێشێک بوو بۆ مه‌به‌ستی لۆکا‌ڵی (ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان)، یانیش ده‌سکه‌وتی سیاسی بۆ حزبێکی دیاریکراو (چ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا) به‌ده‌ست بهێنرێت، یاخود بۆ مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندیی تاکه‌که‌سی بووبێت. به‌تایبه‌ت یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، که بێجگه له به‌شداربوونی له ته‌شریعکردن (له ده‌ستووری عێراق یاخود یاسای نه‌وتی هه‌رێم) که له جێبه‌جێکردنی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم و واژووکردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کاندا به‌شدار بووه، ده‌کرا باشتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا بکردبایه، له جیاتی ئه‌وه‌ی کادیره‌کانی، هێرش بکه‌نه سه‌ر ستراتیژییه‌که، که جاری وا هه‌بووه به نایاساییشیان له قه‌ڵه‌م داوه. به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندیی حکوومه‌تی عێراقدا بووه. ده‌کرا به‌شدارییان له به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتنه‌کانی بنیاتنانه‌وه‌ی که‌رته‌که‌دا بکردبایه، نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه ڕوویه‌کی تریان له میدیاکاندا نیشان بدابایه.
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، توانیی بناغه‌ی نه‌وتی هه‌رێم دابمه‌زرێنێت و جێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی بکاته‌وه و، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهاندا دانوستان بکات. له ئه‌زموونی وڵاتانی ناوچه‌که، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاتنه کایه‌وه وه‌کوو وڵاتانی که‌نداو و لیبیا و ....، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که سه‌ره‌ڕای ناکۆکیی ناوخۆیی و ململانێی ناوچه‌یی، توانییان به‌هۆی نه‌وته‌وه بگه‌نه ئاستی وڵاتانی جیهان. توانییان خۆیان له سنووری وڵاتێک‌دا کۆ بکه‌نه‌وه و، جێگه‌ی خۆیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی و نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی بکه‌نه‌وه. بۆیه بنیاتنانی بناغه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، ئومێدێک ده‌داته کورد که ئه‌وانیش بتوانن خۆیان له وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز له عێراقدا کۆ بکه‌نه‌وه. بۆیه باشتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر حزبه ڕکابه‌ره‌کان (به‌تایبه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان) خۆیان به شه‌ریک له سه‌رکه‌وتنه‌کانی ستراتیژییه‌که دانابووایه، نه‌وه‌ک له به‌رامبه‌ردا، دژایه‌تی و هه‌ڵوێستی نامۆ بنوێنن.
بۆیه پێویسته حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌وڵه‌کانی بۆ په‌ره‌پێدانی که‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت و له هه‌مان کاتدا په‌ره به که‌رته‌کانی تری ئابووریش بدات و، هه‌لومه‌رجی تر بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا "نه‌وت" سه‌رچاوه‌ی داهاتی دابینکردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌بێت؛ هه‌روه‌ک ئه‌مڕۆ ده‌بینین کاتێک نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت، دابینکردنی بودجه‌ی پێویست بۆ حکوومه‌ت قورس ده‌بێت. ئه‌مه بێجگه له به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پشتبه‌ستوو به داهاتی نه‌وت به‌بێ ماندوبوونێکی ئه‌وتۆ، که‌وا ده‌کات زۆرینه‌ی خه‌ڵک، ڕوو له دامه‌زراندن بکه‌ن و ببنه فه‌رمانبه‌ری حکوومی؛ له ئاکامدا حکوومه‌تێکی گه‌وره له ڕووی ژماره‌ی کارمه‌ند و خاوه‌ن بودجه‌یه‌کی قورس، دروست ده‌بێت. بۆیه تاکوو له داهاتوودا دووچاری دۆخێکی هاوشێوه‌ی ئێستا نه‌بینه‌وه و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان ته‌نیا به نه‌وته‌وه نه‌به‌سترێته‌وه، پێویسته په‌ره به که‌رته‌کانی تریش بدرێت، وه‌کوو که‌رتی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می باج (له‌سه‌ر داهاتی تاک، کۆمپانیا ... هتد)، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م هه‌مه‌جۆریی ئابووری له کوردستان دروست بێت و هه‌میش سه‌رچاوه‌ی داهاتی حکوومه‌ت ته‌نیا پشت به نه‌وت نه‌به‌ستێت. وه‌کوو ڕێگه‌یه‌کیش بۆ پشتگیری له به‌رهه‌می خۆماڵی و به‌ده‌ستهێنانی داهاتێکی زۆرتر، ده‌کرێ حکوومه‌ت گومرگ له‌سه‌ر ئه‌و کاڵایانه زیاتر بکات که هاورده ده‌کرێن و هاوشێوه‌یان له هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، یان سه‌ره‌کی نین، یانیش زیانبه‌خشن (جگه‌ره و خواردنه‌وه‌ی مادده کحولییه‌کان).
له کۆتاییدا مشتومڕه‌که‌ی حکوومه‌تی به‌غدا، زیاتر بۆ مه‌به‌ستی ڕێگری‌کردن له پێشه‌وه‌چوونی ئه‌م که‌رته له هه‌رێمی کوردستان بوو و، هاوکات بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له لایه‌ن خۆیانه‌وه به هۆی بوونی که‌لتووری ئیشتراکی له به‌ڕێوه‌بردنی که‌رتی نه‌وتدا و ئه‌قڵییه‌تی ناوەندیی به‌هێز له‌نێو زۆرینه‌ی عه‌ره‌به عێراقییه‌کاندا. مشتومڕه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانیش، هۆکارهكهی زیاتر کێبڕکێی سیاسیی ناوخۆیی بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبه کوردییەکان، نه‌وه‌ک جیاوازی له ئامانجی سیاسیی حزبه‌کان. بۆیه ده‌کرێت ئه‌م مشتومڕه له هه‌رێمی کوردستاندا که‌م بکرێته‌وه و به‌شداری له سه‌رکه‌وتنه‌کانی بنیاتنانه‌وه‌ی که‌رتی نه‌وتی ئه‌و لایه‌نانه‌دا بکرێت، که به کردار له بنیاتنانه‌وه‌یدا به‌شدارن و، هه‌وڵ بدرێت له پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانیدا، به‌شداری به لایه‌نه‌کانی تریش بکرێت. بۆ مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی گومانی گه‌نده‌ڵی له‌م که‌رته‌دا ده‌بێت ئه‌و دهزگایانهیش دابمه‌زرێنرێن که بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی به‌سوودن.