نووسینی: جێرێمی كلیف
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ئێحسان نه‌زه‌ت مسته‌فا
له سیاسه‌تی پیشه‌سازی و هێزی ئه‌تۆمییه‌وه بۆ "ئۆتۆنۆمیی ستراتیژ"ی و هه‌فته 35 كاتژمێرییه‌كه، ساڵانی 2020 به‌و لاوه، له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ت و كاروباری جیهانه‌وه زیاتر تایبه‌تمه‌ندیی فه‌ڕه‌نسیی پێوه دیاره.
دەیان ساڵه فەڕەنسا پێشەنگ و کەواسووری بەرلەشکەری ئۆرسۆدۆکسی ئەتڵەنتیی لیبراڵە. لە هاوپەیمانیی ترانس ئەتڵەنتیکدا زۆر شێلگیر نییە کە ئەوانی دیکە وەک شتێکی نەگۆڕ سەیری دەکەن. لە سەردەمێکی تاکجەمسەریدا زیاتر بە ئاراستەی "گۆڵاریزم"دا چووە؛ دەستگرتوو بە سیسته‌می ناوەندی لە سەردەمی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دابەشکردنی دەسەڵات؛ بە شێوەیەک هەندێک جار لە کتێبەکانی "ئاسترێكس"دا له گوندێک دەچوو، وەک کەللەڕەقییەکەی "گالیک" بەرامبەر کۆتاییهاتنی مێژوو.
"تایوان بکڕە، ئیتاڵیا بگرە، فەڕەنسا بفرۆشە"؛ ئه‌مه ئامۆژگاریی "تۆماس فریدمان"ە لە کتێبی Lexus and the Olive Tree دا و لە پێناسەکردنی بەجیهانیبوونی لیبراڵ لە ساڵی 1999دا هاتووه. لە ماوەی جه‌نگی عێراقدا، فەڕەنسییەکان وەک "ئەوروپییە کۆنەکان" لەلایەن دۆناڵد ڕامسفێڵد، وەزیری پێشووتری بەرگریی ئەمریکاوە دەرکران؛ هه‌روه‌ها وەک" مەیموونە پەنیرخۆرە دەستگیرکراوەکان" لە شوێنەکانی دیکە وه‌سف كران. ئەگەر مۆدێل و سیسته‌می کۆمەڵایەتیی فەڕەنسا ئەوەندە باشە، بۆچی ئەو وڵاتە دۆخی ئاڵۆزە؟ پیتەر ماندێڵسن بە ئاهێکەوە گوتی: کاتێک له ساڵی 2005 خۆپیشاندەران ڕژانە سه‌ر شەقامەکانی پاریس.
ئەوە لەبیر کە، کە فەڕەنسا لە سەردەمی ئەنگلۆسه‌کسۆنەکاندا شوێنپێی لیبراڵە خۆهەڵکێشەکانی هەڵدەگرت. ساڵی 2012 بوو؛ ئەو ساڵەی ئۆسبۆرینیزم لە بریتانیا گەیشتە لووتکە؛ سەردەمی بۆرمانسی کامیرۆن و ئۆباما بوو؛ ئابووریناسان لە نووسینەکانیاندا بە فەڕەنسایان دەگوت "وڵاتی نكۆڵیلێكراو". دەنگدەرانی فەڕەنسی لە نییەتپاکیی فەڕەنسا نیگەران بوون. ساڵی 2017 بوو؛ بریتانیا و ئەمریکا کاریان بۆ دەرچوونی بریتانیا دەکرد لە یەکێتیی ئەوروپا؛ سەرهەڵدانەوەی گەشبینی لەبارەی فەڕەنساوە، ئێستا لەژێر سەرکردایەتیی "ئیمانوێل ماکرۆن"دا جارێکی دیکە سەری هەڵداوه‌ته‌وه.
ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایییه ئه‌و شێوازه‌ی به‌بیر منی هێنایه‌وه و هه‌ر له‌و گۆشه ڕۆژنامه‌یه‌یشدا بوو كاتێك له ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو پێشبینیی ئه‌مه‌م كرد. جۆ بایدن هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكای شۆك كرد، كاتێك پارێزگاریی له بنه‌ما‌كانی ترا‌مپ كرد؛ به‌وه‌ی ده‌یگوت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا "ئه‌مریكا یه‌كه‌مه".
هه‌روه‌ك به‌م دوایییه تۆنی بلێر نووسیویه‌تی "بۆ بریتانیا ده‌رچوون له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و كۆتاییپێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌مان له ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ گه‌وره هاوپه‌یمانمان به‌بێ مشت‌ومڕ، خواستی منیش بوو. ئارمین لاسكێت كه كاندیده بۆ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ڕه‌خنه له‌و كاره‌ساته‌ی بایدن ده‌گرێت و ده‌ڵێت "پێویسته یه‌كێتیی ئه‌وروپا بتوانێت به‌بێ ئه‌مریكا خاوه‌ن كردار بێت."
هێشتایش پایته‌ختێك كه‌متر له پایته‌خته‌كانی تر تووشی شۆك بووه، ئه‌ویش "پاریس"ه و دوودڵه له تواناكانی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ ڕێكخستنی كشانه‌وه‌یه‌كی ڕێك و به‌جێ له ئه‌فغانستان. فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانیدا له مانگی مایسی 2012 ده‌ستی به گواستنه‌وه‌ی ئه‌فغانه‌كان كرد له ئه‌فغانستان. ماكرۆن له‌مێژه پێشنیاری "ئۆتۆنۆمیی ستراتیژی"ی بۆ ئه‌فغانستان كردووه، كه ئه‌مه‌یش توانای وڵاتێكی ئه‌وروپا ده‌خاته ڕوو بۆ هه‌نگاونان به‌بێ پشتبه‌ستن به ئه‌مریكا و له ساڵی 2019یشدا ناتۆی به مردوو ناوزه‌د كرد و، هه‌روه‌ها ئه‌و بێسه‌روبه‌رییه‌ی ئه‌فغانستانیش ئه‌وروپای زیاتر له‌و ڕاستییه پشتڕاست كرده‌وه.
ئێستا ئه‌وروپا له‌ژێر چه‌تری ئاسایشی ئه‌مریكادا هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات بۆ گه‌ڕان به‌دوای جێگره‌وه‌ی ئۆتۆنۆمییه‌كی واتابه‌خش. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش، ئه‌مه نابێته ڕێگر له به‌رده‌م هه‌نگاونانی ژیرانه‌ی گۆڕانكارییه‌كه. پێده‌چێت یه‌كێتیی ئه‌وروپا له گه‌رمه‌ی قه‌یرانه‌كاندا گه‌شه بكات. پێشبینیكردن بۆ ده‌یان ساڵی داهاتوو زۆر سه‌خت نییه له گۆڕانكاریی سه‌ره‌خۆ و ژیرانه‌ی هێزی كاری هه‌نووكه‌یی و، هه‌روه‌ها چوارچێوه‌كانی هه‌ماهه‌نگی و ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ده‌ستكه‌وتی هاوبه‌ش بۆ نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر له سوپای یه‌كێتیی ئه‌وروپا، كه ئه‌مه‌یش بۆ كۆتاییی ساڵی 2030 پێشبینی ده‌كرێت. مه‌به‌سته‌كه‌یش لێره‌دا زیاتر ئاراسته‌كردنی ڕۆحی سه‌رده‌مییانه‌ی ئێستایه به‌ره‌و فه‌ڕه‌نسیبوون.
ئیمانوێل ماکڕۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه هه‌ر به‌ته‌نیا له‌ناو باسوخواسه‌كاندا نییه، به‌ڵكوو خۆشه‌ویستیی فه‌ڕه‌نسا بۆ هێزی ئه‌تۆمی، بۆته هۆی ده‌ردانی نزمترین ئاستی كاربۆنی "پێركاپیتا" له هه‌ر كاتێكدا كه‌وا ئابووریی فه‌ڕه‌نسا ده‌وڵه‌مه‌ند بووبێت؛ به‌و پێیه‌ی وڵاتانی تری وه‌ك "پۆله‌ندا"یش خه‌ریكه چاو له فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ن. سیاسه‌تی پیشه‌سازیی فه‌ڕه‌نسا سه‌رده‌مانێك لاواز؛ بوو ته‌نانه‌ت په‌لوپۆی بۆ ناو حكوومه‌ته‌كانی ئه‌نگلۆسه‌كسۆنه‌كان هاوێشت و به‌های ستراتیژیی وڵاتێكی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا له كاتی په‌تاكان، كێشه‌كانی كه‌شوهه‌وا و ڕكابه‌رییه‌كانی جیوپۆلیتیكی ده‌رخست. ئێستا پڕۆژه گه‌وره‌كانی ژێرخانی ئابووری هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی بریتانیا و ئه‌مریكا بوونه هاوشانی و، هه‌روه‌ها فه‌ڕه‌نسا بۆ ماوه‌ی 40 ساڵیشه هێڵی ئاسنین و شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرای دروست كردووه. ئه‌و هه‌فته 35 كاتژمێرییه‌ی فه‌ڕه‌نسا، كه‌متر به‌گه‌وره ده‌بینرا، له‌و كاته‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك ته‌نیا به‌دوای چوار ڕۆژ كاركردندا ده‌گه‌ڕان له هه‌فته‌یه‌كدا. ئێستا فه‌ڕه‌نسا ده‌سكه‌وتێكی ئابووریی زیاتری هه‌یه له بریتانیا، ئه‌ویش به‌هۆی ڕێژه‌ی كاركردن و به‌رهه‌مهێنان له كاتژمێرێكدا كه به سێ یه‌ك زیاتر ده‌خه‌ملێنرێت.
ئێستا فه‌ڕه‌نسا زۆر كه‌متر له هه‌ندێك له وڵاتانی دراوسێی، پیر ده‌بێت. سوپاس بۆ دایكایه‌تیی به‌خشنده و یاساكانی چاودێریی منداڵان، كه وای كردووه ڕێژه‌ی له‌دایكبوون له فه‌ڕه‌نسا زیاتر بێت وه‌ك له وڵاتانی تری ئه‌وروپی. به‌م دوایییانه‌یش ماكرۆن كه‌ره‌نتینه‌یه‌كی نوێی بۆ ئه‌و كه‌سانه ڕاگه‌یاند كه‌وا ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتبوو، كه ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌لێشاو ڕوو بكه‌نه دانانی ڤاكسین. ناسنامه‌كان و هێزی سه‌ربازی و پۆلیس، له سه‌رده‌می كێشه و قه‌یرانه‌كاندا سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
هه‌روه‌ها له شێوازه دیپلۆماسییه‌كه‌یشیدا فه‌ڕه‌نسا، هێز، به شتێكی كه‌م ده‌بینێت. ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، بووه هاوكار بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا به بریتانیا بۆ وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ڕاوێژكاری داهاتووی ئه‌ڵمانیا هه‌م لاواز و هه‌میش زیاتر لایه‌نگیریی بۆ فه‌ڕه‌نسای هه‌یه وه‌ك له ئه‌نگێلا مێركڵ. هه‌روه‌ها ماریۆ دراغی ئیتاڵییش هه‌ر له سروشتدا خۆی به هاوپه‌یمانی ماكرۆن ده‌زانێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و دووباره له مانگی نیسانی داهاتوودا هه‌ڵبژێردرێته‌وه، ئه‌وا سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ده‌بێته هه‌ره دیارترین سه‌رۆكه‌كانی ئه‌وروپا.
ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه كه‌وا فه‌ڕه‌نسا هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، به‌ڵكوو ئه‌ركی فه‌ڕه‌نسا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جیهادییه‌كان له ساحێل، وا خه‌ریكه ده‌بێته ئه‌فغانستانی فه‌ڕه‌نسا. له ناوخۆی وڵات‌دا له نێوان گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان و ناوه‌ڕاستی شاره خۆشه‌كاندا لێكترازان هه‌یه؛ له نێوان خۆپێشانده‌ره "چاكه‌تزه‌رده‌كان" و لایه‌نگره شارنشینه‌كانی ماكرۆندا، له نێوان كه‌لتووری عه‌لمانییه‌ت و ئه‌و هاووڵاتییه موسڵمانانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئیمان و باوه‌ڕدا ئاشت ببنه‌وه، ئه‌ویش له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه‌وا زۆر جار له ئاست ڕه‌گه‌زپه‌رستیدا كوێره. سه‌ركه‌وتنی "مارین له پێن" له ساڵی داهاتوودا ته‌نیا ئه‌گه‌ر نییه، به‌ڵكوو شتێكی ته‌واو گونجاوه.
بەڵام وێنەکە ئاڵۆزترە و، زیاتر ئاڵۆز بووە؛ زیاتر لە نائومێدیی ئەنگلۆسه‌کسۆنه‌کان لە فەڕەنسا. وەک گۆڕانی ئۆرسۆدۆکسە لیبراڵەکان کە جارێکی دیکە نووسرایەوە، وەک ھەندێک لە کڵێشەکانی فەڕەنسا سەبارەت بە کۆنترۆڵی دەوڵەت بەسەر ھەموو شتێکدا کە شێوازێکی کۆن و سواوە؛ چەقبەستوویییەک وەک سیسته‌مێکی خۆجێیی و شێوازێکی سەربەخۆی سیاسەتی دەرەوە سەیر دەکرا کە وەک سیاسەتەکەی "گۆلاریزم" سەیر دەکرا. جیھان لە گۆڕاندایە. جیهان زیاتر بەرەو فەڕه‌نسیبوونە.
سەرچاوە: