2016-11-21
هۆكاره‌كانی شكستی هیلاری كلینتۆن
پێنووس: هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌مریكا به‌ڕێوه چوو و، كۆمارییه‌كان توانییان له پاش هه‌شت ساڵ، دیسان كۆشكی سپی كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه. دۆناڵد ترامپ به خوڵقاندنی موعجیزه‌یه‌ك، توانیی شكست به هیلاری كلینتۆن بێنێت و، ببێته هۆی سه‌رسووڕمان. ترامپ، به‌م سه‌ركه‌وتنه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه، نیشانی دا كه ناتواندرێت متمانه‌ی ته‌واو به پێوانه‌كردنی ڕا‌ی گشتی بكرێت و، جیهانی سیاسه‌ت، جیهانی ڕووداوی چاوه‌ڕ‌واننه‌كراوه. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئه‌رێ به‌ڕاست، چی ڕووی دا كه هیلاری كلینتۆن، كه زۆربه‌ری شرۆڤه‌كاران و پێوانه‌كارانی ڕا‌ی گشتی، ئه‌ویان به سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردن داده‌نا، كیبڕكێیه‌كه‌ی به ترامپ دۆڕاند؟ پێویسته سه‌ره‌تا شرۆڤه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن
"ترامپ" توانیی به به‌ده‌ستهێنانی 59.927.000 (په‌نجا و نۆ ملیۆن و نۆ سه‌د و بیست و حه‌وت هه‌زار) ده‌نگ، (47.2%) و، به‌ده‌ستهێنانی 306 ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن، به‌سه‌ر هیلاری كلینتۆندا به 60.278.000 (شه‌ست ملیۆن و دوو سه‌د و حه‌فتا و هه‌شت هه‌زار ده‌نگ، (47.5%) و، به‌ده‌ستهێنانی 232 ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن، سه‌ركه‌وێت. خاڵی جێگه‌ی سه‌ر‌نج له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌وه‌یه كه، هه‌روه‌كوو هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2000، كه "ئێلگۆر" له ڕووی ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه، له‌پێشه‌وه‌ی "جۆرج بۆش" بوو، به‌ڵام ئه‌وه ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن بوو كه جۆرج بۆش و دۆناڵد ترامپی كرده سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردن. به‌م پێیه‌یش له‌م ساڵانه‌دا دیموكراته‌كان له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كه شكستیان خواردووه، ئه‌وه به‌هۆی بارودۆخی ویلایه‌ته‌كان و "ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن" شكستیان هێنا‌وه. به‌ڵام ده‌نگی خه‌ڵكیان هه‌بووه، كه نیشانده‌ری پاڵپشتیی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه لێیان. له ئاكامدا، دیموكراته‌كان قوربانیی سیسته‌می ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردنن.
"گه‌ری جۆنسۆن" كاندیدای حزبی لیبرتاریه‌ن، توانیی به ده‌نگی 4.058.000 (چوار ملیۆن و په‌نجا و هه‌شت هه‌زار كه‌س، (3.2%) و، "جیل ستاین" كاندیدای حزبی سه‌وز به به‌ده‌ستهێنانی 1.231.000 (ملیۆنێك و دوو سه‌د و سی و یه‌ك هه‌زار ده‌نگ، (1%) كه‌وتنه ڕیزبه‌ندی دواتره‌وه.
هه‌ڵبژاردنی ئیمساڵ، هه‌ڵبژاردنێكی نزیك و كێبڕكێكارانه‌ی توند بوو. ترامپ، توانیی له‌و ویلایه‌تانه سه‌ركه‌وێت كه چه‌ندین ده‌یه بوو، ده‌نگیان به دیموكراته‌كان ده‌دا. سه‌ركه‌وتنی ترامپ، نه به هۆی هه‌وڵی زیاتری خۆی، به‌ڵكوو به هۆی چه‌ندین هۆكار بوو كه ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین، كه به زیانی كلینتۆن بوو. شكستی كلینتۆن، به خراپترن شكستی كاندیدای دیموكراته‌كان له پاش ساڵی 1988 داده‌ندرێت، كه تیایدا "جۆرج بۆشی باوك" به به‌ده‌ستهێنانی 426 ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن، شكستی به "مایكل دۆكاكیس"، به 111 ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن، هێنا. به هه‌ڵبژاردنه‌كانی دواتردا، كاندیده‌كانی دیموكراته‌كان، "بیل كلینتۆن" (به به‌ده‌ستهێنانی 370 و 379 ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن) و "ئێل گۆر" به به‌ده‌ستهێنانی (266 ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن) و " جۆن كێری" به به‌ده‌ستهێنانی (251 ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن) و " باراك ئۆباما" به به‌ده‌ستهێنانی(365 و 332 ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن)، ئه‌نجامی باشتریان به‌ده‌ست هێنا‌وه.
هیلاری كلینتۆن، ئه‌گه‌ر توانیبایه ده‌نگده‌رانی سێ ویلایه‌تی لایەنگری نه‌ریتیی خۆیان واته، ڤیسكانسێن، میشیگان و پێنسیلڤانیا كه له ساڵی 1988ه‌وه ده‌نگ به دیموكرانه‌كان ده‌ده‌ن، بپارێزێت، ئه‌وه ئێستا به به‌ده‌ستهێنانی 278 ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن له به‌رامبه‌ر 260 ده‌نگی ترامپ، سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردن ده‌بوو.
شه‌وی هه‌ڵبژاردن و به‌یانیی هه‌ڵبژاردن، زۆرینه‌ی خه‌ڵك وایان ده‌زانی كه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ترامپ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌شداریی ده‌نگده‌رانی سپیپێستی تووڕه بووه. به‌ڵام به‌م شێوه‌یه نییه، چونكه ده‌نگی ترامپ، كه‌متره له ده‌نگی پاڵێوراوانی شكستخوادووی كۆمارییه‌كانی دوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دوایییه، واته "جۆن مه‌ككین" و "میت ڕامنی". "جۆن مه‌ككین"، ڕێژه‌ی 59.948.000 (په‌نجا و نۆ ملیۆن و نۆ سه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار ده‌نگ و، "میت ڕامنی" ڕێژه‌ی 60،933،000 (شه‌ست ملیۆن و نۆ سه‌د و سی و سێ هه‌زار ده‌نگی هێنابوویه‌وه. هۆكاره‌كانی شكستی كلینتۆن، ده‌توانین به‌م شێوه‌یه پۆلین بكه‌ین:
١- به‌شداریی نزم
ئێمه له هه‌ڵبژاردنی ئێمساڵدا، به‌شداریی نزمی خه‌ڵكمان بینی. ته‌نیا 49% له كه‌سانی خاوه‌ن مافی ده‌نگدان به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردندا كرد، ئه‌مه‌یش كه‌مترین ڕێژه‌ی به‌شدارییه له هه‌ڵبژاردنه‌كان له ساڵی 1996ه‌وه تاوه‌كوو ئێستا. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2008 و 2012، ڕێژه‌ی به‌شداری 57% و 55% بوو. ئاستی به‌شداریی ئیمساڵ، له پاڵ ساڵی 1996، به نزمترین ئاستی به‌شداری له مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له پاش ساڵی 1932ه‌وه، داده‌ندرێت.
٢- نه‌خوازراوبوون
هه‌م كلینتۆن و هه‌میش ترامپ، له ئه‌مریكادا خۆشه‌ویست و خوازراو نین. بۆیه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی نزمبوونی ڕێژه‌ی به‌شداری، خۆشه‌ویستنه‌بوونی ئه‌م دوو كاندیده بوو له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه. به‌پێی ڕێژه‌ی مامناوه‌ندیی پێوانه‌كردنی ڕا‌ی گشتی، خۆشه‌ویستیی كلینتۆن 45% و، نه‌خوازراوبوونی 55% بوو، به‌ڵام ترامپ یه‌كێك له‌و ده‌گمه‌ن سه‌رۆككۆمارانه‌یه كه له كاتی هه‌ڵبژاردندا خۆشه‌ویست و خوازراو نییه. خۆشه‌ویستی بۆ ترامپ 38% و، نه‌خوازراوبوونی 58%ه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئێستاكه باراك ئۆباما به ڕێژه‌ی 52% خۆشه‌ویست و 45% نه‌خوازراوه.
٣- هۆكاری "برهدلی"
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه ئیمساڵ له هه‌ڵبژاردندا زۆر زه‌ق بووه‌وه، ده‌قیقنه‌بوون و وردنه‌بوونی پێوانه‌كانی ڕا‌ی گشتی و پێشبینییه‌كانیان بوو. له هه‌موو پێوانه‌كانی ڕا‌ی گشتی له پێش هه‌ڵبژاردندا، كلینتۆن سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌كه بوو. پرسێك كه له‌م باره‌یه‌وه دێته ئاراوه، هۆكاری "برهدلی"یه. چیرۆكه‌كه ئه‌وه‌یه كه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1982 بۆ هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانداری كالیفۆرنیادا، "تام برهدلی"، سه‌رۆكی ڕه‌شپێستی شاره‌وانیی شاری لۆس ئانجلێس، پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بوو. له كاتێكدا له هه‌موو پێوانه‌كردنه‌كانی ڕا‌ی گشتی، برهدلی له پێشه‌وه‌ی كاندیده‌كانه‌وه بوو، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردندا شكستی خوارد.
دوای ئه‌م ڕووداوه، واته فاكته‌ری "برده‌لی" له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكادا هاته ئاراوه، به‌م مانایه كه خه‌ڵك له پێوانه‌كردنه‌كانی ڕا‌ی گشتیدا شه‌رمیان ده‌كرد كه بڵێن ده‌نگ به ڕه‌شپێستێك ناده‌ن، به‌ڵام له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا به‌پێی ویژدانیان ده‌نگیان دا و، به‌م پێیه‌یش ده‌نگیان به ڕه‌شپێستێك نه‌دا. هه‌رچه‌نده ئه‌مه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2008 و سه‌ركه‌وتنی باراك ئۆبامادا چاره‌سه‌ر كرا، به‌ڵام هێشتاكه ئه‌وه‌ی كه ئافره‌تێك ببێته سه‌رۆككۆمار، هه‌ستیاری هه‌یه و، ئه‌مریكییه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی بیر و ڕاكانیان له پێوانه‌كردنه‌كانی ڕا‌ی گشتی، ده‌نگیان دا.
٤- پشتیوانینه‌كردنی دیموكراته‌كان
رێژه‌ی پشتیوانیی دیموكراته‌كان له كاندیدای حزبه‌كه‌یان، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نزم بوویه‌وه. ته‌نانه‌ت كه‌مینه‌كانیش به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێویست بوو، ده‌نگیان به كلینتۆن نه‌دا. له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌نگی كلینتۆن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌نگی باراك ئۆباما، كه‌می كردووه. ده‌نگی هیلاری كلینتۆن ته‌نانه‌ت له‌نێو ژنان و گه‌نجانی 18 تا 29 ساڵه، هه‌ژاران، شاره بچووك و گونده‌كان، هیسپانیك و ڕه‌شپێسته‌كان، نزم بۆته‌وه. ده‌نگی هیلاری كلیتۆن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئۆباما ده‌رباره‌ی ژنان 1% (55% بۆ 54%) و لاوانی 18 تا 29 ساڵ 6% (60% بۆ 54%) و كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاره‌كان 8% (50% بۆ 42%) و شاره بچووك و گونده‌كان 6% (48% بۆ 34%) و هیسپانیكه‌كان 6% (71% بۆ 65%) و ڕه‌شپێسته‌كان 5% (93% بۆ 88%)، نزم بۆته‌وه.
٥- جێبه‌جێكردنی لاواز
كلینتۆن له شه‌ش ویلایه‌تی ئایۆڤا، ڤیسكانسێن، میشیگان، پێنسیلڤانیا، ئۆهایۆ و فلۆریدا، كه ئۆباما له ساڵی 2008 و 2012 تیایاندا سه‌ركه‌وتوو بوو، شكستی خوارد. كلینتۆن له هه‌لومه‌جێكدا له سێ ویلایه‌تی گرنگ و قه‌ڵای دیموكراته‌كان، میشیگان و ڤیسكانسێن و پێنسیلڤانیا، كه 0.3% و 1% و 1.2% ده‌نگه‌كانی له‌ده‌ست داوه. ئه‌مه‌یش به هۆی له‌خۆباییبوون و شرۆڤه‌ی هه‌ڵه‌ی كه‌مپینی كیلنتۆن له دڵنیابوون له مسۆگه‌ربوونی سه‌ركه‌وتن له‌و ویلایه‌تانه‌دا بووه. كه‌مپینی كلینتۆن تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له سه‌ركه‌وتن له ویلایه‌تی ڤیسكانسێن دڵنیا بوو، كه ته‌نانه‌ت كلینتۆن گه‌شتێكیشی بۆ ئه‌م ویلایه‌ته نه‌كرد. ده‌نگه‌كانی كلینتۆن له ویلایه‌ته‌كانی میشیگان و پێسنسێلڤانیا و ڤیسكانسێن، به ڕێژه‌ی 13% و 5% و 15%، كه‌متر له ده‌نگه‌كانی ئۆباما له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2012 بوو.
٦- جیل استاین
ده‌بێت خاتوو "جیل ستای"، پاڵێوراوی حزبی سه‌وز، به یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی دۆڕاندنی هیلاری كلینتۆن بزانین. "ستاین" كه كاندیدای حزبی لیبراڵی سه‌وز بوو، بنكه‌ی ده‌نگی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كلینتۆن هه‌بوو و، توانیی هه‌مان كاره‌ساتێك به‌سه‌ر كلینتۆندا بێنێت كه پێشتر "ڕاس پرۆ" له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992دا به‌سه‌ر "بۆب داڵ" و، دواتریش " ڕۆڵف نیده‌ر" به‌سه‌ر " ئێلگۆر"ی هێنا.
بۆ نموونه، جیاوازیی ده‌نگه‌كانی ترامپ له‌گه‌ڵ كلینتۆن له ویلایه‌تی ڤیسكانسێن 27000 (بیست و حه‌وت هه‌زار) ده‌نگه، له كاتێكدا "ستاین" له‌م ویلایه‌ته‌دا 30000 (سی هه‌زار) ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا‌وه. له میشیگان جیاوازیی ترامپ له‌گه‌ڵ كلینتۆن 12 هه‌زار ده‌نگه، له كاتێكدا "ستاین" له‌م ویلایه‌ته‌دا 50000 (په‌نجا هه‌زار) ده‌نگی هێنا‌وه. ئه‌گه‌ر "ستاین" ئه‌م ده‌نگانه‌ی له كلینتۆن كه‌م نه‌كردبایه‌وه، ئێستاكه كلینتۆن سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا بوو. هه‌روه‌كوو چۆن پێشتریش ئه‌گه‌ر له ساڵی 2000دا ده‌نگه‌كانی "نیده‌ر" له ویلایه‌تی فلۆریدای باشوور نه‌بوایه، "ئێلگۆر" به سه‌ركه‌وتن له‌و ویلایه‌ته، ده‌بووه سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا.
٧- جه‌یمز كۆمی
یه‌كێك له خاڵه لاوازه سه‌ره‌كییه‌كانی كلینتۆن، پرسی په‌یوه‌ندیدار به ئابڕووچوونی ئیمه‌یله‌كانی له سه‌رده‌می وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یدا بوو. "جه‌یمز كۆمی"ی كۆماری، كه سه‌رۆكی "ئێف بی ئای"ه، به ئاشكراكردنی ئه‌و خاڵه له 12 ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، كه دووباره دۆسییه‌ی كلینتۆن له‌م باریه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، زیانێكی زۆری له كلینتۆن دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دۆسییه‌یه 4 مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌سترابوو و كۆتاییی پێ هاتبوو، به‌ڵام دووباره، كرایه‌وه و، پاش ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارادا نییه، دووباره ڕۆژێك پێش هه‌ڵبژاردن، دووباره ڕاگه‌یه‌ندرا كه هیچ كێشه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه بوونی نییه، به‌ڵام ئه‌و پرسه، كاریگه‌ریی نه‌رێنیی خۆی له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی كلینتۆن به‌جێ هێشتبوو.
٨- ته‌ندروستی
پرسی ته‌ندروستیی "هیلاری كلینتۆن" كه له ساڵی 2011ه‌وه ئاشكرا ببوو، به‌ڵام له 11ی سێپته‌مبه‌ری ئیمساڵ گه‌ییشته لووتكه‌ی خۆی و، بووه هۆی دروستكردنی گومان و دوودڵی له‌نێو به‌شێك له ده‌نگده‌راندا. له شه‌وی پێش هه‌ڵبژاردنیشدا، دووباره فیلمێك له هیلاری كلینتۆن بڵاو بووه‌وه كه كۆنترۆڵی خۆی له ڕۆییشتندا له‌ده‌ست ده‌دات.
"ترامپ"، توانیی به سه‌ركه‌وتنی یه‌كلاكه‌ره‌وه له گوند و لادێكاندا، شكست به كلینتۆن بێنێت، كه پێگه و بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له شاره‌كاندا بوو. ترامپ توانیی به سه‌ركه‌وتن له شاره پیشه‌سازییه‌كانی ڕۆژاوای ناوه‌ند، وه‌ك میشیگان و ڤیسكانسێن و پێنسیلڤانیا، كه زۆربه‌ی دانیشتووانیان سپیپێسته‌كانی بێبڕوانامه‌ی زانكۆیی و خاوه‌ن بڕوانامه نزمه‌كانن، سه‌ركه‌وتوو بێت. هه‌رچه‌نده كلینتۆن له شاره گه‌وره‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام له شاره بچووكه‌كان، به‌تایبه‌ت شاره‌كانی جه‌مسه‌ری پیشه‌سازی، شكستی خوارد.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌ستیان دایه یه‌ك، كه هه‌روه‌ك "پۆلیتیكۆ" له شه‌وی پێش هه‌ڵبژاردندا ڕا‌ی گه‌یاندبوو، ترامپ بۆ سه‌ركه‌وتن، پێویستیی به موعجیزه‌یه، ڕووی دا و، ترامپ وه‌ك كه‌سیكی ناسیاسی و پۆپۆلیستیی ده‌وڵه‌مه‌ند، كه مه‌یلی دژه كه‌مینه‌كانی نه‌ژادی و ئایینیی تێدایه، ببێته چل و پێنجه‌مین سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا و، ئیستایش قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیوه كه میراتی ئۆباما تێك بڕووخێنێت. ئه‌مریكییه‌كان و به‌تایبه‌ت ئه‌و دیموكراتانه‌ی كه ڕازی نه‌بوون به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن و، هه‌روه‌ها سه‌كرده‌كانی حزبی دیموكرات كه پاڵێواره شیاوتره‌كانیان وه‌ك "بێرنی سه‌نده‌رز" و "جۆ بایدن"یان په‌راوێز خست، ده‌بێت وڵامده‌ر و به‌رپرس بن، هه‌روه‌ها خراپتربوونی بارودۆخه‌كه، له ئیداره كۆمارییه‌كه‌ی ترامپدا ببینن.
سه‌رچاوه: