ستيفن ستار*
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ نزيكه له هه‌موو ڕووێكه‌وه، له هه‌ر گۆشه‌يه‌كى بارى ديپلۆماتييه‌وه، توركيا و ڕۆژاوا به‌ته‌واوى كه‌وتوونه‌ته به‌رانبه‌ر يه‌كدييه‌وه. سه‌رۆككۆمارى توركيا، ڕه‌جه‌ب ته‌یيب ئه‌ردۆغان، ڕه‌خنه له واشنتۆن ده‌گرێ چونكه "فه‌تحوڵڵا گويله‌ن"ى ڕاده‌ست نه‌كردوونه‌ته‌وه. ئانكارا ئه‌و پياوه دينداره، كه له پنسلڤانيا ده‌ژى، به گومانلێكراوى سه‌ره‌كیى پشت هه‌وڵى كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ى ته‌مووزى 2016 ده‌زانێ. گويله‌نيش نكوڵیى لێ ده‌كا.
ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه له ئه‌مريكا ده‌گرێ چونكه پشتيوانى له‌و ميليشيا كوردانه [نووسه‌ر وشه‌ى ميليشياى بۆ پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان به‌كار هێناوه- ئاسۆ] ده‌كا كه تا ڕادده‌يه‌كى زۆر ئه‌وان داعشیان له باكوورى سووريا و عێراق له‌نێو برد. توركيايه‌ك كه سيسته‌مێكى مووشه‌كيى به‌رگریی سه‌ره‌كى له ڕووسيا بكڕێ، ئه‌مريكا تووڕه ده‌كا.
ئه‌وروپایش له‌و ته‌وژمى ڕه‌خنه‌يه ده‌ربازى نه‌بووه. ئه‌ردۆغان وه‌ك "لانكه‌ى فاشيلى ديموكراسى" ئاماژه‌ى بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه و به سه‌ركرده‌كانيشى گوتووه: "په‌ڕپووت". ئه‌ردۆغان به دايك و باوكانى توركى گوتووه كه منداڵه‌كانيان بۆ خوێندن نه‌نێرنه ڕۆژاوا.
پاشان به‌داخه‌وه كێسى ياريكه‌رى تۆپى پێى ئه‌ڵمانى، مه‌سعوود ئۆزيل، دێ، كه وازى له تۆپى پێى نێوده‌وڵه‌تى هێنا له سۆنگه‌ى زێده‌بوونى شه‌پۆڵێكى ڕاسيزم و ڕه‌خنه له ئه‌ڵمانيا پاش ئه‌وه‌ى ئۆزيل له مانگى ئاياردا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا كۆ بووه‌وه.
ئه‌ردۆغان له پشت په‌ره‌پێدانى پێوه‌نديى باشتر بووه له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئاسيا، تا متمانه و شيان و توانا ئيسلامييه‌كانى خۆى به‌هێزتر بكا و نيشانى بدا كه توركيا پشتى به ڕۆژاوا نه‌به‌ستووه. له پێڤاژۆيه‌كى وادا و ئاشكرايه كه هه‌ستى دژه-ڕۆژاوايى، به‌تايبه‌تى دژه-ئه‌مريكی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى توركيدا، بۆ پێش سه‌رده‌مى ئه‌ردۆغان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
توركيا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه توخمگه‌لێكى وه‌ساى تێدايه كه خۆيان به چه‌پڕه‌وى ڕاديكاڵ ده‌ناسێنن. ئه‌و چه‌پڕه‌وه ڕاديكاڵانه پاشماوه‌يه‌كى سه‌رده‌مى جه‌نگى ساردن. بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ سه‌نته‌رى پيو (Pew) و چه‌ند ناوه‌ندێكى ديكه‌ى ڕاپرسى، ڕوانگه و ديدى "ناحه‌زانه"يان ده‌رهه‌ق به ئه‌مريكا له‌نێو توركاندا تۆمار كردووه.
گوتارى دژه-ڕۆژاوايى به قازانجى ئه‌ردۆغانه. ئه‌و گوتاره ده‌رفه‌ت به ئه‌ردۆغان ده‌دا په‌يامى خۆى له ناوخۆى وڵات‌دا بفرۆشێ و ساغ بكاته‌وه. شوێنكه‌وته و پێڕه‌وه ئيسلامييه‌كانى ئه‌ردۆغان دڵيان به ئاخاوتنه دژه-ڕۆژاوايیيه‌كانى ئه‌ردۆغان ئاو ده‌خواته‌وه. حزبى گه‌لى كۆماريى ئۆپۆزيسيۆن، كه له‌مێژه هانى گرنگى و بايه‌خى پێوه‌ندى و ڕايه‌ڵكه‌ى باش له‌گه‌ڵ ڕۆژاوادا ده‌دا، ويستوویه‌تی ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ى، حزبى داد و گه‌شه‌پێدان، وه‌ك لۆكاڵ و خۆپارێز نيشان بدا. لێ خويايه، ئه‌و سياسه‌ته‌ى هيچى لێ شين نه‌بووه و نه‌يخواردووه. كه‌واته با سه‌يرى چالاكيى بازرگانى و ئابوورى بكه‌ين و كۆمه‌ڵێكى جياوازى هه‌لومه‌رج لێره‌دا هه‌ن.
سه‌يرى ئه‌و ژمارانه بكه‌ن: 44%ى هه‌نارده‌ى توركيا بۆ وڵاتانى ئه‌ندام له يه‌كێتيى ئه‌وروپا بووه و، 38%ى هاورده‌كانيشى هه‌ر له يه‌كێتيى ئه‌وروپا بووه. قه‌باره‌ى بازرگانيى كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكادا له 22 بليۆن دۆلار زێتر بووه له 2016دا. كه‌چى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێرانى دراوسێدا، به قسه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له 2012ه‌وه تا ئێستا بۆ زۆرتر له نيوه دابه‌زيوه و، له 2016دا، قه‌باره‌ى بازرگانیى نێوان توركيا و ئێران 9.7 بليۆن دۆلار بووه. ده‌سته‌بژێرى سياسى له ڕۆژاوا و له توركيا، تێ ده‌گه‌ن كه پێويستيان به يه‌كدى هه‌يه و، نابێ كه‌س ئه‌و هێڵه ببه‌زێنێ كه له‌وانه‌يه دابڕانێكى ديپلۆماتیى لێ بكه‌وێته‌وه.
به هه‌ر حاڵ، هه‌ڵوێستى فه‌رميى توركيا ته‌واو پێكناكۆكه. ئه‌وانه‌ى له پۆستى هه‌ره سه‌ره‌وه‌ن، له ڕه‌خنه‌كانياندا توندن؛ كه‌چى ئه‌وانه‌ى له ئاستێكى نزمتردان- بۆ نموونه وه‌ك وه‌زيره‌كانى كابينه- به‌رده‌وام و زێتر به تۆن و نه‌زمێكى ئاشتیئامێز ده‌دوێن. له ئۆكتۆبه‌رى ڕابردوودا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولوود چاوشئۆغلو، له سه‌ردانێكيدا بۆ ئه‌ڵمانيا گوتى: "ئه‌گه‌ر ئێوه، ئه‌ڵمانيا، يه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و ڕووى ئێمه بێن، ئێمه دوو هه‌نگاو به‌ره‌و ئێوه دێين."
ئاخاوتنى له‌م بابه‌ته له هه‌موو كاتێكدا ده‌كرێ و به زۆرى به‌و مانايه دێ كه ده‌رگه‌ى پێوه‌ندى و هامشۆ له نێوان ئانكارا و پايته‌خته‌كانى ئه‌وروپادا كراوه‌يه. له‌م سۆنگه‌يه‌وه‌يه كه نه ئه‌مريكا و نه ئه‌وروپا نايه‌وێ ڕايه‌ڵكه و پێوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئانكارا‌دا خراتر ببن و بپچڕێن. توركيا ئه‌نداميكى ناتۆيه و كۆنترۆڵى هوروژم و هاتنى به‌ڵێشاوى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا ده‌كا و وه‌ك مه‌ته‌رێزێكه له به‌رده‌م نفووزى ڕووسيا له ناوچه‌كه‌دا. هه‌روا توركيا زێتر وه‌ك كه‌ناڵێكى گرنگى هاتنى وزه بووه، له ئاسياى ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ئه‌وروپا، به‌تايبه‌تى ئه‌گه‌ر پێوه‌ندييه‌كانى ڕۆژاوا به ڕووسياوه ئاسته‌نگيان تێ بكه‌وێ.
وێناچێ هيچ لايه‌كيان [توركيا و ڕۆژاوا- ئاسۆ] بكارن ئه‌و زيانه درێژخايه‌نه ببينن كه سه‌ركرده سياسييه‌كانيان به‌سه‌ر وڵاته‌كانياندا ده‌هێنن. زۆرتر به‌و مانايه‌ى كه چۆن خه‌ڵكى توركيا، ئه‌وروپا و ئه‌مريكا سه‌يرى يه‌كتر و وڵاتانى يه‌كدى ده‌كه‌ن. تۆوى بێمتمانه‌يى و به‌قانه‌كردن كه سياسييه‌كان چاندوويانه و كه‌ناڵه‌كانى ميدياى ده‌سته-ڕاست ئاوى ده‌ده‌ن، واقعێكى ساخته‌يان پێك هێناوه. نيگه‌رانى ئه‌وه‌يه كه به‌ئاسانى ئه‌و واقعه به‌ره‌واژى ناكرێته‌وه.
ستيفن ستار [ڕۆژنامه‌نووسێكى ئيرله‌ندييه و له 2007 تا 2012 له سووريا ژياوه و نووسه‌رى كتێبى: شۆڕش له سووريا: به‌چاوديتنى ڕاپه‌ڕينيك (له چاپكراوه‌كانى زانكۆى ئۆكسفۆرد- 2012).]