2016-09-24
سووریا: له خراپه‌وه بۆ خراپتر
پێنووس: بۆچی ئاگربه‌ستێك له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ڕووسیادا وه‌كوو ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به (یان لانی كه‌م هه‌ڵپه‌ساردن)ی جه‌نگ له سووریا، ئێمه تووشی سه‌رسووڕمان ده‌كات؟ واشنتۆن و مۆسكۆ، له‌وانه‌یه له ده‌ربڕینه‌كان و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانیاندا زمانێكی دیپلۆماتیكی هاوتا به‌كار بهێنن، به‌ڵام زۆربه‌ی لێكدانه‌وه‌كانیان جیاواز و ته‌نانه‌ت ڕه‌فتار و كرده‌وه‌كانیشیان جیاوازتره.
بۆ لایه‌نی ئه‌مریكی، هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دوایییه بۆ ئاگربه‌ست، ده‌ڕبری ئه‌وه‌یه كه واشنتۆن سه‌ره‌ڕای بێمه‌یلی بۆ توندتربوونه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كان له زه‌لكاوی سووریادا، نایه‌وێ ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ڕووسیا به‌جێ بهێڵێت. بڕیاردان بۆ ڕاوه‌ستانی كاتیی توندوتیژییه‌كان، ڕێگه ده‌دات كه یارمه‌تییه مرۆیییه‌كان بگاته ئه‌و شوێنانه‌ی كه له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدان، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌یش كه تێیدا حكوومه‌تی ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی داعش له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌جه‌نگن. له‌وانه‌یه ته‌نانه‌ت ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی، كه له درێژخایه‌ندا ویست و داخوازیی ده‌وڵه‌تی ئۆباما، كه ده‌ڵێت" پێویسته ئه‌سه‌د بڕوات"، ده‌سته‌به‌ر بكات.
هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه بڵێین هیچ یه‌ك له‌و خاڵه گرنگانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ درا، به‌شێك له لیستی نیگه‌رانییه‌كانی كرێملین نین. به‌ڵام حه‌زی مۆسكۆ بۆ تێوه‌گلاندنی وه‌زیری ده‌ره‌وه، جۆن كێری، بۆ دروستكردنی گوشاره له به‌دواداچوونی پرۆسه‌یه‌كی دیپلۆماتیك له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گریمانه‌یه‌ی ڕووسیا كه له‌وانه‌یه ئه‌مریكا ناچار بێت یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی خۆی له جاده‌ی خۆپارێزیدا بهاوێژێ، هه‌مان ئه‌و جاده و ڕێچكه‌یه‌ی كه ئه‌ردۆگان پێیدا ڕۆییشت: به واتای به‌فه‌رمیناسین(دانپێدانان)ی ناچاریی ئه‌وه‌ی كه، چیتر به‌شار ئه‌سه‌د له جه‌نگی سووریادا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی نییه. له كاتێكدا ئه‌مریكا، پێیه‌كانی له پێڵاویك كردو‌وه كه لاچوونی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له به‌روار و ڕێكه‌وتێكی هه‌رچه‌نده نادیاریش بێت، پێویسته له هه‌ر دانوستان و سه‌ودایه‌كدا دابندرێت. به‌ڵام "سێرگی لاڤرۆف" ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و، شانده دانوستانكاره‌كه‌ی، بڕوایان وایه كه ئه‌مریكا، ڕاستیی هه‌بوونی ئه‌سه‌دی له داهاتوویه‌كی پێشبینیكراو و دیاریكراودا قبووڵ كردو‌وه.
هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیركردنی ئاگربه‌ست- له جه‌نگێكدا كه توندتر بووه- ڕوانگه‌ی دژه شۆڕشی ڕووسیا نیشان ده‌دات. به‌گشتی له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه مه‌به‌ست له ئاگربه‌ستی كاتی له سوریا، خۆڕێكخستنه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا نییه، به‌ڵكوو ئه‌و كه‌مپه‌ینه به‌رفراوانه‌ی كه پاڵپشتی له ئاگربه‌ست ده‌كات، ئاگربه‌سته‌كه‌ی وه‌ك ڕێگه‌یه‌ك بۆ ئیدانه‌كردن و گه‌مارۆدانی تیرۆریستان و به‌هێزتركردنی هێزه‌كانی سوپای سووریا (ئه‌سه‌د) له "حه‌له‌ب"، داناوه و دای ڕشتووه. ئه‌م ئاگربه‌سته، بڕیار وایه ڕاوه‌ستان و ده‌رفه‌تێك پێك بێنێت كه تیایدا هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌م بیرۆكه‌یه هه‌ڵسه‌نگێنن كه ئایا درێژه‌پێدانی جه‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندییاندایه، یان ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د بێنه سه‌ر مێزی دانوستاندن و له‌گه‌ڵی دابنیشن.
له دۆخێكی ئایدیاڵدا، مۆسكۆ به‌دوای كه‌سایه‌تییه‌كی میانڕه‌وی وه‌ك "ئه‌حمه‌د قه‌دیرۆف"ه‌وه‌یه له‌نێو ئۆپۆزیسیۆنی سوننه‌دا (فه‌رمانده‌یه‌كی شۆڕش و خوازیاری گۆڕانكاری)، بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی گه‌مه‌كه بگۆڕێت و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ددا ببێته هاوپه‌یمان و، له به‌رامبه‌ریشدا، پێگه‌یه‌كی گه‌ره‌نتیكراو بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی لۆكاڵ (خۆجێیی)ی خودموختار، به‌ده‌ست بێنێت. بۆیه، ئه‌گه‌ر ڕاوه‌ستانێكی له‌م چه‌شنه له ڕه‌وتی ئۆپۆزیسیۆن و په‌یوه‌ستبوونی به‌م داخوازییانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كرا، هیچ گۆڕانكارییه‌ك دروست نه‌كات، ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه دوای ڕێكه‌وتی كۆتاییهاتنی ئاگربه‌سته‌كه، جه‌نگ و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ی ئاگربه‌سته‌كه، هه‌موو به‌شه‌كانی حكوومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای ڕازی نه‌كرد. بۆیه باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیا –ته‌نانه‌ت به‌بێ پێویستی به مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا- ده‌توانێت لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كانی "نیویۆرك تایمز" و "واشنتۆن پۆست" هه‌ڵداته‌وه و، هێڵه‌كانی درز و لێكترازان و جیاوازیی بیروبۆچوونی نێوان به‌شه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی سه‌ودا له‌گه‌ڵ سووریا ببینن، به‌تایبه‌ت ئه‌و خاڵانه‌ی كه په‌یوه‌ندیداره به كاروباری هه‌واڵگریی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌مریكا و سوریا و له‌به‌رچاوگرتنی ئامانجه‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر داعش.
به‌م پێیه‌یش، له كاتێكدا كه هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا، وه‌كوو پشتیوانی سوپای سووریا (به‌شار ئه‌سه‌د)، پێگه‌كانی سوپای سووریای له گۆڕه‌پان و به‌ره‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ داعشدا كرده ئامانج، ئه‌وه ڕووسه‌كان حه‌زیان لێ نه‌بوو كه ئه‌و پێشهاته وه‌ك ڕووداوێكی نه‌خوازراو و جێگه‌ی په‌ژاره ببینن. دوای چه‌ند كاتژمێرێك له بڵاوبوونه‌وه و دزه‌كردنی هه‌واڵه‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاوه، ده‌رباره‌ی ناڕه‌زایه‌تی له كاركردن له‌گه‌ڵ ڕووسیا له سووریادا، ڕووسیا خۆی بۆ خراپترین سیناریۆكان ئاماده كرد. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ لایه‌ن باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌وانه‌یه ئه‌م كاره وه‌كوو تۆڵه‌یه‌ك بێت (له لایه‌ن ئه‌مریكاوه)، ئه‌و كاته‌ی كه له سه‌ره‌تای ساڵدا سوپای ڕووسیا به ته‌نیا هێرشی ده‌كرده سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پڕچه‌ك كرابوون و ڕا‌هێنرابوون.
له‌سه‌رووی ئه‌وه‌یشه‌وه، له لایه‌ن زۆربه‌ی پسپۆڕان له ڕووسیا، ناكۆكی و جیاوازیی بیروڕاكان له ئه‌مریكادا، وه‌كوو ئاماژه و سیگناڵێكی ڕوون و ئاشكرا ده‌بینرێت كه ئیداره‌ی ئۆباما تاوه‌كوو ئێستایش، به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك گرفت و كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی ده‌بینێت و، ناخوازێ كه له ماوه‌ی ئاگربه‌ستدا سوپای سووریا (به‌شار ئه‌سه‌د) به‌هێزتر بێت. هه‌روه‌ها لایه‌نی ڕووسی له‌و پرسه ئاگادار بۆ‌ته‌وه كه ئه‌مریكا ئاماده نابێت كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له هه‌ر حاڵه‌تێكدا، مل بۆ ئه‌و ئاگربه‌سته بدات و پێیه‌وه پابه‌ند بێت، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه وه‌كوو گوشارێك بێت بۆ لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان و، ئه‌وان بۆ سازشكردن (له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د) ناچار بكات (ئه‌م جیاوازییانه، ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه تێگه‌ییشتنی ڕووسیا له ئاگربه‌ست، به مانای حه‌ز و ویسته بۆ چوونه‌ناو پرۆسه‌یه‌كی سیاسییه‌وه، به ڕێبه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی سووریا، به‌ڵام له لایه‌نی ئه‌مریكیدا، ڕوانگه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه بوونی نییه).
هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه كه ڕووسه‌كان حه‌زی ئه‌وه‌یان هه‌بێت ئاگربه‌سته‌كه زیندوو ڕابگرن و تاقیی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر ئاماژه‌یه‌ك بۆ توندتربوونی جه‌نگ، مۆسكۆیش ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه له ئێستادا هه‌رچه‌شنه هه‌وڵێكی دیپلۆماتێك بێمانایه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوو بدات، له‌وانه‌یه مۆسكۆ هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌سه‌د كه‌متر بكاته‌وه و، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه هانی بدات كه پێگه‌ی ستراتیژیكی خۆی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌هێزتر بكات. ئازاری سووریا، بڕیار وایه درێژه بكێشیت و به‌رده‌وام بێت.
سه‌رچاوه: