د. سه‌وسه‌ن ساڵح ئهلحهزرهمی
وه‌رگێڕانی لە عەرەبییەوە: سەكوان حه‌م ئه‌رگۆشی
كۆتا له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی ئینگلیزییه (quota) و مانای به‌ش یاخود پشكی ڕێژه‌یی ده‌دات. ڕه‌گه مێژوویییهكهی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌مكی كاری ئه‌رێنی (Affirmative action) كه بۆ یه‌كه‌م جار له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌كار هاتووه و بریتی بووه له سیاسه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گرووپه بێبهشهكان، چ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته حكوومییه‌كانه‌وه بێت، یان خاوه‌نكاره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت.
له بنه‌ڕه‌تدا، به‌رهه‌می بزووتنه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نییه‌كان بووه، كه په‌یوه‌ندیی به كه‌مینه‌ی ڕهشتپێستهوه هه‌بوو. بۆ یه‌كه‌م جار سه‌رۆك "كێنێدی" له ساڵی (1961) به كاری هێناوه؛ دوای ئه‌و، "جۆنسۆن" له به‌رنامه‌كه‌یدا كه وه‌ك به‌شێك له جه‌نگی دژ به هه‌ژاری داده‌نرێت، به‌كاری هێناوه. له‌و به‌رنامه‌یه‌دا سیسته‌می پشكی ڕێژه‌یی (كۆتا) جێبه‌جێ كرا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان پابه‌ند كران به ته‌رخانكردنی ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی له كه‌مینه‌ی نه‌ژادین. دواتر گرووپی دیكه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تان داوای ئه‌و ڕێژه‌یه‌یان كرد. ئه‌مه‌یش بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی كه كه‌مینه‌كان هه‌ستیان به به‌شخوراویی مافه‌كانیان ده‌كرد.
سیسته‌می كۆتای ئافره‌تان چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
مه‌به‌ست لێی ته‌رخانكردنی ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی كورسیی ئه‌نجومه‌نه‌كانی یاسادانانه بۆ ئافره‌تان. جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیسته‌مه‌یش پێویستی به پابه‌ندكردنی حزبه سیاسییه‌كانه، به ته‌رخانكردنی كورسی بۆ ئافره‌تان له‌سه‌ر گشت ئاسته ڕێكخراوهیییهكانیان. ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له كورسیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئافره‌تان ته‌رخان ده‌كرێت، به مه‌رجێك نابێت ئه‌و ژماره‌یه له‌و ڕێژه‌یه كه‌متر بێت كه له یاسادا هاتووه؛ واته پشكێكی دیاریكراو بۆ ئافره‌تان هه‌یه و پێویسته له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه پڕ بكرێنه‌وه.
یه‌كێتیی په‌رله‌مانیی جیهانی (Inter Parliamentary Union) كه له ساڵی 1889 دامه‌زراوه، چه‌ند ڕێسایه‌كی بۆ سیسته‌می كۆتای ئافره‌تان داناوه. ئه‌م یه‌كێتییه زیاتر له 140 په‌رله‌مانی نیشتمانی له‌خۆ ده‌گرێت. تاكوو تشرینی یه‌كه‌می 2006، زیاتر له 68 وڵات ئه‌م سیسته‌مه‌یان جێبه‌جێ كردووه.
ئامانج له كۆتا، ته‌نیا گه‌یاندنی ئافره‌ت نییه به په‌رله‌مان، به‌ڵكوو له‌وه زیاتر مه‌به‌ست لێی گه‌نگه‌شه‌كردنی پرس و كۆژانی ئافره‌تان و به‌شداریكردنییه‌تی له پرۆسه‌ی بنیاتنان و گه‌شه‌سه‌ندندا. وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانیی ئافره‌تان، لایه‌نگرانی ئه‌و سیسسته‌مه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له به‌رزبوونه‌وه‌دان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش بێت؛ تا ئه‌و كاته‌ی بوونی ئافره‌ت له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌بێته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه كۆمه‌ڵگه په‌سه‌ندی ده‌كات.
سیسته‌مه جیاوازه‌كانی كۆتای ئافره‌تان
سیسته‌می كۆتا له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه جیاوازه. چوار سیسته‌می سه‌ره‌كی بۆ كۆتا هه‌ن: پشكی ده‌ستووری، پشكی یاسایی‌ی په‌رله‌مان، پشكی یاسایی‌ی ئه‌نجومه‌نه خوجێیه‌كان و پشكی حزبی. زۆرێك له وڵاتان، له یه‌ك كاتدا زیاتر له سیسته‌مێك په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
- كۆتای ده‌ستووری:
بریتییه له ته‌رخانكردنی كورسیی په‌رله‌مان بۆ ئافره‌تان به ده‌قێكی ده‌ستووری. چه‌ندین وڵات ئه‌م سیسته‌مه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و، له هه‌ندێكیاندا نزیكه‌ی نیوه‌ی كورسییه‌كان به‌ر ئافره‌تان ده‌كه‌ون؛ وه‌ك په‌رله‌مانی ڕواندا، كه به ڕێژه‌ی %48.5 به‌رزترین ڕێژه‌ی ئافره‌تانی په‌رله‌مانتاری له جیهاندا هه‌یه.
- كۆتای یاسایی:
ته‌رخانكردنی كورسیی په‌رله‌مان به‌پێی ده‌قێكی یاسای هه‌ڵبژاردن. ئه‌م سیسته‌مه له ئه‌مریكای لاتین وه‌ك بڕازیل، ئارژه‌نتین و مێكزیكۆ په‌یڕه‌و ده‌كرێت. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپا، وه‌ك فه‌ڕه‌نسا و به‌لژیك، هه‌روه‌ها چه‌ندین وڵاتی ئاسیایی، هه‌مان سیسته‌م په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
- كۆتای یاسایی له ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كاندا:
هندوستان یه‌ك له‌سه‌ر سێی كورسییه‌كانی بۆ ئافره‌تان ته‌رخان كردووه. باشووری ئه‌فریقایش به هه‌مان ڕێژه كورسیی ته‌رخان كردووه. هه‌رچی فه‌ڕه‌نسایه، كاتێك ژماره‌ی كورسییه‌كان له شه‌ش كورسی كه‌متر نه‌بن، به‌پێی یاسا پێویسته نیوه‌ی پاڵێوراوانی حزبه به‌شداربووه‌كان ئافره‌ت بن. ئه‌م جۆره به ده‌قێكی ده‌ستوور یان یاسایه‌ك ڕێك ده‌خرێت.
سیسته‌می پشكی حزبی:
٦١ وڵات ئه‌م سیسته‌مه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و گرنگترینیان وڵاتانی سكهندیناڤین. تیایدا حزبه‌كان پابه‌ند ده‌كرێن نیوه‌ی پاڵێوراوانی ناو لیسته‌كانیان ئافره‌ت بن. ئه‌مه سیسته‌مێكی پابه‌ندی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و، هه‌ندێك جار له هیچ یاسایه‌كدا ڕێك نه‌خراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئیتاڵیا و نۆروێژدا هه‌یه. له هه‌ندێك وڵاتیشدا پابهندێكی ناچارییه وه‌ك سوید. له‌م وڵاتانه‌دا هه‌ڵبژاردن له ڕێگه‌ی لیسته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
له فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، بریتانیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه، له ڕێگه‌ی یاساوه، حزبه سیاسییه‌كان پابه‌ند ده‌كرێن که ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو له پاڵێوراوه‌كانیان ئافره‌ت بن. له هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیدا له فه‌ڕه‌نسا كه به تاكه‌كه‌سی ده‌كرێت، حزبه به‌شداربووه‌كان پابه‌ند ناكرێن به دیاریكردنی ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ئافره‌تان، به‌ڵام له كاتی هه‌ڵبژاردنی گشتیدا كه به هه‌مان شێوه به سیسته‌می تاكه‌كه‌سی به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ئافره‌تان نه‌گاته نیوه‌ی پاڵێوراوان، ئه‌وا سزایه‌كی ماددی ده‌درێن.
له په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هاتووه، پێویسته ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كان هیچ جۆره جیاوازییه‌كی تێدا نه‌بێت. له مادده‌ی 3ی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كاندا هاتووه، ده‌بێت وڵاتان په‌یمانی ئه‌وه بده‌ن كه پیاو و ئافره‌ت له به‌ده‌ستهێنانی گشت مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كاندا یه‌كسان بن. له ستراتیژییه‌تی هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئافره‌تاندا كه له سێیه‌مین كۆنگره‌ی جیهانیی ئافره‌تاندا (نه‌یرۆبی 1985)دا په‌سه‌ند كرا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئافره‌تان له پێگه‌ی بڕیارداندا كرایه‌وه. له به‌ڵگه‌نامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پهكینیشدا (ساڵی 1995) جه‌خت له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت كرایه‌وه و، وڵاتانی هان دا تاوه‌كوو یاسا و ده‌ستووره‌كانیان هه‌موار بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداریی ئافره‌تان به شێوه‌یه‌ك به‌رزتر بێته‌وه، له (%30) كه‌متر نه‌بێت.
یه‌كێك له جیاوگهكانی كۆتای ئافره‌تان بریتییه له‌وه‌ی كه ئافره‌تان له‌گه‌ڵ پیاواندا و له بارودۆخێكی نادادپه‌روه‌رانه و لاسه‌نگ، كه هه‌موو فاكته‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دارایی، سیاسی و كومه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ست پیاوانه‌وه‌یه، ناكه‌ونه ململانێوه؛ به‌ڵكوو ئافره‌تان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له‌سه‌ر ئه‌و كورسییانه‌ی که بۆیان ته‌رخان كراوه، ململانێ ده‌كه‌ن.
سیسته‌می كۆتای ئافره‌تان بوارێك بۆ به‌شداریكردنی ئافره‌تان له بزاڤه ئافرهتییهكاندا ده‌ره‌خسێنێت. ئه‌مه‌یش ده‌بێته هانده‌رێك بۆ حزبه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زیاتری ژنان كاندید بكه‌ن؛ به‌مه‌یش بوارێكی زیاتر به گفتوگۆ و كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵبژاردنی باشترینه‌كان ده‌درێت.
ئه‌زموونه‌كانی به‌شداریكردنی ئافره‌تان له وڵاته جیاوازه‌كاندا (تازه‌پێگه‌یشتوو و پێشكه‌وتووه‌كاندا) ده‌ریان خستووه، كه ئافره‌تان ته‌نیا له ڕێگه‌ی دانانی ده‌قێكی ده‌ستووری بۆ پارێزگاریكردن له پشكی خۆیان، ده‌توانن ڕێژه‌ی به‌شداریكردنیان به‌رز بكه‌نه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له تایوان، به‌نگلادش و سوید ڕووی دا. یاخود له ڕێگه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، یان دانانی ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ئافره‌تان له لایه‌ن حزبه سیاسییه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی حزبی سۆسیال دیموكرات له هه‌ر یه‌ك له ئه‌ڵمانیا و سوید ئه‌نجامی دا. یاخود له ڕێگه‌ی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی تایبه‌ت له لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه به مه‌به‌ستی ڕاكێشانی ئافره‌تان و سه‌رخستنی حزبه‌كه‌یان، وه‌ك ئه‌وه‌ی حزبی كرێكارانی بریتانی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1997 په‌یڕه‌وی كرد.
شێوازه‌كانی كۆتا
چه‌ندین شێوازی په‌یڕه‌وكراوی سیسته‌می كۆتا هه‌ن، له‌وانه: كۆتای داخراو؛ به‌پێی ئه‌م شێوازه ئافره‌تان بۆیان نییه له ده‌ره‌وه‌ی كۆتاكه خۆیان كاندید بكه‌ن. هه‌رچی كۆتای كراوه‌یه، كاندیده ئافره‌ته‌كان ده‌توانن له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی سیسته‌می كۆتای ته‌رخانكراو، خۆیان كاندید بكه‌ن. شێوازێكی دیكه بریتییه له كۆتای نزمترین ئاست؛ له‌م شێوازه‌دا ده‌كرێت ڕێژه‌یه‌كی زیاتری ئافره‌تان له‌و ڕێژه‌یه‌ی بۆیان دیاری كراوه، سه‌ر كه‌ون. له كۆتای به‌رزترین ئاستدا كه شێوازێكی دیكه‌ی كۆتایه، ته‌نیا ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراوی ئافره‌تان ده‌توانن سه‌ر كه‌ون؛ ئه‌مه‌یش به‌پێی ڕیزبه‌ندیی خاوه‌ن زۆرترین ده‌نگی پاڵێوراوه ئافرهتهكانهوه ده‌بێت. به‌گوێره‌ی ئه‌زموونی وڵاتان، شێوازی كه‌مترین ئاستی كراوه باشترینیانه و، له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌یش ڕێژه‌ی ئافره‌تان به‌پێی بارودۆخی هه‌ر وڵاتێك، له نێوان %10 تاكوو %30 ده‌بێت.
سەرچاوە: