پشێوی له سیاسه‌تی جیهانیدا: تیۆرییه‌ك ده‌رباره‌ی گۆڕانكاری و به‌رده‌وامی
پێنووس: "جه‌یمز ڕۆزێنا" (James N. Rosenau- 1924-2011) پرۆفیسۆری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی زانستی له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1950وه بینه‌ری هه‌و‌ڵه‌كانی ناوبراو بووه به مه‌به‌ستی شیكردنه‌وه‌ی دیارده زانستییه‌كان.
ڕۆزێنا، كه له ساڵی 1957 دكتۆراكه‌ی له زانكۆی پرینستۆن وه‌رگرتووه، خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می به‌ناوبانگه له بواری په‌یوه‌ندی و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا، كه ده‌كرێت ئاماژه به چه‌ند كتێبێك بكه‌ین: "سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی (1961)"، "ڕوانگه دژبه‌یه‌كه‌كان له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا (1969)"، "شیكردنه‌وه و شرۆڤه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی (1972)"، "لێوردبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان (1973)"، "به‌دوای پارادایمه جیهانییه‌كاندا (1976)"، "لێوردبوونه‌وه له وابه‌سته‌بوونی دوولایه‌نه‌ی جیهانی (1980)"، "له ئاراسته‌ی سنووری ناوخۆیی-ده‌ره‌كی: لێوردبوونه‌وه و پێداچوونه‌وه به ده‌سه‌ڵاتدارێتی له جیهانی پڕ له پشێویدا (1997)" و هتد. به‌گشتی ڕۆزێنا زیاتر له 40 كتێب و سه‌دان گوتاری زانستیی هه‌یه، به‌ڵام خودی ڕۆزێنا ده‌ڵێت: "كتێبی "پشێوی له سیاسه‌تی جیهانیدا" باشترین نووسین و كتێبی منه."
كتێبی پشێوی له سیاسه‌تی جیهانیدا نیشانده‌ری هه‌وڵی قووڵ و جددیی ئه‌م زانا و پسپۆره بلندپایه‌یه، كه هه‌وڵی تیۆریزه‌كردنی دووباره‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌دات. ئه‌م كتێبه فۆرمێكی به‌ته‌واوی نوێیه، كه هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌ی پشێوی و ئاڵۆزییه‌كی به‌رده‌وام ده‌دات، كه جیهانی ئێمرۆكه دوچاری بووه و پێیه‌وه ده‌ناڵێنێت. له هه‌مان كاتیش‌دا، ئه‌م كتێبه لێكۆڵێنه‌وه و لێوردبوونه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریی شۆڕشی "میكرۆ ئه‌لێكترۆنیك" (Microelectronics) و ڕێكخستنی "پاش پیشه‌سازی" ( post industrial) و، زۆربه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه بنه‌ڕه‌تییه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه له جه‌نگی جیهانی به‌دواوه ڕوویان داوه.
"جه‌یمز ڕۆزینا" بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م فۆرم و ڕێكخستنه نوێیه جیهانییه، هه‌وڵی قووڵبوونه‌وه له چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كان و هه‌ڵوێست و ئاراسته‌كانی تاكه‌كان، كه ده‌بێته هۆی كرده‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له گۆڕه‌پانی جیهانیدا، ده‌دات. ڕوانگه‌ی ڕۆزێنا زیاتر گرنگی به دروستكردنی تیۆرییه‌كی گشتگیر و سه‌رتاسه‌ری ده‌دات، كه به هۆی ته‌ركیزكردنه‌سه‌ر پشێوی و ئاڵۆزی له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هاوچه‌رخ، له‌گه‌ڵ پارادایمه‌كانی تری ئه‌م بواره‌دا جیاوازه.
ناوه‌رۆكی سه‌ره‌كیی ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتیان و جه‌ماوه‌ری هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان شاره‌زایی و پسپۆرییه‌كانیان له بواری شرۆڤه‌كردن و شیكردنه‌وه‌ی ڕووداو، پرس و بابه‌ته‌كان، زیاتر بووه و له دۆخی گه‌شه‌سه‌ندندایه و، هه‌ر ئه‌مه‌یش بۆته هۆی گۆڕانگاریی زه‌مینه‌ی دروستبوونی پرۆسه و ڕووداو و دیارده جیهانییه‌كان. "ڕۆزێنا" له‌م كتێبه‌دا ئه‌وه ده‌خاته ڕوو، كه به چ شێوه‌یه‌ك بونیاده گه‌وره‌كانی سیاسه‌تی جیهانی، تووشی گۆڕانكارییه‌كی ئه‌و‌تۆ بوونه كه له‌گه‌ڵ ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كانی بوار و ئاسته‌كانی "ورد و خواره‌وه" له په‌یوه‌ندیدان.
به‌م پێیه، پێكهاته دێرین و مێژوویییه‌كانی ناوه‌ند و ده‌سه‌ڵاتداری، به‌ره‌و كزی و لاوازی چوونه؛ كۆمه‌ڵگه‌كان تووشی لێكترازان بوونه و، هزر و ئه‌قڵی گرووپه‌كان هێزێكی زیاتری وه‌رگرتووه. له لایه‌كی تریشه‌وه، ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌كان لاوازتر و بێده‌سه‌ڵاتتر بوونه، هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی وه‌فادارییه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و، پرس و بابه‌تی نوێ هاتۆته ناو به‌رنامه‌ی كاری جیهانییه‌وه.
ئه‌م دیارده و بزاڤ و پرۆسه پشێویهێنه‌رانه، بوونه‌ته هۆی كارلێكردنی هاوكاتی ڕه‌وته دژه‌ناوه‌نده‌كان و ناوه‌ندگه‌راكان، كه له ئێستادا دوو جۆر له پێكهاته جهانییه‌كان له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی جیهاندا ده‌ركه‌وتوون یاخود دروست بوون. به‌گشتی بنچینه‌ی تیۆریی "ڕۆزینا" له‌سه‌ر چه‌مكی "پشێوی" ڕۆ نراوه. هه‌رچه‌نده تیۆریی پشێوی، ته‌نیا له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی دواییدا پێگه‌ی خۆی له‌نێو توێژینه‌وه جۆراوجۆره‌كانی بواره زانستییه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام واتای ساكاری پشێوی، ڕیشه‌ی له تێگه‌یشتنه سه‌ره‌تایییه‌كانی مرۆڤ ده‌رباره‌ی كاروباری جیهاندایه.
چه‌مكی یۆنانییCHAOS ئاماژه به ئاڵۆزی، پشێوی یاخود نه‌بوونی ڕێكخستن ده‌كات و، ده‌ربڕی تێگه‌یشتنی یۆنانییه‌كانه ده‌رباره‌ی ژیان و بوون. هه‌رچه‌نده به‌پێی ئه‌م ڕوانگه و تێگه‌یشتنه، كاروباری جیهان بێ ڕێكخستن، له‌ناكاو و پێشبینینه‌كراوه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا خاوه‌ن جۆرێك له سیسته‌م و ڕێكخستن و به‌رده‌وامییه. به‌م پێیه‌یش ڕۆزێنا هه‌وڵ ده‌دات له‌م جیهانه نوێیه ئاڵۆزه‌دا به‌پێی چه‌مكی پشێوی، ئه‌م به‌رده‌وامی و ڕێكخستنه له هه‌ناوی ئه‌م بێسه‌روبه‌رییه‌دا بدۆزێته‌وه و، به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن و شرۆڤه‌كردن و ته‌نانه‌ت پێشبینیكردنی ڕووداو و دیارده‌كان، ڕیسا و یاساكانی ئاشكرا بكات. به‌گشتی قسه‌ی ڕۆزێنا ئه‌وه‌یه كه ڕووداوه بچووك و لاوه‌كییه‌كان ده‌توانێت ببێته هۆی گۆڕانكاریی گه‌وره و ته‌نانه‌ت وه‌رچه‌رخان له هه‌ر جۆره سیسته‌مێكدا، به‌تایبه‌ت سیسته‌مه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جیهانییه‌كان.
ئه‌م كتێبه له پێنج به‌شی سه‌ره‌كی و 16 باس و چه‌ندین لق یاخود ورده‌باسی تر پێك هاتووه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
به‌شی یه‌كه‌م: پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ڕێكخراو
١- ڕاپۆرتێكی سه‌ره‌تایی له سیاسه‌تی پاش نێوده‌وڵه‌تی
٢- تێكشانی به‌ربه‌سته‌كان: سنووردارێتیی چه‌مكه‌كان و میتۆده‌كانی ئیمڕۆ
به‌شی دووه‌م: ڕه‌گه‌زه گه‌وهه‌رییه‌كان
٣- شیكردنه‌وه‌ی بێسه‌روبه‌ری: ئاڵۆزی، تێكاڵاوی و گۆڕانكاری
٤- به‌چه‌مككردنی گۆڕانكاری: هه‌ڵكشان و داكشان و گۆڕانكارییه‌كان
٥- جێپێی پشێوی: مێژووی پارامێتره سێیانییه‌كان
٦- شیكردنه‌وه و شرۆڤه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان: تاكه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كان
٧- تێكاڵاوی ئاسته ورد و باڵاكان: كۆبوونه‌وه‌ی لقه‌كان و لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شته گشتییه‌كان
به‌شی سێیه‌م: پێداچوونه‌وه به پارامێتره‌كان
٨- لێوردبوونه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كان: ده‌سه‌ڵاتدارێتی و جێگره‌وه‌كانی
٩- دۆزینه‌وه‌ی ده‌ه‌رفه‌ت و بوار بۆ تاكه‌كان: ڕۆڵه‌كان، ڕۆڵه نووسراوه‌كان، داب و نه‌ریته‌كان، فێربوون
١٠- لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌كان: دووجیهانیی له سیاسه‌تی جیهاندا
١١- بیركردنه‌وه‌ی قووڵ له پرۆسه‌كاندا: ڕه‌وته ناوه‌ندی و ناناوه‌ندییه‌كان
به‌شی چواره‌م: گۆڕانكارییه پڕ له پشێوییه‌كان
١٢- نوخبه به‌رزبووه‌كان: زانیاری، تێگه‌یشتن و هۆشی ده‌ستكرد
١٣- جه‌ماوه‌رێكی به‌تواناتر: په‌ره‌پێدانی پسپۆرییه‌كانی شیكردنه‌وه و شرۆڤه
١٤- دووباره بیركردنه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كان: زیاتربوونی ورده‌گرووپه‌كان، لاوازبوونی حكوومه‌ته‌كان و سوانی ده‌سه‌ڵاتداری
١٥- به‌ها نوێیه‌كان: ڕه‌وایه‌تی، نیشتمانیبوون و سه‌روه‌ری
به‌شی پێنجه‌م: گه‌ڕان به‌دوای ڕێگه‌چاره‌كان
١٦- له سه‌رووی پشێوی: چوار ڕۆڵنامه و یه‌ك پرۆسه‌ی خولی
وه‌رگێڕانی فارسی
جیمز ڕوزنا، آشوب در سیاست جهان، ترجمه: علیرضا طیب، تهران: نشر ڕوزنه، 1383.
Turbulence in World Politics: A Theory of Change and Continuity (Princeton University Press), 1990.