وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
له ته‌مووزى 2017وه تا كۆتايیى 2017
3ى ته‌مووز: هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كه ئه‌مريكا پشتيان ده‌گرێ، ده‌چنه ناو شارى ڕه‌ققه‌ى كۆنه‌وه.
5ى ته‌مووز: ده‌سه‌ڵاتدارانى تورك له چه‌ند ئۆپه‌راسيۆنێكى دژه‌تيرۆردا، 37 گومانلێكراوى سه‌ر به داعش ده‌گرن. يه‌كێ له‌و گومانلێكراوانه له‌سه‌ر سنوورى توركيا- سووريا به خۆى و 11 پاوه‌ند ته‌قه‌مه‌نييه‌وه ده‌گيرێ.
6ى ته‌مووز: پياوێكى خه‌ڵكى ئۆهايۆ، دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه گوناهباره و هه‌وڵى داوه پشتيوانیى مادديى داعش بكا. ئه‌و پياوه له 7ى نۆڤه‌مبه‌ردا له كاتێكدا ده‌گيرێ كه هه‌وڵى داوه سه‌فه‌رى ليبيا بكا و بچێته ڕێزى داعشه‌وه.
7ى ته‌مووز: ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له دوو بازگه‌ى سه‌ربازى له نيمچه‌دوورگه‌ى سينا ده‌ته‌قنه‌وه و ده‌بنه هۆى كوژرانى 23 سه‌ربازى ميسرى و برينداربوونى 26ى ديكه. داعش به‌رپرسيارێتيى خۆى له‌و هێرشه ڕاگه‌ياند كه له‌وان ساڵاندا گورچكبڕترين زه‌بر بووه كه به هێزه‌كانى ميسرى كه‌وتبێ له‌و نيمچه‌دوورگه‌يه‌دا.
ده‌سه‌ڵاتدارانى تورك له ئيستانبۆڵ 29 گومانلێكراوى داعش ده‌گرن كه 22يان خه‌ڵكى بيانى بوون. ده‌گوترێ ئه‌و گومانلێكراوانه خۆيان بۆ په‌ڕينه‌وه له سنوور و چوونه سوورياوه ئاماده ده‌كرد.
8ى ته‌مووز: به قسه‌ى ئاژانسى هه‌واڵى "أعماق"ى سه‌ر به داعش، چه‌كداره‌كانى داعش به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه تا ده‌مرن له شارى مووسڵى كۆندا شه‌ڕ و به‌ره‌نگارى بكه‌ن.
9ى ته‌مووز: سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا له مووسڵ ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
10ى ته‌مووز: له به‌ياننامه‌يه‌كى گوته‌بێژى OIRدا، به بۆنه‌ى ڕزگاركردنى مووسڵه‌وه، ڕۆڵى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كورد به‌رز ده‌نرخێنرێ. [هه‌روا يان كوبيش، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان پيرۆزبايى له گه‌ل و حكوومه‌تى عێراق ده‌كا و ده‌ڵێ: فه‌زلى ئه‌و سه‌كه‌وتنه پێش هه‌موو شتێ بۆ عێراقييه‌كان خۆيان ده‌گه‌ڕێته‌وه. قاره‌مانێتى و قوربانييه‌كانى هێزه‌كانى ئاسايش، پێشمه‌رگه و حه‌شد و عه‌شايه‌ر به پشتيوانیى هاوپه‌يمانێتيى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵێكى بنه‌ڕه‌تیى له به‌ديهێنانى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا گێڕا- ئاسۆ]
10ى ته‌مووز: عه‌ريفێكى سوپاى ئه‌مريكى له دوورگه‌ى هاواى ده‌گيرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌وڵی داوه فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان و ڕێنوێنيى شه‌ڕكردن به داعش بدا. ئه‌وه‌یش به پشتيوانيى ماددى له داعش حيسابه.
11ى ته‌مووز: ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ڵێ، زانياريى پشتڕاستكراوه‌ى پێ گه‌يشتووه كه خه‌ليفه‌ى داعش، ئه‌بو به‌كرى به‌غدادى مردووه.
12ى ته‌مووز: هێزه‌كانى عێراقى ڕووبه‌ڕووى چه‌كدارێكى داعش له مووسڵى قه‌ديمه ده‌بنه‌وه، هه‌رچه‌ند پێش 36 كاتژمێر، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه‌دا ڕاگه‌يه‌ندراوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى تورك 5 گومان‌لێكراو له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر شانه‌يه‌كى داعش له شارى قونيا ده‌كوژن و 4 ئه‌فسه‌رى توركيش به‌سووكى له‌و په‌لاماره‌دا بريندار ده‌بن.
13ى ته‌مووز: ژماره‌ى نوێى گۆڤارى مانگانه‌ى داعش، ڕۆميه، به‌رپرسيارێتيى داعش له دوو هه‌وڵى هێرشكارانه‌ى له پاريس و برۆكسل كه له مانگى حوزه‌يراندا ئه‌نجامى دابوون، بڵاو ده‌كاته‌وه.
14ى ته‌مووز: پێنتاگۆن ده‌ڵێ ئه‌ميرى داعش له ئه‌فغانستان، ئه‌بو سه‌عيد، له هێرشێكى ئاسمانی بۆ سه‌ر باره‌گا و بنكه‌كانى ئه‌و گرووپه له ويلايه‌تى كوناردا هاته كوشتن.
وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا، جيمس ماتيس، ده‌ڵێ ئه‌مريكا ناتوانێ ساغى بكاته‌وه كه خه‌ليفه‌ى داعش، ئه‌بو به‌كرى به‌غدادى مردووه يان نا. ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ڵێ، بۆى ده‌ركه‌وتووه كه به‌غدادى له 11ى ته‌مووزدا كوژراوه.
لێره و له‌وێ له‌ناو شارى مووسڵدا، چه‌كدارانى داعش به‌ره‌نگارى و ته‌ق و تۆق ده‌كه‌ن.
15ى ته‌مووز: هێزه‌كانى حكوومه‌تى سوورى چاڵه نه‌وته‌كانى وه‌هاب، ئه‌لفه‌هد، دبايسان، ئه‌لقه‌سير، ئه‌بوئه‌لقه‌تات، ئه‌بو قه‌ته‌ش و چه‌ند گوندێكى بچوو‌ك له بيابانى خوارووى ڕۆژاواى شارى ڕه‌ققه له داعش وه‌رده‌گرنه‌وه.
17ى ته‌مووز: كاربه‌ده‌ستێكى كوردى پله باڵاى دژه‌تيرۆر ده‌ڵێ، %99 دڵنيايه كه خه‌ليفه‌ى داعش، ئه‌بو به‌كرى به‌غدادى زيندووه و به ئه‌گه‌رى زۆره‌وه له باشوورى ڕه‌ققه‌يه. ڕاپۆرته‌كان چه‌ند جارێكه هه‌واڵى مردنى به‌غدادى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
18ى ته‌مووز: هێزه‌كانى ئاسايشى ميسرى، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌لناشو كه به غه‌ندورى ئه‌لميسريش ناسراو و به‌نێوبانگه، ده‌كوژن. ئه‌و پياوه كه‌سێكى ديارى چه‌كداره‌كانى داعش بووه له نيمچه‌دوورگه‌ى سينادا.
ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له بازگه‌يه‌كى ئاسايشى ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى كورددا له باكوورى سووريادا ده‌ته‌قێته‌وه و 4 كه‌س ده‌كوژرێ. داعش به‌رپرسيارێتيى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه ده‌خاته ئه‌ستۆى خۆيه‌وه.
22ى ته‌مووز: عه‌ريفێكى ئه‌مريكى كه دانيشتووى هاوايه، به هه‌وڵى يارمه‌تيدانى مادديى داعش تۆمه‌تبار ده‌كرێ.
26ى ته‌مووز: ده‌سه‌ڵاتدارانى جه‌زاير شانه‌يه‌كى داعش له‌به‌ريه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه كه له لايه‌ن فه‌رمانده‌يه‌كى پێشترى ئه‌لقاعيده‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرا.
28ى ته‌مووز: چه‌كدارانى داعش له ڕۆژهه‌ڵاتى شارى ڕه‌ققه‌دا په‌لامارى ئه‌و هێزانه ده‌ده‌ن كه ئه‌مريكا پشتيوانييان لێ ده‌كا. به قسه‌ى ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، هه‌ندێ خه‌ڵكى مه‌ده‌نى و چه‌كدار كوژران و ژماره‌يه‌كيش ڕفێندران.
31ى ته‌مووز: له ئه‌نجامى هێرشێكدا بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى عێراق له "كابول"ى پايته‌ختى ئه‌فغانستاندا، دوو كه‌س كوژران و سێى ديكه‌یش بريندار بوون.
به‌گوێره‌ى تويتێكى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له 29ى ته‌مووزدا، داعش %73ى ئه‌و هه‌رێمانه‌ى كه پێشتر له‌بنده‌ستيدا بوون له عێراق و %58ى ئه‌و ناوچانه‌ى له سووريادا كۆنترۆڵى كردبوون، له‌ده‌ست ده‌رهێنراوه.
1ى ئاب: دوو پياو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مزگه‌وتێكى شيعه‌كان له "هيرات"ى ئه‌فغانستاندا و 29 كه‌س ده‌كوژن و 64 كه‌سى ديكه‌یش بريندار ده‌كه‌ن. داعش به‌رپرسيارێتیى ئه‌و هێرشه ده‌خاته ئه‌ستۆى خۆيه‌وه.
3-5ى ئاب: داعش و تاليبان هێرشێكى هاوبه‌ش ده‌كه‌نه سه‌ر شارۆچكه‌ى ميرزا ئۆلانگ له ئه‌فغانستاندا و به لانى كه‌مه‌وه 36 كه‌س ده‌كوژن كه هه‌ندێكيان خه‌ڵكى مه‌ده‌نى و ئه‌وانى ديكه‌یش چه‌كدارى سه‌ر به حكوومه‌ت بوون.
4ى ئاب: نوێنه‌رى تايبه‌تيى ئه‌مريكا بۆ هاوپه‌يمانێتيى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، بريت ماكگۆرك ده‌ڵێ، هێشتا ده‌وروبه‌رى 2000 چه‌كدارێكى داعش له‌ناو ڕه‌ققه‌دا ماون. هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌وروبه‌رى %45ى پايته‌ختى خه‌لافه‌تيان پاك كردووه‌ته‌وه.
ئه‌ميندارى گشتيى حزبوڵڵا، سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ده‌ڵێ گرووپه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ند لايه‌نى ديكه‌دا به درێژايسى سنوورى نێوان سووريا- لوبنان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه‌ى بنده‌ستى داعش.
7ى ئاب: ئاژانسى IRNAى ئێرانى ده‌ڵێ، هێزه‌كانى ئاسايشى ئێرانى زه‌برێكيان له‌و گرووپه دا كه پێوه‌نديى به داعشه‌وه هه‌يه. ده‌گوترێ ئه‌و گرووپه نه‌خشه‌ى بۆ هێرش و په‌لامار بۆ سه‌ر مه‌ڵبه‌ندێكى ئايينى هه‌بووه و هه‌وڵی داوه چه‌كوچۆڵ و تفاقى جه‌نگ له هه‌ندێ ماڵ و خانوودا حه‌شار بدا و بشارێته‌وه. كۆى ئه‌و كه‌سه گومانلێكراوانه‌ى گيراون، بريتين له 27 كه‌س.
8ى ئاب: پياوێكى خه‌ڵكى مارى لاند به هه‌وڵدان به كوشتنى كرێگرته‌يه‌كى FBI و به پشتيوانيكردنى مادديى داعش تۆمه‌تبار ده‌كرێ.
9ى ئاب: 4 پۆليسى ميسرى له نيمچه‌دوورگه‌ى سينادا له كاتى گه‌ڕان و ده‌وريیه‌دا كوژران. به‌گوێره‌ى ئاژانسى "أعماق"، داعش به‌رپرسيارێتيى ئه‌و هێرشه‌ى خسته ئه‌ستۆى خۆيه‌وه.
10ى ئاب: سوپاى ئه‌مريكا چه‌ند ئه‌ندامێكى گره‌گره‌ى داعش له ئه‌فغانستاندا ده‌كوژێ. عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ميرى داعشى خوراسان له‌ناو كوژراوه‌كاندايه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى تورك گومانلێكراوێكى داعش ده‌گرن كه گوايا پلانى هه‌بووه فڕۆكه‌يه‌كى بێفڕۆكه‌وان بۆ به‌ردانه‌وه‌ى فڕۆكه‌يه‌كى ئه‌مريكى له بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليك به‌كار بهێنێ.
12ى ئاب: هێزه‌كانى حكوومه‌تى سوورى و هاوپه‌يمانه‌كانيان دوا شارۆچكه‌ى سه‌ره‌كیى داعش له پارێزگه‌ى حومس له داعش ده‌ستێننه‌وه.
بۆمبێك له بازاڕێكى كويتاى پاكستان‌دا ده‌ته‌قێته‌وه و به لانى كه‌مه‌وه 15 كه‌س ده‌كوژێ و 40ى ديكه‌یش بريندار ده‌كا. داعش به‌رپرسيارێتيى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه ده‌خاته ئه‌ستۆى خۆيه‌وه.
13ى ئاب: به قسه‌ى سوپاى ئه‌مريكى، دوو ئه‌ندامى هێزى تايبه‌تيى ئه‌مريكى له ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى باكوورى عێراقدا كوژران و 5يش بريندار بوون. داعش به‌رپرسيارێتيى خۆى له‌و هێرشه بۆ سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مريكا ڕاگه‌ياند.
14ى ئاب: توندڕۆێكى گومانلێكراوى داعش ئه‌فسه‌رێكى پۆليسى تورك ده‌داته به‌ر چه‌قۆ و ده‌يكوژێ، له كاتێكدا به‌ره‌و پۆليسخانه ڕاپێچدراوه و بردراوه. ده‌گوترێ ئه‌و گومانلێكراوه خۆى ساز كردبوو به نارنجۆكان هێرش بكا.
15ى ئاب: به قسه‌ى گوته‌بێژێكى سوپايیى عێراقى، هێزه‌كانى عێراقى، به فڕۆكه داعش له شارى ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌نه ئامانجى خۆيان، له خۆسازدانێكدا بۆ هێرشبردنێكى زه‌مينى.
17- 22ى ئاب: ڤانێك له شارى به‌رشلۆنه مل له خه‌ڵك ده‌نێ و به لانى كه‌مه‌وه 13 كه‌س مردن و زێتر له 80 كه‌سيش بريندار بوون. دووه‌مين ئۆتۆمبێل له لايه‌ن پۆليسى كه‌ته‌لۆنياوه له كامبريليس كه 70 ميل له خوار به‌رشلۆنه‌وه‌يه لێى ده‌درێ و، له ئه‌نجامدا 5 گومان‌لێكراو كوژران و 6 مه‌ده‌نى و ئه‌فسه‌رێكى پۆلس بريندار بوون. ده‌وڵه‌تى ئيسلامى به‌رپرسيارێتيى خۆى له‌و هێرشه‌ى ڤانه‌كه ڕاگه‌ياند. گومانلێكراوێك ده‌ڵێ: شانه‌كه پلانى ئه‌و ته‌قينه‌وه گه‌ورانه‌ى داناوه دژى كڵێسه و مۆنۆمێنته‌كان.
18ى ئاب: سوپاى لوبنانى و حزبوڵڵا هێرشێكى هاوبه‌ش بۆ سه‌ر ناوچه‌ى داعش له‌سه‌ر سنوورى باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتدا له‌گه‌ڵ سووريا ڕاده‌گه‌يه‌نن. حزبوڵڵا له به‌رى سوورياوه په‌لامارى داعش ده‌دا و سوپاى لوبنانيش له به‌رى لوبنانه‌وه په‌لامارى خه‌لافه‌ت ده‌دا.
19ى ئاب: پياوێك به چه‌قۆ له شارى "سورگوت"ى سيبيرياى ڕووسيا په‌لامارى چه‌ندان كه‌س ده‌دا، به‌ڵام هيچ كه‌سێك له‌و په‌لاماره‌دا ناكوژرێ. داعش به‌رپرسيارێتيى ئه‌و چه‌قۆوه‌شاندنه‌ى خسته ئه‌ستۆى خۆيه‌وه.
20ى ئاب: هێزه‌كانى عێراقى هێرشێك بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى شارى ته‌له‌عفه‌ر ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
21ى ئاب: داعش به‌گوێره‌ى ڕ‌اپۆرتێكى زانكۆى ماريلاند، به ده‌ستڕه‌شترين ڕێكخراوى سه‌ربازى له جيهاندا له 2016دا ده‌ناسێندرێ، هه‌رچه‌ند ناوچه و چه‌كدارێكى زۆريشى له عێراق و سووريادا له‌ده‌ست داوه. داعش زێتر له 1400 هێرشى ئه‌نجام داوه و زێتر له 7000 كه‌سى كوشتووه و به به‌راورد به 2015، هێرشه‌كانى داعش %20 زياديان كردووه.
ڕووسيا ده‌ڵێ له ڕێگه‌ى خۆيان‌دا بۆ دێرزور له سووريا، زێتر له 200 چه‌كدارى داعشى كوشتووه.
به قسه‌ى ميدياكانى سه‌ر به حزبوڵڵا، حزبوڵڵا فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان بۆ لێدانى داعش به درێژايیى سنوورى نێوان سووريا- لوبنان به‌كار ده‌هێنێ.
22ى ئاب: هێزه‌كانى عێراقى ئاقارى شارى ته‌له‌عفه‌ر كه دوا پێگه و مه‌ته‌رێزى به‌هێزى داعشه، ده‌بڕن.
24ى ئاب: حزبوڵڵا زۆربه‌ى ناوچه و كاشه و لانه‌كانى داعش له به‌رى سووريا و له‌سه‌ر سنوورى نێوان سووريا و لوبناندا ده‌گرێ. داعش داوا له سوپاى سوورى و حزبوڵڵا ده‌كا كه ڕێگه‌ى بده‌ن بۆ پارێزگه‌ى دێرزور بكشێته‌وه.
25ى ئاب: سێ پياو له كاتى نوێژى هه‌ينيدا، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مزگه‌وتى ئيمام زه‌مانى شيعه‌كان له كابول و به لانى كه‌مه‌وه 30 كه‌س ده‌كوژن و 30 ديكه‌یش بريندار ده‌كه‌ن. يه‌كێ له هێرشبه‌ره‌كان له ده‌رگه‌ى مزگه‌وتدا خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه و دووه‌كه‌ى تريش له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌وه ته‌قه له هێزه‌كانى ئاسايش ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تى ئيسلامى به‌رپرسيارێتيى خۆى له‌و هێرشه ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
25-26ى ئاب: پياوێك به چه‌قۆ له برۆكسل هێرش ده‌كاته سه‌ر دوو سه‌ربازان، به‌ڵام يه‌كجێ ته‌قه‌ى لێ ده‌كرێ و ده‌كوژرێ. داعش به‌رپرسيارێتيى خۆى له‌و هێرشه له ڕێگه‌ى ئاژانسى "أعماق"ه‌وه، ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
26ى ئاب: به قسه‌ى كه‌ناڵه‌كانى ميدياى سه‌ر به حزبوڵڵا، هێزه‌كانى حكوومه‌تى سوورى و هاوپه‌يمانه‌كانيان نزيكه‌ى 770 ميلى چوارگۆشه له ناوه‌ڕاستى بيابانى سوورى له داعش ده‌ستێننه‌وه.
هێزه‌كانى عێراقى ده‌ڵێن ته‌له‌عفه‌ر كه يه‌كێكه له سه‌نگه‌ره به‌هێزه‌كانى داعش له باكوورى ڕۆژاواى عێراقدا، پاش هه‌فته‌يه‌ك له هێرش و په‌لامار، هه‌نده‌ى نه‌ماوه بگيرێ و ته‌نيا %5ى ئه‌و شاره له‌بنده‌ستى داعش ماوه‌ته‌وه.
28ى ئاب: ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له بازاڕێكى سه‌وزه‌فرۆشتندا له گه‌ڕه‌كێكى شيعان له به‌غدا ده‌ته‌قێته‌وه و به لانى كه‌مه‌وه 8 كه‌س ده‌كوژێ و 25 كه‌سيش بريندار ده‌بن. داعش به‌رپرسيارێتيى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه ده‌خاته ئه‌ستۆى خۆيه‌وه.
29ى ئاب: ئه‌مريكا و عێراق، سالم موسته‌فا موحه‌مه‌د ئه‌لمه‌نسوور كه كاربه‌ده‌ستێكى گه‌وره‌ى دارايیى داعشه، له سيسته‌مگه‌لى دارايیى خۆيان ده‌خه‌نه ده‌ره‌وه؛ وه‌زاره‌تى گه‌نجينه‌ى ئه‌مريكا وا ده‌ڵێ.
30ى ئاب: داعش به‌رپرسيارێتيى خۆى له هێرشێكى خۆكوژى بۆ سه‌ر ماڵى جێگرى سه‌رۆكى پارله‌مانى ئه‌فغانى له جه‌لالئاباد ده‌رده‌بڕێ. هه‌ر دوو هێرشبه‌ره‌كه، پاش ئه‌وه‌ى دوو پاسه‌وانى ئه‌و كاربه‌ده‌سته ده‌كوژن، ئه‌وانيش ده‌مرن.
31ى ئاب: دوو پۆليس له هێرشێكى خۆكوژيدا كه كرايه سه‌ر پۆليسخانه‌يه‌ك له ڕۆژاواى جه‌زايردا كوژران. ئه‌و هێرشه، يه‌كه‌مين هێرشى خۆكوژييه كه له ماوه‌ى چه‌ند مانگێكدا ڕووی دابێ و به‌گوێره‌ى ئاژانسى "أعماق"، داعش به‌رپرسيارێتيى ئه‌و هێرشه‌ى خسته ئه‌ستۆى خۆيه‌وه.
هه‌ر به‌پێى ئاژانسى ناوبراو، ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له بازگه‌يه‌كى پشكنيندا له ناوچه‌يه‌كى نه‌وتيى ليبيادا ده‌ته‌قێته‌وه و 4 كه‌س له هێزه‌كانى سوپاى نيشتمانيى ليبى ده‌كوژێ. داعشيش به‌رپرسيارێتييه‌كه‌ى ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
ده‌سه‌ڵاتدارانى لوبنانى، به قسه‌ى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ له‌و وڵاته، فه‌رمانده‌يه‌كى داعش ده‌گرن و ئه‌ويش ددان به‌وه‌دا ده‌نێ كه به‌شداريى له چه‌ند هێرش و په‌لامارێكدا له لوبنان كردووه و هه‌روا خه‌ڵكى كردۆته ئه‌ندامى داعش و قاچاخچێتیى كردووه و خه‌ڵكى ڕفاندووه و چه‌كوتفاقى سوپايیى بۆ داعش په‌يدا كردووه و كڕيوه و يارمه‌تیى دارايیى به داعش داوه.
1ى ئه‌يلوول: نێردراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا، ستيڤان دى ميستۆرا، ده‌ڵێ سه‌نگه‌ره به‌هێز و قايمه‌كانى داعش به لايه‌نى زۆره‌وه له كۆتايیى ئۆكتۆبه‌ردا ده‌گيرێن.
2ى ئه‌يلوول: چه‌ند خۆكوژێك په‌لامارى وێستگه‌يه‌كى وزه له باكوورى به‌غدا ده‌ده‌ن و 7 كه‌س ده‌كوژن و وێستگه‌كه ناچارى داخستن ده‌كه‌ن. داعش به‌رپرسيارێتيى خۆى له‌و هێرشه ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
4ى ئه‌يلوول: هێزه‌كانى به‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى ليبيا چه‌ند هێرشێكى ئاسمانى ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌كداره‌كانى داعش له نزيك سيرت، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى داعش به ئاقارى باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌و شاره.
5ى ئه‌يلوول: هێزه چه‌كداره‌كانى سوورى و هاوپه‌يمانه‌كانيان ئابڵووقه‌ى داعش به‌سه‌ر دێرزور ده‌شكێنن. دێرزور يه‌كێكه له پێگه قايمه‌كانى داعش له سووريا.
6ى ئه‌يلوول: پۆليسى توركيا ته‌قه له توندڕۆيه‌كى داعش ده‌كه‌ن و ده‌يكوژن كه گوايا پلانى هه‌بووه هێرشێكى خۆكوژى بكاته سه‌ر پۆليسخانه‌يه‌كى شارى مێرسين.
8ى ئه‌يلوول: وه‌زاره‌تى به‌رگريى ڕووسى ده‌ڵێ، به هۆى تێسره‌واندنى زه‌برێكى ئاسمانی، 40 چه‌كدارى داعش كوژران كه 4يان فه‌رمانده‌ى ديار و سه‌ره‌كيى ئه‌و گرووپه بوون له نزيك دێرزور.
11ى ئه‌يلوول: چه‌كدارانى داعش، له نيمچه‌دوورگه‌ى سينادا په‌لامارى كاروانێكى ئاسايش به تفه‌نگ و IED ده‌ده‌ن. به لانى كه‌مه‌وه 18 پۆليس كوژران و 3 ئۆتۆمبێلى زرێپۆش و ئۆتۆمبێلێكى ديكه‌یش تێكوپێك دران. داعش به‌رپرسيارێتيى ئه‌و هێرشه‌ى خسته ئه‌ستۆى خۆيه‌وه.
12ى ئه‌يلوول: پێنتاگۆن ده‌ڵێ: هاووڵاتييه‌كى ئه‌مريكى كه شه‌ڕ‌ی بۆ داعش ده‌كرد، خۆى ڕاده‌ستى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌كا.
سه‌رۆكوه‌زيرانى بۆسنيا، ده‌نيز زڤيدچ ده‌ڵێ ئاڵاكانى داعش له وڵاتى ئه‌واندا هه‌ڵنه‌كراوه و نه‌شه‌كاوه‌ته‌وه وه‌كوو سه‌ركرده‌كانى ئه‌وروپا ده‌ڵێن كه گوايا موسڵمانه ڕاديكاڵه‌كانى بۆسنيا هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى تيرۆريستى بۆ ئه‌وروپا پێك ده‌هێنن.
به قسه‌ى سوپاى پاسداران، ئێران ئه‌ندامێكى داعش له سووريا ده‌گرێ و پلانێك پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه كه داوا له 300 كه‌س ده‌كا هێرش و په‌لامارى خۆكوژى ئه‌نجام بده‌ن.
14ى ئه‌يلوول: چه‌كدارانى داعش په‌لامارى بازگه‌يه‌كى پۆليس و دوو چێشتخانه‌ى له‌سه‌ر ڕێگه‌يه‌ك نزيكى ناسريه له باشوورى عێراق ده‌ده‌ن. له‌و هێرشه‌دا ئۆتۆمبێلى دزراو، ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو و پشتيندى بۆمبڕێژكراو به‌كار ده‌هێنن و له ئه‌نجامدا به لانى كه‌مه‌وه 60 كه‌س ده‌كوژرێن و زێتر له 100 كه‌سيش له سێ هێرشى خۆكوژيدا بريندار ده‌بن. له ڕێگه‌ى ئاژانسى "أعماق"ه‌وه، داعش به‌رپرسيارێتيى خۆى ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
15- 19ى ئه‌يلوول: سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌و ڕۆژه، بۆمبێك له وێستگه‌ى پارسۆنسز گرين له له‌نده‌ن ده‌ته‌قێته‌وه و 30 سه‌رنشينى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بريندار ده‌بن. ده‌سه‌ڵاتدارانى بريتانى هاوپێوه‌ند به‌و ته‌قينه‌وه‌يه، 5 پياو ده‌گرن. داعش له ڕێگه‌ى ئاژانسى "أعماق"ه‌وه به‌رپرسيارێتيى خۆى ڕاده‌گه‌يه‌نێ. سه‌رچاوه‌كانى هه‌ر دوو حكوومه‌تى بريتانى و ئه‌مريكى ده‌ڵێن، هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نييه كه ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه ڕايه‌ڵه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ گرووپێكى توندڕۆى ناسراودا هه‌بێ.
20ى ئه‌يلوول: هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كه ئه‌مريكا پشتيان ده‌گرێ، ده‌ڵێن شاڵاوى ڕه‌ققه له قۆناغى كۆتايیى خۆيدايه. ئه‌و هێزانه تا ئێسته 80%ى پايته‌ختى داعشيان گرتووه.
ده‌وڵه‌تى ئيسلامى به هاوه‌نان له كاروانێكى كۆمه‌ك و باروبووى ئێرانى له ڕۆژهه‌ڵاتى سووريا ده‌دا. به قسه‌ى كه‌ناڵه‌كانى ميدياى نزيك له حزبوڵڵا، بێ له زيانى ماددى، ته‌نيا يه‌ك كه‌س بريندار بووه.
21ى ئه‌يلوول: هێزه‌كانى عێراقى هێرشێك بۆ سه‌ر حه‌ويجه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن كه يه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ى تا ئێسته له‌بنده‌ستى داعش ماوه‌ته‌وه.
22ى ئه‌يلوول: ئه‌مريكا له ڕێگه‌ى 6 زه‌برى ئاسمانیی فڕۆكه‌كانييه‌وه بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى داعش له بيابانى ليبيادا، 17 چه‌كدارى داعش ده‌كوژێ و 3 ئۆتۆمبێل تێك ده‌شكينێ. پاش هاتنه‌سه‌ركارى ترامپ، ئه‌وه يه‌كه‌مين زه‌برى ئاسمانییه كه بۆ سه‌ر كامپ و باره‌گاكانى داعش له ليبيا ئه‌نجام بدرێ.
23ى ئه‌يلوول: هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كه ئه‌مريكا پشتيان ده‌گرێ، چاڵه گازى كۆنكۆيان له پارێزگه‌ى دێرزور له داعش ستانده‌وه. ئه‌و چاڵه گازه يه‌كه‌مين شوێن بووه كه له هه‌ڵمه‌تى گرتنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ڕووبارى فوراتدا ڕزگار بكرێ.
24ى ئه‌يلوول: سوپاى پاسدارانى ئێران به فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان له بنگه و باره‌گاكانى داعش له ڕۆژهه‌ڵاتى سووريا ده‌دا و به قسه‌ى ته‌له‌ڤزيۆنى ئێرانى ئامێر و ئۆتۆمبێل و كۆگه‌ى زه‌خيره و ته‌قه‌مه‌نى ته‌قێندراونه‌ته‌وه و تێك شكێندراون.
25ى ئه‌يلوول: به قسه‌ى فه‌مانده‌يه‌كى كورد، ئه‌و ميليشيايانه‌ى كه ئه‌مريكا پشتيوانييان لێ ده‌كه‌ن، پێيان وايه ده‌كارن له ماوه‌ى كه‌متر له مانگێكدا داعش له ڕه‌ققه‌ى پايته‌خت ده‌ربكه‌ن و تێك بشكێنن.
26ى ئه‌يلوول: ئه‌مريكا له ليبيا له 100 ميلى خوارووى ڕۆژهه‌ڵاتى شارى سێرتدا، به فڕۆكه زه‌بر له داعش ده‌وه‌شێنێ و له ئه‌نجامدا چه‌ندين چه‌كدارى داعش ده‌كوژرێن.
27ى ئه‌يلوول: له كاتى سه‌ردانێكى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا، جێمس ماتيس، چه‌ند خۆكوژ و چه‌كدارێك به هاوه‌ن و بۆمب په‌لامارى فڕۆكه‌خانه‌ى كابول ده‌ده‌ن. داعش و تاليبان هه‌ردووكيان به‌رپرسيارێتيى ئه‌و هێرشه‌يان خسته ئه‌ستۆى خۆيانه‌وه.
چه‌كدارانى داعش له نزيك شارى ڕه‌مادى له پارێزگه‌ى ئه‌نباردا، له هێرشێكى به‌ربڵاودا به لانى كه‌مه‌وه 7 سه‌ربازى عێراقى ده‌كوژن. داعش له‌م هێرشه‌دا ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو و هاوه‌ن و تفه‌نگى ئۆتۆماتيكييان به‌كار هێناوه.
28ى ئه‌يلوول: به قسه‌ى داواكارێكى گشتى، چه‌كداره‌كانى داعش پاش له‌ده‌ستدانى شارى سێرت له دێسه‌مبه‌رى 2016دا كه به بنكه‌يه‌كى قايم و به‌هێزى داعش داده‌نرا، له بياباندا سوپايه‌كى 3 ليواى دامه‌زراندووه و هه‌ر ليوايه‌كى نموونه‌يش له 1500 تا 3200 سه‌رباز پێك دێ.
ئيسڕائيل ده‌ڵێ پلانێكى پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه كه دوو عه‌ره‌بى ئيسڕائيلى له‌گه‌ڵ هاوسۆز و لايه‌نگرانى داعشدا بۆ په‌لاماردانى "المسجد الاقصى" نه‌خشه‌يان بۆ دانابوو.
29ى ئه‌يلوول: كه‌سێك له نزيك حوسه‌ينيیه‌كى شيعان له كابول، به هۆى هێرشێكى خۆكوژييه‌وه ده‌كوژرێ و 5 كه‌سى ديكه‌یش بريندار ده‌بن. داعش به‌رپرسيارێتييه‌كه‌ى ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
داعش په‌يامێك له "به‌غدادی"يه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه. ئه‌وه يه‌كه‌مين په‌يامه كه له پاش 11 مانگ له لايه‌ن خه‌ليفه‌وه بڵاو بكرێته‌وه. بۆ چه‌ند جارێ، هه‌واڵى مردنى خه‌ليفه بڵاو كرايه‌وه.
1ى ئۆكتۆبه‌ر: له شارى مارسيلياى باشوورى فه‌ڕه‌نسادا دوو ژن به چه‌قۆ هێرشيان ده‌كرێته سه‌ر و ده‌مرن. سه‌ربازێك ته‌قه له باباى چه‌قۆوه‌شێن ده‌كا و ده‌يكوژێ و ده‌گوترێ له كاتى هێرشه‌كه‌يدا به ده‌نگى به‌رز ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌رى گوتووه و داعشيش له ڕێگه‌ى ئاژانسى "أعماق"ه‌وه، به‌رپرسيارێتيى خۆى لێ ڕاگه‌ياند.
به قسه‌ى ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ چه‌كدارانى داعش شارۆچكه‌يه‌ك له پارێزگه‌ى حومس كه له‌بنده‌ستى هێزه‌كانى حكوومه‌تى سووريا بووه، ده‌گرن.
1-7ى ئۆكتۆبه‌ر: به سه‌دان چه‌كدارى داعش خۆيان ڕاده‌ستى ده‌سه‌ڵاتدارانى كورد ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ى حه‌ويجه‌يان لێ پاك كرايه‌وه كه وه‌كوو دوا مه‌ته‌رێزى ئه‌و گرووپه بووه له باكوورى عێراقدا.
1-23ى ئۆكتۆبه‌ر: داعش له شارۆچكه‌يه‌كى سوورى له ناوه‌ڕاستى پارێزگه‌ى حومسدا پێش ئه‌وه‌ى سوپاى سوورى شارۆچكه‌كه بگرێته‌وه، زێتر له 60 كه‌سى مه‌ده‌نى ده‌كوژن و زێتر له 100 كه‌سيش چاره‌نووسيان ديار نييه و نازانرێ ڕفێندراون يان بزر بوون، به قسه‌ى پارێزگارى حومس.
2ى ئۆكتۆبه‌ر: چه‌كداره‌كانى داعش ئاگر له سێ بيره نه‌وت له نزيك قه‌زاى حه‌ويجه به‌رده‌ده‌ن، له كاتێكدا هێزه‌كانى عێراقى له هێرشى خۆيان‌دا بۆ تێكشكاندن و ده‌رپه‌ڕاندنى داعش له ناوچه‌كه به‌رده‌وامن.
2-3ى ئۆكتۆبه‌ر: دوو خۆكوژ له ديمه‌شق په‌لامارى پۆليسخانه‌يه‌ك ده‌ده‌ن و به لانى كه‌مه‌وه 10 كه‌س ده‌كوژن و 20ى ديكه‌یش بريندار ده‌كه‌ن. له ته‌مووزه‌وه، تا ئێسته ئه‌وه يه‌كه‌مين هێرشى داعشه كه له پايته‌ختى سووريادا ئه‌نجام درابێ. داعش به‌رپرسيارێتيى خۆى ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
3ى ئۆكتۆبه‌ر: داعش ڤيديۆيه‌ك له ئاژانسى "أعماق"دا بڵاو ده‌كاته‌وه كه نيشانى ده‌دا دوو سه‌ربازى ڕووسييان له دێرزور گرتووه، كه‌چى وه‌زاره‌تى به‌رگريى ڕووسى نكوڵى له‌وه ده‌كا هيچ سه‌ربازێكيان گيرابێ.
4ى ئۆكتۆبه‌ر: چه‌ند چه‌كدارێك به لانى كه‌مه‌وه له هێرشێكى خۆكوژيدا بۆ سه‌ر دادگه‌يه‌ك له ميسراته‌ى ليبيا، 4 كه‌س ده‌كوژن و 40 كه‌سى ديكه‌یش بريندار ده‌كه‌ن. داعش له ڕێگه‌ى ئاژانس "أعماق"ه‌وه به‌رپرسيارێتيى خۆى له‌و هێرشه ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
5ى ئۆكتۆبه‌ر: هێزه‌كانى عێراقى قه‌زاى حه‌ويجه و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى له داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه.
خۆكوژێك له هێرشێكدا بۆ سه‌ر مه‌زارێك له باشوورى ئه‌فغانستاندا خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه و 18 كه‌س ده‌كوژێ و زێتر له 30 كه‌سيش بريندار ده‌كا. داعش به‌رپرسيارێتيى خۆى له‌و هێرشه ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
عه‌ره‌بستانى سعو‌وديا ده‌ڵێ له ڕيازى پايته‌ختدا، شانه‌يه‌كى داعشى گرتووه و شانه‌ى ناوبراو نه‌خشه‌ى هه‌بووه هێرشێكى خۆكوژى بكاته سه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌و وڵاته. دوو چه‌كدارى ئه‌و گرووپه هاتنه كوشتن و 5 كه‌سيشيان له سێ په‌لامارى لێكجيادا، هاتنه گرتن.
6ى ئۆكتۆبه‌ر: سوپاى سوورى، داعش له دوا لانه و پۆرگى خۆى له ناوه‌ڕاستى سووريادا، پاك ده‌كاته‌وه.
داواكاره گشتييه‌كانى ئه‌مريكا ده‌ڵێن سێ پياو له ئايارى 2016ه‌وه گيراون، چونكه نه‌خشه و پلانيان هه‌بووه به ناوى داعش هێرش و په‌لامار له شارى نيويۆركدا ئه‌نجام بده‌ن. نه‌خشه و پلانه‌كه‌یش ئه‌وه بووه كه ته‌قينه‌وه له مه‌يدانى تايمز و ميترۆى شاره‌كه‌دا ئه‌نجام بده‌ن.
7ى ئۆكتۆبه‌ر: ده‌سه‌ڵاتدارانى ماليزى 4 كه‌سى بيانى و 4 هاووڵاتیى ماليزى ده‌گرن، چونكه شكيان لێ كردوون ده‌ستيان له‌و چالاكييانه‌دا هه‌بووبێ كه گرووپى ئه‌بو سه‌ياف ئه‌نجامى داون.
9ى ئۆكتۆبه‌ر: داعش 12 گوند ده‌گرێ و هێرشێك بۆ سه‌ر "هه‌يئه‌تى ته‌حريرى ئه‌لشام"ى سه‌ر به ئه‌لقاعيده ده‌كا له ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگه‌ى حه‌مادا كه ته‌نيا چه‌ند ڕۆژێك دواى ئه‌وه‌ى سوپاى سوورى ناوچه‌يه‌كى نزيكى له داعش پاك كردبووه‌وه.
10ى ئۆكتۆبه‌ر: سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق ده‌ڵێ، ئه‌مساڵ داعش به‌ته‌واوه‌تى تێك ده‌شكێندرێ.
11ى ئۆكتۆبه‌ر: چه‌ند خۆكوژێك په‌لامارى چه‌ند بنكه‌يه‌كى پۆليس له ديمه‌شق ده‌ده‌ن و دووان ده‌كوژن و 6شيش بريندار ده‌كه‌ن. داعش به‌رپرسيارێتيى ئه‌و هێرشانه ده‌خاته ئه‌ستۆى خۆيه‌وه.
12ى ئۆكتۆبه‌ر: به‌گوێره‌ى مانگى سوورى كوردى، داعش به ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو له باكوورى سووريادا، به لانى كه‌مه‌وه 50 كه‌س ده‌كوژێ.
13ى ئۆكتۆبه‌ر: له په‌لامارێكدا بۆ سه‌ر پێگه‌يه‌كى سه‌ربازى له نيمچه‌دوورگه‌ى سينادا، به لانى كه‌مه‌وه 6 سه‌ربازى ميسرى ده‌كوژرێن. داعش به‌رپرسيارێتيى ئه‌و هێرشه ده‌خاته ئه‌ستۆى خۆيه‌وه.
14ى ئۆكتۆبه‌ر: حكوومه‌تى سووريا و هێزه هاوپه‌يمانه‌كانى، شارۆچكه‌ى مه‌يادين له داعش وه‌رده‌گرنه‌وه.
14- 15ى ئۆكتۆبه‌ر: به قسه‌ى گوته‌بێژى OIR، كۆلۆنێل ڕيان ديلۆن، نزيكه‌ى 100 چه‌كدارى داعش له ڕه‌ققه خۆيان ڕاده‌ست ده‌كه‌ن و له شاره‌كه دوور ده‌خرێنه‌وه. گرووپێكى چه‌كداره‌كانى داعش به شه‌و شارى ڕه‌ققه چۆڵ ده‌كه‌ن و خه‌ڵكێكى مه‌ده‌نى وه‌كوو قه‌ڵغانى مرۆيى به‌كار ده‌هێنن.
15ى ئۆكتۆبه‌ر: زێتر له 100 چه‌كدار په‌لامارى چه‌ند پێگه‌يه‌كى ئاسايش له نيمچه‌دوورگه‌ى سينا ده‌ده‌ن و 6 سه‌رباز ده‌كوژن و زێتر له 20 كه‌سيش له هێزه‌كانى ئاسايش بريندار ده‌كه‌ن. به لانى كه‌ميشه‌وه، 24 چه‌كداريش ده‌كوژرێن. داعش ئه‌و هێرشه‌ى خسته ئه‌ستۆى خۆيه‌وه.
15- 16ى ئۆكتۆبه‌ر: له نيمچه‌دوورگه‌ى سيناوه، دوو ڕۆكێت له ئيسڕائيل گيران. لێ هيچ بريندار و زيانێكيان لێ نه‌كه‌وته‌وه. داعش به‌رپرسيارێتيى خۆى له‌و په‌لاماره ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
16ى ئۆكتۆبه‌ر: سوپاى ئه‌مريكى هێرشێكى ئاسمانی دژى داعش له باشوورى يه‌مه‌ن له پارێزگه‌ى ئه‌لبه‌يدا ئه‌نجام ده‌دا و به ده‌يان چه‌كدارى داعش ده‌كوژێ. به قسه‌ى پێنتاگۆن، ئه‌و زه‌بره ئاسمانییه ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌مپانه‌ى داعش كرا كه شه‌ڕكه‌رى نوێيان تێدا ڕاده‌هێندرا و مه‌شق پێ ده‌كرا.
دوو فه‌رمانده‌ى داعش له باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسيادا له لايه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانى فليپينه‌وه له شارى ماراوى كوژران. ئه‌و دوو فه‌رمانده‌يه وه‌كوو "ئينيلۆن هاپيليون"ى ئه‌مير و فه‌رمانده‌يه‌كى ياخى به ناوى "عومه‌ر خه‌يام ماوت" ده‌ستنيشان كران.
17ى ئۆكتۆبه‌ر: ئه‌و هێزانه‌ى كه ئه‌مريكا پشتيوانييان لێ ده‌كا، پاش شاڵاوێكى 4 مانگه، له ڕه‌ققه‌ى پايته‌ختدا، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا ڕاده‌گه‌يه‌نن، لێ سوپاى ئه‌مريكا ده‌ڵێ ته‌نيا %90ى ڕه‌ققه له‌و گرووپه سه‌ندراوه‌ته‌وه و هێشتا ده‌وروبه‌رى 100 چه‌كدارێكى داعش له‌وێ ماون و، به قسه‌ى "ڕيان ديلۆن"، گوته‌بێژى OIR، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌ندێ به‌رگرى بكه‌ن.
سه‌رۆكى فليپين، ڕۆدريگۆ دوته‌رته، ڕای ده‌گه‌يه‌نێ كه شارى ماراوى له گرووپه‌كه‌ى ئه‌بو سه‌ياف پاك كرايه‌وه.
ده‌سته‌ى سوێندخۆرانى فيدراڵى ده‌ست به وتووێژ له كێسى پياوێكى خه‌ڵكى ماساشۆستس ده‌كه‌ن كه تاوانباره به ده‌ستهه‌بوون له‌گه‌ڵ مام و دۆستێكى خۆي‌دا بۆ ياريده‌دانى داعش له هێرشكردنه سه‌ر پۆليس و سه‌ربڕينى بلاگنووسێكى موحافه‌زه‌كار.
20ى ئۆكتۆبه‌ر: هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كه ئه‌مريكا پشتيوانييان لێ ده‌كه‌ن، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له ڕه‌ققه‌ى پايته‌خت پاش هه‌ڵمه‌تێكى 4 مانگه ڕاده‌گه‌يه‌نن.
چه‌ند خۆكوژێك له دوو مزگه‌وت له ئه‌فغانستان خۆيان ده‌قێننه‌وه و به لانى كه‌مه‌وه 72 كه‌س ده‌كوژن كه هه‌ندێكيان منداڵ و زارۆن. داعش به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نيشان بدا، هه‌ر دوو هێرشه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆى خۆيه‌وه.
21ى ئۆكتۆبه‌ر: سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد ترامپ، له ئاخاوتنيكدا ده‌ڵێ: "تێكشكانى داعش له ڕه‌ققه به قه‌ڵه‌مبازێكى گرنگ و يه‌كلاكه‌ره‌وه داده‌نرێ له شاڵاو و هه‌ڵمه‌تى جيهانيى ئێمه‌دا بۆ تێكشكاندنى داعش و ئايديۆلۆژييه شه‌ڕانييه‌كه‌ى. به ڕزگاركردنى پايته‌ختى داعش و سه‌ندنه‌وه‌ى زۆرينه‌ى ناوچه‌كانى ژێرده‌ستى، كۆتايیى خه‌لافه‌تى داعش نزيك بۆته‌وه."
22ى ئۆكتۆبه‌ر: ئه‌و ميليشيايانه‌ى ئه‌مريكا پشته‌وانييان لێ ده‌كا [مه‌به‌ست هێزه‌كانى سوورياى ديموكراته- ئاسۆ] گه‌وره‌ترين چاڵه نه‌وتى سوورى له ڕۆژهه‌ڵاتى سووريادا له داعش وه‌رده‌گرنه‌وه.
23ى ئۆكتۆبه‌ر: فليپين كۆتايى به شاڵاو و هه‌ڵمه‌تى 5 مانگه‌ى خۆى له شه‌ڕى گرووپى ئه‌بو سه‌ياف كه سه‌ر به داعشه، له باشوورى شارى ماراوى ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
پۆليسى مه‌غريبى 6 گومان‌لێكراو ده‌گرن كه شكيان لێ كراوه ده‌ستيان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بووبێ و پلانى هێرش و په‌لاماردانيان هه‌بووبێ؛ يه‌كێ له‌وانه‌ى گيراوه كارناسێكى بوارى ته‌قينه‌وه‌يه.
هاووڵاتييه‌كى خه‌ڵكى هندۆراس كه له مه‌يامى ده‌ژيێ، بردراوه‌ته به‌رده‌م دادگه‌ى فيدراڵى، پاش ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبار كراوه كه هه‌وڵی داوه چه‌كى كۆكوژ به‌كار بهێنێ له هێرشێكى پلانبۆداڕێژراودا له مۆلێكى مه‌ياميدا. ئه‌وه پياوه گومانلێكراوه، هه‌وادارێكى داعش بووه، هه‌ندێ بڕگه‌ى ڤيديۆيیى به‌ياننامه و ئاخاوتنه‌كانى داعشى به دوو خه‌فيه و سيخوڕى FBIى نيشان داوه.
24ى ئۆكتۆبه‌ر: پۆليسى ئه‌ندۆنیزیا 9 توندڕۆ ده‌گرن كه شكيان لێ كراوه ڕايه‌ڵه و پێوه‌ندييان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بووبێ و پلان و نه‌خشه‌یشيان بۆ زنجيره‌يه‌ك هێرش بۆ سه‌ر پۆليسخانه‌كانى ئه‌و وڵاته دانابێ.
24- 26ى ئۆكتۆبه‌ر: له هێرشێكدا له باكوورى نايجيريا هه‌شت سه‌رباز و پياوێكى مه‌ده‌نى كوژران و 5 كه‌سى ديكه‌یش بريندار بوون. له‌و هێرشه‌دا، ئۆتۆمبێل و چه‌كوچۆڵى قورس و زه‌خيره‌ى لێكجودا به‌كار هاتوون. داعش به‌رپرسيارێتيى خۆى له‌و هێرشه ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
25ى ئۆكتۆبه‌ر: سوپاى سوورى و هاوپه‌يمانه‌كانيان، وێستگه‌ى په‌مپى T2 له ڕۆژهه‌ڵاتى سووريادا ده‌گرنه‌وه. ئه‌و په‌مپى نه‌وته وه‌كوو قزگه‌يه‌كى هێرشكردنى سوپا به‌كار دێ كه بيه‌وێ به‌ره‌و ئه‌لبوكه‌مال پێشڕه‌وى بكا.
ڕ‌اپۆرتێكى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوى ميكانيزمى هاوبه‌شى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كيميايى (JIM) ده‌ڵێ، داعش به‌رپرسه له به‌كارهێنانى خه‌رده‌لى گۆگرد كه به "گازى خه‌رده‌ل"يش ناسراوه له شارى "ئوم حوش"ى سوورى له 15 و 16ى ئه‌يلوولى 2016دا.
27ى ئۆكتۆبه‌ر: پياويكى برۆكلين سزاى 15 ساڵ زيندانى بۆ بڕايه‌وه پاش ئه‌وه‌ى گوناهبار كراوه كه ده‌ستى له پشتگيريكردنى مادديى داعشدا هه‌بووه.
29ى ئۆكتۆبه‌ر: له ئه‌نجامى چه‌ند ئۆپه‌راسيۆنێكى دژه‌تيرۆر له 8 شارى توركيادا، ده‌سه‌ڵاتدارانى تورك 143 كه‌س ده‌گرن كه شكيان لێ كردوون په‌يوه‌ندى و ڕايه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بێ.
31ى ئۆكتۆبه‌ر: هه‌شت كه‌س كوژران و ده كه‌سێكيش بريندار بوون، پاش ئه‌وه‌ى شۆفێرێكى ئۆزبه‌كى كۆچبه‌رى بارهه‌ڵگر لا ده‌داته سه‌ر ڕێڕه‌وى پايسكل پێداڕۆيشتن له "مانهاتن"ى ژێرى. شوفێره تاوانباره‌كه كه ناوى "سه‌يفۆلو سايپۆڤ"ه، ده‌ڵێ: سه‌يركردنى ڤيديۆكانى داعش هانده‌رى بووه و پێش ساڵێك پلانى ئه‌و هێرشه‌ى داناوه. ئه‌وه كوشنده‌ترين هێرشى تيرۆريستى بووه له شارى نيويۆرك پاش 11ى سێپته‌مبه‌رى 2001.
خۆكوژێك خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه و به لانى كه‌مه‌وه 8 كه‌س ده‌كوژێ و زۆرى ديكه‌یش له كابول بريندار ده‌كا. داعش له ڕێگه‌ى ئاژانسى "أعماق"ه‌وه، به‌رپرسيارێتيى خۆى له‌م هێرشه ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
2-3ى نۆڤه‌مبه‌ر: ئه‌مريكا بۆ هه‌وه‌ڵين جار زه‌برێكى ئاسمانی له داعش له سۆماليا ده‌وه‌شێنێ و، به قسه‌ى سوپاى ئه‌مريكا چه‌ند تيرۆريستێك ده‌كوژێ.
2ى نۆڤه‌مبه‌ر: هێزه‌كانى عێراقى چاڵه گازى عه‌كاشات له پارێزگه‌ى ئه‌نبار له نزيك سنوورى سووريا له داعش ده‌ستێننه‌وه.
راپۆرتى UN بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ڵێ، عێراق ناتوانێ دادگه‌يى ئه‌و تاوانانه‌ى كه داعش له ماوه‌ى شه‌ڕى مووسڵدا ئه‌نجامی داون، بكا. به لانى كه‌مه‌وه له ئه‌نجامى هێرشه‌كانى داعشدا، به قسه‌ى ئه‌و ڕاپۆرته، 2521 هاووڵاتیى مه‌ده‌نى كوژراون كه 741 كه‌سيان ئيعدام كراون. ڕاپۆرته‌كه پێشنيار ده‌كا عێراق ڕێگه‌ى ديكه وه‌دۆزێ وه‌كوو دادگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى تاوانكارى.
3ى نۆڤه‌مبه‌ر: حكوومه‌تى سوورى، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا له دێرزور ڕاده‌گه‌يه‌نێ كه گه‌وره‌ترين شاره له ڕۆژهه‌ڵاتى سوريادا و چه‌قى ناوه‌ڕاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وته له‌وێ.
هێزه‌كانى عێراقى شارۆچكه‌ى ئه‌لقايم ده‌گرنه‌وه. به قسه‌ى عه‌بادى، يه‌كێك بووه له‌و ناوچانه‌ى كه به ده‌ست داعش مابوونه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانى سياسه‌تى دارايى و كاربه‌ده‌ستانى گومركى ئيتاڵيا زێتر له 24 مليۆن ده‌نكه حه‌بى ئه‌فيۆنيان له به‌نده‌رى Gioia Tauro له داعش ده‌گرن كه بايى 59 مليۆن دۆلار بووه. داواكارى گشتیى ئيتاڵى ده‌ڵێ، ئه‌و پاره‌وپووڵه‌ى كه له فرۆشتنى كه‌ره‌سته و مادده‌ى بێهۆشكه‌ر ده‌ست داعش ده‌كه‌ون، كار و چالاكیى تيرۆريستييان له سه‌رانسه‌رى جيهاندا پێ به‌ڕێوه ده‌با.
4ى نۆڤه‌مبه‌ر: داعش به‌رپرسيارێتيى هێرشى بارهه‌ڵگرێك له شارى نيويۆرك ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه له 31ى ئۆكتۆبه‌ردا له هه‌فته‌نامه‌ى "النبع"دا بڵاو كرايه‌وه و له ئه‌نجامدا 8 كه‌س كوژران. داعش ناوى شوفێرى بارهه‌ڵگره‌كه وه‌كوو سه‌ربازێكى خه‌لافه‌ت ده‌هێنێ.
5ى نۆڤه‌مبه‌ر: ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو پاش ئه‌وه‌ى له بازگه‌يه‌كى ئاسايش له به‌نده‌رى عه‌ده‌ن له خوارووى يه‌مه‌ندا ده‌ته‌قێته‌وه، 15 كه‌س ده‌كوژێ و 20 كه‌سى ديكه بريندار ده‌كا. داعش به‌رپرسيارێتییه‌كه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆى خۆى.
7ى نۆڤه‌مبه‌ر: به لانى كه‌مه‌وه 2 كه‌س ده‌كوژرێن و 20ى ديكه‌یش بريندار ده‌بن پاش ئه‌وه‌ى چه‌ند چه‌كدارێك به جلكوبه‌رگى پۆليس ته‌قه له ستافى وێستگه‌يه‌كى تايبه‌تيى ته‌له‌ڤزيۆنى له كابول ده‌كه‌ن. داعش به‌رپرسيارێتیى خۆى له‌و هێرشه ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
8ى نۆڤه‌مبه‌ر: گرووپێكى سه‌ر به داعش له باكوورى سۆماليا له چه‌ند كه‌سێكه‌وه ده‌بنه زێتر له 200 ئه‌ندام له ماوه‌ى ساڵيكدا، به قسه‌ى ڕ‌اپۆرتێكى نوێى UN. كاربه‌ده‌ستانى ئاسايش له‌وه ده‌ترسێن ئه‌و ناوچه‌يه ببێته نوايه‌كى ئارام بۆ ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه له عێراق و سوورياوه ڕاده‌كه‌ن.
سوپاى سووريا و هاوپه‌يمانه‌كانيان شارۆچكه‌ى ئه‌لبوكه‌مال وه‌كوو دوا مه‌ته‌رێزى داعش، ده‌گرنه‌وه.
9ى نۆڤه‌مبه‌ر: سوپاى سووريا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
10ى نۆڤه‌مبه‌ر: يه‌كه‌يه‌كى ميديايیى حزبوڵڵا ده‌ڵێ، خه‌ليفه‌ى داعش، ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى له شارۆچكه‌ى ئه‌لبوكه‌مال بووه، له‌و ماوه‌يه‌ى كه سوپاى سووريا ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى بۆ پاككردنه‌وه‌ى شارۆچكه‌كه ده‌ست پێ كردووه.
ده‌وڵه‌تى ئيسلامى به قسه‌ى ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، نيوه‌ى شارۆچكه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى له‌ده‌ست ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدا سوپاى سووريا گوتى له 9ى مانگدا ئه‌لبوكه‌مالى كۆنترۆڵ كردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى تورك 100 گومانلێكراوى داعش پاش سێ هێرش و په‌لامارى لێكجيا ده‌گرن. نزيكه‌ى 93 كه‌س له‌وانه‌ى ده‌ستگير كراون، خه‌ڵكى بيانين و ته‌نيا 7 كه‌سيان هاووڵاتیى توركيا بوون. ده‌ستيش به‌سه‌ر چه‌ك و دۆكيومێنتێكى زۆريشدا گيراوه.
چه‌ند هاككه‌رێك بۆ ماوه‌ى نيو كاتژمێر له‌سه‌ر وێستگه‌ى ڕاديۆيه‌كى سوێدى به ناوى Mix Megapol پرۆپاگه‌نده بۆ داعش ده‌كه‌ن.
11ى نۆڤه‌مبه‌ر: سه‌رۆك ترامپ و سه‌رۆك ڤلاديمير پووتين به‌ياننامه‌يه‌كى هاوبه‌ش ده‌رده‌كه‌ن كه تيايدا هه‌ر دوو وڵات هاوڕان كه درێژه به هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵا هاوبه‌شه‌كانى خۆيان دژى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى بده‌ن تا تێكشكاندنى داعش.
12ى نۆڤه‌مبه‌ر: چه‌كداره‌كانى داعش كۆنترۆڵى ئه‌لبوكه‌مال ده‌كه‌نه‌وه پاش ئه‌وه‌ى بۆسه بۆ خه‌ڵكى عه‌شايه‌ر و دانيشتووان و ئه‌و ميليشيايانه‌ى كه ئێران پشتيوانييان لێ ده‌كا داده‌نێنه‌وه. واته ئه‌و ميليشيايانه‌ى سه‌ر به ئێران كه ئه‌و شارۆچكه‌يان له 8 نۆڤه‌مبه‌ردا گرت.
13ى نۆڤه‌مبه‌ر: وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا، جيمس ماتيس، ده‌ڵێ سوپاى ئه‌مريكا شه‌ڕى داعش له سووريا ده‌كا تا ئه‌و ده‌مه‌ى بيانه‌وێ شه‌ڕى داعش بكه‌ن. مه‌به‌ست و ئامانجى درێژخايه‌نى سوپاى ئه‌مريكا له سووريا بريتييه له ڕێگه‌نه‌دان به گه‌ڕانه‌وه‌ى داعشى دووه‌م.
14ى نۆڤه‌مبه‌ر: ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپێكدا ده‌ته‌قێته‌وه كه هێزه خۆجێيه‌كانى ئاسايش له "عه‌ده‌ن"ى يه‌مه‌ن، به‌كارى ده‌هێنن و له ئه‌نجامدا به لانى كه‌مه‌وه 6 كه‌س كوژران و به ده‌يان كه‌سيش بريندار بوون. داعش به‌رپرسيارێتيى ئه‌و هێرشه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
15ى نۆڤه‌مبه‌ر: هێزه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ليبيا هێرشى ئاسمانى ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌كداره‌كانى داعش له باشوورى شارى سيرتدا.
16ى نۆڤه‌مبه‌ر: خۆكوژێك له كابول خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه و به لانى كه‌مه‌وه 9 كه‌س ده‌كوژێ و زۆر خه‌ڵكى ديكه‌یش بريندار ده‌كا. داعش له ڕێگه‌ى ئاژانسى "أعماق"ه‌وه به‌رپرسيارێتيى خۆى ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
17ى نۆڤه‌مبه‌ر: هێزه‌كانى عێراقى، شارۆچكه‌ى ڕاوه كه شارۆچكه‌يه‌كى سه‌ر سنووره له پارێزگه‌ى ئه‌نبار و دوا شارۆچكه‌ى بنده‌ستى داعش بووه، كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه.
به قسه‌ى ميدياكانى ده‌وڵه‌تى سوورى، ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له باشوورى دێرزوردا ده‌ته‌قێته‌وه و 20 كه‌س ده‌كوژێ و 30 كه‌سى ديكه‌یش بريندار ده‌كا.
21ى نۆڤه‌مبه‌ر: سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق ده‌ڵێ، داعش له ڕووى عه‌سكه‌رييه‌وه تێك شێندراوه، به‌ڵام ته‌نيا ئه‌و كاته سه‌ركه‌وتنێكى كۆتايى به‌سه‌ر داعشدا ڕاده‌گه‌يه‌نرێ، كه بكه‌ونه بيابان و چۆڵه‌وانييه‌وه.
سه‌رۆككۆمارى ئێران، حه‌سه‌ن ڕۆحانى، كۆتايیى داعش ڕاده‌گه‌يه‌نێ.
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌ڵمانیا 6 كه‌سى سوورى به‌ند ده‌كه‌ن چونكه شكيان لێ ده‌كرێ پلانى هێرشێكيان به ناوى داعشه‌وه هه‌بێ.
24ى نۆڤه‌مبه‌ر: چه‌ند چه‌كدارێك په‌لامارى مزگه‌وتێكى سۆفييان له شارۆچكه‌يه‌كى باكوورى نيمچه‌دوورگه‌ى سينا ده‌ده‌ن و 305 كه‌س ده‌كوژن و به لانى كه‌مه‌وه 128 كه‌سيش بريندار ده‌كه‌ن. ئه‌وه كوشنده‌ترين هێرش بووه له مێژووى نوێى ميسردا. هيچ گرووپێك به‌فه‌رمى به‌رپرسيارێتيى خۆى له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌ياندووه، به‌ڵام يه‌كێ له چه‌كداره‌كان ئاڵاى داعشى پێ بووه.
9ى دێسه‌مبه‌ر: سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر داعشدا ڕاگه‌ياند.
14ى دێسه‌مبه‌ر: به‌گوێره‌ى ڕ‌اپۆرتێكى Conflict Armament Research، هه‌ندێ له‌و چه‌كانه‌ى ئه‌مريكا له 2015دا كڕيبوونى، له ماوه‌ى دوو مانگدا كه‌وتنه ده‌ست چه‌كداره‌كانى داعش.
27ى دێسه‌مبه‌ر: به قسه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، كه‌متر له 1000 چه‌كدارى داعش له عێراق و سووريادا ماون، ئه‌وه سێيه‌مين مه‌زه‌نده‌يه بۆ چه‌كداره‌كانى داعش له ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ى ڕابردوودا.
29ى دێسه‌مبه‌ر: وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكى، جيمس ماتيس گوتى: نه‌مانى هيچ ناوچه و ده‌ڤه‌رێك به‌ده‌ست داعشه‌وه له عێراق و له سووريادا، گۆڕان به‌سه‌ر ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى هاوپه‌يماناندا ده‌هێنێ دژى ئه‌و گرووپه. "ئێمه لێره له كۆتايیى 2017داين، خه‌لافه‌ت هێشتا ماوه، ئێمه تێكيان ده‌شكێنين" و ئه‌و چه‌كدارانه‌ى كه ڕایش ده‌كه‌ن ده‌يانگرينه‌وه.
سەرچاوە: