2017-09-06
شه‌پۆلی سێیه‌م
The Third Wave
ئالڤین تۆفلێر (Alvin Toffler: 1928-2016 )
ئالڤین تۆفلێر ڕۆژنامه‌نووس، مامۆستای زانكۆ، تویژه‌ر، نووسه‌ر و داهاتووناسی به‌ناوبانگی ئه‌مریكییه كه خاوه‌ن چه‌ندین میدالیای ڕێزلێنانه له بواره جۆراوجۆره زانستییه‌كاندا. هه‌روه‌ها بواری توێژینه‌وه‌كانی ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیی مۆدێرن و كاریگه‌رییه‌كانی شۆڕشی زانیاری و په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و كه‌لتوور بوو و، خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می به‌ناوبانگه. بۆ نموونه: په‌رتووكی "شۆكی داهاتوو" (Future Shock: 1970 ) و "به‌كاربه‌رانی كه‌لتوور" (The Culture Consumers: 1964 ) "جه‌نگ و دژه‌جه‌نگ" (War and Anti-War1995 ) و چه‌ندین به‌رهه‌می پڕبایه‌خی تر.
په‌رتووكی "شه‌پۆلی سێیه‌م"ی "ئالڤین تۆفلێر"، سهنتێزێكه له ئایدیا و بیروبۆچوونه‌كانی ڕابردووی نووسه‌ر و چه‌ندین ئایدیای نوێ كه خوێنه‌ر ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین پرس و بابه‌ت و بیرۆكه و هزری نوێ ده‌كاته‌وه. تۆفلێر هه‌وڵ ده‌دات كه یارمه‌تیی خوێنه‌ر بدات بۆ شیكردنه‌وه و تێگه‌یشتن له‌و پێشهات و ڕووداوانه‌ی كه له‌م جیهانه ئاڵۆزه‌دا ڕوو ده‌ده‌ن. ئه‌م په‌رتووكه ده‌روازه‌یه‌كه بۆ توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و قووڵبوونه‌وه و تێڕامان ده‌رباره‌ی پرسه هه‌ستیار و گرنگه‌كان، وه‌كوو: په‌ره‌پێدان و ته‌كنه‌لۆژی.
تێڕوانینی كۆمه‌ڵناسانه‌ی تایبه‌تی نووسه‌ر، ئاوێته‌یه‌كه له پرسه ئابوورییه‌كان، كه‌سایه‌تیی داهاتوو، كه‌لتووری ئه‌لیكترۆنی، كاڵبوونه‌وه و لاوازبوونی حكوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و گواستنه‌وه له سیسته‌می سیاسیی هه‌نووكه‌یی بۆ دیموكراسیی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م. ئه‌م تێڕوانینانهیش بنه‌ڕه‌تیترین گریمانه‌كانی ئێمه له‌رزۆك و بێبنه‌ما ده‌كات.
شه‌پۆلی سێیه‌م له‌سه‌ر ئه‌م ئایدیا و بیرۆكه‌یه ڕۆ نراوه كه مێژووی مرۆڤایه‌تی، دوو شۆڕشی تێ په‌ڕاندووه: شۆڕشی كشتوكاڵی و شۆڕشی پیشه‌سازی. ئێستایش جیهان له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئهلیكترۆنیدایه. هه‌روه‌ك چۆن شۆڕشی پیشه‌سازی، بووه هۆكاری ڕووخانی پێكهاته‌كانی سیسته‌می كشتوكاڵی، ئه‌م شۆڕشه‌ی ئێستایش پێكهاته‌كانی سیسته‌می پیشه‌سازی لێك هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه یاخود دهیڕۆخینێت. ته‌نانه‌ت قه‌یرانی ئێستای جیهانیش، ده‌رهاوێشته و ئاكامی ئه‌م گواستنه‌وه پڕ له پشێوییه‌یه. به‌ڵام ئه‌م گواستنه‌وه پڕ له قه‌یران و ئاڵۆزییه به بڕوای نووسه‌ر، گواستنه‌وه‌یه بۆ شارستانییه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆڤانه‌تر و دیموكراسیتر. هه‌رچه‌نده نه یۆتۆپیایه و نه دژی یۆتۆپیا، به‌ڵكوو یۆتۆپیاییهكی كرده‌یی و ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ر زه‌وییه، كه نه باشترین و نه خراپترین جیهانی مومكینه، به‌ڵكوو جیهانێكه كه باشتره له‌و جیهانه‌ی كه به‌جێمان هێشتووه.
تۆفلێر ناكۆكی و دژهبهیهكییه مێژوویییهكانی ڕابردوو له چوارچێوه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌خاته ڕوو و شیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كات و په‌رده له‌سه‌ر ناكۆكی و دژبهیهكیی نوێ هه‌ڵده‌ماڵێت كه له پانتایییه‌كی به‌رفراوانتر و گرنگتر ژیانی ئێمه ده‌خاته ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه. له‌م ناكۆكی و دژبهیهكییانهیش، ده‌توانین ئاماژه به ناكۆكیی نێوان لایه‌نگرانی شارستانییه‌تی پیشه‌سازی و لایه‌نگرانی شارستانییه‌تی نوێ بكه‌ین، كه له ڕوانگه‌ی نووسه‌ره‌وه گرنگترین پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رده‌می ئێمه پێك دێنێت. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌هێزی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیست، ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه.
شه‌پۆلی سێیه‌م باڵاتر و سه‌رووتره له پێشبینیكردنی داهاتوو، به‌ڵكوو شیكردنه‌وه و ڕاڤه‌یه‌كی زێڕینه ده‌رباره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه شارستانییه‌تی ئێمه‌یان پێك هێناوه و، هه‌وڵ ده‌دات كه ئێمه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاشتییانه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عه‌قڵانیتر و ئاوه‌زمه‌ندتر ئاراسته بكات. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات هۆشیارمان بكاته‌وه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له مه‌ترسییه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م گواستنه‌وه‌یه.
شه‌پۆلی سێیه‌م ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌و سه‌رده‌مه‌یدا كه ئێمه تیایدا ده‌ژین، شارستانییه‌تێكی نوێ له بارودۆخی دروستبووندایه. ئه‌م شارستانییه‌ته له‌گه‌ڵ خۆیدا فۆرم و شیوازی نوێی بنه‌ماڵه، كار و حه‌ز و ژیان و خۆشه‌ویستی، سیسته‌می نوێی ئابووری، پێكدادان و ناكۆكیی نوێی سیاسی و گرنگترینیشیان ئاگایی و هۆشیارییه‌كی جیاواز دێنێته ئاراوه. ئه‌م ڕووداوه سه‌ره‌كییانه‌یه كه كلیلی تێگه‌یشتن له پێشهات و ڕووداوه‌كانی ئه‌و ساڵانه‌یه كه له پێشماندایه و ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه. شه‌پۆلی سێیه‌م و ڕووداوه‌كانی، ڕووداوێكن به قووڵاییی گۆڕانكارییه‌كانی شه‌پۆلی یه‌كه‌م، كه زیاتر له ده هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به دۆزینه‌وه‌ی كشتوكاڵی هاته ئاراوه. یاخود شه‌پۆلی دووه‌م كه گۆڕانكارییه‌كانی، به‌رهه‌م و ده‌رهاوێشته‌ی شۆڕشی پیشه‌سازی بوو و جیهانی كۆنی له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵته‌كاند و سه‌ره‌وژێری كرد.
"تۆفلێر" پێی وایه ئێمه نه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی شه‌پۆلی سێیه‌مین. هه‌رچه‌نده دۆزینه‌وه‌ی چه‌مك و وشه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانانه‌ی كه له به‌رده‌ماندایه زۆر ئه‌سته‌مه، چونكه به‌شیكی زۆر له خه‌ڵك باس له ده‌ركه‌وتنی سه‌رده‌می وێرانی و كۆتاییی هه‌موو شت ده‌كه‌ن و، به‌شیكی تریش باس له سه‌رده‌می زانیاری و ئه‌لیكترۆنیك یاخود گوندی جیهانی ده‌كه‌ن؛ یاخود وه‌كوو "دانییه‌ل بێل" كه باس له كۆمه‌ڵگه و سه‌رده‌می پاش پیشه‌سازی ده‌كات، به‌ڵام "تۆفلێر" زیاتر باس له كۆمه‌ڵگه‌ی پاش پیشه‌سازی ده‌كات. مرڤایه‌تی ڕووبه‌ڕووی قووڵترین شۆڕشه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و داهێنان بۆته‌وه كه تاوه‌كوو ئێستا له مێژوودا نموونه‌ی نه‌بووه. تۆفلێر ده‌ڵێت ئێمه وێنای شارستانییه‌تێكی نوێمان بنیات ناوه كه ده‌رباره‌ی ئاكام و چۆنێتییهكهی، زانیاری و تێگه‌یشتنی ته‌واومان نییه؛ ئه‌مه واتای شه‌پۆلی سێیه‌مه.
شه‌پۆلی سێیه‌م به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانمان، لهرزۆككردنی ئابوورییه‌كانمان، ئیفلیجكردنی سیسته‌مه سیاسییه‌كانمان و ڕووخاندنی سیسته‌مه بڕوایی و ئایدیۆلۆژییهكانمان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیانی ئێمه داده‌نێت. ئه‌م شه‌پۆله هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆن و مێژوویییانه‌ی ده‌سه‌ڵات و هێز، هه‌روه‌ها مافه تایبه‌تییه‌كانی ده‌سته‌بژێره‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه؛ له هه‌مان كاتیش‌دا زه‌مینه‌ی جه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو فه‌راهه‌م ده‌كات. زۆربه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی ئه‌م شارستانییه‌ته كه له دۆخی بنیاتنان و پێكهاتندایه، له‌گه‌ڵ شارستانییه‌تی پیشه‌سازیدا له دژایه‌تی و ناكۆكیدایه. ئه‌م شارستانییه‌ته له هه‌مان كاتدا كه تا ڕادده‌یه‌كی زۆر ته‌كنیكییه، به‌ڵام دژی پیشهسازییشه.
ئه‌م شارستانییه‌ته نوێیه، سیسته‌می كۆن ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، سیسته‌می ئیدارییش به‌ته‌واوی ده‌ڕووخێنێت و ده‌یگۆڕێت. هه‌روه‌ها هێزی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی لاواز ده‌كات و ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئابووریی نیمچه-سه‌ربه‌خۆ له جیهانی پاش-ئیمپریالیزمدا. ئه‌م شارستانییه‌ته پێویستیی به دروستبوونی حكوومه‌تی ساكارتر، كارامه‌تر و دیموكراتیكتره؛ هه‌روه‌ها شارستانییهتێكه به ئایدیۆلۆژیی تایبه‌تی خۆی و، تێڕوانینی جیاواز له‌گه‌ڵ چه‌مك و پرس و بابه‌ته‌كانی دیكه. گرنگترین بابه‌تیش ئه‌وه‌یه كه، شارستانییه‌تی شه‌پۆلی سێیه‌م لێكترازانی مێژووییی نێوان به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌كاربه‌ر پڕ ده‌كاته‌وه و له هه‌مانكاتیشدا سیسته‌مێكی ئابووریی به‌رهه‌مهێنان بۆ به‌كاربه‌ری تاكه‌كه‌سی دروست ده‌كاته‌وه. به‌م هۆیه‌وه به كه‌مێك زیره‌كی، ده‌توانین ئه‌م شارستانییه‌ته بگۆڕین و بیكه‌ینه یه‌كه‌مین شارستانییه‌تی مرۆڤانه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی.
ئه‌م كتێبه له چوار به‌شی سه‌ره‌كی و 28 باس و چه‌ندین لق پێك دێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
به‌شی یه‌كه‌م: پێكدادانی شه‌پۆله‌كان
1- ململانێ و پێكدادانی گه‌وره
به‌شی دووه‌م: شه‌پۆلی دووه‌م
2- میعماری (بیناسازی)ی شارستانییه‌ت
3- لێكترازانی نه‌بینراو و شاراوه
4- فرێدانی ڕیساكان
5- پسپۆرانی هێز و ده‌سه‌ڵات
6- گه‌ڵاڵه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نهێنی و شاراوه
7- په‌رێشانیی نه‌ته‌وه‌كان
8- بزوێنه‌ر و پاڵنه‌ره ئیمپریالیستییه‌كان
9- ڕاستییه‌كانی پیشه‌سازی
10- دوایین كه‌رت: لافاوی خێرا
به‌شی سێێه‌م: شه‌پۆلی سێیه‌م
11- سه‌نتێزی نوێ
12- بورجی فه‌رمانده‌یی
13- كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ڕاگه‌یاندنه‌كان
14- ژینگه‌ی زیره‌ك
15- سه‌رووتر له به‌رهه‌مهێنانی به‌لێشاو
16- خانووچكه‌ی ئه‌لیكترۆنیك
17- بنه‌ماڵه‌كانی داهاتوو
18- قه‌یرانی ناسنامه‌ی كۆمپانیاكان
19- كردنه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی یاسا نوێیه‌كان
20- ده‌ركه‌وتن و دروستبوونی سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی نوێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی تاكه‌كه‌سی
21- زه‌لكاو و گێژاوی توندی سایكۆلۆژی
22- ڕووخانی نه‌ته‌وه
23- "گاندی" له‌گه‌ڵ سه‌ته‌لایته‌كان
24- كه‌رتی كۆتایی: پێكگه‌یشتنی گه‌وره
به‌شی چواره‌م: ده‌ره‌نجام
25- ئاسۆی سایكۆلۆژیی نوێ
26- كه‌سایه‌تیی داهاتوو
27- مه‌زارگه‌ی سیاسی
28- دیموكراسیی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م
ناونیشانی په‌رتووك:
Alvin Toffler, (1980). The Third Wave, Bantam Books, ISBN 0-553-24698-4.
بۆ دابه‌زاندنی په‌رتووكه‌كه به زمانی ئینگلیزی:
https://ia801301.us.archive.org/26/items/TheThirdWave-Toffler/The-Third-Wave_-_Toffler.pdf
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه تۆفلێر زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی نووسیوە:
Alvin Toffler co-wrote his books with his wife Heidi.