ده‌وڵه‌تى ئيسلامى، پاش له‌ده‌ستدانى خه‌لافه‌ت، پلان بۆ هه‌نگاوى دواتر داده‌نێ
له بيابان و چۆڵ و به‌ڕياى نێوان عێراق و سووريادا، زێتر هێزه‌كانى كورد بوون كه دوا پۆرگ و نواى ده‌وڵه‌تى ئيسلامييان كۆنترۆڵ كرد. لێ له ده‌مێكدا كه تيرۆريستان سه‌رى خۆيان كز كردووه، زۆرێكيان خۆيان شاردۆته وه و پلان بۆ قۆناغێكى كوشنده داده‌ڕێژن.
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
ويلايه‌ته‌كانى سه‌رانسه‌رى جيهان
له وڵاتانى ديكه، كه داعش دان به گرووپه تيرۆريسته وابه‌سته و هاوشێوه‌كانى خۆي‌دا بنێ، به "ويلايه‌ت"ى ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات ناويان ده‌هێنێ. ئه‌وه دابه‌شبه‌ندييه‌كى كارگێڕيى خه‌لافه‌ته، نموونه‌يه‌كه كه ده‌كرێ سه‌ربارى سروشتى جياوازى بزووتنه‌وه‌كان، ته‌رزيكى به‌جياهه‌ڵكه‌وتوویش بێ:
له ليبيا، كه له‌گوينه پرۆژه‌يه‌كى هه‌ره گرنگى داعش بێ له ده‌ره‌وه‌ى ناوچه بنه‌ڕه‌ت و سه‌ره‌كييه‌كه‌ى خۆي‌دا، له‌وانه‌يه ئه‌و گرووپه كۆنترۆڵى به‌سه‌ر شارى سێرتدا نه‌مابێ، به‌ڵام شتێكى كه‌م له‌باره‌ى ژماره‌ى شانه نوستووه‌كانى داعش ده‌زانرێ كه له شاره‌كانى ديكه‌ى ده‌م كه‌نارى ده‌ريا و له باشوورى وڵاته‌كه‌دا هه‌ن و حكوومه‌ت نفووزێكى كه‌مى تێدا هه‌یه.
له سينا، له نۆڤه‌مبه‌رى 2014دا ئه‌و گرووپه تيرۆريسته كه به ناوى "ئه‌نسارى به‌يت ئه‌لمقده‌س" له‌وێ هه‌يه، بووه هاوپه‌يمانى داعش. له‌وانه‌يه هێزه‌كانى ميسر نه‌يانتوانيبێ به‌رگريى ئه‌و گرووپه تێك بشكێنن، به‌ڵام توانيويانه ڕادده‌يه‌كى بۆ دابنێن. ئه‌مه‌یش ياريده‌ى قاهيره‌ى داوه كه هاوپه‌يمانێتيى پێشووى نێوان حه‌ماس له غه‌ززه و گرووپى داعش له سينا، ببێ به دوژمندارييه‌كى ئاشكرا و، به‌رژه‌وه‌نده پێكناكۆكه‌كانى ئه‌و دوو لايه‌نه ئه‌و دوژمندارييه تيرتر بكه‌ن. هه‌نووكه حه‌ماس هاریى حكوومه‌تى ميسر ده‌كا، نه‌بادا تونێله‌كانى قاچاخچێتى پێشيان پێ بگيرێ. له كاتێكدا، داعش توانيويه نزيكه‌ى 2000 لايه‌نگرێكى خۆى بۆ شه‌ڕى ده‌وڵه‌تى ميسر خڕ بكاته‌وه، گۆته‌گۆتى وه‌هاش بڵاو بێته‌وه كه ئيسڕائيل جيهادييه‌كان [مه‌به‌ست داعشه] وه‌كوو ئامرازێك دژى حه‌ماس به‌كار ده‌هێنێ.
له ئه‌فغانستاندا، لقى داعش له ئوستانى خوراسان، ڕۆڵێكى ڕه‌چاونه‌كراوى سياسى ده‌گێڕێ و به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى له ئوستانى نانگارهار له ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ڵده‌سووڕێ، نه‌ك هه‌ر شه‌ڕى هێزه‌كانى ئه‌مريكا و سوپاى ئه‌فغانى ده‌كا، به‌ڵكه بێ‌وچان و بێڕه‌حمانه‌یش شه‌ڕى تاليبان ده‌كا و ده‌يه‌وێ ئه‌و ڕكابه‌ر و خه‌نيمه‌ى خۆى پاكتاو بكا و بسڕێته‌وه. چه‌نده تاليبان به لاى دانوستاندن و گفتوگۆوه دابشكێنێته‌وه، ئه‌وا داعش هه‌نده بالكێش ده‌بێ، به‌تايبه‌تى له‌ناو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى تاليباندا كه هه‌موو جۆره دانوستاندن و گفتوگۆيه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ملاو ئه‌ولادا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌ند جيهان به‌رى خۆى نه‌داوه‌تێ و به‌هه‌ندى وه‌رنه‌گرتووه، لێ له هه‌مووى خه‌ته‌رتر، ڕه‌وشى باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى نێجيريا و وڵاتانى هاوسێ و ده‌وروبه‌رى نێجيريايه. گرووپى تيرۆريستیى بۆكۆحه‌رام له‌ژێر فه‌رمانده‌يیى ئه‌بوبه‌كرى شه‌كاوى، توانيويه‌تی به شێوه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتووانه، به هاريكاریى نێوده‌وڵه‌تيى ئه‌ملاو ئه‌ولا بجه‌نگێ. ته‌نانه‌ت داعش ڕه‌خنه‌ى له بۆكۆحه‌رام گرتووه كه بێ جياوازى قه‌سابخانه‌ى بۆ خه‌ڵكى مه‌ده‌نى له 2016دا ناوه‌ته‌وه و له‌م سه‌رينه‌یشه‌وه ئه‌ندامێتيى بۆكۆحه‌رامى له‌ناو داعشدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه. لێ له‌و ده‌مه‌وه و له هه‌مان ساڵدا داعش ده‌ستى به‌سه‌رى باڵێكى بۆكۆحه‌رام به سه‌ركردايه‌تيى ئه‌بومه‌صعه‌بى بارناوى [ئه‌مه نازناوه- له‌قه‌بى ئه‌بو مه‌صعه‌به] داهێناوه كه ڕابه‌رايه‌تیى ويلايه‌تى ئه‌فريقاى ڕۆژاوا ده‌كا. ئه‌م گرووپه توانيويه به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو ئه‌و هه‌رێم و ناوچه‌يه‌ى كه له‌ژێر كۆنترۆڵى خۆیدايه، به‌رفره بكا و وه‌كوو ده‌وڵه‌تێك به‌ڕێوه‌ى ببا- به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوى ده‌وڵه‌تێكى لێ بنێ. به‌روبازاڕ و ڕێگه‌وبانه‌كانى بازرگانى بپارێزێ و باج و خه‌رجيیان لێ بستێنێ و ته‌نانه‌ت بنكه و باره‌گاى گه‌وره‌ى سه‌ربازيیش بخاته به‌ر په‌لامارى خۆيه‌وه و حكوومه‌ت له ئابوجا شتێكى ئه‌وتۆى له به‌رانبه‌ر ئه‌و گرووپه‌دا پێ نه‌كرێ كه زۆر له بۆكۆحه‌رام به‌ده‌هۆتره.
هيچ كام له‌و وڵاتانه ژيانێكى به‌شكۆ و به‌كه‌رامه‌تيان تێدا دابين نه‌كراوه كه هه‌مووان وه‌كيه‌ك سوود له مافه بنه‌ڕه‌تييه‌كان وه‌ربگرن. ئه‌وه باش‌ترين ڕێگه‌چاره‌يه بۆ له‌ناوبردنى هۆيه‌كانى زۆربوون و به‌هێزبوونى گرووپگه‌لێكى وه‌كوو داعش. لێ به لانى كه‌مه‌وه له‌و جێگه‌يانه‌ى كه حكوومه‌تێكى سانتراڵيست هه‌يه وه‌كوو ئه‌وه‌ى ميسر، ده‌كرێ و ده‌شێ پێش به بڵاوبوونه‌وه‌ى زێترى داعش بگيرێ كه وه‌كوو مشه‌خۆرێك له‌سه‌ر نه‌بوونى كۆنترۆڵ، داڕمان و پاشه‌كشه و كزى و لاوازيى ده‌وڵه‌ت ده‌ژيێ و ده‌ڵه‌وه‌ڕێ. له ڕاستيدا و وه‌كوو ده‌زانرێ، جيهادييه‌كان هه‌وه‌ڵ جار به شێوه‌يه‌كى نهێنى له‌ناو لايه‌نه ياخيبووه‌كانى سووريادا هه‌ڵده‌سووڕان و پاشان له كۆتايیى 2012ه‌وه به‌ئاشكرا كه‌وتنه خۆ، له كاتێكدا كه ڕۆژاوا بايه‌خ و سه‌رنجێكى ئه‌وتۆى نه‌ده‌دايێ و هێشتا داعش نه‌ببووه هه‌ڕه‌شه بۆ ڕۆژاوا.
داعش شكستى نه‌هێناوه
ئه‌و ڕوانگه‌يه‌ى كه پێی وايه داعش به‌ته‌واوى شكستى هێناوه و له‌به‌ين چووه، ڕوانگه‌يه‌كى ته‌سك و كورتبينانه‌يه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه خه‌لافه‌ت نه‌ماوه. ئه‌م ڕوانگه‌يه، ڕوانگه‌يه‌كى خه‌ته‌ره: مه‌به‌ست ئه‌و بڕوايه‌يه كه پێى وايه مادام ڕواڵه‌ته به‌رجه‌سته و دياره‌كه‌ى داعش، واته خه‌لافه‌ت، له ئارادا نه‌ماوه، ئيدى داعش تێك شكاوه و به‌ته‌واوى هه‌ره‌سى هێناوه. لێ هه‌قه، ئه‌وه له‌به‌ر چاو بێ كه ده‌يان هه‌زار جيهادى له باغوز و گونده‌كاندا پێش ماوه‌يه‌كى كه‌م گيران و خۆيان له‌ناو كه‌مپ و زيندانه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كى كورديدا بينيوه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌ك كه به هۆى ئه‌م ئه‌ركه‌وه بارى قوڕس بووه. ده‌وروبه‌رى 70000 ئافره‌ت و منداڵ و پير و په‌ككه‌وته‌یش، ته‌نيا له كه‌مپى په‌نابه‌رانى ئه‌لهۆل كۆ كراونه‌ته‌وه، كه‌چى شه‌ڕكه‌ره‌كانى داعش له‌و زيندان و بنكه سه‌ربازييانه‌دا حه‌پس كراون كه له سه‌رانسه‌رى ناوچه‌كه‌دان.
فه‌رمانده‌ى هه‌رێمايه‌تيى ئه‌مريكا له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، جه‌نه‌راڵ جۆزيف ڤاتيل كه پياوێكه زۆر له سه‌رۆكه‌كه‌ى خۆى ڕه‌شبينتره، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌وامى داعش تا ئێسته ده‌كاته‌وه: "ئه‌وه‌ى ئێمه له‌به‌رچاومانه و ده‌يبينين، بريتى نييه له خۆڕاده‌ستكردنى داعش وه‌كوو ڕێكخراوێك"، ڤۆتيل له به‌رده‌م كۆميته‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا وای گۆ، "به‌ڵكه ئه‌وه بڕيارێكى حيساب بۆ كراوى داعشه بۆ پاراستنى ئه‌من و ئه‌مانه‌تى خاووخێزانه‌كانيان و بۆ پاراستنى هێز و تواناكانيان و ده‌رفه‌توه‌رگرتن له كه‌مپه‌كانى ئاواران و خۆشاردنه‌وه له ناوچه دووره‌ده‌ست و چه‌په‌كه‌كان و چاوه‌ڕوانیكردنى كاتێكى له‌بار و گونجاو بۆ دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و به‌دياركه‌وتنه‌وه." هه‌ر دوو وشه‌ى "بقاء وتمدد"ى عه‌ره‌بى به ماناى مانه‌وه و بڵاوبوونه‌وه دێ، چه‌ند ساڵيكه بوونه‌ته دروشم و هاوارى ڕێكخراوى داعش- و ئێستاكه وه‌كوو چۆن له كاتى سه‌ركه‌وتنه‌كاندا ئه‌م دروشمه جێبه‌جێ ده‌كرا، ئا ئه‌وهایش له كاتى ژێركه‌وتنيشدا جێبه‌جێ ده‌كرێ و ڕێبه‌دێيى ده‌كرێ. لايه‌نگر و پشتيوانانى داعش هه‌ر زوو و به‌په‌له وشه‌ى "البقاء"يان قۆسته‌وه و به‌كار هێنا، به‌ر له‌وه‌ى پاشه‌كشه بكه‌ن. دوو بازنه و سێ خاڵ له زمانى عه‌ره‌بيدا ئه‌م هه‌ڕه‌شه ديماهييه پوخت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌رده‌بڕن: گه‌ڕانه‌وه وه‌كوو تۆڕێكى تيرۆريستیى ژێرزه‌مينى و وه‌كوو سه‌رچاوه‌يه‌كى بێكۆتايیى ترس و تۆقاندن.
عێراقييه‌كان، به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌يان كه خه‌ڵكى مووسڵ، تكريت و به‌غدان، ماوه‌ى 15 ساڵێكه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ترس و تۆقينه‌دا ڕاهاتوون. ئه‌وان بێديفاعن و له تيرۆرى ڕه‌مه‌كى و كوشتوبڕى به‌ئه‌نقه‌ست و له‌خۆوه ناپارێزرێن، چونكه پۆليس خۆيان هه‌ڕه‌شه‌يان لێ ده‌كرێ يان وه‌ده‌رنراون. ده‌مێنێته‌وه با بزانين ئه‌نجامه‌كانى تێكشكانى داعش له باغوز چ ده‌بن: بوونى ڕاسته‌قينه و به‌كرده‌وه‌ى خه‌لافه‌ت ئێستاكه له لايه‌ن زۆر له‌وانه‌ى له كه‌مپه‌كانى ڕاگيران و گڵدانه‌وه‌دا ده‌ژين، ڕۆمانتيكييانه سه‌ير ده‌كرێ. ئێستاكه نوقڵانه‌ى ئه‌وتۆ لێ ده‌درێ و پێشبينیى خه‌ياڵاویى ئه‌وتۆ ده‌كرێ كه گوايا بيرۆكه‌ى ئه‌م جاره‌ى خه‌لافه‌ت ته‌نيا تاقيكردنه‌وه و جه‌ڕباندنێك بووه، به‌ر له‌وه‌ى خه‌لافه‌ت به ده‌سه‌ڵاتێكى گه‌وره‌تره‌وه بگه‌ڕێته‌وه و بۆ هه‌ميشه بمێنێته‌وه.
لۆژيكى ناسنامه [شوناس]
مێژوو ژماره‌يه‌ك تێكشكانى ماڵوێرانانه‌ى سه‌ربازيى به‌خۆوه ديوه كه له ديماهيدا بۆ سه‌دان ساڵ بوونه‌ته ئه‌فسانه‌گه‌لێكى به‌هێز و به‌جۆش و خرۆش: مه‌سعه‌ده بۆ جووه‌كانى فه‌ڵه‌ستين، كه‌ربه‌لا بۆ شيعه‌كان، ئه‌لامۆ بۆ ته‌كسانه‌كان. لۆژيكى ناسنامه [شوناس]، مه‌رج نييه ڕێبه‌دێى نموونه‌يه‌كى عه‌قڵانيى سه‌ركه‌وتن و ژێركه‌وتنه سه‌ربازييه‌كان بكا. له ڕۆژى سه‌ركه‌وتن له باغوزدا، ته‌نيا چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌م پێش ئه‌وه‌ى مه‌زاج و گێولى شه‌ڕڤانه‌كانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و شوفێر و وه‌رگێڕه كورده‌كان تێك بچێ، له دواى نيوه‌ڕۆى 23ى ئادار، مه‌ڵبه‌ندى بێسه‌روبه‌رى ميديايیى "هاوڕێ ڕۆسته‌م" له كه‌نار گوندى باغوز بگره چۆڵوهۆل و كه‌سى تێدا نه‌ما، كاتێ كه شوفێرێكى وێستگه‌ى NBCى ئه‌مريكى چووه كۆگه‌يه‌كى ژێرزه‌وى و له‌پڕ ئه‌و كۆگه‌يه ته‌قيیه‌وه و شوفێرى تاين كوژرا و ته‌نانه‌ت بانى سه‌ره‌وه‌ى ئه‌و ژووره‌یش ڕما و ئه‌و مينيپاسه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى ڕاگيرا بوو، بێكه‌ڵك و پارچه‌پارچه‌كرد.
چه‌ند هه‌فته پێش ئه‌و هێرشه كوشنده‌يه، چه‌ند سندووقه په‌تاته و ته‌ماته و نان له‌و كۆگه‌يه‌ى ژێرزه‌وى هه‌ڵگيرابوون و كاربه‌ده‌سته فه‌رمييه‌كان و ئه‌ندامانى تيمى ته‌له‌فزيۆنى، به‌رده‌وام ده‌چوونه ناوى، شتێكيان بۆ خواردن لێ دێنا. كه‌س باوه‌ڕى نه‌ده‌كرد ڕێككه‌وتێكى وه‌سا بقه‌ومێ يان شك له بێباكى و كه‌مته‌رخه‌میى شه‌ڕڤانان بكا. ئاخر هه‌ميشه جه‌ختيان ده‌كرده‌وه كه خۆيان چاودێریى ئه‌و ژووره ده‌كه‌ن و له ده‌سپێكى ئاداره‌وه ژوورێكى چۆڵ بووه: هيچ شتێكى تێدا نه‌بووه؛ نه وايه‌ر، نه كانتۆر و كه‌لوپه‌لێكى ديكه‌ى شتتێداهه‌ڵكردن، نه په‌نجه‌ره و ته‌نيا ديوارى ڕووت بوون و هيچ ته‌ڵه و داوێكى تێدا نه‌بووه و ته‌نيا عه‌ردێكى ڕووت و قووت بووه.
شوفێر و وه‌رگێڕه‌كان گوتيان: نابێ ئێمه ئه‌مشه‌و لێره بمێنينه‌وه. هه‌مووان باوه‌ڕيان وا بوو كه شانه نووستووه‌كانى داعش بڵاو بوونه‌ته‌وه و زه‌برى خۆيان ده‌وه‌شێنن. له ئێواره‌ى ڕۆژى سه‌ركه‌وتندا، ته‌نيا دوو تيمى CNN و دێر شپيگل له گوندى سۆسه مابوونه‌وه كه به‌ته‌نيشت گوندى باغوزه‌وه‌يه، چونكه له سێ بنكه‌ى سه‌ربازيى شه‌ڕڤانه كورده‌كان، ته‌نيا دوو ئافره‌ت و چه‌ند پياوێكيان لێ مابووه‌وه. ماشێنلێخوڕينيش به شه‌وان، كارێكى خۆكوژييه. له‌وما ڕۆژنامه‌نووسه‌كان بڕياريان دا هه‌ر چۆن بێ له‌گه‌ڵ گه‌ردى به‌يانيدا ئه‌وێ به‌جێ بهێڵن و ته‌نانه‌ت "ئاڵان"ى شوفێر به پێڵاوه‌وه نووستبوو.
به‌يانى ڕۆژى پاشتر، شوفێره‌كان به دۆڵه‌كه‌دا و قه‌ره‌به‌قه‌ره‌ى ڕووبار و به‌ناو گونده به‌مينچێنراوه‌كاندا لێيان ده‌خوڕى و پاشان به‌ناو بياباندا به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌ى كاربگێريى چاڵه‌نه‌وتى عومه‌ر كه بنكه‌يه‌كى پارێزراو و گه‌وره‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى لێ بوو، كه‌وتنه ڕێ. "بوسه‌يره"مان، كه شارۆچكه‌يه‌كه و ڕاسته‌وخۆ له پاش ئه‌و چاڵه‌نه‌وته‌يه، ئاڵان له‌ناكاو خێرا له سه‌رووى 100 كيلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ماشێنه‌كه‌ى لێ ده‌خوڕى و له جاده‌كاندا به‌و په‌ڕى هه‌ڵه‌شه‌يیيه‌وه ده‌يهاژوا و به‌پێش ماشێنه‌كانى ديكه ده‌كه‌وت:
بۆچى؟ ئه‌م ناوچه‌يه، ناوچه‌ى داعشه، پڕه له شانه‌ى نوستوو و، توندڕۆى زۆر خه‌ته‌رى لێيه.
سەرچاوە: