یه‌کێک له ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و دروستکردنی کۆمه‌ڵگای به‌رهه‌مهێنه‌ر له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، ئه‌و په‌یوه‌ندییه کزه‌یه که له نێوان مرۆڤ و ئاره‌زووی کارکردن و خولیابوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زاییدایه. نه‌بوونی په‌یوه‌ندیی پته‌و له نێوان مرۆڤ و پیشه‌که‌ی له کۆمه‌ڵگەی کوردستاندا، شتێکی ڕوونه. ته‌نانه‌ت، ئه‌گه‌ر یه‌کێک بڵێ په‌یوه‌ندیی به ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه هه‌یه، ئه‌وه نییه، له چه‌ند ساڵێکی خۆشگوزه‌رانیی ئابووریشدا ئه‌و بابه‌ته هه‌ست پێ کراوه.
له ده ساڵی ڕابردوودا، گه‌لێک کار، پرۆژه، به‌رهه‌می گرنگ و بنیاتنان هه‌بوون، که جێگه‌ی دڵخۆشین، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه‌ی که مرۆڤ په‌ست ده‌کات ئه‌وه‌یه، ئه‌و کاره گرنگانه به‌شی زۆری، به ده‌ست و هه‌ست و مێشکی بیانییه‌کان و خه‌ڵکی ده‌ره‌وه ئه‌نجام دراون و، ده‌ستی ناوخۆیی، وه‌ک دروستکه‌ری پرۆژه‌کان و وه‌ک ده‌ستی کاریش، تیایاندا لاواز و نه‌بوو بووه. خه‌ڵکی ناخۆیی، زیاتر پێی گرنگ بووه مووچه‌یه‌کی بۆ دابین کرابێ. له‌وانه‌یه له زۆر ڕووه‌وه مافی بێ که به‌و شێوه‌یه بیر بکاته‌وه، ئه‌مه بابه‌تێکی تره، به‌ڵام کاریگه‌ریی نه‌رێنیی ئه‌وه وای کردووه که نه که‌سه‌کان پێش بکه‌ون نه کۆمه‌ڵگەیش.
په‌یوه‌ندیی مردوو له نێوان مرۆڤ و کاردا، گه‌شه‌پێدان و پێشکه‌وتنی ئابووری په‌ک ده‌خات و ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌کردنی گه‌نده‌ڵی، پووچبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه، زاڵبوونی بیانییه‌کان، به‌فیڕۆچوونی دارایی و په‌ککه‌وتن و متبوون.
له کاتێکی وه‌ک ئێستادا، که بودجه نه‌ماوه و له کزیی داوه و ته‌نگژه‌ی دارایی هه‌یه، کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌که‌ی شێوه‌ی نێگه‌تیڤی کەلتووری کارکردن، زیاتر به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌وه دیارە. له جۆره کەلتوورێکی وادا که ئاره‌زوو بۆ کارکردن کز ده‌بێ، هه‌میشه کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و چینایه‌تی ده‌بات و چینه‌کانیش جیاوازییان له نێوانیاندا ده‌بێ.
كولتوری کار به‌وشێوه‌یه بێ، گه‌شه‌پێدان به‌دی نایه‌ت و کۆمه‌ڵگەیه‌ک که خۆی کاره‌که‌ی خۆی ئه‌نجام نه‌دات، زۆر مافی ئه‌وه‌شی نابێ ره‌خنه له کار و به‌رهه‌می ده‌ستی خه‌ڵکی دیکه بگرێ. ئه‌گه‌ر باسیش بکرێ، کاریگه‌ریی ئه‌وتۆی نابێ؛ له کاتێکدا ده‌بوایه به ده‌ست و بیری خه‌ڵکی ناوخۆ ئه‌نجام بدرانایه.
دڵخۆشنه‌بوون به کار و ته‌نیا کاربه‌ڕێکردن، وای کردووه که که‌م جار که‌سانێکمان به‌رچاو بکه‌وێ، بڵێین به‌ڕاستی بۆ ئه‌م کاره خوڵقاوه یاخود وه‌ک ده‌ڵێن، بازنی زێڕینی له‌ده‌سته. ته‌نیا ئه‌م جۆره پیشهوهرانهیش ده‌توانن هه‌ر کارێک له ڕووی ئاستی جۆرایه‌تییه‌وه به‌رەو پێشه‌وه ببه‌ن، تا ئه‌و ئاسته‌ی بتوانرێ له‌گه‌ڵ ستانده‌رده نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا بگونجێ و له‌گه‌ڵ نموونه‌کانی خۆی له شوێنی دیکه و وڵاتانی دیکه به‌راورد بکرێ.
به شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له نێوان تاک و کاردایه، په‌یوه‌ندییه‌کی سارده و بریتییه له مانه‌وه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک له نووسینگه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌کی که‌رتی گشتی و، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌رگرتنی مووچه‌یه‌کی که‌م، که زۆر که‌م ده‌توانێ پێگه‌ی داراییی تاک ته‌نیا به‌و مووچه‌یه به‌ره‌و باشتر گۆڕانی به‌سه‌ردا بێ. ژماره‌یه‌کی که‌میش ده‌بینرێ که خۆیان به کاری بچووک یاخود بازرگانیی بچووکه‌وه سه‌رقاڵ کردووه و، له زۆربه‌ی باره‌کانیشدا مووچه‌یه‌کیان له که‌رتی گشتی بۆ خۆیان مسۆگه‌ر کردووه. به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی پێگه‌ی داراییی ئه‌وانیش، زیاتر ده‌وه‌ستێته سه‌ر ڕێكه‌وت (سودفه)، ده‌رفه‌ت، گۆڕانی دیموگرافی و باری بازاڕ و گه‌ڕه‌ک و ئه‌و شوێنه‌ی کاره‌که‌ی تێدا ده‌کرێ و که‌متر پلانبۆداڕێژراوه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌یش، هێشتا ده‌توانم بڵێم سامانێکی مرۆییی باش هه‌یه و، به شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ، پلان بۆ گه‌شه‌پێدان و تواناسازی نه‌بووه. گه‌لێک هه‌ن که ده‌ست پێ ده‌که‌ن، خه‌ونی گه‌وره‌یان هه‌یه، به‌ڵام زوو خه‌ونه‌کانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و، کاتێک که ده‌رفه‌تی سه‌رکه‌وتنیان بۆ چوونه ناو چوارگۆشه‌یه‌کی پێشکه‌وتووتر نییه و هه‌ر له جێی خۆیان ده‌خوولێنه‌وه و خۆیان ناده‌نه ده‌ست ئه‌و بارودۆخه‌وه، ئیتر به کاتکوشتن و وه‌رگرتنی مووچه‌یه‌کی ئاسایی ڕازی ده‌بن. ئه‌گه‌ر زۆر ناڕازی بن، ده‌چن کارێکی دیکه‌ی دوای ده‌وام ده‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی خۆیانی پێ دابین ده‌که‌ن.
ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، یاساکانی ده‌رفه‌ت و پێشکه‌وتن، حوکمی باڵای به‌سه‌ر پێشکه‌تنی تاکه‌وه نییه، به جۆرێک كه تاک، به هۆی زیره‌کی و پابه‌ندیی و بهتوانایییهوه پێش بکه‌وێ. بۆیه تاک ناچار نابێ له ڕێگه‌ی تواناسازیی خوله‌كان و هۆی دیکه‌وه، زانیاری و توانای زیاتر به‌ده‌ست بهێنێ، چونکه که‌م جار سوودی لێ ده‌بینێ.
بانکی نێوده‌وڵه‌تی، له ڕاپۆرتێکی تایبه‌تدا له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگانی بارودۆخی ئابووریی کوردستان، له ڕووی سه‌رچاوه‌ی مرۆیییه‌وه باس له ده‌وڵه‌مه‌ندیی کوردستان ده‌کات. دیاره وه‌ک ڕاپۆرتهکهیش ئاماژه‌ی پێ ده‌دا، ئه‌و سه‌رچاوه مرۆیییه هه‌یه، نیازی حکوومه‌تیش بۆ چاکسازی هه‌یه، به‌ڵام که‌مته‌رخه‌می یاخود نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی به‌ڕێوه‌بردنی کارا بۆ سه‌رچاوه‌ی مرۆیی، ئه‌وه‌ی وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی خاو هێشتووه‌ته‌وه. هه‌ندێ پرسیاری زۆر ساده، که سه‌رنجیان ڕاکێشاوم، مانای ده‌وڵه‌مه‌ندیی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و به کارنههاتنیان له بواری کاردا ده‌رده‌خات:
گرووپی یه‌که‌م، مه‌به‌ست ئەوانهیه که ده‌رفه‌تی کاریان له ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان یان کۆمپانیای پرۆفیشناڵدا هه‌بووه و، گرووپی دووه‌م کارمه‌ندانی که‌رتی گشتین که زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کارن.
- ده‌رچووانی هه‌مان کۆلێژ و زانکۆ، کاتێک هه‌ندێک له‌وانه چوونه‌ته مه‌یدانی کارکردن له ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی یان کۆمپانیایه‌کی پرۆفیشناڵدا، دوای ماوه‌یه‌ک، توانا و شیانێکی زۆر زیاتریان له‌و هاوڕێ قوتابییانه‌یان ده‌بێ، که چوونه‌ته که‌رتی گشتییەوە.
- گرووپی یه‌که‌م، له دوای ماوه‌یه‌ک ده‌بنه خاوه‌ن ئه‌زموونێکی باش له بواره‌که‌یاندا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که‌رتی گشتی، به‌شی زۆری به‌ره‌و ته‌مبه‌ڵی و کاربه‌ڕێکردن ده‌ڕۆن.
- گرووپی یه‌که‌م، پابه‌ندییه‌کی زۆریان به کاتی کار و ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانیانه‌وه هه‌یه. دووه‌م، که که‌رتی گشتییه، بوارێکی زۆر ئاڵۆزه که باس بکرێ و، به‌شێکی زۆر پابه‌ند نین یان پێیان خۆش نییه پابه‌ند بن. گرووپی یه‌که‌م، به تێپه‌ڕبوونی کات له پێگه و خه‌ون و ئاره‌زوودا په‌ره ده‌ستێنن، به‌ڵام دووه‌م، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا ئه‌گه‌ر هۆکارێک له‌وانه نه‌بێ، که پێی ده‌گوترێ "واسیته"، هه‌ر له جێی خۆیان ده‌مێننه‌وه. به‌پێی یاسایش (که له کاتی ئێستادا ڕاگیراوه)، ته‌نیا ساڵانه پله‌یه‌ک به‌رز ده‌بنه‌وه و نزیکه ی ٦ دۆلار ده‌چێته سه‌ر مووچه‌که‌یان. به چوار، یان پێنج ساڵ جارێک ناونیشانیان ده‌گۆڕێ، که له باشترین باره‌کاندا نزیکه‌ی ١٠٠ دۆلار مووچه‌که‌یان زیاد ده‌کات؛ ئه‌مه‌یش نابێته هانده‌ر بۆ هه‌وڵدان و ئامانجدیاریکردن.
گرووپی دووه‌م، هۆکارێکی ئه‌وتۆیان نییه بۆ خۆپهرهپێدان و به‌رزکردنه‌وه‌ی توانایان. به‌شی زۆری فه‌رمانگه‌کانی که‌رتی گشتی، به سیسته‌مێکی کارگێڕیی زۆر کۆن و، له هه‌ندێکیاندا دوور له تهکنهلۆژییش به‌ڕێوه ده‌چن و، که‌سانی توانائاسایی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. گرووپی یه‌که‌م، هه‌رگیز وا بیر ناکه‌نه‌وه که ئه‌و کاره‌ی ده‌یکه‌ن بۆ هه‌تاهه‌تایه و، هه‌میشه بۆ ده‌رفه‌تی باشتر ده‌گه‌ڕێن، كه‌چی گرووپی دووه‌م، له زۆربه‌ی باره‌کاندا ته‌نیا خه‌ونی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریانه بگۆڕێ بۆ که‌سێک كه بۆ ئه‌و باشتر بێ، یاخود ئه‌وه‌ی بهڕێوهبهرهكهیهتی، نه‌گۆڕێ، چونکه لێی سوودمه‌نده. سه‌رنجدان له‌و چه‌ند خاڵه، زۆر شت له‌سه‌ر بابه‌ته‌کە ڕوون ده‌کاته‌وه.
له کۆتاییدا، ئه‌زموونی سه‌رکه‌وتووی کۆمه‌ڵێک له وڵاتان هه‌یه، که پشتیان به سه‌رمایه‌گوزاری و گه‌شه‌پێدانی توانای تاکه‌کان و پابه‌ندیی تاک، به‌ستووه، له‌وانه ژاپۆن، کۆریای باشوور، مالیزیا و، هه‌روه‌ها ئیسرائیل، كه له ماوه‌یه‌کی پێوانه‌ییدا توانییان ئابووریی خۆیان بنیات بنێن. ئه‌وان، هه‌ر به پشتبه‌ستن به پابه‌ندیی تاکه‌وه، پێش که‌وتن.