دانوستاندن بە باوترین، مێژوویی‌ترین و ساكارترین شێوازی ئاشتییانەی چارەسەركردنی ناكۆكییە ناوخۆیی و نێونەتەوەیییەكان دادەنرێت. پەنابردنەبەر دانوستاندن لە زۆربەی ڕێككەوتننامە نێونەتەوەیییەكان و پێشنیازەكانی ڕێكخراوە نێونەتەوەیییەكاندا دەبینرێت. لە مەنشووری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش دانوستاندن بە هەنگاوێك بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی و كێشەكان پێشنیاز كراوە. "دادگه‌ی نێونەتەوەییی داد"یش دانوستاندن بە میكانیزمێكی دۆستانە و ڕاستەوخۆ و ئاشتییانە دەزانێت كە لە لایەن كەسایەتییە یاسایییەكانی نێونەتەوەیییهوه قبووڵ كراوە.
دانوستاندن ئەگەر نەتوانێت ناكۆكییەكانیش چارەسەر بكات، ئەوە لە لایەك دەتوانێت لە ئاستی بارگرژییەكان كەم بكاتەوە و، لە لایەكی تریشەوە لانی كەم هەڵوێست و بیروباوەری لایەنەكان لەسەر پرس و كێشەكان ڕوون دەكاتەوە. یەكێك لە گرنگترین تایبەتمەندییەكانیشی دوولایەنەبوونی دانوستاندنە، كە كاریگەری و نەرمیی زۆری بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان تێدایە. ئەم شێوازە، كاتێك زیاتر كارامەییی هەیە كە بەپێی دۆخە یاسایی و دادوەرییەكان نەتواندرێت بە ڕێگەی یاسایی، ناكۆكییەكان چارەسەر بكرێت. هەرچەندە نەبوونی متمانە لە نێوان لایەنەكان و، هەروەها تێگەیشتنی لایەنەكان لە دادپەروەرانەبوونی ئەنجامەكان، كاریگەریی لەسەر ئەنجامەكان و سەركەوتنی دانوستاندن هەیە. هەروەها نەبوونی لایەنی سێیەم بۆ گوشارخستنەسەر لایەنەكان، وا دەكات كە لایەنی بەهێزتر بەپێی بەرژەوەندیی خۆی ئەنجامەكان دیاری بكات و، ئەوەیش وا دەكات كە بۆ سەركەوتنی دانوستاندنەكان پێویست بە بەشداری یاخود چاودێریی لایەنی سێیەم بكات.
دانوستاندن لە زمانی كوردیدا لە بەرامبەر زاراوەكانی (دان و ستان، گفتوگۆ، پێكەوەدوان) دێت. هەروەها دانوستاندن لە زمانی عەرەبی بە مانای (مفاوضە، مباحثە، تعامل، تدبیر أمر) لێكدانەوەی بۆ دەكرێت. بەڵام لە زمانی ئینگلیزی‌دا دانوستاندن بریتییە لە Negotiation، كە لە بنەڕەتدا وشەیەكی لاتینییە، كە پێك هاتووە لە Negotium، كە لە دوو بڕگە لێك دراوە، ئەوانیش بریتین لە: بڕگەی یەكەم Neg، كە بە مانای "هیچ" لە زمانی كوردی دێت، لە زمانی عەرەبیش بە مانای "لا" دێت، بڕگەی دووەمیشOtium، كە بە مانای "خۆشی" لە زمانی كوردی دێت و لە زمانی عەرەبیشدا بە مانای "راحە" دێت؛ بە لێكدانی مانای هەر دوو بڕگە، كە لە زمانی كوردی بریتییە لە "هیچ خۆشی"، لە زمانی عەرەبیش بە مانای "لا ڕاحە" دێت. ئەمەیش ئەو ڕاستییە نیشان دەدات كە پرۆسەی دانوستاندن، كارێكی هێندە سادە و ئاسان نییە.
دانوستاندن ڕه‌وت و پرۆسه‌یه‌كه كه له نێوان دوو یاخود چه‌ند لایه‌ن ده‌ست پێ ده‌كات و، ئامانج لێی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته. دانوستاندنكار زۆربه‌ی جار به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی یاسایی یاخود ڕاسته‌قینه، كه بڕیارده‌ری كۆتایییه، ده‌چێته ناو دانوستاندن.
به‌گشتی، دانوستاندن پرۆسه‌یه‌كه كه له هه‌موو شوێن و بواره‌كانی چالاكیی تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤه‌كاندا ڕۆڵی هه‌یه و شوێنه‌واری قووڵ و درێژخایه‌ن له‌سه‌ر ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگه داده‌نێت. له ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و چین و ژاپۆن، كه هه‌موو چالاكییه‌كانیان به‌تایبه‌ت چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای دانوستاندن ده‌كرێت، ئه‌زموونه‌كانی به‌ده‌ستهاتوو له دانوستاندنیان قۆناغ به قۆناغ نووسیوه‌ته‌وه و به شێوه‌ی ئه‌م كتێبه خستوویانه‌ته به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه.
ئه‌م كتێبه له پێشه‌كی و (١٢) به‌شی سه‌ره‌كی و، له كۆتاییدا پرسیار و تاقیكردنه‌وه پێك هاتووه. له هه‌ر به‌شێكدا چه‌ندین باس و بابه‌ت خراونه‌ته ڕوو، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
به‌شی یه‌كه‌م به ناونیشانی "ڕوانگه‌یه‌كی باشتر بۆ دانوستاندن" له چه‌ندین باس پێك هاتووه وه‌كوو: چه‌مه‌كه سه‌ره‌كییه‌كان، زمانی دانوستاندن، پرسه بنه‌ره‌تییه‌كانی دانوستاندن، پرۆسه‌ی دانوستاندن، ڕوانگه‌یه‌كی باشتر، هه‌ڵسه‌نگاندنی د‌رك و تێگه‌یشتن بۆ دانوستاندن.
به‌شی دووه‌م به ناونیشانی" ئامانجه‌كان له پرۆسه‌ی دانوستاندندا" له چه‌ند باسێك پێكهاتووه وه‌كوو: چه‌مكه سه‌ره‌كییه‌كان، زمانی دانوستاندن، ڕۆڵی دانوستاندنكار، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئامانجه زه‌ینی و ئامانجه عهینییهكان، شه‌ش جۆری ئامانجه‌كانی دانوستاندن، گونجاندنی ئامانجانه دژبه‌یه‌كه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، په‌یڕه‌وكردنی ڕوانگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ویستراوه‌كان.
به‌شی سێیه‌م به ناونیشانی "توندوتۆڵكردنی ئامانجه ستراتیژییه‌كان به مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی دانوستاندن" كه له چه‌ند باسێكدا خراوه‌ته ڕوو: هه‌ڵبژاردنی ستراتیژیی دانوستاندن، جێگیركردنی ڕاستگۆیی و متمانه‌ی كه‌سی، ستراتیژییه جۆراوجۆره‌كانی دانوستاندن.
به‌شی چواره‌م تایبه‌ته به "كۆنترۆڵی ته‌كتیكیی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی زانیاری" كه چه‌ند باسێك له‌خۆ ده‌گرێت: ته‌كتیكی زانیاری، ئاشكراكردنی زانیاری، دروستكردنی زانیاری، وه‌رگرتنی كاریگه‌ریی زانیاری، دۆزینه‌وه و به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌ی باوه‌رپێكراوی زانیاری، پێدان و وه‌رگرتنی زانیاری و ئاڵوگۆری زانیاری له ڕێگه‌ی گفتوگۆ.
به‌شی پێنجه‌م به ناونیشانی "ته‌كتیكه‌كانی بارودۆخی" له‌م باسانه پێك هاتووه: داواكردنی مه‌رجه‌كانی دانوستاندن، پێدان یاخود دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كه‌مین پێشنیاز و ئه‌ڵته‌رناتیڤ، داواكاریی وڵامدانه‌وه‌ی پێشنیازه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كان، سیناریۆی دانوستاندن، به‌كارهێنانی به‌های هه‌ر ده‌سكه‌وتێك له لایه‌ن دانوستاندنكارهكانهوه، مشتومڕه‌كانی دانوستاندن.
به‌شی شه‌شه‌م به ناونیشانی "ته‌كتیكه‌كانی هه‌لومه‌رجی" له‌م باسانه پێك هاتووه: پێشكه‌شكردنی پێشنیازه ئاشكراكان، هێز و دانوستاندن، پرۆپاگه‌نده، كۆنترۆڵی زمانی دانوستاندن، به‌كارهێنانی ده‌رفه‌ته‌كان، سیناریۆكانی دانوستاندن، دابه‌شكردنی جیاوازییه‌كان، ته‌ركیزكردن و كهمبایهخكردن، دروستكردنی پابه‌ندبوونی ئه‌خلاقی بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، پاراستنی ئابڕووی لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
به‌شی حه‌وته‌م به ناونیشانی " تهكتیكهكان به‌پێی شوێن" له‌م باسانه پێك هاتووه: هێنانه‌ئارای پرس و بابه‌تی نوێ، ته‌ركیزكردنه‌سه‌ر پرۆسه‌ی دانوستاندن، جووڵاندن و چالاككردنی دانوستاندن، بهبنبهستگهیاندن و پچڕاندنی دانوستاندنه‌كان، وه‌دواخستن و پشوودان، خۆراگری و پشوودرێژی، سه‌پاندنی ئۆلتیماتۆم، شێوازی ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵ دانوستاندنكارهكانی بێده‌سه‌ڵات، گرنگیدان به حه‌ز و ویستی تاكه‌كه‌سیی دانوستاندنكار یاخود بڕیاردروستكهران.
به‌شی هه‌شته‌م به ناونیشانی"ته‌كتیكه‌كانی دانوستاندنی گرووپی یاخود تیمی" له‌م باسانه‌دا خراوه‌ته ڕوو: به‌شداریی كارای دروستكه‌ری بڕیار له دانوستاندن، دانوستاندنی تیمی، هاوپه‌یمانی، گوشاره‌كانی ڕاگه‌یاندن و كۆمه‌ڵایه‌تی، دانوستاندنه‌كانی چه‌ندلایه‌نه، چاودێریكردنی پێشكهشییهكان و پێشوازییه‌كان.
به‌شی نۆیه‌م به ناونیشانی "تێبینییه یاسایییه‌كانی دانوستاندن" له‌م باسانه پێك هاتووه: هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ پارێزه‌ری یاسایی، ڕێككه‌وتننامه فه‌رمییه‌كان، جۆره‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕێككه‌وتن، چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان، پێشكه‌شكردنی داواكاریی یاسایی.
به‌شی ده‌یه‌م تایبه‌ته به "شاره‌زایی و پسپۆرییه‌كانی په‌یوه‌ندی، به مه‌به‌ستی دانوستاندنی كاریگه‌ر" له‌م باسانه پێك هاتووه: په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕێزدارانه له هه‌مبه‌ر مشتومڕه‌كانی ده‌سه‌ڵات و هێز، ناردنی زانیاری، هه‌ناردنی سیگناڵی ڕوون و ئاشكرا، وه‌رگرتنی زانیاری، دۆخ و جۆره‌كانی زانیاری.
به‌شی یازده‌یه‌م به ناونیشانی "به‌رنامه‌دانانی به‌پلان: قۆناغه‌كانی پێش ده‌ستپێكردنی دانوستاندن"، له‌م باسانه‌دا خراوه‌ته ڕوو: كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری پێش ده‌ستپێكی دانوستاندن، ده‌ستنیشانكردنی ئامانجه‌كان، تێگه‌یشتن له پرس و بابهتهكان، شیكردنه‌وه‌ی بازار، به‌راوردكردنی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كان، به‌راوردكردنی نزمترین ئاستی قبووڵكراوی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، گرنگیدان به ده‌ره‌نجامه‌كانی براوه (سه‌ركه‌وتوو).
به‌شی دوازده‌یه‌م به ناونیشانی "به‌رنامه‌دانانی به‌پلان: قۆناغی دانوستاندن" له‌م باسانه پێك هاتووه: ده‌ستنیشانكردنی بابه‌تی سه‌ره‌تایی و ده‌ستپێك، دیاریكردنی نزمترین ئاستی قبووڵكراو، هه‌ڵبژاردنی ستراتیژی و تهكتیكهكان، گرنگیدان به پێدانی ئیمتیاز و پێدان و وه‌رگرتن، ده‌ستنیشانكردنی به‌رنامه‌ی كاری دانوستاندنه‌كان، شیكردنه‌وه‌ی كاتی گونجاو، هه‌ڵبژاردنی شێوازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن.
له كۆتاییدا پرسیار و وه‌ڵام و تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی خراوه‌ته ڕوو.
سه‌رچاوه:
By: Mark K. Schoenfield, Rick M. Schoenfield, 36-Hour Negotiating Course, The McGraw-Hill, Inc, 1991.
https://www.amazon.com/McGraw-Hill-36-Hour-Negotiating-Course/dp/0070555184
وه‌رگێڕانی فارسی:
مارك شوئنفیلد و ڕیك شوئنفیلد، هنر و دانش مذاكره، ترجمه: علی مستأجران و مسعود ڕاجی، تهران: نشرنی، 1384.