نووسینی: سۆنیا كۆكریجا
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ئێحسان نه‌زه‌ت مسته‌فا
ژیانێكی ڕێكخراو و ڕاپه‌ڕاندنی هه‌موو جۆره كاروبارێك پێویستی به به‌ڕێوه‌بردن [یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری یان كارگێڕی] هه‌یه. به‌ڕێوه‌بردنێكی باش بڕبڕه‌ی پشتی ڕێكخراوه سه‌ركه‌وتووه‌كانه. ڕێكخستنی ژیان واته ئه‌نجامدان و ته‌واوكردنی كاره‌كان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ژیان، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراوێكیش واته ئه‌نجامدان و ته‌واوكردنی كاره‌كان له ڕێگه‌ی خه‌ڵكانی تره‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ڕێكخراوه‌كه.
به‌ڕێوه‌بردن، چ زانست بێ یان هونه‌ر، هه‌ر به‌به‌رده‌وامی مشتومڕی له‌سه‌ره. هه‌رچه‌نده زۆرێك له بیرمه‌ندانی به‌ڕێوه‌بردن له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه شێوازی فه‌رمیی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌كادیمی، یارمه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌دات. به شێوه‌یه‌كی پڕاكتیكی هه‌موو خاوه‌ن كۆمپانییه‌كان ده‌رچووی زانكۆن، بۆیه ئه‌مه هۆكاری داهێنانی پرۆگرامی بڕوانامه‌كانی بزنسه له هه‌موو نێوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كاندا.
به‌ڕێوه‌بردن كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپه كه گرێ دراون به كرداره‌كانی پلاندان، ڕێكخستن، ئاراسته‌كردن و كۆنترۆڵكردنه‌وه؛ هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی ئه‌م پره‌نسیپانه‌یش ده‌بنه هۆی توندكردنی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری و فیزیكی و دارایی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو و كاریگه‌ر بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه ڕێكخراوه‌یییه‌كان.
پێناسه‌ی به‌ڕێوه‌بردن
زۆرێك له بیرمه‌ندانی به‌ڕێوه‌بردن به شێوازی خۆیان پێناسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنیان كردووه. بۆ نموونه "ڤان فلیت" و "پیته‌رسن" به‌م شێوه‌یه پێناسه‌یان كردووه: به‌ڕێوه‌بردن بریتییه له كۆمه‌ڵێك چالاكی و به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كان به شێوه‌یه‌كی دروست و كاریگه‌ر بۆ به‌دواداچوون و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجێك یان زیاتر. "میگینسن" و "مۆزلی" و "پێتری" به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی ده‌كه‌ن: به‌ڕێوه‌بردن بریتییه له كاركردن له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه مرۆیی، دارایی و فیزیكییه‌كاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه ڕێكخراوه‌یییه‌كان به ئه‌نجامدانی كرداره‌كانی پلاندان، كۆنترۆڵكردن، ڕێبه‌ریكردن و ڕێكخستن.
"كرێتنه‌ر"یش به‌م جۆره پێناسه‌ی كردووه: به‌ڕێوه‌بردن بریتییه له پڕۆسه‌یه‌كی كاریگه‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه ڕێكخراوه‌یییه‌كان له‌نێو ژینگه‌یه‌كی گۆڕاودا به‌هۆی ته‌واو به‌كارهێنانی سه‌رچاوه ده‌گمه‌نه‌كانه‌وه. به‌پێی پێناسه‌ی ئێف ده‌بلیۆ ته‌یله‌ر: به‌ڕێوه‌بردن بریتییه له‌و هونه‌ره‌ی كه بزانی چی ده‌كه‌ی و له چ كاتێكدا كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ی و، چاودێریی ئه‌وه‌یش بكه‌ی كه به‌ڕێوه‌بردن به باشترین و هه‌رزانترین شێواز جێبه‌جێ ده‌كرێت. به‌پێی پێناسه‌ی هاروولكۆرد: به‌ڕێوه‌بردن بریتییه له هونه‌ری ته‌واوكردنی كاره‌كان له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانێك كه به شێوازی گرووپی فه‌رمی ڕێك خراون. هه‌روه‌ها بریتییه له هونه‌ری دروستكردنی ژینگه‌یه‌ك كه تیایدا خه‌ڵك و تاك بتوانن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی گرووپه‌كان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.
سه‌ركرده چه‌ند سیفه‌ت و كواڵێتیی بۆماوه‌ییی هه‌یه كه یارمه‌تی ده‌دات له گێڕانی ڕۆڵێكی ڕاسته‌وخۆ بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی كاریگه‌ر به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا. ڕابه‌ری [سه‌ركردایه‌تی و ڕێبه‌رایه‌تی]، به‌شێكی بنچینه‌ییی به‌ڕێوه‌بردنه و ڕۆڵێكی گرنگیش له كرداره‌كانی به‌ڕێوه‌بردندا ده‌گێڕێت، له كاتێكدا كه به‌ڕێوه‌بردن پێكهاته‌یه‌كی بنچینه‌ییی پرۆسه ته‌كنیكی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه. پڕاكتیزه‌كردنی به‌ڕێوه‌بردن به‌قه‌د شارستانییه‌تی مرۆڤ كۆنه؛ هه‌رچه‌نده ئه‌سڵی خوێندنی به‌ڕێوه‌بردن وه‌ك لقێكی جوداكه‌ره‌وه‌ی زانیاری به شێوازی زانستی و سیسته‌ماتیك، بۆ سه‌رده‌می تازه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌ڕێوه‌بردن به‌شێكی گرنگ و پێویستی مرۆڤه له هه‌ر كاتێكدا كه هه‌وڵه‌كانی مرۆڤ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه ویستراوه‌كانی چڕ بكرێنه‌وه. هه‌میشه پێكهاته بنچینه‌یییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن ڕۆڵی خۆیان ده‌گێڕن، جا چ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كار و پیشه، یان ژیانی ئێمه بێت.
هه‌ر بۆ نموونه با سه‌یری ڕۆڵی به‌ڕێوه‌بردنی ئافره‌تێكی ساده‌ی ماڵه‌وه بكه‌ین؛ ده‌بینین كه چۆن پێكهاته‌كانی به‌ڕێوه‌بردن، له به‌ڕێوه‌بردنی ماڵه‌كه‌یدا به‌كار ده‌هێنێت. یه‌كه‌مین شت، ماڵه‌كه‌ی و پێداویستییه‌كانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و پێشبینیی پێداویستییه‌كانی ماڵه‌كه‌ی ده‌كات بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، مانگێك یان زیاتر. ئه‌وجا سه‌رچاوه‌كانی كۆ ده‌كاته‌وه و به‌پێی سنووری ئه‌و سه‌رچاوانه ڕه‌فتار ده‌كات. پلان بۆ سه‌رچاوه‌كان داده‌نێت و بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین سوود له‌و سه‌رچاوانه ڕێكیان ده‌خات، چاودێری و كۆنترۆڵی بوودجه و خه‌رجی و چالاكییه‌كانی تری خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات. ئه‌و، كاره‌كانی ماڵه‌وه به‌سه‌ر ئه‌ندامانی تری ماڵێكی فره سه‌ره‌خێزاندا دابه‌ش ده‌كات و بۆ چالاكییه‌كانیش هه‌مانگی له نێوانیاندا ده‌كات، هه‌روه‌ها هانیشیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه چالاكییه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن. هه‌میشه به‌دوای باشتركردنی شته‌كاندا ده‌گه‌ڕێت و بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان تاوتوێی ئامانج و سه‌رچاوه و واتاكان ده‌كات. ئه‌م پێكهاتانه به‌گشتی بنه‌مای كرداره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنن.
ده‌كرێ به‌ڕێوه‌بردن به‌تێروته‌سه‌لی به‌گوێره‌ی ئه‌م چه‌شنانه‌ی خواره‌وه پێناسه بكرێت:
1- به‌ڕێوه‌بردن وه‌ك پڕۆسه
2- به‌ڕێوه‌بردن وه‌ك چالاكی
3- به‌ڕێوه‌بردن وه‌ك دیسپلین
4- به‌ڕێوه‌بردن وه‌ك گرووپ
5- به‌ڕێوه‌بردن وه‌ك زانست
6- به‌ڕێوه‌بردن وه‌ك هونه‌ر
7- به‌ڕێوه‌بردن وه‌ك پیشه
ده‌سته‌واژه‌ی به‌ڕێوه‌بردن، هه‌روه‌ك خودی نه‌ژادی مرۆڤ كۆنه. خودی ده‌سته‌واژه‌ی "خێزان" ئه‌وه‌ی ناچار كرد كه ژیان ڕێك بخرێت و سه‌رچاوه‌كانی خۆراك به شێوازێكی چۆنییه‌ك بۆ زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م جۆره سه‌رچاوانه دابه‌ش بكرێن. هه‌نگاونانی عاقڵانه بۆ پاراستنی خێزان له هێرشی گیانه‌وه‌ره دڕنده‌كان، پلاندانانی ئه‌وه‌ی له كوێ ماسی بگرن و ڕاو بكه‌ن و له‌گه‌ڵ كێ بڕۆن، ڕێكخستنی ئه‌م گرووپانه و ڕێكخستنی ده‌سته‌ی ڕاوكردن و ماسیگرتن و دانانی سه‌رۆكبانده‌كان و ده‌ركردنی ڕێنمایی له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌رۆكباندانه و...، پێكهاته‌ی وردی به‌ڕێوه‌بردن و ڕێكخستنن.
لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه كه‌سێكی جوداجودای جیهان، نموونه‌ی باشی ستراكچه‌ره‌كانی ڕێكخراوه‌یی و پێشڤه‌چوونه‌كانی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵدا ده‌خاته ڕوو. بازاڕێكی كراوه‌ی عه‌شیره‌تێك له لادێیه‌كدا و ماركێتێكی گه‌وره‌ی شارێكی مۆدێرن به شێوازی لێكنزیك، هه‌مان پێداویستی و هه‌مان چه‌شن خزمه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن؛ ئه‌ویش كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌یه كه خه‌ڵك پێویستیانه. بۆیه ڕێكخستنی خێڵه‌كی له سروشتدا ئاسانتر بوو؛ ڕێكخستنی سه‌رده‌مییانه به‌هۆی داهێنانه زۆره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیاوه زۆر ئاڵوزتره. هه‌رچه‌نده پێده‌چێت شێوازی ساده‌ی به‌ڕێوه‌بردن و ستراكچه‌ری ڕێكخراوه‌یی، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی چالاكیی ڕێكخراوه‌ییی مرۆیی‌دا هه‌بووبێت.
ته‌نانه‌ت مێژووی تۆماركراو ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هه‌ندێك له ته‌كنیكه هه‌نووكه‌یییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن 500 ساڵ پێش زایین به‌كار هێنراون. كاتێك كه سۆمه‌ڕییه كۆنه‌كان نووسینی تۆماركراو له یارمه‌تیدانی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی حكوومه‌تدا به‌كار هێناوه. بنیاتنانی ئه‌هرامه‌كانی میسر له سه‌ره‌تای 300 پێش زایین، پێویستی به ڕێكخستنی هه‌وڵ و ماندوبوونی سه‌ره‌وه‌ی 100.000 (سه‌د هه‌زار) كرێكار هه‌بوو. شتێكی ئاسایی ده‌بێت ئه‌گه‌ر پێشبینیی هه‌موو كرداره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی مۆدێرن بكه‌ین، له‌وانه‌یش پلاندانان، ڕێكخستن، ئاراسته‌كردن و كۆنترۆڵكردن، ڕۆڵێكی گرنگیان له بنیاتنانی ئه‌و مۆنیومێنتانه‌دا گێڕا. به هه‌مان شێوه شارستانییه‌تی كۆنی هیندستان شایه‌تحاڵی ژیانێكی ڕێكخراون.
به‌ڕێوه‌بردن وه‌ك سیسته‌م نه‌ك ته‌نیا فاكته‌رێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕێكخراوه، به‌ڵكوو به‌شێكی بنچینه‌ییی ژیانیشه، له‌و كاته‌ی ئێمه باس له به‌ڕێوه‌بردنی ژیانمان ده‌كه‌ین. به‌ڕێوه‌بردنی ژیان هیچ جودایییه‌كی وای له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراوێكدا نییه و ئه‌م هونه‌ره‌ی به‌ڕێوه‌بردن له دێرینه‌وه به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ی ژیانمان بووه. ژیانێكی باش ڕێكخراو، زۆر باشتره و ئامانجه‌كه‌یشی دیاریكراوتره؛ هه‌روه‌ها شێوازی به‌ڕێوه‌بردنێكی سه‌ركه‌وتووی ڕێكخراوێك جۆری سه‌ركه‌وتن و شكه‌سته‌كانی ڕێكخراوه‌كه دیاری ده‌كات. گرنگیی به‌ڕێوه‌بردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا "جۆن ئێف كه‌نه‌دی"یه‌وه ئاماژه‌ی پێ كرا‌و گوتی: ڕۆڵی به‌ڕێوه‌بردن له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا له پێشكه‌وتنی مرۆڤدا زۆر گرنگه و، خزمه‌تی ده‌ستنیشانكردنی پێداویستییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌مان ده‌كات بۆ باشتركردنی ستاندارده‌كانی ژیانی هه‌موو خه‌ڵك، ئه‌ویش به‌هۆی به‌كارهێنانێكی دروستی سه‌رچاوه ماددی و مرۆیییه‌كان.
به هه‌مان شێوه "پیته‌ر ئێف دره‌كه‌ر" كه كه‌سێكی دیاری بواری به‌ڕێوه‌بردنه، ئاماژه‌ی به ڕۆڵی گرنگی به‌ڕێوه‌بردن داوه له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه به‌ڕێوه‌بردنێكی كاریگه‌ر، بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی پێشكه‌وتنی گه‌لان كه پێویستترین سه‌رچاوه‌یه بۆ پێشكه‌وتنی گه‌لان. كاری به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنی ڕێكخراوه‌كه زۆر گرنگه؛ چه‌نده كاروباری ڕێكخراوه‌كه ئاڵۆزتر بێت ئه‌وا ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یش ئاڵۆزتر ده‌بێت. به‌ڕێوه‌به‌رێكی باش، كاره‌كان باش ڕایی ده‌كات. گرنگیی به‌ڕێوه‌بردن له هه‌ر ڕێكخراوێكدا له‌لایه‌ن "لیونارد ئاڕ سه‌یلز"ه‌وه ئاماژه‌ی پێ كراوه، كاتێك كه قسه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێك پسپۆڕی بواری په‌ره‌پێدانی به‌ڕێوه‌بردن ده‌كرد و گوتی: پێویسته ئێمه ڕێگه‌كانی بڕواپێهێنان به خه‌ڵك به‌گشتی و ئه‌وانه‌ی ڕاهێنان به به‌ڕێوه‌به‌ران ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی بدۆزینه‌وه، كه كێشه‌كانی ڕابه‌ریكردنی ڕاسته‌قینه‌ی دامه‌زراوه‌كانمان به ته‌واوكردنی كاره‌كان، جێبه‌جێكردن، په‌ره‌پێدانی گشتگیر و دانی بڕیاری ته‌واو له كاتی ته‌واودا و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی ته‌واودا، ئه‌وكات واته ئه‌نجامدانی كاره‌كه به‌بێ كه‌موكوڕی. هه‌رچه‌نده ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا وا فێر نه‌بووین كه متمانه‌ی زۆر به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ببه‌خشین، به‌ڵام هیوادارم ئێمه دان به‌وه‌دا بنێین كه‌وا پیشه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تی، گرنگترین ئه‌رك و پیشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانن؛ به‌مه‌یش ئه‌وان شایه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی پرۆفێشنا‌ڵن كه ئێمه زیاتر له ڕووی ته‌قلیدییه‌كه‌یه‌وه ده‌ناسین.
به شێوه‌یه‌كی گشتی پێنج كرداری سه‌ره‌كیی به‌ڕێوه‌بردن هه‌ن كه ئه‌مانه‌ن:
1- پلاندان
2- ڕێكخستن
3- ستافدانان
4- ئاراسته‌كردن
5- كۆنترۆڵكردن
كرداری كۆنترۆڵكردن پێك دێت له هه‌ماهه‌نگی و هه‌واڵسازی و بوودجه‌دانان، بۆیه ده‌كرێ كرداری كۆنترۆڵكردن به‌سه‌ر سێ كرداری جیاوازدا دابه‌ش بكرێت. به‌پێی ئه‌م حه‌وت كردارانه "لوته‌ر گولیك" ده‌سته‌واژه‌ی "پۆستكۆرب"ی داهێناوه كه واتای پیتی یه‌كه‌می هه‌ر یه‌ك له‌م حه‌وت كردارانه ده‌به‌خشێت وه‌ك پیتی پی، واته پلاندانان، پیتی ئۆ (ئۆرگه‌نایزكردن) واته ڕێكخستن، پیتی ئێس واته ستافدانان، پیتی دی (دایرێكتینگ) واته ئاراسته‌كردن، پیتی سی (كۆردینه‌شن) واته هه‌ماهه‌نگی، پیتی ئاڕ (ڕیپۆرتینگ) واته هه‌واڵسازی و پیتی بی واته بوودجه‌دانان. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ر پلاندانان، ڕێكخستن، ستافدانان، ئاراسته‌كردن و كۆنترۆڵكردن پێنج كرداره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بردنن.
1- پلاندانان
پلاندانان شتێكی ئایینده‌یییه و ئاراسته‌كانی ڕێكخراوێك ده‌ستنیشان ده‌كات. پلاندانان ڕێگه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك و ژیرانه‌ی بڕیاردانی ئه‌مڕۆیه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتووی ڕێكخراوه‌كه هه‌یه. جۆرێكه له پێشبینیی به‌رنامه‌داڕێژراو و هه‌ستپێكردنی ڕاستكردنه‌وه‌ی شته‌كانه. هه‌روه‌ها پلاندانان پێك دێت له پێشبینیكردنی داهاتوو و یارمه‌تیش ده‌دات له كۆنترۆڵكردنی ڕووداوه‌كان. پلاندانان پێشبینیی كاریگه‌رییه‌كانی كرداره هه‌نووكه‌یییه‌كان ده‌كات بۆ داهاتوویه‌كی درێژمه‌ودا.
پیته‌ر دره‌كه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێناسه‌ی پلاندانانی كردووه: "پلاندانان پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی بڕیاردانی سیسته‌ماتیكی كاری ئازاده له ئێستادا به باشترین و گونجاوترین زانیارییه‌وه له‌باره‌ی داهاتوو؛ هه‌روه‌ها ڕێكخستنی سیسته‌ماتیكی ئه‌و هه‌وڵه پێویستانه‌یه كه پێویستن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و بڕیارانه له‌بری پێشبینیكردن، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی فیدباكێكی سیسته‌ماتیكییه‌وه."
داڕشتنی پرۆگرام بۆ پلاندانانێكی كاریگه‌ر، فاكته‌ره ده‌ركی و ناوه‌كییه‌كان تێكه‌ڵكێش ده‌كات. فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كان بریتین له كه‌میی سه‌رچاوه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كان؛ هه‌روه‌ها فاكته‌ری ئیكۆنۆمیش له‌و كاته به‌دی ده‌كرێت كه ڕێژه‌ی سو‌و، هه‌ڵاوسانی ئابووری، پێشكه‌وتنه داینامیكییه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، زیادبوونی به‌ندوباری حكوومه‌ت له‌باره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ناسه‌قامگیریی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی و... دێنه ئاراوه. ئه‌و فاكته‌ره ناوخۆیانه‌یش كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پلاندانان هه‌یه، بریتین له ده‌رفه‌تی سنوورداری گه‌شه‌سه‌ندن به‌هۆی زیادبوونی فره‌جۆری، گۆڕینی شێوازه‌كانی هێزی كار و هه‌بوونی ستراكچه‌رێكی ئاڵۆزتری ڕێكخراوه‌یی و هتد.
2- ڕێكخستن
ڕێكخستن پێویستیی به ستراكچه‌رێكی فه‌رمیی ده‌سه‌ڵات هه‌یه و ئاراسته‌كردن و به‌گه‌ڕخستنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یش به‌هۆی بنه‌ماكانی كار پێناسه و هه‌ماهه‌نگ و دیاریكراون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتن و یه‌كگرتن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه دیاریكراوه‌كان، هه‌ر به‌شێك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌شی تردا دروست بكات. به‌پێی "هێنری فه‌یول" "ڕێكخستنی كارێك، واته فه‌راهه‌مكردنی هه‌موو شتێكی به‌سوود بۆ ئه‌م كاره، یان پڕۆژه‌یه؛ بۆ نموونه دابینكردنی مادده‌ی خاو، ئامێر، پاره و ده‌سته‌ی كار." به‌م جۆره‌یش كرداری ڕێكخستن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و چالاكییانه ده‌دات كه پێویسته بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی كۆمپانیا ئه‌نجام بدرێن. هه‌روه‌ها ڕێكخستن چالاكییه‌كان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ری لێهاتوو دابه‌ش ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و چالاكییانه به هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتنه‌وه دابین ده‌كات.
كرداره‌كانی پلاندان په‌یوه‌ستن به‌م شتانه‌ی خواره‌وه:
- ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێن و ئاماده‌كردنیان له كاتی پێویستدا.
- ڕاسپاردنی ئه‌و ئه‌ركانه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، له‌و كاته‌ی كه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییان پێ ده‌درێت.
- پێدانی ئه‌و ئه‌ركانه به فه‌رمانبه‌ران.
- دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیارێتیدا.
- هه‌ماهه‌نگیكردنی ئه‌و چالاكییانه.
3- ستافدانان
ستافدانان بریتییه له دامه‌زراندن و دۆزینه‌وه‌ی هێزی كاری پێویست بۆ پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی به‌ڕێوه‌بردن و ئاستی غه‌یره به‌ڕێوه‌بردن. ئه‌م پڕۆسه‌یه پێك دێت له په‌یداكردنی فه‌رمانبه‌ر، ڕاهێنان، په‌ره‌پێدان، قه‌ره‌بووكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی فه‌رمانبه‌ران و هێشتنه‌وه و پاراستنی هێزی كار به هاندان و یارمه‌تیدانی دارایی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نی مرۆیی گرنگترین فاكته‌ری پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنه، بۆیه زۆر گرنگه كه‌سی گونجاو دابمه‌زرێنین.
به‌پێی گوته‌ی "كوتز" و "ئۆ دۆنێل" "كرداری به‌ڕێوه‌بردنی ستافدانان بریتییه له كرداری به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراوه‌كه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنێكی گونجاو و كاریگه‌ر و په‌ره‌پێدانی فه‌رمانبه‌رانه‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆڵانه‌ی له ستراكچه‌ره‌كه‌دا دیاری كراون."
ته‌نانه‌ت ئه‌م كرداره زۆر له‌وه‌یش گرنگتره، به‌و پێیه‌ی خه‌ڵك جیاوازییان هه‌یه له زیره‌كی، زانیاری، به‌هره، شاره‌زایی، حاڵه‌تی جه‌سته‌یی و ته‌مه‌ن و هه‌ڵوێستیاندا كه ئه‌مه‌یش كرداره‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات. بۆیه ده‌بێ له مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردن، ڕكابه‌رێتیی ته‌كنیكی، لایه‌نی سۆسیۆلۆژی و سایكۆلۆژیی ستراكچه‌ری هێزی كار بگه‌ین.
4- ئاراسته‌كردن
كرداری ئاراسته‌كردن په‌یوه‌سته به ڕابه‌رایه‌تی، په‌یوه‌ندیكردن، هاندان و سه‌رپه‌رشتیكردنه‌وه، تاكوو فه‌رمانبه‌ران به كاریگه‌رترین و گونجاوترین شێوه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی ویستراو چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن. لایه‌نی ڕابه‌رایه‌تیكردن په‌یوه‌سته به ده‌ركردنی ڕێنمایییه‌كان و ڕێنوێنیكردنی هاوكاران له‌مه‌ڕ پڕۆسیجه‌ر و ڕێگه‌كان.
پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیكردن له هه‌ردوو لاوه كراوه بێت بۆ گه‌یاندنی زانیارییه‌كان به هاوكاران و، به هه‌مان شێوه‌یش "فیدباك"یان لێ وه‌ربگیرێته‌وه. هاندان گرنگه، به‌و پێیه‌ی خه‌ڵكی به‌جۆش و خرۆش به باشترین شێوه و به پێدانی كه‌مترین ڕێنمایی له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانیانه‌وه كار ده‌كه‌ن. سه‌رپه‌رشتیكردنی هاوكاران ده‌بێته هۆی پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی هه‌واڵسازی و دڵنیاكردنه‌وه‌ی سه‌رووی خۆیان له‌وه‌ی كه ڕێنمایییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك جێبه‌جێ ده‌كرێن.
5- كۆنترۆڵكردن
كرداری كۆنترۆڵكردن له‌و چالاكییانه پێك دێت كه بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان له‌و پلانه‌ی پێشتر بۆیان دانراوه به لاڕێدا نه‌ڕۆن، ئه‌نجام ده‌درێن. چالاكییه‌كان پێك دێن له دامه‌زراندنی ستاندارده‌كانی ئه‌نجامدانی كار، هه‌ڵسه‌نگاندنی جێبه‌جێكردنه‌كه و به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه ستانداردانه و، هه‌روه‌ها هه‌ر كاتێك كه پێویست بكرێت ئه‌و كردارانه چاك بكرێنه‌وه كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی ڕووداوی نه‌خوازراو. به‌پێی بۆچوونی "كوتز" و "ئۆ دۆنێل" "كۆنترۆڵكردن بریتییه له پێوان و ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ی هاوكاران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن تاكوو ئه‌وه دڵنیا بكه‌نه‌وه كه ئامانجه‌كانی پرۆژه و پلانه‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌خوازرێت ته‌واو بكرێت.
كرداره‌كانی كۆنترۆڵكردن له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێن:
- دامه‌زراندنی كاركردنی ستاندارد
- پێوان و ده‌ستنیشانكردنی كاركردنی ڕاسته‌قینه
- پێوان و ده‌ستنیشانكردنی كاركردنی ڕاسته‌قینه به‌هۆی ستانداردی پێشتر دیاریكراو و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شتانه‌ی له ئاراسته دیاریكراوه‌كه‌یان لا ده‌ده‌ن.
- هه‌نگاوانانی ڕاستكردنه‌وه
هه‌مووو ئه‌و پێنج كردارانه‌ی به‌ڕێوه‌بردن زۆر پێكه‌وه‌گرێدراون؛ هه‌رچه‌نده ئه‌م كردارانه له پیشه‌دا زۆر به‌رچاو و ناسراو نین، به‌ڵام پێویسته هه‌ر كردارێك به‌جیا به‌كار بهێنرێت و ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بكرێت.
سەرچاوە: https://www.managementstudyhq.com