وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
پاش ئه‌وه‌ى كه سياسه‌توانى به‌رهه‌ڵستكار، ئه‌كره‌م ئيمامئۆغلو، گه‌ڕى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيى شاره‌وانيى "ئيستانبۆڵ"ى برده‌وه، سه‌رۆككۆمارى توركيا، ڕه‌جه‌ب ته‌يیب ئه‌ردۆغان گوتى، ده‌بێ ده‌نگدان دووباره بكرێته‌وه. سه‌ركه‌وتنى تازه‌ى سه‌رۆكشاره‌وانى، ئاماژه بۆ په‌يدابوونى ئومێدێكى گه‌وره‌ى ديموكراتيك بۆ توركيا ده‌كا و- له‌وانه‌يه ته‌نانه‌ت ده‌سپێكى كۆتاييهاتنى سه‌رده‌مى ئه‌ردۆغانيش بێ.
ماكسيميليان پۆپ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
مه‌سه‌له‌يه‌ك نييه كه ئيمامئۆغلو ئه‌م ڕۆژانه بۆ كوێ ده‌چێ، ئه‌وانه‌ى كه‌يفيان پێ دێ چاوه‌ڕێى ده‌كه‌ن: ئافره‌تى له‌چه‌كبه‌سه‌ر [به‌حیجاب] ده‌يانه‌وێ ده‌ستيان پێ بكه‌وێ و نه‌وجه‌وانان داواى لێ ده‌كه‌ن سێلفييان له‌گه‌ڵدا بگرێ. له ئيستانبۆڵ كه له‌وه‌ته‌ى له يه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو [23ى حوزه‌يرانێ]، ئيمامئۆغلو به جياوازييه‌كى زۆره‌وه به سه‌رۆكشاره‌وانى هه‌ڵبژێردرا، به‌م شێوه‌يه سه‌يرى ئيمامئۆغلو ده‌كرێ. ئه‌مه بۆ شارێكى وه‌كوو "ترابزۆن"ى سه‌ر ده‌رياى ڕه‌شيش ڕاسته، كه سه‌نگه‌ر و مه‌كۆى كۆنه‌پارێزانه.
ئه‌و ڤيديۆيانه‌ى به ماوه‌يه‌كه‌ى كه‌م پێش هه‌ڵبژاردنى ئيمامئۆغلو وه‌كوو سه‌رۆكشاره‌وانيى ئيستانبۆڵ تۆمار كراون، نيشانى ده‌ده‌ن كه خه‌ڵك وه‌كوو ڕزگاركه‌ر چاوى لێ ده‌كه‌ن و شاباشى بۆ ده‌نێرن و ئاڵا و پۆرترێتى وى به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و هاوار ده‌كه‌ن: "سه‌رۆك ئه‌كره‌م!" له مايكرۆفۆنه‌كانه‌وه سروودى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى لێ ده‌درايه‌وه: Her şey cok güzel olacak!، واته: هه‌موو شتێ چا ده‌بێ. جه‌ماوه‌رێتيى ئيمامئۆغلو سه‌رانسه‌رى توركياى ته‌نيوه‌ته‌وه.
تا چه‌ند مانگێك پێش ئێسته، ئيمامئۆغلوى ته‌مه‌ن 49 ساڵه، سه‌رۆكشاره‌وانييه‌كى نه‌ناسراوی Beylikdüzü بوو كه ناوچه‌يه‌كى بێڕه‌نگ و له‌كه‌ناركه‌وتووى ئيستانبۆڵه. لێ ئێستاكه پاش ئه‌وه‌ى دوو جاران له‌سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان به سه‌رۆك ڕه‌جه‌ب ته‌يیب ئه‌ردۆغان و حزبى داد و گه‌شه‌پێدانى وه‌دا، بووه‌ته ئومێدى گه‌وره‌ى لايه‌نگرانى ديموكراسى له توركيادا.
ئه‌وه خڕ له 31ى ئاداردا، كاتێ له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيى شاره‌وانيى ئيستانبۆڵدا، به نزيكه‌ى 14000 ده‌نگ له پێش پاڵێوراوى ئاكه‌په، بینا‌ڵى يه‌ڵدرم بوو، ده‌ستى پێ كرد. ئه‌ردۆغان ئه‌نجامى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى به‌لاوه نا و هه‌ڵوه‌شانده‌وه. كاتێ گه‌ڕى دووه‌مى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ڕێوه چوو، ئه‌م جاره ئيمامئۆغلو به زێتر له 800000 ده‌نگ كه‌وته پێش يه‌ڵدرم. تا ئێسته كه‌م وا بووه، سياسه‌تكاران بتوانن ئه‌نجامى باشتر له‌وه‌ى ئيمامئۆغلو، به‌ده‌ست بهێنن.
بۆ ئيمامئۆغلو، مه‌سه‌له‌كه له سياسه‌تگه‌لى خۆجێى گه‌وره‌تره، كه ئێسته كه‌وتوونه‌ته به‌ر مه‌حه‌ك. ئيستانبۆڵ ناوه‌ندێكى كۆمه‌ڵايه‌تى، ئابوورى و كه‌لتووريى وڵاته‌كه‌يه. جارێكيان ئه‌ردۆغان خۆى گوتى: "كێ حوكمڕانيى ئيستانبۆڵ بكا، حوكمڕانیى توركيا ده‌كا." حاڵى حازر، زۆر له تور‌كان ئيمامئۆغلو وه‌كوو سه‌رۆكێكى داهاتووى خۆيان ده‌بينن. له‌م نوخته‌نيگايه‌وه، ئه‌ردۆغان بۆ مانه‌وه‌ى سياسيى خۆى، شه‌ڕ و به‌ره‌نگارى ده‌كا. بۆ ئه‌وه‌ى ئيمامئۆغلو بكارێ ئه‌و ئۆفيسه هه‌ره باڵايه‌ى وڵات به‌ڕێوه ببا، هه‌وه‌ڵ جار، ده‌بێ كارايیى خۆى له سالۆنى شاره‌وانى بسه‌لمێنێ. ئاخر كه‌م پۆست و وه‌زيفه‌ى ديكه له توركيا هه‌يه، به‌قه‌د ئه‌م وه‌زيفه‌يه سه‌خت و دژوار بێ. به لايه‌نى كه‌مه‌وه 15 مليۆن كه‌سێك له ئيستانبۆڵ ده‌ژين. ساڵانه به ده‌يان هه‌زار كه‌سى ديكه دێنه ئه‌م ميترۆپۆله و كاربگێڕيى شاره‌كه به‌رده‌وام پڕ و قه‌وغا و مژيل و سه‌روه‌شێنه. به‌م دواييیانه كێشه و ململانه كه‌وته نێوان دانيشتووان و ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى له سوورياوه هاتوون. له بنه‌ڕه‌تيشدا توركيا خۆى له‌ناو قه‌يرانێكى ئابووریدايه، ڕێژه‌ى هه‌ڵاوسان گه‌يشتووه‌ته %19 و له‌ناو هه‌ر چوار كه‌سى توركيا، له خوار 25 ساڵ، يه‌ك كه‌س بێكاره.
خه‌ڵك چاوه‌ڕوانیى زۆريان له سه‌رۆكشاره‌وانیى نوێ هه‌يه. ده‌بێ هه‌وڵ بدا، ده‌رفه‌تى نوێى كار بۆ خه‌ڵك بدۆزێته‌وه؛ بۆ ئه‌مه‌یش ده‌بێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ناوه‌نديدا كار بكا. له ئيمامئۆغلو چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ستاندارى ژيان و گوزه‌ران له‌و شاره باشتر بكا له ڕێگه‌ى به‌رفره‌كردنى هۆيه‌كانى گواستنه‌وه‌ى گشتى، بيناى ئاپارتمانه‌كان دژى بوومه‌له‌رزه پته‌و بكا و ڕێوشوێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پيسبوونى ژينگه بگرێته به‌ر.
كاتێ كه پێش 25 ساڵ ئه‌ردۆغان هاته سالۆنى شاره‌وانى، وه‌كوو ئايديۆلۆگێكى ئيسلامى حيسابى بۆ ده‌كرا. به‌ڵام ئه‌ردۆغان وه‌كوو سه‌رۆكشاره‌وانى، سه‌لماندى كه ده‌توانێ ته‌باى كه‌سێكى پراگماتيست كار بكا و شاره‌كه له زبڵ و خاشاك پاك بكاته‌وه و سيسته‌مى ئاودابه‌شكردن ڕێكوپێكتر و باشتر لێ بكا. ئه‌گه‌ر ئيمامئۆغلو بتوانێ ته‌مه‌ت ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وتووانه شاره‌كه به‌ڕێوه ببات، ئه‌وا بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا ده‌بێته پاڵێوراو له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى سه‌رۆكايه‌تيى توركيادا.
هه‌ڵبه‌ت، ئيمامئۆغلو وه‌كوو سه‌رۆكشاره‌وانى، ئێستاكه ناتوانێ گوشار بخاته سه‌ر حكوومه‌تى ناوه‌ندى له ئانكارا. زۆر جاران ئۆپۆزيسيۆن تۆمه‌تى ده‌دايه پاڵ ئه‌ردۆغان كه گوايا ئيمتيازاته‌كان بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆى دابەش و به‌كار ده‌هێنێ. ئێستاكه ئيمامئۆغلو له پێگه‌يه‌كدايه، ده‌بێ ئه‌و تۆمه‌ته ساغ بكاته‌وه. خه‌ڵكى سه‌ر به ئيمامئۆغلو له مانگى ئاياردا ڕايان گه‌ياند كه ساڵى ڕابردوو، كاربگێڕيى شارى ئيستانبۆڵ ده‌وروبه‌رى 130 مليۆن يۆرۆيان به وه‌قفه ئيسلامييه‌كان داوه كه به شێوه‌يه‌كى پاژه‌كى له‌بنده‌ستى خزمه‌كانى ئه‌ردۆغاندان.
ئيمامئۆغلو ده‌ڵێ: "سيسته‌مى پاره‌به‌فێرۆدان ڕۆيى."
به‌م زووانه، حزبه‌كه‌ى ئيمامئۆغلو، حزبى گه‌لى كۆمارى (جه‌هه‌په) حوكمڕانیى ئيستانبۆڵ ده‌كا. له هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانى له [31]ى ئاداردا، ئه‌و حزبه توانى له كۆى 5 گه‌وره‌ترين شارى توركيا، له چوار شاردا بيباته‌وه: له‌وانه ئانكارا‌ى پايته‌خت. به‌گوێره‌ى حيساباته‌كانى ناوه‌ندى لێكۆڵينه‌وه‌ى ئه‌دام كه بنكه‌كه‌ى له ئيستانبۆڵه، ئێستاكه ئه‌و حزبه حوكمڕانى له چه‌ند ناوچه‌يه‌ك ده‌كا كه به‌سه‌ريه‌كه‌وه به‌رپرسه له دوو له‌سه‌ر سێى ئابووريى توركيا. به‌ڵام هێشتا ئه‌ردۆغان كۆنترۆڵى داموده‌زگه‌كانى ده‌وڵه‌تى به‌ده‌سته‌وه‌يه، به‌تايبه‌تى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، لێ ئێسته ئه‌و سه‌رده‌مه كۆتايى هات كه ئه‌ردۆغان به ئاره‌زووى خۆى و به‌بێ كۆسپ و ته‌گه‌ره حوكمڕانيى وڵات بكا.
ئيمامئۆغلو هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك بۆ ئه‌ردۆغان پێك ده‌هێنێ؛ ئاخر ئه‌و پياوه ته‌نيا خه‌ڵكى عه‌لمانى، چينه‌كانى ناوه‌ڕاست و باڵاى شارى پشتيوانى نه‌بوون، به‌ڵكه خه‌ڵكێكى موسڵمان و كورده‌كانيش پشتوپه‌ناى بوون. له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئيستانبۆڵدا، ئيمامئۆغلو ده‌نگێكى زۆرى له ناوچه كۆنه‌پارێزه‌كانى وه‌كوو فاتيح و له ئوسكوداردا هێناوه كه ئه‌ردۆغانى تێدا ده‌ژى. پێشتر، سياسه‌توانانى جه‌هه‌په نه‌يانده‌توانی پێ بنێنه ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه.
سه‌رده‌مێكى نوێ
ته‌باى خێزانى ئه‌ردۆغان، ئيمامئۆغلویش له ده‌رياى ڕه‌شه‌وه هاتووه. باوكى ئيمامئۆغلو قۆنته‌راتچیى بينا بووه. ئيمامئۆغلو بۆ خوێندنى كاربگێريى بێزنس هاته ئيستانبۆڵ و به‌دره‌نگيشه‌وه هاته ناو جه‌هه‌په‌وه و له 2014دا، بووه سه‌رۆكشاره‌وانیى ناوچه‌ى به‌يليكدوزو. جه‌هه‌په حزبى دامه‌زرێنه‌رى توركياى نوێ، "كه‌مال ئه‌تاتورك"ه و زۆر له موسڵمانان ئه‌و حزبه‌يان پێ حزبێكى ده‌سته‌بژێر و به‌رزه‌فڕه. ئيمامئۆغلو ئه‌م وێنه‌يه‌ى گۆڕى: دايكى له‌چكێك له‌سه‌ر ده‌كا؛ له ماوه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردندا له كاتێكدا كه ده‌چووه مزگه‌وتێك و فتارى تێدا كرده‌وه، وێنه‌يه‌كى خۆى بڵاو كرده‌وه. به‌م شێوه‌يه ترسى كۆنه‌پارێزه‌كانى ڕه‌وانده‌وه كه پێيان وا بوو ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى بكه‌وێته ده‌ست، ئه‌وا سه‌رده‌مى جياوازيكردن، سه‌رده‌مى پێش ئه‌ردۆغان دێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پاش سه‌ركه‌وتنى له هه‌ڵبژاردندا، ئيمامئۆغلو گوتى: "سه‌رده‌مى واسته‌كاری به‌سه‌ر چوو؛ سه‌رده‌مى یاسا و دادپه‌روه‌ری ده‌ستى پێ كرد." بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ، ئه‌ردۆغان ده‌شيا پشت به غه‌ريزه سياسييه‌كانى خۆى ببه‌ستێ. به هه‌ر حاڵ، بڕيارى دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له ئيستانبۆڵ، له‌وانه‌يه به هه‌ڵه‌يه‌كى هه‌ره گه‌وره‌ى ئه‌ردۆغان له ژيان و پيشه‌ى سياسيى خۆي‌دا دابنرێ. ئه‌ردۆغان، ئيمامئۆغلوى كرده كه‌سێكى ناوبه‌ده‌ره‌وه و، له هه‌ڵڕشتنى پاره‌وپووڵ بۆ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن زێتر: چيرۆكه‌كه‌يه. ئيمامئۆغلو، وێڕاى كه له‌به‌ر هۆگه‌لێكى گوماناوى تۆمه‌تى گزى و فێڵى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا درايه پاڵ، ئێستاكه بووه‌ته پياوێكى ناسراو كه توانیى دوو جار هه‌ڵبژاردن بباته‌وه.
كاتێكى كه ئه‌ردۆغان خۆى، وه‌كوو كه‌سێكى نامۆ دژى دامه‌زراوه‌ى ده‌وڵه‌ت، كه‌مپێنى ده‌كرد، ڕژێم له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا به گرتن و به‌ندكردنى ئه‌ردۆغان، كرديه شه‌هيدێك. ئه‌ردۆغان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئيستانبۆڵ، به هه‌ر حاڵ ده‌ور و ڕۆڵه‌كانى پێچه‌وانه كرده‌وه: ئێستاكه، ئه‌ردۆغانى زه‌بربه‌ده‌ست له‌پڕ و به‌نادادپه‌روه‌رانه ڕكابه‌ره‌كه‌ى خۆى به عه‌رددا دا و، ئيمامئۆغلو بووه قوربانى. له وڵاتێكى وه‌كوو توركيا كه هه‌ميشه خه‌ڵك هاوسۆزى خه‌ڵكى سته‌ملێكراون، ڕۆڵ و ده‌ورى له‌م بابه‌ته زۆر گرنگن. له بنه‌ڕه‌تدا، ئيمامئۆغلو ئه‌ردۆغانى نوێيه.
هه‌نووكه سه‌رۆككۆمار ڕووبه‌ڕووى ئۆپۆزيسيۆنێكى به‌گوڕ ده‌بێته‌وه و، چيديكه ئه‌ردۆغان له‌ناو حزبه‌كه‌ى خۆيشيدا، وه‌كوو جاران قسه‌ى ناڕوا. پاش هه‌ڵبژاردن، سياسه‌توانه‌كانى ئاكه‌په زێتر له جاران و به‌ئاشكرا ڕه‌خنه ده‌گرن. ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى ئاكه‌په به ناوى موسته‌فا يه‌نه‌رئۆغلو له تويتێكدا ده‌ڵێ: "ئێمه ئيستانبۆڵمان دۆڕاند، چونكه له بارى ئه‌خلاقييه‌وه وه‌كوو خۆمان نه‌ماوين." له بنه‌وه و له ديمانه و چاوپێكه‌وتنه نافه‌رمييه‌كانيشدا، ئه‌ندامانى حكوومه‌ت زۆر لێبڕاوانه‌تر قسه ده‌كه‌ن: "كات و سه‌رده‌مى ئه‌ردۆغان به‌سه‌ر چووه. ئه‌و هيچ بيرۆكه‌يه‌كى ديكه‌ى پێ نييه كه چۆن وڵات به‌ره‌و پێشه‌وه ببات. ئێمه پێويستمان به ده‌سپێكێكى تازه هه‌يه." ئه‌مه قسه‌ى ئه‌ندامێكى كابينه‌يه بۆ دێر شپيگل.
چاودێران پێيان وايه ئاكه‌په له چه‌ند هه‌فته‌ى دادێ، تووشى كه‌رتبوون و لێكدابڕان دێ. له ڕابردوودا، ده‌نگۆى وا هه‌بوون كه گوايا چه‌ند سياسه‌تكارێكى پله باڵاى ئاكه‌په خۆيان بۆ دابڕانێك له ئه‌ردۆغان ئاماده ده‌كه‌ن. ئێستاكه، ئه‌و نه‌خشه و پلانانه وێده‌چێ شێوه‌ى به‌رهه‌ست و كۆنكرێت وه‌ربگرن.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان له ئانكارا، عه‌لى باباجان، كه يه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانى ئاكه‌په و پێشتر وه‌زيرى ئابوورى بووه، ڕه‌نگه به‌م زووانه، له ته‌مووزێ دامه‌زراندنى حزبێكى نوێ ڕابگه‌يه‌نێ. به قسه‌ى سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له سه‌رۆككۆمار كه به دێر شپيگلى گوتووه كه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئيستانبۆڵ باباجان، پلان و نه‌خشه‌كانى خۆى به ئه‌ردۆغان گوتووه. ده‌ڵێن سه‌رۆككۆمارى پێشووى توركيا، "عه‌بدوڵڵا گويل"يش پشتيوانى له باباجان ده‌كا، به‌ڵام خۆى نايه‌وێ به‌ئاشكرا ده‌ربكه‌وێ و، له لايه‌كى ديكه‌یشه‌وه سه‌رۆكوه‌زيرانى پێشوو، ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، ئه‌ندامه بێزار و وه‌ڕسبووه‌كانى ئاكه‌په له ده‌ورى خۆى كۆ ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ى گۆڕانكارييه‌كانى ئه‌ردۆغان
لێ ئه‌وه‌ى كه تا ئێسته ڕوون نييه، ئايا چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئاكه‌په ده‌چنه پاڵ باباجان يان داودئۆغلوه‌وه؛ داخوا ئه‌ردۆغان له‌ناو په‌رله‌ماندا زۆرينه‌يه‌كى په‌رله‌مانيى بۆ ده‌مێنێته‌وه. نه‌ياره‌كانى ئه‌ردۆغان ئێستاكه گفتوگۆ له‌باره‌ى ئه‌و سيناريۆيانه ده‌كه‌ن كه داخوا ده‌كارن گوشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌ردۆغان واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێ.
پاش ئه‌وه، ده‌بێ هه‌ر سێ حزبى ئۆپۆزيسيۆن- جه‌هه‌په، هه‌ده‌په و حزبى باش- هێزه‌كانيان بكه‌نه يه‌ك و له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانى ديكه‌ى ئاكه‌په پێكه‌وه بڕيارێكى په‌رله‌مانى بۆ سازدانى ڕيفراندۆ‌مێكى نوێ له‌باره‌ى سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تييه‌وه، په‌سند بكه‌ن. ئاخر ئه‌ردۆغان له ڕيفراندۆمه‌كه‌ى نيسانى 2017دا، ده‌سه‌ڵاتێكى زۆرى جێبه‌جێكردنى كه‌وته به‌رده‌ست كه زۆر له په‌رله‌ما‌نتاران ده‌يانه‌وێ ئه‌م سيسته‌مه هه‌ڵگێڕنه‌وه.
ئه‌م نه‌خشه‌يه، نه‌خشه‌يه‌كه مه‌ترسیى تێدايه. وا ده‌خوازێ ئه‌و حزبانه‌ى كه تا ئێستاكه ڕكابه‌رايه‌تیى ئێكدى ده‌كه‌ن، بتوانن به شێوه‌يه‌كى ڕێك‌وپێك و ورد هاريكاریى يه‌كودوو بكه‌ن. به‌ڵام كارناسه‌كانى بوارى ده‌ستوورى پێيان وايه، تاكه ڕێگه بۆ قورتاربوون له سه‌رۆككۆمار، سازدانى ڕيفراندۆمێكه، چونكه هه‌ڵبژاردنى داهاتووى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمار تا 2023 به‌ڕێوه ناچێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان له ڕيفراندۆمێكدا ده‌نگ نه‌هێنێ، ڕاسته وه‌كوو سه‌رۆككۆمار ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام زۆر له ده‌سه‌ڵاته‌كانى له‌ده‌ست ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌یش وا ده‌كا هه‌ڵبژاردنێكى نوێ ببێته شتێكى ناچارى.
زۆر جاران ئه‌ردۆغان توانيويه له ڕه‌وش و بارى قه‌يراناويدا گوڕوتين به‌به‌ره خۆي‌دا بكاته‌وه. له‌وما ڕێى تێده‌چێ كه ئه‌م جاره‌یش تاكتيكى خۆى بگۆڕێ و له‌گه‌ڵ ناحه‌ز و نه‌ياره‌كانيدا بسازێ و پێك بێته‌وه. واته بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانه ئابوورييه‌كانى، داواى يارمه‌تى له سندووقى نێوده‌وڵه‌تیى دراو (IMF) بكا و، له‌گه‌ڵ شه‌ريكه ڕۆژاوايیيه‌كانى وه‌كوو ئه‌ڵمانيا و ئه‌مريكا ئاشت بێته‌وه و زيندانييه سياسييه‌كانى وه‌كوو "سه‌ڵاحه‌ددين ده‌ميرتاش"ى سه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌پ، يان چاكه‌خوازى وه‌كوو عه‌سمان كاڤالايش به‌ربدات. له يه‌كه‌مين ئاخاوتنى خۆي‌دا، پاش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئيستانبۆڵ، تا ڕادده‌يه‌ك، سه‌رۆككۆمار خۆى وه‌كوو سازشوانێك نيشان دا.
ئه‌گه‌رى پتريش ئه‌وه‌يه كه ئه‌ردۆغان به گوشارى هاوپه‌يمانه سه‌ره‌ڕۆيه ڕاستڕه‌وه‌كه‌يه‌وه، واته مه‌هه‌په، زێتر پێ هه‌ڵبڕێ و ڕه‌وشه‌كه توندتر بكا. به لاى كه‌مه‌وه له ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى ساڵى 2013ى "پاركى گه‌زی"يه‌وه، ئه‌ردۆغان له ڕێگه‌ى ترسله‌به‌رنانه‌وه حوكمڕانيى توركياى كردووه. ئا له‌و ده‌مه‌وه، هاووڵاتييه‌كانى خۆى خستووه‌ته نێوان دوو بژاره‌وه: يان من هه‌ڵده‌بژێرن يان ئاژاوه. به‌ڵام گرفت و ئاريشه‌ى ئێسته‌ى ئه‌ردۆغان له ڕۆژى يه‌كشه‌مه‌وه ئه‌وه‌يه كه ئه‌لته‌رناتيڤێكى ديكه‌یش هه‌يه: ئه‌كره‌م ئيمامئۆغلو.
سەرچاوە: