د. جيمس ئێم. دۆرسه‌ى
26ى نۆڤه‌مبه‌ر، سه‌نته‌رى بيگن- سادات (BESA)
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
كوشتنى ڕۆژنامه‌نووسى عه‌ره‌بستانى سعوودى، جه‌مال خاشقچى، چه‌ندين شه‌ڕ و هه‌ڕاى له‌باره‌ى پێوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا و سعووديا ناوه‌ته‌وه و له‌گينه له چه‌ند مانگى داهاتوودا، له نێوان دۆناڵد ترامپ و حزبى كۆمارى و كۆنگرێس و ده‌زگه‌ى هه‌واڵگرى [سى ئاى ئه‌ى- CIA]دا بێته كايه‌وه. شوێنه‌وار و كاركردى ئه‌و كوشتنه، له‌وانه‌يه كار له ئامانجه سياسييه‌كانى ترامپیش له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بكا، له‌وانه ناچاركردنى ئێران كه بكه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ و سه‌پاندنى ساتوسه‌ودايه‌كى كێشه‌ى ئيسڕائيلى- فه‌ڵه‌ستينى.
له باتى كۆتاييهێنان به جياوازى و ناته‌باييیه‌كان كه چۆن وه‌ڵامى كوشتنى جه‌مال خاشقچى بدرێته‌وه، بڕياره‌كه‌ى سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ به ڕاوه‌ستان له ته‌ك عه‌ره‌بستانى سعوودى و جێنشينى پادشاى ئه‌و وڵاته‌دا، موحه‌مه‌دى بن سه‌لمان، بێ ڕه‌چاوكردنى كه داخوا كێ له‌و كوشتنه به‌رپرسياره، وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسى ديار، ڕامى خورى، ناوى لێ ناوه "قۆناغێكى نوێ له كێسى خاشقچى ده‌كاته‌وه."
وێده‌چێ له چه‌ندين به‌ره و قۆڵدا، شه‌ڕ و هه‌را و نه‌به‌رد به‌رپا ببێ. يه‌كێ له‌و قۆڵ و به‌رانه، ڕه‌نگه كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ى گرووپى 20 بێ كه بڕياره له كۆتايیى ئه‌م مانگه‌دا له ئارژانتين به‌ڕێوه بچێ كه موحه‌مه‌د بن سه‌لمان تێیدا ئاماده ده‌بێ كه "سى ئاى ئه‌ى" و زۆر كه‌س له‌ناو كۆنگرێسى ئه‌مريكادا به به‌رپرس له كوشتنى خاشقچى داده‌نێن.
چۆن له كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌دا، پێشوازى له موحه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌كرێ، ئاماژه‌يه‌كه كه تا چه‌ند پێگه و پايه‌ى نێونه‌ته‌وه‌يیى ئه‌و شازاده‌يه له‌كه‌دار بووه و له‌وانه‌يه به لاى وييه‌وه، ئامراز و چێك (Check)ێكى واقعى بێ كه عه‌ره‌بستانى سعوودى له سۆنگه‌ى ئه‌م كوشتنه‌وه تا چه‌ند زيانى پێ كه‌وتووه. له‌وانه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه، ئاماژه‌يه‌كيش بێ كه ئاخۆ دۆناڵد ترامپ، تا كوێ، شه‌ڕ له‌سه‌ر موحه‌مه‌دى بن سه‌لمان ده‌كا و ڕێگه نادا له ئاكامى مه‌رگى خاشقچيدا، سووكايه‌تى به‌و شازاده‌يه بكرێ. دياره، پێش بڕياره‌كه‌ى ترامپ كه چيتر كار و كرده‌ى دژه-عه‌ره‌بستانى سعوودى نه‌كرێ، شازاده موحه‌مه‌د بڕيارى دابوو، ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رانى G-20 ببێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، به ئاماده‌بوونى جێنشينى شا- كه زێتر به بڕياره‌كه‌ى ترامپ پشتگه‌رم بووه- وه‌ك لێكۆڵه‌رى ناوچه‌ى كه‌نداو، كريستين ئوله‌ريشتين ده‌ڵێ: "داخوا ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيدا ڕه‌خنه‌ى لێ ده‌گرن، ده‌وێرن قسه و گوفتاريان بكه‌نه كردار و، گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌كرێ كه ڕه‌نگه ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه شتێكى وا ناكه‌ن."
هه‌م ترامپ و هه‌م شازاده موحه‌مه‌د له مه‌حه‌كدان و، كه‌وتوونه‌ته بن بارى گره‌وێكى گه‌وره‌وه.
سيا (CIA) به دزه‌پێكردنى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه موحه‌مه‌دى بن سه‌لمان به‌رپرسياره له كوشتنى خاشقچى، گه‌ره‌كى بووه، دوو په‌يام بنێرێ: 1) سيا ده‌يه‌وێ به‌ره‌وڕووى ترامپ ببێته‌وه له سۆنگه و سه‌رينى پێشينه‌ى پێوه‌ندييه گرژه‌كانى نێوان سه‌رۆك و سيادا؛ 2) ئه‌و ئاژانسه (واته سيا) باوه‌ڕى به مانه‌وه‌ى شازاده مه‌حه‌مه‌د نييه وه‌ك پادشايه‌كى چاوه‌ڕوانكراوى ئايینده، كه هه‌م بۆ ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى و هه‌م بۆ سه‌قامگيريى شانشينى عه‌ره‌بستانى سعوودى، گرنگ بێ.
ئه‌م دوو په‌يامه، خزمه‌ت به ئه‌گه‌رى يه‌كه‌مين ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ره‌كيى نێوان ترامپ، حزبى كۆمارى و كۆنگرێس ده‌كه‌ن. هه‌ست و نه‌ستى دژه‌سعوودى، ته‌نانه‌ت پێش كوشتنى خاشقچيش، له‌ناو كۆنگرێسدا له به‌رزبوونه‌وه‌دا بووه، به هۆى ڕه‌فتارى عه‌ره‌بستانى سعوودى له جه‌نگى يه‌مه‌ندا كه له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه تا ئێستا، خراپترين قه‌يرانى مرۆيیى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. وێده‌چێ كوشتنى خاشقچيش، كۆنگرێس بهێنيته سه‌ر بارى كرداره‌وه.
ئالينگاريى په‌نامه‌كيى سيا، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ى ترامپ له‌باره‌ى به‌ها و نرخى موحه‌مه‌دى بن سه‌لمان، دوا به دواى ڕ‌اپۆرتێكى سه‌نته‌رى سياسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى كه بنكه‌كه‌ى له "واشنتۆن"ه، بووه، كه به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتووه كه فرۆشتنى چه‌ك به عه‌ره‌بستانى سعوودى كه‌متر له 20000 ده‌رفه‌تى ئيشوكارى له ساڵێكدا بۆ ئه‌مريكا لێ هێناوه‌ته ئاراوه- ئه‌مه‌یش زۆر له‌و سه‌دان هه‌زار ده‌رفه‌تى ئيشه كه‌متره كه سه‌رۆك جه‌ختى لێ ده‌كرده‌وه.
هه‌روا پێشوازيى شازاده موحه‌مه‌د له كۆبووه‌نه‌وه‌ى G-20دا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامى نه‌به‌ردێكى له‌گينه‌ى نێوان ترامپ و سيا و كۆنگرێس، شوێنه‌وارى بۆ سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانى ناو عه‌ره‌بستانيش ده‌بێ. تا ئێسته، شانشينى سعوودى، قۆرتى له بن پاژنه‌ى خۆى لێ داوه و مه‌ليك سه‌لمان پشت به چه‌مكه‌كانى كه‌سايه‌تى و شه‌ره‌ف و هه‌روا ڕيعايه‌ت بۆ نيشاندانى ئه‌وپه‌ڕى پشتيوانيكردن له كوڕه‌كه‌ى خۆى، ده‌به‌ستێ، له كاتێكدا شازاده موحه‌مه‌د وێده‌چێ هه‌وڵ بدا كه سياسه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودى به‌ته‌واوى سه‌ربه‌خۆ نييه له سياسه‌تى ئه‌مريكا.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌ى سه‌نته‌رى سياسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى، "ئاژانسى ڕۆيته‌ر"يش له ڕاپۆرتێكدا نامه‌يه‌كى شازاده موحه‌مه‌دى پێش كوشتنى جه‌مال خاشقچى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ڕێنوێنیى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌كا كه "جه‌خت بكه‌نه سه‌ر كڕينى سيسته‌مگه‌لى چه‌ك و ئامێر له بواره به‌په‌له‌كاندا" و ڕاهێنانيان له‌سه‌ر بكه‌ن؛ له‌وانه سيسته‌مى مووشه‌كى زه‌مين به‌ره‌و هه‌واى S-400ى ڕووسيیش. ئه‌م نامه‌يه گرنگييه‌كى زێده به‌خۆوه ده‌گرێ، له كاتێكدا ئه‌م هه‌فته‌يه ئه‌ڵمانيا ئابڵووقه‌ى چه‌كى خسته سه‌ر عه‌ره‌بستانى سعوودى و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌یش هه‌يه كۆنگرێسى ئه‌مريكى ڕێوشوێنێكى هاوشێوه بگرێته به‌ر. ئه‌م نامه‌يه له واشنتۆندا ديبه‌يتێكى گه‌رموگوڕى له‌باره‌وه ده‌كرێ و له قسه‌كردن له‌باره‌ى پرسه‌كانى به‌ها و نرخى فرۆشتنى چه‌ك به سعووديا تيپه‌ڕ ده‌كا و دێته سه‌ر پرسى بايه‌خ و گرنگيى پێوه‌نديى ئه‌مريكا- سعووديا خۆى. ئه‌ندامانى كۆنگرێس و سيا و كۆميونيته‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، بايه‌خ و گرنگيى ئه‌و پێوه‌ندييه ده‌خه‌نه ژێر پرسياره‌وه؛ وێڕاى پێداگريى ترامپ له‌سه‌ر نرخ و به‌هاى چه‌ككڕينه‌كانى سعووديا و هه‌روابێته‌وه گرنگيى شانشينى سعووديا له ئيداره‌دانى نرخه‌كانى نه‌وت و پشتيوانيكردن له سياسه‌تى ئه‌مريكا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
دانوستانكارێكى پێشووى ئه‌مريكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئارۆن داڤيد ميلله‌ر له‌گه‌ڵ ڕيچارد سۆكۆلسكى له وتارێكدا كه بۆ CNNيان نووسيوه، ده‌ڵێ: "فاكته واقعييه‌كان ئه‌مانه‌ن: سعووديیه‌كان چه‌ك و ئامێر و ماشێنى ئه‌مريكييان ده‌وێ، زێتر له‌وه‌ى كه ئێمه بمانه‌وێ پێيان بفرۆشين. به‌شێكى ئه‌م فاكته له‌به‌ر ئه‌وه‌يه كه ئه‌وان له په‌يمان و به‌ڵێنى ئه‌مريكا بۆ شانشينى سعوودى دڵنيا و ئاگادارن؛ 2) هه‌م زۆر زه‌حمه‌ته و هه‌م زۆر به گران له‌سه‌ر سعووديیه‌كان ڕاده‌وه‌ستێ كه هه‌ڕه‌شه ناو به ناوه‌كانى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن به كڕينى چه‌ك له‌م لا و له‌و لا، ئه‌گه‌ر هه‌ر چه‌كێكيان بوێ له ئه‌مريكا، پێيان نه‌درێ."
ميلله‌ر و سۆكۆلسكى دێنه سه‌ر پرسى گرنگيى عه‌ره‌بستانى سعوودى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێران و هێنانه‌ئاراى چاره‌سه‌رێكى ئاشتييانه‌ى ئيسڕائيلى–فه‌ڵه‌ستينيدا و ده‌ڵێن: "عه‌ره‌بستانى سعوودى سه‌لماندوويه‌تی كه هه‌نده كز و لاواز و نابووده و ناتوانێ ببێته مه‌ته‌رێزێك دژى ئێران؛ به‌پێچه‌وانه‌وه، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه نفووزى تاران زێده ببێ."
ئه‌و دووانه هۆشدارى ده‌ده‌ن كه "پێوه‌ندى و هامشۆ و ڕايه‌ڵكه‌ى ڕاسته‌وخۆ و بنپه‌رده‌ى سعوودى له‌گه‌ڵ ئيسڕائيلدا، نه‌گه‌يشتووه‌ته ڕادده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى به‌ئاشكرا يان پشتيوانيكردن له پلانێكى ئه‌مريكا بۆ ئاشتى له‌باره‌ى پرسه‌كانى وه‌ك قودس و سنووره‌كان، چونكه پێوه‌نديى له‌م بابه‌ته پێشێلى كۆده‌نگيى عه‌ره‌بى ده‌كا و ده‌بێته كه‌ره‌سته‌يه‌كى پرۆپاگه‌نده‌ى باشيش بۆ ئێران و موسڵمانه سوننه‌كان."
سه‌ره‌ڕاى ڕه‌خنه و گازانده‌ى به‌ره‌و زياد له شانشينى عه‌ره‌بستانى سعوودى، لێ زۆربه‌ى شيكه‌ره‌وان پێيان وايه شازاده موحه‌مه‌د قه‌يرانى خاشقچى تێ ده‌په‌ڕێنێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، عه‌ره‌بستانى سعوودى، ئێستاكه هه‌ست به شونه‌وار و لێكه‌وته‌كانى ئه‌و قه‌يرانه نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كا، به‌ڵكه بۆ سه‌ر چاره‌نووسى پلانه‌كانى شازاده موحه‌مه‌د بۆ چاكسازيكردن و هه‌مه‌چه‌شنه‌كردنى ئابووريى شانشينه‌كه‌یش.
ئه‌م قه‌يرانه هۆيه‌ك بووه كه ئارامكۆ، كۆمپانياى زه‌به‌لاحى نيشتمانيى نه‌وت، پلانه‌كانى له‌سه‌ر ڕه‌ف دابنێ بۆ ده‌ستكردن به فرۆشتنى "سندات"ێكى زۆرى كۆمپانيا بۆ پاره په‌يداكردن بۆ پشكێكى 70 بليۆن دۆلاریى كۆمپانياى نيشتمانيى پتروكيميايى- سابيك [كورتكراوه‌ى ناوى كۆمپانيايه‌كه‌يه.] ئه‌م چاوخشاندنه‌وه‌يه به فرۆشتنى "سندات"، پاش ئه‌وه دێ كه عه‌ره‌بستانى سعوودى پێشتر نه‌خشه‌كانى له‌باره‌ى كۆمپانياى ئه‌رامكۆ بۆ بوون به كۆمپانيايه‌كى گشتى ڕاگرتووه، له هه‌نگاوێكدا كه شازاده موحه‌مه‌د به‌و هيوايه بوو سه‌رمايه‌كه‌ى بگاته 100 بليۆن دۆلار.
پێوه‌نديى توندوتۆڵ و له‌نزيكه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكادا، له‌مێژه چه‌قى ستراتيژیى مانه‌وه‌ى حوكمڕانيى ئالى سعوودن. ئه‌و پێوه‌ندييانه جێگه‌يه‌كى گرنگ و ناوه‌ندیيشيان له ميتۆد و شێوازى شازاده مو‌حه‌مه‌ددا گرتووه كه وێده‌چێ سوور بێ- به هه‌ر نرخێك بێ- له‌سه‌ر تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ئه‌مريكا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا به هاوپه‌يمانێتیى شانشينى سعوودى، پاش ئه‌وه‌ى كه ته‌وه‌ره‌ى باراك ئۆباما به ئاقارى ئاسيا و سووربوون له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ى ئێران بۆ ناو كۆڕى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆيشتبوون.
وێده‌چێ هاتنه‌سه‌ركارى ترامپ، ئه‌م به‌ڵێن و هه‌رێيه‌ى پێ بێ. بڕياره‌كه‌ى ترامپ بۆ ڕاوه‌ستان له ته‌ك عه‌ره‌بستانى سعوودى و حوكمڕانه‌كانيدا، بێ ڕه‌چاوكردنى هه‌ڵويسته‌كانى سه‌رۆك، وه‌ك دۆستێكى شانشينى ناوبراو، پشت به چ ده‌به‌ستێ. هه‌فته و مانگه‌كانى دادێ، وێده‌چێ تێستى ليتمۆس بن كه تا چه‌ند ترامپ تواناى پاراستنى ئامانجى ئه‌و ساتوسه‌ودايه‌ى هه‌يه.
سەرچاوە:
https://besacenter.org/perspectives-papers/khashoggi-crisis-relations/