2016-12-20
نیشتمانپه‌روه‌ری
کتێب: جهان بە کجا می رود؟ پیامدهای اجتماعی انقلاب صنعتی دوم
نووسەر: آدام شاف
"پاتریۆتیزم، یان نیشتمانپه‌روه‌ری، به مانای ئه‌وینداری له ئاست وڵاتی باوکه، که هه‌ر که‌سێک به چه‌شنێک هه‌ستی پێ ده‌کات. ئه‌و هه‌سته له کۆمه‌ڵێ شتی جۆراوجۆره‌وه پێک هاتووه. له سه‌ره‌تاییترین هه‌سته‌وه تا گۆڕاوترین بێچم و ناسکترینی ئه‌وانه‌وه، که له ئاکامدا به‌ستراوه‌ته‌وه به ئاستی که‌لتووری که‌سی دیاریکراوه‌وه.
ئێمه ده‌مانه‌وێت له دڵبه‌ندبوون به شوێنی له‌دایکبوونه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین (چۆنیه‌تیی باری ناوچه و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زێدی، ده‌ریا، کێو، ده‌شته داپۆشراوه‌کان، لێڕه‌وار و شتی تر .....) و به‌و شوێنه بگه‌ین، که مرۆڤ هه‌رزه‌کاریی خۆی تێدا ده‌رباز کردووه.
سه‌رده‌می لاوێتیی مرۆڤ، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌و جێگه‌یانه‌ی به‌جێی هێشتبێ، ڕۆڵێکی گرینگ بۆ پێکهێنانی ئه‌و هه‌ستانه و دڵته‌نگییه‌کانی دوایی بۆ شوێنه ناسیاوه‌کان و ئاسمانی خووپێگرتوو، هه‌روه‌ها كه‌شوهه‌وای تایبه‌تیی ئه‌و ناوچانه و بابه‌تی تر، ده‌گێڕێ.
بابه‌تی تر بریتین له زمانی دایک و فامکردنی، هه‌روه‌ها ژیان به هه‌موو باره ناسکهکانییهوه؛ مۆسیقا، گۆرانییه نیشتمانی و داب و نه‌ریته‌کانی ناوچه، له شته ساکار و له هه‌مان كاتدا گرینگ بۆ مرۆڤه‌وه بگره، وه‌کوو چه‌شنی خوارده‌مه‌نی و شێوه‌ی که‌ڵکوه‌رگرتن له‌و، تا شێوازه‌کانی هاموشۆ و هه‌ستان و دانیشتن له ته‌ک یه‌کتر و ئه‌و دابه‌ی که په‌یوه‌ندیی به‌مه‌وه هه‌یه.
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ، په‌نجه بۆ هه‌ندێک بابه‌ت ڕاکێشم، که پێویستیی به تێگه‌ییشتن و وردبوونه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانه‌وه هه‌یه و، له هه‌مان کاتدا هه‌ستێکی ناسکه، که بریتییه له هه‌ستی په‌یوه‌ندی و تێکه‌ڵاوی به نه‌ته‌وه‌ی خۆ له ڕێگه‌ی بەدەروونیکردنی ڕابردووی مێژووییی خۆیه‌وه. ئه‌و ڕابردووه‌ی که مرۆڤ "خۆی کردۆته خاوه‌نی"، وه‌کوو ئه‌وین به ده‌سکه‌وت و میراته نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان، ئه‌ده‌بیات و هونه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی له ههمهچهشنهترین شکڵی خۆیدا، بوونی هه‌ستی هاوبه‌ش و به‌شداربوون له چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵکی وڵاتی خۆ، (به مانای چه‌شنێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی غه‌ریزی له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌و بزوێنه‌رانه‌ی که له درێژه‌ی پێگه‌یشتنی مێژووییی کۆمه‌ڵگەدا پێک هاتوون). من سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونانه، لێکدانه‌وه‌کانی "ئه‌ریش فرۆم" و ئه‌وانی ترم له‌به‌رچاو گرتوون.
هه‌روه‌ک گوتمان، مه‌به‌ست له‌مه‌ڕ تێکه‌ڵاوترین چه‌شنی کردار، دۆخێکه که ئێمه بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌و هه‌موو کرده‌وه و کاردانه‌وانه بین، به‌گشتی به نیشتمانپه‌روه‌ری ناویان ده‌به‌ین. ههمهچهشنهبوونی ئه‌و کردارانه، له‌گه‌ڵ فره‌مانای زاراوه‌ی "نیشتمانپه‌روه‌ری" ده‌گونجێن. له‌و ڕووه‌وه سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه، که هه‌ر یه‌کێک له ئێمه به مانایه‌ک و تا ڕادده‌یه‌ک "نیشتمانپه‌روه‌رین". ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێک که‌سیش نکۆڵیی لێ بکه‌ن، یان بەپێی ئه‌وه‌ی که ناشاره‌زا بن، کاتێک که ڕاستییه زه‌ق و به‌رچاوه‌کان ده‌دۆزنه‌وه و هه‌لومه‌رجه‌کانیان بۆ شی ده‌کرێته‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر بێت که له کۆمێدیای مۆلێردا به‌سه‌ر "ژۆردێن" هات. ژۆردێن به‌سه‌رسوڕمانه‌وه هه‌ستی کرد، که به زمانی په‌خشانه‌وه ده‌په‌یڤێت.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دایه، که لێکدانه‌وه‌کانی ئێمه و یه‌کێک له‌وانه ده‌رباره‌ی "نیشتمانپه‌روه‌ری"یه، هه‌روه‌ها کارتێکه‌ریی پاشهاتە کۆمه‌ڵایه‌تییەکانی شۆڕشی پیشه‌سازیی دووه‌مە، له‌سه‌ری ده‌دوێین. پێویسته په‌نجه بۆ هه‌ندێک خاڵی تر ده‌رباره‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری ڕاکێشم، تا تێگه‌ییشتنێکی ئاسانتر له‌مه‌ڕ ئاڵوگۆڕی ئه‌و واتایه له کۆمه‌ڵگەی ئینفۆرماتیکدا بێته کایه‌وه.
هه‌ست و خۆشه‌ویستییه‌ک که له هه‌لومه‌رجێکی دیاریکراودا به هۆی پهروهردهکردنەوە دێته دی، که ئێمه به چه‌شنێکی گشتی "نیشتمانپه‌روه‌ری"ی پێ ده‌ڵێن، ده‌توانێ بێته هۆی هه‌ڵسوکه‌وت و کرداری جیاوازی هه‌مه‌چه‌شن. جیا له‌وه‌ی که هه‌ر چه‌شنه کردارێک، له چوارچێوه‌ی خانه‌کانی هه‌ست و خۆشه‌ویستیی مرۆڤدا شێوه ده‌گرێ، که له ئاکامدا به هۆی خۆشه‌ویستی به وڵاتی باوک و ئه‌وین به نه‌ته‌وه‌ی خۆ، دیاری ده‌کرێت.
له حاڵه‌تی یه‌که‌مدا، ئه‌و چه‌شنه نیشتمانپه‌روه‌رییه ده‌بێ و، به ڕای من لێکدانه‌وه‌یه‌کی دروست له‌و واتایه‌یه، که شێوه کردارێکی گونجاوە له ته‌ک ماناکه‌دا. هه‌روه‌ها به‌و چالاکییانەی که بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه‌ی خۆی له ڕێگه‌ی نەهێشتنی لایه‌نی ناڕێک له که‌سایه‌تی و دابه ناشرینه‌کان که مرۆڤ به ڕێگەی ژیان و له نێو هاووڵاتیانی خۆیدا هه‌ستیان پێ ده‌کات، پێ بگات.
به واتایه‌کی تر، مرۆڤ ده‌بێ کەڵەوکێشی لەگەڵ نه‌ته‌وه‌ی خۆیدا بکات. ئه‌و شێوه‌یه، به‌دروستی گونجاوە له ته‌ک ئه‌و شێوازه‌ی، که مرۆڤ ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆی به‌کاری دێنێت. بوونی مامۆستایه‌کی خراپ و له هه‌مان کاتدا ئه‌وینداریی نابه‌جێ به‌رامبه‌ر به منداڵ، هه‌ردووکیان ده‌بنه هۆی خوڵقاندنی کۆمه‌ڵێك گیروگرفت له ژیانی داهاتوویدا و ئه‌وه له کاتێکدایه، که مرۆڤ نه‌یه‌وێت هه‌ڵه و ناڕێکییه‌کان ببینێت و بۆ چاره‌سه‌ری که‌موکوڕییه‌کانیش هه‌نگاو ههڵنهیێنێت.
له حاڵه‌تی دووه‌مدا، چه‌شنێک هه‌ڵوێستوه‌رگرتنی زه‌ینیی نیشتمانپه‌روه‌رانه دێته کایه‌وه، که به په‌رستنی هه‌موو شتێک که په‌یوه‌ندیی به نه‌ته‌وه‌که‌یه‌وه هه‌یه، ده‌گات. شه‌یدایی و پێهه‌ڵگوتنی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا سه‌باره‌ت به مێژووی ڕابردوو و سه‌رده‌م، هیچ مانایه‌کی نییه ته‌نیا نه‌ته‌وه‌په‌رستیی توندئاژۆ و شۆڤێنیزم نه‌بێت.
جیا له ڕواڵه‌تی بابه‌ته‌که و جیا له تێڕوانینه زهینییەکانی لایه‌نگرانی ئه‌و هێڵه فکرییه، ئه‌م چه‌شنه هه‌ڵوێست و کرداره له کرده‌وه‌دا به مانای ڕاسته‌قینه، نکۆڵیكردنه له نیشتمانپه‌روه‌ری، چونکه ئه‌گه‌ر تێکۆشینێک له دژی خاڵه لاوازه‌کان و، ئه‌وه‌ی که بۆ خه‌ڵک بێکه‌ڵک و خراپه، نه‌کرێت، زیانه‌که‌ی ته‌نیا بۆ خه‌ڵک و نیشتمان ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆ ڕوونتربوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م واتایه و بۆ درێژه‌پێدان به لێکدانه‌وه‌کان، پێویسته واتایه‌کی تر، یانی "جیهاننیشتمانی" (Cosmopolitanism)، ڕوون که‌ینه‌وه.
گوتم واتایه‌کی تر، نه‌ک دژه‌واتا، چونکه جیهاننیشتمانی، لایه‌نی دژی نیشتمانپه‌روه‌ری نییه، هه‌روه‌ها نکۆڵیلێکردنیش له‌و واتایه نییه. پێویسته ئه‌وەمان له‌بیر بێت، ئه‌گینا مرۆڤ ده‌بێته قوربانیی وشه‌ی باو. زاراوه‌ی "جیهاننیشتمانی" مانایه‌کی وێکچووی "هاووڵاتیی جیهانی"ی هه‌یه. که‌سێک هاووڵاتیی جیهانه، که له چه‌ند وڵات‌دا ژیاوه و کەلتووری ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌رگرتووه و زمان و داب و نه‌ریتی ئه‌وان ده‌ناسێت. بێ گومان که‌سێکی وا، نکۆڵی له هه‌موو چه‌شنه چیانشینی، ناوچه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌په‌رستیی سووک ده‌کات، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا، هه‌رگیز و به هیچ چه‌شنێک نیشتمانپه‌روه‌ری وه‌لا نانێت. له‌و ڕووه‌وه مه‌به‌ست له "هاووڵاتیی جیهانی"، ڕاستییه‌کی سیاسی و ده‌روونناسانه‌یه؛ که‌سێکه خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێکی ده‌وڵه‌مه‌ند، هه‌روه‌ها شاره‌زای گه‌لێک وڵات و زمانانه.
مرۆڤێکه، نه‌ك ته‌نیا زۆربه‌ی وڵات و کەلتووران ده‌ناسێت، به‌ڵکوو ڕێز له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیشیان ده‌گرێت. مرۆڤێکه به‌تایبه‌تی و به چه‌شنێکی ته‌واوه‌وه ئه‌وینداری کەلتوور، مێژوو و نیشتمانه‌که‌یه‌تی، له هه‌مانکاتدا نه‌ته‌وه‌په‌رستێکی سنووردار نییه. ئه‌وه مانایه‌کی ڕوون و ئاشکرایه له نیشتمانپه‌روه‌ری. ئه‌گه‌ر جیهاننیشتمانی و نیشتمانپه‌روه‌ری به‌و مانایه لێک بدرێنه‌وه و تێ‌یان بگه‌ین، واتا و مانای دژی یه‌کتر نین، به‌ڵکوو ته‌واوکه‌ری یه‌کترین!"
سه‌رچاوه:
چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له کتێبی "جهان به کجا می رود؟"
نووسینی: آدام شاف