2016-09-27
دڵه‌ڕاوكێی عێراقییه‌كان له به‌شداری و ڕۆڵی حه‌شدی شه‌عبی له سیاسه‌تدا
پێنووس: "حه‌شدی شه‌عبی" له‌م دوایییه‌دا له شاری "به‌سره"، ناویكی نوییان بۆ شه‌قامێكی كۆنی ئه‌و شاره داناوه: "شه‌قامی ئیمام خومه‌ینی". ناولێنانی شه‌قامێك به ناوی ئایه‌توڵڵا ڕوحوڵڵای خومه‌ینی، ڕێبه‌ری شۆڕشی ئێران، له عێراقدا ڕووداوێكی نوێ نییه. له مانگی ئه‌پریلی ساڵی 2015، كاربه‌ده‌ستانی خۆجێییی شاری پیرۆزی شیعه‌كان "نه‌جه‌ف"، شه‌قامێكیان له‌و شاره به ناوی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی ناو لێنا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوایییان (ناولێنانی شه‌قام به ناوی خومه‌ینی) له شاری به‌سره كه له یه‌كه‌می جولای ئه‌نجام درا، بووه هۆی دروستبوونی مشت‌ومڕ و گفتوگۆی توند له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، به هۆی ئه‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وەی ڕێوشوێنه یاسایییه‌كان و به‌بێ تێپه‌ڕاندنی قۆناغه ئیدارییه‌كان جێبه‌جێ كرابوو.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی به‌رپرسه خۆجێیییه‌كان له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه و ڕه‌فتاری له‌م شێوه‌یه، بابه‌تی مشتومڕی ناو تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوو و، ئه‌م پرسیاری دروست كرد كه پاوانخوازیی سیاسی و هه‌وڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات، له داهاتوودا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟
"تاڵب عه‌بدولعه‌زیز"، ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی به‌سره و "ستار عه‌واد"، مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی زانكۆی موسته‌نسه‌رییه‌ی به‌غدا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (Al-Monitor)، ده‌رباره‌ی ده‌رهاوێشته و ئاكامه‌كانی توندڕه‌وییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵكی عێراق له داهاتوودا، نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕی. "كه‌ریم ئه‌لنووری"، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی، به "ئه‌لمۆنیتۆر"ـی ڕاگه‌یاند كه به‌پێی به‌رگریی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق له هه‌مبه‌ر داعش، ده‌ستپێڕاگه‌ییشتن به ئامانجه درێژخایه‌نه سیاسییه‌كان، داواكارییه‌كی ڕوایه كه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌كرێت.
هه‌وڵه‌كانی "ئه‌لمۆنیتۆر" بۆ پرسیاركردن له شاره‌وانیی به‌سره ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه ئایا گۆڕینی ناوی شه‌قامه‌كه، فه‌رمی بووه یان نا، نه‌گه‌ییشتنه ئه‌نجام. كه‌سێك به‌ناوی "علا‌ء العلی"، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی شاره‌وانیی به‌سره گوتی: "ئێمه له‌م باره‌یه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه ئه‌م بابه‌ته ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، نه دانی پێدا ده‌نێین." بێجگه له‌وه‌یش، به‌رپرسانی پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان له‌م باره‌یه‌وه بڵاو نه‌كردۆته‌وه.
"نووری"، كه ده‌رباره‌ی گۆڕینی ناوی شه‌قامه‌كه له‌گه‌ڵ "ئه‌لمۆنیتۆر" گفتوگۆی ده‌كرد، ڕازی نه‌بوو كه به‌رپرسیارێتیی گۆڕینی ناوی شه‌قامه‌كه بخاته ئه‌ستۆی گرووپه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌م كاره‌یشی نه‌برده ژێر پرسیار.
وا ده‌رده‌كه‌وێ كه حه‌شدی شه‌عبی ڕۆژ به رۆژ هه‌وڵێكی زیاتر ده‌دات كه ده‌سه‌ڵات و ئایدۆلۆژیای خۆی له به‌سره و به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌كانی تری شیعه له باشووری عێراقدا بسه‌پێنێت. "تاڵب عه‌بدولعه‌زیز"، شاعیر و ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی خه‌ڵكی به‌سره، به "ئه‌لمۆنیتۆر"ی گوت كه ڕێكخراوی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ندیك حاڵه‌تدا، كڕین و فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان و هه‌ندێ ستایلی پرچ، كه به ڕۆژئاواییی ده‌زانێت، قه‌ده‌خه كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌و گرووپه، ئه‌و ئاڵایانه‌ی كه وێنه‌ی هێما شیعییه‌كانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، له‌سه‌ر داموده‌زگا فه‌رمییه‌كاندا هه‌ڵكردوون.
" عه‌بدولعه‌زیز" گوتی زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌سره له‌وه زۆر ده‌ترسن باسی ئه‌و بابه‌تانه بكه‌ن كه په‌یوه‌ندیی به حه‌شدی شه‌عبییه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه ناتوانین قسه بكه‌ین، به هۆی ئه‌وه‌ی كه بارودۆخی ئاسایشی، له كۆنترۆڵ چۆته ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه هه‌ر كه‌سیك له لایه‌ن میلیشیا چه‌كدراه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ بكرێت." ناوبراو درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی: "گۆڕینی ناوی شه‌قامه‌كان، سنوورداركردنی ئازادییه‌كان، بڵاوبوونه‌وه و زۆربوونی ئاڵا و وێنه‌ی ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یه‌كن له زاڵبوونی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌سره." به‌م پێیه‌ی كه هێزه‌كانی "حه‌شدی شه‌عبی" له‌ژێر فه‌رمان و كۆنترۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێراندان، ئه‌و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیه بوونی هه‌یه كه زۆربوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان، به جۆرێك ده‌سه‌ڵاتدارێتیی عێراق بخاته ژێر فه‌رمانی ئێرانه‌وه.
"عه‌واد" به "ئه‌لمۆنیتۆر"ی گوت: "زۆربه‌ی به‌ش و لقه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، پابه‌ندییان بۆ وه‌فاداری به عێراقه‌وه نیشان نه‌داوه." هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه: "له ململانێ و پێكدادانه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كاندا، به لای ئه‌وانه‌وه (حه‌شدی شه‌عبی)، به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق سه‌رووتر و گرنگتره." بۆ نموونه، ڕێكخراوی موجاهدینی خه‌ڵقی ئێران، حه‌شدی شه‌عبیی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه ئه‌وان (حه‌شدی شه‌عبی)، كه‌مپی لیبێرتی، كه جێی ڕێبه‌رایه‌تی و ئه‌ندامه‌كانیان بووه، بوردۆمان كردووه. ڕۆژی چواره‌می جولای ئه‌مساڵ، كه‌مپه‌كه‌یان چه‌ند ڕۆكێتێكی به‌ركه‌وت. حكوومه‌تی عێراق، له‌و به‌ئامانجگرتنانه‌ی ئه‌و گرووپه‌ی دژبه‌ری ئێران‌دا، هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نییه.
حه‌شدی شه‌عبی، زۆربه‌ی جاره‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌ڵوێستێكی دوژمنانه‌ی له هه‌مبه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سعوودیادا هه‌یه. له‌م دوایییه و له بۆنه‌ی ڕۆژی قودسی ئه‌مساڵدا، به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه، بێ‌ڕێزیان له هه‌مبه‌ر ئاڵای ئه‌مریكا و وێنه‌كانی "مه‌لیك سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود" پاشای سعوودیا، كرد. ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی، ئه‌و كه‌سه بوو كه دوایین ڕۆژی هه‌ینیی مانگی ڕه‌مه‌زانی وه‌كوو "ڕۆژی قودس" دیاری كرد. به‌م حاڵه‌یشه‌وه، دوژمنایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ناو ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبیدا جێگه‌ی مشت‌ومڕ و ناكۆكییه. "نووری"، له‌م باره‌یه‌وه گوتی: "ئه‌مه كارێكی ڕاست نه‌بوو كه بێڕێزی به ئاڵای ئه‌مریكا كرا. هه‌ر له‌به‌ر هیچ نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌مریكا نه‌بوایه، هیچ كه‌سێك نه‌یده‌توانی ئه‌و بۆنه و ڕێوڕه‌سمه به‌ڕێوه به‌رێت. ئه‌م ڕه‌فتارانه نیشانه‌ی توندڕه‌وی، نابه‌رپرسیارێتی و نه‌زانییه."
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، حه‌ز و ویستی خۆیان بۆ ڕۆڵبینین و به‌شداری و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ناشارنه‌وه. "نووری" ده‌ڵێت: "ئه‌مه ڕاست نییه كه ئێمه دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگ، له سه‌ربازخانه‌كاندا بمێنینه‌وه و ده‌ست له باڵی سیاسی هه‌ڵگرین. ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی حه‌شدی شه‌عبی، هیچ ڕێگرییه‌ك بۆ به‌دواچوونی ئامانجه سیاسییه‌كان دروست ناكات."
دروستبوونی زێده‌خوازی یاخود پاوانخوازیی به‌شێك له میلیشیاكان، له‌وانه‌یه ئه‌نجامی دابه‌زینی ئاستی ڕه‌وایه‌تیی سیاسییه‌كان بێت به هۆی تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌ییی حكوومه‌ت. ئه‌م بابه‌ته، بووه‌ته هۆی دروستبوونی ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی له‌ناو خه‌ڵكدا. ئه‌مه‌یش، له‌گه‌ڵ زۆربوونی ویستراویه‌تیی حه‌شدی شه‌عبی له جه‌نگی دژی داعش و ئازادكردنی فه‌للوجه، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌م گرووپه‌دا ته‌واو بووه.
بۆ نموونه "عصائب اهل الحق"، یه‌كێك له‌و گرووپانه‌ی جیابووه له حه‌شدی شه‌عبییه، كه بۆ هاتنه‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسی، حزبی دروست كردووه. له حاڵه‌تی دیكه‌دا، میلیشیاكان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هاوپه‌یمانییان پێك هێناوه، به‌ڵام له دوای فه‌توای "ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی" بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌ی عێراقییه‌كان له دژی داعش، هه‌ڵوه‌شانه‌وه، تا پێكه‌وه یه‌كگرتوو بن. سوپای ئاشتیی "موقته‌دا سه‌در" یه‌كێكە له‌و نموونانه.
داهاتووی هاتنه‌نێو حكوومه‌ت له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه، له ڕوانگه‌ی به‌شێك له چاودێران، پرسێكی دروست و خوازراو نییه. "عه‌واد" ده‌ڵێت: "حه‌شدی شه‌عبی، به هیچ شێوه‌یه‌ك شیاوه‌تیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و خه‌ڵك نییه. زانیاری و زانستی ئه‌وان سنوورداره و ته‌نیا ده‌رباره‌ی جه‌نگ و جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ته، ڕێك وه‌ك حیزبه مه‌زهه‌بییه‌كان له ئێران." وا ده‌بینرێت كه حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی كه ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان، هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه.
له لایه‌ن:
Ali Taher is a professor of political sociology at Baghdad University, researching ٍShiite political Islam, ethnicities and minorities
سه‌رچاوه: