2017-05-22
ڕێكخستنی سیاسی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه له دۆخی گۆڕاندان
Political Order in Changing Societies
پێنووس: به بڕوای "ساموێل هانتینگتۆن (1927-2008)" (Samuel Phillips Huntington) زانای به‌ناوبانگی ئه‌مریكیی زانسته سیاسییه‌كان و نووسه‌ری ئه‌م كتێبه و كتێبه‌كانی "پێكدادانی شارستانییه‌ته‌كان" (The Clash of Civilization) و شه‌پۆلی سێیه‌م (The Third Wave) و "ئێمه كێین؟" (Who Are We and Immigration)، گه‌وره‌ترین و سه‌ره‌كیترین جیاوازیی سیاسیی نێوان ده‌وڵه‌تان، نه‌ك بۆ سیما و فۆرمی حكوومه‌ت به‌ڵكوو بۆ ڕادده و ئاستی حكوومه‌ته‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه. جیاوازییه‌كانی نێوان ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی كه سیاسه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتن و سازان و هاوبه‌شیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌وایه‌تی و ڕێكخستن و كارامه‌یی و سه‌قامگیری دانراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و حكوومه‌تانه‌دا كه ئه‌م پێوه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یان تێدا نییه، له جیاوازیی نێوان دیموكراسی و دیكتاتۆری، گرنگتر و پڕبایه‌ختره. ده‌وڵه‌ته كۆمۆنیستییه تۆتالیتێرییهكان و ده‌وڵه‌ته لیبراڵه ڕۆژاوایییهكان، هه‌ردووكیان بۆ یه‌ك پۆلینكردن ده‌گه‌ڕێنه‌وه و، ئه‌ویش سیسته‌می سیاسیی كارامه‌یه، نه‌ك سیسته‌مه بێ‌توانا و لاواز و ناكارامه‌كان.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بریتانیا و یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو، فۆرم و شێوازی حوكمڕانیی جیاوازیان هه‌بوو و، هه‌ر سێ سیسته‌می سیاسی، توانای حوكمڕانیی كۆمه‌ڵگه‌یان هه‌بوو. هه‌ر یه‌ك له‌م وڵاتانه، به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سیاسی هه‌ژمار ده‌كرا كه زۆرینه‌ی هاووڵاتیانیان له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه له حوكمڕانی و ڕه‌وایه‌تیی سیسته‌مه‌كه‌یان هاوڕا بوون. هاووڵاتیان و ڕێبه‌رانی ئه‌م سێ وڵاته ده‌رباره‌ی "به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی"ی كۆمه‌ڵگه و نه‌ریت و بنه‌ما بنچینهیییهكانی كۆمه‌ڵگه سیاسییه‌كه‌یان تێگه‌یشتنێكی كه‌م و زۆر هاوشێوه‌یان هه‌بوو. هه‌ر سێ وڵاته‌كه دامه‌زراوه‌ی سیاسیی به‌هێز و یه‌كگرتوویان هه‌بووه. داموده‌زگه ئیدارییه كارامه‌كان و حزبه سیاسییه‌كانیان به‌باشی جێگیر و، ئاستێكی به‌رز له به‌شداریی سیاسیی هاووڵاتیان له كاروباری گشتیدا بینراوه. ئه‌م حكوومه‌تانه توانیویانه ئاستێكی باش له وه‌فاداریی هاووڵاتیانیان گه‌ره‌نتی بكه‌ن و، هه‌ر له‌م ڕووه‌وه توانایان هه‌بووه كه سه‌رچاوه‌كانیان له‌ژێر كۆنترۆڵ بێت، هێزی مرۆییی وڵاته‌كه‌یان به‌كار بێنن، سیاسه‌ته‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی نوێش بگرنه به‌ر.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی كۆمۆنیستی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، یان كابینه‌ی حكوومه‌تی بریتانیا، یان سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا بڕیارێكی دهركردبایه، به ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌م بڕیاره له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه حكوومییه‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرا. به‌پێی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ئه‌م سێ سیسته‌مه‌ی كه ئاماژه‌ی پێ كرا، ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته له زۆربه‌ی وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌مریكای لاتین جیاوازن. چونكه ئه‌و وڵاتانه‌ی تر، زۆربه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یان نییه، به هۆی ئه‌وه‌ی كه وڵاتانی گرووپی یه‌كه‌م (بریتانیا، ئه‌مریكا و یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو) ئه‌گه‌ر كهموكورتییهكیشیان هه‌بووایه ده‌یانتوانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌ڵام له وڵاتانی گرووپی دووه‌م یاخود له دۆخی گهشهستێندا، كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسیی لێكترازاو و په‌رشوبڵاوه و دامه‌زراوه سیاسییه‌كان هێز و ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆیان نییه. ڕاستییه‌كه‌ی، حكوومه‌ته‌كانیان ناتوانن حكوومه‌ت بكه‌ن. هه‌رچه‌نده، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن سامانه‌كانی جیهان، خێراتر له نه‌ته‌وه هه‌ژاره‌كانی جیهان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن و، به‌م پێیه‌یش نایه‌كسانیی ئابووری له نێوان وڵاتانی دواكه‌وتوو و پێشكه‌وتوو له ده‌یه‌كانی ئه‌م دوایییه‌دا ڕوو له زیادبوونه، بێجگه له چه‌ند ئاوارته‌یه‌ك.
ڕێكخستنی سیاسی، كه ناونیشانی ئه‌م كتێبه‌یه، ئامانجێكه كه تاوه‌كوو ئێستا نه‌بووه‌ته ڕاستی. هه‌ر به‌م هۆیه‌یشه‌وه لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م كتێبه، لێوانلێوه له وه‌سفكردنی توندوتیژییه‌كان، ناسه‌قامگیری و نه‌بوونی ڕێكخستنی سیاسیی تۆكمه؛ له‌م ڕووه‌وه ئه‌م كتێبه له‌گه‌ڵ ئه‌و كتێبانه‌ی كه له بواری په‌ره‌پێدانی ئابووریدا نووسراون، به‌ڵام له ڕاستیدا پرس و بابه‌ته‌كانیان بێجگه له دواكه‌وتوویی و داته‌پینی ئابووری، شتی تر نین، هاوتایه. ئه‌و ئابووریناسانه‌ی كه ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی ئابوورییه‌وه بابه‌ت ده‌نووسن، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه حه‌زیان له پرسه‌كانی په‌ره‌پێدانه. ئه‌م كتێبه‌یش به هه‌مان ڕه‌وت و ئاراسته، پرسه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ نیگه‌رانییه‌كانی تایبه‌ت به سه‌قامگیریی سیاسی ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌م كتێبه هه‌وڵ ده‌دات تاووتوێی بارودۆخێك بكات كه له‌ژێر ئه‌و بارودۆخه‌دا ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه له‌ژێر كاریگه‌ری و گوشاری گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدان و، هه‌روه‌ها له دۆخی لێكههڵوهشانهوهدان، ده‌توانن تا ڕادده‌یه‌ك ئه‌و ئامانجانه بپێكن. بۆ نموونه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی په‌ره‌پێدانی ئابووری، وه‌كوو: به‌رهه‌مهێنانی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌مووان ئاشنایه و هه‌موو لایه‌نه‌كان شوێندانه‌ری و كاریگه‌رییه‌كه‌یان قبووڵ كردووه. تایبه‌تمه‌ندی و پێوه‌ره‌كانی ڕێكخستن و سیسته‌می سیاسی، یاخود نه‌بوونی ئه‌م پێوه‌رانه كه به‌پێی توندوتیژی، كوده‌تا، شۆڕشه‌كان و فۆرم و شێوازی تری ناسه‌قامگیریی سیاسی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت، هه‌ر به‌م شێوه‌یه ئاشكرایه و، ده‌توانین هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین و بیخه‌ینه ژێر تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ندێتییه‌وه.
وه‌ك چۆن شرۆڤه و شیكردنه‌وه ده‌رباره‌ی بارودۆخ و ئاراستهگهلێك كه په‌ره‌پێدانی ئابووری ده‌ستنیشان و ڕوون ده‌كاته‌وه بۆ ئابووریناسێك شیاو و گونجاوه، به‌م پێیه‌ش شرۆڤه و شیكردنه‌وه‌ی ڕێگه و شێواز و ئامرازه‌كانی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی سیسته‌م و ڕێكخستنی سیاسی، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناكۆكییانه كه له‌سه‌ر چه‌مكی "ڕه‌وایه‌تی" بوونی هه‌یه، پێویسته بۆ زانایه‌كی سیاسیش به‌هه‌مان شێوه بێت. به‌م مانایه كه زانا سیاسییەکانیش پێویسته ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت و كاروباری سیاسی كۆمه‌ڵگه، پێوه‌ر و بنه‌مای ده‌ستنیشانكراو و قبووڵكراویان هه‌بێت.
چوارچێوه‌ی گشتیی ئه‌م كتێبه‌یش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه. به‌م مانایه كه هه‌روه‌ك چۆن په‌ره‌پێدانی ئابووری، تا ڕادده‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیی نێوان وه‌به‌رهێنان و به‌كاربردن ده‌گه‌ڕێته‌وه، ڕێكخستنی سیاسیش تا ڕادده‌یه‌ك، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندیی نێوان په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه سیاسییه‌كان و جووڵه و بزاڤی هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا.
ئه‌م كتێبه له لایه‌ن زانا و بیرمه‌ندی سیاسیی ئه‌مریكا، "ساموێل هانتینگتۆن" نووسراوه. ئه‌م كتێبه، له ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی زانكۆی هارڤارد نووسراوه.
دابه‌شكردنی ئه‌م كتێبه بۆ پڕژانه سه‌ر ڕه‌هه‌ند و پێوه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كان له دۆخی گۆڕانكاری و گه‌شه‌سه‌ندندا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌شی یه‌كه‌م: ڕێكخستنی سیاسی و شكست و وێرانیی سیاسی
به‌شی دووه‌م: مۆدێرنیزاسیۆنی سیاسی: ئه‌مریكا له هه‌مبه‌ر ئه‌وروپادا
به‌شی سێیه‌م: گۆڕانكاریی سیاسی له كۆمه‌ڵگه سیاسییه نه‌ریتییه‌كان
به‌شی چواره‌م: هاوبه‌شی و بهشداریگهرایی، له هه‌مبه‌ر لادان و وێرانیی سیاسی‌دا
5- له پرۆتۆریانیزمهوه بۆ ڕێكخستنی مه‌ده‌نی: سه‌رباز وه‌كوو بیناكهری دامه‌زراوه‌كان
به‌شی پێنجه‌م: شۆڕش و ڕێكخستنی سیاسی
به‌شی شه‌شه‌م: ڕیفۆرم و گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌شی حه‌وته‌م: مۆدێرنیزاسیۆن و حزبه‌كان
سه‌رچاوه بۆ دابه‌زاندنی كتێبه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی:
http://www.books4arab.com/2015/04/pdf_90.html
سه‌رچاوه به زمانی ئینگلیزی:
http://projects.iq.harvard.edu/gov2126/files/huntington_political_order_changing_soc.pdf
وه‌رگێرانی فارسی
سموئل هانتینگتون، سامان سیاسی در جوامع ده‌ستخۆش گرگونی، مترجم: محسن ثلاثی، تهران: انتشارات علم، 1370.
به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ر: