2016-09-23
ئایا ترامپ ده‌توانێ ببێته سه‌رۆككۆماری داهاتووی ئه‌مریكا؟
پێنووس: هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، یه‌كێك له كێبڕكێ بێوێنهكانه له مێژووی هاوچه‌رخی ئه‌مریكادا. پاڵێوڕاوانی دوو پارتی سه‌ره‌كی، به‌رزترین ڕێژه‌ی نه‌خوازراوبوون و نهویستراوییهتییان له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌ده‌ست هێناوه! له‌م نێوه‌دا، دۆخی "دۆناڵد ترامپ" له لایه‌نی به‌رامبه‌ری خراپتره. ته‌نانه‌ت به‌شێكی به‌رچاو له هاوحیزبییهكانی ترامپ له دژی ئه‌و، هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه. بۆ نموونه: "بۆشی باوك" ده‌نگ به هیلاری كلینتۆن ده‌دات!
له نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی ئه‌گۆست (ئاب)، 70 كه‌سایه‌تیی خاوه‌ن پێگه و نفووزی كۆماری، له نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵادا بۆ "ڕێنس پریبوس" سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی كۆمارییه‌كان، داوایان لێ كرد كه بودجه‌ی ئه‌م لیژنه‌یه بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردنی ترامپ به‌كار نه‌هێنێت، به‌ڵكوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ته‌رخان بكات. واژووكهران، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه "ترامپ"یان به دۆڕاو داناوه و داوایان له "پریبوس" كردووه كه تا دره‌نگ نه‌بووه، چاره‌نووسی حیزب له ترامپ جیا بكاته‌وه و لانی كه‌م دوو سه‌نگه‌ری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سێنا بپارێزێت. ئه‌وان نووسییان: "ئه‌وه نابێت بڕیارێكی ئه‌سته‌م بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه شانسی دۆناڵد ترامپ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌مریكا ڕۆژ به‌رۆژ كه‌متر ده‌بێته‌وه".
هاوكات 50 پسپۆری دیار و به‌ئه‌زموونی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی كۆمارییه‌كان، كه ئه‌زموونی خزمه‌تیان له سه‌رده‌می سه‌رۆككۆماریی "ڕیچارد نیكسۆن"ه‌وه تاوه‌كوو "جۆرج ده‌بلیۆ بۆش" هه‌بووه، له نامه‌یه‌كدا نووسییان كه هیچ یه‌ك له‌وان ئاماده نییه ده‌نگ بداته ترامپ. ئه‌و پسپۆرانه جه‌ختیان كرده‌وه كه: " له ڕوانگه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كییه‌وه، دۆناڵد ترامپ شیاوی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و پۆستی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان نییه. ڕاستییه‌كه‌ی، ئێمه گه‌ییشتووینه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ترامپ ده‌توانێت سه‌رۆككۆمارێكی مه‌ترسیدار بێت و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌ندروستیی وڵاته‌كه‌مان بخاته ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌وه".
له لایه‌كی تره‌وه، "هیلاری كلینتۆن"، جگه له چه‌ند قۆناغێكی كورت، هه‌میشه له‌پێش ترامپه‌وه بووه. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا ده‌كرێت ترامپ به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه، به شكستخورادووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016ی دابنێین؟
مێژوو چی ده‌ڵێت؟
ڕۆژی كرێكار (یه‌كه‌مین دووشه‌ممه‌ی سێپته‌مبه‌ر له ئه‌مریكا) به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی، به خاڵی وه‌رچه‌رخان له ساڵی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له ئه‌مریكادا داده‌ندرێت. له‌م كاته‌وه‌یه كه هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن، هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگده‌ران به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و بابه‌ت و مشتومڕی گه‌رم ده‌ست پێ ده‌كات.
له 10 هه‌ڵبژاردنی دواییدا، به‌گشتی ئه‌و پاڵێوڕاوانهی كه له هه‌فته‌كانی یه‌كه‌می مانگی سێپته‌مبه‌ر، له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ڕای گشتیدا له كاندیده‌كانی تر له‌پێشتر بوونه، له مانگی نۆڤێمبهریشدا مۆڵه‌تی چوونه‌ناو كۆشكی سپیشیان به‌ده‌ست هێناوه. به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ڕووداوی ڕیزپه‌ڕیش هه‌ن. له سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2000، "ئێل گۆر" وه‌پێش "جۆرج بۆش" كه‌وت و، ئه‌م مه‌ودایه له نیوه‌ی مانگدا گه‌ییشته ژماره‌ی سه‌رنجڕاكێشی 10%. به‌م حاڵه‌یشه‌وه، كاندیدی كۆمارییه‌كان توانیی ئه‌م مه‌ودایه نه‌هێڵێت و له كۆتاییدا به یارمه‌تیی ده‌نگه‌كانی "ئێلێكتۆراڵ"، لایه‌نی به‌رامبه‌ری، كه له دیموكراته‌كان بوو، له گۆڕه‌پانه‌كه بكاته ده‌ره‌وه.
هه‌ندێك له شرۆڤه‌كاران به‌پێی ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی پێشبینینه‌كراوی دۆناڵد ترامپ، دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2000 به‌دوور ده‌زانن. به‌ڵام با له‌بیر نه‌كه‌ین كه ده‌نگده‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پێشووتریش سه‌رۆككۆمارێكی نائاسایی‌یان هه‌ڵبژاردووه. له ساڵی 1980، له وه‌ها ڕۆژانێكدا، به‌پێی ڕاپرسیی دامه‌زراوه‌ی گاڵۆپ، 52% له ئه‌مریكییه‌كان بڕوایان وابوو كه: "ڕه‌یگان ده‌می ده‌كاته‌وه و به‌بێ بیركردنه‌وه یاخود ڕه‌چاوكردنی ده‌رهاوێشته‌كانی، قسه ده‌كات." هه‌روه‌ها 42% له هاووڵاتیان نیگه‌رانی ئه‌وه بوون كه ئه‌گه‌ر ڕه‌یگان هه‌ڵبژێردرێت، وڵات تووشی جه‌نگ ده‌كات.
به‌ڵام ڕه‌یگان به هۆی ده‌رفه‌تی قه‌یرانی به‌بارمته‌گرتنی ئه‌مریكییه‌كان له ئێران و لێكه‌وته‌كانی، لاوازیی ئابووریی ئیداره‌ی دیموكراته‌كان (جیمی كارته‌ر)، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی (1980)ی به جیاوازیی به‌رچاوی 10% برده‌وه و، پێی نایه ناو كۆشكی سپی. دوای هه‌شت ساڵ سه‌رۆككۆماریی ڕه‌یگان، وا ده‌هاته به‌رچاو كه جێگره‌كه‌ی "جۆرج هێربرت واكر بۆش" زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانێ سه‌نگه‌ری كۆمارییه‌كان بپارێزێت. بۆش له مانگی مایس (ئایار) تا كۆتاییی مانگی ئه‌گۆستی 1988 به جیاوازییه‌كی به‌رچاو له "مایكڵ دۆكاكیس"ـی دیموكرات، له‌پاش بوو، به‌ڵام ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دوو مانگی كۆتاییدا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هات و، له كۆتاییدا بۆش به جیاوازیی 7% سه‌ركه‌وت. هه‌رچه‌نده ئه‌م بابه‌ته تایبه‌ت به كۆمارییه‌كان نه‌بوو.
یه‌كێك له سهیروسهمهرهكانی مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌مریكا له ساڵی 1948دا ڕووی دا. "هه‌ری ترۆمان"ی دیموكرات، به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی، هه‌موو ساڵه‌كه، "تامس ده‌یڤی"، كاندیدی كۆمارییه‌كان له‌دواوه بوو، ئه‌م لهدواوهبوونه هه‌ندێ كات له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ڕای گشتیدا ده‌گه‌ییشته ڕێژه‌ی 13%. به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی چاوه‌ڕواننه‌كراوی "ترومان" یادگارییهكیشی له مێژووی ڕۆژنامه‌ڤانیی ئه‌مریكادا به‌جێ هێشت. ڕۆژنامه‌ی كۆماریی " شیكاگۆ ده‌یلی تریبیۆن" تا ئه‌و ڕاده‌یه له سه‌ركه‌وتنی "ده‌یڤی" دڵنیا بوو، كه هه‌ر له شه‌وی پێشووتره‌وه، ڕۆژنامه‌كه‌ی به‌م ناونیشانه نارده چاپخانه" ده‌یڤی، شكستی به ترۆمان هێنا."
به‌ڵام ترۆمانی سه‌رخۆش له سه‌ركه‌وتن، له كاتێكدا له "میسۆری"یه‌وه له شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا به‌ره‌و "واشنتۆن.دی.سی" به‌ڕێ كه‌وتبوو، له وێستگه‌ی میژووییی "سه‌ن لۆییس" ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرت و به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه به بینه‌رانی وت: "ئه‌مه ئه‌و شته نه‌بوو كه من بیستم!"
ته‌نیا "شیكاگۆ ده‌یلی تریبیۆن" نه‌بوو كه تووشی هه‌ڵه ببوو. ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌نده به‌بێ دوودڵی و به‌متمانه‌وه (به‌ڵام به‌هه‌ڵه) پێشبینی ده‌كرا كه ته‌نانه‌ت گۆڤاری به‌ئه‌زموونی "ژۆرناڵی بازرگانی" له ژماره‌ی سێیه‌می نۆڤێمبه‌ری خۆیدا، چه‌ندین وتاری تایبه‌ت كردبوو به ده‌ره‌نجام و ئاكامه ئابوورییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی "ده‌یڤی"، له كاتیكدا "ترۆمان" ئه‌و كاته له كۆشكی سپی بوو! ناونیشانی ستوونێكی گۆڤاره‌كه ئه‌مه بوو: " سه‌ركه‌وتنی ده‌یڤی، ئیمتیازێكه بۆ سه‌رده‌مێكی نوێ له هه‌ماهه‌نگیی بازرگانی- ده‌وڵه‌ت و متمانه‌ی گشتیدا."
ئایا سه‌ركه‌وتنی ترامپ، دووره له چاوه‌ڕوانی؟
یه‌كێك له پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كانی زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌دواداچوون بۆ هه‌ڵه پێكه‌نیناوی و زه‌قه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وتی نائاسایی و نه‌بوونی زانیاریی سیاسیی ترامپ له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یه كه ئایا ده‌كرێت كه‌سێكی وا، بۆ چوونه‌ناو كۆشكی سپی، ده‌نگی پێویست بێنێت؟
ترامپ، كاتێك كه له چاوپێكه‌وتنێكدا، نه‌یتوانی "قاسم سوله‌یمانی"، فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران بناسێت، یاخود جیاوازی له نێوان گرووپگه‌لێك وه‌ك حزبوڵڵای لوبنان و حه‌ماسدا بكات، به ڕۆژنامهڤانهكهی گوت كه " له كاتی گونجاو‌دا" جیاوازیی ئه‌م گرووپانه، له‌و باشتر فێر ده‌بێت و "ئه‌م كاره‌یش كاتێكی زۆر ناخایه‌نێت". ترامپ به‌ڵێنی دا كه هه‌ر هاته كۆشكی سپی، هه‌موو ئه‌و ناوانه له ماوه‌ی شه‌ش مانگ یان ساڵێكدا له بنه‌ڕه‌ته‌وه بسڕێته‌وه!
ترامپ له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌دا له هه‌ڵبژاردن، تاكه سه‌رۆككۆمارێك نابێت كه به ئاستێكی كه‌م له زانستی سیاسی، پێ ده‌نێته هۆڵێ هێڵكهیی له "كۆشكی سپی". له‌وانه‌یه بكرێت بڵێین كه له مێژووی هاوچه‌رخی ئه‌مریكادا تاوه‌كوو ئێستا، كه‌متر سه‌رۆككۆمارێك له كاتی هاتنه كۆشكی سپی، وه‌ك ڕه‌یگان سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی تایبه‌ت به پسپۆریی ئاسایش، به‌رگری و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی، كهمزانیاری بووه. هه‌ڵه زه‌قه‌كانی چه‌ندین باره‌ی ڕه‌یگان له كۆنفرانسه ههواڵییهكاندا، ببووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕه‌یگان له ساڵی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا ته‌نیا شه‌ش كۆنفرانسی هه‌واڵیی هه‌بێت، هه‌رچه‌نده به‌شێكی به‌رده‌وام و جێگیری ئه‌و كۆنفرانسانهیش، له گاڵته و گه‌په به‌ناوبانگه‌كانی پێك ده‌هاتن!
"لی هامێلتۆن" نوێنه‌ری ئه‌و كاته‌ی كۆنگریس له ویلایه‌تی ئیندیانا، یه‌كێك له پسپۆڕانی به‌رگریی ئه‌مریكا، ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕه‌یگان به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر موشه‌كه‌كانی ئێم. ئێكس، نووسیویه‌تی: " تاكه به‌شداریی ڕه‌یگان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كاتژمێر و نیویدا، ئه‌وه بوو كه له ناوه‌ڕاستی گفتوگۆكاندا قسه‌ی به ئێمه بڕی، تا پێمان بڵێ كه شه‌وی ڕابردوو چ فیلمێكی بینیوه و پرۆژه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی گه‌مه‌یه‌كی جه‌نگی، به ئێمه دا." ڕه‌یگان، كه خۆی ئه‌كته‌ری سینه‌ما بوو، زۆربه‌ی كاته‌كان و به‌گشتی وای پێ باش بوو كه له جیاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه تایبه‌ت به سه‌رۆككۆمار ئاماده ده‌كران، كاتی خۆی بۆ بینینی فیلم ته‌رخان بكات و، ته‌نانه‌ت ده‌رباره‌ی بێمه‌یلیی ئه‌و، له به‌شداریكردنی له هه‌ندێ پرسی جددیدا، نوكتهیهكیشی دروست كرد. ڕه‌یگان له‌م باره‌یه‌وه گوتی: " ئه‌وه ڕاسته كه كاری سه‌خت و ئه‌سته‌م كه‌س ناكوژێت، به‌ڵام من بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه، بۆچی ده‌بێت من ڕیسكی ئه‌و كاره تاقی بكه‌مه‌وه؟".
رۆناڵد ڕه‌یگان هه‌ندێ جار له به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه جددییهكاندا، توانج و گاڵته‌ی له جێگه‌ی وه‌ڵامی لۆژیكی داده‌نا. هه‌روه‌ها ڕه‌یگان له هه‌مبه‌ر ئه‌و ئابووریناسانه‌ی كه ڕه‌خنه‌یان له سیاسه‌ته‌كانی ده‌گرت، وای ده‌وت: "ده‌زانن چییه؟ ئابووریناسان كه‌سانێكن كه كاتێك ده‌بینن شتێك له ڕووی كردهیییهوه كار ده‌كات، نیگه‌ران ده‌بن كه بۆچی له ڕووی تیۆرییه‌وه كار ناكات."
به‌م حاڵه‌یشه‌وه، ڕۆناڵد ڕه‌یگان هه‌شت ساڵ سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا بوو و له سه‌رده‌می ئه‌ودا بێجگه له پرسه‌كانی كاروباری ناوخۆی ئه‌مریكا، وه‌كوو كه‌مكردنه‌وه‌ی بوودجه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیی ئایدز و پیاده‌كردنی ستراتیژیی ئابووریی ناسراو به "ڕهیگانۆمیكز"، ڕووداوگه‌لی زۆر گرنگ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ڕوویان دا، كه له‌نێویاندا ده‌توانین ئاماژه به پێكدادان له لوبنان، هێرشكردنه سه‌ر گرانادا، بوردۆمانكردنی لیبیا، ئابڕووچوونی ئێران-كۆنترا، بكه‌ین.
وێكچوونێكی مێژووییی دیكه‌یش له نێوان هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ 1980 ئه‌وه‌یه كه له هاوینی ئه‌و ساڵه‌یشدا، دیموكراته‌كان له بیستنی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه "ڕۆناڵد ڕه‌یگان" بووه‌ته كاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمارییه‌كان، زۆر خۆشحاڵ بوون. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی شادبوونی دیموكراته‌كان ئه‌وه بوو كه "ڕه‌یگان" نه‌ك به‌س توندڕهویكی ئایدۆلۆژیكی-پارێزگار بوو و، له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ڕه‌یگان توانای به‌ده‌سهێنانی ده‌نگی گشتیی خه‌ڵكی نه‌بوو، به‌ڵكوو مامۆستا و پسپۆری هه‌ڵه‌ی پێكه‌نیناویش بوو. به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا، نه‌بوونی قووڵاییی زانینی ڕه‌یگان ڕاپۆرت ده‌كرا و، ئه‌م ڕه‌سته‌یه زۆر به‌ناوبانگ بوو كه پاڵێوڕاوی كۆمارییه‌كان به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانێت واقیع له سیناریۆی فیلمه‌كانی جیا بكاته‌وه.
به‌م پێیه‌یش، دۆناڵد ترامپ دیارده‌یه‌كی ناوازه نییه و، جیا له ئاكام و ده‌رهاوێشته چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كان له به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پۆستی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌مریكا له لایه‌ن ترامپه‌وه، ناكرێت ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ترامپ به‌كه‌م بزانین. ئه‌و چه‌ند هه‌فته‌یه‌یش كه بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوه، له سیاسه‌تی ناوخۆییی ئه‌مریكادا زۆر گرنگ و هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن. مانگی پڕ له ڕووداو و پێشهاتی سه‌رنجڕاكێش و سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی ئۆكتۆبه‌ر له پێشماندایه، هه‌روه‌ها جگه له فاكته‌ره ناوخۆیییه‌كان، هه‌ندێ له وڵاتی دیکەی جیهانیش، زۆریش پێیان ناخۆش نییه كه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن به ئاراسته‌ی حه‌ز و ویستی خۆیان، ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا بگۆڕن.
سه‌رچاوه: