دۆخی جیهانی سێیه‌م له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می نوێ‌دا
نووسه‌ر: نوریابادیا- لووراس
پێنووس: چه‌مكی جیهانی سێیه‌م، كه له نێوان دوو جه‌نگی جیهانیدا سه‌ری هه‌ڵدا و به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاو بوویه‌وه، ئیمڕۆكه بۆ شیكردنه‌وه‌ی دۆخی زۆرێك له وڵاتانی جیهان به‌كار دێت.
ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌یه كه، بارودۆخی هه‌نووكه‌ییی ئه‌م كۆمه‌ڵه وڵاته په‌رشوبڵاوانه و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوون، ده‌ستنیشان و، پاشان بخاته ڕوو و شرۆڤه‌یان بكات. ئالفرێد سووی (Alfred Sauvy) له نووسینێكدا له ڕێكه‌وتی 14-10-1952 به ناونیشانی "سێ جیهان و یه‌ك هه‌ساره"، ده‌نووسێت: ئه‌م جیهانه سێیه‌مه له‌بیركراوه، چه‌وسێنراوه و گاڵته‌پیكراوه، وه‌ك چینی سێیه‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسا، ده‌یه‌وێت حیسابێكی بۆ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئالفرێد سووی، ئاماژه به دوو جیهانی سه‌رمایه‌داری و كۆمۆنیستی ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پشتیان به یه‌كتری به‌ستووه، بۆ داگیركردنی جیهانی سێیه‌میش، كێبڕكێ و ململانێی یه‌كتری ده‌كه‌ن. به‌م پێیه "ئالفرێد سووی" ده‌ڵێت: جیهانی سێیه‌م، خاوه‌ن ویست و پاڵنه‌رێكی هاوبه‌شن بۆ به‌رگری له هه‌مبه‌ر دوو جیهانی تر، جیهانی سێیه‌م-گه‌رایی، بزووتنه‌وه‌یه‌كی هاوپه‌یمانه له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌لانه‌ی كه قوربانیی ئیستیعمار و ئیمپریالیزمن.
پاشان له ساڵی ،1955 بیست و پێج وڵاتی ئاسیایی و ئه‌فریقایی، له "باندۆنگ"ی ئه‌ندۆنیسیا، پێكه‌وه كۆ بوونه‌وه، كه به‌رژه‌وه‌ندی و ویستی هاوبه‌شیان بخه‌نه ڕوو و، بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری و كه‌لتووری و سیاسی له نێوان خۆیاندا، چاره‌یه‌ك ببینه‌وه. ڕاگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی "باندۆنگ"، ئیستعماری وه‌ك به‌رپرسی دواكه‌وتوویی و وابه‌سته‌بوونی جیهانی سێیه‌م له به‌رامبه‌ر وڵاتانی باكوور، هه‌ژمار كرد.
هه‌روه‌ها كۆنفرانسه‌كانی "بێلگراد 1961" و "ئه‌لجه‌زائیر 1977"، ناوه‌ڕۆكی كۆنفرانسی "باندۆنگ"یان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر له وڵاتان (گرووپی 77 و وڵاتانی بێلایه‌ن)، له‌سه‌ر بنه‌مای پچڕان له دوو بڵۆكی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژاوا ده‌ست پێ كرده‌وه و، جه‌ختیان له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی بێلایه‌نی كاریگه‌ر و چالاك، كرده‌وه. هه‌روه‌ها خوازیاری پێكهاتنی سیسته‌مێكی ئابووریی نوێی نێوده‌وڵه‌تی بوون. لایه‌نگرانی جیهانی سێیه‌م، هه‌وڵی ئاشكراكردنی ئه‌و چه‌وسانه‌وه و تاڵانانه ده‌ده‌ن كه له لایه‌ن وڵاتانی باكوور دژی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م یاخود وڵاتانی باشوور كراون. ئه‌م تاڵانكردنه‌یش به بڕوای ئه‌وان، به هۆی ئاڵوگۆڕی نایه‌كسان و نادادپه‌روه‌رانه هه‌ر به‌رده‌وامه و درێژه‌ی هه‌یه و، ئه‌مه‌یش بارودۆخی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م ڕۆژ به رۆژ ناڵه‌بارتر ده‌كات. به‌م پێیه‌یش سیسته‌مێك له په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕ دروست ده‌بێت، كه تیایدا ده‌وڵه‌تانی پیشه‌سازی له ناوه‌ند و، جیهانی سێیه‌م له په‌راوێزدا ده‌بن. به‌ڵام لێره پرسیاره گه‌وهه‌رییه‌كه دێته ئاراوه، كه ئایا چه‌مكی جیهانی سێیه‌م، بوونی ماوه، یان كۆتاییی پێ هاتووه؟
ئه‌مڕۆكه وا دێته به‌رچاو، كه جۆراوجۆریی بارودۆخه‌كان، بۆته هۆی لێكدابڕان و پچڕانی ئه‌و یه‌كگرتوویییه‌ی جیهانی سێیه‌م. ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تانی پیشه‌سازیی نوێ له ئاسیا و، وڵاتانێكی وه‌كوو چین و هندۆستان و به‌ڕازیل، كه‌ڵێنێكی قووڵی له نێوان ئه‌و وڵاتانه دروست كردووه كه گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی هه‌میشه‌یی، یاخود ڕێژه‌یی له په‌ره‌سه‌ندندا. به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی كه وه‌كوو ده‌وڵه‌تانی ئه‌فریقی له‌گه‌ڵ داته‌پینی ئابووریدا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه و كه‌و‌توونه‌ته ناو قه‌یران و ڕه‌وتی پاشه‌كشه، جیاوازی و ناهاوسه‌نگیی نێوان ئه‌م دوو گرووپه له ده‌وڵه‌تان تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یه كه ئه‌سته‌مه بتوانین ئه‌و هۆكاره ده‌ستنیشان بكه‌ین و لێی تێ بگه‌ین، كه جارێكی تر ببێته‌وه هۆی یه‌كگرتوویییان.
به‌م پێیه‌یش ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی دانیشتووان له‌م جۆره وڵاتانه‌دا، زۆر جیاوازه. له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له كۆتاییدا به شێوه‌یه‌ك توانیویانه گه‌شه‌سه‌ندن و به‌رفراوانبوونی دانیشتووان كۆنترۆڵ بكه‌ن و، ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ جۆرێك له ته‌قینه‌وه‌ی زیادبوونی دانیشتوواندا ڕووبه‌ڕوون، بۆته هۆی ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێك بارودۆخی جیاواز له نێوان هه‌لومه‌رجی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا.
له به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵێك له بیرمه‌ندان بڕوایان وایه كه چه‌مكی تاڵانی جیهانی سێیه‌م له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی باكوور و پیشه‌سازی و پێشكه‌وتوو، چه‌مكێكی دروستكراوی درۆیینه و، ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه به یارمه‌تیی سه‌رچاوه‌كانی خۆیان گه‌شه‌یان كردووه نه‌ك له ڕێگه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م. هه‌روه‌ها ئه‌وانه بڕوایان وایه كه بازاڕی جیهانی سێیه‌م، ڕۆڵیكی لاوه‌كیی بۆ هه‌نارده‌كا‌رانی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری هه‌یه و هه‌بووه. له‌م ڕووه‌وه كه‌موكورتییه‌كانی جیهانی سێیه‌م، ڕیشه‌ی له به‌ها و لادانه‌كانی دۆخی ناوخۆییی خۆیاندایه، به‌تایبه‌ت كاتێك كه ئێمه له‌و وڵاتانه‌دا ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و بازاڕێكی كارامه و شیاومان نییه.
جیاوازیی نێوان به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی له دۆخی گه‌شه‌سه‌ندندا، زۆر قووڵ و جددییه و، هه‌ر هه‌وڵێك به مه‌به‌ستی پۆلینكردنی به‌ر‌هه‌مهێنه‌ران، سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆی به‌ده‌ست نه‌هێناوه. له لایه‌كی تره‌وه، ململانێ و پێكدادانه سنوورییه‌كان له نێوان وڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتری كردۆته‌وه و ڕاگه‌یاندراوه‌كانی كۆتاییی كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی، زۆربه‌ی كاته‌كان و به‌گشتی، بێسوود و بێئه‌نجام بوونه. له كۆتاییشدا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌مه سۆسیالیستییه‌كان له ئه‌وروپا له 1989دا، به‌شێكی زۆر له گوتار و وته‌كانی لایه‌نگرانی جیهانی سێیه‌می، بێكه‌ڵك و كۆن كردووه. تا ئه‌و ڕادده‌یه‌ی كه جیهانی سێیه‌م، ئیتر ناتوانێت وه‌كوو بابه‌تێكی گرفت و كێشه‌خوڵقێن له نێوان دوو بلۆكی پێكدژ، سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه.
به‌پێی ڕوانگه‌ی نیۆلیبراڵه‌كان، ته‌نیا یه‌ك جیهانی گه‌شه‌سه‌ندوو و یه‌ك ڕێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن بوونی هه‌یه و، ئه‌ویش لیبراڵیزمه.
شه‌ش به‌شی ئه‌م كتێبه له‌گه‌ڵ وانه‌كان، سه‌نتێزه‌كان، به‌رنامه‌كان و نه‌خشه‌كان، بواری ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت كه له‌گه‌ڵ ڕوانگه و ڕێوشوێنه‌كاندا، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌موو ئاست و بواره‌كانی ئه‌م پرس و بابه‌تانه‌ی ئه‌م جۆره وڵاتانه بكرێت.
ئه‌م كتێبه له‌م به‌ش و باسانه پێك دێت:
به‌شی یه‌كه‌م: مرۆڤه‌كان له جیهانی سێیه‌مدا
به‌شی دووه‌م: گواستنه‌وه و ئاڵوگۆڕی دانیشتووان له جیهانی سێیه‌مدا
به‌شی سێیه‌م: قه‌یرانه‌كان و قه‌ڵه‌مبازه‌كان له بواری كشتوكاڵدا
به‌شی چواره‌م: به‌پیشه‌سازیكردنی ناته‌واو
به‌شی پێنجه‌م: ئه‌و بوارانه‌ی كه، به‌سه‌ردازاڵبوونیان، به شێوه‌یه‌كی ناڵه‌بار ئه‌نجام ده‌درێت
به‌شی شه‌شه‌م: ستراتیژیی په‌ره‌پێدان
سه‌رچاوه:
https://www.amazon.fr/Tiers-Monde-Nuria-Badia-Lloveras/dp/2200015305
نوریابادیا، لووراس، وضعیت جهان سوم در آستانه عصر ن‌و، مترجم: سیروس سهامی و فروزان خزائی، تهران: انتشارات چاپخش، 1385.