سوپاس سه‌رۆك:
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ده‌بێت یه‌كه‌م وشه‌ی من سوپاسكردنی تۆ بێت بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ت له من. من خۆشحاڵم كه‌وا له‌م هه‌رێمه‌دا، هه‌رێمی كوردستان، كۆتایی به گه‌شته‌كه‌م بۆ عێراق دێنم. مه‌حاڵ ده‌بێت سه‌ردانی عێراق بكه‌یت بێ ئه‌وه‌ی به‌وردی سه‌رنج نه‌ده‌یته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ئێمه گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدارمان هه‌بوو له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش كه سه‌رۆك باسی كردن. به‌ڕێز سه‌رۆك، من زۆر سوپاسگوزارتم بۆ ئه‌و به‌رچاوڕوونییه‌ی ئێمه له گفتوگۆ‌كه‌ماندا هه‌مانبوو.
ئێمه ده‌زانین كه‌وا هه‌رێم كاتی سه‌ختی به‌خۆیه‌وه بینیوه؛ كاتی سه‌خت له ڕابردوودا و، زۆر ئاڵینگارییش ماون. من لێره‌م تاكوو به ناوی یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه پشتگیری و هاوكاری بۆ كوردستان ده‌رببڕم. یه‌كێتیی ئه‌وروپا له ئێستا و داهاتوویشدا هه‌ر دۆست و شه‌ریكی كوردستان ده‌بێت. له‌م كاته سه‌ختانه‌دا هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگ له سه‌قامگیریی ئاسایشی عێراق و هه‌رێمیدا ده‌گێڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه زۆر گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سه‌ركردایه‌تیی هه‌ولێر و ده‌سه‌ڵاتداره فیدراڵییه‌كان له به‌غدا ده‌ده‌ین. ئێمه له سه‌ختییه‌كان ده‌گه‌ین و هانی هه‌وڵه‌كان ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی جیاوازییه هه‌نووكه‌یییه‌كان و، دووپاتیش ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش هه‌بێت؛ هه‌روه‌ها ئێمه ئاماده‌یشین له یارمه‌تیدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
له گفتوگۆ‌كه‌مدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م هه‌بوو كه‌وا ده‌ستخۆشی له به‌شداریی گرنگی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش بكه‌م و ئه‌مه به‌رز بنرخێنم. هه‌روه‌ها به‌شداریی گرنگی خه‌ڵكی كوردستان له ڕووی ئازارچه‌شتنی قوربانییه‌كان و بوێریی سه‌ربازه‌كانتان شتێكی گرنگ و كاریگه‌ر بووه له جه‌نگی دژی داعش.
ئێمه له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، زۆر به‌جددی پابه‌ندین به‌و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه و به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوكاران؛ به‌و پێیه‌ی به‌داخه‌وه هێشتا كاری كۆتاییپێهێنانی داعش ته‌واو نه‌بووه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و هێرشه له‌سه‌ریه‌كانه‌ی به‌م دوایییانه كردیان. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، من خۆشحاڵم كه‌وا ئێمه له‌م هاوینه‌دا "ئه‌ركی ڕاوێژكار‌یی یه‌كێتیی ئه‌وروپامان له عێراق"دا به‌رفراوان كرد، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی بوونی هه‌میشه‌ییمان له هه‌ولێر. تیمه‌كه‌مان ئاماده‌یه بۆ دابینكردنی ڕاوێژ و شاره‌زایی له بواری چاكسازیی سێكته‌ری ئاسایشی سڤیل له‌ناو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا. به‌ڕێز سه‌رۆك، گفتوگۆ‌كانمان له‌و بوارانه‌ی كه ده‌كرێ یارمه‌تییه‌كانمان بۆ ئێوه سوودبه‌خش بن، ده‌ستیان پێ كردووه.
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و جۆزێف بۆرێل، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا
هه‌روه‌ها من ستایشی هه‌رێمی كوردستانی عێراقم كرد بۆ ئه‌و به‌رپرسیارێتی و به‌خشنده‌یییه زۆره‌ی ئێوه، كه‌وا په‌ناگه‌تان بۆ چه‌نده‌ها ئاواره‌ی ناوخۆییی جه‌نگی داعش دابین كرد؛ له نێوان ئه‌مانه‌یش زۆرێك كریستیان و ئێزدی بوون. سه‌رۆك، ئاماره‌كان زۆر باڵكێش بوون؛ ئێوه توانیتان له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا دوو ملیۆن ئاواره وه‌ربگرن كه ده‌كاته سێ یه‌كی دانیشتووانتان. باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ نموونه‌یه‌كی تری وه‌ك ئه‌م هه‌وڵه گه‌وره‌یه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵكی و یارمه‌تیدانیان هه‌بێت. ده‌زانم كه ئه‌مه چه‌ند ڕه‌نج و پاره‌ی تێ چووه و، من ده‌بێت ده‌ستخۆشی له ئێوه و خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م بۆ ئه‌م پشتیوانییه گه‌وره‌یه. ئێمه ئه‌وه‌ی له تواناماندا بوو هه‌وڵمان دا و یارمه‌تیمان دان.
له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2019وه، 240 هه‌زار هاووڵاتیی عێراقی له كه‌مپه‌كانیاندا له خزمه‌ته‌كانی ئیداره‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا سوودمه‌ند بوونه؛ هه‌روه‌ها ئێمه پاڵپشتیی ئه‌و پرۆژانه‌یش ده‌كه‌ین كه‌وا مه‌به‌ستیان به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئاواره ناوخۆیییه‌كان و كۆمه‌ڵگه خۆجێیه‌كانه. هه‌روه‌ها ئێمه ده‌رفه‌تی گفتوگۆكردن و ئاڵوگۆڕی بیروڕامان هه‌بوو له‌باره‌ی كێشه هه‌رێمییه‌كان و تێڕوانین و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش. له‌م باره‌یشه‌وه ئه‌م هه‌رێمه كه‌وتۆته شوێنێكی زۆر ئاڵۆزه‌وه و، هه‌روه‌ها له‌بیریشتان بێت كه‌وا له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دوایییانه وه‌ك ئه‌فغانستان، ئێمه باسمان له مه‌له‌فی كۆچكردن كرد كه بۆ ئێمه و گشت وڵاتانی ئه‌ندامان له یه‌كێتیی ئه‌وروپا زۆر گرنگه.
به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانی؛ من چێژم له ئاڵوگۆڕی بیروڕا وه‌رگرت سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ. ئێمه هاوڕا بووین له‌سه‌ر گرنگیی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و میدیا وه‌ك به‌شێك له دیموكراسییه‌تێكی ته‌ندروستی ڕاده‌ربڕین، دیموكراسییه‌تێكی ته‌ندروست بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نیی وشیار، دادگه‌یه‌كی یه‌كسان به هه‌بوونی یاسا خۆجێیه‌كان و ڕه‌چاوكردنی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. ئه‌مانه بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن: میدیای ئازاد و سیسته‌می دادوه‌ریی یه‌كسان.
ئه‌مانه په‌یامی من بوون بۆ سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له كاتی نیوه‌ڕۆ‌خوانی ئێمه‌دا. له ئێستا به‌و لاوه، من ئه‌مڕۆ پێشبینیی دانیشتنی بنیاتنه‌رانه‌ی زیاتر ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ قسه‌كه‌رانی تری هه‌ولێردا و، هیوادارم ده‌رفه‌تی سه‌ردانكردنی قه‌ڵا ناوه‌زاكه‌ی ئێوه‌م هه‌بێت كه بیرخه‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌وا ئێوه لانه‌ی مرۆڤایه‌تی بووینه و ئه‌م قه‌ڵایه شتێكه كه‌وا پێویسته هه‌موو مرۆڤێك بیناسێت. سوپاس
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ئێحسان نه‌زه‌ت مسته‌فا
سه‌رچاوه: