پێشه‌كی: ڕه‌خنه؛ ئاڵۆز، گرنگ و زه‌روورییه. ده‌بێ له‌بیرمان نه‌چێ كه هیچ پیشه‌یه‌ك، له ڕه‌خنه به‌ده‌ر نییه. ڕه‌خنه له‌ناو كار، لایه‌نی هاوبه‌شی هه‌موومانه كه ئه‌نجامی خوازراوتری به‌دواوه‌یه.
ڕه‌خنه ئامرازێكه بۆ هاندان، فێربوون، په‌ره‌پێدان، فێركردن و دروستكردنی په‌یوه‌ندیگه‌لێكی به‌هێز، گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری، كارتێكردن و هه‌ڵخڕاندن. بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئه‌نجامه سیحراوییه‌كانی "ڕه‌خنه"، شێوازه پراكتیكییه‌كه‌یمان، له دووتوێی بیست ئامۆژگاریدا ڕێك خستوون و ده‌خه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م: پێشوازیكردن له ڕه‌خنه: هه‌ر كار و پیشه‌یه‌ك، ڕه‌خنه‌ی له‌گه‌ڵدایه. فه‌رق ناكا ئێوه سه‌رۆككۆمار، مامۆستا، بانكدار (كارمه‌ندی بانك) یان فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت بن. كاره‌كه‌تان هه‌ر چۆنێ بێ هه‌ندێ ڕه‌خنه‌ی به‌دواوه‌یه و ئێوه ده‌بێت به گیانێكی ئه‌رێنی (پۆزه‌تیڤ) پێشوازی له ڕه‌خنه بكه‌ن و به ئاراسته‌ی باشتركردنی كاره‌كه‌تان سوودی لێ وه‌ربگرن. ڕه‌خنه تاكه وشه‌یه، كه چه‌مكی "هه‌ڵسه‌نگاندن"یشی هه‌ڵگرتووه. به‌م پێیه ڕه‌خنه، واته گواستنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن. ڕاهێنان بۆ ڕه‌خنه‌وه‌رگرتن (قبووڵكردنی ڕه‌خنه): له یه‌كه‌م هه‌نگاودا ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌باره‌ی ڕه‌خنه‌وه له‌سه‌ر كارتێك بنووسن و له شوێنك دایبنێن بتوانن بیبینن. هه‌ر جارێك كه ئێوه یان ئه‌وانی تر بیبینن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تێڕوانینی ئه‌رێنیتان سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه به‌هێز ببێت؛ ڕسته‌ی وه‌ك ڕه‌خنه، ئه‌و زانیارییانه‌ن كه ده‌بنه هۆی گه‌شه‌كردنی من، ڕه‌خنه، لێهاتوویییه‌كان و زانستی پێوێستم فێر ده‌كات. هه‌نگاوی دووه‌م كه‌مێك ئه‌سته‌م، به‌ڵام زۆر گرانبه‌هاتره. ئێوه ده‌بێت داوا له كه‌سانی تر بكه‌ن ڕه‌خنه‌تان لێ بگرن. ڕاستگۆیانه لێیان بپرسن؛ به ڕای ئه‌وان ئێوه چۆن ده‌توانن كاره‌كانتان باشتر ئه‌نجام بده‌ن.
دووه‌م: به شێوه‌یه‌كی ستراتیژی ڕه‌خنه بگرن: به‌ر له‌وه‌ی ڕه‌خنه بگرن، ئه‌م پرسیارانه ئاراسته‌ی خۆتان بكه‌ن: ڕێك ده‌مه‌وێ چی ده‌ربڕم؟ ده‌مه‌وێ هه‌موو شتێ بگۆڕم؟ پاڵنه‌ر و جووڵێنه‌ری من بۆ ده‌ربڕینی ئه‌م ڕه‌خنه‌یه چییه؟ چ ڕێگه‌چاره و ئامانجگه‌لی تایبه‌ت ده‌توانم بخه‌مه ڕوو؟ له‌باره‌ی دۆخه پێشبینینه‌كراوه‌كان كه پێویستیان به كاردانه‌وه‌ی به‌په‌له هه‌یه، ده‌بێ چی بكه‌ین؟ به‌ر له ڕه‌خنه‌گرتن له ژێرده‌ست یا هاوكار، ئه‌م پرسیاره ستراتیژییه له خۆتان بكه‌ن: " ئه‌م زانیارییانه چۆن بخه‌مه ڕوو، كه ئه‌و وه‌ریان بگرێت؟"
سێیه‌م: "باشترخواز" بن: دوو شێواز بۆ ڕه‌خنه‌ی باشترخواز: یه‌كه‌م، ئێوه نووكی ڕه‌خنه ئاراسته‌ی ئایینده بكه‌ن. له جیاتی ئه‌وه‌ی به فێرخوازه‌كه‌تان بڵێن: "له خستنه‌ڕووی داتاكاندا لاواز كارت كردووه"، بڵێن: "جاری دابێ، بۆ نمایشكردنی زانیارییه‌كان ئۆڤه‌رهێد به‌كار بێنه". شێوازی دووه‌م: په‌یامێك بده‌ن كه ببێته هۆی به‌هێزكردنی باوه‌ڕبه‌خۆبوونی ئه‌و؛ "دڵنیام كه سه‌رده‌كه‌وی". به‌م زه‌ینییه‌ته‌وه، فێرخواز له بری ئه‌وه‌ی كه به‌رگری له كاركردنی ڕابردووی خۆی بكات، به‌وپه‌ڕی وزه و تاقه‌ته‌وه بۆ باشكردنی شێوه‌ی كاركردنه‌كه‌ی له ئایینده‌دا هه‌وڵی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ و جه‌وهه‌ری ڕه‌خنه، له جیاتی سه‌ركوتخواز، ده‌بێته باشترخواز.
چواره‌م: پاراستنی باوه‌ڕبه‌خۆبوون: چۆن ده‌توانن له كاتی ڕه‌خنه‌گرتن له كه‌سێك، ئاگاتان له هه‌ستی باوه‌ڕبه‌خۆبوونی ئه‌ویش هه‌بێت؟ یه‌كه‌م، "وشه و ڕه‌خنه‌ی سه‌ركۆنه‌ئامێز به‌كار مه‌هێنن، كه بێ شك، به سووكایه‌تی وه‌رده‌گیرێت و شه‌نسێكی كه‌م بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی ده‌مێنێته‌وه. دووه‌م، به پاراستنی باوه‌ڕبه‌خۆبوونی تاك، ده‌توانن به‌رگری له كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی بكه‌ن. له جیاتی سوودوه‌رگرتن له ده‌سته‌واژه‌كانی؛ دروست/هه‌ڵه/مه‌حاڵه، ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك "له‌وانه‌یه ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته نه‌بووبن،" (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێتان وایه كه ئاگادار بووه)، به‌كار بهێنن. وێناكردنی ئه‌و سه‌باره‌ت به ئێوه، وه‌كو مه‌رجه‌عێكی جێی متمانه كه بیروڕاكانی شایه‌نی بایه‌خ و لێوردبوونه‌وه‌ن، دێته گۆڕین. دوا به دوای ئه‌وه، ئه‌و به باوه‌شێكی كراوه پێشوازی له ڕه‌خنه‌كانی دواترتان ده‌كات.
پێنجه‌م: وشه‌ی دروست هه‌ڵبژێرن: به پله‌ی یه‌كه‌م دڵنیابن ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن، هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه له مێشكتاندایه. زۆر جار، ورده گۆڕینێكی وشه‌كان، ده‌بێته هۆی جیاوازیی گه‌وره. ئه‌گه‌ر له كاتی ڕه‌خنه‌دا بڵێن؛ "كاره‌كه‌تان له‌ژێر ستاندارده‌كانی ئێمه‌دایه"، به ته‌ئكید ده‌بێـته هۆی وه‌خه‌به‌رهاتنه‌وه‌ی هه‌ستی به‌رگریكردنه‌كه‌ی. له كاتێكدا گه‌ر بڵێن؛ "كاره‌كه‌تان ته‌نیا تۆزێ جیاوازه له ستانداره‌كانمان"، ئه‌م حاڵه‌ته دروست ناكات. له جیاتی "هه‌رگیز یا هه‌میشه"، پێشنیار ده‌كرێ؛ "هه‌ندێ جار" به‌كار بهێنرێ. وشه‌یه‌كی تر كه ئه‌نجامی تێكده‌رانه‌ی به‌دواوه‌یه، ده‌سته‌واژه‌ی "ده‌بێت"ه. وشه‌ی "ده‌توانی" تاقی بكه‌نه‌وه.
شه‌شه‌م: ڕه‌خنه له ڕه‌خنه‌كانی خۆتان بگرن (هه‌ڵیان سه‌نگێنن): ته‌نیا به‌م هۆیه‌ی كه چونكه ڕه‌خنه‌گرتن، زانیاریی به‌نرخ ده‌خاته به‌رده‌متان و به سوودوه‌رگرتن لێیان ده‌توانن خۆتان و كاره‌كه‌تان باشتر بكه‌ن، ناتوانن هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك كه ئاراسته‌ی ئێوه ده‌كرێ به‌كاری بهێنن. له لای تره‌وه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕه‌خنه‌یه‌كی تایبه‌ت، هه‌ست و سۆزی ئێوه‌ی بریندار كردووه، نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه خێرا هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك پشتگوێ بخه‌ن. به هه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ر دروست بیر له ڕه‌خنه بكه‌نه‌وه، ڕه‌خنه ده‌توانێ زۆر سوودبه‌خش بێت بۆتان.
به‌م پێیه بۆ گه‌ییشتن به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بنیاتنه‌ر سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه، جێی خۆیه‌تی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه له‌به‌رچاو بگرن:
حه‌وته‌م: موخاته‌ب (گوێگر)ی خۆتان له پرۆسه‌ی ڕه‌خنه‌دا به‌شداریی پێ بكه‌ن: به‌شداریپێكردنی موخاته‌بتان له پرۆسه‌ی ڕه‌خنه‌دا و په‌یوه‌ندیی دوو لایه‌نه و به شێوازێكی ئه‌رێنی (پۆزه‌تیڤ)، هاوكاری و خستنه‌گه‌ڕی وزه‌ی هاوبه‌ش synergy ی له‌گه‌ڵدایه. بۆ نموونه له‌وانه‌یه ئێوه له جیاتی ده‌ركردنی هه‌ندێ فه‌رمان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامدان یا ئه‌نجامنه‌دانی كاره‌كه، له چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ڕه‌خنه‌لێگیراودا، هاوكاریی یاریده‌ده‌ری خۆتان بكه‌ن. به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ته‌كنیك (هونه‌ر)ی پێشبینی و به‌كارهێنانی ڕسته‌ی وه‌ك "ئه‌مه ڕای منه، هه‌ڵبه‌ت ده‌زانم كه ڕه‌نگه ڕای ئێوه جیاواز بێت، باشه كێشه نییه و، له‌وانه‌شه له‌گه‌ڵم بیت (هاوڕا بیت)"، له ئه‌نجامدانی گۆڕانكارییه‌كاندا هاوكاریی بكه‌ن.
هه‌شته‌م: به‌بێ (هیچ و به‌ڵام)، لێوه‌شاوه‌یییه‌كان وه‌بیر بهێننه‌وه: ڕه‌خنه واته نرخاندنی لێوه‌شاوه‌یییه‌كان و نالێوه‌شاوه‌یییه‌كان. به به‌كارهێنانی وشه‌ی "به‌ڵام" له سه‌ره‌تای قسه‌دا، كاریگه‌ریی ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌رێنی له‌به‌ین ده‌به‌ن. له كاتێكدا كه وشه‌ی "به‌ڵام" كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر په‌یامی پێشووتان، پیتی "و" كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی به دواوه ده‌بێت. موخاته‌بی ئێوه له جیاتی ئه‌وه‌ی وا بیر بكاته‌وه؛ "من شكستم خواردووه" به خۆی ده‌ڵێ "زۆر خاڵی ئه‌رێنی له كاره‌كه‌ی مندا هه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌ندێ شتیش ڕاست بكه‌مه‌وه، ئه‌رك و كاركردنم باشتر ده‌بێت". هه‌رچه‌نده به‌كارهێنانی پیتی "و" له جیاتی "به‌ڵام" به گۆڕانێكی بچووك دێته پێش چاو، لێ كاریگه‌رییه‌كانی له درێژماوه‌دا، زۆر به‌هێزن.
نۆیه‌م: پێیان بڵێن كه چیتان ده‌وێ: به خستنه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی شه‌فاف و ڕوون، ده‌توانن له ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕه‌فتار و شێوازی ئه‌رك و كاركردنی موخاته‌به‌كه‌تاندا یارمه‌تیی بده‌ن. ئه‌م ئامۆژگارییه، ده‌توانێ په‌یامێكی ڕوون و دیاریكراوی بۆ موخاته‌ب هه‌بێت: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانت نه‌خه‌یته چه‌ند خوله‌كێك پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه و به‌شی خۆت له كاره‌كه‌دا له كاتی خۆیدا به‌جێ بگه‌یه‌نی و له‌باره‌ی هه‌وڵی ئه‌وانی تر ئه‌رێنیتر داوه‌ری بكه‌یت (بڕیار بده‌یت)، ده‌توانیت په‌یوه‌ندییه‌كانت له‌گه‌ڵ هاوكارانتدا به‌ره‌و باشتر به‌ریت".
ده‌یه‌م: پابه‌ند بن به كاته‌وه: چ كاتێك بۆ ڕه‌خنه‌گرتن گونجاوترینه؟ ئایا باشتره به ته‌نیا و له خه‌ڵوه‌تدا ڕه‌خنه بگرین یا له‌ناو كۆمه‌ڵدا؟ چه‌ند ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا كاتی ڕه‌خنه بێت؟ هه‌رگیز به‌تووڕه‌یییه‌وه ڕه‌خنه له كه‌س مه‌گرن. چونكه له‌وانه‌یه ڕه‌خنه‌كه‌تان بكه‌وێته ژیر كاریگه‌ریی هه‌ست و سۆزه‌وه. كاتێ هه‌ست به‌وه بكرێ ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌كراو پاڵنه‌ری سۆزاوی و تووڕه‌ییی توندی له پشته، له پله‌ی ئیعتوبار داده‌به‌زێ و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات. هه‌رگیز ڕه‌خنه له‌و كه‌سانه مه‌گرن كه تووڕه‌ن. تووڕه‌یی ده‌بێته هۆی گۆڕانی فیزیولۆژیكی له مێشكدا و له ئه‌نجامدا كه‌له‌ڕه‌قانه به‌رگری له بیروباوه‌ڕی خۆی ده‌كات. له خۆتان بپرسن ئایا ئه‌مه گونجاوترین كاته بۆ ڕه‌خنه‌گرتن؟ ئایا زه‌روورییه كه ئێستا ڕه‌خنه بگرم؟ ئایا ئه‌و هه‌ڵومه‌رجێكی ڕووحیی له‌باری هه‌یه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه یارمه‌تیتان ده‌دات تاكو كاتناس بن (پابه‌ند بن به كاته‌وه).
یازده‌هه‌م: سوود له پرسیاری سوقراتییانه وه‌ربگرن: بۆ هاندانی موخاته‌ب به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵام، سوود له مێتۆدی پرسیاركردن وه‌رده‌گیرێت. كاتێ كه تاكه‌كان خۆیان ڕێگه‌چاره‌كان ده‌دۆزنه‌وه، باوه‌ڕبه‌خۆبوونیان به‌هێز ده‌بێت و هه‌ست به لێوه‌شاوه‌یی و هێز ده‌كه‌ن. باشییه‌كه‌ی تریشی ئه‌وه‌یه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موخاته‌ب، ڕێگه‌چاره‌ی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه به‌دوای هه‌نگاوه‌كانی دواتریشدا بچێت زیاتر ده‌بێت.
دوازده‌هه‌م: كاتێ كه وشه‌كان كارساز (كاریگه‌ر) نین: كاتێ كه ڕه‌فتاری جێی ڕه‌خنه، ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ڕای بوونی ڕه‌خنه‌ی به‌رده‌وام، دووباره ده‌بێته‌وه. له جیاتی ئه‌وه‌ی شتێك بڵێن، شتێك بكه‌ن:
سێزده‌هه‌م: كه‌ڵك له ڕه‌خنه‌كانتان وه‌رگرن: خۆتان له ڕه‌خنه‌ی به‌په‌له به‌دوور بگرن. وه‌كو بناغه و پێوه‌ڕ سوود له ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو وه‌ربگرن. گه‌ر وا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن كه فرۆشیاره‌كانتان ڕێژه‌ی فرۆشتن له ساڵدا بۆ له سه‌دا 30 به‌رز بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌زموونه‌كانی پێشوو ده‌ری ده‌خات كه باشترین ڕێژه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی فرۆشتن له سه‌دا 20 بووه، به‌م پێیه ئێوه ڕه‌خنه‌كه‌تان له‌سه‌ر بنه‌مای چاوه‌ڕوانییه‌كی نامه‌عقووڵ بینا كردووه.
چوارده‌هه‌م: دووپاتی بكه‌نه‌وه كه ڕه‌خنه، بابه‌تێكی زه‌ینییه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك له وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كه‌تاندا گوتی "ئه‌مه ڕای ئێوه‌یه"، تكایه ڕێز له ڕای ئه‌و بگرن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕاستییه‌كی بابه‌تی و هه‌ستپێكراو ڕاوه‌ستابێت، ئه‌مه هه‌ڵسه‌نگاندنی زه‌ینیی ئێوه‌یه كه به‌رپرسه له داوه‌ریكردن له‌باره‌ی گرنگیی مێتۆدێك یا ڕه‌فتارێكی تایبه‌ت. بۆ نموونه، "كاره‌كه‌ت ده‌بێ باشتر ئه‌نجام بدرێ" یا "تۆ وه‌ك پێویست باش نیت" و... هه‌موو ئه‌م ڕه‌خنانه وه‌كو ڕاستی خراونه‌ته‌ڕوو؛ كه‌چی ئه‌وان به‌س داوه‌ریكردنی ئێوه‌ن. ڕه‌نگبێ خه‌ڵكی تر له‌باره‌ی هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه، به جۆرێكی تر داوه‌ری بكه‌ن.
پازده‌هه‌م: پاڵنه‌رێك بخه‌نه نێو ڕه‌خنه‌كانتانه‌وه: ئه‌گه‌ر له موخاته‌به‌كانتاندا دوای ڕه‌خنه‌گرتن، حه‌ز بۆ باشتركردنی كاره‌كه ببینرێت و به‌رده‌وام بێت، پێ ده‌چێ پاڵنه‌رێكی ته‌واو گونجاو له هه‌ناوی ڕه‌خنه‌ی ئێوه‌دا هه‌بووه كه موخاته‌ب له جیاتی هه‌ستكردن به زۆره‌ملێ، حه‌ز و مه‌یلی خۆی ده‌رده‌خات.
شازده‌هه‌م: سوود له دونیای موخاته‌به‌كانتان وه‌رگرن: خوازه (ئیستیعاره) ڕێگه‌تان پێ ده‌دات له ڕێگه‌یه‌كه‌وه پێ بنێنه نێو دونیای موخاته‌به‌وه كه بۆ ئه‌و مانای هه‌بێت. ئه‌گه‌ر موخاته‌به‌كه‌تان حه‌زی له وه‌رزشه، خوازه‌یه‌كی وه‌رزشی به‌كار بهێنن.
هه‌ڤده‌هه‌م: به‌دواداچوون بكه‌ن، به‌دواداچوون بكه‌ن، به‌دواداچوون بكه‌ن: گرنگترین قازانجی به‌دواداچوون ئه‌مه‌یه كه موخاته‌ب تێ ده‌گات كه به‌ڕاستی ئێوه مه‌به‌ستتانه یارمه‌تیی بده‌ن. ئه‌و دڵنیا ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی كه هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك هه‌وڵێكی دوولایه‌نه‌یه بۆ باشتركردن و چاوه‌ڕێی ڕه‌خنه‌كانی دواترتان ده‌بێت. هه‌ر كه زانیتان پێشكه‌وتنێك هاتووه‌ته ئاراوه، ڕاسته‌وخۆ قسه له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كه بكه‌ن. پێزانینی ئێوه وه‌كو بزوێنه‌رێكی ئه‌رێنی كار ده‌كا و وا له موخاته‌ب ده‌كات باشتر له جاران بجووڵێته‌وه.
هه‌ژده‌هه‌م: پێوه‌ڕ(ستاندارد)ه‌كانتان بۆ ڕه‌خنه بناسن: ڕه‌خنه، مه‌نتقی ئێوه له هه‌ڵسه‌نگاندندا به‌یان ده‌كات. ئه‌و شتانه‌ی كه به ڕای ئێوه گرنگییان هه‌بووه، پێوه‌ڕ و ستاندارده‌كانتان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. هه‌ندێ جار وا باشتره پێوه‌ره‌كانتان نیشان بده‌ن. بۆ نموونه ئه‌و هه‌ڵه‌چنه (ئێدیته‌ر)ه‌ی كه ناچار بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر جاره‌و له‌گه‌ڵ نووسه‌رێكی نوێ‌دا كار بكات، نوسخه‌یه‌ك له‌و كتێبه‌ی كه به تێڕوانینی خۆی، به‌یانكه‌ری شێوازی دروستی نووسینی كتێبێكی كارگێڕی (به‌ڕێوه‌بردن) بوو، بۆی ڕه‌وانه كرد و پێوه‌ری خۆی پیشانی موخاته‌به‌كه‌ی دا و، نووسه‌ری له مێتۆد، ستایل و شێوازه‌كه‌ی خۆی ئاگادار كرده‌وه.
نۆزده‌هه‌م: گوێ له خۆتان بگرن: چاودێریی ئه‌و شته بكه‌ن كه به خۆتانی ده‌ڵێن و بزانن ئاخۆ یارمه‌تیده‌رن یا زیانبه‌خش. هه‌موو ڕۆژێ بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك به ئارامی و هێمنی دانیشن و گوێ له‌و گفتوگۆیه‌ی ناخی خۆتان بگرن كه له‌و ساته‌دا به مێشكتاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت. ئه‌م ڕاهێنانه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك درێژه پێ بده‌ن. له زۆر كاتدا؛ له كاتی وه‌رزش و كۆبوونه‌وه ئیدارییه‌كاندا، ته‌ركیز بكه‌نه سه‌ر بیروڕای ده‌روون و ناخی خۆتان و بیستنی گفتوگۆی ناخی خۆتان. ئه‌گه‌ر گوێتان لێ بوو كه به خۆتان ده‌ڵێن؛ "ئه‌و ده‌یه‌وێ سه‌رزه‌نشتم بكات"، به‌م ڕسته‌یه، كاریگه‌رییه‌كه‌ی پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه؛ "به‌ڕاستی چۆن بزانم؟ له‌وانه‌یه ئه‌و ده‌یه‌وێ پێم بڵێ چۆن كاره‌كه‌م باشتر ئه‌نجام بده‌م". ڕێگایه‌كی باش بۆ ڕاهێنان: 1- مه‌سه‌له‌كان بۆ خۆت ڕوون بكه‌ره‌وه 2- گوێ له‌و شته‌ی كه ده‌یڵێ بگره 3- ده‌توانم هه‌ندێ شت له‌م دۆخه‌وه فێر بم. 4- هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵكێشه و بۆ دواوه پاڵده‌وه.
بیسته‌م: له‌سه‌ره‌خۆ، هێمن و چه‌قگیر (به‌ته‌ركیز) بن: ئه‌گه‌ر ورووژان (تووڕه‌بوون)ی ئێوه كۆنترۆڵكراو نه‌بێت، زیندووێتیی مێشكی خۆتان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر موخاته‌ب بن به نیسبه‌ت ڕه‌خنه‌وه قفڵ ده‌بن و، ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌گر بن، به نیسبه‌ت دیدگه‌كانی خۆتان، كه‌له‌ڕه‌ق ده‌بن و وا ده‌زانن ئێوه له‌سه‌ر هه‌قن. یه‌كه‌مین ڕێگه: ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌گر بن، تووڕه و توندتر و په‌شۆكاوتر له‌وه‌ن كه ڕه‌خنه بگرن. هه‌ناسه‌ی قووڵ هه‌ڵكێشن تا له‌سه‌ره‌خۆیی و پشوودرێژیی خۆتان ڕاگرن. دووه‌مین ڕێگه، ڕاهێنانه ئارامبه‌خشه‌كانه. ڕاهێنانێكی ئارامبه‌خش هه‌ڵبژێرن و بۆ ماوه‌ی ده ڕۆژ ڕاهێنان بكه‌ن.
سه‌رچاوه: http://www.zibaweb.com/Criticism.htm