له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان و دوای خێراتربوونی هه‌نگاوه‌کانی سیسته‌می نوێی جیهان له دنیادا و به‌تایبه‌ت له ئه‌مریکا، کۆمه‌ڵێک توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجام دران و ئه‌و توێژینه‌وانه به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌نجامه‌که‌یان ئه‌وه بوو، که به‌ڕێوه‌بردنی جیهان و وڵاتان به‌بێ به‌شداریی هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان و سروشتییانه، ئه‌و به‌ڕێوه‌بردنه لاسه‌نگ ده‌کات و هه‌موو بنه‌ماکانی خۆی وه‌ک به‌ڕێوه‌بردنێکی کارا و کاریگه‌ر ته‌واو ناکات. چونکه به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه، کۆمه‌ڵێک جیاوک و خه‌سڵه‌ت له مێیینه‌دا هه‌ن و، له پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و کارگێڕیدا گرینگن، که له نێرینه‌دا نین؛ به هه‌مان شێوه، هه‌ندێکی دیکه تایبه‌تمه‌ندیی سروشتیی نێرینه‌ن و له مێیینه‌دا نین. ئه‌وه‌ی تا ئێستایش باو و به‌رچاو‌ه، زاڵبوونی پیاوانه‌یه له کارگێڕیی جیهان و وڵاتان و دووری و که‌مئاماده‌ییی ژنانه له‌و نێوه‌نده‌دا.
به‌پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه، ژنان کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌ت هه‌ڵده‌گرن، که له‌وانه‌ی پیاوان جیاوازن. له‌وانه‌یش خۆئاماده‌کردن بۆ ئایینده و ئاگاییی هه‌میشه‌یییان به‌رامبه‌ر به‌و مه‌ترسییانه‌ی که ده‌شێ له ئایینده‌دا ڕوو بده‌ن، ئاره‌زووی تاقەتکردنی پێداویستیی ژیان و پێداویستیی پێویستیی دیکه بۆ ئایینده (ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ی که بۆ سه‌رده‌می پڕ له ته‌نگژه و کێشه‌ی وه‌ک ئه‌مڕۆی جیهان زۆر پێویسته). مێیینه، که ڕۆڵی پێشه‌نگی له کارگێڕیدا هه‌بوو، جگه له جێبه‌جێکردنی ئه‌رکی خۆی، ئه‌رکی مامۆستا، ڕێبه‌ر و ڕاهێنه‌ریش، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که له ده‌وروبه‌ری کار ده‌که‌ن، ده‌بینێت. به‌مه‌یش نه‌وه‌یه‌کی نوێ پێ ده‌گه‌یه‌نێت. جگه له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌که‌ی، که ده‌یکات و به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌میشه حه‌ز ده‌کات کاره‌که‌ی ناوازه بێت و به‌جوانی جێبه‌جێ کرابێت.
ئه‌مه له کاتێکدایه، که پیاوان له کارگێڕیدا زیاتر حه‌زیان به فه‌رمانکردن و بڕیاردانه، نه‌ک ڕێنماییکردن. به‌مه‌یش تۆژینه‌وه‌کان پێیان وایه، بۆ دروستکردنی هاوسه‌نگی له چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان و ته‌نگژه‌کانی جیهاندا، ته‌نیا به‌شداریی هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز، هاوسه‌نگی له کارگێڕیدا دروست ده‌کات.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای واقعیش بکه‌ین و نموونه‌یه‌کی نزیک بهێنینه‌وه، وه‌ك ئه‌نگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا، ده‌بینین ئه‌و ژنه سه‌رکرده‌یه، ئه‌و سه‌رۆکه ئه‌وروپییه بوو، که هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران و کۆچبه‌ران جیاواز بوو. بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجام و کاریگه‌رییه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کانی هه‌ڵوێستی مێرکڵ و سیاسه‌ته‌که‌ی له‌و پرسه‌دا، به‌ڵام ئه‌و، به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی و پاراستنی به‌هاکانی جیهانی ئازاد، زیاتر به‌رپرسیارێتیی نواند.
جیهان و داموده‌زگه جیهانییه‌کان له ڕووی سه‌رخانه‌وه، خۆیان خستووه‌ته به‌ر باری ئه‌و ڕاستییه و به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن، که به به‌رده‌وامی به‌رنامه‌ی زیاتریان بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کارگێڕی هه‌بێت، که له نێر و مێ پێک هاتبێت؛ واته سروشتی بێت، وه‌ک چۆن ژیان به‌و شێوه‌یه پێک هاتووه. به‌ڵام، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانکارییه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌کان، به‌شی هه‌ره زۆری ده‌که‌وێته سه‌ر توانا و ئاست و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کان خۆیان. له‌نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌یشدا، به پله‌ی یه‌که‌م ئافره‌ت، که چۆن خۆیان گوڕ به پێشڤه‌بردنی کۆمه‌ڵ و ئاست و پێگه‌یان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ده‌ن.
وه‌نه‌بێ له پرسی ئاماده‌بوونی هاوسه‌نگیی ڕه‌گه‌زیدا، ته‌نیا کۆمه‌ڵگه دواکه‌وتووه‌کان، یاخود ئه‌وانه‌ی له خوار ئاستی گه‌شه‌سه‌ندندان کێماسییان تێدا بێت، به‌ڵکوو ئه‌م ناته‌واوییه له گه‌لێک شوێنی جیهاندا مایه‌ی نیگه‌رانییه. ئێستا وڵاتێکی وه‌ک بریتانیا، ئه‌مه به گرفتی له‌پێشینه‌ی خۆی ده‌زانێت و، په‌رله‌مانی وڵاته‌که تا ساڵی ٢٠٢٠ مۆڵه‌تی به ده‌زگه پێوه‌ندیداره‌کان داوه تا که‌لێنی نایه‌کسانی له داموده‌زگه‌ی یاسادانان و حکوومه‌ت و ڕێکخراوه‌کان و ته‌واوی ده‌زگه‌کانی وڵات‌دا پڕ بکه‌نه‌وه.
له‌نێو گه‌لێک له‌و جڤاتانه‌ی که له خوار ئاستی په‌ره‌پێدانه‌وه‌ن، جگه له‌وه‌ی کێشه هه‌یه، هاوکات گرفتی دید و پلان و تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنیش هه‌یه. ژنان هه‌وڵ ده‌ده‌ن و قسه ده‌که‌ن و ته‌که‌س له‌سه‌ر مافه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه؛ گه‌لێک جار قسه‌یش بۆ کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن و جڤین و سیمینار ڕێک ده‌خه‌ن؛ هه‌روه‌ها ده‌گه‌نه هه‌ندێک پله و پایه‌یش؛ گه‌لێک جار ناڕه‌زاییش ده‌رده‌بڕن؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕوانیته ئه‌وه‌ی که کاریگه‌ریی چه‌نده، که‌م جار بۆ ناو ناخی کۆمه‌ڵگه بڕ ده‌کات و هه‌ر له چوارچێوه‌یه‌کی ته‌سکدا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه‌یش خاڵێکی نه‌رێنییه و، ده‌بێته هۆی پووکانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان. زۆربه‌ی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، که که‌سانێک خۆیان ده‌که‌ن به په‌یامهێن؛ له کاتێکدا خۆیان به‌رگه‌ی په‌یامی خۆیان ناگرن و گه‌لێک جار جێبه‌جێی ناکه‌ن.
ژنان، ئه‌گه‌ر نه‌بن به پشت و په‌نا بۆ ژنان، هه‌رچی بکه‌ن، هه‌ر کا به‌باکردنه؛ واته هیچی لێ سه‌وز نابێت. که‌م جاریش ژنان له کۆمه‌ڵگه ناگه‌شه‌کردووه‌کاندا، کە کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یش ده‌گرێته‌وه، به جۆرێکه به‌ته‌واوی بتوانێ خۆی له ته‌پوتۆزی که‌لتوور و ڕابردووی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی بته‌کێنێت و له ناخه‌وه هاوکاری و هاوپشتیی هاوڕه‌گه‌زەکانی خۆی بکات؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌و سیمبۆلانەیش بێت کە به‌دوای پته‌وکردنی هێزی مێیینه‌وه خه‌بات بکات.
ئێستا ئه‌گه‌ر ته‌ماشای کۆمه‌ڵگه‌ی هاوشێوه‌ی ئێمه بکه‌ی، ده‌بینین ژنانێک به ناوی ئه‌و دۆزه‌وه خۆیان سه‌رقاڵ کردووه و، له سایه‌یدا هه‌ندێک کار و چالاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به‌ڵام دوو خاڵی زۆر گرینگ، وا ده‌کات که کاره‌که‌یان کارێکی هه‌ندێک جار له چوارچێوه‌ی خێرخوازی و خۆمژووڵکردندا بێت، یان کاری کۆمه‌ڵایه‌تیی زۆر ئاسایی بێت و هیچ کاتێک نه‌چێته خانه‌ی دۆزێکی گرینگەوە؛ که ده‌بێ جۆری جیاواز له پلانی هه‌بێت و جیاوازییەکەی هه‌ست بکرێت، که هه‌وڵ ده‌دات ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕابردوو جیاواز بێت و، ئایینده دروست بکات. خۆیشیان، به هۆی ئه‌وه‌ی ئازایه‌تییان نییه، تا خه‌باتی ئه‌وان ده‌رگه‌واڵاکردن بێت بۆ خه‌ڵکانی دیکه‌ی به‌هێزتر له خۆیان؛ جا به هه‌ر بۆنه‌یه‌کەوه بێت بێنه ڕیزیانەوە، بڕوایان به خۆیان هێناوه ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌یه که پێویسته؛ ئه‌و دوو خاڵه‌ی کێماسییه و ئاراسته‌ی خه‌باتی گۆڕیون: یه‌که‌م، گرینگ‌ترین بنچینه‌ی هێزی هه‌ر بزاڤێک، که یه‌کگرتوویییه، هیچ کاتێک نییانه، نه له‌گه‌ڵ خۆیان و نه له‌گه‌ڵ مێیینه‌ی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا.
دووه‌م، ئەوان خۆیان بە ژنانی قوربانییەوە سەرقاڵ کردووە، بەڵام ژنانی سەرکەوتوو یان ئەوانی دیکەیان لەبیر کردووە. گرووپی ئامانج له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا ژنانی قوربانییه؛ جا قوربانیی هه‌رشتێک بن. بێ گومان ئه‌و قوربانییانه، پێتڤییه کۆمه‌ڵگه به‌گشتی هاوکار و پاڵپشتیان بێت. به‌ڵام سه‌رنجدان له‌و دوو خاڵه، وێنه‌ی ته‌واوی چه‌ند و چۆن و بۆچی و تا کوێ و ... هه‌موو پرسیاره‌کانمان له‌سه‌ر هه‌نووکه‌ی هه‌وڵی تا ڕادده‌یه‌ک ڕووکه‌شیی ژنانه بۆ پته‌وکردنی پایه و پێگه‌ی مێیینه، له کۆمه‌ڵگه‌دا بۆ ده‌رده‌خات؛ ئه‌و هه‌وڵه‌ی که نییه. بێ گومان، زۆر سه‌رنج و نۆڕینم بۆ که‌موکوڕیی داموده‌زگه‌کانی کۆمه‌ڵگه و ناکارایی و ئاراسته‌ی نه‌رێنییان بۆ ئه‌م پرسه هه‌یه، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نیا باسی بزاڤی ژنانی خۆییم کردووه، له به‌شێکیدا.