2018-08-10
ترامپ له چ قزگه‌يه‌كه‌وه ده‌يه‌وێ قسه له‌گه‌ڵ ڕۆحانيدا بكا؟
دكتۆر جيمس ئێم. دۆرسه‌ى* 5ى ئاب 2018
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
زۆر كه‌س سه‌ريان له ڕاگه‌ياندنه‌كه‌ى سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ سووڕ ما، كه گوتى ئه‌و حه‌ز ده‌كا بێ هيچ مه‌رجێكى پێشوه‌خته چاوى به سه‌رۆككۆمارى ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانى بكه‌وێ. ئه‌م ئاخاوتنه ئه‌و سه‌رنجه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه و به‌هێزده‌كا، ته‌نانه‌ت له‌نێو دۆسته هه‌ره نزيكه‌كانى ئه‌مريكایش له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا كه ترامپ پشته‌وانێكه، به‌ڵام هاوپه‌يمانێكى پشتپێبه‌ستراو نييه و كه‌س ناتوانێ پێشبينیى هه‌نگاوه‌كانى بكا.
ئه‌م پێشنيازه‌ى ترامپ بۆ ئاخاوتن له‌گه‌ڵ ڕۆحانيدا، بڕيارى كشانه‌وه‌كه‌ى ترامپ له ڕێككه‌وتننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى 2015 ده‌خاته ژێر پرسيار و شك و گومانه‌وه. ئه‌و بڕياره‌ى مانگى ئايارى ترامپ سنوورێكى بۆ به‌رنامه‌ى نوكلياريى ئێرانى دانا و سزاگه‌لێكى توندى ئابووریى به‌سه‌ردا سه‌پانده‌وه كه ئامانج لێى جێله‌قكردن بووه به حكوومه‌تى ئێرانى، ئه‌گه‌ر ڕووخاندنى نه‌بووبێ.
پلانى جۆن بۆلتۆن شتێكى ديكه‌يه.
بۆلتۆن، له‌سه‌ر داخوازيى ڕاوێژكارى ئه‌و وه‌خته‌ى ترامپ، ستيڤ بانون، له ئابى 2017دا پلانێكى بڵاو كرده‌وه. ئه‌و پلانه له بنه‌ڕه‌تدا هى بانون بووه، لێ ستيڤن خۆى نه‌يتوانيوه ڕاسته‌وخۆ به ترامپى بدا. ئه‌و پلانه ورد و باريكه ئه‌و ئه‌رگيومێنتانه ده‌خاته ڕوو كه ترامپ بۆ پاساودانه‌وه‌ى بڕيارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له ڕێككه‌وتننامه‌ى نيوكليارى به‌كاری هێناون و، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه ده‌بێ ئه‌مريكا بۆ به‌ده‌ستهێنانى پشتيوانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا، هه‌ڵيان بهێنێته‌وه.
پلانه‌كه ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر JCPOA هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، وێناچێ ئێران بيه‌وێ دانوستاندنى زێتر [له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى نوكليارى]ه‌وه بكا، لێ له‌وانه‌يه كاربگێڕيى [ئه‌مريكا] حه‌زى لێ بێ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌یش به‌كراوه‌يى بهێڵێته‌وه تا نياز و مه‌رامى ڕاسته‌قينه‌ى ئێران بۆ په‌ره‌پێدانى چه‌كى نوكليارى بزانێ و سه‌ح بكاته‌وه [ واته به‌وردى بزانێ- ئاسۆ ]؛ ئه‌و نياز و مه‌رامه‌ى هه‌رگيز تيشكى نه‌خراوه‌ته سه‌ر." (JCPOA كورتكراوه‌ى the Joint Comprehensive Plan of Actionه، واته به‌رنامه‌ى كارى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى هاوبه‌ش).
ڕاگه‌ياندنه له‌ناكاوه‌كه‌ى ترامپ به‌ئاسته‌م ئه‌و ئيدعايه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه ئێران ده‌يه‌وێ تواناى نوكلياريى سه‌ربازيى خۆى په‌ره پێ بدا؛ به‌ڵام ئه‌و ڕاگه‌ياندنه، هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵايه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنانى زه‌وينه و بنه‌مايه‌كى به‌رزى مۆراڵى و بۆ بێهێزكردنى پشتيوانيى ڕووسى، ئه‌وروپى و چينى له ڕێككه‌وتننامه نوكليارييه‌كه له ڕێگه‌ى نيشاندانى ئێران وه‌ك وڵاتێكى ياخى كه حه‌زى له مێزى دانوستاندن نه‌بێ...
ئه‌م پێشنيازه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، ئێران ده‌خاته نێو ته‌له‌زگه‌يه‌كه‌وه. ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئاخاوتن [له‌گه‌ڵ ترامپ] خزمه‌ت به مه‌به‌سته‌كه‌ى ترامپ ده‌كا، به‌ڵام به ڕازيبوونيش له‌وانه‌يه گوشارى ناوخۆى باڵى سه‌ختگر بۆ سه‌ر سه‌رۆككۆمارى ئێرانى زێتر ببێ؛ به‌و مانايه‌ى كه گفتوگۆكردن له سايه‌ى سياسه‌تى ئێسته‌ى ئه‌مريكادا، ده‌رفه‌تێكى كه‌مى سه‌ركه‌وتنى تێدا هه‌يه. وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، مايك پۆمپيۆ و، ڕاوێژكارى ڕۆحانى، حه‌ميد ئه‌بو تاليبى، دوا به دواى ئه‌و پێشنيازه‌ى ترامپ، له ئاخاوتنى جياجيادا زۆر شتيان گوت.
پۆمپيۆ ڕوونی كرده‌وه: "ئه‌گه‌ر ئێرانييه‌كان به‌ڵێن بده‌ن كه گۆڕانكاريى بنه‌ڕه‌تى ده‌رهه‌ق به چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆيان‌دا بكه‌ن و له ڕه‌وتارى ده‌غه‌ڵانه‌ى خۆيان كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌وا ده‌كارين بچينه ناو ڕێككه‌وتننامه‌يه‌كى نوكليارييه‌كى ئه‌وتۆى به‌سووده‌وه كه به‌ڕاستى ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى نوكليارى بگرێ؛ ئه‌و ده‌مه سه‌رۆك ساز و ئاماده‌يه له‌گه‌ڵيان دابنيشێ و ئاخاوتنيان له‌گه‌ڵدا بكا."
"ئه‌بو تاليبى"يش گوتى ڕۆحانى ده‌يه‌وێ چاوى به ترامپ بكه‌وێ ئه‌گه‌ر ترامپ نيشانى بدا "ڕێز له ميلله‌تى مه‌زنى ئێران ده‌گرێ" و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێككه‌وتنه نوكليارييه‌كه و دوژمنايه‌تى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميدا كه‌م ده‌كاته‌وه. ئه‌بوتاليبى هه‌ر ته‌نيا ئاماژه بۆ هه‌ڵوێستى له‌مێژينه‌ى دژه‌ئێرانييانه‌ى ترامپ و كشانه‌وه له ڕێككه‌وتننامه‌كه و سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا ناكا، به‌ڵكه ئاماژه بۆ نه‌خشه‌كه‌ى "بۆلتۆن"يش ده‌كا كه به‌رجه‌سته‌ى سياسه‌تى سه‌رۆك ده‌كا.
نه‌خشه‌كه‌ى بۆلتۆن ده‌ڵێ: "له‌گه‌ڵ ئيسڕائيل و لايه‌نى ديكه‌ى دياريكراودا، گه‌نگه‌شه‌ى ڕێگه‌چاره سه‌ربازييه‌كان ده‌كه‌ين. هه‌روا له‌گه‌ڵ ئه‌وانى ديكه‌ى ناوچه‌ى كه‌نداويشدا گفتوگۆ له‌باره‌ى چۆنێتیی چاره‌سه‌ركردن و ڕه‌وينه‌وه‌ى نيگه‌رانييه‌كان ده‌كه‌ين كه له ئه‌نجامى ڕه‌فتارى هه‌ڕه‌شه‌ئامێزانه و ده‌غه‌ڵانه‌ى ئێرانه‌وه دێنه گۆڕێ." خه‌ڵكێكى كه‌م پێيان وايه ئه‌مريكا و ئێران ده‌يانه‌وێ ڕاسته‌وخۆ به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ربازى ڕووبه‌ڕوى يه‌كدى ببنه‌وه.
بۆلتۆن و ياوه‌ر و هاوكاره‌كانى ديكه‌ى ترامپيش، به هه‌ر حاڵ، به‌ڕوونى داواى گۆڕينى ڕژێم له تاران ده‌كه‌ن. ئه‌وانه پشتيوانى له ڕووخاندنى توندوتيژانه‌ى حكوومه‌تى ئێران ده‌كه‌ن كه گرووپێكى تاراوگه‌نشينى ئێرانى ئه‌نجامى بدا. گرووپێكى وه‌سا، ڕايه‌ڵكه و پێوه‌نديى باشى له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته ڕۆژاوايیيه‌كان و ده‌سته‌بژێره سياسييه‌كاندا هه‌يه، به‌ڵام له ناوخۆى ئێران‌دا پشتيوانییه‌كى كه‌ميان لێ ده‌كرێ. شازاده‌ى سعووديا، توركى ئه‌لفه‌يسه‌ڵ، سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگه‌ى هه‌واڵگريى عه‌ره‌بستان و باڵیۆزى پێشووى شانشين له بريتانيا و ئه‌مريكا، زۆر جاران ئه‌و ڕوانگه و بۆچوونانه ده‌رده‌بڕێ كه جێنشينى مه‌ليك، محه‌مه‌دى بن سه‌لمان، نايه‌وێ خۆى ئاماژه‌يان پێ بدات.
پلانه‌كه‌ى بۆلتۆن، بلۆك ده‌خاته سه‌ر بلۆك بۆ جێله‌قكردن به حكوومه‌تى ئێران، نه‌ك هه‌ر ته‌نيا له ڕێگه‌ى گوشارى ئابوورييه‌وه به‌ڵكه له ڕێگه‌ى هاندان و نانه‌وه‌ى ياخيبوونيش له‌نێو كه‌مينه ئيتنييه‌كانى وڵاته‌كه‌دا. ئه‌و پلانه وێناى پشتيوانيى فه‌رميى ئه‌مريكا ده‌كا بۆ "ئۆپۆزيسيۆنى ديموكراتيى ئێرانى" و"ئاواته نه‌ته‌وه‌ييیه‌كانى كورد له ئێران، عێراق و سووريا" و، ياريده‌دانى به‌لوچه‌كان له پارێزگه‌ى به‌لوچستانى پاكستان و سيستانى دراوسێى له ئێران و به‌لوچستان و، هه‌روابێته‌وه عه‌ره‌به‌كانى ئێران له پارێزگه‌ى "خوزستان"ى ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت. هه‌روا پلانه‌كه باس له خێرا پێدانى بۆمبى وێرانكاريش به هاوپه‌يمانه‌كانى ئه‌مريكا ده‌كا.
مسته‌فا هيجرى، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ئه‌و مانگه‌ى ڕۆيى له ماوه‌ى سه‌ردانێكيدا بۆ واشنتۆن له‌سه‌ر داواى كاربگێڕيى ترامپ، له‌گه‌ڵ ستيڤن فاگين، سه‌رۆكى ئه‌و ده‌مه‌ى ئۆفيسى به‌شى كاروباره‌كانى ئێران له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و كونسوڵى گشتى و ئێسته‌ى ئه‌مريكا له هه‌ولێر له كوردستانى عێراق، كۆ بووه‌وه. حزبى ديموكراتى كوردستانی ئێران به‌م دواييیه هێرشه‌كانى له كوردستانى ئێران به‌گوڕتر كردوون؛ چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هيجرى له‌گه‌ڵ "فاگين"دا، نۆ كه‌سيان له ئێرانييه‌كان كوشت. گرووپه‌كانى ديكه‌ى كورديش هێرش و په‌لامارى هاوشێوه‌يان كردووه. چه‌ند گرووپێكى كوردى ئێرانى وتووێژ له‌سه‌ر شێوازه‌كانى يه‌كخستنى هه‌وڵه‌كانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڕ‌ژێمى ئێرانى ده‌كه‌ن.
سه‌نته‌رێكى لێكۆڵينه‌وه‌ى سعووديا كه باوه‌ڕ ده‌كرێ له لايه‌ن شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌وه پشتيوانى بكرێ، له لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى ساڵى ڕابردوودا باس له پشتيوانيى عه‌ره‌بستانى سعووديا له ياخيبوونێكى ئاست-نزمى به‌لوچه‌كان له ئێران ده‌كا. چه‌كداره توندڕۆكانى پاكستانى ده‌ڵێن، عه‌ره‌بستانى سعووديا پاره‌و‌پووڵى زيتر به مه‌دره‌سه ئايينييه‌كان له به‌لوچستان ده‌دا كه وه‌كوو نه‌واو په‌ناگه‌يه‌ك وان بۆ شه‌ڕڤانى دژه- ئێرانى.
لێكۆڵه‌رێكى ئێرانى به ناوى ئه‌حمه‌د مه‌جيديار ده‌ڵێ: "ناوچه‌كانى باشوورى ڕۆژهه‌ڵات و باكوورى ڕۆژاوا- كه زێد و نيشتمانى كه‌مينه‌ى په‌راوێزخراوى ئيتنى و ئايينين- كار و كرده‌ى توندوتيژيان تێدا به‌ڕێوه ده‌چێ كه گرووپگه‌لێكى جياخواز و توندڕۆ ئه‌نجاميان ده‌ده‌ن.... سيستان و به‌لوچستان، ده‌كرێ ببنه زه‌وينه‌يه‌كى به‌پيت بۆ بزاوگه‌لێكى توندڕۆ و جياخوازى لۆكاڵى و، هه‌روابێته‌وه بۆ گرووپگه‌لێكى تيرۆريستى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تيیش."
* هاوكارێكى كاتى و سه‌ره‌كيى سه‌نته‌رى BESAيه و مامۆستايه له كۆلێژى ئێس. ڕاجاراتنام بۆ ديراساتى نێوده‌وڵه‌تى له زانكۆى ته‌كنه‌لۆژیی "نانيانگ"ى سه‌نگاپۆره و هاوبه‌ڕێوه‌به‌رى زانكۆى ئينيستيتۆى فۆرزبورگ بۆ فان كه‌لچه‌ر [وه‌ك كتێبخوێندنه‌وه، فيلمنيشاندان، شۆ‌ى ته‌له‌ڤزيۆنى، تيپى موزیك و تيمى وه‌رزشى و شتى له‌م بابه‌ته كه خه‌سڵه‌تێكى ميللييان پێوه‌يه.]
سه‌رچاوه:
https://besacenter.org/perspectives-papers/trump-rouhani-talks/