2016-11-21
له جیهانی "ترامپ"دا، ئه‌وروپا ته‌نیایه...
پێنووس: ئه‌وروپا دووباره به‌ته‌نیا مایه‌وه. پاش جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، ئه‌وروپا هه‌میشه له گۆشه‌نیگای تره‌نس ئه‌تله‌نتیك (transatlantic)ه‌وه ڕوانیویه‌ته جیهان. هه‌رچه‌نده هاوپه‌یمانیی نێوان ئه‌وروپا و ئه‌مریكا هه‌وراز و نشێوی تێدا بووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كانی ئه‌م دوو هاوپه‌یمانه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی دامه‌زرابوو: 1- ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر زۆربه‌ی بابه‌ت و پرسه‌كان هاوڕان. 2- له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر قه‌یران یاخود كاره‌ساتێك بۆ یه‌كێك له‌م هاوپه‌یمانانه، ئه‌وه ئه‌وی ترینیان، پشت وپه‌نای ئه‌وه‌ی تر ده‌بێت.
سه‌ركه‌وتنی "دۆناڵد ترامپ" له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه مێژوویییه و، لانی كه‌م له ئێستادا ئه‌م نیگه‌رانییه له ئارادایه كه به هاتنه‌سه‌ركاری دۆناڵد ترامپ، ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه بۆ هه‌میشه كۆتاییی پێ بێت. ترامپ، زیاتر له‌وه‌ی كه بڕوای به‌و هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوویییه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌بێت، بڕوای به دیواركێشان و مه‌ودای ئو‌قیانووسه‌كان هه‌یه و، تا ئێستایش به‌ئاشكرا بۆ هه‌مووانی ده‌رخستووه كه، وڵاتی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و، گرنگی و ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كیی هه‌یه.
ترامپ له پێشكه‌شكردنی یه‌كێك له وته گرنگه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ڕای گه‌یاند: "ئێمه چیتر ئه‌مریكا یاخود خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته، ڕاده‌ستی ڕوانگه‌ی هه‌ڵه‌ی به‌جیهانیبوون ناكه‌ین". به‌م پێیه‌یش پێشبینی ده‌كرێت كه ئه‌وروپییه‌كان نه‌ك ته‌نیا ناچارن "ترامپ" قبووڵ بكه‌ن، به‌ڵكوو له‌مه‌و دوا، ده‌بێت له ڕوانگه‌ی "ترامپ"ه‌وه بڕواننه جیهان. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا، وڵاتی ئه‌مریكا به ڕێبه‌رایه‌تیی "ترامپ"، وه‌ك گه‌وره‌ترین و تاكه سه‌رچاوه‌ی گرفتدروستكردن له ته‌كووزی (ڕێكخستن، نه‌زم و سیسته‌م)ی جیهانی بێت و، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه‌یش چوار هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ن، كه له درێژه‌دا ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م، به‌ڵێن و گه‌ره‌نتییه‌كانی ئه‌مریكا، چیتر جێگه‌ی متمانه نین. "ترامپ" له وته‌كانی خۆی له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا، پرسی پشتیوانی و پاڵپشتی له وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ندامی په‌یمانی ئه‌تله‌نتیكی باكوور (ناتۆ)ی، به‌ته‌واوی برده ژێر پرسیار و، ڕای گه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه بۆ پاراستنی خۆیان ڕێوشوێنی گونجاو نه‌گرنه به‌ر، ئه‌وه ئه‌مریكا بۆ به‌رگریكردن لێیان، هیچ كارێك ناكات. هه‌روه‌ها "ترامپ"، ده‌رباره‌ی سعوودیایش هه‌ڵوێستی خۆی نیشان دا و گوتی كه سعوودیا، ده‌بێت بۆ ئاسایشی ئه‌مریكا، تێچوو و خه‌رجییه‌كانی بگرێته ئه‌ستۆ. "ترامپ" هه‌روه‌ها وڵاتانی كۆریای باشوور و ژاپۆنی هان دا، كه بۆ به‌رگری له وڵاته‌كه‌یان، خۆیان به چه‌كی ئه‌تۆمی ته‌یار بكه‌ن. "ترامپ" له‌م ماوه‌یه‌دا، به‌ئاشكرا نیشانی داوه كه ئه‌مریكا چیتر ڕۆڵی پۆلیس بۆ ئه‌وروپا، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا، ناگێڕێت. له به‌رامبه‌ردا، ئه‌مریكا ده‌توانێت وه‌كوو كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تی بواری ئاسایش، خزمه‌تیان پێشكه‌ش بكات.
دووه‌م، "ترامپ" هه‌ڵوێستێكی جیاواز له هه‌مبه‌ر دامه‌زراوه جیهانییه‌كان ده‌گرێته به‌ر. ئێمه پێش ئه‌وه، له‌گه‌ڵ بۆچوون و ڕوانگه‌یه‌كی زاڵدا ڕووبه‌ڕوو بووین و، ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه ڕێكخستن و سیسته‌می لیبراڵی جیهانی، كه له پاش جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، له لایه‌ن ئه‌مریكاوه دروست كراوه، كه‌متێچووترین ڕێگه‌ی به‌رگری و پاراستنی به‌ها و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكایه؛ به‌ڵام "ترامپ" له بنه‌ڕه‌تدا، دژی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌یه و به‌ته‌واوی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ك چۆن "جۆج ده‌بیلیۆ بۆش"، له پاش ڕووداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001، هه‌ڵوێستی خۆی له هه‌مبه‌ر دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌كان گۆڕی، "ترامپ"یش له‌و بڕوایه‌دایه كه دامه‌زراوه جیهانییه‌كان، سنووری له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان بۆ ئازادیی كاره‌كانی ئه‌مریكا دروست كردووه.
"ترامپ" تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌رباره‌ی هه‌موو ڕێكخراو و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌كوو "ڕیكخراوی بازرگانیی جیهانی" و "ڕێكخراوی هاوپه‌یمانیی ئه‌تله‌نتیكی باكوور (ناتۆ)" و "ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان"، ڕوانگه‌یه‌كی پێداچوونه‌وه‌خوازانه‌ی گرتۆته به‌ر. "ترامپ"، به دوای ئه‌وه‌وه‌یه كه ئه‌و ڕێوشوێن و شێوازانه‌ی كه له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی "هونه‌ری ڕێككه‌وتن (Art of the Deal)" خراونه‌ته ڕوو، به شێوه‌یه‌كی كرداری له هه‌موو په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌مریكادا، پیاده و جێبه‌جێی بكات. ئه‌م شێوازانه‌یش وه‌كوو: پێداچوونه‌وه به هه‌لومه‌رجه‌كانی ئاماژه‌پێكراو له هه‌موو ڕێككه‌وتن و دانوستاندنه دووباره‌كاندا. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه گرتنه‌به‌ری ئه‌و جۆره ڕێوشوێنانه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، كاردانه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی له لایه‌ن هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكاوه لێ بكه‌وێته‌وه.
سێیه‌م، هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه "ترامپ"، گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تر پێك دێنێت، به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی ئاشكرا له‌م باره‌یه‌وه بوونی هه‌یه و، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نه‌یار و دوژمنه‌كانی، زۆر میهره‌بانتر بێت به به‌راورد به هاوپه‌یمانه‌كانی. یه‌كێك له گرنگترین و پڕمشتومڕترین پرس و نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌وروپییه‌كان، ڕوانگه‌ی زۆر ئه‌رێنیی "ترامپ"ه سه‌باره‌ت به "ڤلادیمیر پووتین"، سه‌رۆككۆماری ڕووسیا. ئه‌گه‌ر ترامپ، به ئاراسته‌ی به‌ده‌ستهێنانی په‌یوه‌ندیی ئابووریی به‌رفراوان، په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ "پووتین" به‌هێزتر بكات و، پرسی خستنه‌سه‌ری "كریمیا" بۆ ڕووسیا، به‌فه‌رمی بناسێت، بێ گومان ئه‌وه ئه‌وروپا ده‌كه‌وێته ناو دۆخێكی زۆر سه‌خت و ناهه‌مواردا.
چواره‌م: ڕه‌فتاری "ترامپ"، پێشبینی ناكرێت. ته‌نانه‌ت له‌و هه‌ژده مانگه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی ترامپدا، ئه‌ومان بینی كه ترامپ له‌سه‌ر زۆربه‌ی پرس و بابه‌ته‌كان، ڕوانگه و بۆچوونی دژبه‌یه‌كی هه‌بوو. "ترامپ" له ده‌ربڕینی بیر و بۆچوونه‌كانی خۆیدا جێگیر نییه، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ شتێك ده‌ڵێت، ئه‌وه ڕۆژی دواتر به‌ته‌واوی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یش قبووڵ ناكات كه بیر و بۆچوونه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه تایبه‌ته‌ی، گۆڕیوه. ڕه‌فتاره دژبه‌یه‌كه‌كانی "ترامپ"، ده‌رخه‌ری ناجێگیرییه له ڕێوشوێن و هه‌ڵوێسته‌كانی ناوبراودا.
یه‌كێك له باشییه‌كانی سیسته‌می سیاسیی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه، دوو مانگ ده‌رفه‌تی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و پێكهێنانی هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ وه‌ر‌گرتنی ئیداره‌ی نوێ، ڕه‌چاو كردووه. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه: ئه‌وروپییه‌كان له‌م باره‌یه‌وه، پێویسته چ ڕێوشوێنێك بگرنه به‌ر؟
یه‌كه‌مین ڕێوشوێنێك كه پێویسته ئێمه بیگرینه به‌ر، ئه‌وه‌یه كه گوشار و نفووزی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌مریكا زیاتر بكه‌ینه‌وه. ئێمه له نووسینه‌كان و ڕه‌فتاره‌كانی "ترامپ"دا، له‌وه تێ گه‌ییشتووین كه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه وه‌كوو سه‌رۆككۆماره‌كانی تری ئه‌مریكا، به‌هێزه‌وه ڕه‌فتار بكات و، وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، كه‌ڵك له لاوازییه‌كانیش وه‌ربگرێت. ئێمه له ئه‌زموونی عێراق ئه‌وه فێر بووین، كه ئه‌وروپایه‌كی نایه‌كگرتوو و په‌رش و بڵاو، نفووزێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئه‌مریكا نابێت و، هه‌ر كاتێك كه وڵاتانی ئه‌وروپی له‌باره‌ی پرسه جیاوازه‌كانی وه‌كوو پاراستنی بوار و كه‌رتی تایبه‌ت، سیاسه‌تی كێبڕكێكارانه و "باج"، هه‌ماهه‌نگ و یه‌كگرتوو كاریان كردووه، ئه‌وه توانیویانه له پێگه‌ی هێزه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا مامه‌ڵه بكه‌ن.
ئێمه، ئه‌و سیاسه‌ته‌یشمان له سیاسه‌تی 5+1 و (E3+3) له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمیی ئێران، بینی. به شێوه‌یه‌ك كه ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، توانییان به نیشاندانی یه‌كگرتوویی و یه‌كپارچه‌ییی خۆیان، هه‌ڵویسته‌كانی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی پرسی ئه‌تۆمیی ئێران، به‌ته‌واوی بگۆڕن. به‌م پێیه‌یش، به مه‌به‌ستی زیاتركردنی نفووز له‌سه‌ر ئه‌مریكا، ئێمه پێویسته پرۆسه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌رباره‌ی پرس و بابه‌ته‌كانی وه‌كوو: ئاسایش، سیاسه‌تی ده‌ره‌كی، كۆچ و كۆچبه‌ری و ئابووری، به‌ده‌ست بێنین. به‌ڵام له بارودۆخێكدا كه ئه‌وروپا به‌توندی گیرۆده‌ی لێكترازان و چه‌ندده‌سته‌یی بۆته‌وه، بۆ نموونه فه‌ره‌نسا له ده‌ركه‌وتنی تیرۆریزم له‌و وڵاته‌دا نیگه‌رانه، پۆڵۆنیا هه‌ست به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی ڕووسیا ده‌كات، ئه‌ڵمانیا به هۆی ژماره‌ی زۆری په‌نابه‌رانه‌وه، تووشی بارگرژی بووه و، بریتانیایش بڕیاری داوه كه ڕێگه‌ی خۆی له ده‌وڵه‌تانی تری ئه‌وروپی جیا بكاته‌وه؛ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه، ڕووبه‌ڕووی كێشه و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی زۆر ببێته‌وه.
دووه‌م ئه‌وه‌یه كه، وڵاتانی ئه‌وروپی، پێویسته له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تر، ئه‌گه‌ری شكست و دۆڕانی خۆیان تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه ده‌كرێت، كه‌م بكه‌نه‌وه. یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ده‌بێت هه‌وڵ بدات تا له ڕیگه‌ی هاوپه‌یمانی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر، دامه‌زراوه جیهانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌هێزتر بكات و، له به‌رامبه‌ر پرۆژه و به‌رنامه‌كانی "ترامپ"دا بیانپارێزێ. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، له جیاتی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان بن تاوه‌كوو "ترامپ" له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی تر وه‌كوو ڕووسیا و چین، یه‌كێتیی ئه‌وروپا بخاته په‌راوێزه‌وه، ده‌بێت ڕێوشوێنی تایبه‌ت بگرنه به‌ر و هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن كه په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی خۆیان فرهڕه‌هه‌ند بكه‌ن.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا یه‌كێتیی ئه‌وروپا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ها و گرنگیی هاوپه‌یمانیی "تره‌نس ئه‌تله‌نتیك" به‌بیر ئه‌مریكا بێنێته‌وه، پێویسته له‌سه‌ر ئابڵووقه‌كانی چه‌ك، له‌گه‌ڵ چین ڕاوێژ و گفتوگۆ بكات؟ ئایا یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ژاپۆن په‌یوه‌ندییه‌كی جیاواز دامه‌زرینێت؟ ئه‌گه‌ریش "ترامپ" به دوای به‌هێزتركردن و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڕووسیایه، ئایا پێویسته ئه‌م یه‌كێتییه، كۆنترۆڵی دانوستاندنه‌كان و دانیشتنی "نۆرماندی" ( Normandy) بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكراین، بگرێته ده‌ست خۆی؟
سێیه‌م، پێویسته كه ئه‌وروپییه‌كان، وه‌به‌رهێنانی پێویست ده‌رباره‌ی ئاسایشی خۆیان ده‌ست پێ بكه‌ن. له ئێستادا شرۆڤه‌كاران و پسپۆرانی ئه‌وروپی، پرسی ئاسایشی ئه‌وروپایان، وه‌ك قه‌یرانی ئۆكراین و جه‌نگی سووریا و هێرشه سایبێرییه‌كان (cyber attacks) و هێرشه تیرۆریستییه‌كان، له زۆر ڕوانگه‌وه خستۆته ژێر لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه.
حه‌شیمه‌تی 500 ملیۆنیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌باشی له‌وه تێ گه‌ییشتووه كه چیتر ناتوانێت به‌رپرسیارێتیی پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی خۆی، به وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكا بسپێرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه تاوه‌كوو ئێستا یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕێوشوێنێكی ئه‌وتۆی به ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ودای نێوان پێویستییه ئاسایشییه‌كان و تواناكانی یه‌كێتییه‌كه، نه‌گرتۆته به‌ر. له‌وانه‌یه كاتی ئه‌وه هاتبێت كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا، گرنگییه‌كی تایبه‌ت بداته پرۆژه‌ی پێشنیازكراوی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌رباره‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و به‌رگری له یه‌كێتیی ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها پێویسته كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا، شیوازێكی دامه‌زراوه‌یی، به مه‌به‌ستی پابه‌ندكردنی بریتانیا له نه‌خشه‌ی ئاسایشیی نوێی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ببینێته‌وه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ورده‌كارییانه، ئه‌وروپا پێویسته هه‌وڵ بدات ده‌رگه‌كانی خۆی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیی "تره‌نس ئه‌تله‌نتیك" به‌كراوه‌یی بهێڵێته‌وه، چونكه گرنگی و به‌های ئه‌م هاوپه‌یمانییه بۆ ئه‌وروپا، له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی تر زیاتره. هه‌رچه‌نده ده‌بێت ئه‌وه‌یش ڕه‌چاو بكه‌ین كه، سه‌رۆككۆماریی "ترامپ" هه‌میشه‌یی نییه و، ڕۆژێك كۆتاییی پێ دێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه تێگه‌ییشتنێكی ڕاست و دروستیان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان هه‌بێت و به‌رگرییان لێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ریكی زۆره كه ئه‌و یه‌كێتی و هاوپه‌یمانه‌تییه، به‌رده‌وامی و ته‌مه‌نی درێژتر بێت.
گرتنه‌به‌ری ڕوانگه و ڕێوشوێنێكی له‌م چه‌شنه له لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه، له‌وانه‌یه زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت، به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئه‌وروپا، له ناوخۆیدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ گرووپی لایه‌نگری پۆپۆلیستیدا به‌ره‌وڕوویه. "ماریه‌ن لۆپه‌ن"، ڕێبه‌ری پارتی ڕاستڕه‌وه‌ی توندڕه‌وی "به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌ییی فه‌ره‌نسا"، له یه‌كه‌مین ڕێبه‌ره‌كان بوو كه به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی "ترامپ"ه‌وه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، پیرۆزباییی له ناوبراو كرد. "ترامپ"یش له یه‌كێك له وته‌كانیدا گوتوویه‌تی كه ئه‌مریكا له پاش ڕووداوی "برێگزیت" (Brexit)، بریتانیا له ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كانی خۆیدا داده‌نێت. به‌ڵام ڕێبه‌ره ئه‌وروپییه‌كانی لایه‌نگری "ترامپ"، له داهاتوودا بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی خۆیان له وڵاتانی تری یه‌كێتیی ئه‌وروپا جیا بكه‌نه‌وه، به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی وڵاته‌كانیان، زۆر ئه‌سته‌م و سه‌خت ده‌بێت. ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له جیهانی "ترامپ"دا، گیانیان به‌سه‌لامه‌تی ده‌رباز بكه‌ن، پێویسته هه‌وڵ بده‌ن كه، سه‌رله‌نوێ ئه‌وروپایه‌كی به‌هێز دروست بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: