2016-09-21
"قاسم سوله‌یمانی"ی ئه‌مریكییه‌كان!
باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له عێراق
پێنووس: توانایه‌كی به‌رزی له قسه‌كردن به زمانی عه‌ره‌بی هه‌یه، ته‌نكه‌ڕیشێكی به ده‌موچاویه‌وه‌یه و ناوه‌كه‌ی...، ئه‌مانه به‌ر‌چاوترین تایبه‌تمه‌ندیی باڵیۆزی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، "داگلاس سێلیمه‌ن" (Douglas A. Silliman)ه، كه له باڵیۆزه‌كانی تر جیای ده‌كاته‌وه. ناوبراو، حه‌وته‌مین باڵیۆزی ئه‌مریكایه له به‌غدا، له‌پاش ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت له دوای ساڵی 2004ـه‌وه.
له مانگی مارسی ساڵی 2003وه تاوه‌كوو ئێستا، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا به سه‌ر‌نجدان له بارودۆخی جیاوازی عێراق له هه‌ر قۆناغێكدا، هه‌وراز و نشێوی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه كه سه‌رنجپێدانی، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه. به درێژاییی ئه‌و ماوه‌یه، ئه‌مریكا شه‌ش باڵیۆزی ناردۆته به‌غدا كه یه‌كه‌مینیان "جۆن نێگرۆ پۆنتێ" بوو، كه له ساڵی 2003 تاوه‌كوو 2005 باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق بوو. له دوای ئه‌و، ئه‌مریكییه‌كی مسوڵمانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فغانی په‌شتوون، به ناوی "زه‌ڵمای خه‌لیلزاد" له ساڵی 2005 تاوه‌كوو ساڵی 2007، بوو به باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا. پاشان "ڕایان كرۆكه‌ر" له ساڵی 2007 تاوه‌كوو ساڵی 2010، بوو به باڵیۆز و، دواتریش "جه‌یمز جیفری" له 2010 تاوه‌كوو 2012، بووه باڵیۆزی ئه‌مریكا. پاشان"ڕۆبێرت ستیڤه‌ن به‌یكرافت" له 2012 تا 2014، بووه باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق. له دوای به‌یكرافت، "ستیوارت جۆنز" كه ده‌گوترێ یه‌كێك له‌و كه‌سه ئه‌مریكییانه بووه كه به بیڕوڕا زۆر نزیك بووه له ده‌وڵه‌تی عێراق، كه له ساڵی 2014 تاوه‌كوو ساڵی 2016 ئه‌م ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆ بوو، تاوه‌كوو سێلیمه‌ن، كرا به باڵیۆز.
باڵیۆزی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له كاتێكدا ئه‌ركی خۆی له عێراق ده‌ست پێ ده‌كات كه عێراق ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك گرفت و كێشه بۆته‌وه. ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ناوبراو ڕاسپێردراوه بۆ ئه‌ركی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای موسڵ و ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و دیاله و، بۆیه هاتۆته عێراق. هه‌روه‌ها، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی دانیشتووانی ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێرده‌ستی داعش، له ئه‌ركه‌كانی ناوبراو هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی كه عێراقی تێدایه، ده‌رهاوێشته‌ی لاوازیی حكوومه‌تی ناوه‌ندییه له هه‌مبه‌ر هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه كاریگه‌ری و ڕۆڵیان تێدا هه‌یه. ئه‌م بابه‌ته، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان لاواز بن و، بارودۆخی سیاسی و ڕای گشتی له دۆخێكی باش‌دا نه‌بن.
به بڕوای زۆربه‌ی شرۆڤه‌كاران، له كاتێكدا كه دۆناڵد ترامپ ببێته سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا، ئه‌وه ئاڵۆزییه‌كانی عێراق زیاتر ده‌بن و، ئه‌و كاته ده‌ستێوه‌ردانی نوێنه‌ری ئه‌مریكا له عێراق زیاتر ده‌بێت. به‌ڵام له حاڵه‌تێكدا كه "هیلاری كلینتۆن" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مریكا، ببێته سه‌رۆككۆمار، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ئه‌مریكا سیاسه‌تی خۆبواردن و هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه خۆجێیییه به‌هێزه‌كان بگرێته‌به‌ر و ڕێگه نه‌دات كه پشێوی و ناسه‌قامگیری له عێراق په‌ره بسێنێت.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه قورساییی سیاسیی سێلیمه‌ن بۆ ئه‌مریكییه‌كان، وه‌كوو قورساییی "قاسم سوله‌یمانی"ی ئێران بێت له عێراقدا. هه‌رچه‌نده شرۆڤه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه له ئێستادا زووه و، پێویسته چاوه‌ڕوان بین و ببینین كه ئایا تێپه‌ڕینی كات، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی له‌م جۆره به دروست ده‌زانێت. زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕوایان وایه واشنتۆن له پاش ڕووخان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیاسیی سعوودیا، كه ئێستا ده‌ستپێك و چوونه‌ناو ئه‌و پرۆسه‌یه له لایه‌ن سعوودیاوه ده‌بینین! ئێران وه‌ك هاوپه‌یمانی خۆی له ناوچه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت و، به جۆرێك ئێران ده‌بێته جێگره‌وه‌ی سعوودیا له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
سه‌رچاوه: