2018-02-01
ڕۆڵى ڕووسيا له عەفرين پشت به نياز و مه‌رامه‌كانى توركيا ده‌به‌ستێ
ماكسيم سوچكۆڤ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
مۆسكۆ- هه‌فته‌يه‌ك زێتره په‌لامارى توركيا بۆ سه‌ر ناوچه‌ى عه‌فرين كه ده‌كه‌وێته باكوورى سووريا‌وه به‌رده‌وامه. ئه‌و په‌لاماره نيگه‌رانیى ئه‌وه‌ى ناوه‌ته‌وه، ئانكارا قۆڵێكى نۆێى ته‌واوى جه‌نگ له سووريا بكاته‌وه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئاسايشى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌بێ. له پرێس كۆنفڕانسه‌كه‌ى 25ى كانوونى دووه‌مدا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسيا، ماريا زاخارۆڤا له‌سه‌ر ڕووسيا به‌وه‌ڵام هات له به‌رانبه‌ر جه‌ختكردنه‌وه‌ى كوردان كه مۆسكۆ لايه‌نگيريى توركيا‌ى له عه‌فرين كردووه. زاخارۆڤا پرسیى: "ئايا ڕووسيا به‌رپرسيارێتیی كار و كرده‌ى توركيا‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ؟" هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه سياسه‌تى ده‌ره‌كيى خۆمان هه‌يه و هه‌ڵوێستێكى ڕوونمان له‌باره‌ى به‌شداريپێكردنى كوردان له پرۆسه‌ى سياسى له سووريا‌دا هه‌يه."
ڕيپۆرته‌رێكى كورد گوتى زه‌حمه‌ته به‌م زووانه چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌يرانى سووريا بدۆزرێته‌وه له كاتێكدا توركيا "ئۆپه‌راسيۆنێكى درێژخايه‌ن به‌ڕێوه ببا". هه‌واڵنووسه‌كه گوتى: "تۆ ده‌توانی له هاوپه‌یمانی خۆت، توركيا، بپرسى كه به شێوه‌يه‌كى جياواز ئه‌و پرسانه له‌گه‌ڵ كورداندا تاووتوێ و باس بكا؟" له وه‌ڵامدا، زاخارۆڤا ئاماژه‌ى به سروشتى ئالينگارييانه‌ى وتووێژه‌كانى نێوان مۆسكۆ و ئانكارا له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه دا. ئه‌و له ئاماژه‌دانێكيدا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕووسيا له‌گه‌ڵ توركيا‌دا، پشتى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌يه‌كى ڕووسى له نۆڤه‌مبه‌رى 2015دا گوتی: "ئێوه ده‌زانن كه ئێمه تازه له قه‌یران ده‌رچووینه". "پێويست ناكا پێمان بڵێى كه توركيا چه‌ند شه‌ريكێكى سه‌ختگر و منجڕه. وڵاتێكه به‌رژه‌وه‌نديى خۆى هه‌یه، هه‌میشه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئێمه‌دا يه‌ك ناگرێته‌وه... ئارمانجى ئێمه، هه‌رچۆنێك بێ، ئه‌وه‌يه كه پانتاييیه‌كانى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ر شه‌ريكێكدا بدۆزینه‌وه؛ جا كۆسپه‌كان هه‌رچييه‌ك بن. ته‌نانه‌ت ئه‌وه له‌سه‌ر ئاستى دووقۆڵيش كارێكى ئاسان نييه؛ ئه‌وه له چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سووريا‌یش بگه‌ڕێ."
بۆ ڕووسيا، پرسی كوردانی سووريا به لانى كه‌مه‌وه سێ ڕووى هه‌يه: په‌يوه‌نديى له‌گه‌ڵ توركيا‌دا، په‌يوه‌نديى له‌گه‌ڵ كورد خۆيان‌دا، په‌يوه‌نديى له‌گه‌ڵ ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا‌دا. له‌م خاڵه‌دا، ده‌بێ هه‌ر سێ بواره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ركه‌دا پێوانه بكرێن و بگونجێندرێن كه ئێسته مۆسكۆ به ئه‌ركى سه‌ره‌كيى خۆى ده‌زانێ: ئه‌ویش سازدانى كۆنگره‌ى ديالۆگى نيشتمانييه له سوچى له‌م هه‌فته‌يه‌دا، كه مۆسكۆ ئومێد ده‌كا دانوستانێكى به‌گوڕ بێ به‌ره‌و چاره‌سه‌رێكى سياسى، كه ده‌كرێ دواتر له مستى "ژنێف" بنرێ.
هه‌ڵوێيستى ڕووسيا له‌باره‌ى "عه‌فرين"ه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵويستى ڕووسيا له‌باره‌ى ته‌واوى سووريا و له‌گه‌ڵ سياسه‌ته به‌رفره‌كانى ڕووسيا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ڕێك دێته‌وه: خۆدوورخستنه‌وه له‌و قه‌يران و ته‌نگژانه‌ى كه ڕاسته‌وخۆ به‌رژه‌وه‌نده ته‌ناهييه‌كانى ڕووسيا ناخه‌نه به‌ر مه‌حه‌كه‌وه. له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ڕه‌جه‌ب ته‌یيب ئه‌ردۆغاندا به ڕێچكه‌يه‌كى باريكدا ده‌ڕۆين، لێ مادام توركيا و ڕووسيا به‌رده‌وام كه‌ناڵى سوپايى و هه‌واڵگرى و سه‌رۆكايه‌تييان له نێواندا هه‌بێ، ئه‌وا وێناچێ مۆسكۆ خۆى بخانه ناو نيگه‌رانييه‌كى گه‌وره‌ترى ئاسایشییه‌وه كه به لاى توركيا‌وه وا ببيندرێ، نه‌ك ڕووسيا.
له‌ته‌ك ئه‌وه‌دا، وه‌ك پێشتر هه‌ر له‌م مانگه‌دا له وتارێكى ئه‌لمۆنيتۆردا هاتووه، پاش كۆنگره‌ى دايه‌لۆگى نيشتمانى له 29- 30ى كانوونى دووه‌مدا، پشتيوانيى توركيا و ئێران به لاى مۆسكۆوه گرنگييه‌كى سه‌ره‌كيى هه‌يه و، ده‌يه‌وێ ئه‌و سێ لايه‌نه، كه‌م تا زۆر، له‌سه‌ر پرسه سه‌ره‌كييه‌كاندا يه‌كگرتوو بن. توركيا ئه‌م دواييیه به لاى ڕووسيا‌وه بووه‌ته لايه‌نێكى سه‌ره‌كى بۆ ميوانداريكردنى كۆنگره‌ى سوچى و، له ڕێگه‌دان به هێزه‌كانى سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د بۆ گرتنه‌وه‌ى چه‌ند به‌شێكى ئيدلب. به‌گشتى ئانكارا، به ڕووكردنه گرووپه هه‌ره گرنگه‌كانى ئۆپۆزيسيۆنى سوورى، ده‌رهه‌ق به ڕۆڵى ڕووسيا بنياتنه‌رانه‌يه. مۆسكۆ هيچ هۆيه‌ك شك نابينێ كه له‌م ساته يه‌كلاكه‌ره‌وه‌يه‌دا، ئه‌و كارى هاوسه‌نگڕاگرتنه خۆنه‌گرتووه له‌گه‌ڵ ئانكارا‌دا تێك بدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا چاره‌سه‌رى سه‌ربازييانه‌ى توركيا بۆ عه‌فرين به لاى مۆسكۆوه، ڕێگه‌چاره‌يه‌ك بووه كه ده‌كرا خۆى لێ نه‌درێ. هێزه‌كانى سووريا‌ى ديموكراتيك (SDF)پێشنيارى ڕووسيا‌يان ڕه‌ت كرده‌وه كه ڕێگه به هێزه‌كانى حكوومه‌تى سووريا بده‌ن كۆنترۆڵى عه‌فرين بكه‌نه‌وه. ئه‌م پلانه به‌و نياز و مه‌به‌سته بووه كه هه‌م نيگه‌رانييه‌كانى توركيا ده‌رهه‌ق به كوردان بڕه‌وێنێته‌وه كه كۆنترۆڵى كۆريدۆرێكى زه‌وينیى قه‌ره به قه‌ره‌ى سنوورى توركيا ده‌كه‌ن و، هه‌م پانتاييیه‌كى زۆرترى خاكى سووريا بكه‌وێته‌وه ده‌ستى ئه‌سه‌د. لێ ئه‌و هزر و بيره له‌گه‌ڵ داخوازييه‌كانى كورددا بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردن يه‌كى نه‌ده‌گرته‌وه. ڕووسيا يه‌كه‌مين وڵات بووه كه پێشنيارى كردووه چه‌مكى "ئۆتۆنۆمیى كوردى" بخرێته ناو ده‌ستوورێكى نوێوه كه له ڕۆژى خۆي‌دا توركيا‌ى دڕدۆنگ و كورده‌كانى به‌جۆش و خرۆش خست. هه‌روابێته‌وه، ڕووسيا باوه‌ڕى وايه كه پرسى ئۆتۆنۆمیى كوردى، ده‌بێ دانوستاندنى له‌سه‌ر بكرێ.
له‌م سۆنگه‌يه‌وه، وێده‌چێ ڕووسيا باكى به‌و هێڵه ڕه‌خنه ميللييه نه‌بێ كه ده‌ڵێ "ڕووسيا خيانه‌تى له كوردان كرد". هه‌ندێ كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌ى كوردى، پێوه‌ندى و ڕايه‌ڵكه‌يان له‌گه‌ڵ خاوه‌نڕایانی ڕووسيا له سه‌نته‌رى ئاشتكردنه‌وه‌ى ڕووسى بۆ سووريا له بنكه‌ى "حمێميم"دا هه‌بووه. ڕووسيا هيچ قه‌ول و هه‌رێيه‌كى به حزبى يه‌كێتيى ديموكراتى (PYD) نه‌داوه، كه ماوه‌يه‌كى درێژه گه‌مه له نێوان ئانكارا و ديمه‌شقدا ده‌كا و دواجار له برى ڕووسيا، خۆى به لاى ئه‌مريكا‌دا ساغ كرده‌وه. بێ له‌وه، توركيا په‌يه‌ده به گرووپێكى تيرۆريست ده‌زانێ.
زاخارۆڤا له پرێس كۆنفراسه‌كه‌دا گوتی: "هه‌ڵبه‌ت، بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ، هاوبه‌شه ڕۆژاواييیه‌كانمان يارييان به فاكته‌رى كوردى كردووه، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى كوردان نه‌بووه." "ڕووسيا له‌به‌ر ئه‌وه‌دا بوو كورد له بارى سياسييه‌وه بخاته ناو پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ريى سوورييه‌وه... ڕووسيا داواى له هه‌ڤاڵه ڕۆژاوايى و هه‌رێمييه‌كانى خۆى ده‌كرد كه كورد بخرێنه ناو فۆرماته جوداجوداكانى دانوستاندنه‌وه. كاتێ ئێمه هه‌موومان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ هه‌ڵكه‌وت خوێنڕشتن ڕابگرين و ئيئتلافێكى به‌رفره بۆ يه‌كخستنى ئۆپۆزيسيۆنى سوورى پێك بهێنين، ڕۆژاوا به كورده‌كانى گوت ئه‌و ده‌رفه‌ته پشتگوێ بخه‌ن. له خۆتان بپرسن، ئه‌مه خزمه‌تى به به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى كێ كرد. پاشان ببينن كه هه‌ڵوێستى ئێمه ده‌رهه‌ق به كوردان چه‌ند له‌بار و گونجاو بووه."
مۆسكۆ دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ى واشنتۆن بۆ پێكهێنانى هێزێك بۆ پاراستنى سنوور له چه‌كداره‌كانى يه‌په‌گه، هه‌وڵێكه بۆ "دابڕينى ئه‌و ناوچانه‌ى كورد ده‌ستيان به‌سه‌ردا ده‌شكێ" و، نانه‌وه‌ى گرژى و ناخۆشى. ئه‌و ڕه‌خنه‌گرتنه‌ى ڕووسه‌كان، به هه‌ر حاڵ دوو مه‌به‌ست و ئارمانجى هه‌يه: هه‌ر شه‌ڕێك له عه‌فرين به‌رپا ببێ، گله و گازانده‌كه بكه‌وێته سه‌ر ئه‌مريكا و، ناردنى ئاماژه‌يه‌كيشه بۆ كوردان كه له هه‌ڵبژاردنى شه‌ريكێكى "ڕاسته‌قينه"دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
كاتێ واشنتۆن ڕووبه‌ڕووى وه‌ڵامێكى توندى توركيا و ئاكام و شوێنه‌واره‌كانى قه‌يرانێكى به‌رفره‌ترى ناوچه‌يى بووه‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا چه‌ند ڕۆژێ دواى ئه‌و بڕياره له 17ى كانوونى دووه‌مدا بای دايه‌وه و گوتى: "به‌دحاڵيبوونێك له ته‌واوى ڕه‌وشه‌كه‌دا هه‌يه... ئێمه هه‌رگيز هێزێك بۆ پاراستنى سنوور پێك ناهێنين." ئه‌م ئاخاوتنه‌ى ڕيكس تیله‌رسن، توركيا‌ى له په‌لاماره‌كه‌ى 19ى كانوونى يه‌كه‌م بۆ سه‌ر عه‌فرين نه‌وه‌ستاند و، باوه‌ڕى ڕووسيا‌یشى نه‌گۆڕى كه پێی وايه ئه‌مريكا پلانى بۆ دابه‌شكردنى سووريا به به‌كارهێنانى هێزه‌كانى سووريا‌ى ديموكرات و خه‌ڵكى ديكه، داناوه.
يه‌ڤگينى ساتانۆڤسكى، كه ئه‌نستيتۆى مۆسكۆ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه ده‌با و، به‌وه ناسراوه ڕايه‌ڵكه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌وله‌هيى ڕووسيا‌دا هه‌يه، ده‌ڵێ ديماهييه‌كه‌ى هه‌ڵوێستى ڕووسيا له عه‌فرين هه‌م له‌گه‌ڵ ئانكارا و هه‌م له‌گه‌ڵ واشنتۆندا باش جێگه‌ى خۆى ده‌گرێ. "ئه‌مريكا هێزه‌كانى سووريا‌ى ديموكراتى بۆ هێرشبردنه سه‌ر ئيدلب مه‌شق پێ دابوو و، به‌و هيوايه بوو به‌ر له‌وه‌ى هێزه‌كانى حكوومه‌تى سووريا كه له لايه‌ن ڕووسيا‌وه پشتيان ده‌گيرێ، په‌لامارى ئه‌وێ بده‌ن، SDF ده‌ستى خۆى بوه‌شێنێ. له‌به‌ر ڕۆشنايیى پێكهاته‌ى عه‌ره‌بى سوننه‌ى ناوچه‌ى ئيدلب، هه‌موو خێڵ و كۆڕ و گرۆى عاره‌بان له دژى كوردان ڕاست ده‌بوونه‌وه.... عه‌ره‌ب ئێستاكه گومانيان له‌وه هه‌يه كه ئه‌مريكييه‌كان ده‌يانه‌وێ وه‌ك ده‌ڤه‌ره نيمچه-ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى كوردى عێراق، شتێكى هاوشێوه له سووريا‌یش بۆ كورد پێك بهێنن؛ ئيدى كورد بۆ هێنانه‌دیى كوردستانى گه‌وره سه‌ريان گه‌رم ده‌بێ." يه‌ڤگينى پێدا ده‌چێ و ده‌ڵێ: "له‌گينه ئه‌مريكیيه‌كان ئومێديان به‌وه بووبێ كه ڕووسيا پێش به ئۆپه‌راسيۆنى سه‌ربازيى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌گرێ. له‌وانه‌يه په‌لاماره‌كه ئه‌ردۆغان بخاته ناو كێشه‌يه‌كى درێژخايه‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له كۆتاییدا هێزه‌كانى توركيا، عه‌فرينیش داگير بكه‌ن، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووى به‌ره‌نگارييه‌كى درێژخايه‌نى گه‌ريلايى ببنه‌وه و پێوه‌نديى تور‌كان له‌گه‌ڵ كورداندا ئاڵۆزوپاڵۆزتر ببێ. ئه‌مه به ده‌ورى خۆيه‌وه، هه‌م هێزه‌كانى سووريا‌ى ديموكرات و هه‌م هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانى ئانكارا سه‌رقاڵ ده‌كات."
ئه‌م "چاوه‌ڕوانييه چه‌وت و هه‌ڵانه" كه كورد له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى ڕووسيا له هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرين هه‌يان بووه، له چييه‌وه هاتووه: يه‌كه‌م له حيسابى هه‌ڵه‌ى سه‌ركردايه‌تيى په‌يه‌ده بووه بۆ سه‌رچاوه‌كانى خۆى له‌سه‌ر زه‌وينه‌ى واقعدا؛ دووه‌م له زێده‌ڕۆييكردن بووه له قه‌واره‌ى پشتيوانيى ئه‌مريكى و هه‌رێ و به‌ڵێنه‌كانى ئه‌مريكا بۆ هێزه‌كانى په‌يه‌ده و كێشه سياسييه‌كانيان و؛ سێيه‌م له به‌كه‌مگرتنى گرنگيى كۆنگره‌ى سوچى بووه له پلان و نه‌خشه‌ى گه‌مه‌ى ڕووسيا بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى سوورى.
هێزه‌كانى كورد ساغيان كرده‌وه كه ئه‌وان شه‌ڕڤانى لێزانن و به‌شدارييه‌كى گرنگيان له تێكشكاندنى گرووپه جياجيا ڕاديكاڵه‌كاندا كرد، به ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)يشه‌وه، لێ بازدانى گه‌وره‌ى ستراتيژيى سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌يان – چ له عێراق و چ له سووريا- زۆر به‌خراپى له خزمه‌ت كێشه و دۆزه‌كانياندا بووه. هێزه سه‌ره‌كييه نێوده‌وڵه‌تى و ناوچه‌يیيه‌كان، ئه‌م خاڵه‌يان بۆ خۆ قۆستووه‌ته‌وه؛ هه‌ندێكيان پێش ئه‌وانى ديكه، فێر بوون چۆن ئه‌و بۆشايى و كه‌لێنانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆيان ده‌عه‌مه‌ل بهێنن.
پێوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا ده‌گه‌ڵ په‌يه‌ده‌دا له‌وانه‌يه، به لانى كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌يه‌كى كورت، ساردوسڕييان تێ بكه‌وێ. كورد له مۆسكۆ بێ‌ئومێد ببن. بڕياره سۆزه‌كييه‌كانى كوردان- وه‌ك گله و گازه‌نده‌كردن له ڕووسيا كه گوايا تێكه‌ولێكه‌ى پێ كردوون، يان هه‌ڕه‌شه‌كردن كه چاو به سياسه‌ته‌كانى خۆيان له‌گه‌ڵ ڕووسيا‌دا ده‌خشێننه‌وه و ئاماده‌ى كۆنگره‌ى سوچى نابن- ئه‌جێنداى ڕووسيا ناگۆڕن. مۆسكۆ باوه‌ڕى وايه كه به‌بێ ئاماده‌بوونى كۆڕ و كۆمه‌ڵه به‌نفووزه‌كانى كوردانيش له كۆنگره‌ى سوچى، هێشتا ده‌كرێ تێكه‌ولێكه و ساتوسه‌ودا له‌وێ بكرێت؛ له‌وانه‌یشه نه‌كرێن. بۆ ماوه‌یه‌كى كورت، ڕووسيا هه‌نده زيره‌كه كه ڕێگه‌يه‌ك بدۆزێته‌وه هه‌ندێ كورد له سوچى ئاماده ببن و هه‌ندێ بڕيار له‌وێ بدرێن كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى كورد بكه‌ن. كه په‌يه‌ده ئاماده‌ى ئه‌و كۆنگره‌يه نابێ، مۆسكۆ ئه‌وه به سه‌رنه‌كه‌وتن بۆ خۆى دانانێ، به‌ڵكوو پێی وايه ئاماده‌نه‌بوونى په‌يه‌ده گرفتێكى دوورمه‌ودا بۆ خۆى پێك ده‌هێنێ. زاخارۆڤا له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه "ئێمه داوه‌تنامه‌مان بۆ نوێنه‌رانى كورد ناردووه. ئێسته تۆپه‌كه كه‌وتووه‌ته لاى ئه‌وان كه نه‌ك ته‌نيا هه‌ر داوه‌تنامه‌كه په‌سند بكه‌ن، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵێكى كارا له‌م فۆرماته‌دا بگێڕن." له ده‌سپێكى ڕۆژى يه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌ى سوچيدا، هه‌ندێ كورد ئاماده بوون، لێ نازانرێ چه‌ند كه‌س بوون و نوێنه‌رايه‌تیى چ گرووپێكيان كردووه.
هێشتا مۆسكۆ له‌و باوه‌ڕه‌دايه كه ڕێگه‌چاره هه‌ن بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى قه‌يرانى عه‌فرين. يه‌كێ له‌و ڕێگه‌چارانه دووباره‌بوونه‌وه‌ى پێشنيارى سه‌ره‌تايیى ڕووسيايه كه هێزه‌كانى حكوومه‌تى سووريا بچنه ناوچه‌ى ژێرده‌ستى كوردان و داموده‌زگه‌ى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كورددا پێكه‌وه دروست بكه‌ن. مه‌ترسیى ئه‌و ڕێگه‌چاره‌يه له‌وه‌دايه كه هه‌ر دوو سوپاى سوورى و توركى، ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووى يه‌كتر ببنه‌وه. لێ له‌وانه‌يه ڕێگه‌يه‌كيش بێ بۆ كۆتاييهێنان به جه‌نگ له عه‌فرين و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى؛ مادام توركيا گه‌ره‌نتیى "زۆنێكى ئه‌وله‌هى"ی 20 كيلۆمه‌تر قووڵايیى پێ بدرێ. له‌و باره‌دا، توركيا ده‌يه‌وێ ئه‌مريكا چيديكه پشتگيرى له يه‌په‌گه نه‌كا و، ڕووسيایش به ده‌ورى خۆيه‌وه، ده‌يه‌وێ ئه‌مريكا كۆسپ بۆ كوردان دروست نه‌كا تا تێكه‌ڵی ئه‌و پرۆسه چاره‌سه‌رييه ببن كه مۆسكۆ سه‌ركێشیى ده‌كا. به‌م دواييیه، خاوه‌نڕایانی كورد له عه‌فرين نامه‌يه‌كيان بۆ حكوومه‌تى سووريا ناردووه كه "به‌رعۆده‌ى پابه‌ندبوونه سيادييه‌كانى خۆى بێ و سنووره‌كانى خۆى بپارێزێ." له نامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه نه‌كراوه كه داخوا كاربه‌ده‌ستانی كورد ڕاده‌ستكردنى عه‌فرين به ديمه‌شق وه‌ك ڕێگه‌چاره‌يه‌ك [خيار- Option] ده‌بينن، ئايا واقيعى [شه‌ڕ ] پاڵى به كوردان ناوه ئه‌و ڕێگه‌چاره [پێشنياركراوه‌ى رووسان] به‌هه‌ند وه‌ربگرن كه پێشتر دژى بوون.
ئه‌گه‌ر، به هه‌ر حاڵ، ئه‌و قه‌يرانه به‌رده‌وام بێ و ئۆپه‌راسيۆنه‌كه له‌وه زۆرتر بكێشێ كه له سه‌ره‌تاوه پلانى بۆ دانرا بوو، ئه‌وا له‌وانه‌يه سوپاى توركيا به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر به‌رفره‌كردنى بوونى خۆى و، هه‌رگيز ڕ‌ازى نه‌بێ ئه‌وێ به‌جێ بهێڵێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌وه‌یش ڕ‌ازى بێ، ئه‌وا زێتر وه‌ك "به‌جێهێشتنێك به ستايلى ڕووسى" ده‌بێ و، هێزێكى به‌رچاوى شه‌ڕكه‌رى له‌وێ ده‌مێنێ. ئه‌مه‌یش گه‌لێ ئالينگاریى سياسى و مه‌يدانى بۆ سياسه‌ته‌كانى ڕووسيا له‌باره‌ى سووريا‌وه دروست ده‌كا. له هه‌مان كاتدا، مۆسكۆ له عه‌فرين به‌وریایی و به‌پارێز ده‌جووڵێته‌وه؛ له مه‌وداى وه‌كيه‌ك له "داخوازييه ڕاديكاڵه‌كان"ى هه‌ر دوو لايه‌نى توركى و كوردى ڕاده‌وه‌ستێ.
سەرچاوە: