نووسەر: سه‌میر فه‌رید
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: خۆزگە
"ئێمه، نزیكه چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیادا ده‌ژین، كه دوای هه‌ردوو شۆڕشی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی، به شۆڕشی سێیه‌م له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا داده‌نرێت. مه‌به‌ست له شۆڕش لێره‌دا، گۆڕانی ڕیشه‌یییه وه‌ك له شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه سیاسییه‌كاندا ڕوو ده‌د‌ات.
ئه‌م شۆڕشه، ئه‌و گوته به‌ناوبانگه‌ی "ماكلۆهان"ی هێناوه‌ته دی، كه ده‌ڵێت: ئێستا جیهان له گوندێكی بچووكدایه." مه‌به‌ستی، هه‌بوونی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن بوو كه ئه‌و لەو كاته‌دا ئه‌وه‌ی به بیردا نه‌هاتبوو كه ڕۆژێك كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان به فراوانی هه‌موو سووچێكی جیهان داگیر ده‌كه‌ن، هەروەها مۆبایل، كۆمپیوته‌ری تایبه‌تی، ئینتێرنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بنه به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ی ژیانی تایبه‌تیی كه‌سه‌كان. به جۆرێك هه‌موومان ئاگاداری كۆی هه‌واڵ، گۆڕانكاری و ڕووداوه‌كانی جیهانین، ته‌نانه‌ت به‌دواداچوون بۆ ڕاوه‌ستان و ده‌رچوونی هه‌ر ڕۆژنامه، گۆڤارێك و ماڵپه‌ڕێك ده‌كه‌ین.
له ئێستادا، چه‌مكی (چاپی كاغه‌ز) و (چاپی ئه‌لكترۆنی) سه‌ری هه‌ڵداوه، ته‌نانه‌ت كتێبی نووسراوی كاغه‌زی و كتێبی نووسراوی ئه‌لكترۆنیش هاتوونەتە ئاراوه، (ڕای برادبۆری له كتێبی Fahrenheit 451) لە ساڵی 1957، هۆشداری داوه له جێگرتنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆن له بری كتێب و، مه‌به‌ستی له ناونیشانی كتێبی (Fahrenheit 451) ئه‌وه‌یه، كه 451 پله‌ی سووتانی كاغه‌زه! له ڕۆمانه‌كه‌یدا باس له سووتاندنی كتێب ده‌كات له لایه‌ن تیپێكی تایبه‌ته‌وه كه له هه‌ر شوێنێك كتێب بدۆزنه‌وه ده‌یسووتێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به بۆچوونی ئه‌وان، كتێب ده‌بێته هۆی دروستكردنی خه‌یاڵ و جووڵاندنی هزری خه‌ڵك.
هه‌روه‌ها (ئۆمبرتو) هۆشداریی داوه كه فكری كانزایی ده‌بێته هۆی له‌ناودانی فكری سروشتی و مه‌به‌ست له‌م هۆشدارییه‌ی ئه‌وه‌یه، كه كۆمپیوته‌ر به‌و پارچه كانزایییانه‌ی هه‌یه‌تی ئه‌و كاغه‌زه له‌ناو ده‌بات، كه له ڕووه‌كی سروشتی دروست ده‌كرێت.
مه‌ترسیی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌لكترۆنی ئه‌وه‌یه، كه خوێنه‌ر وشه‌كان ده‌بینێت وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بكات، به‌ڵكو نایخوێنێته‌وه به واتای ئه‌وه‌ی لێی تێ بگات، چونكه تێگه‌یشتن پێویستیی به وردبوونه‌وه، ڕاوه‌ستان و ڕۆچوونه به‌ناو ڕۆحی وشه‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیی به نووسینه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر كاغه‌ز.
به‌داخه‌وه، بۆ درێژه‌دان به بینینی وشه‌كان. ده‌رهێنه‌رانی هونه‌ری ته‌كنیكیی ڕۆژنامه، گۆڤار و كتێبه‌كان، هونه‌ری وشه‌كاری به‌كار دێنن و یارییه‌كی ته‌كنیكی له بابه‌ته‌كاندا ده‌كه‌ن و به جۆرێك، گرنگ نییه به لایانه‌وه كه بخوێنرێته‌وه یان ڕوونتر بڵێم، ئه‌وه‌نده‌ی هونه‌ری ته‌كنیكی به لایانه‌وه گرنگه، خوێندنه‌وه لای ئه‌وان به پله‌یه‌كی كه‌متر دێت. نامه‌وێ بڵێم ئه‌م كاره هه‌ڵمه‌تێكه یان بانگهێشتێكه بۆ نه‌خوێندنه‌وه."
ئه‌مه بابه‌تێكی نووسه‌ری به‌ناوبانگی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "سه‌میر فه‌رید"ه له‌باره‌ی مه‌ترسیی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیا بۆ سه‌ر خوێندنه‌وه و خوێنه‌ری ڕاسته‌قینه. نووسه‌ر ڕاشكاوانه ئاماژه بۆ هه‌ڵكشانی ته‌كنۆلۆژیا و كاڵبوونه‌وه‌ی به‌های خوێندنه‌وه ده‌كات، به جۆرێك پێی وایه هه‌رگیز خوێندنه‌وه‌ی ئه‌لكترۆنی، تینووێتیی ڕۆحی خوێنه‌ر ناشكێنێت ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك وێنه‌یه‌ك وشه‌كان ته‌ماشا ده‌كرێت نه وه‌ك خۆراكی مێشك و مانه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر مرۆڤی خوێنه‌ر.
"سه‌میر فه‌رید" نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گرێكی سینه‌ماییی به‌ناوبانگی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و ڕۆژانه گۆشه‌یه‌كی هه‌یه له (المصری الیوم) به ناونیشانی (صوت و صوره). نزیكه‌ی (50) كتێبی نووسین و وه‌رگێڕانی هه‌یه. دۆستێكی نزیكی كورده و له كاتی نمایشكردنی فیلمێك له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه، بابه‌تێكی گرنگی له‌سه‌ر ڕۆڵی پێشمه‌رگه و كورد، به ناونیشانی (حرب الصحافه من أجل الحقیقه، حرب البیشمرجه ضد الداعش)، نووسی.
بۆ بینینی بابه‌ته‌كانی (سمیر فرید) سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن:
http://www.almasryalyoum.com/editor/details/975
لینكی بابه‌تی: (حرب الصحافه من أجل الحقیقه، حرب البیشمرجه ضد الداعش)